هاوڵاتی گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ بە بەهێزی بمێننەوە و رێگەیەکیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بریتییە لە رێگەگرتن لەوەی لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتان. یهحیا رهسوڵ، وتهبێژی فهرماندهیی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان له كۆبونهوهی ئهنجومهنی ئاسایشی وهزاری جهختی لهسهر كۆنتڕۆڵكردنی سنور لهلایهن هێزهكانی پاسهوانی سنورهوه كردوه و هێڵی سفری لهگهڵ ههردو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا) كۆنتڕۆڵ بكرێت، فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان فهرمانی بهوهكردوه و دهستبهجێ فهرماندهی پاسهوانی سنور فهرمانیكردوه به دابینكردوه به دابینكرنی پێویستیهكان كه پێكدێن له چهك، كهرهسته و پاسهوان بهجۆرێك كه ببێتههۆی گهرهنتیكردنی سنور و خاڵه سنوریهكان" لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چەند کەس بۆ ریزەکانی پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن بۆئەوەی ئەو هێزە گەورەتر و کاریگەرتر بێت، یەحیا رەسوول گوتی، فەرماندە سەربازییەکان بڕیار لەسەر ژمارەکە دەدەن، بەڵام بڕیارەکە دراوە کە دەبێت سنوورەکە تووندوتۆڵ بکرێت. باسی لهوهشكرد، "پرسی بههێزكردنی سنورهكان لهگهڵ شاندی ههرێمی كوردستان گفتوگۆمان لهسهر كردوه، سنورهكان دهپارێزین و هێڵی سفری دهگرینهدهست، بهپێی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان كاردهكهین بۆ پاراستنی سهروهری عێراق". جێگەی باسە، ئێران تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە چەک لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێرنە ئەودیو؛ تۆمەتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش رەتیدەکەنەوە. ئێرانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سنوورەکان باشتر کۆنترۆڵ بکرێن.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی رایگهیاند، نرخی سهعاتێك ئەمپێری كارەبای موهلیدە لە مانگی 11، 57 دینار دەبێت، هاوكات بهپێی خشتەی پێدانی كارەبای موهلیدە ئهم مانگه لهكاتژمێر 1:00ی پێشنیوهرۆ بۆ 1:00ی شهو كارهبا كارهبا دابین دهكرێت. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی ئهمڕۆ یهكشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ یهكشهممه (2022.12.4) لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان كۆبوهوه، به گوێرهی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موهلیدە بە (57) دینار بۆ مانگی (11) تشرینی دووهم دیاریكرا، كهبه تێكڕایی موەلیدە ئههلیی گهڕهكهكان لەنێوان (220) بۆ (255) سهعات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارهبا لەنێوان (13.000) ههزار بۆ (14.500) هەزار دینار دەبێت. ههروهها ههندێك موهلید كه بهرنامهی كاركردنیان له 7ی بهبانی بۆ 1ی شەو كاریان كردوه نرخی ئهمپێریان له نێوان 15.000 ههزار دینار بۆ 16.500 دینار دهبێت . بههۆی جیاوازی كارپێكردنی موهلیده ئههلییهكان و دابینكردنی كارهبا بۆهاوڵاتیان له گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه، نرخی یهك ئهمپێر كارهبا لهگهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاوازە. هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یهكهم، كاتژمێر (6:30 بۆ ی بهیانی و كاتژمێر (1)ی پاشنیوهڕۆ بۆ (1)ی شهو، ههركات كارهبای حكومی نهبوو موهلیده ئههلییهكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موهلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
هاوڵاتی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای له تورکیا کرد خۆی لە هەرجۆرە هەنگاوێک بە دوور بگرێت کە زیان بە شەڕی داعش له سوریا دەگەیەنێت. لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کاردانەوەی لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و داوای لە تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، خۆی لە هەرجۆرە هەنگاوێک بە دوور بگرێت کە مەترسی لەسەر شەڕی دژی داعش دروست دەکات. لە راگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن گریگۆری دبلیو میکس سەرۆکی لیژنەکە کە سەر بە دیموکراتەکانە و مایکل مەککۆل ئەندامی دیاری لیژنەکە کە سەر بە کۆمارییەکانە واژۆ کراوە، ئاماژە بەوە کراوە، تورکیا نیگەرانی ڕەوای ئاسایشی نیشتمانی هەیە، بەڵام دوایین هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) مەترسی لەسەر شەڕی داعش دروست دەکات. جێگەیباسە تورکیا بە بیانۆی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ، لە ١٩ی تشرینی دووەمدا، هێرشی فراوانی ئاسمانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد. لە هێرشەکەدا کە زیاتر لە دوو حەفتەیە بەردەوامە، بە دەیان کەسی مەدەنی و شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون. هاوکات هەموو ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندیان بە قەیرانی سوریاوە هەیە، داوایان کردووە کە تورکیا هێرشەکانی رابگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستاش هێرشەکان بەردەوامیان هەیە.
