هاوڵاتى لقى 17ى پارتى دیموکراتى کوردستان له شنگال له‌باره‌ى ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى قه‌زاکه رایگه‌یاند:" له‌کاتى په‌لامارى داعش بۆسه‌ر شنگال هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى موزایه‌ده ده‌که‌ن به یه‌کێتى و په‌که‌که و حکومه‌تى عیراقیشه‌وه له شنگال بوون، که‌سیان به‌رگرییان له شنگال نه‌کرد". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لقى 17ى پارتى: له‌باره‌ى بارودۆخى شنگال و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى شنگالدا هاتووه، له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نى نابه‌رپرس دیسان موزایه‌دات له دژى پارتى دووباره ده‌بێته‌وه. لێره‌دا به بیر هه‌موو لایه‌ک ده‌هێنینه‌وه که خه‌ڵکى شنگال خۆیان شاهیدى ئه‌وه‌ن کێ بۆ شنگال قوربانى و خوێنى داوه. له‌کاتى په‌لامارى تیرۆریستانى داعش بۆسه‌ر شنگال هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى موزایه‌دات ده‌که‌ن به یه‌کێتى و په‌که‌که و حکوومه‌تى عیراقیشه‌وه له شنگال بوون، که‌سیان به‌رگرییان له شنگال نه‌کرد و، ته‌نیا پارتى به‌رگرى کرد و خوێنى دا. له پڕۆسه‌ى ئازادکردنى چیاى شنگال و رێگه‌کانى شنگال له مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2014 و له ئۆپه‌ڕاسیۆنى ئازادکردنى شنگال له تشرینى دووه‌مى 2015 ئه‌وه پارتى و پێشمه‌رگه‌کانى پارتى بوون به ته‌نیا و به خوێنى خۆیان شنگالیان ئازادکرد و تۆڵه‌یان له تیرۆریستانى داعش کرده‌وه. دواى پیلانى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌رى 2017ـش پێشمه‌رگه‌کانى پارتى له‌سه‌ر داواى خه‌ڵکى شنگال و بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ێ نه‌که‌وێته شنگال و له‌نێوان شنگالییه‌کاندا گرفت دروست نه‌بێت، له شنگال پاشه‌کشه‌یان کرد به‌و مه‌رجه‌ى که خه‌ڵکى شنگال خۆیان کاروبارى خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و ئامانجى پارتیش ئه‌وه بوو ده‌رفه‌ت بدرێته دانیشتوانى شنگال که خۆیان حوکمى خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه حکوومه‌تى عێراقى بوو به‌ڵێنه‌کانى پێشێلکرد و شنگالى دایه ده‌ستى قه‌ده‌ر و حوکمى چه‌کدارانى په‌که‌که و میلیشیاى نایاسایى که کاریان ته‌نیا قاچاخ و موخه‌ده‌رات و رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و یاریکردن به چاره‌نووسى شنگال بووه. هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستییه باش ده‌زانن به‌هۆى داوا و ویستى خه‌ڵکى شنگال، پارتى له شنگال پاشه‌کشه‌ى کرد ئه‌گینا چۆن پارتى له پردێ و سحێلا لووتى چه‌کدار و میلیشیاکانى شکاند ئه‌وه‌هاش ده‌یتوانى لووتى ده‌ستدرێژیکاران و چه‌کداره قاچاقچیه‌کان له شنگال بشکێنێت. به‌لاى پارتییه‌وه چاره‌نووسى خه‌ڵکى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و جێگیربوونى ژیان و سه‌قامگیرى بۆ خه‌ڵکى مه‌زلوومى شنگال ئه‌وله‌وییه‌تى سه‌ره‌کییه، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیى شنگالیه‌کانى ده‌وێت و خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى شنگالیش زۆر باش له‌و سیاسه‌ته‌ى پارتى تێده‌گه‌ن و پشتیوانى لێ ده‌که‌ن. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى رابردووى عێراق بوو خه‌ڵکى شنگال ته‌نیا ده‌نگیان به پارتیدا و ئه‌وه پارتى بوو کورسییه‌کانى شنگالى برده‌وه. پارتى دیموکراتى کوردستان پێیوایه ده‌بێ دۆخى شنگال ئاسایى ببێته‌وه و هێزى نایاسایى و قاچاقچى و میلیشیا له‌وێ ده‌ربچن و واز له خه‌ڵکى شنگال بهێنن. پێویسته هه‌رچى زووتر زه‌مینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بڕه‌خسێندرێت و شنگال بۆ خه‌ڵکى ره‌سه‌نى شنگال بگه‌ڕێته‌وه. پارتى ناشتوانێت چیتر چاوه‌ڕێى ئه‌وه بێت خه‌ڵکى شنگال له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و کۆڵه‌مه‌رگى و ئاواره‌ییدا بژیێت و یارى به چاره‌نووسیان بکرێت. لقى حه‌ڤده‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان 3ى ئایارى 2022
