ده‌سته‌ی گه‌نجانی ژیاندۆست سبه‌ینێ له‌و شوێنه‌ی 5 پێشمه‌رگه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا گردبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن هه‌مووان به‌شداربن تا په‌یامێك بده‌نه حكومه‌ت. ده‌قی ئاگادارییه‌كه.. ئاگاداری و بانگهێشتنامه، بۆ خه‌مێكی نیشتیمانی… هاووڵاتیانی ئازیز… سبه‌ی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٢، كاتژمێر ٣ بۆ ٥ی پاش نیوه‌ڕۆ، له ته‌نیشت جاده‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان ــ سلێمانی، نزیك گوندی (حه‌سه‌ن گه‌وره)، له نێوان هه‌ردو گوندی (سیاره و چناره)، واته رێك له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه دوێنێ، ١ی ١٠ی ٢٠٢٢، به روداوی هاتوچۆ، ٥ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، ته‌عزێ و فاتیحاخوێندن بۆ گیانی ئه‌و قوربانیانه‌و ته‌واوی قوربانیانی رێگای كه‌لار-سلێمانی (رێگای مه‌رگ) داده‌نێین. به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و شه‌رمه‌زاركردنی حكومه‌ت، كه زیاتر له ده ساڵه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات و ئاماده نییه ئه‌و رێگایه ته‌واو بكات، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كده‌نگی و پشتیوانی شۆفێران و هاووڵاتیان. لێره‌شه‌وه وه‌ك تكایه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می هاووڵاتیانیش له هاوخه‌می چه‌واشه‌كارانه‌و فه‌یسبوكی و بێكرداری به‌رپرسان نه‌چێت، داوا له هه‌مو مرۆڤێكی به‌رپرسیارو دڵسۆز ده‌كه‌ین، له هه‌موو ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگاكه یان له هه‌ر شوێنێكی تره‌وه، كه ده‌توانن بگه‌ن و ئاماده‌بن، وه‌ك چۆن پرسه‌و ته‌عزێ بۆ خۆشه‌ویستان و ئازیزانی خۆیان داده‌نێن و به پێوه‌ده‌وه‌ستن و بۆ چه‌ندین رۆژ ده‌ستبه‌رداری كاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌به‌ن، هه‌ر ئاواش ته‌شریف بهێنن و به‌شداری ئه‌م چالاكییه بكه‌ن و هاوكاربن له دروستكردنی گوشار بۆ ته‌واوكردنی رێگاكه. به تایبه‌ت داواكارین كه‌سوكاری قوربانیان ئاماده‌ییان هه‌بێ. (بێگومان سه‌ركه‌وتن و شكستی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانمان، چه‌نده به‌نده به ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی حكومه‌ته‌وه، هێنده‌ش له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه ئایا تا چه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاووڵاتیان هاوخه‌می یه‌كتر ده‌بن و پێكه‌وه داكۆكی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وه ئێوه‌ی به‌ڕێزن ده‌توانن به ئاماده‌بونتان مانا‌و قورسایی به‌م چالاكیه بده‌ن) تێبینی: یه‌ك: رێگاكه داناخرێ، چونكه پێمان وایه بۆ شۆفێران و سه‌رنیشینان هیچی تێناچێت ئه‌گه‌ر به ویستی خۆیان ٥ خوله‌ك دابه‌زن و به‌شداری فاتیحاخوێندن و مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن. دوو: كورسی بۆ دانیشتنی به‌شداربوان داده‌نرێ. سێ: پۆسته‌رو بڵاوكراوه ده‌درێت به هاتوچۆكه‌ران. چوار: دوای مه‌راسیمه‌كه، له هه‌مان شوێندا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ین، له‌م رووه‌وه داوا له مێدیا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین بفه‌رموون هاوكارو به‌شداربن. ده‌سته‌ی گه‌نجانی ژیاندۆست ٢ی ١٠ی ٢٠٢٢
هاوڵاتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له شارێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ راگه‌یاندوه، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له‌شاری لیمان كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌دوای راگه‌یاندنی چوار ناوچه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر روسیا دێت، كه ئه‌و بڕیاره‌ی روسیاش ناتۆ‌و به‌شێكی زۆر وڵاتانی جیهانی نیگه‌ران كرد‌و داوایان كرد، روسیا پێشێلكارییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا راگرێت.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردەوە. کەمێک پێش ئێستا، سوپای پاسداران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی گوندی وەردێی لە سنوری شارۆچکەی چۆمانی كرد، کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارۆچکەی چۆمانەوە دوورە و زیانێکی زۆری بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیاند. ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی نۆ ڕۆژە بە چڕی سنوری باڵەكایەتی و برادۆست تۆپباران دەكات و ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان
هاوڵاتی بۆ پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 50 هەزار کەس لە شاری تۆرنتۆ-ی پایتەختی کەنەدا رێپێوان و خۆپیشاندانیان کرد. پۆلیسی شاری تۆرنتۆ پشتڕاستی کردوەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی 50 هەزار کەس لەو شارە رێپێوان و خۆپیشاندانیان کردوە. رۆژی شەممەی رابردوش لە 200 شاری گەورەی ئەمریکا، ئەوروپا، ئۆسترالیا، ژاپۆن و کۆریای باشور خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوەچو. بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکە کلیک لێرە بکە لە پایتەختی کەنەدا 50 هەزار کەس دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندانیان کرد ئێستا
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢/١٠/٢٠٢٢لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان." دوای ئەوەی چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨/٩/٢٠٢٢ ئێران لە ڕێگەی ٧٣ موشەکی بالیستی و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی فراوانی کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و پردێ و گوندی زڕگوێز، بەهۆیانەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و چەندین ناوەندی جیهانی و وڵاتانیان بەدوای خۆیاندا هێنا، هەروەها نیگەرانیی تووندی نێوخۆییان لێکەوتەوە. هەفتەی رابردووش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد و یاداشتنامەیەکی تووندی ناڕەزایەتیی رادەستکرد. هەر بۆیە ئەمڕۆلیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان."
هاوڵاتی ئەمەریکا .. بەهۆی زریانی ئیانەوە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن زریانی ئیان کە لە رووی بەهێزییەوە ریزبەندی چوارەمی هەیە و بە خێرایی ٢٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گەشتە وشکانی.بۆتە هۆی زەرەرو زیانێکی زۆر و لە ئێستادا گەیشتۆتە کارۆلینای باشوور. بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، زریانی ئیان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گرتووەتەوە و ئێستاش گەیشتووەتە کارۆلینای باشوور، بەهۆیەوە تا ئێستا “77 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و زیانی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریشی بە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیاندووە.” لە میدیاکانی ئەمریکاوە مردنی 77 دانیشتووی فلۆریدا بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە” ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا ریگەیاندبوو "زیاتر له 10 هه‌زار کەس بێسه‌روشوێن تۆمار کراون کە ئەگەری زۆرە زۆرێک لەوانە لە شوێنی داڵدەدان سەلامەت بن یان بە شێوەیەکی تر بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و تەلەفۆنەوە نەتوانرێت دەستمان پێیان بگات و تیمەکانمان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوایاندا". ئەمەش لە کاتێکدایە زریانی ئیان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە یەکەم رۆژی‌دا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و ئەمەش وای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن کەس بێکارەبابن وهێڵی ئاسمانیی ئەمریکا ناچاربوو نزیکەی ٦٠٠ گەشت هەڵبوەشێنێتەوە لەو بارەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەی کارەساتی لە فلۆریدا دەرکرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە بودجەی فیدراڵی و رایگەیاند، زریانەکە زیانێکی زۆری بەو ناوچەیە گەیاندووە، ئاوەدانکردنەوەی چەندین مانگ و ساڵ دەخایەنێت.
