هاوڵاتی/ تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێكی لكێندراو له حه‌وشه‌ی ماڵێكدا به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو. په‌یامنێرمان له‌سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات ٩ی به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه، خاوه‌نی ماڵه‌كه له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بۆمبه‌كه‌ی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌ھۆیه‌وه برینداربووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند، ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ھۆكاری و پاڵنه‌ری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بۆمبه‌كه‌ی بۆ دانراوه، كادێری ئۆفیسی سلێمانی به‌ره‌ی توركمانه. به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به‌ر ماڵه‌كه و چه‌ند ماڵێكی دراوسێی كه‌وتووه. له‌دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه، به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 03-09-2022 بڵاویكرده‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كادیرێكیان له ئۆفیسی سلێمانی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و "رووبه‌ڕووی كارێكی تیرۆریستی" بووه‌ته‌وه. به‌ره‌ی توركمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه "رێوشوێنی پێویست" بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباری رووداوه‌كه بگرنه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگه بكرێن، "بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان" وه‌رگرن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ناوی نه‌جمه‌دین وه‌لی عه‌بدوڵڵایه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هاوڵاتی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌و باوكه ده‌نێرێت كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌یان ته‌سلیم كرده‌وه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په له‌زیندانه‌وه له په‌یامێكدا بۆ ئه‌و باوكه‌ی كه له زیندانی ئه‌دێرنه له‌ناو گوێنیه‌كدا روفاتی كوڕه‌كه‌ی ته‌سلیمكرایه‌وه، رایگه‌یاندووه، كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیموكراتی و به‌ها گه‌ردوونی و مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی بڕوایان به فاشیست هه‌یه. له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌باكوری كوردستان باوكێكی كورد بانگهێشتی زیندانی ئه‌دێرنه‌ی ئامه‌د ئاماده كرد‌و رووفاتی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی كه‌له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن پۆلیس توركیاوه ده‌ستگیر كرابوو له‌ناو گوێنیه‌كدا وه‌رگرته‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م میدیاكار له‌به‌رده‌م زیندان ئاماده‌بوون و وێنه‌ی ئه‌و باوكه‌یان بڵاوكرده‌وه. هه‌رچه‌نده له‌ناوخۆی توركیا سه‌ره‌تا ڕووداوه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌میدیا جیهانیه‌كان ئێستا كاردانه‌وه‌ی تووندی دژ به‌پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌توركیا دروستكردووه‌و به‌دروستكردنی چه‌ندین كاریكاتێر ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره گرتووه.
هاوڵاتی له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) له‌نزیك ده‌نكیركی له باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێك له كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه كردوه به‌و هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه دیار نیه . به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه كه‌مپی شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كه‌نزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه كه زیاتر له ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن، كه ئێستا به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه ئه‌و كه‌مپه چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه . له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كان، كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.
هاوڵاتی له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) له‌نزیك ده‌نكیركی له باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێك له كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه كردوه به‌و هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه دیار نیه . به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه كه‌مپی شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كه‌نزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه كه زیاتر له ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن، كه ئێستا به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه ئه‌و كه‌مپه چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه . له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كان، كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.
