هاوڵاتى سوپاى ئۆکرانیا له هێرشێکى سه‌ربازانى وڵاته‌که‌یان بۆسه‌ر که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێزه‌کانى روسیا به‌ناوى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" له جۆرى هێرشبه‌ر، توانیویانه ئه‌و که‌شتییه ژێرئاو بخه‌ن. به‌پێى تۆڕى هه‌واڵى Sky News، به‌رپرسانى ئۆکرانیا رایانگه‌یاندووه، هێزه‌کانى ئۆکرانیا له نزیک به‌نده‌ره‌کانى ده‌ریاى ره‌ش که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێرشبه‌رى دیکه‌ى هێزه‌کانى روسیایان تێکشکاندوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کردووه که هێزه‌کانیان له رێگه‌ى به‌کارهێنانى چه‌کى "دژه که‌شتی"ییه‌وه توانیویانه که‌شتى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" ى رووسى له جۆرى هێرشبه‌ر له به‌نده‌ره‌کانى نزیک سنوره‌کانى نێوان ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤا بکه‌نه ئامانج. هاوکات روسیا به به‌له‌م و هه‌لیکۆپته‌رى رزگارکه‌ره‌وه له شوێنى ژێرئاوکه‌وتنى ئه‌و که‌شتییه سه‌ربازییه‌ن و کار له‌سه‌ر به‌هاناوه‌چونى ده‌ریاوانه‌کانى ئه‌و که‌شتییه ده‌که‌ن. له 15ى مانگى رابردو به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکردبو، که که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى به دو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتوه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند له ساڵى داهاتوو نرخى خوارده‌مه‌نییه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌کانى بیلاروس و ئۆکرانیاو روسیاوه. ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند:"رێگه‌م بده‌ن شتێک رونبکه‌مه‌وه، چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایشى خۆراک، داوامان لێده‌کات که جارێکى دیکه به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه ئۆکرانییه‌کان و و به‌رهه‌مى خۆراک و ئالیکى روسیا و بیلاروس له بازاڕه‌کانى جیهان تێکه‌ڵ بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخى شه‌ڕه‌ى که هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌ى ئاسایشى خۆراکى جیهان نییه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا و به‌رهه‌مه روسى و بیلاروسیه‌کان بۆ بازاڕه‌کانى جیهان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه ده‌دات، له‌پێناو گه‌ره‌نتیکردنى ئاسایشى خۆراک و رێگریکردن له به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خواردن له جیهاندا ده‌دات. به‌پێى پێشبینییه‌کانى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، تا ساڵى 2023، نرخى خواردن ده‌گاته به‌رزترین ئاستى خۆی. له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپراسیۆنه‌کانى روسیا له ئۆکرانیا هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا بۆ بازاڕه‌کانى جیهان وه‌ستاوه، که سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى دانه‌وێڵه‌ى جیهانه، روسیاش به‌هۆى سزاکانى سه‌رییه‌وه رێگرى له هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌کانى کراوه بۆ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخى خواردن و به‌رهه‌مه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى ده‌ڵێت سبه‌ینێ ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر هه‌یه‌و پله‌کانى گه‌رما نزمده‌بێته‌وه. ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى بڵاویکردوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى زیادوونى کاریگه‌رى بارسته ھه‌واى سارد و شێدارى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر که‌شى ناوچه‌کانمان سبه‌ینێ شه‌مه 7ى ئایارى 2022، ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر و ھه‌ندێک ناوچه‌ش ئاستى بارانه‌که به‌خوێ ده‌بێت و ھه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ، پله‌کانى گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌رێژه‌ى پێنج تا شه‌ش پله‌ى سیلیزى دیکه نزمده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که له‌سه‌نته‌رى پارێزگاکانى ھه‌رێم پله‌کانى گه‌رما به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ( سلێمانى 17-11 ، ھه‌ولێر 18-13 پله ، دھۆک 18-12 پله ، ھه‌ڵه‌بجه 23-14 پله ، که‌رکوک 21-16 پله له‌ناوچه‌کانى گه‌رمیان 26-17 پله ، له سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین 18-13 پله ئه‌بێت ، له سنورى ئیداره‌ى سۆران 16-12 پله. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم نیمچه هه‌ور بێت و هه‌ندێک کات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له کاته‌کانى دواى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه بارانى به لێزمه هه‌یه له ناوچه شاخاویه‌کانى دهۆک و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین.
