هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دەکات بەبۆنەی دووبارە دانانەوەی بە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هیوا سەرکەوتنی بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوە خواستووە". هەروەها رابەری بزووتنەوەش بە ناوی خۆی و حزبەکەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە و پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە. لە کۆنگرەی 12ـی بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی کە کامیل حاجی عەلی، تاکە كاندیدی رابەرایەتی حزبەکە نەیتوانی دەنگی زۆرینەی سادەی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستەکەی مایەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند:" لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت و ناخرێتە ناو یاسای بودجە". ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی شوباتی 2022، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند:" لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت و ناخرێتە ناو یاسای بودجە، بەڵکو کارکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی هەرێمەکان بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەدا کارکردن لە پڕۆژە تەواونەکراوەکان بەردەوامە کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پارەیان بۆ تەرخانکراوەتەوە و لەماوەیەکی دیاریکراودا تەواو دەکرێن. وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەشکردوە، لەم کاتەدا 6000 پڕۆژە جۆراوجۆر کاریان تێدا دەکرێت و هەنگاوەکانیش بۆ کارکردنەوە لە پڕۆژە راگیراوەکان بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتى فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند:" داعش لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت". مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند:"لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە رێکخراوی داعش هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت، هەندێک لایەنیش بنکەی سەربازی و ماڵی ئارامیان بۆ دابینکردون و تیایدا دەمێننەوە. مەزڵوم کۆبانێ باسی لەوەشكردوە، کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی و ئیبراهیم قوڕەیشی لەپارێزگای ئیدلیب "مانای وایە داعش لەناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی هەسەدە هاوکاری و پاسەوانی دەکرێت". ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک گروپی چەکداری و لایەن کە خۆیان ناوناوە "بەرگری میلیی و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن"، بنکەی سەربازی و ماڵی ئارامیان بۆ چەکدارانی داعش دابینکردوە و تیایدا دەمێننەوە. بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3-2-2022 ژمارەیەک هێزی ئەمریکی گەیشتنە گوندی ئاتما لە پارێزگای ئیدلبی سووریا و خانووەیەکیان گەمارۆدا. هێزە ئەمریکییەکە دەیویست ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی کە چەند نازناوێکی دیکەیشی هەیە وەک ئەبو عەبدوڵڵا قەرداش دەستگیربکەن، بەڵام وەکو سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جێگرەوەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رەتیکردووەتەوە خۆی بەدەستەوە بدات و خۆی تەقاندووەتەوە، لەگەڵ خۆیشیدا چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوشتووە.
هاوڵاتى یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند:" داوا دەکەین دەسەڵات "بەشێوەیەکی جددی و کرداری خەمی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هاوڵاتیان بخوات و سیاسەتی بێمنەتی و فەرامۆشكردن وازلێبهێنێ و هەڵمەتێكی خێرا بگرێتەبەر بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە كوشندانە". ئەمڕۆ شەممە 5-2-2022، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە بۆنەی (28) هەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی حزبەکەیان پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەکردوە، "دڵسۆزانە و خەمخۆرانە ڕۆڵی کارا و کاریگەری لە هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و عێراقدا دەبینن ، لە کایە کۆمەڵایەتیەکانیشدا هەنگاوی بنیاتنەرانەی ناوە و ڕووبەڕووی دیاردە دزێوەکان بۆتەوە و بەکردار چاکسازی کۆمەڵگەیی ئەنجامداوە.. دەتوانین بڵێین یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە". ئەوەش هاتووە، "دیمەنەکانی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق، بەداخەوە جێگای ئومێد و دڵخۆشی نین، پەرتەوازەیی و دوو قسەیی و ماڵجیایی سیاسی قوڵتر بۆتەوە و خەڵکی کوردستان و عێراقیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر هەستی پێدەکەن ، لە جیاتی کارنامەیەکی نیشتمانی هاوبەش بەدوو کارنامەی جیاوازەوە لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەکەن". یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی دۆخی هاوڵاتیانیش ئەوەی خستوەتەڕو، "دابینکردنی خزمەتگوزارییەكان لە جاران كەمتربوونەوە ، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاو و كارەبا و نەوت و غاز ، لەهەمانکاتدا باج و خەراج لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەکەن ، دواكەوتنی موچەش وەك ساڵانی رابردوو هەر بەردەوامە ، لەکاتێکدا نرخی نەوت بە جۆرێک بەرزبۆتەوە کە بە ئاسانی دەتوانرێت موچەی تەواو لە کاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن بدرێت". باس لەوەشکراوە، داوا دەکات دەسەڵات "بەشێوەیەکی جددی و کرداری خەمی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هاوڵاتیان بخوات و سیاسەتی بێمنەتی و فەرامۆشكردن وازلێبهێنێ و هەڵمەتێكی خێرا بگرێتەبەر بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە كوشندانە ، بە پێچەوانەوە بێهیوایی و بێمتمانەیی لە نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا زیاتر دەبێت و بێزاری و ناڕەزایی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەش پەرەدەسەنێت و چارەنووسێكی خراپ چاوەرێمان دەكات."
