هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردوه. ئه‌لێکس ئازرا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ملیۆنان دۆز له‌ڤاکسینى کۆرۆنامان دابه‌شکردوه له‌هه‌مو ئه‌مریکادا و دواى ئه‌وه‌ش کوتانى راسته‌وخۆى هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌که‌ن". هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، ناوه‌ندى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسین سه‌رپه‌رشتى گه‌یاندن و دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌که ده‌که‌ن. دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ى خواردن و ده‌رمان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزه‌ر داوه و حکومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کات.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"جۆ بایدن ئێستا تۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکایت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا له چه‌ند تیویتێکیدا ره‌خنه‌ى توندى له دادگاى باڵاى وڵاته‌که‌ى گرت و جارێکى تر هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى وڵاته‌که‌ى به "ساخته‌کاری" وه‌سف کرد. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئایا نابێت ده‌نگده‌ران ئه‌وه بزانن که داواکارى گشتیش ده‌یزانێت؟ دادگاى باڵا شه‌رمه‌زارى کردین. میدیا، سه‌رکردایه‌تى کۆنگرێس، پارتى دیموکرات و ھه‌موویان". هاوکات تره‌مپ، بۆ جۆبایدن، وتى:"ئێستا تۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکایت، چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ت دووباره‌کردووه‌ته‌وه که تاکه سه‌رۆکى زۆرترین ده‌نگت له مێژووى ده‌نگدانى ئه‌مریکا به‌ده‌ست هێناوه". له 3ى تشرینى دووه‌م، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا جۆ بایدن به براوه‌و سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا راگه‌یاندرا، به‌ڵام به‌رده‌وام تره‌مپ ئه‌نجامى راگه‌یاندراوى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى ئێس-400 ى روسى له‌لایه‌ن تورکیاوه، بڕیارى سزادانى ئه‌و وڵاته‌ى واژۆکرد. ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر سزادانى تورکیا کرد به‌هۆى کرینى سیستمى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى. دواى سزادانى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆ کۆمارى تورکیا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیدایه‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌و بڕیاره پێشێلکردنى په‌یماننامه‌ى باکورى ئه‌تڵه‌سییه". دواى سزادانه‌که‌ى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، به‌هاى لیره‌ى تورکیا به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى دابه‌زى و چاوه‌روان ده‌کرێت به‌ته‌واوى به‌هاى لیره هاره بکات. چاودێرانى ئابوورى تورکیا، سزادانى وڵاته‌که‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به مه‌ترسى گه‌وره ده‌زانن بۆ که‌مبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى وڵاته‌که‌یان به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌کان به‌تایبه‌ت دۆلارى ئه‌مریکى.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوه‌وه و یه‌ک به‌رمیلێک نه‌وتى برێنێت به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 47 دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى دوو کاتژمێرى رابردودا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1.3به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ گه‌یشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ چه‌ندین وڵات ده‌گه‌رێته‌وه که جوڵه‌ى بازارى نه‌وتى زیاتر کردووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له‌لایه‌ن رێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت (ئۆپێک)، وه‌ک ئاسۆیه‌ک بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌بینرێت. به‌شێک له چاودێرانى بازارى نه‌وت، رایانگه‌یاندووه به‌گه‌شتنى جۆوبایدن به کۆشکى سپى که بڕیاره له 20ى کانونى دووه‌مى 2021 ئه‌نجام بدرێن نرخى نه‌وت ده‌گاته 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