هاوڵاتى ڕاوێژکارێکى دارایى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، داهاتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند که خوێندنه‌وه و پێشبینى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه که عێراق له‌مساڵدا داهاتى گشتى به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى فیدڕاڵی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاوى ڕۆژانه‌ى عێراق به سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل بخه‌مڵێنێت، تێکڕاى نرخى ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیاریده‌کرێت، کۆى گشتى داهاته‌که‌شى 8-10 ملیار دۆلاردا ده‌بێت. هاوکات له‌باره‌ى کۆى داهاته‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، ئه‌وا کۆى داهاتى فیدڕاڵى ده‌توانێت به ئاسانى تا کۆتایى ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێپه‌رێنێت. پێشتر سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیکرد، عێراق له ساڵى 2022 و دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاته گشتیه‌کانى خۆى تێپه‌ڕێنێت بگاته 149 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى ره‌وتى سه‌در پرۆژه یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه‌و گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه شیعه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له په‌رله‌ماندا. ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌دواى پشوه‌کانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، په‌رله‌مان کاروبارى لیژنه‌کان و ئه‌ندامه‌کان ته‌واو ده‌کات و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسادانان کۆتایى پێدێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"گرنگترین پڕۆژه‌یاسا که ڕه‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌کات پرۆژه‌یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاساییکردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى ئیسرائیل و له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کان ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له یه‌که‌م دانیشتنى دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پرۆژه‌یاساکه ده‌خرێته‌به‌رده‌ست و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م، ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه له‌بوارى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى شکستى سوپاى تورکیا ده‌خاته‌روو ده‌شڵێت:" هه‌موو گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێر له دژى دوژمن ده‌جه‌نگن". موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رادیۆى ده‌نگى وڵات زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌دوژمن تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بکه‌وێته ناو گۆڕه‌پانه‌کان، به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، گه‌ریلا ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانێن. "ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه." قه‌ره‌یلان شه‌ڕى زاپ و ئاڤاشینى به شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى وه‌سفکرد، که ئاینده‌ى گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. قه‌ره‌یلان وتیشی: "دوژمن ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه، بۆیه هه‌ر چییه‌کى له ده‌ست بێت ئه‌نجامى ده‌دات". قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکان له زاپ و ئاڤاشین ماوه‌ى 15 ڕۆژه به‌رخۆدانێکى شایسته و هێژایان ئه‌نجام داوه و وتی: "هیچ دۆزێک له دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد دۆزێکى مافدارتر نییه. هه‌ر گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێرێک به‌رامبه‌ر به دوژمن ده‌وه‌ستێته‌وه. ئێمه بڕوامان به عه‌قڵ و ڕێگا و ڕێبازه‌کانى خۆمان هه‌یه. ئێمه به ڕوانگه‌ى شه‌ڕى گه‌لى شۆڕشگێڕى بڕوامان هه‌یه و پێى پشت قایمین. به‌و بڕوا و بڕیاره‌وه له دژى دوژمن ده‌جه‌نگین. دوژمنیش ده‌یه‌وێت به رێگا و شێوازى نائه‌خلاقانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه سه‌رکه‌وتن بۆ دوژمن نابێت، به‌ڵکو بۆ ئێمه ده‌بێت، سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ده‌بێت" قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په - مه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتێکى ئاسایى نییه. ئه‌م حکومه‌ته بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد دامه‌زراوه. " ساڵى رابردوو ویستى به هێرشکردنه سه‌ر گاره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به به‌رخۆدانى گه‌ریلا شکستیان هێنا، ئێستا به هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنن، که ساڵى ڕابردوو نه‌یانتوانى به ده‌ستى بهێنن. ئه‌وان ته‌نها ئه‌مساڵیان به