بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند کە بەهای راستەقینەی دۆلار لە وڵاتەکە لەگەڵ ئەو نرخانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تێلێگرام بڵاو دەکرێنە زۆر جیاوزە و بەهای راستەقینەی هەر دۆلارێک 28 هەزار و 500 تمەنە کە نزیکەی 2% بەرزی و نزمیی بەخۆیەوە دەبینێت. محەمەدڕەزا فەرزین، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لە لێدوانێکدا وتی: بەهای راستەقینەی دۆلار ئەو بەهایانە نییە کە لە تێلێگرام بڵاو دەکرێنەوە. فەرزین وتویەتی: لە ساڵی رابردودا بانکی ناوەندیی زیاتر لە 65 ملیارد دۆلاری رادەستی خەڵک کردوە کە بەهای هەر دۆلارێک نزیکەی 28 هەزار تمەن بوە. لێدوانی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوشەممە بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران لە نێوان 50 بۆ 51 هەزار تمەنە.
ژەهراویکردنی خوێندکاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و مانگرتن لە شاری سەقز بەڕەێوچو. ئەمڕۆ دوشەممە وەک ناڕەزایەتیی بەرامبەر ژەهراویکردنی خوێندکاران، دوکان و بازاڕەکانی شاری سەقز نەکرانەوە و داوا دەکرێت مانگرتنی سەرتاسەریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوبچێت. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ ئەمڕۆ خوێندکارانی ژمارەیەک خوێندگەی کچان لە شارەکانی سنە و ورمێ و خۆی ژەهراویبون و بەهۆی تێکچونی دۆخی تەندروستی خوێندکارانەوە ئامبوڵانس رەوانەی ئەو خوێندگەیانە کراون. دوێنی یەکشەممە بەهۆی ژەهراویبونەوە زیاتر لە 50 خوێندکاری شاری سەقز رەوانەی نەخۆشخانەکان کران و ئەوەش ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كورستان رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران بروسکە دەبێت، سبهینێش هەندێكجار بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان، هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران بروسکە هەور دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە .پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزم دەبنەوە بە (4 -5 ) پلە. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا. پلەی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 19 پلەى سیلیزى سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى دهۆک: 18پلەى سیلیزى کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 23پلەى سیلیزى زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى سۆران: 15 پلەى سیلیزى گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند، کاروباری هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ بەردەوامە و ئامانجیانە دوو ملیۆن دەنگ لەو پارێزگایە بەدەست بهێنن. مەولود ئوستابش هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز بۆ میدیاکانی نزیک لە پارتەکەی قسەی کرد و وتی، " پارتەکەمان لە ئەستەنبوڵ و ناوچەکانی کە ١٦ ملیۆن کەس تێیدا دەژین، ٢٥٠ ناوەندی هەڵبژاردنی کردووەتەوە و پلانی هەیە لە ١٩١٧ قۆتابخانەدا، ٦٢ هەزار و ٥٠٠ چاودێر، چوار هەزار کارمەندی سەر سندوقەکان و دوو هەزار پارێزەر دابنێت." ئوستاباش باسی ئەوەی کرد کە ساڵێکە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام دوای ئەوەی هەدەپە بڕیاریدا لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، کاروبارەکانیان خێرا کردووە و لەنێو خەڵکدا کاروبارەکانیان بەباشی بەڕێوە دەچن. مەولود ئوستابش هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز دەشڵێت، ئەمڕۆ پێویستە هەموو هێزی خۆیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەکار بهێنن و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاکڕەوی ئاکەپە و مەهەپە بهێنن. باسی ئەوەشی کرد کە پارتەکەی پلانی هەدەپە لەسەدا ٢٠ی دەنگەکانی ئەستەنبوڵ بەدەست بهێنێت کە دەکاتە ملیۆنێک نیو بۆ دوو ملیۆن دەنگ. ٣٤ رۆژ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ماوە و لایەنە سیاسیەکان لیستی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کردووە. بەرپرسانی هەدەپە رایدەگەیەنن کە ئامانجیان ئەوەی لانیکەم ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی دوو ئەندامی سوپای پاسداران هەوڵی هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل دەدات. رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە یەکەی بۆشایی ئاسمان و هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئامادەکاریی دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل لە کەنەداو و دەریای عومان ، ئەوەش وەک تۆڵەیەک بەرامبەر کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دەوروبەری دیمەش لە سوریا. ئەو رۆژنامەیە زانیارییەکانی لە زاری شیکەرەوەیەکی سەربازیی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاو کردوەتەوە. سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە بەهۆی هێرشەکانی رۆژی هەینی 31ی ئەم مانگەی ئیسرائیل لە دیمەشق دوو ئەندامی ئەو سوپایە بە ناوەکانی میقداد مەهقانی و میلاد حەیدەری کوژراون. بڵاوبونەوەی ئامادەکارییەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) یەکێک لە ژێردەریاییەکانی وڵاتەکەی بە ئامانجی بەرنگاربونەوەی هێرشەکانی ئێران لە سوریا رەوانەی کەنداو کردوە.
هاوڵاتی هەزاران کەس بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کرد کە لە 70 شاری ئەڵمانیا ئەنجامدرا و دابینکردنی چەکیان بۆ کیێڤ ڕەتکردەوە و داوای کۆتاییهێنان بە هەڵکشانی چەک و دەستپێکردنی دانوستانی بەپەلەیان لەگەڵ ڕوسیا کرد. ئاژانسی DPA بڵاویکردەوە، خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی ڕێپێوانەکانی ئاشتیدا ڕێکخرابوو، کە ساڵانە لە سەروبەندی جەژنی ئیستەردا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە شارەکانی بەرلین، بۆن، برێمن، دویسبورگ، هانۆڤەر، لایپزیگ، میونشن و شتوتگارت گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانەکەی بەرلینیان کردوە و نزیکەی هەزار و 200 کەسیش کەسیش لە شاری هانۆڤەر کۆبونەوە. لە شاری بۆن، ڕێپێوانی ئاشتی بەو دروشمە ڕێکخرا کە ئەگەر ئۆکرانیا مافی بەرگری لە خۆی هەبێت، چەکی قورستر چارەسەر نییە، بەڵکو ناردنی چەک سوتەمەنی شەڕە. بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە، بەرلین بە بەهای دوو ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئۆکراینای کردووە و پلانیشی هەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ زیاتر لە دوو ملیار و دوو سەد ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاریی سەربازی ئۆکراینییەکان بکات. گرنگترین هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ سوپای ئۆکراینا بریتی بوون لە پێدانی 18 تانکی لیۆپارد، 34 درۆنی چاودێری، 500 سیستمی بەرگریی ستینگەر، 14،900 مینی دژە تانک، پێنج سیستمی رۆکێتی مارس - دوو و 14 تۆپهاوێژی هاوتزەر. لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە 46 وڵات هاوکاریی سەربازیی ئۆکراینایان کردووە. خۆپێشاندەرانیش دەڵێن ئەو هاوکارییانە جیهان رووبەڕووی جەنگێکی گەورە دەکەنەوە.
خوێندکارێکی کوردی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی ژەهراویبون لە تاران گیانی لەدستدا و 50 خوێندکاری شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانەی نەخۆشخانەکان کران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ کارۆ پەشابادی تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی کامیاران لە پارێزگای سنە و دانیشتوی تاران بەهۆی ژەهراویبون لە خوێندگەیەکی پایتەختی ئێران دوای سێ هەفتە مانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکی رۆژی هەینی رابردو لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەستداوە. تەرمی کارۆ رۆژی رابردو لە تارانەوە بۆ ناوچەی (پەشاوا) لە کامیران بەڕێکرا و لە گوندێکی ئەو ناوچەیە بەخاک سپێردرا . لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ژەهراویکردنی خوێندکارانی خوێندگەی (مێعراج) لە گەڕەکی (شاناز) لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتیی بەڕێوچو و دروشم دژی دەسەڵات وترایە و هێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خەڵک کرد. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە چەند کەسێک لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە برینداربون کە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە. ماوەی زیاتر لە سێ مانگە روداوەکانی ژەهراویبون لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و دەیان کەس رەوانەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییان کراون بە بێ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی روداوی ژەهراویکردنەکان ئاشکرا بکرێن.