هاوڵاتی / تایبه‌ت هه‌رچه‌نده رێك ساڵێك به‌ر له‌ئێستاو له‌مانگی ئابی ساڵی رابووردوو (عه‌لی عه‌لاوی) وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق ئاماده‌یه و بودجه‌كه زیاتر ره‌هه‌ندێكی چاكسازییانه‌ی تیادایه و هیوادارن به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌چی به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و دۆخی ناسه‌قامگیری په‌رله‌مانی و سیاسی وڵاته‌وه نه‌توانراوه بودجه ببرێته په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به‌كۆت و به‌ندی سیفه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی لێسه‌نراوه‌ته‌وه. له‌مێژووی نوێی سیاسی عێراقدا له‌دوای ساڵی 2003 بودجه هه‌میشه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ململانێ و كێشمه‌كێشی لایه‌نه سیاسی و ناكۆكییه‌كانی عێراق بووه كه به‌بڕوای زۆرێك له‌و چاودێر‌و رێكخراوه ئابوورییانه‌ی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كه‌ن باشترین شوێنێك بۆ گرووپ و لایه‌نه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕگه‌كانی بودجه بووه كه‌سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی سه‌دان ملیار دۆلار له‌و چه‌ند ساڵه به‌دواوه كه‌چی له‌ژیانی واقیعی هاووڵاتیاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و هێشتا عێراق به‌ده‌ست هه‌ژاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێكاری و نه‌بوونی هیچ پیشه‌سازییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت. به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2021 زیاتر له 950 ملیار دۆلار بڕی بودجه‌ی سه‌رفكراوی عێراقه كه‌ئه‌م بودجه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌و ده‌توانرا گۆڕانكاری گه‌وره له‌ژیانی عێراقییه‌كاندا بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنی ناپێویسته‌وه نه‌توانراوه سودی پێویستی لێ ببینرێت. ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش عه‌لی عه‌للاوی له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆڕی نهێنی و فراوانی گه‌وره به‌رپرسان و پیاوانی كار‌و سیاسه‌توانان و فه‌رمانبه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سێبه‌ردا هه‌ن، كه‌هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شی ئابووری به‌ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ن؛ هه‌روه‌ها چه‌ندین ملیار دۆلار له‌گه‌نجینه‌ی گشتی راده‌كێشن، ئه‌م تۆڕانه له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه گه‌وره‌كانه‌وه پارێزراون و به‌پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانی و چه‌كی یاسا‌و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نی بیانییه‌وه پارێزراون". په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا رووده‌دات وه‌هایكرد كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی په‌نابباته به‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه كه‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات و ده‌بێت حكومه‌تی نوێ ئه‌و كاره بكات، یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراو رۆژی چوارشه‌ممه، ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان په‌سه‌ندكرا كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراقدا ده‌رده‌كرێت. یاساكه له ١٨ مادده پێكهاتووه‌و بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ یاساكه ته‌رخانكراوه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه‌وه‌زیری دارایی به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌قه‌رزكردنی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌مه‌به‌ستی پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئه‌وانه‌ی له‌قه‌رزه‌كانه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن به‌پێی یاساكانی پێشووی بودجه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نوێ بكات. هاوكات به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ده‌بێت به‌جێگره‌وه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه 35٪ی ئه‌و 25 ترلیۆن دیناره‌ی دیاریكراوه بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك و رێگری له‌هه‌ژاری ته‌رخان بكرێت و 35٪ی دیكه‌ی بۆ پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگا ناڕێكخراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ته‌رخان بكرێن، رێژه‌كه‌ی دیكه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزو تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چه‌ند بوارێكی دیكه خه‌رج بكرێت. به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی له‌عێراقدا به‌ره‌ی لایه‌نگران و به‌ره‌ی نه‌یارانی بۆ درووستبوو، كه به‌ره‌ی لایه‌نگران زیاتر (سه‌درییه‌كان) بوون ئه‌م یاسایه‌یان به هۆكاری گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌زانی و به‌ره‌ی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش) یاساكه‌یان بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌زانی. له‌تازه‌ترین لێدوانیشدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت، له‌ڕۆژی 31/12/2022، حكومه‌تی عێراقی، به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور ناتوانێت خه‌رجیی سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كان دابین بكات، هه‌موو ساڵێك له 31ی مانگی 12، ساڵی دارایی كۆتایی دێت". وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی فرۆشییه‌وه، 80 ترلیۆن دینار له‌داهاتی نه‌وتی عێراق، دوای خه‌رجییه‌كان له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه‌وه كه به‌په‌كخراوی ماوه‌ته‌وه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت. ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد: نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 وایكردووه نه‌توانرێت پاره‌كان خه‌رج بكرێن و به‌په‌كخراوه‌یی ماونه‌ته‌وه . ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی یاسایی ئاسایشی خۆراك 15 هه‌زار كه‌س له 15 پارێزگاكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌یاسای بودجه‌ی نوێ‌دا جێگیرده‌كرێن. هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تی عێراق له‌مانگی ته‌مموزی رابووردودا بایی نزیكه‌ی ١١ ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌و مانگانه به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م و به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه داهاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هاوكات خستنه‌بازاڕی دۆلاریش له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هۆی نزمی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داهاتێكی بێ‌شومار ده‌ڕژێته گه‌نجینه‌كانی عێراقه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه. له‌ئێستادا به‌بڕوای زۆربه‌ی شاره‌زایان و ئابووریناسان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌وڵاتدا هه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه چونكه له‌لایه‌ك كاتێكی زۆر كه‌م ماوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێنده زۆرن مه‌حاڵه سیاسییه‌كان به‌ئاسانی له‌سه‌ر بودجه رێكبكه‌ون، به‌دیاریكرلوی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه فه‌وزایه‌كی ئابوورییه كه ته‌واوی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ساڵانی دیكه‌شی هاتووه‌ته‌سه‌ر.