هاوڵاتی نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران گەیشتە نزیکەی 34 هەزار تمەن ,و نزمترین بەهای میژویی تۆمار دەکات بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە بەرزترین نرخی مێژویی ئەو دراوە لە وڵاتەکەدا. میدکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ نرخی هەر دۆلارێک لە وڵاتەکە گەیشتوەتە زیاتر لە 33 هەزار و 400 تمەن و ئەوەش بەرزترین نرخە کە ئەو دراوە لە بەرامبەر دراوی تمەن تۆماری کردبێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بنبەستی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران رابگەیەنێت ، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. کاردانەوەکانی مەرگی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کاریگەریی زۆری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەبوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەش بە هۆکارێکی سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر بەهای دۆلار ئەژمار دەکرێت. ئەمەش لە کاتیکدایە پێش خۆپیشاندانەکانی دو هەفتەی رابردو نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران لە نێوان 26 هەزار تمەن بۆ 27 هەزار تمەن بوە
هاوڵاتی سلێمانی ،دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە ژنێک کردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سكاڵای تۆماركردوە كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوە بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارەکان و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانراوە هه‌ردوو تۆمه‌تبارەکە بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێن. هەروەها هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، ج، س) و (ر، س، ع) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
هاوڵاتی وێنەی ئەو کەسانەی ژینا ئەمینییان دەستگیر کرد، بڵاو کرایەوە گروپی هاککەری بەکدۆر (3ackd0or) وێنە و زانیارییەکانی چوار کەسی بڵاو کردوەتەوە کە دەستیان هەبوە لە دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی لە شاری تاران. گروپەکە ناو و زانیاریی وردی چوار کەسی بڵاو کردوەتەوە کە دوانیان پلەیان ئەفسەرە و پیاوان، هاوکات دوو ژنیش بەرپرسیاربون لە گرتن و دەستبەسەرکردنی. ژینا ئەمینی رۆژی سێشەممە (13/9/2022) لە شاری تاران بە بیانوی نەگونجاوبونی جلوبەرگەکەی دەستگیر کرا و لە بنکەی پۆلیسی ئەخلاقی تاران جەڵتە لێیدا و دوای سێ رۆژ لە بێهۆشبون لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌دژی بۆردومانی وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ر عێراق، یاداشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ده‌قی یاداشتنامه‌كه... یاداشتنامه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕیزان : - نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - رێكخراوه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان - ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی فیدرال - په‌رله‌مانی كوردستان - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ (ئێران و توركیا)وه سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه و به فرۆكه‌ی جه‌نگی، موشه‌كباران و له‌شكركێشی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری و بۆته‌هۆی دروستبوونی په‌شێوی و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان، له‌ئه‌نجامدا سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. دوا كرده‌ی تاوانكاری و پێشێلكاریش رۆژی 28/9/2022 بوو، كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كرانه ئامانج و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك، بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیل كرا‌و له ئه‌نجامدا (18) شه‌هید و (46) برینداری لێكه‌وته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه خودی (فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زه‌مینی ئێران) به فه‌رمی رایگه‌یاند كه "له‌رێگا موشه‌ك و درۆنه‌وه (73) جار، له (60) شوێن، بنكه و باره‌گامان له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج". ئێمه وه‌ك فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پرسه و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. هاوكات به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، چونكه كرده‌یه‌كی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵكی سڤیل، ژن و منداڵ، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و شوێنی ژیان كراونه‌ته ئامانج. سه‌دان خێزان له زێدی خۆیاندا ئاواره‌بوون، دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوكردۆته‌وه‌و بۆته‌هۆی شێواندنی بازاڕ و راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ناوچانه‌دا. بۆیه داوای راگرتنی ده‌كه‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: - داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی توانای خۆیانه بیخه‌نه گه‌ڕ به مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و كرده تاوانكاریانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، كه مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ته‌واوی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. - داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاست پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. - داوا له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی جدی بنوێنن و هه‌موو هه‌ولێك بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌و به‌ده‌م لێقه‌وماوان و قوربانیانه‌وه بچن. فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی 2022-09-29 فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی Federation of Civil Society Organizations تۆڕێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشی قازانجنه‌ویسته، كه (12) رێكخراوی ناحكومی له‌خۆگرتووه و رۆژی (20-80-2006) له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و وه‌ك گروپێكی مه‌ده‌نی فشارئامێز هه‌وڵده‌دات له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی، مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناوی رێكخراوه‌كانی فیدراسیۆن : 1- سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ- DHRD 2- ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان PAY 3- په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن- KIE 4- رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان 5- ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ 6- رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری مه‌ده‌نی ARAN 7- رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان YADC 8- رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمك) 9- رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان- WOLA 10- رێكخراوی هه‌ڵوێست 11- رێكخراوی تیمی ئاشتی جڤاكی CPT 12- رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌مووان
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، چالاكیی دو گه‌ریلای ژن له دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له مێرسین له رێگه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وه بووه. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاویكرده‌وه سلێمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له لێدوانێكی نوێ سه‌باره‌ت به روداوی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌ستیاری پۆلیس له شاری مێرسین رایگه‌یاند؛ ئه‌و دو كچه گه‌ریلایه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به په‌ڕه‌شوت خۆیان گه‌یاندوه‌ته ناوچه‌كه. به وته‌ی سۆیلو له لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به روداوه‌كه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و دو گه‌ریلایه به په‌ڕه‌شوت له شاری منبج له باكوری سوریا هاتونه‌ته مێرسین و هێرشه‌كه‌یان دژی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی پۆلیس له‌و شاره ئه‌نجام داوه. لێدوانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كاتێكدایه كه پێشتر ناوی ئه‌نجامده‌رانی چالاكییه‌ی بڵاوكردبوه‌وه و دواتر هه‌په‌گه به راگه‌یه‌نراوێك رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی سلێمان سۆیلو ناوی هێناون له چیا و شاخه‌كانی كوردستان و دو گه‌ریلای دیكه ئه‌و چالاكیه‌یان ئه‌نجام داوه.
