فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌دژی بۆردومانی وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ر عێراق، یاداشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ده‌قی یاداشتنامه‌كه... یاداشتنامه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕیزان : - نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان - ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال - په‌رله‌مانی كوردستان - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ (ئێران و توركیا)وه سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه و به فرۆكه‌ی جه‌نگی، موشه‌كباران و له‌شكركێشی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری و بۆته‌هۆی دروستبوونی په‌شێوی و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان، له‌ئه‌نجامدا سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. دوا كرده‌ی تاوانكاری و پێشێلكاریش رۆژی 28/9/2022 بوو، كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كرانه ئامانج و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك، بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیل كرا‌و له ئه‌نجامدا (18) شه‌هید و (46) برینداری لێكه‌وته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه خودی (فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زه‌مینی ئێران) به فه‌رمی رایگه‌یاند كه "له‌رێگا موشه‌ك و درۆنه‌وه (73) جار، له (60) شوێن، بنكه و باره‌گامان له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج". ئێمه وه‌ك فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پرسه و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. هاوكات به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵكی سڤیل، ژن و منداڵ، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و شوێنی ژیان كراونه‌ته ئامانج. سه‌دان خێزان له زێدی خۆیاندا ئاواره‌بوون، دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوكردۆته‌وه‌و بۆته‌هۆی شێواندنی بازاڕ و راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ناوچانه‌دا. بۆیه داوای راگرتنی ده‌كه‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: - داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی توانای خۆیانه بیخه‌نه گه‌ڕ به مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و كرده تاوانكاریانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، كه مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ته‌واوی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. - داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاست پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. - داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی جدی بنوێنن و هه‌موو هه‌ولێك بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌و به‌ده‌م لێقه‌وماوان و قوربانیانه‌وه بچن. فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی 2022-09-29 فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی Federation of Civil Society Organizations تۆڕێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشی قازانجنه‌ویسته، كه (12) رێكخراوی ناحكومی له‌خۆگرتووه و رۆژی (20-80-2006) له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و وه‌ك گروپێكی مه‌ده‌نی فشارئامێز هه‌وڵده‌دات له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی، مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناوی رێكخراوه‌كانی فیدراسیۆن : 1- سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ- DHRD 2- ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان PAY 3- په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن- KIE 4- رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان 5- ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ 6- رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری مه‌ده‌نی ARAN 7- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان YADC 8- رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمك) 9- رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان- WOLA 10- رێكخراوی هه‌ڵوێست 11- رێكخراوی تیمی ئاشتی جڤاكی CPT 12- رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌مووان
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، چالاكیی دو گه‌ریلای ژن له دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له مێرسین له رێگه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وه بووه. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاویكرده‌وه سلێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له لێدوانێكی نوێ سه‌باره‌ت به روداوی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌ستیاری پۆلیس له شاری مێرسین رایگه‌یاند؛ ئه‌و دو كچه گه‌ریلایه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به په‌ڕه‌شوت خۆیان گه‌یاندوه‌ته ناوچه‌كه. به وته‌ی سۆیلو له لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به روداوه‌كه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و دو گه‌ریلایه به په‌ڕه‌شوت له شاری منبج له باكوری سوریا هاتونه‌ته مێرسین و هێرشه‌كه‌یان دژی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی پۆلیس له‌و شاره ئه‌نجام داوه. لێدوانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كاتێكدایه كه پێشتر ناوی ئه‌نجامده‌رانی چالاكییه‌ی بڵاوكردبوه‌وه و دواتر هه‌په‌گه به راگه‌یه‌نراوێك رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی سلێمان سۆیلو ناوی هێناون له چیا و شاخه‌كانی كوردستان و دو گه‌ریلای دیكه ئه‌و چالاكیه‌یان ئه‌نجام داوه.
