هاوڵاتی وهزیری ئاوادانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانی بهڕێوهچوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە" ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند،ههرێمی كوردستان دهكهوێته زۆنی مامناوهندی بوومهلهرزه و ئهگهر بههێزی بوومهلهرزه بگاته 5 پلهی رێختهریش "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت." بهڵام بوومهلهرزهكه ئهگهر بچێته پلهی شهشهم و بهسهرهوه "زیانهكانی دههێنده زۆرتر دهبن." دانا عهبدولكهریم، وهزیری ئاوادانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانی بهڕێوهچوونی وۆركشۆپی "پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە"، به ئامادهبوونی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ههولێرئهمڕۆ سێشهممه وتی، "حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه به ئهركی خۆیان زانی پێداچوونهوهیهك به شێوازی دیزایینكردن و جێبهجێكردنی پڕۆژهكان له ههرێمی كوردستاندا بكات". ئەم وۆرکشۆپە دوای ڕوداوی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە کە تورکیا و سوریای کردەوەو تیایدا نزیکەی 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا ئەنجامدرا کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری قوربانییەکانیش کەوتبونە ژێر داروبەردی باڵەخانە ڕوخاوەکان کە لە دوایدا ژمارەیەکی زۆری ئەو بەڵێندەرانەی باڵەخانەکانیان دروست کردبوو دەستگیرکران چونکە بە شێوەیەکی سەلامەت و بە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە کارەساتە سروشتییەکانی وەک بومەلەرزە دروست نەکرابوون. وهزیری ئاوهدانكردنهوه دهڵێت، به پێویستیان زانی وۆركشۆپهكه ئهنجامبدهن بۆ ئهوهی ههڵسهنگاندن بكرێت ئهو بینا و باڵهخانانهی له ههرێمی كوردستان بونیاتنراون و "ئهگهر كهموكورتییان تێدا بوو، دهستنیشان بكرێن و چارهسهری پێویستیان بۆ بدۆزرێتهوه و كۆد و ستاندهردێكی هاوبهش دیاریبكهین بۆ ئهوهی له داهاتوودا ئهندازیاران و دیزاینهرانی ههرێمی كوردستان لهسهر ئهو بنهمایانه باڵهخانهكان دروست بكهن" ئاماژهی بهوهشكرد، ههرێمی كوردستان دهكهوێته زۆنی مامناوهندی بوومهلهرزه، واتا ئهگهر بوومهلهرزهیهك بهگوڕی 5 پلهی رێختهریش رووبدات، "زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت" بهمهرجێك "بهپێی ئهو كۆد و رێنماییانهی كه پێشتر پهسهندكراون بۆ جێبهجێكردنی ئهو پڕۆژانه"، بهڵام بوومهلهرزهكه ئهگهر بچێته پلهی شهشهم و بهسهرهوه "زیانهكانی دههێنده زۆرتر دهبن."
هاوڵاتی دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی پارێزگای هاتای کە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر روویدا، ٧٣ پاشەلەرزەی دیکە لە روویانداوە. دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی دوێنێ شەو کە لە پارێزگای هاتای باکوری کوردستان کە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر روویدا، ٧٣ پاشەلەرزەی دیکە لە روویانداوە. دەزگاکە باسی ئەوەی کرد کە لەو ٧٣ پاشەلەرزەیە، خەڵکی ناوچەکە هەستی بە ٤٥ پاشەلەرزە کردووە و ترسێکی زۆری لەنێو هاوڵاتیاندا دروست کردووە. کاتژمێر هەشت و چوار خولەکی شەوی رابردوو، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٦.٤ بە پلەی رێختەر لە ناوچەی دەفنەی پارێزگای هاتای باکوری کوردستان روویدا. فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە بومەلەرزەکەی هاتایدا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٤ هاوڵاتی بریندار بوون. جگە لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا، لە وڵاتانی سوریا، ئوردن، فەڵەستین، ئیسرائیل، میسر و لە هەرێمی کوردستانیش هەست بە بومەلەرزەکە کراوە. هەروەها لە هاتای، مێرسین و ئەنتاڵیا کە دەکەونە سەر دەریای ئیجە، ئاستی ئاوی دەریاکە بەرز بووەوە و کاربەدەستانی تورکیا، هاوڵاتیانیان لە روودانی تسونامی ئاگادار کردەوە. لە شەشی شوباتدا، سێ بومەلەرزەی بەهێز لە پارێزگاکانی مەرەش، سەمسور و دیلۆکی باکوری کوردستان روویاندا. تاوەکو تەنیا لە تورکیا تەرمی نزیکەی ٤٢ هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنراون و زیاتر لە ٨١ هەزار کەسیش بریندار بوون. بومەلەرزەکانی ئەم دواییە، کاریگەری لەسەر نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس دروست کردووە و خەڵکێکی زۆر لە ئێستادا لەژێر چادر و لەنێو کۆنتەینەرەکاندا دەژین.
هاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی سعودی بڵاویکردەوە دوێنێ دووشەممە هاوڵاتییەک لە له یهكێك له هۆتێلهكانی مەککە بە چەقۆ دوو هاوسەفەری خۆی کوشتووە. رۆژنامهی عوكازی سعوودی بڵاوی كردهوه، دهسهڵاتدارانی سعوودیه كهسێكی جهزائیریان دهستگیر كردووه، كه دوو کەسی خەڵکی وڵاتهكهی خۆی كوشتووه، ئهوه لهكاتێكدایه كه ئهو سێ هاوڕێیه بۆ ئهنجامدانی عهمره چوونهته مهككهی پیرۆز. هاوکات رۆژنامهی ئهلنههاری جهزائیری ئاماژهی بهوهكردووه، تۆمهتبار و قوربانیهكان بۆ ئەنجامدانی سوونهتی عهمره چوونەتە مەککە، لهوێ ناكۆكی لهنێوانیان دروستبووە، لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو هاوڕێیەکەی دیکەی کوشتووە، دوای رووداوەکەش پۆلیس سعوودیە تۆمهتبارهكهی دهستگیركردووە. بهگوێرهی بهیاننامهیهكی میرنیشینی مهككه، تۆمهتبارهكهیان دهستگیر كردووه، رهوانهی لای داواكاری گشتی كراوه بۆ لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا.
هاوڵاتی وهزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو سێ کەس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزە لە پارێزگای هاتای و چەند پارێزگایەکی دیکە روویاندا، کە دووانیان 6.4 و 5.8 پلە بوون، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "لە بوومەلەرزەکانی هاتای سێ کەس لە شارۆچکەکانی ئەنتاکیا، دەفنە و سامانداخ گیانیان لەدەستدا. هەروەها 213 کەسیش بریندارن و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە." سولەیمان سۆیڵو هەروەها ئاماژەی بەوەدا 42 جار پەیوەندی بە فریاکەوتنی تیمەکانیان کراوە کە لە 39 شوێنیاندا رووداوێکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبووە. بەڵام لە هەریەک لە سێ شوێنەکەی دیکەدا گیان لەدەستدان هەبووە. هاوکات بوومەلەرزەکە لە چەند ناوچەیەکی سووریا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی حکومەتی سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 130 کەس برینداربوونە. ئەم بوومەلەرزە لە کاتێکدا هێشتا گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پێشتر کە لە رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایهری 2023) بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چهند ناوچهیهكی توركیا و سووریای هەژاند. بوومهلهرزهكه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چهند وڵاتی دیكهی ناوچهكه ههستی پێكرا. بە گوێرەی ئاماری دەزگای كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە اگەیندراویکدا ڕوونکردنەوەی دا لەبارەی کێشەکانی ناوخۆیی یەکێتی پەیوەست بە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیەوە و دەڵێت، سەرجەم ڕێکارەکانی یەکێتی لەبارەی پەیڕەو، و پرسی سەرۆکایەتی و ئەو سکاڵا و تانەی لە دژی بڕیارەکانی یەکێتی لە دادگا تۆمار کرابوون، لە بەرژەوەندی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی یەکلاکراونەتەوە و تەواوی بڕیارەکانیش کە دراون ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلای کردوونەتەوە و دەستبربردن بۆ کاروباری ناوخۆی یەکێتیش " هێڵی سورە" ڕوونکردنەوەکە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیەوە ئاڕاستەی سەرجەم ئۆرگانەکانی کراوە، تییدا هاتووە ، "دوای ئاماژەدان بە رێکارە یاساییەکان و دەرچوونی بڕیارەکان لە دادگای بەرایی لێکۆڵینەوە، فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان و ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەم پرسە روونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنیا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ کاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بکات و ئەگەر هەوڵێکی لەوجۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونکە هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە". ڕوونکردنەوەکەدا لە چوار خاڵ پێکهاتووە و بە واۆژی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە ٧ی شووباتی ٢٠٢٣ ئاراستەی ئۆرگانەکانی ئەو حیزبە کراوە. وێنەی ڕوونکردنەوەکە
