هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند لەگەڵ دەستپێککردنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکەی ئەمەریکا جگە لە پێدانی چەک و کەرستەی سەربازی بەڵکو هاوکاریی دارای وڵاتەکەشی دەکات بەو پێیەی مانگانە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ناردون. سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕوسیاش بۆ کردنی ڕاپرسی لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بڕیار بدەن بخرێنە سەر روسیا ڕایگەیاند: ئەگەر روسیا لە رێگەی راپرسییە ساختەکانەوە بیەوێت تەنھا بستێکی خاکی ئۆکراین بخاتە سەر وڵاتەکەی، ھیچ جۆرە گفتوگۆ و دانووستانێک لەنێوانیان نامێنێت و رێککەوتنیش لەنێوانیاندا زۆر ئەستەم دەبێت
عەمار عەزیز نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ هاوڵاتی" هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ". عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت" بـەپێی ســەرچاوەیــەڪی بـاوەڕپێڪراو لــە ئــەنجومەنی وەزیران سـەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆســتـایانی وانـەبێژان تـاوەڪو ئێســتا هیـچ بـڕیارێڪی یــەڪلاڪەرەوە نەدراوە، ئەوەی ڪە هەیە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە پێشـنیاری ڪردووە لـە ئەگەری دانەمەزراندنی مــامۆســتایانی وانــەبێژ ئەوا ڕێنمایی ژمارەی ١٤ ی سـاڵی ٢٠٢١ ی هاوبەشـی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دارایی ڕاست بکرێتەوە ". لەبارەی چونیەتی ڕاستکردنەوەی رێنمایی ژمارە ١٤ ناوبراو ووتی" وەك شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژان لـە خەرجی دەربهێنرێت و بڪرێتە مووچە ، واتا لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە شایستەی وانەبێژان وەك موچە لەگەڵ مامۆستای میلاك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بڪرێت و دووانەڪەوێت ،مۆڵەتی دایڪایەتی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ زیاد بڪرێت لە ٢١ ڕۆژەوە بڪرێتە یەك مانگ یان زیاتر ". عەلی رەئووف ووتیشی "ئـێمـە وەك نـوێنــەرانی دەســـتـەی گشـتی وانەبێژان ڕێنمایی ژمارە ١٤ بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەڪەیـنـەوە ، ئــەوەش داواڪــاری ســـەرەڪی ئـێـمـە نــاهـێـنـێـتـەدی ، داواڪــاری ســـــەرەڪی ئـێـمـە بـریـتـیـە لـە دامــەزراندنی مامۆســـتایانی وانــەبێژ بــە هەمیشــەیی بــە بـــێ جیـاوازی ڪردن ، بـێـگـومــان ئــەمــەش بـەنـدە بــەهــەڵــوێـســتـی خــودی وانــەبـێـژان خـۆیـانـەوە ".
هاوڵاتی هاشتاگی مەهسا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕیکۆردی شکاند لە دوای هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە پچڕانی ئەنته‌رنێت و فلته‌ركردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ئێران، هاشتاگی مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینیی ٨١ ملیۆنی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی پێوانه‌یی میژووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری شكاند. ئەمەش لە کاتێکدایە ڕیکۆردی زۆرترین بەکارهێنانی هاشتاگێکی دیاریکراو لە ساڵی ٢٠٢٠دا شکێنرا دوای كوژرانی جۆرج فلۆید، هاوڵاتییەکی ڕشپێستی ئەمریکیی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، هاشتاگی “Black Lives Matter” یەکێک بوو لەو هاشتاگانه‌ی لە تویتەر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنراو و لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە ٤٨ ملیۆن کەس. بەڵام هاشتاگی #مه‌هسا_ئه‌مینی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی مێژووی تویته‌ری شکاند‌و ٨١ ملیۆن تویتی تێپەڕاند. بەکارهێنانی ئەم هاشتاگە لە تویتەر بەم ڕادە زۆرە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕایگشتی جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.