هاوڵاتی توركیا رایگه‌یاند هاورده‌كردن و وه‌رگرتنی غاز له ئێران راگیراوه‌و كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت: هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران پێویستی به چاكسازییه. كۆمپانیای بۆتاش بۆ كڕینی و رێكخستنی نه‌وت و غاز له توركیا، رۆژی شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه؛ هاورده‌كردنی غازی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌ی به ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته راده‌گیرێت. كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری راگرتنی وه‌رگرتن و هاورده‌ی غازی ئێرانی به كێشه بۆریی غازی نێوان دوو وڵاته‌كه ناوبردوه. بوتاش رونی كردوه‌ته‌وه دوای چاكسازیی له هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران هاورده‌كردن و كڕینی غاز له‌و وڵاته‌وه بۆ توركیا ده‌ست پێده‌كاته‌وه. به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی ئه‌مریكا، غازی ئێران ته‌نها له لایه‌ن توركیا و عێراق به‌كار ده‌هێنرێت و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ئه‌و دو وڵاته له یه‌ك ساڵدا به به‌های یه‌ك ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار غازیان له ئێران كڕیوه. توركیا گرێبه‌ستێكی 25 ساڵه‌ی كڕینی غازی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردوه كه ساڵی 2026 ئه‌و گرێبه‌سته كۆتایی دێت.
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (1/10/2022) له 151 شاری گه‌وره‌ی وڵاتانی جیهان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور و ئۆستراڵیا گردبونه‌وه و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. رادیۆ زه‌مانه بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكوانانی ئه‌و وڵاتانه و چالاكوانانی كورد و ئێران ناڕه‌زایه‌تی و گردبونه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. به پێی زانیارییه‌كانی رادیۆ زه‌مانه ژماره‌یه‌ك چالاكوان له ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كۆنسوڵگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته و مه‌رگی ژینا ئه‌مینی و خۆپیشانده‌رانی 16 رۆژی رابردو، دروشمیان به‌رز كردوه‌ته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا. دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازی، لەسەر رێگەی سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی)، پێنج پێشمەرگە بە روداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، سەرۆکى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە و هاوسەنگەرانیان و دانیشتووانی سەید سادق دەکات. دەشڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەبەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت." رێگاى کەلار سلێمانى کە بەڕێگەى مەرگ ناسراوە و ماوەى 11 ساڵە پڕۆژەى دروستکردنى رێگاکە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا تەنها 55 لەسەدى پڕۆژەکە تەواو بووە و بە بەردەوامیش روداوى دڵتەزێنى هاتوچۆ لە رێگاکە رودەدات. لە چەند رۆژى رابردوش، بەشێک لە چالاکوانانى گەرمیان لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان مانگرتنیان راگەیاند و ئاشکرایانکرد، لەماوەى چەند ساڵى رابردو نزیکەى 800 کەس لەو رێگەیە بەهۆى روداوەکانى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
پێش چه‌ند رۆژێك دكتۆر عه‌لی جه‌باری، له‌ناو فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌پڕ له فڕۆكه‌كه‌دا داوای دكتۆرێك ده‌كرێت، باری ته‌ندروستی سه‌رنشینێكی فڕۆكه‌كه له‌مه‌ترسیدایه، دكتۆر عه‌لی به‌ده‌نگیانه‌وه ده‌چێت و ده‌بینێت ژنێكی زۆر گه‌نج ، له‌سه‌ر پشت كه‌وتووه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆی ده‌گرین، پاش پشكنینێكی خێرا، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ژنه دڵی له‌لێدان كه‌وتووه‌و گیانیله‌ده‌ستداوه. دكتۆر عه‌لی ده‌توانێت ، سه‌رله‌نوێ دڵی ببووژێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته‌وه هه‌ناسه‌دان، پاش ئۆكسجین بۆ ده‌به‌ستن. هه‌ر له فڕۆكه‌كه‌دا جارێكی دیكه ژنه گه‌نجه‌كه، دووباره دڵی له لیدان ده‌كه‌وێته‌وه ، دكتۆر عه‌لی جارێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌رداری نابێته‌وه . بۆ جاری دووه‌م دڵی ده‌بووژێنێته‌وه‌و هه‌ر یه‌كسه‌ریش داوا له تیمی فڕۆكه‌كه ده‌كات ، له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ، ئه‌مبوڵانس ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ، هه‌ر یه‌كسه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووژانه‌وه‌ی دڵ بگوازرێته‌وه . پاش دابه‌زینی فڕۆكه‌كه، ژنه گه‌نجه‌كه هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ستی كیژه چكۆلانه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌ره‌و ده‌رگای فڕۆكه‌كه ده‌ڕوات، وه‌ك دكتۆر عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌م دیمه‌نه، به گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ده‌زانم، كاتێك دایك ده‌بینێت ده‌ستی خستۆته ناو ده‌ستی كیژه بچكۆلانه‌كه‌یه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش مامۆستا جه‌عفه‌ر نوسه‌رو رۆشنبیر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ، ئه‌م جۆره كاره مرۆڤانه‌یه ، به پاڵه‌وانێتی داده‌نرێت، به گه‌رمترین شێوه ده‌ستخۆشی لێ ده‌كرێت و به‌رپرسانی شار ئاهه‌نگ بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك ده‌گێڕن و خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن، كه به رزگاركردنی ژیانی كه‌سێك هه‌ستاون . مامۆستا جه‌عفه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ساڵی ١٩٩١ له شارێكی ئه‌وروپی ، هاوڕێیه‌كی یۆنانی بۆ ئاهه‌نگێك ده‌عوه‌تی كردم . كوڕه چوارده ساڵانه‌كه‌ی ژنێكی به ته‌مه‌نی له خنكان له گۆماویكدا ده‌رباز كردبوو، چه‌ندین میدالیای زێڕیان به‌سه‌ر سینگیه‌وه هه‌ڵواسیبوون رۆژنامه‌كانی ئه‌و شاره‌ش، به شانازیه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌یان نووسی ،له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك ، به كارێك دانانرێت، شایانی رێزلێنان بێت . كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێره‌ش، ره‌نگه پێیوابێت ، ئه‌وه ئه‌و دكتۆره ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بینیوه، حیسابی ئه‌وه ناكات ژنێك له‌سه‌ر بۆردی فڕۆكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا ، چه‌ند زیانی مادی و مه‌عنه‌وی پێده‌گه‌ێنێت، هه‌ندێكجار ده‌بێت ، له ناوه‌ڕاستی رێگا بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه ، كه‌م و كورتی زۆره، رێزلێنان هه‌ندێكجار بۆ كه‌سانێك ده‌كرێت، كه گه‌وره‌ترین زیانیان به‌مێژوو ، داهاتوو ، ناوبانگی ئه‌م گه‌له گه‌یاندووه ! مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت، كه‌سانی زۆر جوان ، كرده‌وه‌ی مرۆڤانه‌ی به‌رز ، داهێنان ، به هیچ دانانرێت : ئه‌مه‌ش گه‌لێك نا‌ئومێد ده‌كات . ده‌قی وتاری مامۆستا جه‌عفه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م لینه‌كه‌وه بخوێنه‌ره‌وه...
هاوڵاتی نیردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، به‌بۆنه‌ی یادی (3 ساڵه‌ی) خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان له ساڵی ٢٠١٩، له تویتێكدا داوای له خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان کرد، له توندوتیژی و ئاڵۆزی زیاتر دووربكه‌ونه‌وه‌و ده‌ستخۆشی له هێزه عێراقییه‌كان کرد، کە پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن. هەروەها ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانی ئاشتییانه، بنچینه‌ی دیموكراسییه و داوایان لە هەموو لایەک کرد بە خۆ دورگرتن لە توندووتیژی و پێش‌گرتن لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان. ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ تشرینییەکان لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست کە تیایدا داوای حکومەتێکی سەربەخۆ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەدوور لە گەندەڵیان کرد، کە بتوانێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات. هەروەها خۆپێشاندانی تشرینییه‌كان لە رێگەکانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژیان تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار فرۆشراوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ" لەمانگی ئابدا بڕی ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوت فرۆشراوە و بڕی داهاتی پەیداکراو لە فرۆشتنی ئەم نەوتە بریتی بووە لە هەشت ملیار ٧٧٣ ملیۆن دۆلار. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا باس لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە کە لە مانگی ئەیلولدا بڕی ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٤٢١ بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە هاوکات کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بڕی ٢ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ١٨٠ بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە. هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، تێكڕا لە مانگی ئابدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٨٨ دۆلار و ٨٣ سەنت فرۆشراوە بەمەش داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلولدا هەشت ملیار و ٧٧٣ ملیۆن دۆلار بووە.
