هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌نیا منداڵێک که گومانى لێ ده‌کرێت تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بوبێت داخڵى نه‌خۆشخانه کراوه‌و له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدایه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "منداڵێکى ته‌مه‌ن دوو ساڵ که له ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتووه، گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى تاى خوێنبه‌ربوون بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نه‌خۆشخانه‌یه و له لایه‌ن پزیشکه‌وه چاودێریى ده‌کرێت و سامپڵى خوێنى لێ وه‌رگیراوه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌به سه‌رپه‌رشتى پارێزگارى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆ رێگریکردن له‌و نه‌خۆشییه، هه‌ر یه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتیرنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستیى هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوون، رێکارى پێویست گیراونه‌ته به‌ر هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که ئه‌و منداڵه‌ى که گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى نه‌خۆشییه‌که بێت، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینه له هه‌ولێر و له ژێر چاودێرى پزیشکیدایه و له نه‌خۆشانى دیکه جیاکراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "منداڵه‌که ته‌مه‌نى دوو ساڵ و نۆ مانگه". تاى خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌کى ڤایرۆسى هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵداو له‌ڕێگه‌ى گه‌نه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان. تاى خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووه‌وه‌و دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گیان له‌ده‌ستدانى هه‌شت که‌سى به‌تاى خوێن به‌ربوون راگه‌یاند و 40 که‌سى دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کاندا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:"قبوڵى ناکه‌ین جارێکى دیکه شه‌نگال ڕووبه‌ڕووى هێرشێکى نوێ ببێته‌وه و له‌هه‌ر چرکه ساتێکدا ئاماده‌ین بیپارێزین". سیامه‌ند عه‌لی، به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه له میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هاوار ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى شه‌نگال، ڕایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر هێرشێکى نوێ بکرێته سه‌ر شه‌نگال، ئه‌وا یه‌کینه‌کانمان ئاماده‌ن وه‌ڵامى داواکاریى خه‌ڵکى شه‌نگال بده‌نه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له ئێستادا سوپاى عێراق و په‌ده‌که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شه‌نگال و ده‌یانه‌وێت بيخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه و له‌ژێرده‌ستى هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و خۆبه‌رێوه‌به‌ریى شه‌نگال ده‌ربهێنن و له‌و هێرشانه‌یاندا چه‌کى قورسیان به‌کارهیناوه". ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "مێژوو شاهیدى ئه‌وه ده‌دات که له‌کاتى هێرشى چه‌کدارانى داعشدا هێزه عێراقییه‌کان و پارتى له شه‌نگال چۆن چۆنى هه‌ڵهاتن و ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له‌نێو چنگى داعشدا به‌ته‌نیا هێشتنه‌وه و بوونه هاوبه‌شى تاوانه‌کانى داعش". سیامه‌ند عه‌لى که خۆى یه‌کێک بووه له‌و شه‌ڕڤانانه‌ى له‌کاتى هێرشى 3ى ئابى 2014ى داعش چووه‌ته شه‌نگال و وتی:" ئێمه بۆچى ڕوومان له شه‌نگال کرد؟ یه‌که‌م؛ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له پارچه‌یه‌کن له گه‌لى کورد و پاڵشتمانن، دووهه‌م؛ ئێمه داعشمان باش ده‌ناسی، چونکه ئه‌و بچوونایه‌ته هه‌رکوێ کۆمه‌ڵکۆژییان ئه‌نجامده‌دا، ئێمه نامانه‌وێت شه‌نگال شکستبهێنێت، چونکه شه‌نگال ناوه‌ندێکى بنه‌ڕه‌تیى و مێژوویى گه‌لى کورده و مێژوویه‌کى هه‌زاران ساڵه‌ى هه‌یه".
