هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت نزیک ده‌بێته‌وه له 52 دۆلار. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام له‌داخستنى بازاڕدا به 51 دۆلار و 63 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتى داخستندا به 48 دۆلار و 39 سه‌نت بوو. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 56 سه‌نته، له‌کاتى داخستندا به 50 دۆلار‌و 39 بوو.
هاوڵاتى له‌یه‌که‌م رۆژى ساڵى نوێى 2021دا نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشتووه‌ته 51 دۆلار‌و 72 سه‌نت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى کانونى دووه‌مى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. له 20ى ئه مانگه‌دا جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ده‌گاته کۆشکى سپى و چاودێرانى ئابوورى و بازارى نه‌وت رایانگه‌یاند که به‌وهۆیه‌وه نرخى نه‌وت ده‌گاته 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، چونکه سه‌قامگیرى بۆ بازارى نه‌وت زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه.
هاوڵاتى باوکى بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" له پرۆسه‌ى پێشکه‌شکردنى داخوازینامهى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتى فه‌ره‌نسیدایه بۆ هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا پاش ده‌رچوونى له‌نده‌ن له یه‌کێتى ئه‌وروپا". ستانلى جۆنسن، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا که له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016 ده‌نگى به مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌کێتییه‌که دا، به رادیۆى RTLى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند ئه‌و ویستى ببێت به هاووڵاتى فه‌ره‌نسا چونکه په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى خێزانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه. هه‌روه‌ها جۆنسنى ته‌مه‌ن 80 ساڵان که به زمانى فه‌ره‌نسى قسه‌ى کرد راشیگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر به راستى تێگه‌یشتبم، من فه‌ره‌نسیم، دایکم له فه‌ره‌نسا له دایک بووه، دایکى ئه‌و له ئه‌سڵدا فه‌ره‌نسى وه‌کو باپیری. جا بۆمن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌مان شتى که پشتر هه‌مانبووه. ئه‌وه‌ش خۆشحاڵم ده‌کات." هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "بێگومان هه‌میشه ئه‌وروپاییه‌ک ده‌بم. که‌س ناتوانێت به خه‌ڵکى به‌ریتانیا بڵێت: تۆ ئه‌وروپایى نیت. هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا گرنگه." به‌ڵام بۆریسى کوڕى له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016دا یه‌کێک بوو له که‌سه ناوداره‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ ده‌رچوون له یه‌کێتییه‌که و گوتى به‌ریتانیا ده‌شێت وه‌ک گه‌لێکى ته‌واو سه‌روه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و یه‌کێتییه‌ى که ئه‌و به زۆر بیرۆکراسى وه‌سفى کرد سه‌رکه‌وتووبێت. به‌ڵام له رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا په‌یامێکى زۆر نه‌رمترى هه‌بوو رایگه‌یاند: " ئه‌مه کۆتایى به‌ریتانیا نییه وه‌کو وڵاتێکى ئه‌وروپا، ئێمه له چه‌ندین رێگاوه شارستانیه‌تى سه‌ره‌کى ئه‌وروپاین و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌مه." به‌ریتانیا به فه‌رمى له شه‌وى پێنجشه‌ممه‌وه یه‌کێتییه‌که به‌جێده‌هێڵێت پاش 48 ساڵ ئه‌ندامێتى له‌ناو ئه‌و یه‌کێتییه‌دا.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 0.18% دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 51 دۆلار‌و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020 و کۆتا رۆژى ئه‌مساڵ نرخى نه‌وتى خاو که‌مێک دابه‌زیووه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت به 51 دۆلار‌و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