هاوڵاتی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/10/2022 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد. له دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست. لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌نده‌لاوی سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به دیداری به‌ڕێزیان ده‌ربڕی. تاوتوێکردنی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕه‌چاوکردنی ماف و داوا ڕه‌واکانیان.
هاوڵاتی ئیلیۆن مەسک بەڕێوبەری کۆمپانیای تێسلا ڕۆبۆتی ئۆپتیموس نمایشدەکات کە دەڵێت نرخی لە ئوتومبێلێک کەمتر دەبێت. مەسک لە پێشەنگایەکی تایبەت بە بەرهەمەکانی تێسلا ڕۆبۆتی ئۆپتیموسی نمایش کرد و ڕایگەیاند ئامانجیانە بە زوترین کات ڕۆبۆتێکی بەسودی هاوشێوەی مرۆڤ دروست بکەن. ئەم نمونەیەی کە نمایشکرا توانی چەند هەنگاوێک بڕوات و سندوقێک بەرز بکاتەوە و گوڵێک ئاوبدات و سەماشی کرد. مەسک وتیشی بە نرخێکی کەمتر لە 20,000 دۆلاردەیفرۆشن وپێشبینی دەکرێت کە نرخەکەی زۆر کەمتر بێت لە ئۆتۆمبێلێک. هەروەها ئیلیۆن مەسک باسی لەوەش کرد کڕیارەکان دەتوانن ڕۆبۆتەکانیان پێ بگات دوای داوا کردنیان بەڵام هێشتا بۆ فرۆشتن نییە و لەوانەیە لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا،دەست بە فرۆشتنیان بکرێت دوای ئەوەی گەشەیان پێدارا بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر.
عەمار عەزیز ئەمڕۆ١ی تشرینی یەکەم شەش خێزانی ئاوارەی ئێزیدی کە خەڵکی شەنگال بوون گەڕانەوە کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر سەربە ناحیەی گرعوزێر لەسنوری شەنگال . حامد مچۆ، خەڵکی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدرە بە هاوڵاتی ی وت"گەڕانەوەی ئاوارەکانی دهۆک بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، ئەمڕۆ١ی تشرینی یەکەم شەش خێزانی تر گەڕانەوە ناوەندی سیبا شێخ خدر، ئەمە لەکاتێک دایە لەماوەی دوو حەفتەدا ژمارەی خێزانە گەڕاوەکان گەیشتووە سەرووی٣٠ خێزان، جگە لەمەش ژامارەیەک خێزانی تر شوێنی خۆیان پاککردوەتەوە و لەم رۆژانە دەگەرێنەوە" حامد مچۆ ووتیشی"گەڕانەوەی ئەو خێزانانە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەئێستادا دۆخی ناوچەکە لەرووی ئەمنی یەوە باشە، هاوکات خزمەتگۆزاری وەکو ئاو و کارەبا کێشەیان نیە، لەهەمووشی گرنگتر ئیتر خەڵک بێزاربووە لەژیانی کەمپ و دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان"
هاوڵاتی سوپای عێراق لە پلانیدایە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات بۆ بەرپەرچ دانەوەو ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا‌و ئێران . فەریق روکن مەعن سەعدی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تورکیا و ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بەکاردەھێنن بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ،هەر بۆیە ھەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا چەکی بەرگری ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک بۆ سەر سەروەری عێراق. ڕاشیگەیاند دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان بۆتە جێی بایەخی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری. هەروەها فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینکردنی، لە داھاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی دەرەکی بدرێتەوە.