هاو‌ڵاتی/عه‌مار عه‌زیز حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و پیاو له‌سنوری پارێزگای دهۆك زیادیكردوه‌و زۆرترین رێژه له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه كه 230حاڵه‌ت بووه. به‌شی ئاماری له‌دادگایه‌كانی باری كه‌سایه‌تی و به‌رایی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان بۆ هاو‌ڵاتی ده‌نێریت كه به‌م شێوه‌یه، ماره‌كردن 6هه‌زارو 524، رێپێدان به ژن هێنانی دووه‌م 13حاڵه‌ت، په‌سه‌ندكرنی ماڕه‌بڕینی ده‌ره‌كی287، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیش 720حه‌ڵه‌ت بووه. به‌راورد به پار ساڵ رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌و پارێزگایه زیاتر بووه، پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی1تا كۆتایی ساڵ 1796حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات زۆر زیاتر له‌ساڵی رابردوو جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت.
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یاسای نه‌وت و گاز تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاساكه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه دۆخی ئێستای عێراق رێگربێت له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌كاتی خۆیدا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـێ ئه‌یلوولی 2022، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و پێمان وایه یاسای نه‌وت و گاز له عێراق تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستوور، چونكه ده‌ستووری عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌بواری نه‌وت و گازدا ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاسای نه‌وت و گاز بكرێت، ده‌توانرێت ته‌واوی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م دواییه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان و، ئێمه‌ش به گرنگی ده‌زانین ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر چه‌نده به‌شه بودجه‌یه‌كیش بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام پێمان وایه دۆخی ئێستای عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بنه رێگر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و هیوادارین ئه‌نجام بدرێت. سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو رایگه‌یاند، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی، ساڵی 2021 وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردبوو سه‌باره‌ت به دانانی یاسای بودجه، به‌ڵام دۆخی عێراق و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیركرابوو، رێگربوو له دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت، "ئه‌و ناجێگرییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا هه‌یه، وایكردووه تائێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی". وه‌زیری پلاندانان وتیشی: هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی خانه‌نشینان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و هه‌م بۆ به‌زووی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان.
هاو‌ڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده كردوه‌و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كراوه. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ناوه‌ندی وه‌رگرتن، ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده‌كراو ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كرا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات له به‌یانییه‌وه ده‌توانن خۆیان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)، وتیشی پێویسته ده‌رچوان به‌باشی پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌كانیان بپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)ه ده‌توانن (زانكۆلاین) پڕبكه‌نه‌وه. له‌باره‌ی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت و پێش كاراكردنیشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوان ده‌خرێته‌ڕو.
هاو‌ڵاتی / ئاژانسه‌كان دوای دروستبوونی جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری و پشتیوانی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا سه‌دان فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی داوه‌ته سوپای ئۆكرانیا. فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئۆكرانیاش ده‌ڵێت، ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌دژی روسیا به‌كاری ده‌هێنین و جه‌نگه‌كه‌ی گۆڕیوه له سوودی ئێمه. ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتیشی: له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌وه جموجوڵه‌كانی سوپای روسیا ده‌بین و له‌دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه بتوانین له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند شوێنكێك بگرێنه‌وه كه پێشتر سوپای روسیای تێدابوو.
هاو‌ڵاتی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ئه‌مریکا هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه (11ی سێپتێمبه‌ری 2022)له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر،له پنتاگۆن، باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا هه‌روه‌ها بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نادات به‌رووی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازاری پێبگه‌یه‌نن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان". بایدن وتیشی، "وره‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌میشه به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگاری له‌و دیموكراتییه بكه‌ین له وڵاته‌كه‌مه‌ندا هه‌یه، كه تیرۆریستان هه‌وڵیاندا له‌ناویبده‌ن". جێگای ئاماژه‌یه رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکییان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانییان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە.