ده‌سته‌وه ماوه، ئه‌مه کۆتا ساڵه بۆ ئه‌م حکومه‌ته. ئه‌گه‌ر له‌و هێرشانه‌ى دژ به ئێمه سه‌ربکه‌ون، ئه‌وا له دژى گه‌لى کورد سه‌رده‌که‌ون، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌میشه‌یى ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شکستیان هێنا ئه‌وه له‌ناو ده‌چن. بۆیه ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌وان دۆخى مان و نه‌مانه". موراد قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:" ئه‌مه شه‌ڕى مان و نه‌مانه، شه‌ڕى زاپ شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌ییه له ئاڤاشین، ئه‌و شه‌ڕه‌یه، که ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان و گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. ئه‌گه‌ر دوژمن له دژى ئێمه سه‌ربکه‌وێت سیاسه‌تى فاشیزم و جینۆساید له کوردستان زاڵ ده‌بێت و پرۆسه‌یه‌کى تاریک باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌کێشێت". قه‌ره‌یلان پێیوابوو که" له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه که هێڵى خیانه‌تى له‌نێو کوردان باشتر ئاکتیڤ کردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌لاى باشووره‌وه په‌لامارى گه‌ریلا بدات له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و هه‌ندێ به‌ڵێنى ژێربه‌ژێریان به په‌ده‌که داوه، په‌ده‌که‌ش بۆ دۆژمن ئاماده‌کارى کرد. پیلانى دۆژمن ئه‌وه بوو که گه‌ریلا له‌زاپ گه‌مارو بدات و به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت". فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێڵى خیانه‌تى کورد به‌ته‌نیا له‌باشور نا، به‌ڵکو ویستیان له‌باکوریش ئه‌م هێڵه چالاک بکه‌ن و به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنیان پێ بکه‌ن. "جاشه‌کانیان له‌کوردستان کۆکرده‌وه و هه‌موویان به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆن ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌تانه‌ى پاش ماوه‌ى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌تانه‌ى به‌ره‌چه‌ڵه‌ک تۆرکمانن به‌شدارى پێ ده‌که‌ن. به‌رێگه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاى هه‌ره پێشکه‌وتوو، به‌هاوکارى کوردى نۆکه‌ر، به‌تایبه‌تیش به‌به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". موراد قه‌ره‌یلان باس له‌ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنى"جنگى قوفڵ" و هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که هێرشى دۆژمن له ١٧ى نیساندا ده‌ستى پێ کردوه، به‌ڵام له‌بنه‌مادا هێرش له ١٤ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێ کردوه." له ١٤ى نیساندا به‌رێگه‌ى فرۆکه، ئۆبۆس و هاوه‌ن ده‌ستیان به‌هێرش کرد. پاشانیش سه‌رله‌ئێواره‌ى ١٧ى نیسان له‌کاتژمێر ٨:٣٠ ویستیان به‌رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه‌کانیان له‌زاپ و زۆر شوێنى تر دابه‌زێنن. ویستیان له ٩ بۆ ١٠ شوێن له‌یه‌ک کاتدا سه‌ربازانیان دابه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌گه‌ریلا بشێوێنن. به‌م تاکتیکه و به‌م ره‌وشه ویستیان هه‌رێمه‌که داگیر بکه‌ن.". هه‌روه‌ها وتیشى:" واتا پلانیان کرد له‌ماوه‌ى رۆژێکدا له‌و هه‌رێمانه به‌جێ ببن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌وان گه‌ریلاى فیدایى کوردستان راوه‌ستابوون. له‌زاپ و ئاڤاشین گه‌ریلا به‌فیداکارى و به‌ئاگایى له‌دۆژمن هاتنه ده‌ست و ئه‌م ده‌ستوه‌شاندنه‌ى گه‌ریلاش جێگاى پێزانینه. هه‌ڤاڵان قاره‌مانیه‌تیه‌کى مه‌زنیان نواند. هه‌ڤاڵان له‌و ٥-٦ رۆژه‌دا له‌هه‌ر هه‌رێمێک که دۆژمن ویستى سه‌رباز دابه‌زێنن له‌دۆژمنیان خست، پێش به‌دۆژمنیان گرت و سینه به‌سینه له‌گه‌ڵ دۆژمندا شه‌ڕیان کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان له‌کات و شوێنى خوی‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌کردبا ئه‌وا دۆژمن ده‌یتوانى خوى بگه‌ێنیته هه‌ندێ شوێنى ستراتیژى و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست بهێنایه. به‌ڵام هۆشیارى هه‌ڤاڵان و وڵامدانه‌وه‌ى فیدایانه و قاره‌مانانه و زیره‌کى رێگه له‌پلانى دۆژمنان گرت و پلانه‌که‌یان پۆچه‌ڵ کردنه‌وه". قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:"دوژمن نه‌یتوانى سه‌ربازانى خۆى له‌زۆر شوێندا دابه‌زێنێت. راسته له‌هه‌ندێ شوێندا سه‌ربازیان دابه‌زاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دواى پێنج، شه‌ش رۆژ له‌هێرش و پێکدادانى قورس پێکهاتووه و ئێستاکه‌ش له‌وێدا چه‌قیووه. وه‌کو نموونه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌کۆره‌ژارۆ دابه‌زیووه‌ن، ئێستا زۆر ته‌نگاوبوونه و زۆر زه‌حمه‌تى ده‌کێشن. دوژمن ویستى له‌پێده‌شتى شێڵادزێه‌وه سه‌ربازانى له‌وێدا رزگار بکات. کۆژراوێکى زۆریانداوه. شه‌ڕێکى مه‌زن به‌رێوه ده‌چێت. دۆژمن به‌فرۆکه، هه‌لیکۆپته‌ر و ئۆبۆس و به‌به‌کارهێنانى هه‌موو چه‌کێک