هاوڵاتی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوبارە سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد درەنگانێکی شەوەی ڕابردوو سنوری چیای گارە وبەرەبەیانی ئەمڕۆش بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران. هەروەها زیاتر لە چوار مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردوە ورۆژانەش ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات. جێگەی باسە دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی ناوچەکانی سەقەر و ھۆڕنێ و بەڕەشکین و گرت خێوەت و بەردە سپیان و ممبەر و بەربزین و چیای بۆڵی-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کرد.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ٢٢ پۆست لە زانکۆی سلێمانی بۆ جاری یەکەم ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە ئاشکرا دەکات. بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت. ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی ڕاژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢٢ لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت. پۆستەکان: یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕاگری کۆلێژی زانست ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەرستاری ڕاگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان ڕاگری کۆلێژژی زانستە ڕامیارییەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕاگری کۆلێژی یاسا ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان ڕاگری کۆلێژی بازرگانی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی ڕاگری کۆلێژی زانستە سروشتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ڕاگری کۆلێژی زمان ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی
هاوڵاتی سه‌رکرده‌یه‌کی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق وەک شەش لایەنی سەرەکی کە کاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" پێکده‌هێنن. عادل مانع سه‌رکرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات رایگه‌یاند، رێککه‌وتن کراوه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ پێکهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوتله‌ی بابیلۆن) که رۆڵی سه‌ره‌کیان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "دوای پێک‌ھێنانی ئه‌م ھاوپه‌یمانییه، دواجار پرسی پێک‌ھێنانی حکومه‌تی نوێ به رێککه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌کلا کراوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه یاخود دوو رۆژی دیکه، به‌فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه راده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".
هاوڵاتی مستەفا کازمی لە ھەڤیەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی " Al-Monotor" کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە رایگەیاندووە، عێراق پێویستی بەوەیە لە رابردوو کە پڕە لە توندوتیژی دوور بکەوێتەوە، بەرەو ئایندەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت، ھەنگاو بنێت و گوتی: "لەئێستادا، سەرجەم لایەنەکان لەوە تێگەیشتوون، ئەستەمە، بتواندرێت حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ بەشدارییکردنی سەکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پێکھێندرێت". ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر حکوومەتێک بەبێ بەشدارییکردنی رەوتی سەدر پێکبھێندرێت، بەرەوڕووی قەیران و ئاڵنگاریی گەورە دەبێتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەرەوڕووی قەیرانی متمانە لەگەڵ جەماوەر بوونەتەوە، ئەگەری ھەیە دوورخستنەوەی سەدر بۆ نموونە، ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا روویدا، خراپتر دووبارە ببێتەوە". مستەفا کازمی باسی لە کاری لەپێشنەی خۆی کردووە و گوتوویەتی: "لەئێستادا، کاری لەپێشنەم، ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا". سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراشی کردووە کە ئێران، ژمارەیەک دۆستی لە عێراقدا ھەیە و دەتوانێت کاریگەریان لەسەر دروست بکات و ھانیان بدات لە بری بەکارھێنانی چەک، گفتوگۆ ئەنجام بدەن و گوتی: "ئێمە پێویستییمان بە پەیوەندی باش ھەیە و لەئێستادا، پەیوەندیی باشمان لەگەڵ ئێران‌دا، ھەیە".
هاوڵاتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی له سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی به‌دروشمی ژن ژیان ئازادی پشتیوانیان بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات دووپاتكرده‌وه. له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی ژنانی كوردستانی باشوور خوێندرایه‌وه‌و رایانگه‌یاند: له‌باشووره‌وه دڵمان له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و داواتان لێده‌كه‌ین سووربن له‌سه‌ر مافه‌كانتان. له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوای هه‌رچییه زووه ئازادكردنی زیندانیان كرد‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، تاكه رێگاچاره‌سه‌ر بۆ ئێران، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه ئاشتی خوازه‌كانه له‌یه‌كترو پێكه‌وه ژیان بكه‌نه بنه‌مای ژیانیان.
