هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 66 دۆلارى تێپه‌راندو به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1.52% به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 66 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 61 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 64 دۆلار‌و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى کچێکى کورد که‌باوکى خه‌ڵکى که‌لار بووه‌و به‌هۆکارى هه‌ژاریى و سیاسى روویان له‌ئه‌مریکا کردووه، بووه ئه‌ندامى خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانیا دواى هاوسه‌رگیرى کردنى له‌گه‌ڵ هێنرى رۆپه‌ر-کۆرۆزۆندا، که‌خوشکه‌زاى بووکى شاژنه ئه‌لیزابێزى دووه‌مه. کچێکى کورد به‌ناوى هانا جاف دواى ساڵێک له‌ده‌زگیراندارى له‌گه‌ڵ هێنرى رۆپه‌ردا هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامدا که‌ئه‌ندامێکى خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانیایه‌و به‌مه‌ش هانا ده‌بێته ئه‌ندامى هه‌مان خێزان. هێنرى رۆپه‌ر خوشکه‌زاى سارا فێرگسنه، ژنه‌میرى شازاده ئه‌ندرو که میرى شارى یۆرکى ئینگلته‌رایه‌و شازاده ئه‌ندرو دووه‌م کوڕى شاژن ئیلزابێزى دووه‌م، شاژنى ئێستاى به‌ریتانیاو شازاده فلیپه. هێنرى ده‌شبێته پورزاى شازاده یوجین و شازاده بێتریس که له‌پله‌ى نۆیه‌م و ده‌یه‌م دێن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى شاژنه ئیلیزابێزى دووه‌م. هاوسه‌ره‌که‌ى هانا که‌ته‌مه‌نى (٣٥) ساڵه یه‌کێکه له‌نه‌وه‌کانى شا هێنرى حه‌وته‌م، پاشاى ئینگلته‌را له‌نێوان ساڵانى ١٤٨٥ بۆ ١٥٠٩. هاناو هێنرى به‌هۆى هاوڕێیه‌کیانه‌وه یه‌کتریان ناسیوه‌و دواى چوار مانگ له‌یه‌کترناسین له‌دووى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠، هێنرى داواى هاوسه‌رگیریى له‌هانا کرد له‌سویسرا. هانا سه‌ریاس جاف له‌چوارى تشرینى دووه‌مى ١٩٨٦ له‌دایکبووه‌و هاووڵاتییه‌کى مه‌کسیکییه‌و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌و سه‌ر به‌خێڵى جافه‌و نه‌وه‌ى پاشا موحه‌مه‌د جافه. هانا له‌شارى سان دیاگۆى مه‌کسیک له‌دایکبووه‌و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له‌ده‌روونزانیدا به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر ماسته‌رى له‌هونه‌ردا وه‌رگرتووه. هانا که‌سایه‌تییه‌کى سیاسی، نووسه‌ر و چالاکوانه‌و له رێکخراوى جاف بۆ خوێندنکار کار ده‌کات که رێکخراوێکى قازانج نه‌ویسته و تیشک ده‌خاته سه‌ر مافى په‌نابه‌ران و ده‌سته‌به‌رکردنى مافى خوێندن بۆیان. سه‌ریاس جافى باوکی خه‌ڵکی که‌لاره‌و له‌و هاووڵاتیه کوردانه‌یه که له‌ساڵانى رابردوودا به‌هۆکاری هه‌ژاریی‌و سیاسی کوردستانیان به‌جێهێشت‌و روویان له‌وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریکا کرد، هه‌ر له‌وێش ژیانی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی تر پێکهێناوه.