سه‌رکۆ جه‌مال به‌پێى زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌کان، کاتى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى کۆرۆنا17ى تشرینى دووه‌مه و سه‌رچاوه‌که‌ى شارى ووهانى چینه که دانیشتوانه‌که‌ى زیاتر له 11 ملیۆن که‌سه و به‌و هۆیه‌وه په‌تاکه ته‌واوى جیهانى گرته‌وه سه‌دان هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانیى له ڕۆژى 31ى کانونى یه‌که‌مى 2019 دا ئاگاداریى یه‌که‌مى بڵاوکرده‌وه و دواى ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانى چین لاى خۆیانه‌وه ده‌رکه‌وتنى حاڵه‌تى هه‌وکردنى تووندى سییه‌کانیان ڕاگه‌یاند، یه‌که‌مین جاریش ئه‌و ڤایرۆسه له بازاڕێکى فرۆشتنى به‌کۆى به‌روبوومى ده‌ریایى و ماسیى دا بوو، هه‌رزوو ڕێوشوێنى جیاکردنه‌وه‌ى توشبووان گیرایه‌به‌ر. له 11ى کانوونى دوه‌مى 2020 دا ده‌سه‌ڵاتدارانى چین گیانله‌ده‌ستدانى یه‌که‌مین که‌سیان به‌و ڤایرۆسه ڕاگه‌یاند که به‌خێرایى به سه‌رانسه‌رى جیهاندا ته‌شه‌نه‌ى سه‌ند و بووه هۆى په‌کخستنى ئابوریى و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ و جێبه‌جێکردنى چه‌ندین رێوشوێنى دیکه، تا ئه‌مڕۆش گیانله‌ده‌ستدانى زیاتر له یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار که‌سى له‌جیهان لێکه‌وتووه‌ته‌وه، زیاتر له 82 ملیۆن که‌سیش وه‌ک تووشبوو تۆمارکراون. له‌و ماوه‌یه‌دا مرۆڤایه‌تى چه‌ندین رێکارى گرته‌به‌ر وه‌ک په‌یڕه‌وکردنى دووره‌په‌رێزى کۆمه‌ڵایه‌تیی، خوێندنى ئۆنڵاین، قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ، داخستنى به کۆمه‌ڵى کارگه و شوێنه گشتییه‌کان، په‌تاکه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى کردووه‌ته سه‌ر ژیانى ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان که شێوازێکى جیاوازى ژیانى هێناوه‌ته ئاراوه. راگه‌یاندنى ڤایرۆسه‌که‌ش له‌لایه‌ن رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانیه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ (جه‌ژنى به‌هار) له چین، ساڵانه له‌و جه‌ژنه‌دا سه‌دان ملیۆن گه‌شت له رێگه‌ى وشکانیی، ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وایکرد زیاتر په‌تاکه به جیهاندا بڵاوببێته‌وه، گومانیش له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى بڵاوکردنه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست هه‌بێت. هه‌موو وڵاتان هه‌وڵه‌کانیان بۆ کۆنترۆڵکردنى په‌تاکه خسته‌گه‌ڕ، زۆرێک له وڵاتانى جیهانیش ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دواى ڤاکسیندا کرد. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌کانى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له 12ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌وه له سه‌رتاسه‌رى جیهان، 48 ڤاکسینى دژبه کۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیکراونه‌ته‌وه و 164 ڤاکسینى دیکه‌ش هێشتا له قۆناغى تاقیگه‌دان، به‌هۆى کاریگه‌رى په‌تاکه‌وه ساڵى 2020 گه‌شه‌ى ئابوورى به رێژه‌ى له‌سه‌دا دوو پۆینت سێ له جیهان که‌م بوویه‌وه. له‌کۆتایى به‌هارى 2020 هه‌ندێک وڵات ده‌ستیان به ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخه‌که کرد، به‌ڵام جارێکى دیکه له زستاندا ڤایرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى به‌هێز گه‌ڕایه‌وه و به‌شێک له وڵاتانى ناچار کرد به‌ده‌ر له که‌ره‌نتینه و داخستنى شوێنه گشتییه‌کان رێوشوێنى جیاواز بگرنه‌به‌ر. له‌عێراقیش رۆژى 24 شوباتى 2020 له نه‌جه‌ف یه‌که‌م حاڵه‌تى کۆرۆنا لهخوێندکارێکى ئێرانی‌دا ده‌رکه‌وت، به‌پێى دواین ئاماریش زیاتر له 594 هه‌زار حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌عێراق تۆمارکراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 12 هه‌زار و 800 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات له‌هه‌رێمى کوردستانیش تا ئێستا سێ هه‌زارو 383 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یان هه‌زار که‌سى دیکه‌ش تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.