هاوڵاتى تیرۆری رەش کۆماری ئیسلامی ئێران رەش دەکات دوای ئاشکرابوونی پەرەسەندنی چالاکیی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران نزیکەی (10) زانای بواری فیزیا‌و ئەتۆم لەو وڵاتە کوژراون کەدوایین نموونەیان کوشتنی موحسین فەخری زادە بوو کە بەپێشکەوتووترین پلانی تیرۆر لەجیهاندا لەقەڵەمدەدرێت و دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی بەگەورەترین گورز دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەژمار دەکرێت چونکە بەپێی ئەو زانیارییانەی کەمیدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە بەچەکی ئۆتۆماتیک و لەڕێگەی مانگی دەستکردووە ئەو زانایە کوژراوەو زنجیرەی ئەم کوشتنانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتیرۆری رەش ناوی دەهێنرێت و بەرپرسانی وڵاتەکە راستەوخۆ ئەمەریکاو ئیسرائیل و بەریتانیا تۆمەتباردەکەن و ئەو سێ وڵاتە بەسێ گۆشەی رەش ناوزەد دەکەن. کوشتنی فەخری زادە بەتیرۆری کەسی پێنجەمی باڵادەستی نێو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدەدرێت کە بەباوکی موشەکی و ئەتۆمیی ئێران دەناسرێت، بۆیە ئەم رووداوە بەگورزێکی کوشندەی دیکە دژی کۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێت کەپێشبینی دەکرێت کاردانەوەی توندی لێبکەوێتەوە. دەستپێکردنی کوشتنی زانایانی ئەتۆمیی تەلەفیزیۆنی ئێن بی سی (NBC) ئەمەریکا ئاشکرای کردووە لەساڵی (2007) چوار زانای ئەتۆمیی لەلایەن رێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران کە نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانن، کوژراون و ئەمە دەستپێکی ئەو زنجیرە تیرۆرانەیە کە دژی زانایانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووە و لەساڵی (2010) تا (2012) شەش زانای ئەتۆمیی ئێران کراونەتە ئامانج و تەنها یەک کەسیان رزگاری بووەو کۆماری ئیسلامی ئێران دانی بەوەداناوە کە لەو دوو ساڵەدا پێنج زانای بواری ئەتۆمیی کوژراوەو تیرۆر کراون. ئەو تەلەفیزۆنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە کوشتنی موحسین فەخری زادە کە رۆژی هەینی (27/11/202) لەشارۆچکەی ئابسەرد لەتاران روویدا درێژکراوەی ئەو زنجیرە بەئامانجگرتنانەیە کە بووەتەهۆی کوشتنی زانایانی ئەتۆمیی ئێران. سێگۆشەی رەش ئیلی کوهن، وەزیری هەواڵگریی ئیسرائیل لەلێدوانێکیدا رۆژی هەینی و حەوت رۆژ دوای کوشتنی فەخری زاد رایگەیاند: بەهۆی کوشتنی موحسین فەخری زادە، خەویان لەچاوی زاناکانی دیکەی ئێران زڕاندووەو مەرگ چاوەڕوانی ئەو کەسانە دەکات کە دەبنەهۆی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە و جیهان. ئەم لێدوانەی کوهن بەگرتنە ئەستۆی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت فەخری زادە لەقەڵەمدەدرێت، بەڵام هیچ کاتێک ئیسرائیل بەوشێوەیە بەئاشکرا کوشتنی هیچ زانا‌و پسپۆڕێکی ئەتۆمیی ئێرانی لەئەستۆ نەگرتووەو ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەکۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ بەڵگە بانگەشەی ئەوەی نەکردووە کە (ئەمەریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا) راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەستیان لەکوشتنی زاناکانیدا هەیەو بەسێگۆشەی رەش ناوی هێناون. دەزگای هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) رایگەیاندووە؛ ئەو چەکە ئۆتۆماتیکەی کە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە موحسین فەخریی پێ تیرۆرکراوە لەلایەن ئەمەریکاوە دروستدەکرێت و هەر ئەمەش ئاماژەیە کە ئەمەریکا هاوشێوەی رابردوو دەستی لەو تیرۆرەدا هەیە. بەڵگەی ئێران بۆ تۆمەتبارکردنی بەریتانیا لەتیرۆری زانا ئەتۆمییەکانی ئەوەیە، کە لەڕابردوودا چەند هاووڵاتییەکی بەڕەگەزنامە بەریتانیی بەتۆمەتی سیخوڕی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەستگیرکردووە و دانیان بەوەدا ناوە کەدەستیان هەبووە لەکوشتنی زانا ئەتۆمییەکاندا، بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە ئەو دانپێدانانە لەژێر فشاردا بووەو دووربون لەڕاستییەوە. ئیسرائیل ئەزموونێک لەتیرۆری ئەتۆمیی ئیسرائیل بڕوای وایە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی، دەبێتە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەی، لەو چوارچێوەیەدا دەستی لەهیچ هەوڵێک بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نەپاراستووەو بەئاشکرا رایگەیاندووە هەر کەسێک ببێتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەی، دەیکاتە ئامانج، بۆیە هەمان رێگەی لەدژی زانا ئەتۆمییەکانی عێراق لەسەردەمی سەددام حسێن-دا گرتەبەرو ژمارەیەک زانای ئەتۆمیی عێراق بەدەستی سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لە فەڕەنساو چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئەوروپا تیرۆر کران. مۆساد مێژوویەکی دورودرێژی لەکوشتنی زانایانی بواری ئەتۆمیی و موشەکیی وڵاتانی (ئەڵمانیا، میسر، عێراق، ئێران) هەیەو گۆڤاری (ئەتلانتیک) لەساڵی (2012)دا راپۆرتێکی سەبارەت بەکوشتنی ژمارەیەک لەزاناکانی ئەو وڵاتانە بەدەستی مۆساد بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی لەساڵی (1963) لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دامۆکلس (Operation Damocles) وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەهەوڵەکانی میسر بۆ پەرەپێدانی بواری موشەکیی، زانایەکی ئەڵمانیی بەناوی ئەتتو سکۆرتسێنی لەو وڵاتە لەڕێگەی پۆستکردنی پاکەتێکی بۆمبیی کوشت و دواتریش بەهەمان شێوە چەند پاکەتێکی پۆستیی بۆ ژمارەیەک زانای موشەکیی میسر رەوانە کرد‌و پێنج زانای میسری کوشت. مۆساد لەساڵی (1979) دوای ئەوەی عێراق گەشەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێدەکات، هەوڵەکانی بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە دەخاتەگەڕو لەساڵی (1980) یەحیا ئەلمەشەد، زانای ئەتۆمیی و بەڕێوەبەری گەشەی بەرنامەی ئەتۆمیی عێراق لەهوتێلێک لەڕێگەی ژنێک لەبەرگی خزمەتکاری هوتێلەکەدا دەکوژێت کەدەوترێت ئەو ژنە، تسیبی لیڤنی بووە کە ئەوکات کاراکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ بەئامانجگرتنی زانا ئەتۆمییەکانی عەرەب و بەتایبەت عێراق، لیڤنی لەساڵی (2006) تا (2009) وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بوو. ئەگەرچی مۆساد بەکوشتنی یەحیا ئەلمەشەد گورزێکی کاریگەری لەعێراق دابوو، بەڵام دەستبەرداری کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی عێراق نەبوو لەڕێگەی تەقینەوە لەکۆمپانیایەک لەوڵاتی ئیتاڵیا ژمارەیەک زانای دیکەی عێراقی کوشت و دواتر دوو زانای دیکەی ئەو وڵاتەی ژەهراوی کرد‌و گیانیان لەدەستدا. ئەم هەوڵانەی مۆساد سەلمێنەری ئەوەیە کەئیسرائیل توانایەکی تایبەتی هەیە بۆ لەناوبردن و بەئامانجگرتنی ئەو کەسانەی بەجۆرێک لەجۆرەکان دەبنە مەترسیی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی و لەو چوارچێوەیەشدا سڵ لەکوشتنی کەس ناکاتەوە ئەگەر ئەڵمانی و یان ئێرانی بێت، بۆیە کوشتنی موحسین فەخری زادە کەبەڕێوەبەری گەشەپێدانی بەرنامەی موشەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە بەئامانجێکی گرنگی مۆساد هەژمار کراوە. فەخری زادەی سوپای پاسداران موحسین فەخری زادە لەدایکبووی ساڵی (1957) لەپارێزگای ئەسفەهان لە ئێران بووە و هەندێک میدیا‌و راگەیاندنی وڵاتەکەی زیاتر پێگە زانستییەکەی بڵاودەکەنەوە، لەکاتێکدا یەکێک بووە لەفەرماندە سەرەکییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بەرنامەی موشەکیی ئەو سوپایە بووە لەوڵاتەکەی کە رەنگە هەر ئەمەش وایکردبێت ئیسرائیل بیری لەکوشتنی کردبێتەوە . گۆڤاری (فۆڕن پۆڵسی) بڵاویکردووەتەوە فەخری زادە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بووە لەبواری ئەندازیاری ئەتۆمی و بەپێنجەم کەسی بەهێزی ئێران لەقەڵەمدەدرێت و ناوی لەلیستی ئەو بەرپرسانەی ئێران‌دا بووە کەساڵی (2007) لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکانەوە سزایان بەسەردا سەپاوەو گەشتی دەرەوەیان لەژێر چاودێریدا بووە، ئەو بەمەبەستی گەشەپێدانی بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمیی وڵاتەکەی هاوڕێ لەگەڵ حەسەن تارانی مۆقەدەم یەکێک لەفەرماندەکانی سوپای پاسداران لەشەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، سەردانی کۆریای باکور دەکەن و لەنزیکەوە سێیەم تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لەنزیکەوە دەبینن و چاودێریی ئەو تاقیکردنەوە ئەتۆمییە دەکەن. فەخری زادە جگە لەوەی دەیان ناوەندی زانستیی تایبەت بەفیزیاو بایۆلۆژیی لەزانکۆکانی ئێران دامەزراندووە، لەساڵی (2011) ناوەندی پەرەپێدان و تووێژینەوەی بەرگریی (سپند)ی لەوەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراند کەئەرکی ئەو ناوەندە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکیی و سەربازیی وڵاتەکەیەتی. دوو مانگ پێش تیرۆرکردنی فەخری زادە، (ئەنجومەنی نیشتیمانی بەرگریی ئێران) کە سەر بەڕێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێرانە ئاشکرای کرد: دوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران لەباشوری تاران و شاری ئابادە لەپارێزگای فارس-ی ئەو وڵاتە بەسەرپەرشتیی موحسین فەخری زادەو ناوەندی (سپند) چەکی ئەتۆمیی تێدا تاقیدەکرێتەوە. ساڵی (2010) رۆژنامەی گاردیەن-ی بەریتانی نووسی: گومان دەکرێت فەخری زادە بەرپرسی سەرەکیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بێت و ساڵی (2012) رۆژنامەی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ-ی ئەمەریکا فەخری زادەی بەمامۆستای بۆمبی ئەتۆمیی ئێران لەقەڵەمداو ساڵی (2014) رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەوی بە ئۆپنهایمەر(Julius Robert Oppenheimer)ی ئێران ناوبرد، چونکە ئۆپنهایمەر یەکەم زانای بەرهەمهێنی بۆمبی ئەتۆمیی ئەمەریکایە لەسەردەمی دووەم جەنگی جیهانی، سەرەڕای هەموو ئەمانە زۆربەی بەرپرسانی ئێران لەکاتی کوژرانی فەخری زادەدا هەوڵیاندا ئەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ‌و زانایەکی بایۆلۆژی لەقەڵەم بدەن، بەڵام عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپرسەنامەیەکدا دانی بەوەدا نا کەئەو پسپۆڕی بواری ئەتۆمیی وڵاتەکەی بووە. بیانوی ئێران بۆ کشانەوە لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی دوای کوشتنی فەخری زادە، پەرلەمانی ئێران جارێکی دیکە پرۆژەو پلانی کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی (5+1) هێنایەوە ناو دانیشتنەکانیەوەو دوای چەند رۆژ تاووتوێکردن، پلانەکە بە دوو خاڵی سەرەکی و بەپەلە وەک یاسا پەسندکرا کە لەماوەی یەک مانگدا حکومەت ناچاردەکات پیتاندنی یۆرانیۆم لە (120) کیلۆگرامەوە بۆ نزیکەی هەزارو (500) کیلۆ بەرزبکاتەوە، لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێت رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە (300) کیلۆ کەمتر بێت، هەر ئەمەش ناکۆکیی لەنێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دروست کردووە، چونکە محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندوە بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بووە بە یاسا‌و حکوت ناچارە جێبەجێی بکات و ئەمە دەبێتە هەنگاوێک بۆ بەردەوامبوونی رێگەو رێبازی موحسین فەخری زادە، لەبەرامبەردا حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە سەرجەم ئەندامانی تیمی حکومەت دژی بەرزکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراون لەوڵاتەکەیان و ئەم کارە دەبێتەهۆی ئەوەی نەتوانن دانوستان و گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی بەتایبەت لەگەڵ ئەمەریکا بکەن، هاوکات ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری رایگەیاندووە نابێت پەرلەمان بەهیچ بیانوویەکەوە دەستوەردان لەپرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەدا بکات، چونکە بەپێی دەستوری ئێران ئەو پرسە لەژێر بڕیار‌و فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکەو ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێراندایە. لەلایەکی دیکەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە ئەو یاسایەی پەرلەمان هاوشێوەی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێتەهۆی پەراوێزکەوتنی وڵاتەکەمان. کوشتنی فەخری زاد لەئێران بووەتە مایەی پەرەسندنی ململانێکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان و هاوکات ناکۆکیی بەرپرسانی بۆ تۆڵەسەندەوە زەق کردووەتەوە. ئێران بەدوای گۆڕەپانی تۆڵەوەیە ئەگەرچی باڵیۆز‌و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەنەتەوەیەکگرتووەکان لەنامەیەکدا بۆ بەڕێوبەری نووسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەڤیەننا داوای کردووە تیرۆری موحسین فەخری زادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێران، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئیدانە بکرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت سکاڵای یاسایی لەدژی ئیسرائیل تۆمار بکات، بەڵام زۆرینەی بەرپرسانی سەربازیی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران پەیامی توند بڵاودەکەنەوەو راستەوخۆ هەڕەشە لەئیسرائیل دەکەن. عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بەکوژرانی موحسین فەخری زادە، لەپەیامێکدا وتی: پیرۆزبایی شەهیدبوون لەو زانایە دەکەم چونکە ئەمە پاداشتی خودایە بۆ ئەوو هاوکات سەرەخۆشی لەهەموو کەسوکارو خەڵکی ئێران دەکەم بۆ لەدەستدانی زانایەکی پایەبەرز، دەبێت بە زووترین کات هەموو رێگایەک بگیرێتەبەر بۆ دۆزینەوەو تۆڵەسەندنەوە لەهۆکارو بکەرانی ئەو تاوانەو پێویستیشە رێگەی زانست و پیشەیی ئەو زانایە بەردەوام بێت. عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نیشتیمانی ئێران دوای کوشتنی فەخری زادە رایگەیاند: پێشتر گومانمان هەبووە کەئیسرائیل هەوڵی کوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییە دەدات، چونکە لە رابردوشدا هەوڵی تیرۆکردنی دراوە بەڵام هەوڵەکە پووچەڵکرایەوە، بۆیە کارەکە پێشبینیکراو بوو ئێران وەڵامی گونجاوی دەبێت. رۆژنامەی (کەیهان) کە سەر بەتوندڕەوکانی باڵی محافزکارو بەزمانحاڵی سوپای پاسداران لەقەڵەمدەدرێت، دوای کوشتنی فەخری زادە، بەناونیشانی (کاتی ئەوە هاتووە هێرش بکەینەسەر بەندەری حەیفا) نووسیویەتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر چەندجارێک وتوویانە ئەگەر ئیسرائیل هەڵەبکات هێرش دەکەینەسەر حەیفا لەو وڵاتە، بۆیە لەئێستادا کە ئاماژەکانی تیرۆرکردنی موحسین فەخری زادە، زانای بواری ئەتۆمیی و بەرگریی ئێران دەریدەخەن تەلئەبیب دەستی لەو تیرۆرەدا هەبووە، کاتی ئەوەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی موشەکیی بکاتەسەر حەیفا لەئیسرائیل. کەیهان جەختی لەوە کردووەتەوە وەڵامدانەوەی تیرۆری فەخری زادە نابێت هاوشێوەی موشەکبارانەکەی ئێران بۆسەر بنکەی (عەین ئەسەد)ی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق بێت کەزیانێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە، بەڵکو دەبێت بەندەری حەیفا لەئیسرائیل بەتەواوەتی لەناوبچێت بۆ ئەوەی هێرش و تیرۆرەکان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی پێبێت و رابگیرێن. عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لەوتارێکدا بۆ رۆژنامەی (ئێران) نووسیویەتی تیرۆری قاسم سولەیمانی