هاوڵاتی وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ڕونیکردەوە ، مەبەستی موقتەدا سەدر لەوەی کە وتی کوژراو و بکوژ لەدۆزەخدان ئەوانەن پەنایان بۆ چەک بردووە. ڕاشیگەیاندوە، مەبەستیشی لە وشەی مەرجەع، کازم حائیری بووە. ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە روونکردنەوەیەکدا فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وەک بەڵگەیەک بۆ وتەکانی موقتەدا سەدر دەهێنێتەوە کە لەبارەی رووبەڕووبوونەوە لە خۆپێشاندانەکانەوە وتبووی، "بکوژ و کوژراو لە دۆزەخن". لە تویتەکەدا وەزیرەکەی سەدر ڕونیشی دەکاتەوە مەبەست لە وەی کە سەدر وتی کوژراو و بکوژ لە دۆزەخدان وتەی پێغەرمبەری ئیسلامە کە وتوویەتی "هەرکاتێک دوو موسڵمان بە شمشێر رووبەڕووی یەکتربوونەوە ئەوا بکوژ و کوژراو لە دۆزەخدان" یەکەم مەرج لەم بابەتە پەنابردنە بۆ شمشێر، واتە پەنابردن بۆ چەک، کەواتە وتەکەی موقتەدا سەدر روونە هەرکەسێک پەنای بۆ چەک نەبردێت نایگرێتەوە. وتیشی : مەبەست لەبەکارهێنانی وشەی "مەرجەع" کازم حائیری بووە وەڵامێک بووە تایبەت بە دەستبەرداربوونی حائیری لە پۆستی مەرجەعییەت، نەک کشانەوەی شۆرشگێڕان.
هاوڵاتی هاوڵاتییەک لە کاتی مامەڵەی کڕینی ئوتومبێلدا ئوتومبێلەکانی ڕفاندووەو پاشان لە شوێنێکی کە فرۆشتوێتی. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کەسێک بە تۆمەتی دزینی پێنچ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەستگیراکراوە. ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیداناوە و پێشووتر لەسەر هەمان کار لە سلێمانی بۆ ماوەی شەش ساڵ سزادراوە. وتیشی، پێشبینی دەکەین ئۆتۆمبێلی زیاتری هاوڵاتیانی دزیبێت لەبەرئەوەی دزەکە پێشینەی تاوانی هەیە و هاوڵاتیانی ئاگادار کردەوە کە دەتوانن سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن. باسی لەوەشکرد: شێوازی دزیکردنەکەی بە جۆرێک بووە لە کاتی مامەڵەی کڕینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ هاوڵاتیان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی تاقیدەکردۆتەوە ، هەڵهاتووەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕفاندووە و لە شوێنیکی دیکە فرۆشتوێتی . وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە بارەی جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو کەسە بردونی وتی: ئۆتۆمبێلەکان یەکیان لەجۆری تۆتۆتا پرادۆ، دوو ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی و دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیکاب بوون. ئاماژەشی بەوەکرد: پێشبینی دزینی زیاتری ئۆتۆمبێل دەکەین لەلایەن تۆمەتبارەوە، چونکە لەماوەکانی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی زیاتری هاوڵاتیان رێفندراوە، بەڵام ناو ناسنامەی دزەکەیان نەزانیوە، بۆیە هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسەر کەسی تۆمەتبار تۆمار بکەن.
هاوڵاتی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وتارێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه جێگه‌ی قبووڵ نییه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا د. به‌رهه‌م ساڵح داوای له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كرد له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در گفتوگۆ بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و به‌شداریكردن له دیالۆگی نیشتمانی. وتیشی: پێویسته گفتوگۆی نیشتمانی جه‌خت له چۆنێتیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و پێكهێنانی حكومه‌ت بكاته‌وه‌و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكرێت. له‌باره‌ی كۆتا هه‌ڵبژادنیشه‌وه له‌عێراق سه‌رۆك كۆمار وتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق ئاواتی خه‌ڵكی به‌دینه‌هێناو پێویسته حكومه‌تی داهاتووی عێراق ته‌واو له‌ئاست خواستی خه‌ڵكی عێراقدا بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در داوایه‌كی ئازایانه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان به داناییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تووندوتیژی كرد‌و جێی ده‌ستخۆشییه. وتیشی: قه‌یرانی سیاسی عیراق كۆتایی نه‌هاتووه‌و پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانه، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌دامه‌زراوه‌كانی وڵات و مه‌ترسی ده‌كرێت جارێكی تر تووندوتیژی سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. د.به‌رهه‌م ساڵح ڕاشیگه‌یاند: پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببنه‌وه و گفتووگۆی ڕاشكاوانه سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن. سه‌رۆك كۆمار جارێكی تر دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك كۆماری عیراق له وتاره‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه پێویسته داخوازی ڕه‌وای هاووڵاتیان بۆ باشتركردنی بژێوی و خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ بكرێت و باسی له‌وه‌كرد: هیچ پۆستێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل باڵا تر نیه.