هاوڵاتى فەرماندەیەکی پەکەکە ئاماری روداوەکانی ساڵی 2020ی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات و رایگه‌یاندووه لە 11 مانگی ئەمساڵدا 160 ژن بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون و 112 هەڤاڵی ژنمان لە روبەڕوبونەوەکاندا بەرامبەر دوژمن گیانیان لەدەستداوە. زۆزان چەولیک، فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان رایگه‌یاند " سەرباری ئەوەى ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتن و وەرگرتنی گەریلایان راگرتبوو، "بەڵام 160 ژن بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون و لە شەڕەکاندا بەشداربوون." ئەو فەرماندەیەی پەکەکە سەبارەت بە ئاماری 11 مانگی ساڵی 2020 کە تایبەت بە ژنانی پەکەکە یە دەڵێت "تاوەکو ئێستا چارەنووسی دوو هەڤاڵمان نادیارە و دوو هەڤاڵیشمان لەلایەن دووژمنەوە دیلکراون، هەروەها چوار کەسیش خۆیان رادەستی هێزەکانی دووژمن کردووە". سەبارەت بەو ژنانەی کە لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستان بەشداریی شەڕەکانیان کردووە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ئەو فەرماندەیەی پەکەکە ئاماژە بەوە دەدات کە "160 ژن بەشداریی رووبەڕووبوونەوەی شەڕەکانیان لەگەڵ دووژمن کردووە، هەروەها لە ماوەی 11 مانگیشدا 112 گەریلای ژن گیانیان لەدەستداوە." خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 30 کانونى یه‌که‌مى2020 ئاماری نوێی شەڕەکانی تورکیای بەرامبەر بە پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت " ئەمساڵ زیاتر لە 200 ئۆپەراسیۆن لە تورکیا و دەرەوەی تورکیا دژی تیرۆریستان ئەنجامدراون و بەهۆیەوە سێ هەزار و 646 تیرۆریست کوژراون." هاوکات رۆژی 19-12-2020، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، "ئەمساڵ 946 سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و لە بەرامبەردا 227 گەریلاش لەلایەن سوپای تورکیاوە کوژراون."
هاوڵاتى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند لە ساڵی ٢٠٢٠دا فڕوکە جەنگیەکانی ڕوسیا زیاتر لە هەشت هەزار هێرشی ئاسمانیان لە سوریا پێکهێناوە کە هەزار و ٢٣٦ کەس کوژراون و ٢٣٥کەسیان سیڤیل بوون. لە پاش تێپەڕبوونی ٦٣ مانگ، لە دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لەسەر سوریا، ڕێکخراوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر لێکەوتەکانی ئەم دەستێوەردانەی ڕوسیا لە سوریا ئاشکراکرد کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠وە تا ئەمڕۆ هەزار و ٢٣٦ کەس لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە سوریا کوژراون. بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتەکە لە نێو کوژراواندا ٢٣٥ هاوڵاتی مەدەنیش هەیە کە ٥٨منداڵ و ٤١ ژنیش لە ناو کوژراوەکاندا هەیە، سەرجەم کوژراوانی دیکەش لە چەتەکانی تورکیا پێکدێن. ڕوانگەی سوری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشیکردووە لەسەرەتای دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لە سوریا، واتە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥وە هەتا مانگی ١٢ی ٢٠٢٠، لە سوریا ٢٠هەزار و٥٠٩ کەس کوژراون کە ٨هەزار و ٦٦١ کەسیان سیڤیل بوون، لە ناویاندا دوو هەزار و ٩٨ منداڵ و هەزار و ٣١٧ ژن بوون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕوسیا لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم دواییەیدا ماددەی ” Thermite “ی لە بۆمبەکانیدا بەکارهێناوە کە ماددەیەکە کە جەستەی مرۆڤ دەوستێنێت.
هاوڵاتى به‌هۆی چه‌ند موشه‌كێك ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌نی وڵاتی یه‌مه‌ن رویدا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 کانونى یه‌که‌مى2020 له‌كاتی گه‌یشتنی فڕۆكه‌یه‌ك كه به‌رپرسانی حكومی یه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن رویاندا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری حكومی له پێشوازی شانده‌كه‌ی حكومه‌تدا بون و له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌كه وه‌ستابون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن به‌هۆی چه‌ند موشه‌کێک رویانداوه، که سه‌رچاوه‌که‌ی پارێزگای ته‌عزی باشوری رۆژئاوایه که له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه چه‌کداره‌کانی حزبوڵایه ئه‌نجامدراون.شه‌هید بوون. سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی یه‌مه‌ن ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو تێرمیناڵێکی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن رویداوه بۆئه‌وه‌ی هاوکات بێت له‌گه‌ڵ هاتنی شاندی حکومه‌تی نوێی یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاووه "ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی له هۆڵی پێشوازی فڕۆکه‌خانه‌که بون، کوژراون و به‌شێکیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه". سه‌رچاوه‌که وتیشی، "ئه‌حمه‌د حه‌مید لاملیس پارێزگاری عه‌ده‌ن، لیوا شه‌عیبی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له پێشه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بون بۆئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبونی حکومه‌ت له کۆشکی سه‌رۆک کۆماری معاشیق بگوازرێنه‌وه.