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند له جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌ى پلانى ئه‌وه‌یان نیه ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگى ئۆکرانیا ببێت. سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى ئیتاڵیا رایگه‌یاند که له نۆى ئایاردا که جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یه‌تى به‌سه‌ر نازیه‌کاندا، روسیا نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا ببێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له یادى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یدا به‌سه‌ر نازیه‌کاندا وه‌ک نه‌ریتى ساڵانه‌یان له ژێر چاودیرى سوپاى روسیادا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێن به‌ڵام چالاکییه سه‌ربازیه‌کانیان له ئۆکرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت. له 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ که ماوه‌ى 69 رۆژ ده‌کات، سوپاى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا جه‌نگى راگه‌یاندووه‌و رووسیا زیاتر له بیست هه‌زار سه‌ربازى لێ کوژراوه‌و 15 هه‌زارى دیکه‌شى برینداربووه.
عه‌مار عه‌زیز به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئاشکراى ده‌کات:" سوپاى عێراق خاڵه سه‌ربازییه‌کان راده‌ستى ئاسایشى ئێزیدخان ده‌کاته‌وه"، ده‌شڵێت:" هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه". هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) و ئاسایشى ئێزیدخان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکراتن. خودێدا ئه‌لیاس، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێواره‌ى دوێنێ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ند لایه‌نێکى تر ناوبژیوانیوانیان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانی نێوان ئێمه و سوپا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که دواى گفتۆگۆیه‌کى زۆر سوپاى عێراق رازى بو ئه‌و دوو خاڵه‌ى ئاسایشى ئێزدیخان راده‌ست بکاته‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵوزى له‌نێوان سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان. خودێدا ئه‌لیاس ووتیشی"هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه". هاوکات به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان شه‌ڕ خوازنین هیج جارێک نایانه‌وێت شه‌ر رووبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت هێرش بکاته سه‌ریان بێگۆمان وه‌ڵامیان ده‌بێت. له شه‌ڕه‌که‌ى دوێنێ شه‌ڤانێکى یه‌به‌شه کوژرا له‌گه‌ڵ برینداربوونى شه‌ڕڤانێکى دیکه، هه‌روه‌ها سه‌ربازێکى سوپاى عێراقیش کوژراوه‌و 12ى دیکه‌یان بریندارن.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات و داوا ده‌کات ئاشتببنه‌وه. د. عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتیى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات و داوا ده‌کات له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکداو له‌گۆڕنانى خه‌ونى ناحه‌زانى گه‌لى کورد ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ن بۆ پێکه‌وه دانیشتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و بڕیارى ئاشته‌وایى یه‌کجاره‌کی. ده‌قى نامه‌که‌ى دکتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى:
هاوڵاتى له رۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامه‌نووسى سه‌نته‌رى میترۆ داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات، و جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که"بکوژانى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى یاسا نایانگاتێ". رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیرى (یۆنسکۆ) ئه‌مساڵ به دروشمی، "میدیا له ژێر گه‌مارۆى دیجیتاڵیدا" یادى ئه‌م رۆژه ده‌کاته‌وه، جه‌خت له رۆڵى میدیاى ئه‌لکترۆنى ده‌کاته‌وه له بڵاوکردنه‌وه‌ى زانیارى به‌ڵام ئاڵانگارییه‌کانیش داخاته روو بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌کارانه و گوتارى رقوکینه و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سی". ئه‌مساڵ رێکخراوى یۆنسکۆ ریاگه‌یاند: له پێنج ساڵى رابردوودا له 85% هاوڵاتیانى دونیا، وڵاته‌کانیان ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى تیایدا لاواز بووه، 400 رۆژنامه‌نووس به