هاو‌ڵاتی رۆژی دووشەممە 12ی ئەیلوولی 2022، وەرزی نوێی خوێندن لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستپێدەکات پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکات و بە دروشمی "سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی رابگرن" لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات. عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، لە بەرامبەر "سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی" کە ماوەی 100 ساڵە لە تورکیا پیادە دەکرێت، داوای پەروەردە بە زمانی کوردی دەکەن. عومەر ئۆجەلان کە ئەندامی كۆمیسیۆنی زمان و رۆشنبیری و هونەری هەدەپە و ئەندامی دەستەی كارگێڕی ناوەندی هەدەپەشە دەڵێت، "تاوەکو کوردی زمانی فێرکردن نەبێت، مەترسی نەمانی لەسەرە، تاوەکو ناسنامەی کورد قبووڵ نەکرێت، زمانەکەیشی قبووڵ ناکرێت." جێگای ئاماژه‌یه هەدەپە دەیەوێت ڕۆژی ده‌ستپێکردنی خوێندن بقۆزێته‌وه‌و داوای خوێندن بە زمانی کوردی بکات، بۆیە لە شارەکانی ئامەد، وان، مێردین، رووها، ئێلیهـ، چەولیگ، دێرسم، شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ و شارۆچکەی جزیر لە شرناخی باکووری کوردستان، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، ئادانا و مێرسینی تورکیا کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات. لە تورکیا و باکووری کوردستان، خوێندنی زمانی کوردی، وانەی بژاردەیە و لەسەر داوای دایک و باوکی قوتابی دەخوێندرێت.
هاو‌ڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای ده‌کات، تاوەکو دوێنێ شەممە زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە عێراق و زۆرترین زیارەتکاریش لە دەروازەی زڕباتییەوە هاتوونەتە ناوەوە، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ده‌بێت زیاره‌تکاران پاسپۆرتیان پێ بێت. له‌وباره‌یه‌وه عەلائەددین قەیسی، وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاندووه: "تاوەکو دوێنێ زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە عێراق. لە دەروازە سنوورییەکاندا بۆ رایکردنی کاروباری زیارەتکاران هیچ کێشەیەکمان نییە و بە ئاسانی دێنە خاکی عێراقەوە." ئاماژەشی بەوە کرد کە هەر بە سیستمی پاسپۆرت کار دەکەن و هەر زیارەتکارێک کە دێتە خاکی عێراقەوە دەبێت پاسپۆرتی پێ بێت و هیچ زیارەتکارێکیش ناتوانێت بەبێ پاسپۆرت بێتە عێراق. عەلائەددین قەیسی وتیشی: "زۆرترین ژمارەی زیارەتکاران کە هاتوونەتە عێراقەوە لە دەروازەی زڕباتییەوە بووە، هۆکارەکەیش ئەوەیە کە ئەو دەروازەیە لە مەزارگە پیرۆزەکانەوە زۆر نزیکە." جێگای ئاماژه‌یه به‌بۆنه‌ی چله‌ی کوژرانی ئیمام حسێنه‌وه ساڵانه ملیۆنان زیاره‌تکار سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن و بڕیارە ئه‌مساڵ لە رێکەوتی 17/9/2022 رێوڕەسمی چلەکە بەڕێوەبچێت.
هاو‌ڵاتی له‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سەعید بارانی وەک لێکۆڵەرێک ٣١ ساڵە تەمەنی خۆی بەخشیووە بۆ کۆکردنەوەی پارچە کەلەپوورییەکان و تا ئێستا، توانیوویەتی زیاتر لە ھەزار پارچەی کەلەپووریی لە مۆزەخانەی قەزای بەردەڕەش کۆبکاتەوە و پارێزگاری‌یان لێ بکات. سەعید بارانی-ی لێکۆڵەر یەکێکە لەو کەسانەی کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووری کوردەواریی سنووری قەزای بەردەڕەشە و لێکۆڵینەوەی لەسەر زۆر بابەتی میژوویی سنوورەکە کردووە، ئەو باس لەوە دەکات کە لە پێناو پاراستنی کەلەپووری کوردەوارییدا، حەزبە کۆکردنەوەی پارچەی مێژوویی و کەلەپووریی ھەبووە و لە ساڵی ١٩٧٦ ئەو کاتەی کە قوتابی بووە، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆی مووسڵی کردووە و لەو کاتەدا، بیرۆکەی ئەوەی بۆ پەیدا بووە کە لە خەمی پاراستنی کەلەپووردا بێت و مۆزەخانەیەک لە سنووری پارێزگای دھۆک بکاتەوە. سەعید بارانی لەبارەی بیرۆکەی کارەکەیەوە لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی: "دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١، ئەو هەلەمان بۆ رەخسا و دەستم کرد بە کۆکردنەوەی پارچەی کەلەپووریی لە سنووری قەزای بەردەڕش و زیاتر دوو ھۆکار ھەبوون کە دەستم بەم کارە کرد، یەکەمیان لەبەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کە مەترسی لەناوچوونی کەلوپەلی کەلەپووری دروست کردووە، چونکە دەبێت مرۆڤ رابردووی خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی داھاتووی دیاربێت، دووەمیان لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی لەناوچوو ھەموو گوندەکانی کوردستانی تێکدا و وێرانیکردن، تەنھا ١٠٠ گوندێکی بەردەڕەش مابوونەوە، بۆیە بە دەرفەتم زانی دەست بە کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانە بکەم کە مەترسی لەناوچوویان لەسەرە، بەھۆی نەبوونی شوێنەوە، سەرەتا خانووی خۆم کرد بە مۆزەخانە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە داوامان لە خەڵکی گوندەکان کرد کە ئەو پارچە کەلەپوورییانەی کۆنن و موڵکی پیرانمانن و لە ماڵەکانیان ماون، بۆ ئەوەی لەناونەچن و پارێزراو بن، ئەوا بیهێنن لەو مۆزەخانە دایبنێن، چونکە تاکە شوێن کە ھەندێک شتی کۆنی تێدا مابوو، گوندەکان بوو". سەعید بارانی گلەیی دەکات لە نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ مۆزەخانە لە قەزاکەیان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەناچاری کەلوپەلەکانی لە ھۆڵێکی ناوەندیی وەرزش و لاوانی بەردەڕەش داناوە و کردوویەتی بە مۆزەخانە، ئەو شوێنە ئێستا زیاتر لە ھەزار پارچەی کەلەپووریی تیادا کۆکراوەتەوە کە کۆنترین پارچەی بازنێکە کە تەمەنی ١٤٩ ساڵە، ھەروەھا جووتە پێلاوێک لە مۆزەخانەکە هەیە کە تەمەنی ٨٠ ساڵە و چیڕۆکەکەی بریتییە لەوەی کاتی خۆی گەنجێکی ئەم ناوچەیە، بۆ دەستگیرانەکەی لە بەردەڕەشەوە بەپێ دەچێتە شاری حەلەب باکووری سووریا و جووتە پێلاوێکی بە دیاری بۆ دەکڕێت. لە دیارترین ئەو پارچانەی کە لە ساڵانی کۆندا بەکارھاتوون و لەناو مۆزەخانەکەی سەعید بارانی-دا پارێزراون و دەبینرێن فترەی سفر، ترگاری ئاو، بەردە سێل، درویشە، کەژی، سەرەدی گەنم، کەژی، تەوشۆ، قادە، قەڵانگ، پارزین، تەشکەبەر، قەرتاڵە، ھەمبانە، کورتان، شەی خۆری، سم تراش، زەنگوڵ، کەرستی ناڵبەندی، ناڵ، مەقەسی موو، بێلۆک، قەڵانگ، گاسن، مەنجەڵ، پەرداخ، قاپ، دەستاڕ، خشڵ و بابەتی جوانکاری ژنان، رادیۆ، ماکێتی لەدەست دروستکراو، فەرش، بەڕە، گڵێم، لبادی چنراو، بڕنەو، جلی کوردی و سەربازیی شۆڕشەکانی سەدەی رابردوو، دەسک و دۆڵ، پێڵاو، جانتای چنراو، گۆزە، کونە و ھەزاران پارچەی دیکە کە ھەندێکیان تەمەنیان زیاتر لە یەک سەدەیە. سەعید بارانی ئاماژەی بەوەش دا کە چەندجارێک داوایان کردووە شوێنێکی تایبەت بۆ مۆزەخانەی بەردەڕەش دروست بکرێت، ھەر چەندە شوێنێک لە بەردەڕەش لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە دیاریی کراوە کە بکرێتە مۆزەخانە و کتێبخانە، رێژەیەکی زۆری بیناکە تەواو کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ بەھۆی قەیرانی داراییەوە کار تیایدا وەستاوە و گوتیشی: "داوا دەکەین کە ئەم بینایە تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی ئەم پارچە کوردەوارییانەی کە کۆمانکردووەتەوە کە بەھا و ناسنامەی کوردن ھەر بە پارێزراوی بمێننەوە". سه‌رچاوه: ئاژانسی ئانادۆڵۆ
هاو‌ڵاتی بانکی ناوه‌ندی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ١٩ ساڵدا یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی بیانی به‌رزترین ئاستی تۆمارکرد گه‌یشته زیاتر لە 85 ملیار دۆلار. له‌وباره‌یه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاویکردۆته‌وه،بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكردووە : یەدەگی نه‌ختینه‌یی بیانی زیاتر لە (85) ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەمەش بەرزترین ئاستە كە بانكی ناوەندی لە ساڵی 2003ەوە بەدەستی هێناوە. بانکه‌که ئاماژەی بەوەشكردووه : یەدەگی زێڕ لە (130.4) تۆن تێپەڕیوە بە بەهای (7) ملیار دۆلار، بەمەش عێراق گەیشتە پلەی سییەم لەسەر ئاستی جیهان و چوارەمیش لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی. جێگای ئاماژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دابه‌زینی به‌های دیناره‌وه یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق له‌ڕووی دۆلار و زێڕه‌وه به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هاو‌ڵاتی ڕێکخراوێکی سوری تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرای ده‌کات بەرپرسانی کوردستانی سووریا بۆ کونترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆلێرا لە دەیرەزوور داوای یارمەتییان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه، هاوکات سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە. له‌وباره‌یه‌وه‌ی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ که باره‌گاکه‌ی له‌له‌نده‌نه باسی لە بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆلێرا کردووە لە هەندێک ناوچەی ڕەقە و دەیرەزوور کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادایە. تا ئێستا سێ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە. هە ربەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم نەخۆشییە دوای تێکەڵ نەکردنی کلۆر لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە روویداوە بۆیە بەرپرسانی بەشی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا هۆشدارییان لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشی کۆلێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی ڕەقە و دەیرەزوور داوە. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو دەسەڵاتدارانی کوردی داوایان لە ڕێکخراوەکانی هاوکاری پزیشکی و تەندروستی لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە هاوکاریی پێویستیان پێشکەش بکەن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا هۆشداری داوە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا لەوان سکچوون و ڕشانەوە لە سەدان دانیشتووی ئەو ناوچانەدا بینراوە. دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند، دوای بینینی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ١٠ هەزار لیتر کلۆر گواستراوەتەوە بۆ وێستگەکانی ئاو بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە. سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە.
هاو‌ڵاتی رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری سیاسی و ستراتیژی له‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دروستكرد و زنجیره‌یه‌ك گۆرِانكاری به‌دوایخۆیدا هێنا. ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی سێپتێمبه‌ری 2022، 21 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001ـدا تێده‌په‌رِێت، كه به‌هۆیه‌وه جگه له هێرشبه‌ره‌كان 2977 كه‌س له هاووڵاتی بیانی و ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ستدا. رۆژی سێشه‌ممه 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی رێكخراوی قاعیده، چوار فرِۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكیان رفاند‌و له‌رێگه‌ی فرِۆكه‌كانه‌وه دوو تاوه‌ری بازرگانیان له نیویۆرك كرده ئامانج، سێ له‌هێرشه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له پێكانی چه‌ند ئامانجێك، به‌ڵام فرِۆكه‌ی چواره‌م به‌هۆی ونكردنی رێگاوه له ویلایه‌تی پێنسلڤێنیا كه‌وته خواره‌وه. هه‌رچه‌نده له‌كۆی 19 رفێنه‌ره‌كه 15 كه‌سیان سعوودی بوون و سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئوسامه بن لادنیش سعوودی بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ره‌تكرده‌وه، سه‌ركرده‌كانی سعوودیه پێیان وابوو هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌فغانستان پلانی بۆ دانراوه‌و له هامبۆرگ رێكخراوه‌و له ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام ئه‌مه تورِه‌یی ئه‌مه‌ریكای كه‌منه‌كرده‌وه. هێرشه‌كانی قاعیده، بۆچوونی سعوودییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆرِی و دواجار ئه‌و وڵاته و ئیمارات پێكه‌وه ئیخوان موسلمینیان وه‌ك هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی ناساند، دواتر میسر له‌ساڵی 2014 به فه‌رمی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌مدا. كاریگه‌ری 11ی سێپتێمبه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوبه‌شه عه‌ره‌به‌كانی له كه‌نداو به‌هێزتر كرد، جگه له سعوودیه كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ره‌وتێكی دژه سعوودییه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وڵاته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرووپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه نییه‌و به‌ڵگه‌ش له‌به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكادا نه‌بوو كه سعوودیه له‌پشت هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه بووبێت. پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، ئیمارات سه‌باره‌ت