جۆ بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی بۆ هەڵبژاردنی 2024 پێشکەش کرد. جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە داواکاری خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024دا پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی کرد. ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە راپۆرتێکيدا باسی لەوە کردوە، کە بایدن دووبارە داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا پێشکەش بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی کردوە. پێشکەشکردنی داواکاری خۆ کاندید کردنەوەی لە کاتێکدایە کە بایدن خۆی ئامادە دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممە وتارێکی گرنگ لە فیلادلفیا پێشکەش بکات . بە پێی زانیاریەکانی کۆشکی سپی، وتارەکەی بایدن دەربارەی چۆنیەتی سەرکەوتنیەتی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا لەهەڵبژاردنی پێشووی ئەمەریکا و شەڕکردنی لە پێناو ئەمەریکادا دەبێت .
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆی دوای كۆتایی هاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، ره‌حمه‌تی خوا له شه‌هیدانی شۆرِشی ئاشتییانه‌و پرسه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها داوا له خوا ده‌كه‌م سه‌بر و ئارامی به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بدات و شیفای په‌له‌ش بۆ برینداران بنێرێت. سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌رِوو، خوا له‌وانه ببورێت كه چه‌كیان هه‌ڵگرت، داوایان لێ ده‌كه‌م تۆبه‌ی زیاد بكه‌ن و نه‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر كاری له‌و جۆره‌ی داهاتوویان. ده‌قی تویته‌كه به‌وێنه..
هاوڵاتی لە چەند چالاکییەکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا، هەشت سەربازی تورکی کوژران، وهەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە . ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ ھەپەگە، لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلای بڵاوکردەوەو کوشتنی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند . لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، له ٥ چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی هەپەگەدا ٨ سەربازی تورکی کوژراون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنراوە . باسی لەوەش کردووە : کە سوپای توركیا ١٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ١٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووە.
هاوڵاتی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده‌و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو. بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو مه‌ینه‌تییه‌كی نیشتمانییه. به‌ڵام گرفت و ئاڵنگاریی زۆر هه‌بوون كه گه‌لان به ئیراده و حیكمه‌ت تێیانپه‌ڕاندووه بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزی و به‌رده‌وامیی بونیادنان. ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی حه‌كیمانه‌ی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مه‌رامی فیتنه و ناكۆكی. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، با هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بۆ ئاشتی و پێشكه‌وتن بده‌ین و عێراقێكی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بونیادبنێین.
هاوڵاتی ئه‌ندامێکی تیمی پارێزەری سزادراوانی بادینان ئاشکرایکرد"ئەفسەرێکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە ناو پۆستەکەی لای ئێمە ئاشکرایە سزا و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان دەدات"،ئاماژەشی بەوەکرد"زۆر هەوڵیانداوە سزادراوانی بادینان ببینن بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆر ڕێگری دەکەن". ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەشدار حەسەن ئه‌ندامی تیمی پارێزەری سزادراوانی بادینان رایگەیاند، "لە 15ی (حوزەیران)ی ئەمساڵەوە سزادراوانی شیلادزێ ئازادبونی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستتێوەردانی دەرەکی لە کاروباری دادگاکان و چاکسازییەکان، ئەو بابەتە هەر جارەی بە بیانوییەک دوادەخرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی دۆسییەکانی ئەو سزادراوانەیان رەوانەی داواکاری گشتی کردوە، داواکاری گشتیش ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لەسەر دۆسییەی هەریەک لە سزادراوان (کۆڤان تارق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، مەحمەد ناجی) دا و دەڵێت، کە "ئەو سزادراوانە ئازادکردنی بەمەرج نایانگرێتەوە". ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد، "داواکاری گشتی ناچارکراوە کە پابەندبێت بە بڕیاری ژمارە هەزار و (505)ی دەستەی سزای یەکەمی ساڵی 2018 کە ناوەڕۆکی ئەو بڕیارەش ئەوەیە ئەو کەسانەی کە بە یاسای تیرۆر سزادراون، ئەوا ئازادبونی بە مەرج نایانگرێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدا کە سزادراوانی بادینان بەو یاسایە سزا نەدراون". بەشدار حەسەن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، داواکاری گشتی پابەندکراوە بە بڕیاری سەرو خۆییەوە و بڕیارەکەی پەیوەندی بە هیچ ماددەیەکی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستانەوە نییە و هەرکەسێکیش لە ئەلف و بێی یاسا بزانێت، دەزانێت ئەو بڕیارە کە بەسەر سزادراواندا جێبەجێکراوە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆسییەی گیراوانی بادینانەوە نییە و پرسەکە بە سیاسی کراوە". وتیشی، "بڕیاری کۆتایی لە دۆسییەکدا بۆ دادوەری دادگەی کەتنی دەشتی هەولێر دەگەڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا ئەو دادوەرە بڕیاری کۆتایی بدات ئەگەر دوبارە دوانەخرێت". رونیشیكرده‌وه، "زۆر هەوڵیانداوە سزادراوانی بادینان ببینن بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆر ڕێگری دەکەن کە بیانبینین جارێک دەڵین بریکارنامەتان نییە کە بریکارنامەکانیش دەبەین دەڵێن ئەو بریکارنامەیە کۆپییە، لەکاتێکدا کە بریکارنامە ئەسڵییەکە لەناو دۆسییەی سزادراو دەمێنێتەوە و دادگا نوسخە ئەسڵییەکان نادات بە بریکاری سزادراوەکە". سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی سزادراوان لە زیندانەکاندا پارێزەر بەشدار حەسەن باسی لەوەکرد، "ئەفسەرێکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە ناو پۆستەکەی لای ئێمە ئاشکرایە سزا و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان دەدات، کە (گوهدار زێباری) کە یەکێکە لە سزادراوان شوێنەکەی نادیارە نازانرێت، کە لە چاکسازی هەولێر ماوەتەوە یاخود گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر". ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت، "دوان لە سزادراوان دەمی خۆیان دوریوەته‌وه بەهۆی ئەوەی داوایان کردوە کە بڕیاری ئازادبونی بە مەرج بیانگرێتەوە، لە ئێستاشدا کە دادگە ڕەتیدەکاتەوە ئازادبونی بەمەرج بیانگرێتەوە، ئەوانیش وەک کاردانەوە و ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو بڕیارە هەستاون بە مانگرتن لە خواردن و دورینی دەمیان".
هاوڵاتی لەتویتێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات کە دیالۆگ ئەنجامبدەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان. 30ى ئابى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا پێشوازى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر کرد بۆ داواکاریی کۆتاییهێنان بە گرژى و کشاندنەوەى لایەنگرانى لە ناوچەى سەوز و دەڵێت: "پاڵپشتیى هەڵوێستە نیشتمانییە بەرپرسیارانەکەى دەکەین و دەخوازین ئاسایش و سەقامگیرى باڵ بەسەر وڵات‌دا بکێشێت". سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت: "بانگهێشت دووپات دەکەینەوە بۆ سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لە پێناو چارەسەرى کێشەکان و رزگاکردنى عێراق لەم دۆخە قورسە"
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانیش ڕایگەیاند گوتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە، هاوکات دوای وتارەکەی سەدریش ناوچەی سەوز بەرەوچۆڵبوون دەچێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا بكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێننه‌وه، ئه‌وانه به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در. هاوکات وتیشی: داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من. له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه. موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی، " نیشتیمانم بووه‌ته دیلی گه‌نده‌ڵی، داوام نه‌كردبوو خوێن بڕژێت و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵكوو داوام كردبوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه رێكبخرێت، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات من وه‌ك شۆڕه‌ش نایببینم". موقته‌دا سه‌در سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه چه‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه، ئه‌وانیان هانداوه. ده‌شڵێت، " نه‌وه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌در هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خوێن رشتن نییه، چونكه رشتنی خوێنی عێراقیه‌كان حه‌رامه، هه‌ندێك میلیشیات هه‌ن توندووتیژن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جارێكی دیكه كاری سیاسی ناكات، به‌ڵكوو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بده‌ن. لەلایەن خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لەوتارەکەی سەدر کرد و ڕایگەیاند وتارەکەی سەدر هەموو بەپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە. کازمی لەتویتێکدا وتی: وتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە بۆ رێگە گرتن لە پەرەسەندنی تووندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. دوابەدوای وتارەکەی سەدریش، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان زۆرینەی خۆپیشاندەران لەناوچەی سەوزی بەغدا دەستیانکردووە بەکشانەوەو وردە وردە ناوچەکە چۆڵدەکەن. هاوکات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت کە لەدوێنێوە ڕایگەیاندبوو. بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەشەڕو ئاڵۆزییەکاندا زیاتر لە 30 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکۆماری ئێران رایگەیاند کە تەنھا لە رێگای گفتوگۆی نێوان سەرجەم رەوتە سیاسییەکانی عێراق، کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر دەبن. ئاژانسی ھەواڵیی "ئیرنا" بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە کە تەنھا لە رێگای گفتوگۆی نێوان سەرجەم رەوتە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و بە مەبەستی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێ، کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر دەبن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە رۆڵی مەرجەعییەت لەوبارەیەوە زۆر گرنگە. راشیگەیاندووە، سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەیشداوە کە دەستپێشخەرییەکانی عێراق بۆ باشترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێ دەستوەردانی دەرەکیی، کاریگەر دەبن بۆ پتەوترکردنی ھەماھەنگییەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی. باسی لەوەش کردووە کە ئیبراھیم رەئیسی ئەنجامدانی پێنج گەڕی گفتوگۆی نێوان ئێران و سعوودیە بە نێوەندگیری عێراق، بە سوودبەخش وەسف کردووە و جەختیشی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ تەواوبوونی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی پێشوو، رێگا خۆش دەبێت بۆ پتەوترکردنی کارلێکەکان. ئەوەیشی خستووەتە روو کە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ستایشی پاڵپشتییەکانی ئێرانی کردووە بۆ بەقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق، جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە. جێگای ئاماژەیە دوێنێ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە ئێران.