و موحسین فەخری زادەو تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمیی وڵاتەکەمان لە (10) ساڵی رابردوودا ئەنجامی ئەو سەرکەوتن و شانازییەیە کە لەبواری زانست و سیاسەت و ستراتیژیدا بەدەستمان هێناوەو ئامانج لەتیرۆری کوێرو زیرەکانە، تێکدانی ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگە و بێهیواکردنی خەڵک و سەرلێشواندنی ستراتیژیی ئێرانە، بەڵام مێژوی (40) ساڵی رابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران پیشانیداوە ئەو تیرۆرانە ئەنجامی پێچەوانەی هەبووەو هاوکات کۆماری ئیسلامی بەو ئەزموونەی کە هەیەتی، کات و شوێنی جوگرافیایی وەڵامدانەوەو تۆڵەکردنەوە بەوردیی لێکدەداتەوەو ناکەوێتە داوی ئەو پیلانەی دوژمنان بەتایبەت ئەمەریکا و ئیسرائیل کەدەیانەوێت ئێران دەستبەجێ و لەناوچەکەدا یان لەو گۆڕەپانەی ئەوان دەستنیشانیان کردووە کاردانەوەی هەبێت، ئەو تیرۆرە بێ وەڵام نابێت، بەڵام لەگۆڕەپان و کاتێکدا کەئێران بۆ یارییەکە دیاریی دەکات.
هاوڵاتى نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌باره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "چاره‌نوسى ڕۆژئاڤاى کوردستان پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌شبێت به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جۆیڵ ڕایبۆرن نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى که له‌شارى ئیستانبوڵه‌وه به ئۆنلاین به‌شداریکرد رایگه‌یاند:" هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ڕ‌ژێمى دیمه‌شق تاکلایه‌نه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌سوریا ئه‌نجامیبدات، هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کى نابێت‌و دانى پێدا نانێن". جۆیڵ ڕایبۆرن ڕاشیگه‌یاند، "چاره‌نوسى ناوچه‌کانى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاڤاى کوردستان) پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌بێت پێکهاته‌کانى ناوچه‌که‌ش ده‌نگیان له‌پرۆسه‌ى سیاسیى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت‌و به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن". جۆیڵ ڕایبۆرن له‌لایه‌ن ئیداره‌ى دۆناڵ تره‌مپه‌وه دانراوه‌و جه‌میس جێڤرى، که‌پێشتر نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بوو له کاره‌که‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى جۆ بایدن ده‌ڵێت، وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش سوک ده‌کات، ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بده‌ن. له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى سى ئێن ئێن، جۆ بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته سوک ده‌کات ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بدات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌وڵه‌کانى تره‌مپ له‌م دۆسیه‌یه‌دا شکستیهێناوه له‌گه‌ڵ ئێران". ئه‌مه دووه‌م جاره جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌ڵێن ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له‌گه‌ڵ ئێران، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى به‌رزببێته‌وه.
هاوڵاتى کۆنگرێسى ئه‌مریکا، 12به‌ندى دارشتووه بۆ سزادانى تورکیا و کۆنگرێس داواى کردووه پێنج بىه‌ندیان خێرا جێبه‌جێ بکرێن که هاوده‌کردنى کاڵاى تورکیشى له‌خۆگرتووه‌و ته‌نها واژۆى تره‌مپى ماوه. کۆنگرێسى ئه‌مریکا، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى به‌رگریى 2021ى ئاماده کردووه‌و له 740ملیار دۆلار پێکدێت، و له چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا ده‌خرێته به‌ر ده‌ستى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ى واژۆى له‌سه‌ر بکات و تێدا سزاکانى تورکیاشى تێدایه به‌هۆى کرینى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى. هه‌روه‌ه تێدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که 12 به‌ند ئاماده کراوه بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره که پێنج به‌ندیان به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت و تایبه‌تن به هاورده‌کردنى کاڵاى تورکیی. هاوکات، له پڕۆژه‌یاساکه‌دا داننان به سه‌روه‌رى رووسیا له دورگه‌ى قرم، قه‌ده‌غه کراون و بڕى 250 ملیۆن دۆلار هاوکارى سه‌ربازى پێشکه‌شى ئۆکراینا ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت 49 دۆلار و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 49 دۆلار‌و 31 سه‌نت له بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریا(ته‌کساس)، به 46 دۆلار‌و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. هاوکات، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 48 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. له مانگى ئازارى ئه‌مساڵه‌وه نرخى نه‌وت یه‌که‌مجاریه‌تى بگاته ئه‌و ئاسته‌ئه‌وه‌ش به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسیۆنى کۆرۆنا و گه‌یشتنى به چه‌ند وڵاتێک که جوڵه‌ى خستووه‌ته‌وه ناو بازارى نه‌وت.