هۆى کاره‌کانیانه‌وه کوژراون، داهاتى رێکلام 50% داشکاوه، جه‌ختده‌کاته‌وه که ته‌کنیکى نوێى میدیا له هه‌موو کات زیاتر زانیارى بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌واڵى چه‌واشه‌و گوتارى رقوکینه‌و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سى و چاودێریکردن زیادیکردوه. سه‌نته‌رى میترۆ به پێویستى ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پشتبه‌ستن به راپۆرتى رێکخراوه ناوخۆیى جیهانییه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات و رێوشوێنى پێویست بگرێته به‌ر بۆ فراوانکردنى ئازادییه‌کان یاساکانى رۆژنامه‌گه‌رى و مافى ده‌ستکه‌وتنى زانیارى و یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان بکاته بنه‌ما له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئازادى راگه‌یاندن و زانیارى و ئازادى بیر‌ورا. سه‌نته‌رى میترۆ ده‌شڵێت: "له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستانى عیراق، له‌گه‌ڵ جیهاندا ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه، بوونى میدیاى سه‌ربه‌خۆ و زه‌مینه خۆشکردن بۆ نه‌شونماکردنى به بێ فشار‌و هه‌ره‌شه و به‌ربه‌ستدانان زۆر گرنگن، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانى پێشوومان که "به‌بێ میدیاى ئازاد و کاراکردنى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌گرتن و چاودێری، ده‌سه‌ڵاتى سته‌مکارى شوێن به دیموکراسیه‌ت لێژده‌کات". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" سه‌ربارى هه‌وڵى زۆر‌و فشارى مه‌ده‌نى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان و عیراق ژینگه‌یه‌کى له‌باره بۆ ده‌ربازبونى کاره‌کته‌ره‌کانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به میدیاکاران، وه‌ک چۆن بکوژانیش ده‌ستى یاسا نایانگاتێ". ده‌شڵێت: "سۆرانى مامه‌مه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، کاوه گه‌رمیانی، مامۆستا عه‌بدولستار، ئه‌رکان شه‌ریف، ویدات حسێن، نمونه‌ى زه‌قى ئه‌و قوربانیانه‌ن، که بکه‌ران یان پلانداڕێژه‌رى ئه‌م تاوانانه، نه‌ناسراون یان ناسراون و به ئازادانه له‌ناوماندان و ده‌سه‌ڵاتى یاسا له‌به‌رده‌میان لاوازه".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ى له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم ئارام بخه‌ون، وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین". قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم دواى ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارى کوشتنى خێزانه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ و که‌سوکارى ژنه‌که‌ى، په‌یامێکى دیکه‌ى بڵاوکرده‌وه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که "چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ى ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، ... ئه‌وه‌ى ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نى ره‌حمه، نه شایه‌نى لێبوردنه". ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى: ھیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه وا راهاتووین به‌یانیانى جه‌ژن به ته‌له‌فۆنى پیرۆزبایى و سه‌ردانیکردنى یه‌کتر رۆژه‌که‌مان ده‌ستپێبکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌بیستنى هه‌واڵى تاوانێکى دڵته‌زێن چاومان کرده‌وه، سه‌رله‌نوێ پیاوێک لاى ئاسایى بوو ژنێک بکوژێت. سوپاس بۆ خوا و بۆ خه‌مخۆرى خه‌ڵکى کوردستان و بۆ راگه‌یاندنه‌کان که ویژدانى هه‌موومانیان هه‌ژاند. سوپاس بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان که فریاکه‌وتن و پێش ئه‌وه‌ى بکوژه‌که، خۆى بزر بکات، یان بزر بکرێت، ده‌ستگیریان کرد. به‌س تا که‌ی؟! تا که‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ئه‌بێت گوێبیستى کوشتنى ژنێکى تر بین به ناوى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی؟ یان به ناوى شه‌ره‌فه‌وه؟ ئاخر بۆ خاترى خوا چ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا هه‌یه؟ وه‌ڵا هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه. ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ى له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم له‌ده‌ستى یاسا ده‌رباز ببن‌و ده‌بێ سزاى خۆتان وه‌رگرن، له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن ده‌ستگیرتان ده‌که‌ین. ئه‌م قسه‌یه له من وه‌ربگرن: به‌ڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخه‌ون. وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ى ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، چونکه دڵنیام خه‌ڵکیش له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پێیان خۆش ده‌بێت توندترین سزاتان بده‌ین، دڵنیام میدیاکاره‌کانیش پێیان خۆش ده‌بێت بێ ره‌حم بین به‌رامبه‌رتان. چونکه ئه‌وه‌ى ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نى ره‌حمه، نه شایه‌نى لێبوردنه. ده‌بێت به هه‌موومان بیرى ژن کوشتن رووره‌ش و ریسوا بکه‌ین. کات هاتووه بیرى ژن کوشتن له ره‌گ و ریشه‌وه له‌کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ڵته‌کێنین. بۆ ئه‌مه، فشارى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و چاو و قه‌ڵه‌مه تیژه‌که‌ى نوسه‌ر و ره‌خنه‌گر و راگه‌یاندنکاره‌کانمان پێویسته. ووته کاریگه‌ره‌کانى مامۆستایانى ئاینیمان پێویسته که به بیرمان بهێننه‌وه ژن کوشتن وه‌ک هه‌مو کوشتنێکى تر حه‌رام کراوه. به‌و هیوایه‌ى رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆمان به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه. درود بۆ گیانى پاکى ئه‌و ژنانه‌ى تاکه تاوانیان ژن بوونیان بوو.
هاوڵاتى دژى هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له شارى به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا. دوێنێ شه‌و ده‌یان که‌س چوونه به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له ناوچه‌ى وه‌زیریه‌ى به‌غداو خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕی. سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 15ى نیسانه‌وه هێرشى ئاسمانیى و له 17ى نیسانیشه‌وه له‌ڕێگاى ئاسمانیى و زه‌مینییه‌وه له‌ژێر ناوى ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" هێرشى بۆسه‌ر ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه و گازى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه راگه‌یاند" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، به‌ڵکو شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن ". خه‌بات عه‌ره‌ب، فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه به میدیاى فورات نیوزى راگه‌یاند:" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه پێشتر له‌پێناو پاراستنى شه‌نگالدا به سه‌دان شه‌هیدیان داوه و شه‌نگالیان له‌ده‌ستى داعش رزگار کردووه. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م شه‌ڕه ناحه‌قه و ئێمه مافى ره‌واى خۆمان به‌کارده‌هێنین، هیچ هێزێکى سه‌ربازى قبوڵى ناکات که هێرش له‌به‌رانبه‌رى ئه‌نجام بدرێت و بێده‌نگ بێت، ئێمه‌ش به حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێین که ئه‌م شه‌ڕه خزمه‌تى هیچ لایه‌ک ناکات، دیسان کۆچبه‌رى له هه‌رێمه‌که ده‌ستپێده‌کات". له‌به‌رانبه‌ردا له ئێستادا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى ناوچه‌که که‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوولاوه به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک. لاى خۆیانه‌وه سه‌رکردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند " ئه‌وان به توندى ده‌وه‌ستنه‌وه دژى هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال و چه‌ندان بازگه‌ى یه‌به‌شه‌یان کۆنترۆڵکردووه که رێگریان کردووه له هاتوچۆى هاوڵاتیان". فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى عێراق و شانه‌ى ئه‌منى له دووه‌م رۆژى رووبه‌رووبوونه‌وه نوێکه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال رایگه‌یاند" ناحیه‌ى سنونێ سه‌ر به شه‌نگال له شه‌وى رابردووه‌وه‌و ئه‌م به‌یانییه رووداوى ئه‌منى نه‌خوازراو به‌خۆوه‌یه‌وه ده‌بینێت و به پێویستمان زانى راى گشتى لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه". له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه" کۆمه‌ڵێک