هاوڵاتی بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ، هەرێم ویلایەتەکانی چین و ئەمریکا لە پلەکانی یەکەمدان لەناو ئەو ناوچانەی کە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە. بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن پسپۆڕانی کەشوهەوای " ئێکس دی ئای" بڵاوکراوەتەوە ، پارێزگاکانی چین لە پلەی یەکەمی ئەو ناوچانەن کە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، لەوانەش جیانگسو، شاندۆنگ و هێبی لە ڕیزبەندی ئەو ناوچانەدان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و کەشوهەوای توند. لە راپۆرتەکەی " ئێکس دی ئای" دا هاتووە، چین لە ٢٠ ناوچەی مەترسیداری جیهانیدا کە زۆرترین کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیان لەسەر دەرئەکەوێت ، ١٦ ناوچەی بەردەکەوێت، دوای چین، ئەمریکا شوێنی زۆرترین ناوچە مەترسیدارە لە جیهاندا و لە ناویاندا ویلایەتی کالیفۆرنیا کە دەیەم ناوچەی مەترسیدارە و بەدوای ئەویشدا تەکساس. هەروەها سەبارەت بەناوچەکانی دیکەی جیهان نۆ ناوچەی هیندستان بوونەتە ٥٠ ناوچەی سەرەکی مەترسیدار و ناوەندە ئابوورییە سەرەکییەکانی دیکەی ناو ١٠٠ شوێنی دیکە کە لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانی کەشوهەوادان بریتین لە بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین، شاری هۆشی مینی ڤێتنام و جاکارتای ئەندەنوسیا. هاوکات لەبارەی وڵاتانی ئەوروپاوە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەوروپا ناوچەی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا زۆرترین زیانی بەردەکەوێت بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها ناوچەی ڤێنێتۆی ئیتاڵیا کە شاری ڤێنیز لەخۆدەگرێت، لە پلەی چوارەمی ئەو ناوچەیەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە لە ئەوروپا. شیکاریەکانی ڕاپۆرتەکەی پسپۆڕانی کەشوهەوای " ئێکس دی ئای" هەڵسەنگاندنی بۆ ٢٦٠٠ ناوچەی جیهان کردووە بە تۆمارکردنی داتا و زانیاری و درووستکردنی مۆدێلی زیانەکانی ئەو ناوچانە لە ساڵی ١٩٩٠ تاوەکوو ٢٠٥٠، ئەوەش بە پشت بەستن بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە خراپترین سیناریۆدا بۆ ٣ پلەی سەدی کە لە لایەن پانێڵی حکومەتەکانی نێوان نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەواوە دانراوە.
ئێران رایگەیاند بانکی ناوەندیی هەوڵەکانی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەست پێدەکات و وەک دراوی قاچاخ مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆلارانە دەکرێت کە بە نرخێکی بەرزتر لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئێران بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار ناوەندێکی بە ناوی (ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) راگەیاند و داوای لە کاسبکاران و بازرگانەکان کرد تەنها پشت بە نرخە دیارییکراوەکانی ئەو ناوەندە ببەسترێت بۆ بەهای دۆلار و دراوەکان لە وڵاتەکەدا. محەمەدڕەزا فەرزین, پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای یەک دۆلار بۆ 50 هەزار و 200 تمەن رایگەیاند؛ بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی دەستەوەستان نابێت و لە سبەینێ سێشەممەوە بە چالاککردنی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو هێرشی پێچەوانە دژی نرخی ناڕاستی دۆلار بەرامبەر تمەن دەست پێدەکات. بە وتەی فەرزین تەنها ئەو ناوەندە بەهای راستەقینەی دراوەکان و زێڕ لە ئێران دیاریی دەکات و بانکی ناوەندیی پابەند دەبێت بە دابینکردنی دۆلار بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵاتەکە. پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەو بانکە بە بەهای 28 هەزار و 500 تمەن بۆ هەر دۆلارێک هاوکاریی کڕین و هاوردەکردنی 68 کاڵا و پێدوایستیی سەرەکیی وەک خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکی و دەرمان و خۆراک دەکات. فەرزین ئاشکرای کردوە نرخی زۆربەی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی بە دۆلار لە دەرەوە بۆ ئێران هاوردە دەکرێت بەراورد بە ساڵی رابردو زیاتر لە 47% نرخەکانیان بەرز بوەتەوە لە کاتێکدا بە پێی ئەو نرخانەی حکومەت دیاریی کردوە ئەو کاڵایانە تەنها بە رێژەی 17% نرخەکانیان بەرزبونەتەوە و ئەوەش وا دەکات وردتر چاودێریی بازاڕەکانی وڵاتەکە بکرێت. ئاماژەی بەوە کردوە کە 600 نوسینگەی ئاڵوگۆڕ و 150 لقی بانکەکان بەرپرسیار دەبن لە دابینکردنی دراوی پێویست بۆ بازرگانەکان و خەڵکی وڵاتەکە و لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە بە فەرمی بەهای دراوەکان و نرخی زێر بۆ ئەو نوسینگە و بانکانە دیاریی دەکرێت. بڕیارە سبەینی کاژمێر 11:00 بە کاتی تاران (ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) لە ئێران بەفەرمی دەست بەکارەکانی بکات و بانکی ناوەندیی وڵاتەکە نرخی دراوەکان و زێڕ بە فەرمی رابگەیەنێت.