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یاندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلای ژن کە لە بەرانبەر پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین چالاکیان ئەنجامدا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاندووه "هاوڕێکانمان سارا گۆیی و روکەن زەلال، بە رێبازێک کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئاگاداری نەبوون و لێی تێنەگەیشتن، شەوی ٢٦ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین و چالاکیان کرد و دەوڵەتی داگیرکەریان تووشی شۆک کرد. بە دەمانچەی خۆیان چوونە سەر دوژمن، رێگەیان نەدا کە پۆلیس لە قولەکە شتێک بکات، یەکسەر لێیاندا و دواتر بە بە چەکەکانیان لەدژی دوژمن چالاکیان کرد و چالاکی گیانبازیان گەیاندە گەورەترین ئاست. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: فیداییەکانمان، لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی چالاکیەکەیان بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو، بێکەموکورتی و بە خوڵقێنەری بەرز، بە شێوەیەکی بێوێنە ئەنجامدا. وەک تیمێکی گەریلای خۆسەر، بە پلانسازی خۆیان دڵسۆز بوون، لە هەمان کاتدا بارودۆخەکەیان بە شێوەیەکی باش شیکردەوە و چالاکیەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. هه‌په‌گه جه‌ختیش له‌وه‌ده‌کاته‌وه: ئامانجەکەیان بە وردی دەستنیشان کرد و بە ژیری لێیاندا. لەو پۆلیسانەدرا کە لە ئەرکی تایبەتدا بوون بۆ ئاسایشی بیرۆکراسی دەوڵەت. سەرەتا هێرشیان نەکردە سەر هێزەکانی دوژمن، هێرشیان کردە سەر ئەو پۆلیسانەی کە لەسەر باجی خەڵک دەژین. ئەم چالاکیە فیداکارییە گورزێکی قورسی لە دوژمن داوە، کە لە لێدوانی شایەتحاڵەکاندا دیارە. بەڵام وەزیری کاروباری تاوانەکانی حکومەتی شەڕی تایبەت وەک هەمیشە ژمارەی قوربانییەکانی شاردەوە. بەپەلە چووە شوێنی چالاکییەکە و هەوڵیدا ئەنجامی ئەو چالاکیە و کوژراوەکان بشارێتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش درک بەوە کرا کە زیانەکانی دوژمن زۆر زۆرن. چالاکییەکە ئەنجامێکی باشی بەدوای خۆیدا هێنا کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سەربازی و سیاسییەوە دوژمنی هەژاند. ئەوان فەرماندەی دڵسۆزمان بوون کە میتۆدی گەریلا یئاپۆیی نۆژەنیان لە شارەکاندا جێبەجێ دەکرد. گوایە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە پشت بە 'هەواڵگری سەربازی و تەکنەلۆژیای سەربازی' دەبەستێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرخۆدانی گەریلاکانی کۆتایی پێهێناوە. وایلێهاتووە کە بڕوای بە درۆکانی خۆی هەیە و لەڕێگەی میدیای تایبەتی جەنگی خۆیەوە، پڕوپاگەندە دەکات کە گوایە 'تەنانەت ناهێڵین تەقەیەک لە ناو شارەکاندا بکرێت و پارتەکەمانیان تەواو کردووە'. ڕۆژانە لە چیاکانی کوردستان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر ڕۆڵەکانی قارەمانی گەلی کورد و شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و دەیەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە خۆفرۆشە ناوخۆییەکان پیلانگێڕی لەناوبردن بە ئەنجام بگەیەنێت. لە كاتێكدا كە بانگەشەی ئەوە دەکات كلیلی خستووەتە دەستی، دوو هاوڕێممان بە چەك و ئۆتۆمبێلی پڕ لە تەقەمەنیەوە چوونە ناوچەیەك كە دوژمن بە تەكنەلۆژیای مۆدێرن تەنیبووی؛ جارێکی تر نیشانیان دا کە پەکەکە تێک‌ناچێت، ئەم شێوازەیان بە دۆست و دوژمنانی سەلماند. هێز و ئازایەتی و ئیرادە و بڕوای بە خۆیان و سەرکەوتنی پارتیان نیشان دا و بە ئیرادە و چالاکیان سەرکەوتن. لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە باسی لە ناسنامە و ژیان و چۆنیەتی بەشداریکردنی هەردوو شەهیدەکەی بۆ ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد. سارا تۆڵهەڵدان هاوڕێ سارا لە قەزای قلەبانی شرنەخ لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی عەشیرەتی گۆیی. لە خاکی پیرۆزی بۆتان بە هۆشیاری و کلتوری کوردایەتی گەورە بووە، بەڵام لە منداڵی‌دا ناچار بووە ڕوو بکاتە شارە گەورەکەی تورکیا، لەوێ کار بکات. لە لاوێتیدا رەنجدەری ناسی و رەنجدەری و کاروخەبات و ماندوونەبوون دیارترین سیماکانی کارەکتەری ئەو بوون. لەگەڵ ئەوەی لە میترۆپۆلەکان بوو، بەڵام هەمیشە مێشکی لەلای نیشتمان و شاخ و هاوڕێکانی لە شاخدا بوو. تەنانەت لە منداڵیشدا دەیویست ببێتە بە گەریلا، هەمیشە بە خەونی گەریلا گەورە بووە. هەرچەندە هەمیشە پێیان دەگوترا 'تۆ بچووکیت، نا‌توانیت' و ڕێگری لێدەکرا بەشداری بکات، بەڵام کاتێک کاتی هات، بە دەستپێشخەری خۆی چووە سەر شاخ و بوو بە گەریلا. یەکەم هەنگاوی ناوە بۆ ئامانجەکەی؛ بێ دوودڵی و بێباکی و بە دڵەوە بەشداری لە ژیانی گەریلای پیرۆزدا کرد. بە خۆشەویستی و خۆشی و سۆز و جۆش و خرۆشەوە پەیوەندی بە ژیانەوە کرد. هاوڕێ سارا ئێدی لەو شوێنە بوو کە بە دڵ پێشوازی لە هەموو شتێکی دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاکانەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ جێگەی خۆی لە هێزە تایبەتەکاندا گرتۆتەوە. لە پرۆسەی مەشق و ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی سارا (ساکینە جانسز) کە یەکێک لە سەرکردە و دامەزرێنەرانی پارتیمان بوو، فێری کلتور و شێوازی ژیانی پارتی بوو، کە لەگەڵیدا مانەوە و یاوەری بوون و مانادارترین ڕۆحانیەتیان لێوە فێربوون. حەقیقەتی ژنێکی ئازاد لە کەسایەتی هاوڕێمان ساکینە جانسز لەودا بەرجەستە بوو، بۆخۆی کردە ڕێبازی ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانە. روکەن زەلال هەڤاڵمان روكن لە رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە و لە قامیشلۆ گەورە بووە. لە بەرامبەر فشارەکانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کورد و خەڵکی ناوچەکە، لەگەڵ شۆڕشی ئازادی لە ڕۆژئاوا، زیاتر لە گەریلا نزیک بووەوە. چالاکانە بەشداری خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕۆژئاوا دەکات، بەڵام هەمیشە سەرنجی لەسەر شاخ بوو، لەسەر ژیانی ئازاد لە شاخەکان. ئەو دەیزانی کە گەورەترین مەترسی لەسەر بوونی کورد دەوڵەتی تورکە کە دڕندەیە و بۆ شەڕی دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باکووری کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٤ هاتە چیاکانی ئازاد. دوای مەشق و ڕاهێنانی شەڕڤانانی نوێ، لەسەر بنەمای پێشنیازی پەیوەندیکردن بە هێزە تایبەتەکانەوە دەستی بە مەشق و ڕاهێنانی بنەڕەتی کرد. بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە هێزە تایبەتەکانەوە وتی؛ "دەتوانم بڵێم لە هێزە تایبەتەکان خۆم ناسی، گەڕانم بۆ چالاکی فیدایی بە چالاکییەکانی هەڤاڵ دۆغا و هەڤاڵ زنار دەستی پێ‌کرد. لەبەر ئەوەی ئەم دوو هەڤالەم ناسی. لەگەڵ هەڤاڵ دۆغا لە یەک پەروەردەدا بووین و ڕاهێنانم وەرگرت و لە هەمان ناوەندیش لەگەڵ هەڤاڵ زنار ماینەوە. مانەوە و پەیوەندیکردن بەم هاوڕێیانەوە کاریگەری زۆری لەسەر من هەبوو." هەڤاڵ روکن لە هەموو مەشق و ڕاهێنانەکاندا سەرکەوت و ئەوەی فێر بوو پێشکەش بە هەڤاڵانی کرد. هەرچیەک فێربوو لە پەروەردەدا بەم شێوەیە و زیاتریش پێشکەش بە هەڤاڵانی کرد. لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی تێکۆشان‌دا کاری کرد. هەموو ئەرکێک کە رێکخستن پێیدا وەک دەرفەتێک بینی و ویستی چالاکی فیدایی ئەنجام بدات. لینکی چالاکییەکە: https://hawlati.co/page_detail?smart-id=25545