هاوڵاتى موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پهیوهندى به مهسعود بارزانییهوه کرد و رایانگەیاند:" جەخت لە "هاوپەیمانێتیی ستراتیژی" و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکەنەوە". مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، جەخت لە "هاوپەیمانێتیی ستراتیژی" و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکەنەوە. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای تویتەکەی شەوی رابردووی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمڕۆ دێت. لە تویتەکەی سەدردا هاتبوو، "ئەگەر بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانی هاوپەیمانمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، تەنانەت هەموو بەربژێران بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکساز دەکەم دەنگی پێ نەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین." دەقی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی:... سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.
هاوڵاتى ئهمڕۆ له قهڵادزێ زیاتر له 300 کهس رایانگهیاند بڕێکى زۆر پارهیان لاى خاوهن نوسینگهیهکه و بهناوى کارهوه پارهکانیان ناداتهوه. هاوکات خاوهنى نوسینگهکه ئیفلاس بونى خۆى راگهیاند. ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، زیاتر لە 300 کەس لە قەڵادزێ کە پارەیان لای خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵۆگۆڕی دراوە لەبەردەم نوسینگەکە کۆبونەوە. ڕەسول عومەر خاوەنی نوسینگەکە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بەهۆی لەدەستدان و خواردنی پارەیەکی زۆرمان لای هەندێک کەس، بۆ ماوەیەکی کاتی ئیشوکارەکانمان ڕادەگرین". ئهم راگهیاندراوه له پهیجى قهڵادزێ بڵاوکراوهتهوه و تا ئێستا زانیارى دیکهى لهسهر نییه. ئهمهش لهکاتێکدایه له ملوهى رابردوودا له رانیه و قهڵادزێ کهسێک بهناوى سلێمان ههڵشۆیی پاره و سهیاره و مهڕو ماڵاتى ژمارهیهکى زۆرى خهڵکى ناوچهکهى برد و لهئێستادا دهستبهسهره.
هاوڵاتى بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند:" ئهمڕۆ ئاسمان ههوری تهواو دهبێت له زۆربهی كاتهكاندا لهگهڵ ئهگهری نمهبارانی پچڕ پچڕ و بهفرێكی كهم لهناوچه شاخاویهكان دهبارێت". ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان رایگهیاند:" بهرزترین پلهی گهرما 12 پله و نزمترین پلهی گهرماش 4 پله دهبێت، خێرایی باش لهنێوان 5 بۆ 10 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا دهبێت". بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبهی یهكشهممه ئاسمان لهنێوان ههور بۆ نیمچه ههور دهبێت لهگهڵ ئهگهری بارینی نمهبارانی پچڕ پچڕ بهتایبهتی لهناوچه شاخاویهكان.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لەئێستادا گرەو دەکرێت لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق، بۆیە باوەڕم وایە دیموکراسی پارێزراوترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات ". ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، مستەفا کازمی لە وتارێکدا لە ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم رایگەیاند:" لەئێستادا گرەو دەکرێت لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق، بۆیە باوەڕم وایە دیموکراسی پارێزراوترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی گەلان". لە پەیامەكەیدا مستەفا كازمی وتیشی:" ئێمە روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوینەوە، بەڵام ئامانجی هەمومان ئەوەیە عێراق ببێتە یەکێک لە وڵاتە سەرکەوتوەکان". بڕیارە، رۆژی 7ی شوباتی 2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، كه لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕكابهرییهكى بههێز هەیە.
هاوڵاتى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایگهیاند:"چارهسهرى دۆخى ئێستاى عێراق، حكومهتى تهوافوقى نییه و عێراق نابێت بگهڕێتهوه بۆ شكستهكانى ڕابردوى". ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لەمەراسیمی شەهیدی عێراق (ساڵڕۆژى شەهیدبونی محەمەد باقر ئەلحەکیم) ڕایگهیاند: "ئێستا عێراق لەبهردهم قۆناغێکی نوێدایەو ئامادەیە ببێتە ڕوگهى ناوچهكهو جیهانیش". حهلبوسى ئهوهشى وت:"عێراق ئەمڕۆ لەقۆناغێکی نوێدایەو چارهسهرى دۆخهكهش حكومهتى تهوافوقى نییهو ناشبێت عێراق بگهڕێتهوه بۆ شكستهكانى ڕابردوى، بۆیه دهبێت پەرلەمان پێداویستی بەپەلە جێبەجێبکات".