که به یه‌به‌شه ناسراوه چه‌ند رێگایه‌کیان له ناحییه‌ى شاره‌دێ سنونێ و خانه‌سور و ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵگا و گوندى نزیک گرتووه‌و رێگربوون له‌به‌رده‌م هاتوچۆى هاوڵاتیاندا". له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووشه " به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌که سه‌ربازییه‌کانى ئۆپراسیۆنه‌کانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌وڵى کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه‌یان دا، به‌ڵام هێزه‌کانمان رووبه‌ڕووى هێرشى چه‌کى قه‌ناس و هه‌موو جۆره چه‌کێکى تر و دانانى مین بوونه‌وه". هه‌روه‌ها شانه‌ى ئه‌منى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سووپاى عێراق رێگایان بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان کردۆته‌وه، دوو شه‌رڤانى یه‌به‌شه کوژراون و سه‌ربازێکى عێراقیش کوژراوه.
هاوڵاتى به‌هۆى شه‌ر و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و سوپاى عێراقه‌وه سێ هه‌زار و 500 ئێزیدى ئاواره‌ى شه‌نگال بوون و ئاڵۆزییه‌کانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه. ماجید سه‌ید ساڵح، جێگرى پارێزگارى دھۆک به به میدیاکانى نزیک له پارتى راگه‌یاند که تا ئێستا زیاتر له 600 خێزانى شه‌نگال که نزیکه‌ى سێ هه‌زار و 500 که‌س ده‌بن به‌ھۆى ئاڵۆزییه‌کانى شه‌نگال ئاواره‌بوون و گه‌یشتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى دهۆک. هه‌روه‌ها جێگرى پارێزگارى دھۆک ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کارگێرى پارێزگارى دھۆک ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کیان کردووه بۆ جێگرکردنیان له که‌مپه‌کانى سنوورى پارێزگاى دھۆک. هاوکات، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له تویته‌رى خۆى بڵاویکرده‌وه، که"زۆر نیگه‌رانین له هه‌مبه‌ر پێکدادانه‌کانى شه‌نگال و لێکه‌وته خراپه‌کانى بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى سڤیل". یونامى جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، که پێویسته ئاسایش و سه‌قامگیریى شه‌نگال له‌سه‌روى هه‌موو شتێک بێت، ده‌شڵێت: ئه‌وان له ڕابردوودا ئازارى زۆریان چه‌شتووه و شایسته‌ى ئاشتین له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا. له شه‌وى ڕابردوو شه‌ر و پێدادان له نێوان سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ـ یه‌به‌شه‌دا له شه‌نگال ده‌ستپێکردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌دا سه‌ربازێکى سوپاى عێراق کوژراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له ڕێگه‌ى دوو فڕۆکه‌ى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى سه‌ربازى کاروانێکى دیکه‌ى هاوکارى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌ننه ئۆکرانیا، که له چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێکهاتون که به موشه‌کهاوێژه تۆقێنه‌ره‌که وه‌سف ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه، "به هاوکارى هه‌ریه‌که له هێزه ده‌ریاییه‌کان و هێزه ئاسمانییه‌کانى وڵاته‌که‌مان ئه‌مڕۆ کاروانێکى دیکه‌ى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا که ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى هاوته‌رز ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا". وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له‌م کاروانه سه‌ربازییه‌شدا ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" ده‌گه‌یه‌نینه کیێڤ، به‌شێوه‌ى دابه‌زاندنى ئاسمانیش چه‌ک و پێداویستیه سه‌ربازیه‌کان ره‌وانه‌ى هێزه‌کانى به‌رگرى ئۆکرانیا ده‌که‌ن که له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌دان به‌رانبه‌ر سوپاى رووسیا. بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتودا به‌شێک له سه‌ربازانى ئۆکرانیا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى چه‌کى موشه‌ک هاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێبکرێت.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکى هه‌ره‌شه ئامێزدا له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ڵێت:"هه‌ر که‌س و لایه‌نێک داڵده‌ى تۆمه‌تباره‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ بدات وه‌ک به‌شداربوو له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت" ده‌قى په‌یامه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى: هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانم راسپاردووه به زووترین کات بکوژى ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌ستگیر بکه‌ن. نه‌ک ته‌نها خۆی، به‌ڵکو جه‌ختیش ده‌که‌مه‌وه هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بێت داڵده و هاوکارى تۆمه‌تبار بدات وه‌ک به‌شداریکردن له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت. زۆر به داخه‌وه له یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌هه‌واڵێکى وا قێزه‌ون و دڕندانه رۆژ ده‌که‌ینه‌وه. پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو دانیشتوانى چه‌مچه‌ماڵ و به تایبه‌تیش که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌که‌م.
هاوڵاتى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ریى تورکیا زیاتر له پێنج هه‌زار میلیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه، ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باشوورى کوردستان و به‌شداریى شه‌ڕى گه‌ریلا. میدیاى رۆژنیوز له نزیک پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ڕێگاى سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئاشکراى ده‌کات، که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، له هێرش و داگیرکاریى ئه‌مجاره‌ى بۆسه‌ر گه‌ریلا و باشوورى کوردستان، میلیشیاکانى به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، ئه‌حرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد به‌کارده‌هێنێت، که پێشتر له سوریا شه‌ڕیان بۆده‌کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیاتر له پێنج هه‌زار ملیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه به سنووره‌کانى په‌ده‌که‌دا گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باکوور و باشوورى کوردستان و به‌شدارى هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان پێده‌کات". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گواسته‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌وه ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له ناو گرووپه‌کانی، به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، احرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد‌دا جێگایان گرتووه و له‌گه‌ڵ سوپاى تورک و داعش له هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان به‌شدارییان کردووه، "به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌که له‌ڕێگاى په‌ده‌که‌وه له سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌ویى خۆیانه‌وه هێنراون و له ناو باره‌گاکانى زێره‌ڤانیدا له به‌شى پشته‌وه جێگیرکراون". رۆژنیوز ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که " پلانیان هه‌یه که له داهاتوودا به جلى پێشمه‌رگه‌وه ببرێنه ناوچه‌ى شه‌ر و دژى گه‌ریلا شه‌ڕیان پێبکرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ناو زڕاندنى په‌که‌که‌یه، بۆئه‌وه‌ى له میدیاکانه‌وه بڵێن په‌که‌که ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌کات". ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 17ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێکردووه‌و شه‌رى سه‌خت له‌نێوان گه‌ریلاو سوپاى تورکیادا به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت له زاب و کوره‌ژارۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه. پێشتر زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا رانه‌گیراوه‌و گه‌ریلا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له زیاتر له سه‌د سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ده‌یانى دیکه‌یان لێ بریندار بووه‌و له‌نێو کوژراوه‌کاندا شه‌ش پله‌دارى سه‌ربازى سوپاى تورکیاى تێدایه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که" 11 گه‌ریلا شه‌هید بوون".