به ئیسلامگه‌رایی له وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دابوو، هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی دانی به بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستاندا نابوو، به‌ڵام له ساڵی 1994دا به‌فه‌رمی چالاكی ئیخوان موسلمینی ئیماراتی و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلاحی له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات له 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به‌هێز بووه، چونكه ئیمارات وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ربازی گرنگ رۆڵی گێرِاوه و به‌شداری له هه‌موو شه‌رِێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكادا كردووه، جگه له داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 . په‌یوه‌ندی نێوان گۆرِانی رژێم و شه‌رِی تیرۆر، عه‌ره‌بی له بانگه‌وازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیموكراسی دوورخسته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شه‌رِه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق ناسه‌قامگیری لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه میدیاییه‌ی ئیداره‌ی بوش ده‌یكرد بۆ جوانكردنی وێناكانی ئه‌م دوو جه‌نگه. به وته‌ی جۆرج بوش، راسته‌وخۆترین كاریگه‌ری 11ی سێپتێمبه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نداو به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لعوده‌یدی قه‌ته‌ری بوو، كه وه‌ك بنكه‌ی پێشه‌نگی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد و به‌م شێوه‌یه بووه ناوه‌ندی زۆربه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی كه‌نداو و بۆ هێرشكردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان به‌كاریده‌هێنا. محه‌مه‌د عه‌تا سه‌عات 8:48 به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 به‌فرۆكه‌یه‌كی بۆینگ (767)ی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌كه، خۆی شۆفێری فرۆكه‌كه ده‌كات و خۆی ده‌كێشێت به تاوه‌ری باكووری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی، كه‌به‌شێك بوو له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن شێخ خالد شێخ محه‌مه‌د، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه پیلانی بۆ دارِێژرابوو. محه‌مه‌د عه‌تا ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌میر عه‌وه‌ز سه‌ید عه‌تایه و رۆژی 1ی سێپتێمبه‌ری 1968 له "كه‌فه‌ر ئه‌لشه‌یخ" ی میسر له‌دایكبووه. كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێت به 10 ساڵ رووده‌كه‌نه گه‌رِه‌كی عابدین له قاهیره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه باوكی ناهێڵێت تێكه‌ڵ به منداڵی دیكه ببێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر سه‌رقاڵی خوێندن بێت. خوێندنی دواناوه‌ندی له قاهیره ته‌واو كردووه، ساڵی 1985 له به‌شی ته‌لارسازیی كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی قاهیره وه‌رگیراوه و ساڵی 1990 به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه. كاتێك نمره‌ی ده‌رچوونی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌شێت له خوێندنی باڵا وه‌رگیرێت، باوكی پێداگری لێده‌كات كه بچێته ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنی باڵا. بۆ ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌چێته خوێندنی زمانی ئه‌ڵمانی له په‌یمانگه‌ی گۆته له میسر. ساڵی 1992 كاتێك باوكی له میسر، ژن و پیاوێكی ئه‌ڵمانی بانگهێشتی خوانی ئێواره‌یه‌ك ده‌كات، پێشنیازی ئه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م عه‌تا، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له رێگه‌ی پرۆگرامی تایبه‌تی خوێندنی زانكۆییه‌وه، ژوورێكی نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیانی بۆ دابین بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌م پێشنیازه‌ی په‌سه‌ند كردووه و له ته‌مموزی 1992 بۆ خوێندن روو له ئه‌ڵمانیان ده‌كات. به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا له ئابی 1992 له‌زانكۆی ته‌كنۆلۆژیای هامبۆرگ ده‌ستده‌كات به خوێندنی زانكۆ. دوای دوو مانگ له‌هامبۆرگ له كاری ئیسلامی سیاسی تێوه‌ده‌گلێت، ئه‌ویش له كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له هامبۆرگ. له هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لاوازده‌بێت. دوای شه‌ش مانگ به‌هۆی خۆهه‌ڵقورتاندنی زیاد له‌پێویست له ژیانی منداڵێكی ژن و پیاوه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كه شوێنیان بۆ دابینكردووه، داوای لێده‌كه‌ن كه ماڵه‌كه‌یان جێبهێڵێت. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یدا ساڵی 1992 به‌شێك له‌كاته‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ كاركردن له كۆمپانیای پلاندانانی ته‌لارسازی و تا 1997 له‌وێ ماوه‌ته‌وه. دواتریش ماوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كاریكردووه. مامۆستایانی زانكۆكه‌ی ده‌ڵێن: محه‌مه‌د عه‌تا هه‌میشه چاوی له‌وه بووه بگه‌رِێته‌وه میسر و له‌وێ كارێك به‌ده‌ستبخات. له مانگی شوباتی 1993 محه‌مه‌د عه‌تا له‌گه‌ڵ دوو هاورِێی دیكه‌ی زانكۆیدا له ژورێكی ئه‌پارتمانێكدا پێكه‌وه نیشته‌جێده‌بن له سنترۆمشاوز. له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هاورِێیه‌یدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت. به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان كه‌مترین جار خۆی شوشتووه و ته‌واو گۆشه‌گیر بووه. یه‌كێك له‌و سیفاتانه‌ی كه محه‌مه‌د عه‌تا له‌لای سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌ی كه پسپۆری هه‌بووه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، هه‌میشه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه رقی له بینای نوێ و باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی به ره‌مزی په‌ككه‌وتنی رێگاوبان و سه‌رلێشێوان و دروستكردنی لۆد له‌سه‌ر هاتووچۆ وه‌سفكردووه. كاتێك مامۆستاكه‌ی له ساڵی 1994 وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خوێندن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته گه‌شتی بۆ حه‌له‌ب له‌سوریا كردووه، ئه‌م به‌بێ مامۆستاكه‌ی بۆ 7 هه‌فته ماوه‌ته‌وه. له ساڵی 1995 چووه‌بۆ مه‌ككه و فه‌ریزه‌ی حه‌جی جێبه‌جێكردوه‌وه و به خێرایی گه‌رِاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا. له‌كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له‌هامبۆرگ وانه‌ی ئاینی گوتووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وێ هه‌ریه‌ك له مه‌روان شه‌یحی، ره‌مزی بن شیبه و زیاد جه‌راج ده‌ناسێت و خانه‌ی تیرۆریستی هامبۆرگ-ی رێكخراوی قاعیده دروستده‌كه‌ن. له هاوینی 1997 بۆ جارێكی دیكه، عه‌تا خۆی له ئه‌ڵمانیا ونده‌كاته‌وه تا كۆتایی ساڵی 1998 ناگه‌رِێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی زانكۆكه‌یه‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی خێزانی له میسر هه‌یه و داوای مۆڵه‌ت ده‌كات. له‌و ماوه‌یه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌پاسپۆرته‌كه‌ی ونبووه، بۆیه هه‌وڵی ده‌ركردنی پاسپۆرتێكی دیكه ده‌دات و پێی ده‌چێته ئه‌فغانستان. ساڵی 1999 برِوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌روان شه‌یحی و ره‌مزی بن شیبه نیشته‌جێ ده‌بێت. هه‌فتانه سێ بۆ چوار جار كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان كردووه. له كۆتایی 1999 بۆ سه‌ره‌تای 2000 چه‌ند جارێك چاوی به ئوسامه بن لادن، گه‌وره سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌وێت. خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی": له شوباتی ساڵی 2000 عه‌تا له‌ئه‌فغانستانه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه ئه‌ڵمانیا و ده‌یه‌وێت به‌شداری له خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی، بۆیه ده‌كه‌وێته پرسیار كردن له‌سه‌ر خولی فێربوون له ئه‌مه‌ریكا. له‌مانگی حوزه‌یرانی 2000 له‌گه‌ڵ مه‌روان شه‌یحی رووده‌كه‌نه ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای هۆفمان-ی فرۆكه‌وانی، به‌شداری پرۆگرامی خێرای فرۆكه‌وانی ده‌كه‌ن. عه‌تا و شه‌یحی پێكه‌وه له‌تشرینی دووه‌می ساڵی 2000 برِوانامه‌ی چۆنێتی لێخورینی فرۆكه به‌ده‌ست ده‌هێنن و پێكه‌وه‌ش به‌ره‌وام ده‌بن له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانیان. له‌مانگی ته‌مموزی 2001، عه‌تا سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كات كه چاوی به‌ره‌مزی بن شیبه بكه‌وێت، تا ئاڵوگۆرِی زانیاری بكه‌ن ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی كۆتایی پیلانگێرِییه‌كه. عه‌تا له‌مانگی ئابی ساڵی 2001 چه‌ندین گه‌شتی وه‌ك سه‌رنشین كردووه و دواتر پلانی بۆ هه‌ر چوار گروپه‌كه كێشاوه، كه چۆن هێرشه‌كه‌یان بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌تا چۆن سه‌ركردایه‌تی كردووه؟ رۆژی 5ی سێبتێمبه‌ری 2001، محه‌مه‌د عه‌تا گه‌شت ده‌كات بۆ برینس جۆرج له ویلایه‌تی مریلاند، تا چاوی به هانی حه‌سه‌ن حه‌نجور بكه‌وێت، كه یه‌كێكی دیكه بوو له‌و تیرۆریستانه‌ی رۆژی 11ی سێبتێمبه‌ر سه‌ركردایه‌تی هێرشی سێیه‌می كرد. ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌ی بۆینگ (757)ی هێلێ ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به 64 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی هاورِێیه‌وه له دوای فرِینی له‌واشنتن دی سی- یه‌وه، پاش ماوه‌یه‌كی كورت رێرِه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆرِێت و كاتژمێر 9:45 خۆی به‌به‌شی رۆژئاوای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)ـدا ده‌كێشت، كه جگه له كوژرانی سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه، 125 كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كوژران. رۆژی 7 سێپتێمبه‌ری 2001 ، محه‌مه‌د عه‌تا سه‌ردانی زیاد سه‌میر جه‌راح له نیویۆرك ده‌كات، كه ئه‌ویش هه‌مان رۆژ له فلۆریداوه گه‌یشتبووه نیویۆرك. زیاد سه‌ركردایه‌تی رفاندنی فرِۆكه‌ی چواره‌می كرد، كه له نیویۆرك-ه‌وه به 44 سه‌رنشین و 3 تیرۆریستی هاورِێیه‌وه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و واشنتن بووه، تیرۆریسته‌كان به‌نیازبوون فرِۆكه‌كه‌یان به‌كۆشكی سپی-دا بكێشن و دواتر ئوسامه‌بن لادن كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ناو فرۆكه‌كه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان، خێرایی فرۆكه‌كه تێكده‌چێت و له‌نزیك به‌نسلڤانیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه. محه‌مه‌د عه‌تا رۆژی 9 ی سێپتێمبه‌ر گه‌شتێكی به‌په‌له بۆ بۆستن ده‌كات و چاوی به مه‌روان یوسف شه‌یحی ده‌كه‌وێت كه سه‌ركردایه‌تی رفاندنی دووه‌م فرۆكه‌ی كرد و له‌بۆستن-ه‌وه به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ به‌رِێكه‌وتبوو، پاشان مه‌روان شه‌یحی ئاراسته‌ی فرۆكه‌كه ده‌گۆرِێت و كاتژمێر 9:03 خوله‌ك به 65 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی دیكه‌وه خۆی به‌نهۆمی 60ی تاوه‌ری دووه‌مدا كێشا. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌تا، رۆژی 10ی سێبتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز عومه‌ر گه‌شتێك بۆ پۆرتلاند-ی ویلایه‌تی مه‌ین ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ئه‌لتیما به‌كرێ ده‌گرن به 84 دۆلار و هه‌ر ئه‌و رۆژه 500 دۆلار له‌رِێگه‌ی ئامێری ئه‌ی تی ئێمه‌وه به‌كاشیی ده‌ردێنن بۆ كرێی هۆتێل و خه‌رجییه‌كانی دیكه. بۆ كاتژمێر 5:00ی به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌نه بۆستن، كاتژمێر 7:45 حوله‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له والی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری، وه‌لید محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری برایی و سه‌تام ئه‌لسه‌قامی له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌دا. كاتژمێر 8:46 خوله‌ك محه‌مه‌د عه‌تا خۆی فرۆكه‌كه لێده‌خورێت و به‌ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانه‌وه خۆی به یه‌كه‌م تاوه‌ری بازرگانی جیهانیدا ده‌كێشێت له نیویۆرك. تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه محه‌مه‌د عه‌تا به چه‌ندین ناوی جیاجیاوه به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی ده‌ركردووه، له‌وانه: (محه‌مه‌د ئه‌لئه‌میر، محه‌مه‌د ئه‌لسه‌ید، عه‌واج سه‌ید عه‌تا، عه‌وز سه‌یاد) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری بووه، به‌ڵام زۆرجار وه‌ك ئیماراتی خۆی ناساندووه. باوكی محه‌مه‌د عه‌تا پارێزه‌ر بووه، هیچ كورِێكی دیكه‌ی نه‌بووه و ئه‌م تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه. دوو خوشكی له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌بووه، كه یه‌كێكیان پزیشك و ئه‌وی دیكه‌یان مامۆستایه.