هاوڵاتى سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر ڕایگەیاند:"بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین". دەشڵێت:"بە فەرمانی رێبەری رەوتی سەدر دانوستاندنەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان رادەگرن". ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"لەسەر داوا و فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان رادەگرن، هەروەها دەشڵێت، "بەشداری لە دانیشتنی رۆژی 7ـی مانگ ناکەین پەرلەمانتارانمان ئامادەی دانیشتنەکە نابن." حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیارەکەیان حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناگرێتەوە". بڕیارە، رۆژی 7ی شوباتی 2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، كه لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕكابهرییهكى بههێز هەیە.
هاوڵاتى سوپای ئۆکرانیا دەستی کردووە بە مەشقی سەربازیی بۆ ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی ناردووە، بۆ ئەو جەنگەی لەگەڵ روسیا دەستیان پێكردووە. ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند:" دوێنێ هەینی 4ی کانوونی دووەمی 2022، سوپای ئۆکرانیا دەستی کردووە بە مەشقی سەربازیی بۆ ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی ناردووە، بۆ جەنگان دژی ڕووسیا. ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاند:" بەشێک لە سەربازانی سوپای ئۆکرانیا، لە شاری یاڤۆریڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، مەشقی سەربازییان بۆ چەکە ئەمریکییەکان کرد، کە پێک دێت لە موشەکی دژە تانک، موشەک هاوێژ و چەکی دیکە. ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکانە بەشێکن لەو پاکێچە 200 ملیۆن دۆلارییەی ئەمریکا، کە بۆ پاڵپشتیی ئۆکرانیای ناردووە لە جەنگان دژی ڕووسیا. لەبارەی چەکەکانەوە، ئەندری بێستیوک، وتەبێژی ستافی جەنەڕاڵی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "چەکەکان یارمەتیی وەستان و وێرانکردنی لۆرییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەدات، هەروەها ئەو بینایانەش وێران دەکات، کە سەربازە ڕووسییەکان خۆیانی تێدا دەشارنەوە". ئەمریکا، رووسیا بە هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی فێڵی مەیدانی و درووستکردنی هێرشی سەربازیی ساختە بۆ سەر خاکەکەی تۆمەتبار دەکات، تاوەکو بەو بیانوەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا، کریملن و وەزارەتی بەرگریی رووسیا تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و بە هەوڵدان بۆ شێواندنی راستییەکان ناویدەبەن.
هاوڵاتى هۆشیار زێباری رایگەیاند:" کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی بووەتەوە ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی فەرمی عێراقدا رایگەیاند: ''هەڵبژاردن زۆر شتی گۆڕی، گەلی عێراق قسەی خۆی کرد و هەموو هێزە سیاسییەکان باش لە پەیامی گەلی عێراق تێگەیشتوون و کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی بووەتەوە. کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئێمە وەک پارتی لەگەڵ هەموو هەوڵێکی چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکانین لە عێراقدا.'' هۆشیار زێباری دەشڵێت:''لەگەڵ یەکێتی ئێمە هاوپەیمانین و دوای سەرکەوتنیشم لە پۆستی سەرۆک کۆماردا هەر بە هاوپەیمانی یەکتر دەمێنینەوە.'' لەبارەی ئەوەی هاوپەیمانێتی پارتی و سوننە و رەوتی سەدر مەترسی بێت بۆ سەر حەشدی شەعبی، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرایکرد، ''گرەنتی دەدەن بەوەی پارێزگاری لە حەشدی شەعبی دەکەن، چونکە "حەشد دامەزراوەیەکی یاسایی رێزدارە."
هاوڵاتى موقتەدا سەدر رایگەیاند: "ئەگەر کاندیدى پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، تەنانەت هەموو کاندیدران بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکساز دەکەم دەنگی پێ نەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین". موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ هەینی 4.2.2022 لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: "ئەگەرکاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، تەنانەت هەموو کاندیدران بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکساز دەکەم دەنگی پێ نەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین". هۆشیار زێباری کاندیدى پارتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەو حزبەش چاوی لەوەیە لێکتێگەیشتنەکە ببێتە هۆکاری سەرکەوتنیکاندیدەکەیان لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 7-2-2022ی پەرلەمانی عێراقدا کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. پەرلەمانی عێراق خاوەنی 329 کورسییە؛ بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان واتە 220 پەرلەمانتار ئامادە بن. لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا دەبێت کاندید دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەگەر هیچ کامیان ئەو دەنگەیان نەهێنا، ئەو کاتە لە گەڕی دووەمدا رکابەرایەتییەکە لەنێوان دوو کاندیددا دەبێت کە لە گەڕی یەکەم زۆرترین دەنگیان هێناوە. لە گەڕی دووەمدا هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، دەبێتە سەرۆک کۆمار.