هاوڵاتى به‌هۆى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى شه‌نگال و ده‌رکردنى به‌یاننامه له‌لایه‌ن به‌رپرسى لقى 17ى پارتى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتییه‌وه گرژى زیاترى دروست کردووه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى ڤیدیۆیه‌ک له‌باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه. قادر خۆرانى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى پارچه ڤیدییۆکه ده‌نوسێت بۆ مێژوو و ده‌ڵێت:" له‌دواى کاره‌ساتى شنگال بۆ یه‌که‌مین جاره ئه‌و ڤیدیۆیه بلاو ده‌که‌مه‌وه که چه‌ندین ڤیدیۆ و به‌لگه‌ى حاشا ھه‌لنه‌گرم لایه که ده‌یسه‌لمێنێ ھێزه‌کانى پارتى به‌رگریان نه‌کردوه به‌لام بلاوم نه‌کردۆته‌وه‌و بلاویشیان ناکه‌مه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌و ڤیدیۆیه‌دا ھێزه‌کانى پارتى که مه‌یدانى جه‌نگ به جێدێلن له کاتى ڕۆیشتنیان سلاو و خواحافیزیمان لێده‌که‌ن منیش ده‌ستم بۆ بلند کردن، ئه‌و شوێنه سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌یه له چوار ڕیانى ( ڕه‌بیعه‌و شه‌نگال و عوێنات و دھۆک ) که ھیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو گه‌لى شنگال ده‌بوایه بێنه ئه‌و شوێنه‌و به پشت ئێمه‌دا تێپه‌ڕن، سه‌ره‌تاى گه‌یشتنى ئاپۆراى خه‌لک ھێزه‌کانى پارتى پاشه‌کشێیان کرد ناچار له پێناوى پاراستنى گیانى خه‌لکى سڤیل و ته‌سلیم نه‌کردنى گه‌ل و خاکى خۆمان به تیرۆرستانى داعش بڕیارى به‌رگریمانداو به ته‌له‌فۆن داوام له ھێزه‌کانى ( YPG ) کرد بێن یارمه‌تیمان بده‌ن به سوپاسه‌وه داواکاریه‌که‌یان قه‌بول کردم ". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که"ئه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆکه‌ى گرتیه شۆڕشى کوڕمه سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌لێ ئه‌وه فلانه پێنج ده‌قه پێش شه‌ھید بونى سه‌یرکه‌ن ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌کانى یه‌کێتى و ھه‌ڤالانى ( YPG ) له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌دا چه‌نده به‌وره‌و خۆڕاگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه له پێناو پاراستنى گه‌ل و نیشتمان و ھه‌ست کردن به به‌رپسیاره‌تى بڕیارى مانه‌وه‌و فیداکاریماندا به ژیانى خۆمان که له‌و ڕۆژه‌دا چوار پێشمه‌رگه‌ى ئێمه بریندار‌و دوو ھه‌ڤالى ( YPG ) شه‌ھید بون که کوڕ‌و باوکێک بون خه‌لکى شارۆچکه‌ى ( دێرک ) بون ڕۆژانى دواتر له گۆڕستانى شه‌ھیدان له شارۆچکه‌ى ( دێرک ) له ڕۆژئاوا وه‌ک وه‌فایه‌ک سه‌ردانى قه‌بره‌کانیانم کرد دواتر برینداره‌کانى خۆمانم ھێنایه‌وه له خه‌سته‌خانه‌ى دێرک له ڕۆژئاواى کوردستان". قادر خۆرانى ده‌شنوسێت که: ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه له کوێى سنورى شنگال به‌رگریان کرد ؟ ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه له‌و سنوره که له شنگال تا ده‌گاته سحێلا ( ١٢٠ ) سه‌ت و بیست کیلۆمه‌تر زیاتره چه‌ند شه‌ھیدو برینداریان ھه‌یه ؟ - ئه‌گه‌ر به‌رگرى نه‌کرایه ھۆکار چى بوو به‌رگرى نه‌کرا ؟ ـ ئایا فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانى پارتى شه‌ڕکه‌ر نه‌بون ؟ ـ ئایا به بێ فه‌رمان ڕایانکردو شه‌ڕیان نه‌کرد ئه‌گه‌ر وایه چه‌ند فه‌رمانده سزادراون تا ئێستا ؟ ـ ئه‌گه‌ر سزا نه‌دراون فه‌رمانیان پێ کراوه کێ فه‌رمانى پاشه‌کشێى پێدان ؟
هاوڵاتى نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له سه‌روو 113 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 133 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 110 دۆلار‌و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. رۆژى هه‌ینى رابردوو نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌راورد به کردنه‌وه‌ى بازار زیاتر له دۆلارێک به‌رزبووه‌وه، بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022 جارێکى دیکه نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رێکخراوى ئۆپێک رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بۆ وڵاتانى جیهان زیاد ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆى زیاتر گرژى و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا نرخه‌که‌ى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو نرخى نه‌وتى دانه‌به‌زاندووه. رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپا پێشنیازى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاورده‌ى