هاوڵاتی سهرۆكایهتیی دیوانی پهرلهمانى كوردستان ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە، کە چەند پەرلەمانتارێک بە نهێنی دەستیان لەکارکێشابێتەوە. سهرۆكایهتیی دیوانی پهرلهمانى كوردستان له ڕونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، تاوهكو ئهمڕۆ جگه له پهرلهمانتارانی فراكسیۆنی یهكگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ پهرلهمانتارێكی تر له فراكسیۆنهكانی دیكه به فهرمی دهست لهكاركێشانهوهىان پێشكهش نهكردوه. دەقی ڕونکردنەوەکەی سهرۆكایهتیی دیوانی پهرلهمانى كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه : "ماوهیهكه لێره و لهوێ باس لهوه دهكرێت گوایه چهند ئهندامێكی بهڕێزی پهرلهمانی كوردستان بهنهێنی دهست لهكاركێشانهوهیان پێشكهش به سهرۆكایهتیی پهرلهمان و سهرۆكایهتیی دیوانى پهرلهمان كردبێت، تا ئێستا جگه له پهرلهمانتارانی فراكسیۆنی یهكگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ پهرلهمانتارێكی تر له فراكسیۆنهكانی دیكه به فهرمی دهست لهكاركێشانهوهىان پێشكهش نهكردوه".
هاوڵاتی سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا دڵنیایی ئەمنی بدەنە روسیا، ئەگەر بێتو "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا قایل بێت بە ئەنجامدانی دانوستان بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند پوتن ترسی ھەیە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کە ھەڕەشە لەسەر مۆسکۆ دروست بکات، بۆیە ئەو بابەتە بەشێک دەبێت لە دانوستانی ئاشتی و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت . وتیشی ئەوروپا پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی ئەمنی ھەیە بۆ داھاتووی کیشوەرەکە. لێدوانەکەی "ماکرۆن" دوای ئەوە دێت کە، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە مەرجی کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕوسیا دەربڕی، ئۆکرانیاش ڕایگەیاند ، دانوستان ناکرێت تا روسیا ھێرشەکانی رانەگرێت و تەواوی ھێزەکانی نەکشێنێتەوە.
رێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لە سێدارەدانی بەشێک لەو کەسانەى لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەستگیرکراون و رایدەگەیەنێت نزیکەی 30 کەس مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، دادگاکانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەر 28 کەس لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکاندا سەپاندوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە 17 ساڵ کەمترە. ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردوە، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون روبەڕوی تۆمەتی دژایەتی خودا و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەبنەوە و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت. پێشتریش دادگای تاران و کەرج سزای سێدارەیان بەسەر سێ گەنجی کورددا سەپاند بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان. بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کەس دەستگیر کراون و بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 18 هەزار کەس بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون.