هاوڵاتی/ تایبه‌ت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبووه‌وه‌و رایگه‌یاند: رێكخراو هه‌یه له‌دوكانێكدایه، وه‌ك خاوه‌ن دوكانێكیش مامه‌ڵه ده‌كات. د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: له په‌رله‌مان هیچمان نه‌كردبێت ئه‌وه‌مان كردوه كه یاسای مافی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان، گه‌ره‌نتی بكه‌ین نه‌مانهێشتووه ده‌ستكاری ئه‌و یاسایانه بكرێت، كه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه. وتیشی: داواكاری رێكخراوه‌كان له‌جێی خۆیه‌تی و هه‌مووكات په‌رله‌مان بۆ رێكخراوه‌كان ده‌رگای كراوه‌بووه، ته‌نانه‌ت رێكخراوێكی وه‌ك رێكخراوی په‌ی كه تاكه رێكخراوبووه چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردوه، ئه‌و مافه‌م پێ داون كه بێنه په‌رله‌مان و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان باسی كه‌موكوڕییه‌كانمان بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خوانی ئێمه نانیش بخۆن، به‌ڵام نه‌یانكرد. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: : رێكخراو هه‌یه دوكانه‌و خۆی ناوناوه رێكخراو، هه‌روه‌ها له‌دوكانێكدایه‌و وه‌ك خاوه‌ن دوكانێك مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه رێكخراوه جدییه‌كانیش بارودۆخیان به‌مشێوه‌یه بێت و له‌ئه‌دای په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت داهاتیان رازی نه‌بن.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز ئه‌مرِۆ 3ی ئه‌یلول ،ئاگرێكی گه‌وره له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وتووه‌ته‌وه تا ئێستا 10خێوه‌تگه به‌ته‌واوی سووتان. عیدۆ حه‌سه‌ن، دانیشتووی كه‌مپی باجید كه‌نداڵایه به هاوڵاتی راگه‌یاند: ده‌وروبه‌ری كاتژمێر نۆو نیوی ئه‌مرِۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر به‌رده‌بێته ژماره‌یه‌ك خێوه‌ت له‌كه‌مپی باجید كه‌نداڵا، تا ئێستا 10خێوه‌ت به‌ته‌واوی سووتان، دوای نیو كاتژمێر به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا. عیدۆ حه‌سه‌ن وتیشی: "هێشتا هۆكاری كه‌وتنی ئاگره‌كه دیارنیه، به‌ڵام پێده‌چێت به هۆی شورتی كاره‌باوه بووبێت، زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی مادی زۆره، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵی ئاواره‌كان سووتاون"
هاوڵاتی به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایده‌كات ته‌نها له‌ساڵێكدا 32 هه‌زارو 935 هاوڵاتیی شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی پزیشكی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌راورد به‌ڕابردوو 40% زیادیكردووه. دواد خۆش شكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شتیاری ته‌ندروستیی زانكۆی پزیشكیی مه‌شهد رایگه‌یاندووه؛ له‌ساڵێكدا زیاتر له 32 هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌بی عێراقی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌گشتی هه‌ر كه‌سێكیان دوو هه‌زار دۆلاریان له‌بواری پزیشكی و گه‌شتیاریی خه‌رجكردووه كه‌ده‌كاته 63 ملیۆن دۆلار. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاشكرایكردووه كه ئه‌و شاره له‌ڕووی پزیشكییه‌وه توانای له‌خۆگرتنی ساڵانه 400 هه‌زار كه‌سی هه‌یه، بۆیه توانای له‌خۆگرتنی ژماره‌ی زیاتری گه‌شتیاری هه‌یه. به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه جیهانیانه‌ی كه بۆ گه‌شتیاری ته‌ندروستیی دیاریكراوه، ئێران 43یه‌مین وڵاتی جیهانه له‌نێوان 110 وڵات كه‌گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی رووی تێده‌كه‌ن. له‌ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ئێران ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ی روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی (لوت، قه‌ڵه‌وی، روواندنه‌وه‌ی قژ، فیله‌ر، بۆتۆكس)ه، زۆربه‌ی پیاوان بۆ قژ روواندنه‌وه ده‌چنه مه‌شهه‌دو ژنانیش بۆ رێككردنی له‌ش و لار‌و جوانكارییه‌كانی لوت و لێوو پێست. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه جیاوازیی نرخی چاره‌سه‌رو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانه كه‌هه‌ر گه‌شتیارێكی وڵاتێكی دیكه له‌ئێران به‌هۆی ئه‌و باندو كۆمپانیایانه‌ی كه به‌ناوی وه‌رگێڕو رێكخستنی كاری پزیشكییه‌وه دروستبووه سێ هێنده‌ی هه‌ر دانیشتویه‌كی وڵاته‌كه پاره‌ی لێوه‌رده‌گیرێت به‌بیانوی چاره‌سه‌ری پزیشكی یان نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی. ته‌نها له‌شاری مه‌شهه‌د 134 كۆمپانیا هه‌یه كه‌كاری گه‌شتیارانی عێراقی رێكده‌خات له‌بواری پزیشكیداو به‌گشتی شه‌ش هه‌زار كه‌س وه‌ك وه‌رگێڕو چاوساخ له‌و كۆمپانیایانه كارده‌كه‌ن، كه‌هه‌ندێكجار به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئێران داهاتی ئه‌وان له‌تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و ئه‌ركی پزیشكان زیاتره، چونكه 30 بۆ 40%ی تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌گه‌شتیاران ده‌ستێنن. ئه‌گه‌رچی شاری مه‌شهه‌د وه‌ك مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا (ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كان) بۆ شیعه‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی جێی بایه‌خه به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك گه‌شتیار ده‌چنه شاره‌كه یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه. ناوه‌ندی گه‌شتیاری ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكردووه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز له‌ساڵی 2016 ئاڵۆزیی و پچڕانی تێبكه‌وێت زۆرترین گه‌شتیاری سعودی رووی له‌مه‌شهه‌د كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كان و دوای ئه‌وانیش هاووڵاتیانی كوه‌یت بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و گه‌شتیارانه له‌عێراقه‌وه روو له‌شاره‌كه ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی 90%یان عه‌ره‌بن.
هاوڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کە بڕیاریان داوەو کاندیدەکەیان ناگۆڕن. ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەینی، مەحمود حیانی ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح وتی، "دەتوانرێت محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی دەستیشانکراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بگۆڕدرێت بەکەسێکی دیکە بەڵام بە مەرج." باسی لەوەشکرد ، "بەرەی سەدر لەوبڕوایەدان محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لایەنگر و ئەندامی دەوڵەتی یاسایە بۆیە ئەوان رەتی دەکەنەوە و ئەمەش دەتوانرێت بەڕوونی لە تویتەکانی ساڵح محمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر." لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەدا، "کۆبوونەوەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆکی بەرەی سەدر دەتوانێت چارەسەری زۆرێک لە گرفتە گەورەکانی ئەمڕۆ بکات، دەکرێت بتوانن چارەسەری پەڕلەمان بکەن و هەنگاو بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بنێن، چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نییە بەڵکو پێویستە گفتوگۆ و دانوستان لەپێناو گەشتن بەچارەسەر بکرێت."