نه‌وتى روسیا بۆ وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کرد و دوا به‌دواى لێدوانه‌که‌ى نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه بۆ 110 دۆلار، ئه‌مڕۆش له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌م کاته‌دا 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له عێراق تۆمارکراون که زیاتر له نیوه‌یان له پارێزگاى زیقار بون. هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمارکراون که پێنج حاڵه‌تیان له زیقار بون. هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که وه‌زاره‌ته‌که‌یان چاودێرى هه‌مو حاڵه‌تێکى توشبون و گومانلێکراوانى نه‌خۆشییه‌که ده‌کات، له‌م کاته‌شدا وه‌زاره‌ته‌که‌یان تاقیگه‌ى پزیشکى تایبه‌ت به دیاریکردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه، "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ش له سه‌ره‌تادا دیاری‌بکرێت چاره‌سه‌ره‌که‌ى ئاسانتر ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خوێن له‌ژێر پێستیدا بڵاوبوبێته‌وه به‌هۆى دره‌نگ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری، ئه‌گه‌رى مردنى زیاتره". نیشانه‌کانى تاى خوێنبه‌ربون بریتین له دڵ تێکهه‌ڵاتن و رشانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارى جومگه‌کان، سکچون، تا، هیلاکى و لاوازی، هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که ده‌ریده‌خات که مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبوه‌که هه‌یه، له‌وانه خوێنبه‌ربونى ژێر پێست، دروستبونى کێشه له ده‌ماغ، بێهۆشبون، له‌کارکه‌وتنى گورچیله، دروستبونى کێشه‌ى هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنى جگه‌ر. هێشتا حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى سفر، نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون رووى له عێراق کردووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا دوایین ئاماره‌کانى جه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاکشرا کرد که 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسى کوژراون و سه‌دان فرۆکه‌و هه‌لیکۆپه‌ته‌رى جه‌نگیان تێکشکاندووه. ئۆڵێکسى رێزنیکۆڤ، وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا رایگه‌یاند ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن گورزى کوشنده‌یان له هێزه‌کانى روسیاداوه، توانیویشیانه هه‌زارو 110 تانک و دوو هه‌زارو 686 زرێپۆش تێکبشکێنن و 199 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 155 هێلیکۆپته‌ر بخه‌نه خواره‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا راشیگه‌یاند، له درێژه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا، له 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسیا بکوژن. ماوه‌ى 72 رۆژه شه‌ڕى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا شه‌رى سه‌خت له شارى مارپۆیل که رووسیا گه‌مارۆى خستۆته‌سه‌ر و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانى سه‌ربازانى ئۆکرانی ده‌کات ئه‌وانیش به‌رگرى له شاره‌که‌یان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکراى کرد که ئه‌و کۆمپانیاى ٢٢٥ کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له ئیداره‌ى سلێمانى داده‌نێ، له گیرفانى خه‌ڵکى ئه‌م سنوره 403 ئۆتۆمبیلى کیلۆمه‌تر سفرى داوه و زۆرینه‌ى بۆ دهۆک و هه‌ولێره. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له یه‌که‌م کۆمێنتى خۆى له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک ئه‌م ناونیشانه‌ى "بزانن ده‌یانه‌وێ چى تر له سلێمانى بکه‌ن!" داناوه. عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت:" ئه‌م کۆمپانیایه ده‌ڵێ: (53 ملیار دینار) خه‌رجده‌که‌م له دانانى 225 کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له سنورى ئیداره‌ى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به سیستمى پۆینت تو پۆینت، واته: نێوانى کامێراکانیش هه‌ر کامێرایه!". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" که له‌م سنوره 545 ئۆتومبیل هه‌یه‌و مانگى جارێک به‌تێکڕا به‌ربکه‌ویت 38 ملیار داهاته.. کۆمپانیا ٧٠٪ى داهات ده‌بات تا پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت.. دواتر تاوه‌کو 15 ساَ له‌سه‌دا 20% داهات بۆ ئه‌وه..ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له ئێستادا ته‌نیا بۆ سنورى ئیداره‌ى سلێمانیه!". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌م براده‌رانه‌ى سلێمانى زۆر هه‌وڵیانداوه ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌ست بهێنن.. ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند بون. له‌به‌رامبه‌ردا (٤٠٣ ئۆتۆمبیل) ى سفر کیلۆمه‌تر بکڕدڕێ بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک.. واته:" له‌سه‌ر حسابى داهات و گیرفانى خه‌ڵکى سلێمانى ده‌بێت ئۆتۆمبیل بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو شاره‌کان بکڕدڕێ، ئه‌مه‌ش دۆخى خه‌ڵکى سلێمانی". هاوکات عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" به‌پێى خاڵى هه‌شته‌م له گرێبه‌ست.. مانگانه خه‌ڵک چه‌ند سزا بدرێت.. خه‌ڵکیش نه‌چێت پاره‌که بدات.. ده‌بێت له داهاتى سلێمانى حکومه‌ت پاره‌ى ئه‌و کۆمپانیا بدات". به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌گه‌ر له مانگێک به به‌هاى 30 ملیار دینار سزاى خه‌ڵک درابێت.. پشکى کۆمپانیا 21 ملیار دیناره! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نه‌چوو مامه‌ڵه بکات و پاش سزاکه ڕاسته‌وخۆ پاره بدات.. ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم له داهاتى سلێمانى ئه‌و 21 ملیار دیناره بدات! "حاڵى موچه‌و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى له‌م سنوره زۆر جوانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: داهات نیه! با ئه‌مه‌شى بێته سه‌ر!"، عه‌لى حه‌مه ساڵح وا ده‌ڵێت.
عه‌مار عه‌زیز دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ، رێگاى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى سنون و دوگرێیان گرتووه‌و رێگه ناده‌ن سوپاى عێراق له‌ناوچه‌که‌یاندا بێت و ده‌ڵێن:" شه‌نگال پێویستى به سوپاى عێراق نییه". ئه‌مڕۆ 6ى ئایارى 2022، دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ رێگاى سه‌ره‌کێ نێوان دووگرێ و ناحیه‌ى سنونیان داخست ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى سوپاى عیراق له‌ناوچه‌که‌یاندا. سه‌عید قاسم، خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دوگرێ و بۆ هاوڵاتى بێزارى خۆى نیشاندا له‌بوونى هێزه چه‌کاره‌کان و وتى:" رێگاى سه‌ره‌کى نێوان دووگرێ و ناوه‌ندى ناحیه‌ى سنونمان داخستووه، ئه‌مه‌ش له دژى هێزى چه‌کدار نامانه‌وێت هیچ هێزێکى چه‌کدار له ناوه‌ندى دوو گرێ دا بمێنێت، تا ئه‌م هێزانه لێره بن شه‌ر و ئاڵوزى به‌رده‌وام ده‌بن و خه‌ڵک ئاواره‌ى دهۆک ده‌بێته‌وه" هاوکات، خودێدا چوکی، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنون له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"پشتگیرى له داواکارى خه‌ڵکى دووگرێ ده‌که‌ین، ئێمه‌ش نامانه‌وێت هیچ هێزێک چه‌کدارى به‌تایبه‌ت سوپا له دوگرێ دا بمێنێت". ناوبراو وتیشى:" تا سوپا لێره نه‌بوو خه‌ڵک هیچ کێشه‌ى نه‌بوو، ئه‌م سوپایه هاتووه تا رێککه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر به زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات"
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکییه‌کى گه‌ریلاکانى کوردستاندا له زاپ، سێ داگیرکه‌رى سوپاى ئه‌ردۆغان سزادراون و داگیرکه‌رێکیش بریندار بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، له ڕاگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" له دژى هێرشى داگیرکارى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، به‌رخودانى هێزه‌کانمان به گیانى جه‌نگاوه‌رانى ئاپۆیى بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکان له‌ناو دژوارترین بارودۆخدا خۆڕاگریى ده‌که‌ن و گورزى قورس له سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ڕۆژى ٥ى ئایار، له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کوڕه‌ژارۆ له زاپ، له ده‌وره‌به‌رى به‌ره‌کانى شه‌ڕ له گردى شه‌هید هارون، هێزه‌کانى گه‌ریلا له داگیرکه‌رانیان داوه و له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک کوژراوه و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها له ڕۆژى ٥ى ئایار، له گردى شه‌هید ئارمانج له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى چیاشێر، هێزه‌کانى گه‌ریلا دوو جار چالاکیى نیشانگره‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا دوو داگیرکه‌ر کوژراون. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌دژى گۆڕه‌پانه‌کانى به‌رخۆدان که سه‌نگه‌رى شه‌ڕیان تێدایه "چه‌کى کیمیایى" به‌کارده‌هێنێت و به‌و جۆره تاوانى شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات. له 15ى نیسانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌کاتژمێر 9ى شه‌وى 17ى نیسان له‌ژێر ناوى"ئۆپه‌راسیۆنى قوفڵ" سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان هێرشى کردووه‌ته سه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و گه‌ریلاکانیش به توندى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سه‌رۆکى رێکخراوى به‌در گیانى له‌ده‌ستدا. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022 به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه له پارێزگاى میسان، ئه‌بو مریه‌م ئه‌نسارى جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح گیانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که رووداوه‌که له جۆرى وه‌رگه‌ڕان بووه و له سه‌ره‌تادا بریندار بووه، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه. لاى خۆیه‌وه، هادى عامرى نووسیویه‌تی بۆ کۆچى دوایى ئه‌بو ئه‌نسارى نوسویه‌تى: "ئه‌مڕۆ جێگرى سکرتێرى گشتى رێکخراوى به‌در حاج عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لئه‌نسارى له‌ڕووداوێکى ناخۆشى هاتوچۆدا له کاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌که‌یدا گیانى له‌ده‌ستدا و له رۆژى کۆچى دوایى ئه‌ودا پێویسته هه‌موومان وه‌ک رۆژانى جیهادى دژ به سته‌مکار و گه‌نده‌ڵى و سه‌ختى کارى سیاسى له حکومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یادبکه‌ینه‌وه."
هاوڵاتى سوپاى ئۆکرانیا له هێرشێکى سه‌ربازانى وڵاته‌که‌یان بۆسه‌ر که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێزه‌کانى روسیا به‌ناوى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" له جۆرى هێرشبه‌ر، توانیویانه ئه‌و که‌شتییه ژێرئاو بخه‌ن. به‌پێى تۆڕى هه‌واڵى Sky News، به‌رپرسانى ئۆکرانیا رایانگه‌یاندووه، هێزه‌کانى ئۆکرانیا له نزیک به‌نده‌ره‌کانى ده‌ریاى ره‌ش که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێرشبه‌رى دیکه‌ى هێزه‌کانى روسیایان تێکشکاندوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کردووه که هێزه‌کانیان له رێگه‌ى به‌کارهێنانى چه‌کى "دژه که‌شتی"ییه‌وه توانیویانه که‌شتى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" ى رووسى له جۆرى هێرشبه‌ر له به‌نده‌ره‌کانى نزیک سنوره‌کانى نێوان ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤا بکه‌نه ئامانج. هاوکات روسیا به به‌له‌م و هه‌لیکۆپته‌رى رزگارکه‌ره‌وه له شوێنى ژێرئاوکه‌وتنى ئه‌و که‌شتییه سه‌ربازییه‌ن و کار له‌سه‌ر به‌هاناوه‌چونى ده‌ریاوانه‌کانى ئه‌و که‌شتییه ده‌که‌ن. له 15ى مانگى رابردو به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکردبو، که که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى به دو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتوه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند له ساڵى داهاتوو نرخى خوارده‌مه‌نییه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌کانى بیلاروس و ئۆکرانیاو روسیاوه. ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند:"رێگه‌م بده‌ن شتێک رونبکه‌مه‌وه، چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایشى خۆراک، داوامان لێده‌کات که جارێکى دیکه به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه ئۆکرانییه‌کان و و به‌رهه‌مى خۆراک و ئالیکى روسیا و بیلاروس له بازاڕه‌کانى جیهان تێکه‌ڵ بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخى شه‌ڕه‌ى که هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌ى ئاسایشى خۆراکى جیهان نییه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا و به‌رهه‌مه روسى و بیلاروسیه‌کان بۆ بازاڕه‌کانى جیهان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه ده‌دات، له‌پێناو گه‌ره‌نتیکردنى ئاسایشى خۆراک و رێگریکردن له به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خواردن له جیهاندا ده‌دات. به‌پێى پێشبینییه‌کانى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، تا ساڵى 2023، نرخى خواردن ده‌گاته به‌رزترین ئاستى خۆی. له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپراسیۆنه‌کانى روسیا له ئۆکرانیا هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا بۆ بازاڕه‌کانى جیهان وه‌ستاوه، که سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى دانه‌وێڵه‌ى جیهانه، روسیاش به‌هۆى سزاکانى سه‌رییه‌وه رێگرى له هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌کانى کراوه بۆ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخى خواردن و به‌رهه‌مه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى ده‌ڵێت سبه‌ینێ ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر هه‌یه‌و پله‌کانى گه‌رما نزمده‌بێته‌وه. ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى بڵاویکردوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى زیادوونى کاریگه‌رى بارسته ھه‌واى سارد و شێدارى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر که‌شى ناوچه‌کانمان سبه‌ینێ شه‌مه 7ى ئایارى 2022، ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر و ھه‌ندێک ناوچه‌ش ئاستى بارانه‌که به‌خوێ ده‌بێت و ھه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ، پله‌کانى گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌رێژه‌ى پێنج تا شه‌ش پله‌ى سیلیزى دیکه نزمده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که له‌سه‌نته‌رى پارێزگاکانى ھه‌رێم پله‌کانى گه‌رما به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ( سلێمانى 17-11 ، ھه‌ولێر 18-13 پله ، دھۆک 18-12 پله ، ھه‌ڵه‌بجه 23-14 پله ، که‌رکوک 21-16 پله له‌ناوچه‌کانى گه‌رمیان 26-17 پله ، له سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین 18-13 پله ئه‌بێت ، له سنورى ئیداره‌ى سۆران 16-12 پله. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم نیمچه هه‌ور بێت و هه‌ندێک کات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له کاته‌کانى دواى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه بارانى به لێزمه هه‌یه له ناوچه شاخاویه‌کانى دهۆک و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین.
هاوڵاتى ڕاوێژکارێکى دارایى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، داهاتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند که خوێندنه‌وه و پێشبینى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه که عێراق له‌مساڵدا داهاتى گشتى به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى فیدڕاڵی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاوى ڕۆژانه‌ى عێراق به سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل بخه‌مڵێنێت، تێکڕاى نرخى ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیاریده‌کرێت، کۆى گشتى داهاته‌که‌شى 8-10 ملیار دۆلاردا ده‌بێت. هاوکات له‌باره‌ى کۆى داهاته‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، ئه‌وا کۆى داهاتى فیدڕاڵى ده‌توانێت به ئاسانى تا کۆتایى ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێپه‌رێنێت. پێشتر سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیکرد، عێراق له ساڵى 2022 و دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاته گشتیه‌کانى خۆى تێپه‌ڕێنێت بگاته 149 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى ره‌وتى سه‌در پرۆژه یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه‌و گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه شیعه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له په‌رله‌ماندا. ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌دواى پشوه‌کانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، په‌رله‌مان کاروبارى لیژنه‌کان و ئه‌ندامه‌کان ته‌واو ده‌کات و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسادانان کۆتایى پێدێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"گرنگترین پڕۆژه‌یاسا که ڕه‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌کات پرۆژه‌یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاساییکردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى ئیسرائیل و له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کان ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له یه‌که‌م دانیشتنى دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پرۆژه‌یاساکه ده‌خرێته‌به‌رده‌ست و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م، ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه له‌بوارى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی کردووه‌ته‌وه.