بەریتانیا دوای یەکێتی ئەوروپا سزادانی ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد. ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند؛ بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانەوە هەشت بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستوەتە لیستی نوێی سزاکانی وڵاتەکەی . سزاکانی بەریتانیا دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە سەپاندنی قۆناغی پێنجەمی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی 32 بەرپرس و دوو دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەنرا. بە پێی راگەیەنراوەکەی بەریتانیا هەر یەکە لە حەسەن عەسکەری، قائیمقامی شاری سنە و محەمەد تەقی ئۆسانلو، فەرماندەی ناوەندی حەمزە-ی سەر بە سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و محەمەد کەرەمی، پارێزگاری سیستان و بەلوچستان و جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارن لەو پارێزگایە و سەرۆکی لقەکانی چوار و یەک لە مەشهەد و ئەسفەهان و کەرەج بەهۆی توندوتیژیی و رۆڵیان لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا سزا دراون. بەریتانیا لە مانگی رابردودا بەهۆی سەرکوت و توندوتیژیی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژمارەیەک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و بە گشتی لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە نزیکەی 400 سزای دژی دەسەڵاتی تاران راگەیاندوە.
هاوڵاتی تاڵیبان ڕۆژی یەکشەممە بڕیاریدا بنکە بیانییە سەربازیەکانی پێش دەسەڵاتی خۆی لە ئەفغانستان بکاتە ناوەندێکی ئابوری، ئەمەش لەپێناو بوژاندنەوەی وڵاتەکەی. عەبدولغەنی بەرادار، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری حکومەتی تاڵیبان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاردراوە کە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وردە وردە کۆنتڕۆڵی ئەو بنکە سەربازییانەی کە ماونەتەوە لە هێزە بیانییەکاندا بگۆڕن بۆ ناوچەی ئابوری تایبەت. ئەفغانستان لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی لە لایەن تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١، ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی ئابووری و مرۆیی بووەتەوە، هەر بەوهۆیەوەش سەرەتای ئەمساڵ تاڵیبان پلانی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بۆ هەڵکەندنی نەوت لە باکووری ئەفغانستان ڕاگەیاند. لەبارەی گۆڕینی بنکە سەربازیەکانەوە بەناوچەیەکی ئابوری، عەبدول غەنی بەرادار جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری حکومەتی تاڵیبان ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەکە بە شوێنە سەربازییەکان لە سەنتەری کابول و پارێزگای بەلخی باکور دەستپێدەکات، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو. ئەم بڕیارەی تاڵیبان لەکاتێکدایە کە بە بەهای زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار سەرچاوەی سروشتی ئەفغانستان، لەوانە گازی سروشتی و مس و زەوییە دەگمەنەکان هەیە ، بەڵام بەهۆی دۆخە ئاڵۆزەی لە وڵاتەکە هەیە نەتوانراوە سودی لێوەربگیرێت. لە لایەکی دیکەشەوە لەدوای کشانەوەی هێزە سەربازییە بیانییەکانەوە، باری دارایی ئەفغانستان بەهۆی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی دیکەوە کەوتۆتە دۆخیکی سەختەوە، سزاکان بەسەر ئەندامانی حکومەتی تاڵیباندا سەپێندراون، سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ئەفغانستانیش لە دەرەوەی وڵات بلۆک کراون و زۆربەی ئەو هاوکارییە دەرەکیانەی کە پێشتر پاڵپشتی ئابوورییەکەی دەکرد، ڕاگیراون.