له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشى کرد. له‌لاى باکوریشه‌وه به‌رێگه‌ى زه‌مینى هێرشیان کرد. به‌مشێوه‌یه ویستیان هه‌ڤاڵان چاوترسن بکه‌ن و له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان به‌قاره‌مانیه‌تى و ئێراده‌یه‌کى مه‌زنه‌وه به‌زیره‌کى وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه و دۆژمنیان تێکۆپێکدا". هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که له‌م شه‌ڕه‌دا که نزیکه‌ى پانزده رۆژه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان سه‌رکه‌وتنى مه‌زنیان قازانج کردوه." به‌م بۆنه‌وه و له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵه فیدایانه له‌زاپ و ئاڤاشین به‌دڵ و گیان سڵاو ده‌که‌م. به‌بۆنه‌ى ئه‌و به‌رخۆدانیه‌ى ده‌ینوێنن، پیرۆزبایى له‌هه‌مووتان ده‌که‌م. گه‌له‌که‌شمان ده‌بێت پیرۆزبایى له‌و قاره‌مانانه بکه‌ن. چونکه رێگه‌یان له‌پێش مه‌ترسى گه‌وره گرتووه و رێگه‌یان به‌دۆژمن نه‌داوه، ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". فه‌رمانده‌که‌ى نه‌به‌گه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌ردۆغان و باغچه‌لى کوژراوێکى زۆریانداوه. "به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه. وه‌کو نموونه، ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، هه‌ڤاڵان ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانن. ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه".
هاوڵاتى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵێکى چه‌کدارانى داعشیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناحیه‌ى سه‌جر له قه‌زاى فه‌لوجه شکست پێهێناوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردوه‌ته‌وه،"له‌لایه‌ن هێزه‌لانى لیواى 27ى فه‌وجى دووى ئه‌رکه تایبه‌تییه‌کان، هه‌وڵێکى چه‌کدارانى داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناحیه‌ى سه‌جر له قه‌زاى فه‌لوجه شکست پێهێناوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که "به هه‌وڵى هێزه‌کانمان توانراوه هه‌وڵه‌که شکست پێبهێنرێت و دواتر چه‌کداره‌کان هه‌ڵبێن، له‌و کاته‌شه‌وه گه‌ڕان به‌دواى چه‌کداره هه‌ڵاتوه‌کان ده‌ستیپێکردوه". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که "پێداویستى سه‌ربازى زیاترمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانمان له سنوره‌که به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیرکردنى چه‌کدارانى داعش و تێکدانى باره‌گا و مۆڵگه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت". له‌عێراق ماوه‌ى چه‌ندین مانگه جموجۆڵى چه‌کدارانى داعش زیادیکردوه به‌تایبه‌ت له سنورى ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن به‌هۆى نه‌بونى هه‌ماهه‌نگیى هێزه ئه‌منییه‌کان و بونى بۆشایى ئه‌منی، داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا جموجۆڵه‌کانى زیادکردووه.
هاوڵاتى له‌دواى پێشنیاره‌کانى ئه‌مریکاو یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر روسیادا نرخى نه‌وتى خاوى گه‌یانده 110 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،5ى ئایارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 110 دۆلار‌و 19 سه‌نت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) گه‌یشته 107 دۆلار‌و 75 سه‌نت. دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌سه‌ر پێشنیارى ئۆرسۆلا فۆن ده‌رلاین سه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ زیادکردنى سزاکانى سه‌ر روسیا و به‌شێوه‌یه‌کى پله‌به‌ندى هاورده‌کردنى نه‌وتى ئه‌و وڵاته کۆتایى پێبهێنن تا کۆتایى ئه‌مساڵ. هه‌ر دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌نه یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند له کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى حه‌وت وڵاتى پیشه‌سازى جیهان(G7) باس له سزادانى زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینییه‌کانى که‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، بۆ سبه‌ینێ له به‌شێک له شاره‌کانى هه‌رێم ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌یه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ى ئایارى 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بڵاویکردوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بروسکه و تاوه باران له‌ناوچه شاخاویه‌کاندا و ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز وخۆڵ هه‌یه له‌ناوچه کانى باشورى پارێزگادا. هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونى تۆزوخۆڵێکى چر که پێشبینى ده‌کرێت بۆ کاته‌کانى ئێواره کاریگه‌ریه‌که‌ى که‌مببیته‌وه، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت که‌هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بروسکه و تاوه