هاوڵاتی كۆما جڤاكێن كوردستان-كه‌جه‌كه ئیدانه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به ده‌وڵه‌تی تورك و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاده‌ستكردنی ئه‌و دوو گه‌ریلایه به توركیا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئه‌رمینیا خیانه‌ت له دۆزی گه‌لی ئه‌رمه‌نی و هه‌موو گه‌لان ده‌كات. ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلای هه‌په‌گه به‌ناوه‌كانی ئاتیلا چیچك ناسراو به له‌هه‌نگ و حسێن یه‌ڵدرم ناسراو به عه‌لشیر بڵاوكرده‌وه، كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیاوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كراونه‌ته‌وه. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ردوو شۆڕشگێڕی كورد كه بۆ ئازادیی گه‌لی كورد تێده‌كۆشان، بۆ ئه‌ركێكی شۆڕشگێڕانه چوونه‌ته ئه‌رمینیا، له‌كاتێكدا كه خاكی ئه‌رمینیا به پشتیوانی و دنه‌دانی ده‌وڵه‌تی تورك داگیرده‌كرێت، زۆر جێگای سه‌رنج و ماناداره، كه ئه‌و دوو شۆڕشگێڕه كورده له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌رمینیاوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كراون، ئه‌م دۆخه به‌ڕوونی ده‌ریخست، كه حكومه‌تی پاشینیان هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری پاكتاوكار و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی ئاكه‌په – مه‌هه‌په ده‌كات. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت:”به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی حكومه‌تی پاشینیان ده‌كه‌ین، كه هه‌ردوو هه‌ڤاڵمانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كردووه”. هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه جه‌خیشیكردووه‌ته‌وه:”ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی پاشینیان، ئه‌و ڕه‌خنه‌و تاوانباركردنانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه سه‌باره‌ت به داگیركردنی خاكی ئه‌رمینیا لێی ده‌گیرێت، ئه‌رمینیا له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتگیریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و پاكتاوكار تێده‌كۆشن، ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیان ده‌كه‌نه‌وه، ڕاده‌ستكردنیان به ده‌وڵه‌تی تورك خیانه‌تكردنه له تێكۆشانی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له دژی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوكاریی توركیا، كه له مێژوودا گه‌لی ئه‌رمه‌نیی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و ئه‌مڕۆش خاكی ئه‌رمینیا داگیرده‌كات. دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه:”ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان به ده‌وڵه‌تی تورك، ڕاستیی ناپاكیی و خیانه‌ت و هاوكاریی نهێنیی حكومه‌تی پاشینیانی ئاشكراكرد”. كه‌جه‌كه داواش له گه‌لان و دۆستان به‌تایبه‌تی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كات، كه “له به‌رامبه‌ر ئه‌م حكومه‌ته هاوكاره بووه‌ستنه‌وه‌و ئێمه له‌وه دڵنیاین، كه گه‌لی ئه‌رمه‌ن هه‌ڵوێستی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌دا ده‌گرنه‌به‌ر و لێپرسینه‌وه له هاوكاریی و خیانه‌ت ده‌كه‌ن”. هاوسه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه:”تێكۆشانی ئازادیی كوردستان نه‌ك ته‌نها بۆ ئازادیی گه‌لی كورد، به‌ڵكو بۆ ئازادیی و ڕزگاریی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی بۆ ئازادیی گه‌لی ئه‌رمه‌ن تێده‌كۆشێت و گه‌لی كورد به چاوی برایه‌تییه‌وه سه‌یری گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كات”. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:”له مانگی ئابی ٢٠٢١دا هه‌ڤاڵانمان له‌هه‌نگ و عه‌لیشێر له نزیك سنوری ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بوون تووشی سه‌ربازانی ئه‌رمینیا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێكی نه‌رێنیی نه‌یه‌ته ئاراوه هه‌ڤاڵانمان به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ڤاڵانمان ده‌ستگیرو زیندانییكران، دواتر له ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌رمینیا بڕیاری ئازادكردنی بۆ ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان ده‌ركرد، به‌ڵام له‌بری ئازادكردنیان، له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئه‌رمینیاوه ڕفێندراون و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كراونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مانگی ئەیلول هاوردەكراون تابلۆیان پێدەدرێت. لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژی 1ی ئەیلولی 2022ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت و ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2021-2022- 2023 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و تابلۆیان پێدەدرێت. ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش مانگی ئەیلول هێنراونەتە هەرێمی كوردستان تابلۆی ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە.