ئەوروپا سزای بەسەر 32 بەپرس و دوو دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند کە دوانیان وەزیری حکومەتی ئەو وڵاتەن. یەکێتی ئەوروپا رۆژی دوشەممە ژمارەیەک سزای دیکەی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کردەوە کە ئەو سزایانە وەزیری پەروەردە و وەزیری کەلتور و رێنمایی وڵاتەکەی گرتوەتەوە. لە پێنجەم قۆناغی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ناوی محەمەد جەباری، سەرۆکی داواکاری گشتی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و حەیدەر پەسەندیدە،سەرۆکی زیندانەکانی سنە هاتوە و هاوکات سەرۆکی زیندانەکانی قەرچەک و زاهیدن و کەرەج و بەڕێوبەرەکانی زیندانەکانی سیستان و بەلوچستان ، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئەلبورز لە لیستی سزا نوێیەکاندان. جگە لەو ناوانە رەمەزان شەریف، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و وتەبێژی ئەو دامەزراوە سەربازییە و فەتحوڵڵا جۆمەیری ،یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدران و ژمارەیەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی(ئیتلاعات) لەو 32 بەرپرسانەن کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندون. پێشتر یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران 37 بەرپرسی باڵای دەسەڵاتی لەو وڵاتە خستبوە لیستی سزاکانیەوە و لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمدا کە ئەمڕۆ رایگەیاندوە 32 بەرپرسی باڵای وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو توندوتیژی و سەرکەوتانەی کە دژی خەڵک و خۆپیشاندەران کردویانە سزا داوە. لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەر یەکە لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ئۆسترالیا و نیوزلەندا دەیان سزایان دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاندوە.
میدیا عێراقییهكان بڵاویانكردهوه، له هێرشێكی چهكداریدا له دهوروبهری قهزای خاڵسی باكووری رۆژههڵاتی شاری بهعقوبهی سهنتهری پارێزگای دیاله، 10 هاووڵاتیی مهدهنی كوژران و برینداربوون. سهرچاوهیهكی ئهمنی به میدیا عێراقیهیكانی راگهیاندووه،له هێرشێكی چهكداریدا 10 هاووڵاتیی مهدهنی كوژران و برینداربوون هێرشهكه لهلایهن ژمارهیهك چهكداری نهناسراوهوه لهكاتێكدا كراوهته سهر جووتیاران له گوندی ئهلبو بالی له دووری 20 كیلۆمهتر له باكووری رۆژههڵاتی بهعقوبه، كه لهناو كێڵگهكانیان خهریكی كێڵان و داچاندن بوون. ئاماژهی بهوهشداوه، لهو هێرشهدا 7 كهس كوژران و 3ـی دیكهش برینداربوون، لهناو كوژراوان 2 ئافرهت ههبوون و زانیارییه سهرهتاییهكان ئاماژه بهوه دهدهن، هێرشهكه له ئهنجامی كێشهیهكی كۆنی هۆزایهتی بووه، نهك تیرۆرستی.
هاوڵاتی لە سنورەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک گیانیلەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون. رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نزیک گوندی شوانکارە، ئۆتۆمبێلێکی ھەڵگری کۆڵبەران تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و چوار کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە، ناوی سامان یەعقوبی و خەڵکی گوندی سەرخبانی جوانڕۆ بووە. ھەنگاو ئاشکراشیکردووە، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار لە سنورەکانی نەوسود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکان کراون.