هاوڵاتی بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێکی وەرزشییان لە گەڕەکی هەواری تازە داخست. ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانمان دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووە و بووەتە هۆی لێچونی غاز. وتیشی، "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵەکە داخراوە تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت." باسی لەوەشکردووە، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
هاوڵاتی مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، لە شاری رەقە کە ماوەیەک لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو و ئەبوبەکر بەغدادی لەوێ خەلافەتی راگەیاند، ئێستا ژنان سەرکردەی دیارن و سیستمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، برایەتی، ئاشتی و ئازادی گەلان دەپارێزێت. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەی واشنتون پۆست ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستاندا و دەڵێت، "لە ساڵێ ٢٠١٤دا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جیهانی، بۆ یەکەمجار داعشمان لە کۆبانێ تێکشکاند، بەڵام ئێستا کۆبانێ جارێکی دیکە لەژێر هەڕەشەدایە و ئەم جارە هاوپەیمانێکی ئەمریکا و ناتۆ کە تورکیایە هەڕەشە لە کۆبانێ دەکات." لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مەزلۆم کۆبانێ راشیگەیاند، "ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە حکومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شارەکانمان بۆردومان دەکات و خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و ژێرخانی گرینگ لەناو دەبات و هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکاتە ئامانج کە هەوڵ دەدەن جارێکی دیکە داعش سەرهەڵنەداتەوە. لە هەر هەنگاوێکی شەڕی ئێمە لە دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە بەرەکانی شەڕدا، هەنگاومان ناوە بۆ چەسپاندنی ئایدۆلۆژیای بنیاتنانی سیستمێک لەسەر بنەمای گشتگیری و فرەیی و یەکسانی. بۆ نمونە لە رەقە کە رۆژانێک ئەبوبەکر بەغدادی لەوێ حوکمی دەکرد، ئێستا ژنانی سوریا سەرکردەی دیارن." لە بەشێکی دیکە لە وتارەکەی مەزڵۆم کۆبانێداهاتووە: لە ساڵی ٢٠١٥ هێزەکانی سوریای دیموکراتمان بە بەشداری کورد، عەرەب و ئاشورییەکان بۆ تێکشکاندنی داعش دامەزراند. گەلەکەمان ئیدارەی خۆجێیی دروست دەکرد کە بۆ یەکەمجار لە سوریا نوێنەرایەتی هەموو نەتەوە و ئایینەکان دەکرد و دەسەڵاتی یەکسانیان بە ژنان دەبەخشی. هەندێک جار ڕەخنەمان لێ گیراوە کە لە ستانداردە دیموکراسیەکانی ڕۆژئاوا دوور کەوتووینەوە. ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بووە کە لەژێر هەڕەشە و گەمارۆ و لەنێو شەڕدابووین. بەڵام توانیومانە ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەین و هەموو لایەنەکانی دیکەی سوریامان تێپەڕاندووە کە ئەم سەرکەوتنەش بەبێ سەرکەوتنی کۆبانێ و پشتگیری نێودەوڵەتی و بەرخۆدان نەدەکرا. ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکەمان هەموو ئەوانە دەخاتە ژێر هەڕەشەی نوێ. مانگێکە لە سنووری دێرک کە شوێنی نیشتەجێبوونی کورد و ئێزیدی و مەسیحییەکانە، زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. شوێنێکی دیە بنکەیەکی سەربازی نزیک شاری حەسەکە بوو کە کرایە ئامانج، کە لەو بنکەیە لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەین بۆ دارشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش. ئەو هەوڵێک بووە بۆ کوشتنی من، چەندین هاوڕێمان