سه‌رکۆ جه‌مال لەجین هەزلول ئەو کچە چالاکوانەی سعودیە کە بە پێنج ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردن سزادرا، چەندین تۆمەتیشی ئاڕاستەکراوە، سزادانەکەی کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتووەتەوە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیدانەی گواستنەوەی دۆسیەکەی لەجینی کرد بۆ دادگای تاوانە تایبەتەکان، ئەوەشی بە "دڕندەیی و دووڕوویی" دەسەڵاتدارانی سعودیە ناوبرد. رۆژی دووشەممە دادگایەکی تایبەتی سعودیە بەناوی دادگای تاوانە تایبەتەکان لە ریازی پایتەخت، سزای پێنج ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەر ژنە چالاکوانێکی سعودیدا سەپاند، کە بەرگری لە مافی ژنانی سعودی دەکرد. هەرچەندە لەجین لە ساڵی 2018 ەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە دەستگیرکراوە، بەڵام دوێنێ بڕیاری سزادانەکەی لەلایەن ئەو دادگایەوە دەرچوو کە زیاتر تایبەتمەندە بە کاری تیرۆر و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی سعودیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ماوەی راگرتنی سزاکەشی بۆ هەژمار بکرێت. دوو تۆمەتی ترسناک ئاڕاستەی لەجین کراوە "هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتیمانی و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی ئەجێندای دەرەکی " دوو لەو تاوانانەیە کە لەجینی پێ تۆمەتبارکراوە، وەک هەمیشە چالاکوانانی سعودیە بەتایبەت ئەوانەی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان کاردەکەن یەکێک لەو دوو تۆمەتەیان ئاڕاستەدەکرێت، بەشێوەیەکی گشتیش لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تۆماری پێشێلکارییان بەرامبەر مافی مرۆڤ بەردەوام لە هەڵکشاندایە ئەو جۆرە تۆمەتانە ئاڕاستەی چالاکوانانی بوارە جیاجیاکانی مافی مرۆڤ دەکەنەوە. لەجین کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵی تێپەڕاندووە، پێش ئەوەی لە سعودیە رێگە بە ژنان بدرێت شۆفێری بکەن لە 2018 ەوە دەستگیرکراوە، ئەویش ئەو دۆسیەیە کە لەجین و هاورێ چالاکوانەکانی دەیانویست بۆ ژنانی سعودیەی ئازاد بکەن، بەڵام خۆیان بوونە قوربانی لەپێناویدا، هەرچەندە بەرپرسانی سعودیە رەتیدەکەنەوە دۆسیەی گرتنی لەجین پەیوەندی بەو دۆسیەیەوە هەبێت. "لەزیندان رووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی بووەتەوە" ئەوەی زیاتر کاردانەوەی ناوخۆی و زیاتریش دەرەکی بۆ دۆسیەکەی لەجین زیادکردووە، ئاشکرابووە کە ئەو کچە چالاکوانە لە زیندان رووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بووەتەوە، بەڵام وەک هەمیشە بەرپرسانی سعودیە ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە. دۆسیەکەی وڵاتانی دژ بە سعودیە یەکخستووە چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەکەی لەجین پەیوەندی نێوان محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کابینەی نوێ‌دا بەرەو ئاقارێکی باش نەبات، بەوپێیەی پێشتر دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سعودیە نزیک بوو بەڵام جۆ بایدن لەگەڵ سعودییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە نێوانی باش نییە. مانگی تشرینی دووەمی رابردوو رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیدانەی گواستنەوەی دۆسیەکەی لەجینی کرد بۆ دادگای تاوانە تایبەتەکان، ئەوەشی بە "دڕندەیی و دووڕوویی" دەسەڵاتدارانی سعودیە ناوبرد. چاوەڕوانیش دەکرێت بەهۆی فشارە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت ئەمریکا و ئەوروپا، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆسیەی مافی مرۆڤ و تیایدا دۆسیەی لەجین هەزلول لە جنێف رێکبخات. لەجین کێیە؟ لەجین لە خێزانێکی مامناوەند لە ناوچەی قەسیم لە سعودیە لەدایکبووە، کە ناوچەیەکن لەرووی کۆمەڵایەتییەوە پارێزکارن، بەڵام خێزانەکەی ئەو زیاتر کراوە بوون بەوهۆیەشەوە بەشێکی زۆری منداڵی لەجین لە فەڕەنسا بووە، باوکیشی ئەفسەر بووە لە هێزی دەریاوانی سعودیە و پشتیوانی کردووە لەوەی کە کچەکەی داکۆکیکاری مافەکانی ژنان بێت لە سعودیە، بەتایبەت مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و ئەوکاتەشی لەجین ئۆتۆمبێلی لێخوڕی باوکی خۆی گرتە ڤیدیۆییەکەی تۆمارکردووە