هاوڵاتی بە پێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان ٣٨هەزار و ١٠٩ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کردووە و ١هەزار و ٦٥٠ حاڵەتى سەرپێچییان تۆمار کردووە و دەستیان بەسەر ١ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندوە: لیژنەکانی چاودێری ڕۆژانە بە پێی پلانەکانیان سەردانی ناوچە ڕێگەپێدراوەکان دەکەن و لە ڕووى کواڵیتی و بەسەرچوون و کەرستەی بەرهەمهێنانى کاڵاکانەوە چاودێریی بازاڕ و مارکێت و دووکانەکان دەکەن، و ئەگەر مادە و کەرەستەیەکى ماوە بەسەرچوو بدۆزرێنەوە، ڕاستەوخۆ دەستى بەسەردا دەگرن و پسوولەى ماوەبەسەرچوون دەدرێتە خاوەنەکانیان و کەلوپەلەکەشیان دەبرێتە بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانى تا دواتر لە ڕێگەى لیژنەى تایبەتەوە کە لە نوێنەرى قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیى چاودێرى و ئاسایش پێک دێت، لە شوێنى تایبەت و دیاریکراو بسووتێنرێت یا بکرێتە ژێر خۆڵەوە. لە بڵاوکراوەکەشدا ئاماری سەردانی مەیدانی پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان ئاماژەی پێدراوە کە بەم شێوەیەیە: پارێزگاری هەولێر: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩ هەزار و ٧٢٣ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە، ٥٠٧ حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ١٦٦ هەزار و ٢٢٩ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ـپارێزگاری سلێمانی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١١هەزار و ٥٢٠ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و٨٥٠ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٠٤هەزار و ٩٥ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. پارێزگاری دهۆك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩هەزار و ٦١٥ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٥٢ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٨ هەزار و ٨ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ئیدارەی سەربەخۆى گەرمیان: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٧ هەزار و ٢٥١ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٤١ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٢٦ هەزار و ٤٣٢ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە.
هاوڵاتی/ ئیمان زه‌ندی ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و 37 دۆلار‌و نیو باجی گومرگی یه‌ك تۆنی چایه، كێشه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ زۆرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كوردستان له‌كاركه‌وتوون و كادری باش نیه كاری پێبكات. له‌كوردستان 10 جۆر چا بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت، كه له‌سه‌دا 85ی سریلانكیه‌و له‌ڤێتنام، فلیپین، هندستان، كینیا هاورده ده‌كرێن. فاتح یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانه به هاوڵاتی وت:»به‌پێی ئاستی ماددی خه‌ڵك جۆره‌كانی چا دێته بازاڕه‌وه، جۆره‌كانیش چای شكسته‌و بارووتی له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می و بیكۆیه، زیاتر له 50 ماركه‌ی چا هه‌یه»، وتیشی:» نرخی چا بۆ تۆنێك له‌نێوان پێنج بۆ 10 هه‌زار دۆلاره، چای چینی ناگونجێ بۆ كوردستان چونكه یه‌ك كیلۆی زیاتر له 500 دۆلاره تا كۆن بێت خۆشتر ده‌بێت، پێموانیه چا له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، چونكه چا تابمێنێته‌وه باشتر ده‌بێت، هه‌رچی چای بۆنداره‌كانه بۆنی ده‌ستكرده‌و له‌به‌ریتانیا به‌رهه‌مدێت». به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی كه هاوڵاتی له‌كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی خۆراك ده‌ستیكه‌وتووه، ساڵانه نزیكه‌ی 45 ملیۆن كیلۆ چا هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وروبه‌ری هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده ده‌كرێت، نرخی یه‌ك تۆنیش به‌حه‌وت هه‌زارو 500 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌م پێیه ساڵانه به‌به‌های نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار چا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت. نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم به هاوڵاتیراگه‌یاند:» هاورده‌كردنی چا