هاوڵاتی بەپێی راگەیەندراوێکی وەزیری بەرگریی ژاپۆن، کۆریای باکوور کاتژمێر ٠٦:٥٩ بۆ ٠٧:١٠ بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن دوو مووشەکی بالیستی تاقی کردووەتەوە. مووشەکە بالیستییە کورت مەوداکە (SRBM) کە لە دەرەوەی ناوچەی تایبەتی ئابووریی ژاپۆن کەوتووەتەخوارەوە، زیانی بە ناوچەکە نەگەیاند. سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ باسی لەوە کرد کە داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کردووە کۆبوونەوەیەک لەسەر تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور ئەنجام بدات. لە دوای تاقیکردنەوە مووشەکەکە، حکوومەتی ژاپۆن لە رێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە پەکین، نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی کۆریای باکوور کرد. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە کە مووشەکەکان لە ناوچەی سوکجۆن هەڵدراون و یەکەمیان ٣٩٠ و دووەمیشیان ٣٤٠ کیلۆمەتر مەودای ئاسمانیی بڕیوە. کۆریای باکوور کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٣٧ تاقیکردنەوەی مووشەکی جۆراوجۆری ئەنجام داوە و نزیکەی ٩٠ مووشەکی هەڵداوە لە سەرەتای ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، ئەمە سێیەمین تاقیکردنەوەیە ئەنجامی دەدات
هاوڵاتی بەرپرسانی بەڕازیل ڕایانگەیاند بەهۆی شەپۆلێکی باران بارین و دروستبونی لافاو کە بۆتە هۆی ڕۆچونی زەوی لە چەند ناوچەیەک 36کەس گیانیان لەدەستدا. سەرۆکی شارەوانی ساو سباستیان فلیپی ئۆگۆستۆ گوتی 50 خانوو لەناو شارەکەدا ڕووخاون بەهۆی ڕۆچونی زەوییەوە، هاوکات حکومەتی ویلایەتی ساو پاوڵۆ ڕایگەیاند باران لە هەرێمەکە لە ڕۆژێکدا بۆ 600 ملم بەرزبووەتەوە. لە ئێستادا زۆربەی شەقامەکان داخراون و ژمارەیەک گەشتیار گیریان خواردووە کە چوبونە ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لەو فیستیڤاڵانەی ئەنجام دەدران. بە گوێرەی پێشبینیەکانی کەش و هەوا باران بارین بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکەناراوییەکانی ساو پاولۆ، کە ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی تیمەکانی فریاکەوتن و چاوەڕێی بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دەکەن. لە ئێستادا ساو پاوڵۆ 180 ڕۆژ باری نائاسای بۆ شەش شار ڕاگەیاند دوای ئەوەی شارەزایان ئەمەیان بە ڕووداوێکی بێوێنە و سەختی کەش و هەوا وەسف کرد.
هاوڵاتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی یارمەتی سەربازی نوێی بە بەهای 500 ملیۆن دۆلاربە ئۆکرانیا دا لە سەردانێکی ڕانەگەیندراودا بۆ کیڤ ئەمڕۆ دووشەممە کە یەکەم سەردانی جۆ بایدنە دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا. بایدن لە گوتارێکدا ڕایگەیاند لەگەڵ پێدانی یارمەتی سەربازی زیاتر ئەم هەفتەیە سزای زیاتر دەسەپێنن بەسەر ڕوسیا و ئەو کۆمپانیایانەی کە هەوڵ دەدەن لە سزاکان دەربازبن. لە وتەکانیدا سەبارەت بەو پاکێجی یارمەتییە نوێیە سەرۆکی ئەمریکا باسی فڕۆکەی جەنگی نەکرد کە ئۆکرانیا چەند مانگێکە لە دوای وەرگرتنی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی داوای دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕوسیادا. بە گوتەی بایدن ئەو پاکێجەی هاوکارییە سەربازییەکە چەک و تەقەمەنی و سیستەمی دژە جبەخانە و ڕادارەکانی چاودێری ئاسمانی دەگرێتەوە" بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی خەڵکی ئۆکرانیا بدات لە بۆردومانە ئاسمانییەکان". لە سەردانەکەی بایدن بۆ کیێڤ، زهنگی ئاگادار كردنهوه لە تهواوی پایتەختی ئۆکرانیادا لێدرا، بەڵام بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، هیچ هەواڵێک لەبارەی هێرشی مووشەکی و ئاسمانی لە رووسیاوە نەبووە. لە وتەیەکدا سهرۆكی ئهمهریكا گوتی: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەمین ساڵیادی لەشکرکێشی دڕندانەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک زیلێنسکی و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بێوچانمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا". لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ستایشی سەردانەکەی بایدنی کرد و بە ئاماژەیەکی زۆر گرنگی وهسفكرد بۆ پشتیوانیکردنیان لەو جەنگە. زێلێنسکی لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بە زمانی ئینگلیزی گوتی: "جۆو بایدن، بەخێر بێیت بۆ کیێڤ! سەردانەکەت نیشانەیەکی زۆر گرنگی پشتیوانییە بۆ هەموو ئۆکراینییەکان". بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارە ههر ئهمڕۆ بایدن سەردانی پۆڵەندا بکات.