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراوان و گازى فرمێسک‌ڕێژ له دژى خۆپێشانده‌ران له سه‌راى سلێمانى به‌کار ده‌هێندرێت. په‌یامنێرمان له‌ناو خۆپیشاندانه‌کان به‌هاوڵاتى راگه‌یاند که پێنج مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراون و گازى فرمێسک‌ڕێژ به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راو شه‌قامى ئۆرزدى و مه‌وله‌وى سلێمانى بڵاوه‌یان پێکراوه‌و تا ئێستا خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامه‌و گرژى تێکه‌وتووه. پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆپێشاندان له سه‌راى سلێمانى ده‌ستیپێکردو هێزه ئه‌منییه‌کایش بڵاوه‌یان پێکراوه. به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، تا ئێستا چه‌ند میدیاکارێکى که‌ناڵه‌کانیش ده‌ستگیرکراون.
هاوڵاتى کۆشکى سپى هۆشداری ده‌دات له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری و به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى داده‌نێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆشکى سپى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هۆشدارى داوه له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزارى و رایگه‌یاندوه، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى خه‌ڵک به‌ڕێنماییه‌کان ئه‌مریکا روبه‌ڕوى دۆخێکى مترسیدار ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها کۆشکى سپى راشیگه‌یاندوه، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا و سنورداربونى تواناى نه‌خۆشخانه‌کان، "له‌ئێستادا ئه‌مریکا له‌دۆخێکى ئێجگار مه‌ترسیداردایه". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری، تیمه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌که‌کانى چاودێرى توشبوانى کۆرۆنا ده‌که‌ونه ژێر فشارێکى زیاتر‌و قورسه‌وه. رۆژانه له ئه‌مریکا 150 هه‌زار حاڵه‌تى توشبون به‌کۆرۆنا تۆمارده‌کرێت و وه‌ک یه‌که‌م وڵات داده‌نرێت بۆ زۆربوون و ته‌شه‌نه‌ى ڤایرۆسکه و تائێستا 14 ملیۆن و 152 هه‌زار و 108 که‌س له‌و وڵاته توشى کۆرۆنا بون و 277 هه‌زار و 739 که‌سیش به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى 3ـى مانگى رابردودا سه‌رکه‌وتو نه‌بێت به‌رامبه‌ر جۆ بایدنى رکابه‌ری، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى 2024 خۆى کاندید ده‌کاته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌لێدوانێکدا بۆ لایه‌نگرانى پارتى کۆمارییه‌کان رایگه‌یاند "چوار ساڵى بێ وێنه‌مان تێپه‌ڕاند، هه‌وڵده‌ده‌ین چوار ساڵى دیکه‌ش ته‌واو بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روینه‌دا، چوار ساڵى دواتر ئه‌وه ده‌بینن". رۆژى 7ى مانگى رابردوو جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان و رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان به‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2020-ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا دیاری‌کرا و بوه 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و بڕیاره رۆژى 20ى کانونى دووه‌مى 2021 ئاڵوگۆرى ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵێنیدا هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر لە پێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی یەکەمی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. تێدرۆس ئەدهانۆم گابریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "دەمانەوێت سەرچاوەی کۆرۆنای نوێ بزانین، هەرچی لەتواناماندا هەبێت دەیکەین." راشیگەیاند، رێکخراوەکە بەپەلە تیمێک رەوانەی چین دەکات و هەموو ئەو رەخنە و تۆمەتانەش رەتدەکاتەوە ئاراستەی رێکخراوەکە دەکرێت لەبارەی ئاسانکاری کردن بۆ چین. تائێستا بووەتە هۆی توشبوونی زیاتر لە 62 ملیۆن کەس لە جیهاندا و لەو ژمارەیەش زیاتر لە یەک ملیۆن و540 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى دابەزینی ئاستی ئامێری پڕوپاگەندەی داعش کە رۆژێک لەڕۆژان زۆر پێشکەوتوو بوو، لەدەستدانی خاک و ئایدیۆلۆژیاکەی گروپەکە دەردەخات کە لەم چەندساڵەی دواییدا دووچاری هاتووە، ھەروەھا ھەزاران ئەکاونتی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکان داخراوەو پەنا بۆ تۆڕە کەمناسراوەکان دەبات. کەناڵە پڕوپاگەندەکانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) لە تەلەگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو خراپبوون، کە بڵاوکراوەکانیان تەنیا نووسین و جارجارەش وێنەو ڤیدیۆی بێ‌کوالێتی لەخۆدەگرن. ئەم دۆخەی رەنگدانەوەی ئەو لەدەستدانانەیە کە گروپەکە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەئەفغانستان و بەشەکانی