بازرگانیه‌كی سنوردار‌و گشتییه، ده‌توانن هه‌موو جۆره خۆراكێك بهێنن، واته بازرگانه‌كه بۆ ساڵه‌كه به‌به‌های هه‌شت ملیۆن دۆلار ره‌سیدی بۆ داده‌نێین، ئیتر نایه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تا هه‌موو ره‌سیده‌كه ته‌واو ده‌كات، ئازاده چ خۆراكێك ده‌هێنێت و زیاتر له 35 هه‌زار كۆمپانیا له‌كوردستان هه‌یه نزیكه‌ی سێ هه‌زاریان بیانین. هاوكات ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ده‌ڵێت:» گومرگی هاورده‌كردنی چا بۆ تۆنێك 37 دۆلار‌و نیو وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێنج مانگه ئه‌و گومرگه وه‌رنه‌گیراوه له‌به‌ر خراپی دۆخی بازاڕ هه‌تاوه‌كو ئه‌و مادده‌یه گران نه‌بێت. محه‌مه‌د فاروق، لێپرسراوی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیای ره‌زگه له‌مه‌رزی باشماخ بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چا كه له‌ڕێگه‌ی مه‌رزه‌وه هاورده ده‌كرێت پشكنینی بۆ ده‌كرێت، له‌كاتی پشكنین هه‌ر جۆرێكی چا ده‌رنه‌چێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه بۆ وڵاتی سه‌رچاوه یاخود له‌ناوبردنی، زیاتر ئه‌و چایانه ده‌رناچن كه به‌شێوه‌ی فه‌لن كێشیان 25 بۆ 50 كیلۆیه»، وتیشی:» پشكنینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای باره‌كان ده‌كرێت، ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌ی دێته ناو ده‌روازه‌وه، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی نموونه له‌لایه‌ن تیمی كه‌ره‌نتینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج نموونه له‌كیس و كارتۆن وه‌رده‌گرین». له‌باره‌ی پشكنینی چا محه‌مه‌د فاروق ده‌ڵێت:» له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پشكنینی فیزیایی بۆ ده‌كرێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی ژماره‌ی1847ی ساڵی 2021 كه‌تایبه‌ته به‌ته‌مه‌نی خۆراك ته‌مه‌نی چاش سێ ساڵه، پاشان پشكنینی له‌یبڵی بۆ ده‌كرێت كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌سه‌ر بێت و كێش له‌گه‌ڵ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها رووپۆشه‌كه‌ی، دواتر ئاڕاسته‌ی تاقیگه‌كانی كیمیا‌و مایكرۆبایلۆجی ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پشكنینه پێویسته‌كانی رێژه‌ی (شێ، خوڵه‌مێش، كافاین و تانین)ی بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی كانزا قورسه‌كان و دیاریكردنی رێژه‌ی ئاسن، قۆناغی كۆتاییش تاقیگه‌ی مایكرۆبایلۆجیه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌به‌كتریاكانی به‌رهه‌مه‌كه». له‌به‌رامبه‌ردا د.سیروان ئه‌حمه‌د پزیشكی یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌كۆلێژی زانستی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان به‌شی پیشه‌سازی خۆراك، باوه‌ڕی وایه پشكنینه‌كان سه‌د ده‌رسه‌د نیه‌و له‌و باره‌یه‌وه به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» كوالێتی كۆنترۆڵا ئامێری پێشكه‌وتووی ده‌وێت و ئامێره‌كانی كوردستانیش له‌كاركه‌وتون و كادری باش نیه كاری پێبكات، به‌مه پشكنینه‌كان سه‌د له‌سه‌د نیه»، وتیشی:» پڕۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه پێویسته سه‌لامه‌تی و كۆنترۆڵی خۆراك سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی بێت، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ سنووره‌كان له‌ئیبراهیم خه‌لیل تا سه‌یرانبه‌ن ببه‌ستێته‌وه، ئه‌ویش به‌سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌هاتن و نه‌هاتنی هه‌موو جۆره خۆراكێك بگیرێت به‌پێی یاسای گرێبه‌ستی عێراقی، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یاساكانی جێبه‌جێنه‌كرد سه‌ره‌تا ئاگاداربكرێته‌وه پاشان غه‌رامه بكرێت و دواتر بخرێته لیستی ره‌شه‌وه‌و رێگه‌ی پێنه‌درێت هاورده‌ی خۆراك بكاته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته داتابه‌یسێكی باشی خۆراك». د. سیروان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:» چای سه‌وز ته‌نها گه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌یه، به‌ڵام یه‌ك قۆناغ سووتانی به‌سه‌ردا دێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ئۆكسێدو تام و ره‌نگ و بۆنی نه‌ڕوات، ئه‌ویش به‌دوو رێگا ده‌كرێت بوخاركردن له‌یابان و گه‌رمكردن له‌چین و هندستان، جۆری دووه‌م چای ره‌شه