دەسەڵاتی ئێران بۆ سزادانی ئەو کچ و ژنانەی کە پابەندی سەرپۆش نابن کامێراکانی پۆلیسی هاتوچۆ بەکاردەهێنێت. محەمەدحسێن حەمیدی، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆ لە ئێران رایگەیاند؛ کامێراکانی چاودێریی بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی شۆفێران و ئۆتۆمبێلەکان سودیان لێوەردەگیرێت بە مەبەستی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی پابەندی سەرپۆش نابن. بە وتەی حەمیدی ئەو سیستمە کامێرایانەی کە ئێستا لە ئێراندا بۆ تۆمارکردنی سەرپێچیی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت سەرپێچی نەبونی سەرپۆش و باڵاپۆش تۆمار بکات. ئاماژەی بەوە کراوە ؛ کامێراکانی چاودێریی پۆلیسی هاتوچۆ بە جۆرێک رێکدەخرێن کە هاوکات سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێل و کەسانی بێسەرپۆش تۆمار بکات و داوتر بەشەکانی دیکەی پۆلیس و دادگا لەسەر بنەمای تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تایبەت بە سەرپۆش، سزا بەسەر سەرپێچیکاراندا بسەپێنن. بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆ رونی کردوەتەوە؛ ئەو کامێرایانی پۆلیسی هاتوچۆ بۆ کۆنتڕۆڵی قەرەباڵغی و ترافیکی هاتوچۆ لە تاران بەکاری دەهێنێت لە لایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانیشەوە سودی لێوەردەگیرێت بە بێ ئەوەی تۆمارەکانی پۆلیسی هاتوچۆ روبەڕوی کێشە ببێتەوە. پێشتر رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ) بڵاوی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی (پۆلیسی ئەخلاق) لە شەقامەکان بە کامێرا چاودێریی سەرپۆش و باڵاپۆشیی کچان و ژنان دەکات و لە رێگەی کورتەنامەی مۆبایلەوە ئاگاداریان دەکات و سزایان بۆ دەبڕێتەوە. لە چەند رۆژی رابردودا بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی جەختیان لە توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی سەپاندنی سزا بەسەر کچان و ژنانی بێسەرپۆشدا کردوەتەوە.
هاوڵاتی جووڵەکانی ئەم دواییەی تایوان چینی توڕەکردووەو ئەو وڵاتە لە ئێستادا بۆ دووەم ڕۆژ بە 42 فڕۆکەی جەنگیی جۆراوجۆر؛ هەشت کەشتیی سەربازیی بە قەبارەی گەورە و مامناوەند و دەیان یەکەی دەریایی مانۆڕێكی چڕی سەربازیی لە نزیک دوورگەکە ئەنجام دەدەن. چین کە تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت، ڕۆژی شەممە دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد لە دەوروبەری دوورگەکەدا، ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن لە سەردانێکی کورتدا بۆ ئەمەریکا گەڕایەوە. وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند تا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 58 فڕۆکەی چینییان بینیوە، لەنێویاندا فڕۆکەی شەڕکەری سو-30 و فڕۆکەی بۆمبارانی H-6 و نۆ کەشتی لە دەوروبەری تایوان. ئەوەشی ڕونکردەوە کە" ئەوان گرنگییەکی تایبەت بە هێزی موشەکی سوپای ئازادی گەلی چین دەدەن کە بەرپرسیارە لە سیستمی موشەکی چین." لە بەرامبەر هەڕەشەکانی چین، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تایوان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری مانۆڕەکانی چین دەکات لە دەوروبەری تایوان و " ئاسوودە و دڵنیایە چونکە سەرچاوە و توانای تەواوی هەیە بۆ دڵنیابوون لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە دورگەکە." هاوکات ، مایکڵ مککۆل، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کردووە و لە یەکەم پەیامیدا گوتی، "سەردانی تایوان؛ ناردنی پەیامێکە بۆ پارتی کۆمیۆنیستی چین، بەوەی ئەمریکا تایوان بەهێز دەکات و پێویستە پەکین بەرلەوەی هێرش بکاتە سەر تایوان بە باشی بیر بکاتەوە." ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە ڕایگەیاند" چین هێرشی ئاسمانی و دەریایی ئەنجام دەدات بۆ سەر " ئامانجە سەربازییە بیانییەکان " لە ئاوەکانی کەناری باشوری ڕۆژئاوای تایوان." سەرچاوەکە وتیشی " تایوان تاکە ئامانجی ئەوان نییە" . ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، نزیکەی 20 کەشتی سەربازی، کە نیوەیان کەشتی تایوانن و نیوەیان کەشتی چینن، لە نزیک هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوان وەستاون، کە چەندین ساڵە بەربەستێکی نافەرمییە لەنێوان هەردوولادا، بەڵام بە شێوەیەکی هاندەرانە هەڵسوکەوتیان نەکردووە. سەرچاوەکە ئەوەشیڕونکردەوە کەشتی فڕۆکە هەڵگری چین شاندۆنگ کە تایوان لە هەفتەی ڕابردووەوە چاودێری دەکات، ئێستا زیاتر لە 400 میل دەریایی لە کەناراوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تایوانەوە دوورە و مەشقەکان ئەنجام دەدات. جێگەیباسە چین هەرگیز وازی لە بەکارهێنانی هێز نەهێناوە بۆ ئەوەی دوورگەکە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بێت، دەڵێت تایوان گرنگترین و هەستیارترین بابەتە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا و ئەم بابەتە سەرچاوەی گرژییە.
سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران هۆشداریی دەدات لە دۆخی ناڕەزایەتییەکان لە وڵاتەکە و داوا دەکات بۆ چاکسازیی لە بواری ئابوریی و سیاسیی، ریفراوندۆم بکرێت. حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەرپرسانی کابینیەی پێشوی حکومەت رایگەیاند؛ دۆخی ناڕەزایەتیی وڵاتەکە لە ئاستێکدایە کە پێویستە باڵاترین قۆناغی یاسای دەستور جێبەجێ بکرێت چونکە وڵاتەکە پێویستی بە گۆڕانکاریی هەیە. رۆحانی ئاماژەی بەوە کردوە؛ دەبێت بە پێی یاسای 59ی دەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران راپرسی و ریفراندوم سەبارەت بە سێ پرسی سیاسەتی ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەوە و ئابوریی لە وڵاتەکە بکرێت. بە وتەی رۆحانی هەندێک لە ماددە و بڕگەکانی دەستور کەمترین سەرنجیان لەسەر بوە و جێبەجێ نەکراون بە تایبەت وەرزی سێیەمی دەستور کە ئاماژەی رون بە مافەکانی دانیشتوانی ئێران دەکات. سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکانی رابردو روداوێکی ناخۆش بون بۆیە بۆ گەڕانەوەی هیوا بۆ خەڵکی ناڕازی و دانیشتوانی وڵاتەکە پێویستە هەنگاوی گەورە بنرێت. داواکارییەکەی حەسەن رۆحانی لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگ پێش ئێستا میرحسێن موسەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە نوسینەوەی دەستور و گۆڕانکاریی ریشەیی لە دەسەڵات و حوکمڕانیی وڵاتەکە کردوەتەوە. لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناکۆکییەکانی نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی قوڵتر بوەتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی باڵی ریفۆرمخواز داوای بەڕێوچونی ریفراندۆم و راپرسییان لە ئێران کردوە.