دیکەی جیهان دووچاری هاتووە. شکستی ناوچەیی داعش لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەئازاری 2019 گورزێکی کوشندەی لەناوەندی سەرەکیی پڕوپاگەندەی گروپەکە وەشاند، لەکاتێکدا ئەندامان و پڕوپاگەندەچییەکانی یان کوژران یان دەستگیرکران دوای داڕمانی بەناو «خەلافەتەکە». لەوکاتەوە، چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگری توانا تەکنیکییەکانی گروپەکەیان سنووردار کردووە و زۆربەی سەکۆ میدیاییەکانی، تەکنەلۆژیا، ڤیدیۆگرافەرەکان، تەکنیکارانی دەنگ و پڕوپاگەندەچییەکان و کارمەندەکانی دیکەشی لێدابڕیون. ماوەی دوای ژمارەیەک هێرشی گەورەی ئەمدواییە بەرەو خراپترچوونی ئۆپەراسیۆنە میدیاییەکانی گروپە تیرۆریستییەکەیان دەرخستووە. لەچەند ساڵی رابردوودا، میدیای داعش چەندین وێنەو ڤیدیۆی کوالێتی بەرزی تاوانەکانی، لەپێش ئەنجامدان و لەکاتی ئەنجامدان و دوای ئەنجامدانیانی بڵاودەکردەوە. بەڵام ئێستا، لەگەڵ کاڵوکرچ بوونی توانای میدیاکەی، وێنەی بێ کوالێتی بڵاودەکاتەوە، ئەوەش دەریدەخات گروپە تیرۆریستییەکە هیچ توانایەک و کەرەستەیەک یان کارمەندێکی نییە بۆ دۆکیومەنتکردنی هێرشەکان بەدرێژایی پرۆسەی ئەنجامدانیان. خراپبوونی ئاستی ئەو میدیایە لەسوریاو عێراق زۆر روونە، ئەو شوێنانەی گروپەکە رۆژێک لەڕۆژان زۆرترین ناوچەی لەژێردەستدا بوو. لەکاتێکدا چیتر ناتوانێت سەرکەوتنی سەربازیی پیشانبدات یان زوڕنا بۆ خەلافەتەکەی لێبدات، گروپەکە ئێستا بەزۆری پەیامی نووسراوی سادە بڵاودەکاتەوە کە زۆربەی کات لەئەستۆگرتنی ئەنجامدانی هێرشەکانی ناتوانرێت پشتڕاست بکرێنەوە. داعش لەهه‌موو جیهاندا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راودەنرێت لەوکاتەوەی داعش لەهەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان قەدەغەکراوە، گروپەکە توانای لەدەستداوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی. شیکاروانانی هەواڵگری و رۆژنامەوانی دەڵێن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش) رووبەڕووی چەند بەربەستێکی بەرچاو بووەتەوە له‌هەوڵدانیدا بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی لەسەر ئینتەرنێت. هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان -- لەنێویاندا فەیسبووک، تویتەر، واتسئەپ، تەلەگرام -- که‌ناڵ و پەیجەکانی گروپەکەیان داخستووەو ناچاریانکردووە چەند تۆڕێکی نادیار بەکاربهێنێت بۆ برەودان بە چالاکی و ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی. ئەمە زیاتر ده‌رکه‌وت کاتێک ئەکاونتێکی پەیوەندیدار بەئاژانسی هەواڵی ناشری داعشه‌وه هێرشەکەی 29ی تشرینی دووەمی سه‌ر پردێکی لەندەن (له‌نده‌ن بریدج)ی لەئەستۆگرت لەڕێی بەرنامەیەکی پەیام گۆڕینەوەی روسییەوە بەناوی تامتام. دەستبەجێ دوای چەند رۆژێک لەهێرشەکە، بەهەزاران ئەکاونت و که‌ناڵی تەرخانکراو بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی داعش لەسەر تامتام دەرکەوتن. بەڵام بەگوێرەی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە 3ی کانوونی یەکەم، تامتام سەدان ئەکاونتی پەیوەندیدار بەداعشی سڕییەوەو بەشێوەیەکی کاریگەر گرووپەکەی لەمینبەرەکە دەرکرد. لەکارخستنی تۆڕی ئینتەرنێتی داعش رەعد کەعبی مامۆستای تووێژینه‌وه رۆژنامەوانیەکان لەزانکۆی بەغدا، باس لەوەدەکات کەهەوڵەکانی داعش بۆ بەکارهێنانی مینبەرە کەمناسراو یان ناجەماوەرییەکان «سەلمێنەری ئەوەیە کە چیتر ئازاد نیە بۆ بڵاوکردنەوەی هەرشتێک کەبیەوێت بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەر تۆڕە جەماوەرییەکان». کەعبی وتی «وادیارە هەوڵدەدات بەدوای دەرچەی دیجیتاڵی جێگرەوەدا بگەڕێت، چونکە گرنگترین شت بۆ گروپەکە ناردنی پەیامەکانێتی بۆ جیهانی دیجیتاڵی لەهەر رێگەیەکەوە بێت. زۆرێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرۆگرامی وایان داڕشتتووە کە خۆکارانە رێدەگرن لەو بابەت و ڤیدیۆیانەی بره‌و به‌داعش ده‌ده‌ن. لە 2017، تەلەگرام رایگەیاند زیاد لە 8 هەزارو (500) که‌ناڵی قەدەغەکردووە کەپروپاگەندەی تووندڕەوییان بڵاودەکردەوە، داعش گواستییه‌وه بۆ تەلەگرام دوای ئەوەی لەتویتەرو فەیسبووک دەرکرایە دەرەوە. هه‌روه‌ها هەوڵەکانی داعش بۆ بەکارهێنانی ئینستاگرام، کە لەلایەن فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت و لەگەڵ سناپچات و ھەروەھا تیک تۆک، کە لەلایەن کۆمپانیای چینی بایتدانسەوە خاوەندارێتی دەکرێن، لەلایەن بەکارهێنەران و کارمەندانی کۆمپانیاکان و فیلته‌ره‌کانی زیرەکی دەستکردەوە چاودێری دەکرێن. لەتشرینی دووەم، کارمەندێکی تیک تۆک بەئاژانسی فرانس پرێسی وت مینبەرەکە نزیکەی (10) ئەکاونتی داعشی سڕیوەتەوە له‌سه‌ر بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک کە جەستەی مرۆڤیان نیشاندەدا بەنێو شەقامەکاندا رادەکێشران لەگەڵ چەکدارانی داعش بەچەکەوە. تیک تۆک، کە رێ بەبەکارهێنەرانی دەدات ڤیدیۆی کورت دروستبکەن و بڵاوبکەنەوە، بەتایبەتی لەنێو لاوان‌دا