كه‌هه‌مان ئه‌و چایه‌یه به‌ڵام ترشاندنی به‌سه‌رداده‌كه‌ن تا ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و وشك ده‌بێته‌وه»، راشیگه‌یاند:» ده‌بێت شوێنی چاندن و كه‌شوهه‌واو خاك له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چا گونجاو بێت، جۆرێكیتر دوای كۆكردنه‌وه‌یه‌تی له‌كێڵگه ئه‌ویش شێوازی هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی له كۆگادایه»و وتیشی:»رێگای دووه‌م له‌ڕێگای بینینه‌وه‌یه كه‌چای باش له‌بازاڕه‌كان بناسینه‌وه، جۆری چای گه‌ڵا گه‌وره زۆر لول دراو ئه‌م جۆره جۆرێكی باشه به‌راورد به‌و چایانه‌ی وردكراوه‌و قه‌دی چاكه‌ی تێدایه، چونكه به‌ناو سلینده‌ردا رۆیشتوه‌و هه‌موو خانه‌كانی تێكشكاندووه، به‌مه چایه‌كی كوالێتی نزمی به‌رهه‌مهێناوه، مادده‌ی كافین به‌ڕێژه‌ی سێی و نیو له‌چادا هه‌یه، به‌مه‌ش مرۆڤ ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی ده‌كات»، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:»فێڵكردن له‌چا ئه‌وه‌یه كه رووه‌كی تری تێكه‌ڵ ده‌كرێت و زیادكردنی جۆرێكی زۆر له‌بۆن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌كێڵگه هه‌ندێك له‌ده‌غڵ و گژوگیای تری تێكه‌ڵكرابێت، ئه‌و چایانه‌ی له‌كوردستان هه‌ن ناتوانین بڵێین كوالێتییان باشه یاخود خراپه، ده‌بێت له‌ڕووی كیمیایی و فیزیایی و بایه‌لۆجی تێست كرابێت». له‌جیهاندا سێ جۆری به‌ناوبانگی چا هه‌یه، كه‌ئه‌وانیش ره‌ش و سه‌وزو ئۆلۆنگه، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه یه‌كێكه له‌مادده هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان و به‌رگری له‌ش زیادده‌كات له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری به‌رگری له‌ش، د.شۆخان عوسمان بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» چا به‌پێی پێكهاته‌كان ده‌گۆڕێت و سوودو زیانی هه‌یه، سووده‌كانی چا ئه‌وه‌یه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سوودی زۆره بۆ ده‌م و پووك و هه‌رسكردن، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌خواردنه‌وه‌ی زیان به‌گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و پرۆسه‌كانی بایه‌لۆجی ناو خانه‌كان لاواز ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن و ئه‌لیكترۆلایت و كانزاكان كه‌ڕۆژانه له‌ش به‌ده‌ستیده‌هێنێت»، وتیشی:» چا ده‌بێت پێش ژه‌مه خواردن بخورێته‌وه ئه‌ویش یه‌ك كوپ له‌ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چا بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ به‌ڕێژه‌ی زۆر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌برینی گه‌ده‌ی هه‌یه كه‌مرۆڤ دووچاری شێرپه‌نجه ده‌كاته‌وه»، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چای كێش دابه‌زاندن د.شۆخان ده‌ڵێت:» جه‌سته هه‌موو رۆژ پێویستی به‌مادده‌و كانزاكانه وه‌ریبگرێت، ئه‌م چایانه‌ش هه‌ستی تێربوون ده‌دات به‌جه‌سته‌و ناهێڵێت سوود له‌و وزانه وه‌ربگیرێت، كارده‌كاته سه‌ر گه‌ده‌و غوده‌ی ده‌ره‌قی و كۆڵۆن له‌گه‌ڵ گورچیله‌كان و یاری به‌هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌كات، چای سه‌وز باشترینه دژی پیریی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه». مام به‌كر نۆبه‌ره‌ی وه‌ستا شه‌ریفی چایچیه له‌گه‌ڵ عومه‌ری برای 52 ساڵه چایی پێشكه‌شی كڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌چایخانه‌ی شه‌عب، چایخانه‌ی شه‌عب له‌ساڵی 1950 دامه‌زراوه، مام به‌كر له‌گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسی كوالێتی چا ده‌كات و ده‌ڵێت:» زیاتر له‌پێنج جۆر چا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و كڕیار لێی رازییه، چایه‌كمان به‌كارنه‌هێناوه كه‌خراپ بێت، جاران یه‌ك جۆر چا هه‌بوو ئه‌ویش سیلان بوو، چای ئێستا بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك دابنرێت ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت وه‌كو خه‌نه‌ی لێدێت و تامی زۆر ناخۆش ده‌بێت»، مام به‌كر وتیشی:» جاران چا كه‌م ده‌خورایه‌وه و چایخانه‌ش كه‌مبوو، یه‌ك چا به‌عانه‌یه‌ك بوو، قۆریه‌كمان لێده‌نا به‌شی سێ كاتژمێری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كڕیار زۆره‌و قۆریه‌ك چا به‌شی چاره‌كێك ده‌كات، موشته‌ری هه‌یه دوو پیاڵه ده‌خواته‌وه‌و هه‌یشه 15 پیاڵه چا ده‌خواته‌وه».