هەدەپە رایگەیاند، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەغدا و هەولێر لەبەرامبەر هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێستی روونیان هەبێت. دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە هێرشەکە لە بەرامبەر مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئەنجامدرابوو. هەدەپە رایگەیاند، هێرشی سەر خاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی مەدەنی، بۆ هەموو هەرێمەکە دۆخێکی مەترسیدارە. هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاستی مەترسیەکانی زیاتر کردووە. هەدەپە دەڵێت، " هەرچەندە لە هێرشەکەدا کە هەموو ساڵێک بە ملیۆنان خەڵکی مەدەنی فڕۆکەخانەکە بەکار دەهێنن و هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتەوە، بەڵام گرنگە رای گشتی و بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی هێزەکانی پشت هێرشەکە ئاشکرا و شەرمەزار بکەن. هەدەپە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە پێشتریش چەندین هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکاندا کوژراون و ئەنجامدەران ئاشکرا نەکراون کە ئەمەش رێگە بۆ هێرشی نوێ دەکاتەوە. ئاشکرایە ئەو لایەنەی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، دەیەوێت توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن و لەم ناکۆکیانە سوود وەربگرن. بۆیەش بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی بەغدا و هەولێر دەکەین کە لەبەرامبەر ئەم هێرشانە کە خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج، هەڵوێستی روونیان هەبێت و بانگەوازی لە خەڵکی سلێمانی دەکەین کە لەم دۆخەکە لەگەڵ ئەوانین.
هاوڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ یەکشەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی لە کاتی هێرشە درۆنییەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانە ئەو لە سلێمانی بووە و ئامانج لە هێرشەکە ئەوو هاوبەشە ئەمەریکییەکانی بووە. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ، لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا باسی لە وردەکارییەکانی هێرشی درۆنیی رۆژی هەینی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد و گوتی "لەدوای ئەوەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە شەڕی دژی داعش لە شاری سلێمانی کۆتاییهات، دوای نیوەڕۆ کاتێک دەگەڕاینەوە، ئەو کاروانەی ئێمەی تێدابوو، هاوبەشە ئەمریکییەکانمان و هێزی دژەتیرۆریشی تێدابوو. ئەوکاتە درۆنی چاودرێریی تورکیا هاتنە شوێنەکە، بەڵام هێرشەکەیان بێ ئەنجام بوو و شکستی هێنا". وتیشی،"دەوڵەتی تورکیا بەم هێرشانە دەیەوێت ئەم شەڕە هاوبەشە کە ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەیکەین، چ هاوبەشە هەرێمییەکانمان، هێزە کوردستانییەکان، دەوڵەتی عێراق بێت، یانیش هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بێت، دەیەوێت شکست بەم تێکۆشانە بهێنێت." باسی لەوەشکرد، "تورکیا بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان سەخڵەت بووە. هەر شتێکیش کە لەدەستی بێت، دەیکات بۆ ئەوەی گورز لەم پەیوەندییانە بدات و نەیهێڵێت، بەتایبەتیش بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان گەلی رۆژئاڤا لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان. هەر لەسەر ئەم بنەمایە، لە شاری سلێمانی کاروانی ئێمەیان بە ئامانج گرت". هاوکات بەرپرسێکی ئەمەریکی بۆ ئاژانسی ڕیوتەرزی پشتڕاست کردەوە کە هێرشێک بۆ سەر کاروانێک لە ناوچەکە هەبووە و کارمەندانی سەربازی ئەمەریکا لەوێ بوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لای خۆشیەوە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش لەبارەی هێرشەکە رایگەیاندبوو سێ هاووڵاتیی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بوون کە کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هێزەکانی سوریای دیموکراتیش کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی لە فڕۆکەخانەکە بووە لە کاتی هێرشەکەدا بەڵام "هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە." سەبارەت بە هێرشەکە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ڕۆیتەرزی وت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕۆژی هەینی لەو ناوچەیەدا ڕووی نەداوە. هەروەها حکومەتی عێراق ڕۆژی شەممە داوای لە تورکیا کرد داوای لێبوردن بکات بەهۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە باکوری عێراق و دەڵێت پێویستە ئەنقەرە واز لە دوژمنکاری لەسەر خاکی عێراق بهێنێت. سەرۆکایەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تورکیا هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ بەردەوامبوون لە "تۆقاندنی خەڵکی مەدەنی بە بیانووی ئەوەی هێزە دوژمنکارانەکان لەسەر خاکی عێراق بوونیان هەیە." باسلەوەشدەکات، "لەم بارەیەوە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و داوای لێبوردنی فەرمی بکات."