باران له‌ناوچه جیا جیاکاندا به‌رێژه‌ى زیاتر ناوچه‌شاخاویه‌کاندا و ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز وخۆڵ هه‌یه له‌کاته‌کانى دوایى نیوه‌ڕۆدا تاکو کاته‌کانى ئێواره. هاوکات له سنورى پارێزگاى دهۆک، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ل بروسکه و تاوه باران له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى پارێزگادا. به‌پێى پێشبینییه‌کان ئه‌مڕۆ له پارێزگاى که‌رکوک ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز‌و خۆڵ له‌کاته‌کانى دوایى نیوه‌ڕۆدا. سه‌باره‌ت به که‌شوهه‌واى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، که‌شناسى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونى تۆزوخۆڵێکى به‌هێز کاته‌کانى ئێواره کاریگه‌رى لاواز ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بروسکه و تاوه باران له‌کاته‌کانى ئێواره له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاکه‌دا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابێت به رێککه‌وتنێک بۆ راگرتنى شه‌ر ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت به مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022، ڤۆلۆدمیر زیلێنسکى به رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى راگه‌یاند، سوپاى ئۆکرانیا له قۆناغى یه‌که‌مدا توانى رێگرى له پێشڕه‌وییه‌کانى سوپاى روسیا بکات، له قۆناغى دوه‌میشدا هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کرێن، قۆناغى سێیه‌میش بریتى ده‌بێت له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ته‌واوى خاکى وڵاته‌که‌یان. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رازى نین به رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ روسیا که رێگه به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پوتن بدات له‌ناو خاکى وڵاته‌که‌یدا. زلێنیسکی، سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، له‌م کاته‌دا قۆناغێکى نوێى گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان وه‌فدى روسیا و ئۆکرانیا ده‌ستپێده‌کات، له‌م قۆناغه‌دا داواکارییه‌کانى کێیڤ بۆ ئاشتى بریتین له پاراستنى سه‌روه‌رى ئۆکرانیا و گه‌ره‌نتى ئه‌منى به‌ئامانجى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ هاوڵاتیان له که‌مترین ماوه‌دا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یه‌ند:"له کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7) که هه‌فته‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن له وتارێکدا بۆ هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا رایگه‌یاند: "ئێمه هه‌موو کاتێک کراوه‌ین بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، هه‌فته‌ى داهاتوو له کۆبونه‌وه‌ى گروپى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7)، پرسى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا تاوتوێ ده‌که‌ین". له رۆژى 24ى شوباته‌وه روسیا هێرشیکردۆته سه‌ر ئۆکرانیا و تائێستاش ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى رۆژانه سزاى نوێ به‌سه‌ر که‌رتى ئابورى و پیشه‌سازى روسیادا ده‌سه‌پێنن. شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا 70 رۆژى تێپه‌راندووه‌و تا ئێستدا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر بوونى نییه‌و بریاره له 9ى ئایار سه‌رۆکى روسیا دواى ئاهه‌نگى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نازییه‌کاندا هێرشه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا زیاتر بکات.
هاوڵاتى هه‌په‌گه نوێترین ئامارى چالاکیه‌کانى گه‌ریلاى له هه‌ر سێ هه‌رێمه‌کانى ئاڤاشین و زاپ و خواکوڕه‌ک بڵاوکرده‌وه و تێیدا به تاکتیکى نوێ زه‌ربه‌ى توندیان له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان وه‌شاندووه. هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" به‌رخۆدانى مێژوویى هێزه‌کانمان له دژى هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه هێزه‌کانمان به‌رده‌وام به تاکتیکى گه‌ریلایى سه‌رده‌مى نوێ و به پێشه‌نگایه‌تى یه‌ژا ستار 14 داگیرکه‌ر سزادران و چه‌ند شوێنمێکى داگیرکه‌ران تێکدران". هه‌په‌گه له باره‌ى چالاکیه‌کانى گه‌ریلا له ئاڤاشین ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ڕۆژى 3ى ئایار له به ناوچه‌ى پاراستنى وه‌رخه‌لى هێزه‌کانیان هێرشیان کرده سه‌ر داگیرکه‌ران له گردى وه‌خه‌لى و داگیرکه‌رێکیان سزاداوه. له باره‌ى چالاکیه‌کانى هه‌رێمى زاپ ڕایگه‌یاندووه، چه‌ندین داگیرکه‌ریان له چالاکى جیاوازى هێزه‌کانى گه‌ریلادا سزادراون. هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له هه‌رێمى خواکوڕه‌ک چوار داگیرکه‌ر سزادراون و چه‌ند شوێنێکى داگیرکه‌رانیش تێکدراون و 19 جاریش له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بۆردوومانى ناوچه‌که کراوه.