لە هەسەدە لەلایەن تورکیاوە کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە. مەزڵۆم کۆبانێ دەڵێت، " لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ و سەرێکانی و گرێ سپی لە ساڵی ٢٠١٩ بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس و شەڕی جیهانی دژی داعش پەکخست. دوای ساڵانێک لە دەسەڵاتی تورکیا، دەبینرێت کە ئاژاوە و شەڕ و نائارامی لەو ناوچانە لە چ ئاستێکدایە. کاتێک خۆبەڕێوەبەری ئێمە لەو شوێنانە بوو، پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئازادی ئایینی و مافەکانی ژنانی پپارێزوا بوون." مەزلۆم کۆبانێ ئاماژەی بە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ کردەوە و وتی، " تورکیا هەڕەشە لە گەلەکەمان و ئاسایش و سەقامگیریمان دەکات، بەهۆی کارێکەوە کە نەمانکردووە. هێزەکانمان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ تۆمەتبار دەکات. ئێمە جارێکی دیکە تەقینەوەکە شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین. تۆمەتەکان کە ئاڕاستەمان دەکرێن رەت دەکەینەوە و داوا دەکەین کە لێکۆلینەوە لە تەقینەوەکە بکرێت و ئامادەین هاوکاریش بکەین." فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد کە داوا لە کەس ناکەن خەباتمان بۆ بکات. ئێمە و گەلەکەمان بەرخۆدانمان کردووە و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان، بە تەنیا داوا لە جیهان دەکەین کە لە ئەرکی پاراستنی ئاشتیدا هاوکاریمان بکەن. ئێمە پێمان وایە، کێشە و رقی سروشتی لە نێوان کورد و تورکدا نییە، بەڵکو سیاسیەکانی تورکیا کورد وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی تورکیا لەقەڵەم دەدەن. لە رابردوودا ئەردۆغان لەگەڵ پەکەکە چەندین جار دەستی بە دانوستان کرد و ئێمە بە ئاشتی وەک دراوسێیەک دەژیان و هیوادارین پرۆسەی ئاشتی دەست پێبکاتەوە و ئێمەش دەتوانین رۆڵمان هەبێت.
هاوڵاتی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى هەندێک له هاوبهشان فیوز دەکات و هاووڵاتییان خۆیان فیوزەکەیان بەرز دەکەنەوە ئەوەش زیان بە ئەمپێری کارەباى هاووڵاتییان دەگەیەنێت. عەلی ئيسماعيل، ئهندامی لێژنهی باڵای سیستهمی پێوهری زیرهك رایگهیاند:''ئێمه وهكو وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان له وهرزی زستاندا به هۆی زیادبوونی خواست له سهر به كارهێنانی كارهبای زیاتر لهلايهن هاوبهشانهوه، بڕیارماندا بڕی كارهبا له سیستهمی پێوهری زیرهك له ٤٠ ئهمپێرەوە بکەینە ٣٠ ئهمپێر ، له لایهكی تر خشتەى کارپێکردنى ئامێرە کارەبایيەکانى ئاشکرا کردووە، بۆیە پێویستە تا ئاستى ٣٠ ئەمپێر زیاتر هاووڵاتییان کارەبا بەکارنەهێنن". عەلی ئيسماعيل وتیشی :''زۆرجار هاووڵاتیيان ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر کارەبايان بەکارهێنا فیوزى پێوەرى زیرەک دەکوژێتەوەو دواى ماوەیەک ئۆتۆماتیکى دادەگیرسێتەوە،بەڵام هەندێک هاووڵاتیى دەچێتە لاى محەویلەکە و کارەباى تەواوى محاویلەکە دەکوژێنێتەوە و دای دەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەى فیوزەکەى خۆى كارپێبكاتهوه ئەوەش زیان له ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان دەدات". ئەو ئهندامهی لێژنهی باڵای سیستهمی پێوهری زیرهك ئاماژەشی بەوەدا کە، پێویسته هاوبهشانی كارهبا خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتى درەنگ هاتنەوەى کارەباکەیان پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنە تایبهتهكانی پێوهری زیرهك بکەن کە بۆیان دیارى کراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.
هاوڵاتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێتهەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ئەمڕۆ یەک شەممە 4 - 12- 2022 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5- 10) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت . پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 18 پلەى سیلیزى سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى دهۆک : 16 پلەى سیلیزى کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى سۆران : 16 پلەى سیلیزى گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى سبەی دووشەممە 5 - 12 - 2022 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . پلەکانی گەرما / بە نزیکەی ( 1 تـــا 2 ) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراوورد لە گەڵ تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو . خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10- 15) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت . مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10) کم دەبێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 17 پلەى سیلیزى سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى دهۆک : 15 پلەى سیلیزى کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى سۆران : 15 پلەى سیلیزى گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە شەوی شەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە گوندی سنجاقی شێخ لە عامودایان بۆردومان. لەلایەکەی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە فەرماندەیەکەی ئەو هێزە و شۆفێرەکەی کوژراون و دو کەسی دیکەش دیکەش بریندار بون. لە (20/11/2022) تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی چنگ-شمشێر لە دژی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردوە و دەیان کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراوە.
هاوڵاتی داواکاری گشتی ئێران ئاشکرای کرد کارەکانی پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە راگیراوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنراوە. محەمەدجەعفەر مونەتەزری، سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند؛ پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە هیچ کاتێک پەیوەندیی بە دەزگای دادەوە نەبوە و ئەو شوێنەی دایمەزراندوە ، کۆتایشی بە کارەکانی هێناوە. پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە ساڵی 2006 لە ئێران دامەزروە و بە وتەی بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە، ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار کەسیان بە تۆمەتی نەگونجابونی جلوبەرگ یان هەڵسوکەوت دەستگیر کردوە. لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ پۆلیسی ئەخلاق لە شاری تاران ژینا ئەمینی بە تۆمەتی نەگونجاوبونی جلوبەرگەکەی دەستبەسەر کرد و ئەو روداوەش بوە هۆی گیانلەدەستدانی و نزیکەی 80 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کە لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی بەهۆی پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران رویدا لانیکەم لە رۆژهەڵاتی کوردستان 114 کەس و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 469 کەس کوژران.
سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی سەر بە موسڵ موشەکباران کرا و لیوای ئەحرار العراق بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. ئەمشەو سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی باکوری موشەکباران کرا. بەپێی سەرچاوەکان چوار موشەک ئاراستەی سەربازگەکە کراون. هێزەکانی “بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت. بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق ئاشکرای کرد کە چوار موشەکی ١٢٢ ملیمیان ئاراستەی سەربازگەکەی سوپای تورکیا کردووە و لە ناوەڕاستی سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە. بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق لەبارەی هێرشەکە.
ئەمساڵ هێزە ئەمنیەکانی تورکیا نزیکەی ٢١٩ هەزار و ٤٩٥ پەنابەریان دەستگیر کردووە و لەو ژمارەیە نزیکەی ١١٠ هەزاری دیپۆرت کردووتەوە. بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، ئەمساڵ بە گشتی ١٠٩ هەزار و ٨١٦ کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لەچاو ساڵەکانی رابردوودا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران چەندین جار زیادی کردووە. ئاماژەشی بەوەکرد کە لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی گەشت و کەرەنتینە، رێژەی پەنابەران لە تورکیا زۆر کەمی کردبوو و هەردوو ساڵەکە بە تەنها ١٢٢ هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون. وتیش، بەڵام ئەمساڵ هێزە ئەمنیەکان نزیکەی ٢١٩ هەزار و ٤٩٥ پەنابەریان دەستگیر کردووە و لەو ژمارەیە بە گشتی ١٠٩ هەزار و ٨١٦ کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا دەشڵێت، لەو ژمارەیە ٦١ هەزار و ٦١٧ هاوڵاتی ئەفغانی و ١٢ هەزار و ٩١٤ هاوڵاتی پاکستانی بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرتکراونەتەوە. تورکیا بەهۆی پێگەی جیۆپۆلیتیکی وەک پردێکی سەرەکی کۆچی نایاسایی لە وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا دادەنرێت. لە ساڵانی رابردوودا، حکومەتی تورکیا زۆر جار پرسی پەنابەرانی وەک کارتێکی فشار لەدژی وڵاتانی رۆژئاوا بەکارهێناوە و بە تایبەتی لە ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا، حکومەتی تورکیا رێگەی پەنابەرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردەوە و بە دەیان هەزار کەس خۆیان گەیاندە ئەوروپا. بەڵام ئێستا بەهۆی ژمارەیەک رێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەوروپا، رێگە بە پەڕێنەوەی پەنابەران نادرێت.
هاوشێوەی زیاتر لە 70 رۆژی رابردو لە زۆربەی زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتن و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و داواکرا لە رۆژی خوێندکار (7/12/2022) خوێندکارانی زانکۆکان بەشداریی مانگرتنی سەرتاسەریی بکەن هاوکات لە ژمارەیەک پایتخەتی وڵاتانی ئەوروپا رێپێوانی بەرفراوان بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و دژایەتی دەسەڵاتی ئێران بەڕیوەچو. ژمارەیەک لە کچە خوێندکارانی شاری سنە ئەمڕۆ وەک 78ەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان بۆ ئازادای وتەوە. دادگای تاران سزای سێدارەی بەسەر کەسێکی دیکە بە ناوی سەهەند نورمحەمدزادە-دا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەستگیر کرابو. بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دانی نا بە کوژرانی 200 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتێکدا ناو و ناسنامەی 469 کوژراوی ئەو ناڕەزایەتییانە لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوەتەوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی ژمارەیەک خوێندکاریان بڵاو کردوەتەوە کە لە دێولان و کرماشان و سنە و سەقز و ورمێ دەستگیرکراون و چارەنوسیان نادیارە. هاوکات ئەو رێکخراونە ئاشکرایان کردوە تا ئێستا هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و دەیان کەسی دیکە رۆژی شەممە لەو بەشە لە کوردستان دەستگیرکراون. لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەسوکاری دەستگیرکراوان چونە بەردەم دادگای شارەکە و هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردە سەر کەسوکاری دەستگیرکراوەکان. رۆژی شەممە لە زانکۆی خارەزمی تاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی راگری زانکۆکە کرا و لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامبو و داوای ئازادکردنی بەهرۆز چەمەن ئارا، مامۆستای ئەو زانکۆیە کرا. میترا حەججار، یەکیک لە خانمە ئەکتەرە ناودارەکانی ئێران دوای پێنج کاتژمێر دەستبەسەربون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و پارێزەرەکەشی رایگەیاندوە هۆکاری دەستگیرکردنەکە رون نییە ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردودا زۆربەی ئەو هونەرمەند و ئەکتەرە ناودارانەی کە پشتیوانیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە دەستبەسەرکراون و تەنها ژمارەیەکیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. ژمارەیەکی لە دانیشتوانی کورد و چالاکوانانی ئێران لە وڵاتی سوید لە شاری گۆتنبرێگ رێپێوان و گردبەونەوەیان بۆ پشتیوانیی ناڕەزایەتییەکانی دژی دەسەڵاتی ئێران دەربڕی. هاوکات لە شاری ئۆکلاند لە نیوزلەندا بە هەمان شێوەی گۆتنبرێک ناڕەزایەتیی بەڕیوچو. لە شاری مێلبۆرن لە وڵاتی ئۆسترالیا چالاکی و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچو. چالاکوانانی ئێران و دانیشتوانی کورد لە شاری فرانکفۆرت لە وڵاتی ئەڵمانیا گردبونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوپات کردەوە. لە ئیتاڵیا هاوشێوەی وڵاتانی دیکە گردبونەوەی ناڕەزایەتیی لە شاری رۆما-ی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچو. لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا دانیشتوانی کورد و پەنابەرانی ئێران گردبونەوەی ناڕەزایەتییان وەک هاوپشتی بۆ خۆپیشاندەرانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و دروشمیان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتەوە. لە وڵاتی بەلژیک و لە شاری برۆکسێل و لە شاری ڤیەننا-ی نەمسا و لە شاری لەندەن لە بەریتانیا خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوچو.