ئەمڕۆ ٩ی نیسان، دوایین وادەی رادەستکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی پارتە سیاسیەکانی تورکیایە بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان. لە کاتێکدا کە ٣٥ رۆژ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ماوە و ئەمڕۆ دوایین وادەی رادەستکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانە، پارتە سیاسیەکان بە خێرایی کار دەکەن و تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە پێویستە لیستەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکانی تورکیا بکەن. تاوەکو ئێستا پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی رزگاری گەل و پارتی گەل، لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە. لە ماوەی دوو رۆژدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لێکۆلینەوە لە لیستی کاندیدەکانی پارتەکاندا دەکات و لە ئەگەری هەر کێشەیەکدا، دەیگەڕێنێتەوە و پێویستە تاوەکو ١٩ی مانگ پارتەکان کەموکورتیەکانیان چارەسەر بکەن. لەلایەکی دیکەوە، فۆرمی دەنگدانی پەرلەمانی لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا کرا و ١٥ پارت و ٥ هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن. هەروەها فۆرمی دەنگدانی سەرۆکاتیش ئاشکرا کرابوو کە چوار کەس خۆیان بۆ پۆستەکە هەڵبژاردووە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پشتگيريى لايهنه سياسييهكان له ئهنجوومهنى نوێنهران بۆ تێپهڕاندنى پڕۆژەياساى بودجهى گشتيى عێراق کردەوە. ماڵپهڕی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له بهردهواميى ديدار و كۆبوونهوهكانيدا له بهغدا، لهگهڵ محهممهد شياع سوودانى، سهرۆكوهزيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووهوه و"پشتگيريى ههرێمى كوردستانى بۆ سهرۆك وهزيران و حكوومهتى فيدراڵيى عێراق و جێهجێكردنى كارنامهكهى دووپات كردهوهوەتەوە." بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم "ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر پێويستيى جێبهجێكردنى ڕێككهوتننامهى دهسپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوتى ههرێمى كوردستان و پشتيگيريى لايهنه سياسييهكان له ئهنجومهنى نوێنهران بۆ تێپهڕاندنى ياساى بودجهى گشتيى عێراق. ههروهها داكۆكييان له بهردهواميى هاريكاريى هاوبهشى نێوان ههولێر و بهغدا له ههموو بوارهكاندا كردهوه." لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە،" لاى خۆيهوه سوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى و ههوڵه بهردهوامهكانى بۆ لێكنزيككردنهوهى لايهنهكان و چارهسهركردنى كێشهكان دهربڕى و جهختى له گرنگيى بهردهواميى گفتوگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و حكومهتى فيدراڵيى عێراق بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كردهوه."
هاوڵاتی ژمارەیەک لە چالاکوانان و ڕۆشنبیرانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە بانگەوازێکدا ڕایانگەیاند سبەینێ لە شەقامی سالم سەهۆڵەکە گردبونەوەیەک ئەنجام دەدەن لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کرایە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. دوای ئەوەی دوێنێ هەینی هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر فڕۆکە خانەی سلێمانی و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو مشتومڕو ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەناو چینە جیاجیاکانی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەربۆیە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەو هێرشە بڕیاریاریان داوە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالم کۆببنەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە کە لە گردبونەوەکەدا تەنها ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەدرێت. دەقی ڕاگەیەندراوەکە : بانگەوازێک لە خەڵکی سلێمانییەوە هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە هەموو کوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەکی تێداحەرامکراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر کەرامەت و شکۆی کوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵکەکەی بە تایبەت دەزانین. ئێمە وەک کۆمەڵێک لە کەسایەتی و خەڵکی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت شکۆی خەڵکی کوردستان بشکێنن. سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە شەقامی سالمی(سەهۆڵەکە) شاری سلێمانییەوە کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ کۆدەبینەوە و بە یەک دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە. داوا لە خەڵکی تەواوی کوردستان دەکەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەکەین کە پشتیوانی سلێمانی بن. تێبینی : لە کۆبونەوەو گردبونەوەکەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەدرێت. دەستەیەک لە خەڵکی شاری سلێمانی ٨-٤-٢٠٢٣