هاوڵاتی له‌به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كانی تایبه‌ت به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ د.نه‌رمین معروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێبه‌ران پرسیارێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد، تایبه‌ت به ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم و رێژه‌یان بۆ كۆی دانیشتتووانی عێراق كه ساڵانه ده‌كرێته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی پشك و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدڕاڵ. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم (5884023) كه‌سه و رێژه‌ی ( 14%) دانیشتووانی عێراق پێكدێنن. ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ساڵێكه وێرای دروستكردنی ئاسته‌نگی به‌رده‌وام بۆ پێنه‌دانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق ، پشكی هه‌رێم به كه‌متر و به‌ڕێژه‌ی( 12.6% ) ئه‌ژماركراوه .
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی کۆرتکا و مێرگە ڕەش سەر بەناحیەی دینارتە لەقەزای ئاکرێیان بۆردومان کرد. ئدریس یوسف ،خەڵکی گوندی کورتکایە بە هاوڵاتی وت"بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ئەیلول فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا نزیک گوندەکەمانیان بۆردومانکردوە بەو هۆیەوە رێگای گوندەکەمان پچراوە و هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێل بۆ گوندەکە ناکرێت، زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆر بە جادەی گوندەکە کەوتووەهەروەها کارەبای زیاتر لە ١٠گوند پچراوە. " ئدریس یوسف ووتیشی"زیاتر لە ١٠ کاتژمێرە کارەبای نیشتیمانی مان بڕاوە، داوا دەکەین بەزووترین کات کارەبای گۆندەکەمان چاکبکەنەوە"
هاوڵاتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە. ئەمە دەقی پەیامەکەیەتی: ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست، بێگومان چارەنووس به‌ده‌نگیەوە دێت. تاریکیی شه‌و هەر دەبێ بڕەوێتەوە و زنجیریش هه‌ر ده‌بێ بپسێ ئه‌وه‌ى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ. ……………. إِذا الشَّعْبُ يوماً أرادَ الحياةَ فلا بُدَّ أنْ يَسْتَجيبَ القدرْ ولا بُدَّ للَّيْلِ أنْ ينجلي ولا بُدَّ للقيدِ أن يَنْكَسِرْ ومن لا يحبُّ صُعودَ الجبالِ يَعِشْ أبَدَ الدَّهرِ بَيْنَ الحُفَرْ
هاوڵاتی ئەو 55 پرۆژەیەی قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە دەستیانپێبكرێتەوە تائێستا پێنج پرۆژەیان راگیراون و دەستیان پێنەكراوەتەوەو ئەوە لەكاتێكدایە زیاتر لەهەزار پرۆژە لەسلێمانی بەهۆی پێنەدانی پارە بەبەڵێندەران راگیراون و نزیكەی هەزار بەڵێندەریش مایەپووچ بوون. سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت وەبەرهێنان لەسلێمانی نەوەستاوە،و هەر پرۆژەیەكی وەبەرهێنانیش نرخی راستەقینەی زەویەكەی چەند بێت، دەبێت ئەو پرۆژەیەی كە لەسەری دروستدەكرێت 300%ی نرخی زەوییەكەی بێت ئەگەر وانەبێت لەوەبەرهێنان پەسەندناكرێت. عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لەسلێمانی بەهاوڵاتی راگەیاند: «لەكۆی 157 پرۆژەی وەبەرهێنان 50 پرۆژە بەفشاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووەتەوە». وتیشی:»لەو 55 پرۆژەیەی بڕیاربوو دەستپێبكرێنەوە، ئێستا 50 پرۆژەیان دەستیان پێكردووەتەوە، پێنجیان بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەرەكان نەهاتوون بەدەم كارەكانیەوە راگیراون». هەر سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی پرۆژەكان لەسلێمانی، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بەهاوڵاتی وت:»وەبەرهێنان لەسلێمانی نەوەستاوە، دوو هەفتە لەمەوبەر سەردانی پرۆژەی میران سیتی و پرۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمم كرد، كە مانگی 10 كۆتایی دێت، پرۆژەی بیناسازی هەیە، بەشێك لەو پرۆژانەی پێشتر پەسەندكرابوون و زەوییان بۆ تەرخانكرابوو و مامەڵەكانیان بۆ رایی نەكرابوون ئەوانە دەستپێكردنیان مابوو، وابڵاوكرایەوە كەڕاگیراون بەڵام رانەگیرابوون تەنها مامەڵەكانیان بەڕێوەنەدەچوو». وتیشی: «هەر پرۆژەیەكی وەبەرهێنان نرخی راستەقینەی زەوی چەند بێت، دەبێت ئەو پرۆژەیەی لەسەری دروستدەكرێت 300%ی نرخی زەوییەكەی بێت، ئەگەر وانەبێت لەوەبەرهێنان پەسەندناكرێت، ئەگەر پێشتریش كرابێت هەوڵدەدەین سەرمایەكەی پێ زیاتربكەین و شتی دیكەی لەگەڵ دروستبكات». سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم باسی لەوەشكرد:» ئەوەی وەزارەتی دارایی پشتیوانی دارایی دەكات پرۆژەی حكومەتە، ئەوەی ئێمەش، كەرتی تایبەت خۆیان دەیكەن و پەیوەندی بەبودجەی حكومەتەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان نییە، كێشەی سەرەكی ئێمە لەوەبەرهێنان هەماهەنگییە لەگەڵ لایەنەكانی حكومەت تائەوان ئاسانكاری بكەن مۆڵەتی زیاتر دەدرێتە پرۆژەكان و جێبەجێ دەكرێن». وتیشی: «لەهەڵەبجە و گەرمیانیش پرۆژەی دیكە هەیە پێویستە جێبەجێ بكرێن، بەڵام هیچ پرۆژەیەك لەهەڵەبجە رانەگیراوە». رۆژی 4-9-2022 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان كۆبووەوە، پرسی سەرەكیش ئەو پرۆژانە بوون كە بەهۆی رۆتینانەوە راگیرابوون، لەكۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەری فەرمانگەكان راپۆرتی خۆیان داوەتە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم. لەو 55 پرۆژەیەی بەهۆی رۆتین و رایینەكردنی كارەكانیان راوەستاون و ئێستا 50 پرۆژەیان دەستیانپێكردووەتەوە لەكۆی زیاتر لە 150 پرۆژە، نزیكەی هەزار پرۆژەش لەسنووری سلێمانی بەهۆی پێنەدانی پارە بە بەڵێندەران، راوەستاون. دیارترین پرۆژەی سلێمانی كەباس و خواسی زۆری لەسەرە، شەقامی 100 مەترییە كە لەساڵی 2015وە گرێبەستی واژۆكراو بڕیاربوو لەماوەی 36 مانگدا تەواو بكرێت، بەڵام تائێستاش تەنیا 50%ی كارەكانی تەواوكراون. هاوڵاتی ناوی ئەو پرۆژانەی لەسلێمانی دەستیانپێكردووەتەوە بڵاودەكاتەوە: (رۆیاڵ ستی 1 لەگەڕەكی قولەرەیسی)، (رۆیاڵ ستی 2 لەقولەرەیسی)، (شاستی لەقولەرەیسی)، (شاری سەفین لەقولەرەیسی)، (ئارۆستی لەقولەرەیسی)، (پێشانگەی كۆگای هەمەجۆر لەگوندی كێلەسپی)، (پرۆژەی ساردەكەرەوەو پێشانگا لەخێوەتە)، (بازرگانی ئاشلی لەكەرتی 1ی مەڵكەندی - دەباشان)، (كۆمەڵگەی گەنجینەی كشتوكاڵی ژاڵە لەبەردەكەڕ)، (كۆگای پترۆكیمیاوی و دەرمان و پێداویستی پزیشكی «مایۆركا» لەسنوری شاری 2020). (كۆمەڵگەی گەنجینەی