هاوڵاتی لە بەیاننامەکەی شیلی و ئیسپانیادا داوا لە دەسەڵاتدارانی تاران کراوە، چیتر توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران بەکار نەهێنێت و بە پێی قسەکانی رۆبێرت مالی، 54 وڵات ئەو بەیاننامەیان واژوو کردووە. ئەو دەڵێ: کاتی ئەوە هاتووە کە بەرپرسانی ئێران گوێبیستی ئەو داواجیهانییە بن و کۆتایی بە توندوتیژی بێنن، هاوکات رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، لەگەڵ ئاماژەدان بە بەیاننامەی وڵاتانی شیلی و ئیسپانیا، رایگەیاند "54 وڵات داوایان لە ئێران کردووە کۆتایی بە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران بێنێت". میشێل تیلۆر، نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لیژنەی مافی مرۆڤ، لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەمەریکا و 53 وڵاتی دیکە داوا لە ئێران دەکەن لێکۆڵینەوەی بەپەلە، تەواو، بێلایەن و ئاشکرا لەبارەی دۆسیەی کوژرانی مەهسا [ژینا] ئەمینی ئەنجام بدات". نوێنەرەکەی ئەمەریکا هەروەها رایگەیاندووە، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێ توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپێشاندەران نەبینێت". ئەو دووپاتیکردەوە، "ئەمەریکا پشتیوانی خەڵکی ئیرانە". لە بەیاننامەی ئەو 54 وڵاتەدا هاتووە، "زۆر بە رژدی داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکەین بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بەو خۆپێشاندەرانەی کە داوای مافی ئازادیی بیروڕا دەکەن، کۆتایی پێبێنێت و چیتر توندوتیژی و هەڵاواردنی ژنان درێژە پێنەدات". 15 رۆژە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی ئێران و سەرکۆنەکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تارانەوە، بەردەوامە. زۆربەی خۆپێشاندانەکان توندوتیژیان لێکەوتووەتەوە بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 100 خۆپێشاندەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی ماوەی بڕیاری هەڵگرتنی باج و رسوومات لەسەر 14 ماددەی خۆراكی رادەگەیەنێت و دەشڵێت کە بڕیارەکە تا کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانە و لەوێ بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژكردنەوەی یاخود دانانەوەی باج و رسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەدرێت. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووه: "رۆژی هەینی 30-09-2022، دوایین رۆژ بوو بۆ بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنی باج و رسوومات لەسەر ماددە سەرەکییە خۆراكییەكان و دەبوو لە رۆژی شەممە 01-10-2022 باج و رسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان دابنرێتەوە، بەڵام جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و رسوومات لەسەر 14 ماددەی سەرەکیی خۆراكی درێژ كرایەوە." بە گوتەی ساماڵ عەبدولڕەحمان، یەکەم بڕیاری هەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ماددە خۆراکییەکان لە ناوەراستی مانگی نیسانی ئەمساڵ بوو و مانگی حوزەیران تەواو بوو، بەڵام هەمان مانگ "لە پێناو هەرزانبوونی" نرخی ئەو ماددە سەرەکییانە و خۆراک لە بازارەکاندا بڕیارەکە بۆ 30-09-2022 درێژ کرایەوە. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد: بڕیارەکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بووژاندنەوەی بازاڕ هەبووە و جووڵەی بازرگانیی بۆ هەرێمی کوردستان زیاد کردووە و بڕێکی زۆری ماددەکان لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵگیراون و وایکردووە نرخی ئەو ماددە خۆراکییانە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە لە بازاڕەکاندا بەرز نەبێتەوە کە لە زۆربەیاندا نرخ بەرزبووەتەوە و قەیرانی خۆراکیان هەیە. لەبارەی کۆتاییهاتنی کاتی درێژکردنەوەی بڕیارەکە یان هەڵگرتنیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بە فەرمانی وەزیری بازرگانی کاتی بڕیارەکەیان درێژ کردووەتەوە. تا ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەبارەی هەڵگرتن یان دانانەوەی باج و رسومات لەسەر ماددە خۆراکییەکان دەدات، ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت.