هاوڵاتی.. به‌پێی ڕاپۆرتێك كه CNN بڵاویكردۆته‌وه، به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سعودییه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. میدیاكانی سعودیه‌ش له‌باره‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشه‌به‌ره‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ی لێده‌ده‌ن. ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی نایاسایی‌یان له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 47 ملیۆن حه‌بی ئه‌مفتامین له بارێكی ئارددا دۆزییه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م بڕه زۆره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات، وابڕوات سعودییه وه‌ك پایته‌ختی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان ده‌كرێت و سعودیه ده‌بێته شوێنی سه‌ره‌كی قاچاخچیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌تایبه‌ت قاچاخچیه‌كان سوریا و لوبنان. له‌ئێستادا سعودییه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆرترین مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌له‌مێكی پاسه‌وانی كه‌ناری ئه‌مریكی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بڕی 320 كیلۆگرام حه‌بی ئه‌مفتامین و نزیكه‌ی 3000 كیلۆگرام حه‌شیش كه به به‌های ملیۆنان دۆلار دێت كه‌له به‌له‌مێكی ماسی گرتندا له كه‌نداوی عومان بوو. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی تایبه‌ت به وازهێنان له مادده هۆشبه‌ره‌كان له سعودییه كراونه‌ته‌وه وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه.
هاوڵاتی لە ئەنجامی کارەکانی کنەوپشکنین لە میانی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر، کە لە ٢٠١٥ەوە لەلایەن یونیسکۆوە خراونەتە لیستی میراتی کولتووری جیهانییەوە، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە ڕاگەیەندراوێدا رایگەیاند: لە میانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکردا، چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لە میانی کارەکانی کنەوپشکنینی شوێنەوارناسیی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی دیاربەکر، چرایەکی رۆن دۆزراوەتەوە کە بەپێی شێوەی دروستکردن و نەخشەکانی سەری پێ دەچێت بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی بگەڕێتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر. شارەوانی دیاربەکرڕاشیگەیاند پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لانکەی چەندین شارستانییەت بووە، بەردەوامە. جێگەی باسە دوای ئەنجامدانی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەکانی چاودێری و جێبەجێکردنی پاراستنی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و شارسازی، دەرکەوتووە چراکە هیچ تێک نەچووە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە کراوە.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌دهۆك كه‌وته خواره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له‌دهۆك، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كه‌وته خواره‌وه. په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كه كه‌وتوه‌ته سه‌ربانی ماڵێك، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌و تائێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتی له ئیسته‌نبووڵ كه به‌رپرسی هه‌ده‌په‌شیان له نێودایه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران. دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 1-9-2022 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئاشتی سه‌دان كه‌س له ناوچه‌ی كادیكۆی ئیسته‌نبووڵ كه زۆربه‌یان جه‌ماوه‌ری هه‌ده‌په بوون، به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی كرد و بانگه‌وازی ئاشتییان كرد، پۆلیس زیاتر له 100 كه‌سی لێ ده‌ستگیركردن. له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌دان هاووڵاتی به‌شداربوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش كه هه‌وڵیاندا گردبوونه‌وه‌كه په‌رته‌وازه بكه‌ن، تووندوتیژییان له دژی به‌شداربووان به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستگیركردن. به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكاران له‌پێناوی ئازادی/لقی ئیسته‌نبووڵ هێزه‌كان زیاتر له 100 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شێك له‌وانه لایه‌نگر، ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په‌ن.