هاوڵاتى شاره‌وانى ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج بڕیاردا به مانه‌وه‌ى تابلۆى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌ژه، که تورکیا له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ى له‌و وڵاته، هه‌وڵێکى چڕیدا بۆ لابردنی. تابلۆى ژنه شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن-یه‌په‌ژه له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌ندى کورد (گه‌لاوێژ وه‌لیدخانی)یه‌وه نه‌خشێندراوه و له‌سه‌ر تابلۆکه‌ش وته‌یه‌کى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى په‌که‌که نوسکراوه که"تا ژن ئازاد نه‌بێت، کۆمه‌ڵگه ئازاد نابێت". ناوه‌ڕاستى مانگى کانوونى دووه‌مى 2021 تابلۆکه له‌سه‌ر دیوارێکى شارى ئۆسلۆى پایته‌ختى وڵاتى نه‌رویج دانرا. هه‌رزوو تورکیا که‌وته دژایه‌تییکردنى تابلۆکه و له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له نه‌رویج، داواى لابردنى تابلۆکه کرا. ئیڤۆر ئیڤێنرود، سه‌رۆکى کاروبارى کلتووریى شارى ئۆسلۆ له تویتێکدا وه‌ڵامى ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى تورکیاى دایه‌وه رایگه‌یاند:" ئێمه له نه‌رویج باوه‌ڕمان به ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دیموکراسى هه‌یه، که‌سه سیاسییه‌کان ناتوانن وێنه بگۆڕنیان ده‌ستکاریى بکه‌ن، سه‌یرمان بکه‌ن و فێرببن". ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ئۆسلۆ له کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا به‌تێکڕاى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاریدا به مانه‌وه‌ى تابلۆکه له شوێنى خۆیدا. بیه‌رک هالسته‌ین، نوێنه‌رى پارتى چه‌پ و جێگرى به‌پرسى کۆمیته‌ى په‌روه‌رده و کلتوور، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى ئۆسلۆ وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" مادام ئێستا تورکیا خۆى له‌م بابه‌ته‌دا وه‌رده‌دات، پێویسته بڵێین نه‌رویج وڵاتێکه که ئازادیى ڕاده‌ربڕینى تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئێمه لێره‌وه‌وه داوا له ئه‌ردۆغان ده‌که‌ین مافى مرۆڤ له تورکیا پێشێل نه‌کات". هاوکات کامسى گونارئاکتام، جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئۆسۆ وێڕاى ئیدانه‌کردنى فشاره‌کانى تورکیا دژ به‌و تابلۆیه، پشتیوانیى بۆ گه‌لى کوردیش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى به‌هاکانى مافى مرۆڤ و پێشکه‌وتنه دیموکراسییه‌کان کرده‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى روسیایه رایگه‌یاند:" سه‌ره‌راى بوونى سزاکانى سه‌ر رووسیا و کۆرۆنا ئاستى هه‌نارده‌کردنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى له ساڵى 2020دا له هه‌مان ئاستى ساڵى 2019 دا بووه و ساڵى رابردوو به به‌هاى 13 ملیار دۆلارمان هه‌نارده کردووه". که‌ناڵى رووسیا توده‌ى بڵاویکردۆته‌وه که ئه‌لیکسانده‌ر مێخیڤ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى ڕوسیایه له‌میانى به‌شداریکردنى له‌کردنه‌وه‌ى پێشانگاى چه‌ک رایگه‌یاند:" سه‌ره‌ڕاى سزاکان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆمپانیاکه ساڵى ڕابردوو توانیویه‌تى به‌رهه‌مى سه‌ربازى به به‌هاى 13 ملیار دۆلار بفرۆشێت". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه رووسیا بۆ زیاتر له 50 وڵات چه‌ک و پێداویستى سه‌ربازى هه‌نارده ده‌کات. روسیا یه‌کێک بووه له وڵاتانى هه‌نارده‌کارانى چه‌ک له جیهاندا که ساڵانه به به‌هاى نزیکه‌ى 15 ملیار دۆلار چه‌ک ده‌فرۆشێت به وڵاتانى جیهان.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 63 دۆلار و 34 سه‌نته، هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکاش له 59 دۆلار و 71 سه‌نته. دوێنێ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 65 دۆلار و 11 سه‌نت بوو، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش له 61 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌باره‌ى ئێرانه‌وه راوێژى پێ ده‌کات. کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیى نێوان بایدن و ناتانیاهو بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، کاتێک بایدن باسى له پابه‌ندى کردووه سه‌باره‌ت به ئاسایشى ئیسرائیل، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌نیازى به‌هێزکردنى هاوبه‌شیى ئه‌مریکا-ئیسرائیلن به هه‌موو ئاراسته‌کانییه‌وه و به هاریکارى به‌رگرییشه‌وه. هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه" له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیکردن له‌یه‌کترى و راوێژى نزیک له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته ئه‌منییه هه‌رێمییه‌کان به ئێران-یشه‌وه". هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ''سه‌رۆک جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى ئه‌مریکا کرده‌وه له قۆناغى ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامییدا. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش کرد که گرنگیى ده‌دات به هه‌وڵه‌کانى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاشتیى له ناوچه‌که‌دا، به ئاشتیى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کانیشه‌وه". ناتانیاهۆ و بایدن ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که دڵنیاییاندا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که درێژه‌دان به هاریکاریى ستراتیجى دژ به‌و ململانێیانه‌ى له ناوچه‌که‌دا رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵاتدایه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان بڕیاریداوه ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له عێراق له 599 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،18ى شوباتى 2021 یه‌نس ستۆلتنبێرگ، ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ژماره‌ى ئه‌ندامانى هێزه‌که‌یان له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ پێنج هه‌زار سه‌رباز زیاد بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسى فراوانترکردنى رۆڵى ناتۆى کرد له عێراقدا به‌جۆرێک له رێگاى راهێنانه‌وه پاڵپشتى زیاتر به‌هێزه عێراقییه‌کان بکرێت. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رنامه‌ى راهێنانه‌که له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ده‌بێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکبووه‌ته‌وه له 65 دۆلار. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى شوباتى 2021، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 64 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 61 دۆلار‌و 60سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 49سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت نزیکه له 64 دۆلار. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى شوباتى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 63 دۆلار‌و 95 سه‌نت له بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس، به 60 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى رۆژنامه‌ى لا ماخسایى فه‌ره‌نسى له‌به‌رگى یه‌که‌مى ژماره‌ى ئه‌مرۆیدا وێنه‌یه‌که‌ى گه‌وره‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)ى داناوه‌و له‌سه‌رى نوسراوه ئازادى بۆ ئۆجه‌لان. رۆژنامه‌که که نزیکه له‌چه‌په‌کانى فه‌ره‌نساوه، له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا چه‌ندین بابه‌تى سه‌باره‌ت به‌دۆزى کورد‌و هه‌لومه‌رجى ده‌ستگیر کردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوکردوه‌ته‌وه. هاوکات، "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى لا ماخسایى ڕوماڵێکى تایبه‌تى ئه‌و خۆپیشاندان‌و چالاکیانه‌ى کرد که وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌پیلانى ١٥ى شوبات‌و هێرشه‌کانى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر کوردستان له‌شارى مارسیلییا ئه‌نجام دران. "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که به‌شداریى خۆپیشاندانه‌که‌ى کرد‌و ملپێچێکى گه‌ریلاى پۆشى بوو، ئاڵایه‌کى که‌جه‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه بوو. هاوکات وێنه‌ى تۆمارى چاوپێکه‌وتن به‌ده‌سته‌که‌ى تر‌ى له‌ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرانه‌وه. "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل له‌سه‌رو 63 دۆلار امه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 63 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى له‌ناو خاکى عێراقدا، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌زامه‌ندى و ڕێز له سه‌روه‌رى عێراقدا بێت". له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (چیاى گاره)و ده‌وروبه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که " له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له چیاى گاره له هه‌رێمى کوردستان ئاگادارکراون". هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:" ده‌بێت تورکیا ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاکى عێراق بگرێت‌و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازییش له‌نێو خاکى عێراق، دیسانه‌وه پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاکى ئه‌و وڵاته بگرێت". ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردودا به‌ره‌نگارى له‌شکرکێشیه‌کانى سوپاى تورکیا له‌هه‌رێمى گاره‌ى سنورى قه‌زاى ئامێدى بونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا فڕۆکه‌کانى تورکیا ده‌یانجار ناوچه‌که‌یان بۆردومانکردوه و سه‌رجه‌م هێرشه‌کانیان شکستى پێهێندراوه و زیاتر له 30 سه‌ربازى تورکیا کوژراون. چیاى گاره دوو هه‌زارو 151م له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه‌و ده‌که‌وێته باکوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى دهۆک.
هاوڵاتى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌که‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 62 دۆلار‌و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) 59 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. شاره‌زایانى بازارى نه‌وت، به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ زیاد بوونى خواست ده‌گه‌رێننه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانى چین و هندستان که به‌شێکى زۆرى نه‌وتى خاوى رۆژانه‌یان بۆ هه‌نارده ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یێنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، بڕیارى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت. ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت، گوێمان بۆ هۆشدارییه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و رێکخراوه مرۆییانه گرتووه که له یه‌مه‌ن کارده‌که‌ن و پێشتر هۆشدارییان دابوو که به‌تیرۆرستدانانى حوسییه‌کان ده‌بێته هۆى دروستبوونى کێشه بۆ گواستنه‌وه‌ى خواردن و سووته‌مه‌نى بۆ خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى یه‌مه‌ن". له راگه‌یێنراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه، وێڕاى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆردا، سزاکانى سه‌ر (عه‌بدولمالیک حوسی، عه‌بدولخالق به‌دره‌دین حوسى، عه‌بدوڵڵا یه‌حیا حه‌کیم) وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه که هه‌رسێکیان سه‌رکرده‌ى باڵاى حوسییه‌کانن. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریکردنى جموجووڵه‌کانى حوسییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان، "به تایه‌به‌تیش ئه‌وانه‌ى که به‌رپرسن له هێرشى به‌له‌مه بۆمبڕێژکراوه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له ده‌ریاى سوور و هێرشى مووشه‌کى بۆ سه‌ر سعودیه".
هاوڵاتى دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ 61 دۆلار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینى دابه‌زییه‌وه بۆ 60 دۆلار‌و 59 سه‌نت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى شوباتى 2021، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 60 دۆلار‌و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 57 دۆلار‌و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 58 دۆلار‌و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