هاوڵاتى بافڵ تاڵهبانی رایگهیاند:" یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بهردهوام دهبێت". بهپێی راگهیهندراوێكی نووسینگهی بافڵ تاڵهبانی، تیایدا هاتووه:" وهفدى باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە". باس لهوهشكراوه، "لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا و بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بیروبۆچوونەکان لە بەرامبەر ئەگەرەکان خرانەڕوو لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق". بهپێی راگهیهندراوهكه، بافڵ تاڵەبانی، جەختیکردوەتهوە لە سوربوونی یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی. لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە وڵات و لێکنەترازانی ھێزە سیاسییەکان بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانەوە. بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە: "کاتێک باس لە سازان و تەوافق دەکەین بۆ قۆناغی ئەمڕۆ دەمانەوێت گیانی پێکەوەژیان و ئارامی سیاسی بپارێزین و پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبھێنین کە لە ئاست خواستی ھەموولایەک بێت، بۆیە ھەر ھەوڵ و نیەتێک کە ببێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ماڵوێرانی زیاتر بۆ عێراقییەکان رەتدەکەینەوە، ئێمە وەک یەکێتی لە خەمی ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانترین کە ئەمەش بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەموومان بەدیدێت، بۆیە ئێستا روومان لە دڵسۆزانە تاوەکو پێکەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستوور کار بۆ بنیادنانەوەی عێراق و ھەرێم بکەین و دەرفەتیشمان ماوە تا ئەم خەمە نیشتمانییە زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی". لە بەرامبەردا نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سوورە لەسەر دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی تر، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت، بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان. ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتکردەوە، لە کرانەوە بەسەر ھێزە سیاسییەکان و بەھێزکردنی زمانی گفتوگۆ، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا. هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا خاوەنی 33 کورسی پەرلەمانە و هاوپەیمانیی فەتحیش خاوەنی 17 کورسییە و بەهێزترین دوو هێزی پێکهێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگین.
هاوڵاتى سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند: " ئەمڕۆ ئەوەندە ئەزموونی ئەمنیی و سەربازییمان هەیە کە بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین بێ ئەوەی پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی هەبێت." دهڵێت:" بهشدارى حکومهت ناکهیهن بهڵام یەکەم پاڵپشتی و پشتیوانیکاریان دەبین بۆ هەر خزمەتکردنێک کە ناوچەکانمان لە قەیران و پێداویستییەکانی دەربهێنێت". عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی عێراق، رۆژی هەینی 04-02-2022 لە نەجەف لە بەردەم هەزاران ئەندام و لایەنگری رەوتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "سەروەریی نیشتمانیی لە هەموو دۆخەکاندا لەپێشترینێکی باڵایە، ئەمڕۆ ئەوەندە ئەزموونی ئەمنیی و سەربازییمان هەیە کە بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین بێ ئەوەی پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی هەبێت." لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی رەوتی حیکمەی عێراقی وتی، "بەڵی، بەڵێ بۆ سەروەری، پێویستە لەسەر حکومەتی داهاتوو جیددی بێت لە بونیادنانی ئەو سیستەمە و بۆ دروستکردنی بیروباوەڕێکی سەربازیی نیشتیمانی یەکگرتوو و گشتگیر سوود لە هەمەجۆریی و چاڵاککردنی جومگەکانی ئەو هێزە سەربازییانە ببینێت کە لە سوپا، پۆلیس، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبیی و پێشمەرگە پێکهاتوون." هەروەها سەرۆکی رەوتی حیکمە باسی لەوەش کرد، "ئومێدی دەستکەوت و سەرکەوتنە گەورەکان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق دەخوازین، وە یەکەم پاڵپشتی و پشتیوانیکاریان دەبین بۆ هەر خزمەتکردنێک کە ناوچەکانمان لە قەیران و پێداویستییەکانی دەربهێنێت." لە بەشێکی وتارەکەیدا عەممار حەکیم، ئاماژەی بەوە کردووە، " هۆشداریی لە کەمکردنەوەی دامەزراوەی حەشدی شەعبیی دەدەین. ئەو دامەزراوەیەی هەموو گرانبەهایەکی لەپێناو بەدەمەوەچوونی بانگەوازی نیشتمان و بەرگریی لێی و بەرگریکردن لە گەلەکەی بەخشیووە." بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدر بە 73 کورسییەوە بووەتە هێزی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە 31 کورسییەوە هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستانە. هەروەها هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 کورسی، دەوڵەتی یاسا 33 کورسی، هاوپەیمانیی فەتح 17 کورسی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 18 کورسی و هاوپەیمانیی عەزم 14 کورسییان بەدەستهێنا.