هاوڵاتی توركیا رایگه‌یاند هاورده‌كردن و وه‌رگرتنی غاز له ئێران راگیراوه‌و كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت: هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران پێویستی به چاكسازییه. كۆمپانیای بۆتاش بۆ كڕینی و رێكخستنی نه‌وت و غاز له توركیا، رۆژی شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه؛ هاورده‌كردنی غازی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌ی به ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته راده‌گیرێت. كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری راگرتنی وه‌رگرتن و هاورده‌ی غازی ئێرانی به كێشه بۆریی غازی نێوان دوو وڵاته‌كه ناوبردوه. بوتاش رونی كردوه‌ته‌وه دوای چاكسازیی له هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران هاورده‌كردن و كڕینی غاز له‌و وڵاته‌وه بۆ توركیا ده‌ست پێده‌كاته‌وه. به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی ئه‌مریكا، غازی ئێران ته‌نها له لایه‌ن توركیا و عێراق به‌كار ده‌هێنرێت و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ئه‌و دو وڵاته له یه‌ك ساڵدا به به‌های یه‌ك ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار غازیان له ئێران كڕیوه. توركیا گرێبه‌ستێكی 25 ساڵه‌ی كڕینی غازی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردوه كه ساڵی 2026 ئه‌و گرێبه‌سته كۆتایی دێت.
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (1/10/2022) له 151 شاری گه‌وره‌ی وڵاتانی جیهان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور و ئۆستراڵیا گردبونه‌وه و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. رادیۆ زه‌مانه بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكوانانی ئه‌و وڵاتانه و چالاكوانانی كورد و ئێران ناڕه‌زایه‌تی و گردبونه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. به پێی زانیارییه‌كانی رادیۆ زه‌مانه ژماره‌یه‌ك چالاكوان له ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور له به‌رده‌م باڵیۆزخانه و كۆنسوڵگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته و مه‌رگی ژینا ئه‌مینی و خۆپیشانده‌رانی 16 رۆژی رابردو، دروشمیان به‌رز كردوه‌ته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا. دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازی، لەسەر رێگەی سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی)، پێنج پێشمەرگە بە روداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، سەرۆکى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە و هاوسەنگەرانیان و دانیشتووانی سەید سادق دەکات. دەشڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەبەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت." رێگاى کەلار سلێمانى کە بەڕێگەى مەرگ ناسراوە و ماوەى 11 ساڵە پڕۆژەى دروستکردنى رێگاکە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا تەنها 55 لەسەدى پڕۆژەکە تەواو بووە و بە بەردەوامیش روداوى دڵتەزێنى هاتوچۆ لە رێگاکە رودەدات. لە چەند رۆژى رابردوش، بەشێک لە چالاکوانانى گەرمیان لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى کوردستان مانگرتنیان راگەیاند و ئاشکرایانکرد، لەماوەى چەند ساڵى رابردو نزیکەى 800 کەس لەو رێگەیە بەهۆى روداوەکانى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