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە." دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی تووندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی. کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا (وەفیق سامەڕائی) بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن و یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. وەفیق سامەڕائی ساڵی 1947 لەسامەڕا لەدایکبووە، لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق_ئێران بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن بووەو تاوەکو ساڵی 1994 لەدەستی ئەو ڕژێمە هەڵاتووەو لەڕێگای هەرێمەوە خۆی گەیاندۆتە دەرەوە. ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆککۆماری عێراق، دواتر بەهۆی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکەوە کە تیایدا ئاشکرا دەبێت دەستی لەکۆمەڵکوژی کوردەکان و شیعەکان هەیە ساڵی 2008 جارێکی دیکە عێراق بەجێدەهێڵێت. ڕێکخراوەکانی تایبەت بەبواری ئەنفال، هاوشانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید و نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەپرۆسەی ئەنفالداو بەپلان داڕێژەری ئەو پرۆسەیەی دەزانن.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و "رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "نیگەرانیی قووڵی" لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەمڕۆی بەغدا و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق دەربڕیوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات "ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خۆپێشاندانی ئاشتيیانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، "به‌ڵام ئاڵۆزى و راگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێت شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و رێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت." نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی دەزانێت هێزه ئه‌منييه‌كان به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و "رێگه نه‌درێت خۆپێشاندان و رووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی وڵاتەکە "ئەوپەڕی دانایی و گەڕانەوە بۆ لۆژیک و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی و بەرپرسانە و هاریکاریی هەمووانی دەوێت، بۆئەوەی عێراق لەو دۆخە سەختە رزگاری ببێت و کار لە کار نەترازێت." هەروەها نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە هەموو هێز و لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەکانی بانگهێشتی هەولێر کردووە بۆئەوەی کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆ بکەن، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان." دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت. خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا. دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/8/29
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هانی لایەنە سیاسیەكان دەدات گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و نیگەرانی دەربڕی لە پشێوییەكانی بەغدادی پایتەخت، هاوکات رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه. لە راگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە ئاڵۆزیەكانی عیراق دەكەن جێی نیگەرانیە بەوەی رێگە نادرێت دامەزراوەكان كاری خۆیان بكەن، ئەمریكا هەست بە نیگەرانی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەكان و هانی هەموو لایەنەكان دەدات بەردەوامبن لە ئاشتەوایی و رێگە بگرن لە كارێك كە ببێتە هۆكاری بەردەوامی و توندوتیژی لێبكەوێتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەشیكردوە، ئێستا كاتی گفتوگۆ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانە، لە دیموكراسیدا مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە رەگەزێكی سەرەكییە، بەڵام پێویستە لەسەر خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوەكان و موڵكی گشتی بگرن كە هی گەل و عیراقەو خزمەتیان دەكات، پێویستیشە رێگە بدەن دامەزراوەكان بەكاری خۆیان هەڵبستن. له‌لایه‌کی تره‌وه جێمس داونه‌ر، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویاندا، به تایبه‌تی هه‌واڵی بوونی قوربانی، وتیشی ئێمه هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندان، خۆیان له توندوتیژی به دوور بگرن. پێویسته خۆپیشاندانیان ئاشتییانه بێت، ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه راكێشانی وڵات به ئاراسته‌ی توندوتیژی، شتێكه شیاوی گه‌لی عێراق نییه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه. جێمس داونه‌ر، ئه‌وه‌یشی نووسیوه، گه‌لی عێراق پێویستی به دامه‌زراوه كاراكانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.ده‌شڵێت هانی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ین له بینا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌وه‌ی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و پارێزگاریش له موڵك و ماڵی گشتیی و بینا حكومییه‌كان بكه‌ن. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین، رێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بگرنه به‌ر و بانگه‌وازیش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گفتوگۆ بكه‌نه پێشینه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و یاساییانه‌ی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان بگرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا بێت.