هاوڵاتى لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى له‌باره‌ى ڕووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ڕونکردنه‌وه ده‌دات که ئه‌و که‌سه‌ى چوار که‌سى خێزانێکى کوشتووه پله‌که‌ى نه‌قیب بووه‌و به "هه‌ڵهاتوو" له هێزه‌کانیان هه‌ژمار کراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌کان تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى پێنج له‌یاساى سزادانى ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نى لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێکھێنراوه له‌به‌شى یاسایى لیواکه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ڕۆژى 25ى 3ى 2022 چووه‌ته ڕیزى هه‌ڵهاتوانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، ئه‌وان وه‌ک ئه‌رکى یاسایى خۆیان له‌فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتن، فه‌رمانگه‌ى یاساییان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م تۆمه‌تباره شوێنى ئه‌رکه‌که‌ى جێھێشتووه‌و ئاماده‌نییه خۆى ڕاده‌ستبکات‌و داوایانکردووه رێککارى یاسایى له‌دژى تۆمه‌تبار بگیرێته‌به‌ر". ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر سفره‌ى نانى جه‌ژن، که‌سێک که پله‌که‌ى نه‌قیبه چوار که‌سى کوشت‌و دوانى دیکه‌شى بریندارکردو دواتریش هه‌ڵات، دواى ڕووداوه‌که‌ش که‌سوکارى کوژراوه‌کان به‌رپرسى لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى‌و فریاکه‌وتنیان به‌داڵده‌دانى بکوژه‌که تۆمه‌تبار کردووه.
هاوڵاتى به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى باره‌گاى بارزانی، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ڕێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى به مه‌سعود بارزانى کردووه و به‌ڵێنێکى پێداوه. ئه‌مڕۆ دووى ئایارى 2022، باره‌گاى بارزانى بڵاویکرده‌وه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پیرۆزبایى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى له مه‌سعود بارزانى کرد و هیواى سه‌قامگیرى و خێر و خۆشى بۆ گه‌لى کوردستان و برایه‌تیى نێوان سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق خواست". هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دواپێشهاته ئه‌منییه‌کان و مووشه‌کبارانکردنى یه‌کێک له پاڵاوگه‌کانى قه‌زاى خه‌بات تاووتوێ کرا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى داوه که هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به سزاى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. هاوکات مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى و تاوانى له‌مجۆره ئێراده‌ى حکوومه‌تى عێراقى بۆ سه‌پاندنى یاسا و شکستدانى تیرۆر و تاوانکارى به‌هێزتر ده‌کات.
هاوڵاتى له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال جارێکى دیکه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال (یه‌به‌شه) رووده‌دات شه‌وى ڕابردوو شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال ڕوویداو ئه‌مڕۆش جارێکى دیکه شه‌ڕێکى سه‌خت ده‌ستى پێکرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ناحیه‌ى سنونێ سوپاى عێراق هێرشیانکردۆته‌سه‌ر ئاسایشى ئێزدیدخان‌و شه‌ڕڤانانى یه‌به‌شه، به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت ڕوویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه. هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئاشکرایانکردووه، سوپاى عێراق به‌فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى مسته‌فا کازمى ماوه‌یه‌که ده‌ستى به‌گه‌مارۆدانى شنگال کردووه‌و له18ى نیسانیشدا هێزێکى گه‌وره‌یان به‌ئاراسته‌ى قه‌زاى شنگال جوڵه پێکردووه. میدیاکانى نزیک له یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ڕۆژى 26ى مانگى ڕابردوو ژماره‌یه‌کى زۆرى تانکى سه‌ربازیو چه‌ک‌و پێداویستیى سه‌ربازیى سوپاى عێراق گه‌یه‌نراونه‌ته سنوورى قه‌زاى شنگال‌و ڕاده‌ستى هێزى 20ى پیاده‌ى سه‌ر به‌سوپا کراون وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ لێدان له یه‌به‌شه. هاوکات جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى موسڵ که له‌ژێر کاریگه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک‌و پارتى دیموکراتى کوردستاندایه‌و هه‌وڵده‌دات ئاڵۆزیی‌و پشێویى له‌ناو شنگالدا دروستبکات.