هاو‌ڵاتی له‌ئه‌نجامی پێكدادانی پاسێكی زیاره‌تكاران و تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌ندروستی بابل رایگه‌یاند: له كاتی به‌رِێوه‌چوونی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی و یاده‌كانی عاشورادا پێكدادان له نێوان پاسێك و تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی روویداو له ئه‌نجامی رووداوه‌كه 11 زیاره‌تكار گیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌ندروستی بابل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: رووداوه‌كه له رێگای ناحیه‌ی شوتملی له باشوری بابل روویداوه‌و ژماره‌یه‌ك زیاره‌تكاریش برینداربوون.
هاو‌ڵاتی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌وه جێی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی بكه‌ونه كار. سه‌میر هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كوردسات رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ودا دووپاتكرایه‌وه كه پێویسته ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بكرێت. وتیشی: له‌ئێستا 39 پرۆژه ئاماده‌ن بۆ مۆڵه‌تی كۆتایی كاركردن، هه‌روه‌ها 15 پرۆژه‌ش ساید پلانیان بۆ ئاماده ده‌كرێت و دوو پرۆژه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ داوای مۆڵه‌تیان كردوه، كه به‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی ده‌كه‌ونه كار. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م پرۆژانه كاریگه‌ری زۆر باشیان له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری له پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پرۆژه‌كانیش ده‌كات. سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وت، ده‌بێت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و رۆتین كه‌م بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی یاسا كارئاسانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن.
هاو‌ڵاتی / عه‌مار عه‌زیز به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون رایگه‌یاند: "له‌كاتژمێر10و نیوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی بارای كرد له‌سنوری ناحیه‌ی سنون، ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ندامه‌كانی ئێمه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وت، كه دوو كه‌س له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون هه‌ردووكیان برینداربوون". خودێدا ئه‌لیاس به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون به هاو‌ڵاتی وت :"ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی یه‌په‌شه‌ن و ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 30ساڵ ده‌بێت، دۆخی ته‌ندروستی هه‌ردووكیان جێگیره ، به‌مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌م كرد ته‌نیا زیان گه‌یشتووه به ئۆتۆمبێله‌كه یه‌ك جاریش بۆردوومانكراوه". به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات وتیشی: "له‌هه‌ندێك راگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوو ئۆتۆمبێل كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام دووره له ڕاستی، ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێل بووه، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
هاو‌ڵاتی به‌یانیی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ی بۆ كۆچی دواییی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م، شاژنی كۆچكردووی شانشینی یه‌كگرتوو له تۆماری پرسه‌دا نووسی كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیاوه كراوه‌ته‌وه. له پرسه‌نامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌ره‌خۆشیی خۆی و گه‌لی كوردستانی به شا چارلزی سێیه‌م و خانه‌واده‌ی شاهانه و گه‌لی شانشینی یه‌كگرتوو و وڵاتانی كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌می و هاوسۆزی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربرِی. نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێگه‌و خۆشه‌ویستیی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بیری خۆی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لای خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووه.