مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكومه‌ت له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی به چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی كردووه بۆ دابینكردنی ده‌رمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان. مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەمرۆ حکومەت چاکسازییەکی گرنگی لەبواری تەندرینگی دەرمان لە کوردستان دەستپێکرد. روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەرێگەی گرێبەستە شەفافەکانەوە، دەرمان بە کواڵێتی باشتر و نرخێکی هەرزانتر بۆ هاوڵاتیانمان دابین دەکەین.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز نوێنه‌ری وانه‌بێژانی سلێمانی بۆ هاوڵاتی"وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ڵێنی داوه هه‌ردوو نوێنه‌رانی وانه‌بێژان به زووترین كات ئازاد ده‌كرێن. ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌یلول، ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه، دوای ته‌واوبوونی گردبوونه‌وه عه‌لی ره‌ئووف و كارزان فیزیك كه هه‌ردووكیان نوێنه‌رانی وانه‌بێژانی هه‌رێمی كوردستانن ده‌ستگیركران. كاروخ عه‌بدوڵلا، نوێنه‌ری وانه‌بێژان له سلێمانی به هاوڵاتی وت: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وانه‌بێژان بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، دوای گردبوونه‌وه‌كه هه‌رله‌یه‌ك مامۆستا عه‌لی ره‌ئووف، كارزان فیزیك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركران، تا ئه‌م ساته ئازاد نه‌كراون، له‌سه‌رئه‌م پرسه‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كردوه هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده، وه‌زیری په‌روه‌رده به منی وت ئاگاداری ئه‌و خۆپێشاندانه نه‌بووم به‌زووترین كاتیش ئه‌و دوو مامۆستایه ئازاد ده‌كرێن". كارۆخ عه‌بدوڵلا وتیشی: "راسته ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌م له‌مۆستایان به‌شداربوون ئه‌وه‌ش له‌ترسی لادانیان و وه‌رگرتنی ئیجرائات به‌تایبه‌ت وانه‌بێژانی دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردوه زیاتریان خه‌ڵكی سلێمانی و رانیه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بوون" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌رۆژی 13ی ئه‌یلول كه‌ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی خوێندن له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ین، ناگه‌ڕێینه‌وه هوڵه‌كانی خوێندن تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت".
هاوڵاتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێرێت كه به‌زووترین كات كاره‌كانی پرِۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی (شه‌قامی بابان) ته‌واو بكرێن. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌باره‌ی كاره‌كانی پرِۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی (شه‌قامی بابان) له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووینه‌وه. وتیشی: له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌شاره حه‌یاته‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین، رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرِۆژه ستراتیجییه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوبكرێت.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی چله‌ی ئیمام حسێن داوا له‌زیاره‌تكاران ده‌كات خۆیان له شه‌ڕو ناكۆكی به‌دوور بگرن و هه‌وڵی دروستبوونی گرژی نه‌ده‌ن. هه‌وه‌رها ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: كه ناحه‌قی له‌كه‌س قبوڵناكه‌ین كه به‌رامبه‌ر به زیاره‌تكارانی بیكات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، سه‌رایا سه‌لام و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه به‌بێ بڕیار بۆیان نیه به‌شداری چله‌ی ئیمام حسێن بكه‌ن.
هاوڵاتی.. سكای نیوز به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه فڕۆكه‌كه جه‌نگییه‌كانی روسیا هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئۆكرانیا ئه‌نجامداو ته‌واوی وێستگه‌كه‌یان خاپوور كرد. میدیاكانی روسیا ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو، له‌هێرشه‌كه‌دا 20 ساروخ ئاڕاسته‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زابوریجیا له‌ئۆكرانیا كراوه‌و ته‌واوی وێستگه‌كه خاپوور كراوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه كاره‌بای ته‌واوی ناوچه‌كه بڕاوه‌و ئه‌و ماڵانه‌ی له‌نزیك ئه‌و وێستگه‌یه‌بوون بێ كاره‌با بوون.
هاوڵاتی بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تەنها لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 14 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کراون. ڕۆژی یەک شەممە هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و دوو کەسیان بریندار کردووە و کۆڵبەرێکیشیان دەستبەسەر کردووە، لە هەمان ڕۆژدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودیش دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆیان بریندار کردووە. رۆژی دووشەممەش کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ لە ناوچە سنوورییەکانی بانەدا بریندار بووە. بریندارکردن و هێرشکردنە سەر کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنورییەکان لە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، کۆڵبەری بە فەرمی ناناسێ و هەر کەسێک بچێتە ناوچە سنوورییەکان، وەکو سەرپێچیکار مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. دوای ئەوەی لە ٢٠١٧ دا حکومەتی ئێران بۆ رێکخستنی سنوورەکان بازاڕچە و دەروازە نیمچە فەرمییەکانی داخست. لەو کاتەوە ساڵانەدا زۆرجار بەرپرسان گوتوویانە، سنوورەکان رێکدەخەنەوە و بە پلانی نوێ رێڕەوە کۆڵبەرییەکان دەکەنەوە، بەڵام هیچیان سەری نەگرتووە. هەروەها سەرۆککۆماری ئێرانیش رۆژی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ بۆ "رێگری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ" داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد "بازاڕچە سنوورییەکان چالاک و رێکبخرێنەوە"و "رێوشوێنێک بۆ رێکخستنەوەی ئەو کاڵایانە دابنێت کە کۆڵبەرەکان" دەیگوازنەوە. کۆڵبەرەکان دەڵێن، پشتگوێخراویی ناوچە سنوورییەکان و دۆخی خراپی ئابووری، رێگەی دیکەی جگە لە کۆڵبەریی بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە.
هاوڵاتی هەرسێ لایەنی (گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوى ئیسلامى) ڕایدەگەیەنن پرۆسەی هەڵبژاردن زۆرتر نابێت پەکبخرێت و جەختیشیان لەسەر پڕۆژەو دیدگاکانی خۆیان کردۆته‌وه بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن. بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوبووەتەوە تیایدا هاتووە: ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌رسێ لایه‌نى (گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوى ئیسلامى) له‌سلێمانى كۆبونه‌وه‌و چه‌ند داوا‌و پێشنیازێكیان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شكردو جه‌خت له‌سه‌ر هەمواری یاساى هه‌ڵبژاردن‌و ئەنجامدانی هەڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه. به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبونه‌وه‌كه، ئه‌مڕۆ لەمەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لەسلێمانى، هەرسێ دەزگاى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان، كۆمه‌ڵى دادگه‌رى‌و یەکگرتوی ئیسلامی بۆ تاووتوێکردنى چەند پرسێکى تایبەت بەهەڵبژاردنەکان‌و هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن‌و هەوڵدان بۆ دەربازبون لەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێم‌و گەیشتن بەڕێگه‌چارەی هاوبەش کۆبونەته‌وە. لەڕاگەیەندراوەکەدا، "لەکۆبونەوەکەدا دەزگاى هەڵبژاردنى هەرسێ لایەن جەختیان لەسەر پڕۆژەو دیدگاکانی خۆیان کردۆته‌وه بۆ هەمواری یاساکەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن، وتویانه، پرۆسەی هەڵبژاردن زۆرتر نابێت پەکبخرێت". هاوکات هەر سێ لایەن داوایانكردوه، لایه‌نه‌كان بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش‌و هه‌رچى زوه ناکۆكیەکان كۆتایی بێن، بەئامانجی لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەک لەداهاتودا هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەردو دور لەساختەکاریی بەڕێوەبچێت. گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو جه‌ختیانكردۆته‌وه، "هه‌رسێ لایه‌ن له‌باره‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن‌و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن‌و بابه‌تى تۆمارى تایبه‌ت به‌كۆتاكان بۆچونى خۆیان ده‌ربڕیوه".
هاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات بەریتانیا لە هەزاران ئەركی ئاسمانی لە عێراق و سووریادا ١٥٠٠ چەکداری داعشیان کردووەتە ئامانج. ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی بریتانیا هەزاران گورزی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا بۆ سەر تیرۆریستانی "داعش" ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە نزیکەی ١٥٠٠ چەکداری سەر بەو رێکخراوە کوژراون و بریندار بوون. .ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو، درۆنەکانی جۆری "MQ-9 Reaper"ی بریتانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا، ٤٨٥٧ ئەرکی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی گورزە ئاسمانییەکان، نزیکەی ١٥٠٠ تیرۆریستیی داعش کوژراون و بریندار بوون.
هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بە بەراورد بە ساڵانی پار لە بەرزبوونەوەدایە باڵام لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش سەقامگیرە . عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق ڕایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە وڵات بەراورد بە ساڵانی رابردووی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ئاستێکی سەقامگیردایە و لە ژێر کۆنترۆڵدایە ، بەڵام کەڵەکەبوونی رێژەیی لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە سەدا 6 کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردووی ئاستێکی پێوانەییە. باسی لەوەش کرد بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان لە جیهان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری عێراق دروست کردووە چونکە عێراق بەشێکی زۆری کاڵاکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات.
هاوڵاتی بە مەبەستی پڕکردنەوەو زیاد کردنی دەستی کار لە ئەڵمانیادا بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاسانکاری بۆ کۆچبەری کارزان دەکەن، وچوار مەرجی سەرەکی دادەنێن، هەر کۆچبەرێک ئەو چوار مەرجەی تێدا بێت مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە پێدەبەخشن. هوبێرتوس هەیل، وەزیری کاری ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە پلانیان هەیە بە پێی سیستەمی پۆینت کار ئاسانی بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە دەیانەوێت بچنە ئەڵمانیا و لەو وڵاتە کار بکەن بە مەبەستی زیاد کردنی دەستی کار لەو وڵاتەدا. چاوەڕوانیش دەکرێت لە پاییزی ئەمساڵ یاسایەکی نوێی کۆچکردن بخاتەڕوو. هەروەها وتیشی :کارتێکی دەرفەت بە سیستمێکی خاڵبەندیی شەفاف دەخەنەڕوو بۆئەوەی ئەو خەڵکەی وڵاتەکەیان پێویستی پێیانە ئاسانتر بچنە وڵاتەکەوە. لە کۆتایدا وەزیری کاری ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە کە دەیانەوێت دەستی کار لەنێو ژناندا زیاد بکەن. بەگوێرەی وەزارەتی کاری ئەو وڵاتە، ٧٢%ی ژنان لە وڵاتەکەدا کار دەکەن، ئەوەش بەراورد بە پیاوان ٧% کەمترە. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەش، وەزیرەکەی ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستیان بە ٩٠٠ هەزار کارمەندە. بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، سیستمی "پۆینت" چوار پێوەر لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: بڕوانامەیەک، ئەزموونی پیشەیی کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ، بەهرەی زمانی هەبێت یان پێشتر لە ئەڵمانیا ژیابێت و چوارەمیش تەمەنی لەژێر ٣٥ ساڵدا بێت. ئەو کەسانەی لە کۆی ئەم چوار خاڵە، سێ خاڵیان تێدا بێت، کارتی دەرفەتیان پێدەدرێت. لە هەمان کاتدا حکومەت کاتێکی دیاریکراو بۆ پەناخوازان دادەنێت تاوەکو لەو کاتەدا بتوانن بژێویی ژیانیان دابین بکەن.و بەم شێوەیە دەتوانن لە وڵاتەکەیاندا بمێننەوە.
هاوڵاتی ئاژانسێکی هەواڵی لەڕۆژئاوای کوردستان لەزاری وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی «گرێسپی» ئاماژەی دا بە پاشهاتەکانی هێرشی بەربڵاوی تورکیا و بەڵێنی دا ڕووبەڕووی پەلامارەکانی سوپا و میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە دەبێتەوە. ئاژانسی هەواڵی هاوار لەزاری «وسام عمر» وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی (گرێسپی)ییەوە ڕایگەیاندووە: "لە مانگی ئابدا تورکیا ھێرشەکانی چڕ کردۆتەوە، ٤١٢ ھێرشی کردووە، ئەو هێرشانە بۆ سەر ناوچەکانی "عەین عیسا" و گەڕەکەکانی "گرێسپی" و دواتر بۆ سەر "تەلتەمەر" و دوای ئەوە "عەین عیسا" و "مەنبەج" ئەنجام دراون. ناوبراو دەشڵێت: ئەم هێرشانە کە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت، جگە لە زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی، زیانی بە موڵک و ماڵی خەڵکیش هەبووە. وەسام عومەر جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی "گرێسپی" لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا شکستیان بە هەوڵی دزەکردنی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ ناو گوندی "مشرفە" هێناوە. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی "گرێسپی" ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجومەنە بەڵێن دەدات ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە دەبێتەوە کە بۆ داگیر کردنی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێت.
هاوڵاتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانى وانەبێژ بۆ جاری ١٦یەم لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان گردبوونەوە و داوایان کرد، حکومەت بە فەرمیى دایانبمەزرێنێت. کارزان فیزک، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: چەندین ساڵە دامەزراندن لە هەرێم وەستاوە و پێشتریش وەزارەتی پەروردە هانای بۆ ئێمە هێناوە بە مەبەستى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییەى لەناوەندەکانى خوێندندا هەبووە. وتیشی: لە ساڵى ٢٠١٧ـەوە زیاتر لە ١٨هەزار مامۆستای وانەبێژ زیادیکردووە، بەجۆرێک لە ئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ گەشتووەتە ٣٠ هەزار و ٤٦٥ مامۆستا، بۆیە ئەمە واتای ئەوەیە شتێک نەماوە بە ناوەی وەزارەتی پەروەردە. کارزان فیزک ئاماژەى بەوەشکرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆکار و بیانووی جیاواز بەتایبەتیی قەیرانى دارایی، دامەزراندنی ئێمەی ڕاگرتووە، بەڵام ئێستادا باشترین کاتە بۆ دامەزرادنی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆیە هەموو بیانویەک لەوبارەوە ڕەتدەکەینەوە. لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی:”لەبری ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن، چەند مامۆستایکی وانەبێژ دوورخراونەتەوە، واتا حکومەت بیری لە دامەزاردنى ئێمە نەکردووەتەوە، لەکاتێکدا دامەزراندن مافێکی سەرەتایی خۆمانە، بۆیە دەبێت تازووە بەبێ جیاوازیی مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنن”.
هاوڵاتی رائێد سەرکەوت کارەش ، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی ی وت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 5 ی بەیانی ، ئاگر لە کەمپی هەرشەم کەوتەوە،6کەرەڤانە بەتەواوی کەل و پەڵی ناوماڵ سووتان لەگەڵ سوتانی مارکێتێک و چەندکێبڵێکی کارەبا" "زیانی گیانی نەبووە. ئاماژەشی بەوەکرد تیمەکانی بەرگری شارستانی زوو گەیشتنە شوێنی روداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتروڵ کردەوە، دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەش شۆڕتی کارەبا بووە" کەمپەکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال و زیاتر لە 150 کەرەڤانەی تێدایە.
هاوڵاتی وێرانکاری لە دارستانی ئەمازۆن ناسراو بە سییەکانی زەوی گەیشتووەتە قۆناغی "نەگەڕانەوە". بە هۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئاگر کەوتنەوە بڕینەوەی دارلە دارستانەکەدا. ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە راپۆرتێک‌دا کە دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایان و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە وێرانکردنی ژینگەیی لە بەشێکی ئەمازۆن هێندە گەورە بووە لە دارستانە باراناوییەکەدا کە گەیشتوونەتە خاڵی نەگەڕانەوە و لەوانەیە هەرگیز نەتوانرێت چاک بکرێتەوە. هەروەها بە پێی توێژینەوەیەک کە زانایانی تۆڕی ئەمازۆن بۆزانیاری کۆمەڵایەتی و ژینگەی RAISG لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە لە ئەمازۆن CoicaI کە یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکان تا ئێستا، تێیدا هەمووناوچە و ئەو وڵاتانەی کە بەشەکانی ئەمازۆنیان تێدایە دەگرێتەوە دەرکەوتووە کە لە نۆ وڵات تەنها سورینامی بچووک و غویانای فەڕەنسی هێشتا بەلایەنی کەمەوە نیوەی دارستانەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە ، لە سەرجەم ناوچەکانی تر زیانێکی زۆر بەر دارستانەکە کەوتووە تەنها لە ٪74ی دارستانەکە بێ زیان ماوەتەوە. جێگەی باسە دارستانە باراناویەکەی ئەمازۆن کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای بەرازیل و بەرەو کۆلۆمبیا و پێروو و وڵاتانی تری ئەمریکای باشوور درێژ دەبێتەوە، گەورەترین دارستانی باراناوی جیهانە، کە بە هەمەچەشنیی زیندەوەرزانی ناوبانگی هەیە و بە هەزاران ڕووباری تێدایە کە بە سییەکانی زەوی ناسراوەو بەشێکی زۆری ئۆکسجینی زەوی دابین دەکات . کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەش و هەوای زەوی هەیە.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆژنیوز شەوی ڕابووردوو لەناوچەی خەلیفان ٢ گەریلا شەهید بوون و ٣ گەریلاش بەبرینداری کەوتونەتە دەستی چەکدارانی پارتی، کەناڵی ڕووداویش لەزاری فەرماندەیەکی پارتییەوە بڵاویکردۆتەوە یەکێک لە گەریلاکان پارچە پارچە ببوو، کەڵکی ئەوەی نەبوو وێنەشی بگرن، یەکێکیشیان بە تەواوی سووتابوو. دوو گەریلاش یەکێکیان بە سەختی و ئەوەی دیکەیان بە سووکی بریندار ببوو. ئاژانسى (ڕۆژ نیوز) بڵاویکردۆتەوە" لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییە هاوبەشەکەی سوپای تورکیا‌و و چەکدارانی پارتییەوە لە خەلیفان، کە دژی گروپێکی پێنج کەسیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا، دوو گەریلا شەهیدبوون و سێ گەریلاش بە برینداریی لەلایەن پەدەکەوە بەدیل گیراون". ئەو ئاژانسە بڵاویکردۆتەوە" ئەمشەو لە نێوان کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٠٠ی شەو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گروپێک گەریلای کردووە لە سنووری شارەدێی خەلیفان لە ئیدارەی سۆران، لەکاتێدا ویستوویانە لە ناوچەیەکەوە بچنە ناوچەیەکی دیکەی هەرێمەکانی گەریلا". دەشڵێت "چەکدارانی پارتی لە ناوچەکە زانیاریی هەواڵگرییان لەبارەی ئەو گروپە گەریلایەوە داوەتە سوپای تورک و ئەوانیش لە ئاسمانەوە بۆردوومانیان کردوون، تائێستا زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو گەریلا شەهیدبوون و سێ گەریلاش بە برینداریی کەوتوونەتە دەست چەکدارانی پەدەکە". (ڕۆژ نیوز) دەڵێت" ئەو سێ گەریلایە لە هێرشە ئاسمانییەکە ڕزگاریان بووە و دواتر لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە گەمارۆدراون و هەوڵیانداوە بەدیل بیانگرن، بەڵام گەریلاکان ڕووبەڕووی چەکدارانی پارتی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا بە برینداریی کەوتوونەتە دەست چەکدارانی پەدەکە". تاوەکو ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاونەکردۆتەوە. لەلایەن خۆیەوە کەناڵی( ڕووداو) لەزاری فەرماندەیەکی پارتییەوە بڵاویکردۆتەوە هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دەچنە شوێنی رووداوەکە و بۆیان دەردەکەوێت هێرشەکە کراوەتە سەر ژمارەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە پیادە بوونە و ئۆتۆمبێلیان پێ نەبووە، بەڵکو بە پیادە لە سنووری راپەڕینەوە بەرەو دۆڵی بالیسان هاتوون، کاتێک گەیشتوونەتە نێوان گوندی تاراوە و خەتێ، کراونەتە ئامانج. بە گوتەی ئەو فەرماندەیە یەکێک لە گەریلاکان پارچە پارچە ببوو، کەڵکی ئەوەی نەبوو وێنەشی بگرن، یەکێکیشیان بە تەواوی سووتابوو. دوو گەریلاش یەکێکیان بە سەختی و ئەوەی دیکەیان بە سووکی بریندار ببوو. سەبارەت بە دەنگی ئەو تەقانەی لەدوای بۆردوومانەکە بیستراوە، رووداو دەڵێت: کاتێک هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان و ئەو پێشمەرگانەی لە فەرماندەیی کارۆخەوە چوونەتە ناوچەکە بۆ کێو‌ماڵی ناوچەکە، جارێکی دیکە فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە، بۆیە ناوچەکەیان چۆڵکردووە، دوای ئەوەی دەنگی فڕۆکە نامێنێت دیسان هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە چوونەتەوە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە چەند گەریلایەک ماون. هێزەکانیش کاتێک بەدەم یەکێک لە بریندارەکانەوە دەچن، دەنگی تەقەیەک دەبیسترێت، ئەو هێزانەش تەقەی هەوایی دەکەن، بەڵام دەرکەوتووە تەقەکە لەلایەن یەکێک لە بریندارەکانەوە کراوە، یەک گوللـەی هەوایی تەقاندووە بۆ ئەوەی بە هانایەوە بچن. هێزەکەش چوون بریندارەکانیان بە ئەمبوڵانس گواستووەتەوە.