هاوڵاتى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣٠ زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 کانونى یه‌که‌مى2020 بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەیش رۆژی دووشەممەی رابردوو، ٣٠ زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە. ئاماژەی بەوەیشداوە کە سوپای عێراق ئەو زرێپۆشانە لە دەروییەکانیاندا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باسی لەوەشکردووە، ئەو یارمەتییە بەشێکە لەو پلانە گەورەییەی کە نووسینگەی ھاوکاریی ئەمنی سەر بە سوپای ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فیرقەی کۆماندۆ بۆ پاراستنی ناوەندی شاری بەغدا دایناوە و جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێکەوە کاردەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلی عێراق. پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه له كاتێكدایه، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، هۆشداری ده‌درێت و به‌رپرسانى ئێران بانگه‌شه‌ى تۆڵه‌کردنه‌وه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى حکومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەنی لەنێوان قەزای پێنجوێن و شاری بانەی بەفەرمی ناساند و ئەو دەروازانەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵكی بانە و مەریوان کەرەستە خۆماڵییەکان و پێداوسییەکانی ناو ماڵ هەناردەی عێراق بکەن که ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیادبونى قه‌باره‌ى هه‌نارده و هاورده له‌نێوان ئێران و عێراقدا. بەهمەن مورادینا، پارێزگاری پارێزگای کوردستان کەدەکەوێتە رۆژئاوای ئێران لەکۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگاکەیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 کانونى یه‌که‌مى2020 رایگەیاند " حکومەتی عێراق دەروازەی سەیران بەن-ی بەفەرمی ناساند، ئەو هەنگاوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە کەکاریگەری بەرچاوی لەسەر جوڵەی بازرگانی پارێزگاکەمان بەگشتی و شاری بانە بەتایبەتی دەبێت". ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەفتەی داهاتووەوە هەردو دەروازەی "مله خورد سروئاباد" و"خانم شيخان"ـیش لە شاری مەریوان دەکرێنەوە، کردنەوەی ئەو دەروازانەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی خەڵكی بانە و مەریوان کەرەستە خۆماڵییەکان و پێداوسییەکانی ناو ماڵ هەناردەی عێراق بکەن و لەورێگەیەوەش داهاتێک بۆ خۆیان دەسبەردەکەن. سەیران بەن یەكێكە لەمەرزە نیمچە فەرمییەكانی سنوری شارۆكەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەروازەکە نزیكە 40 كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و هەرێمی كوردستان بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە، ڕۆژانە كەلوپەلی خۆراك و بیناسازی و كارەبایی و خواردەمەنی لێ هاوردە و هەناردە دەكرێت.
هاوڵاتى کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای گارەیان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد. ماوه‌ی 15 خولەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەسەر چیای گارە دەسوڕێنەوە و دوو جار بۆدومانی گارەیانکردووە و بۆردومانی ئەو ناوچەیە بەردەوامە. ھاوکات دوێنێ چیای شیرین لە سنوری دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانکرا کە بۆ جاری یەکەمە ئەو دەڤەرە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت. له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه توركیا بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.