باوە. پێشئەوەی داعش هێرشەکەی پردی لەندەن لە ئەستۆ بگرێت لەسەر تامتام، یۆرۆپۆل، دەزگای جێبەجێکردنی یاسای یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند بەشێوەیەکی کاریگەر تۆڕی سەر ئینتەرنێتی داعشی لەکارخستووەو نزیکەی (26) هەزار ماڵپەڕو ئەکاونتی ئینتەرنێتی داخستووە. هەڵمەتەکە ئەکاونتەکانی سەر تەلەگرامی داعشی له‌خۆگرت، وەک ئاژانسی هەواڵی «ناشر»، کە بابەته‌کانی «ئەعماق»ی بڵاودەکردەوە، که باڵی پروپاگەندەی داعشه. سوپای ئەمریکاش ماوەیەکە کاردەکات بۆ لەکارخستنی هەوڵەکانی داعش بۆ پروپاگەندەی سەر ئینتەرنێت بەئۆپەراسیۆنێکی هاککردن کەدەگەڕێتەوە بۆ 2016. پێشتر بەڵگەنامە تەواو نهێنیەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە 21ی کانونی دووەم بڵاوکرانەوەو رایانگەیاند که‌فەرماندەیی ئینتەرنێتی ئەمریکا «بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەسەر داعشدا زاڵبووە لەبواری زانیاری» و هەوڵەکانی سەر ئینتەرنێتی سنووردارکردووە بۆ تووندڕەوکردن و راکێشانی خەڵک. کەعبی وتی «لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بابەتی تووندڕەوانە لەسەر ئینتەرنێت سەرکەوتوو بووە»و وتیشی سەرکەوتنەکە «رێ لەتیرۆریستان دەگرێت دەرفەتی ئەوەیان هەبێت کاریگەری بخەنەسەر جەماوەرو مێشکیان ژەهراوی بکەن یان بیانتۆقێنن». رێگرتن لەپروپاگەندەی داعش فازل ئەبوڕەغیف پسپۆڕی عێراقی له‌بواری هەواڵگریدا، وتی «وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ‌و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیویانە رێگربن لەچالاکییە ئینتەرنێتیەکانی داعش و لەڕێی هەوڵێکی هاوبەشی چەند مانگییەوە قەدەغەیان بکەن». باسی لەوەکرد «ئەم هەوڵە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند تۆڕ‌و کەسێک کە تێوەگلابوون لەدروستکردن و بەڕێوەبردنی چەندین پەیج و ئەکاونت کەپشتیوانیی چالاکی و ئایدۆلۆژیای داعشیان دەکرد لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان». نزیکەی دوو ھەزار کەس لەتەواوی عێراقدا دەستگیرکراون و (22) مینبەری ئینتەرنێتی چالاکی گروپەکە داخراون. ئەبوڕەغیف وتی «بەدەستگیرکردنی پشتیوانانی داعش لەتەواوی جیهانداو داخستنی پروپاگەندەی سەر ئینتەرنێتیان «سەختە بۆ داعش لەمڕۆدا ئەو مینبەرانە بەکاربهێنێت بۆ خزمەتکردن بەکارنامەکەی». وتیشی «هەوڵی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی هەن که رێده‌گرن لەمە.» بەڵام هۆشدارییدا لەوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای تووندڕەو «هێشتا هەڕەشەیە، سەرەڕای هەنگاوەکان بۆ رێگرتن لەوەی ئەمە بکەن». ھەروەھا وتی «بۆ ئەوەی ئەمە کەمبکرێتەوە دەبێت چاودێریی ئەلیکترۆنی چڕبکرێتەوە». دوای لەدەستدانی سەکردەو پارەکانی، میدیاش لەدەستدەدات داعش گەیشتووەتە کۆتایی خۆی دوای ئەوەی زۆرینەی سەرکردایەتی باڵای لەدەستدا، لەگەڵ سەرچاوەکانی پشتیوانی دارایی و تواناکانی شه‌ڕکردنی. ئیبراهیم سەراجی بەڕێوەبەری رێکخراوی بەرگری لەمافەکانی رۆژنامه‌وانان، وتی «هەوڵە بەردەوامەکانی گروپەکە بۆ دۆزینەوەی پێگەیەکی سەلامەت و بێ چاودێریی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی شکست بوون و ناتوانن سەرکەوتوو بن بەهۆی ستراتیژە جیهانییەکانه‌وه بۆ بەرگرتن بەو بابەتانەی لەسەر ئینتەرنێت پشتیوانی له‌تیرۆر دەکەن.» سەراجی وتی «سەرنجەکە بەردەوام لەسەر جوڵەو چالاکییەکانی داعشەو راستییەکەی ئەوەی پەنادەبەن بۆ مینبەری دیکه، مانای ئه‌وه نییه دەتوانن لەوە رزگاربن کەئاشکرا بکرێن و بەدوویان بکەون». جەختیکردەوە لەپێویستیی جێبەجێکردنی «یاسای نێودەوڵەتیی تووند» کە رێگربن لەوەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنرێن بۆ بڵاوکردنەوەو برەودان به‌تووندڕەوی.
ھاوڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکات و رایگەیاند "تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فه‌خريزاده كه له هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین". لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ين". رۆژی هەینی 27-11-2020 موحسین فەخریزادە، ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران، لە شارۆچکەی ئابسەردی تاران لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا. رووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێران هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی بەزەبری" کرد. دوای ئەو پەیامانەش، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەک کرد دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ هەنگاوێک نەگرنەبەر کە ببێتە هۆی هەڵچوون. فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن کە لەبارەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە بڵاوکراونەتەوە و "داوای دانبەخۆداگرتن دەکەین و جەخت لە پێویستیی خۆبەدوورگرتن لە هەر هەنگاوێک دەکەینەوە کە ببێتە هۆی هەڵچوونی گرژییەکان لە ناوچەکە".