هاوڵاتى برایه‌کى سه‌رده‌شت عوسمان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى 12 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر‌کردنیدا، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" پێداگرى و سوربوونى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و په‌نادانى تیرۆرستان و بکوژان. به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى دوژمنایه‌تى کوێرانه‌ى ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌گه‌ڵ ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان. ده‌قى په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان: دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت، به هه‌ڕه‌شه و سیناریۆسازى داناخرێت ئێمه و خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت و ده‌نگه ئازاده‌کان خۆش نابین. 12 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرى سه‌رده‌شت تێده‌په‌ڕێت، 12 ساڵه ئێمه له خوێنى جه‌سته‌ى سه‌رده‌شت گیان و ڕوح و دڵمان خوێناوى لێ ده‌تکێت، 12 ساڵه ئازاردان و سزادانى ڕوحى و جه‌سته‌یى سه‌رده‌شت و ئێمه درێژه‌ى هه‌یه. ١٢ ساڵه هه‌رچى دڵڕه‌قى و دڕنده‌ییه له‌سه‌رمان تاقى ده‌کرێته‌وه و ژیان و بونمانى هه‌نجن هه‌نجن ده‌کات و ده‌مانهاڕێت. ئێستا به‌دواى دوانزده ساڵ له تیرۆرى سه‌رده‌شتى ئازیز، کارنامه‌ى ڕه‌شى تاوانکارى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌لاد و مافیاییه بووه به کێوێکى ڕه‌ش. له‌م 12ساله‌دا تیرۆرى سه‌رده‌شته‌کان هه‌روا به‌رده‌وام بووه‌و ئه‌مه بوه‌ته دێوه‌زمه‌ى سه‌ر دڵى هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێ وشه‌ى حه‌ق به‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵم و سه‌رکوتگه‌ره خێڵه‌کیه بڵێت. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانى تیرۆرى سه‌رده‌شت پێداگرین له‌سه‌ر داواکاری‌و مافه‌کانمان بۆ به‌سزاگه‌یاندنى تاونباران‌و بکوژانى ئه‌و. دواى 12 ساڵ له تیرۆرى سه‌رده‌شتدا، هێشتا بکوژانى سه‌رده‌شت له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵات و تیرۆرستان به‌ئازادى و به‌ئاشکرا ده‌سورێنه‌وه و به‌رده‌وامن له سته‌م و تاوانکاری. ١٢ ساڵ پێداگرى و سوربوونى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و په‌نادانى تیرۆرستان و بکوژان. به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى دوژمنایه‌تى کوێرانه‌ى ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌گه‌ل ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستاندا. ئه‌وه سێ ده‌هه‌یه کۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵکى سته‌مدیده‌ى کوردستان یه‌خسیرى ده‌سه‌ڵاتى به‌زۆر داسه‌پاوى دوو بنه‌ماڵه و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانن. دوو بنه‌ماڵه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانى فیرعه‌ونى و ده‌سه‌ڵاتى ملهورانه‌ى خۆیان له هیچ تاوان و سه‌رکوت و سته‌مکاریه‌ک ده‌ست ناپارێزن. سه‌رده‌شت و سه‌دانى وه‌کو سه‌رده‌شت، قوربانى به گژاچونه‌وه‌ى جه‌سورانه‌ى ملهوریه‌کانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن. له ڕاستیدا ئه‌مرۆ شتێک نیه به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى و سیاسی، هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ئه‌و راستیه ده‌زانن ئه‌وه‌ى له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا ناوى نراوه حکومه‌ت و حوکمڕانی، ته‌نها چه‌ند حزبێکى میلیشیایین به‌زه‌برى چه‌ک کۆنترۆڵى ده‌سه‌ڵاتیان کردووه. ئه‌و حزبانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک کۆنترٶڵکراون. له کۆتاییدا ئه‌م کۆمه‌ڵگایه یه‌خسیرى دوو بنه‌ماڵه‌ى گه‌نده‌ڵ و تاوانکارن، کۆمه‌ڵێک دز و چه‌ته و مافیایان به ناوى سیاسه‌تمه‌دار کۆکردۆته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى خۆیانیان پێ ده‌چه‌رخێنن. ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ، به‌پێى ستاندارده جیهانیه‌کانى ئه‌مرۆ، له کوردستان بوونى هه‌بێت. ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه. به هه‌موو به‌رپرسه باڵاکانیه‌وه، وه‌کو قاتل و دز و جه‌رده و فریوکار و تیرۆریست و گه‌نده‌ڵ و به‌کرێگیراو، راپێچى زیندان ده‌کرێن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وسه‌رانى له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاى کوردستان دونیایه‌ک تاوانکارى ئه‌نجامداوه، ته‌نها به زه‌برى چه‌ک و تیرۆر و داپڵۆسین و خنکاندنى ده‌نگه‌ناڕازیه‌کان خۆى به‌پێوه راگرتووه. دوایین به‌ڵگه‌ى سه‌رکوتگه‌رى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و دۆسیه ریسوایه‌یه که بۆ هه‌ڵسوراوان و ڕۆژنامه‌نووسانى بادینانى هۆنیه‌وه… دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان، له فۆرمدا شانۆگه‌ریه‌کى یاسایى بوو بۆ سه‌رکوتکردنى ڕۆژنامه‌نوس و هه‌ڵسوڕاوانى سیاسى و جه‌ماوه‌ری. به‌کرده‌وه به‌یانى ڕاگه‌یاندنى سه‌رکوتگه‌رى سیاسى بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتێکى پۆلیسى و دیکتاتۆر. ده‌سه‌ڵاتى کوردى به ئاشکرا و ڕه‌وان به هه‌مووانى ڕاگه‌یاند، که نه‌یارى سیاسى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سزاى له‌سه‌ره و سزاى زیندانى و تیرۆره. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه دادگایى و زیندانى نه‌کراون که کردویانه، له‌سه‌ر ئه‌وه زیندانى کراون که هه‌ن… ساڵانه بودجه‌یه‌کى خه‌یاڵى چه‌ندین ملیۆن دۆلارى سه‌رفده‌کرێت بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، به‌ناوى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بپارێزن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ندین ملیۆن دۆلاره سه‌رفده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵک و که‌سانى ئازا‌و بوێر، هێرش بکه‌نه سه‌ر ئازادیخوازان، رۆژنامه‌وان و هه‌ڵسوراوانى مه‌ده‌نى که داواى مافى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شایانى خه‌ڵکى کوردستان و حورمه‌ت و شکۆى مرۆڤ نیه! سه‌رده‌شت گیانى خۆى نایه پێناو وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته قاتل و تیرۆریست و سه‌رکوتگه‌ر و دز و کۆنه‌په‌رسته و په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر روخسارى راسته‌قینه‌ی. به‌ڵام ئه‌و رێچکه‌یه‌ى سه‌رده‌شته‌کان نیشانى کۆمه‌ڵگه‌یان داوه، به تیرۆر و کوشتار و سه‌رکوت و سیناریۆسازى داناخرێت. واقعى تاڵ و کاره‌ساتبارى ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، بنه‌ماى ئه‌وه‌یه که تیرۆرى هه‌ر سه‌رده‌شتێک چه‌ندین سه‌رده‌شتى تر ده‌هینیته سه‌ر شانۆى سیاسى و ڕێگایان هه‌موار و هه‌موارتر ده‌کات. بێگومان تێپه‌رینى کات ناتوانێ سه‌رده‌شت و دۆسیه‌که‌ى بکات به ڕابردوو… ئێمه و خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت و ده‌نگه ئازاده‌کان خۆش نابین. له‌گه‌ل تێپه‌رینى کات له په‌نادان و پاراستنى تاوانکاران و بکوژاندا. رق و توڕه‌ییمان له‌م تاوانکارى و سته‌مگه‌ریه زیاتر ده‌بیت و له‌سه‌ر دادگایى و سزاى عادلانه‌ى تیرۆرى سه‌رده‌شت و هه‌موو تاوانکاره ده‌ست خوێناویه‌کان هه‌موو کاتێک پێ‌داگر و پێداگرتر ده‌بین. هه‌میشه و دایم پێداگرین که دۆسیه‌ى تیرۆرى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان و دۆسیه‌ى تیرۆر و سه‌رکوتى ده‌نگه ئازاده‌کان، لاى ئێمه و ئازادیخوازانى کوردستان به کراوه‌یى ماوه‌ته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ى تاوانباران له دادگایه‌کى عادلانه و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆدا سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن، هه‌ر به کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه. به دڵنیایى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان یه‌کێک له‌و دۆسیانه‌یه که سه‌رانى ده‌سه‌ڵاتدارى کوردى له‌سه‌رى دادگایى ده‌کرێ. ئه‌وانه‌ى له پشتى تیرۆره‌که وه‌ستاون، ئه‌وانه‌ى هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانى تاوانه‌که، لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و ئه‌وانه له‌پشتى داڕشتنى سیناریۆى هه‌ڵبه‌ستراو به حه‌قى سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی، ئه‌وانه‌ى به ناوى دادگا شانۆگه‌ریه‌کى قێزه‌ونیان نمایش کرد. ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد… چه‌ندین تاوان و پێشێلکاریتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه و مه‌سه‌له‌یه. هه‌موو ئه‌وانه به‌شێکى ڕاسته‌وخۆ و به‌شدارن له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادانى تاوانکاران و تیرۆرستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئیدعایه‌کى عه‌داله‌ت هه‌یه، ئه‌وه دۆسیه‌ى تیرۆرى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان به کراوه‌یى له‌به‌رده‌س هه‌مواندایه، ئه‌گه‌ر له کوردستاندا شتێک هه‌یه به ناوى ماف و یاسا، دادگا و داد و داواکارى گشتی، ئه‌گه‌ر شتێک هه‌یه به پروپاگه‌نده و بانگیشه‌یه‌ک هه‌یه به ناوى دیموکراسى و په‌له‌مان و حکومه‌تى هاوڵاتی، ئه‌گه‌ر شتێک هه‌یه به ناوى عه‌داله‌ت و ویژدانى مرۆڤایه‌تی. ئه‌مڕۆ بکوژانى سه‌ده‌شت عوسمان ئاشکران، فه‌رموو با به کرده‌وه بانگیشه‌که‌ى خۆیان نیشانبده‌ن له دادگایى و سزادانى ئه‌و تاوانکارانه‌دا. • به‌رز و به‌ڕێز بێت یادى سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ى له پێناو ژیان و عه‌داله‌ت و ئازادی‌دا گیانیان به‌خشی. • ئازادى بۆ ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ڵسوراوانى سیاسى و مه‌ده‌نى له کوردستان. به‌کر عوسمان 2022-05-04
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ى راگه‌یاند و په‌یامێکى ئاراسته‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان کرد و تێدا ده‌ڵێت:" چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له پێکهێنانى حکومه‌ت شکستیان هێنا". موقته‌دا سه‌در ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022، دواى چاوه‌روانى و راگرتنى په‌یامى سیاسى له مانگى ره‌مه‌زاندا، تویتێکى کرد و رایگه‌یاند: ماوه‌ى 40 رۆژمان دا به چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى که داواى حکومه‌تى ته‌وافوقى ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وان له پێکهێنانى حکومه‌ت شکستیان هێنا. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که ماوه‌ى 15 رۆژ دیارى ده‌کات که حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ پێکبهێنن و به‌ڵێنى پێدان که گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌نگ به‌و حکومه‌ته بدات به کوتله‌ى سه‌دریشه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى پێدان که ره‌وتى سه‌در هیچ وه‌زاره‌تێک له‌و حکومه‌ته‌دا وه‌رنه‌گرێت. هاوکات رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له خاڵى سێیه‌مدا رایگه‌یاندوه که هاوپه‌یمانیى سێقۆڵیى رزگاریى نیشتمان خاوه‌نى بیرۆکه‌ى زۆرینه‌ى نیشتمانییه، به‌ڵام به‌هۆى بڕیاره‌که‌ى دادگاى عێراقه‌وه که سێ یه‌کى په‌کخه‌رى کارا کرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌که له پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه دواکه‌وت.
هاوڵاتى ڤیان ده‌خیل، نوێنه‌رێکی ئێزیدییه‌کان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌هۆى یه‌به‌شه‌وه زیاتر له چوار هه‌زار که‌سى مه‌ده‌نی له‌شنگال ئاواره‌بوون. ڤیان ده‌خیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022 له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایه‌یاند: "پلانی جێبه‌جێکردنی یاسا که سوپای عێراق له شه‌نگال جێبه‌جێی ده‌کات بووه‌ته هۆی پێکدادان له‌نێوان سوپا و هێزه‌کانی یه‌به‌شه سه‌ر به په‌که‌که". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ئه‌و هێزانه هه‌ستاون به برینی ڕێگا له گوند و شاره‌کان له‌به‌رده‌م هاوڵاتییاندا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له چوار هه‌زار ئێزیدی که ژن و منداڵ و پیاوانی به‌ساڵاچوویان تێدایه و چوون به‌ره‌و دهۆک". ئه‌مه له‌کاتێکدایه هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) له خه‌ڵکانى ئێزیدى دانیشتووى شه‌نگال پێکهاتوون و له رزگارکردنى شه‌نگال له‌ژێر ده‌ستى داعش رۆڵیان هه‌بووه‌و سه‌دان شه‌هیدیان داوه.