هاوڵاتى ئەندامێکی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، راده‌ستنه‌كردنی هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی فیدراڵ، ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵی 2021دا پاره وه‌ربگرێت، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. مه‌نسور بعێجی، ئەندامی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی شاندی كوردی بۆ به‌غدا كه یه‌كه‌م و دوا شاندی شاند نییه كه دێت، به‌ڵام دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، بەڵام حكومه‌تی كوردستان ئه‌گه‌ر داهاته‌كانی راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت له ساڵی 2021دا، له‌و روه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌باشی ئاگاداركراوه‌ته‌وه". ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌هه‌مانشێوه‌ی یاسای كورتهێنانی دارایی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كانی پێشوه‌خت راده‌ست نه‌كات، له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت". مه‌نسور بعێجی باسی لەوەشکرد، "ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك راستی هه‌یه ده‌ركی پێبكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه بوه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان حكومهتهكهیانه، كه پابه‌ند نابێت به‌یاسا و ده‌ستوره‌وه و داهاته‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێته حكومه‌تی فیدڕاڵی، وه‌ك سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و داهاتی ناوخۆیی و فڕۆكه‌خانه‌كان و گومرگه‌كان ده‌بات و نازانین بۆ كوێ ده‌چێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئەوەشی خستەڕو، "هیچ رێكه‌وتنێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی بونی نییه، شانده‌كه نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بو به به‌ڵێنه‌كانی، بۆیه ئه‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی و ده‌ستوریشیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ". ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه پرۆژه بدوجهى ساڵى 2021ى عێراق نێردراوه‌ته په‌رله‌مان و وهفدى هه‌رێمیش بۆ رێککه‌وتن چه‌ندین جار چونه‌ته به‌غدا و بێ هیچ رێککه‌وتنێک گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئاماری سزادراوانی ساڵی 2020ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 345 نه‌وجه‌وانی راگیرا‌و و ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردو، ژماره‌ی سزادراوان كه‌میكردوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ،چوار شه‌ممه، 30ى12ى 2020 ئاماری ساڵی 2020ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "345 (سێسه‌د و چل و پێنج) نه‌وجه‌وانی راگیرا‌و و دانراو و سزادراوی ژنیان له ساڵی 2020دا بۆ ره‌وانه‌كراوه". له ئاماره‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو له‌و رێژه‌یه‌ش 301 (سێسه‌د و یه‌ك كه‌سیان) له‌ره‌گه‌زی نێر بون، 44 (چل و چوار) كه‌سیشیان له‌ره‌گه‌زی مێ بون، به‌رێژه‌ی 74%ی سزادراوه‌كان به سزای سوك سزادراون و 26%شیان سزای قورسیان هه‌یه".
هاوڵاتى پزیشکێکی کوردی پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند ھەمو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن، کە ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی له زیادبوندایە، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەو شریتە نوێیەی ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر دەگوازرێتەوە و بە رێژەیەکی زیاتر تووشی مندالان دەبێت. دکتۆر عارف گۆران پزیشکێکی کوردی پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو له له‌نده‌ن بڵاویکردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌کات"ھەموو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن، کە ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی له زیادبوندایە، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەو شریتە نوێیەی ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر دەگوازرێتەوە و بە رێژەیەکی زیاتر تووشی مندالان دەبێت، چونکە جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکە کەمتر لە منداڵان دەردەکەوێت، هاوکات ھیچ بەڵگەیەک له‌به‌رده‌ستدا نیە وانیشان بدات ڤایرۆسکە بە ھێزتر بوە. ئەوەشی خسته‌ڕو، کاتێک کە ژمارەی توشبوان زیاتر دەبێت ژماره‌ی ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە زیاتر دەکات، ئێستا لە ھەمو کاتێک زیاتر گرنگی ڤاکسین دەردەکەوێت، تا ئێستا زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ڤاکسین لەو باوەڕەدان، کە ڤاکسینەکان کاریگەریان لە سەر ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە ھەیە، بەڵام ئەو پرۆسەیە پێویستی بە کاتە تاوه‌کو ژمارەیهکی بەرچاو لە خەڵک بە ڤاکسین ده‌کوترێت، بۆ ئەوەی لە رێژەی بڵاوبونەوە و توشبون بەو ڤایرۆسە کەم ببێته‌وه، بەوھیوایەن لە چەند مانگی داھاتودا ئەو ڤایرۆسە و رێژەی توشبون رو لە کەمی بکات. ڤایرۆسە نوێکە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا زۆر بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، بە تایبەتی لەندەن روبەڕوی دۆخێکی زۆرسه‌خت بوەتەوە، ئەوەی تا ئێستا ده‌رباره‌ی دەزانرێت، 80%ی زیاتری توشبوان، بە ھۆی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌یه. دکتۆر عارف گۆران، پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لە ئاگاداریەکدا بۆ کوردانی بریتانیا رایگەیاندوە، "لە ھەفتەی رابردو ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی بریتانیا توشی ئه‌و په‌تایه بون و پەیوەندیم پێوەدەکەن و داوای ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، لای کەس شاراوە نیە ئەو ڤایرۆسە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا زۆر بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، بە تایبەتی لەندەن روبەڕوی دۆخێکی زۆرسه‌خت بوەتەوە". دکتۆر عارف گۆران داوا لە کوردانی بریتانیا دەکات "تا بۆیان دەکرێت لە ماڵەوە دەرنەچن، لە ھەمان کات رۆژانە لانیکەم 10 کاتژمێر لە نەخۆشخانەم".