گومرگی گۆڵدن زۆن لەشاری 2020)، (نەخۆشخانەی گشتی نیوفۆرس لەئابڵاخ)، (پرۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەرانی كشتوكاڵ لەكانی سپیكە)، (كۆمەڵگەی گەنجینەو ساردكەرەوە لەهوانە)، (شاری پارێزەران لەقڕگە)، (كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئاسودە لەهۆمەرە كوێر‌و قڕگە)، (كۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخ لەوڵوبە)، (پرۆژەی بازرگانی لەناوچەی پیشەسازی یەك لەسلێمانی)، (پرۆژەی سەنتەری بازرگانی لەئابڵاخ)، (پێشانگەی مۆبیلیات و پێداویستی ناوماڵ لەئابڵاخ)، (شاری زەیتوون لەقڕگەو قەرەتۆغان)، (شاری شاد لەقولەرەیسی)، (داون تاون لەمەڵكەندی- دەباشان)، (كۆمەڵگەی گەنجینەی ئاسایی ساردكەرەوە لەهوانە شاری 2020)، (شاری ئارام لەمەڵكەندی- دەباشان)، (بانكی جیهان لەهۆمەرەكوێر)، (ئینفنتی تاوەرز لەكانی سپیكە)، (كارگەی بەرهەمە پلاستیكیەكان لەزۆنی 13ی شاری 2020)، (پێشانگەی كەرەستەی كشتوكاڵی لەژاڵە)، (كۆمەڵگەی كۆگاو ساردكەرەوەو گەنجینە لەزۆنی پێنجی شاری 2020)، (كارگەی راستی بۆ بەرهەمە پلاستیكیەكان لەزۆنی 13ی شاری 2020)، (كۆمەڵگەی گەنجینەی مۆدێرن لەسنوری شاری 2020)، (كۆمەڵگەی گەنجینەی ژاڵەی سەروو لەسنووری شاری 2020) ، (شاری كۆگاو تێرمیناڵی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەزۆنی چواری شاری 2020)، ( ریستۆرانتی كییڤ لەزۆنی یەكی پاركی هەواری شار)، (رۆڤار ستی لەمەلا داود)، (رێستۆرانتی خواردنی كوردی و رۆژئاوایی لەمەڵكەندی- دەباشان)، (پرۆژەی مامۆستایانی پۆلی تەكنیك لەكانی سپیكە)، (ژیانەوە لەقولەرەیسی)، (ئەنجۆمۆڵ لەهۆمەرە كوێر)، (ژیان ستی «كۆمەڵگەی نیشتەجێی زانكۆ» لەئابڵاخ)، (لەكژەری مۆڵ لەمەڵكەندی- دەباشان)، (رێستۆرانت و كافتریای لۆناو تاوەری بازرگانی لەمەڵكەندی - دەباشان)، (كۆمەڵگەی خەونەكان لەمەڵكەندی- دەباشان)، (خوێندنگەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی لەقولەرەیسی و باوەمردە)، (پرۆژەی كۆمەڵگەی بازرگانی نمونەیی لەئابڵاخ)، (كۆمەڵگەی گەنجینەی كەرەستەی بیناسازی لەزۆنی سێی شاری 2020)، (كۆگاكانی نەوزاد لەناوچەی لۆجیستیك زۆن لەشاری 2020)، (پرۆژەی وێستگەی ئیكۆسیم بۆ چارەسەری خۆڵ و خاشاك لەهوانە)، (بریتش تاوەر لەكەڵەكن)، (شاری شەم لەسورگا)، (پرۆژەی ئەی بی سی تاوەر لەهۆمەرەكوێر)، (شاری كرێكاران لەسلێمانی لەكەرتی ئاوبارە)، (میرڤانۆس تاوەر لەخێوەتە)، (سولی سكای لەكەڵەكن). بەپێی ئەو زانیاریانەی هاوڵاتی لەدەستەی وەبەرهێنان دەستیكەوتوون، بەشێكی زۆر لەو پرۆژانەی دەستیان بەكاركردن كردووەتەوە، مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2020 و ئەوكاتەی بۆ تەواوكردنیان دیاریكرابوو تەواو بووە، كە بەشێكی زۆریان پرۆژەی نیشتەجێبوونن و بەهۆی هاتنی كۆرۆناو سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان راگیرابوون. لەكۆی ئەو 50 پرۆژەیەش كەكاركردن تێیاندا دەستیپێكردووەتەوە، بەشێكی زۆریان پرۆژەی نیشتەجێبوونن و بەشێكیشیان كۆگاو كارگەن. پێشتر هاوڵاتی لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە لەسلێمانی نزیكەی هەزار پرۆژەو لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 2500 پرۆژە راگیراون، هەر لەسلێمانی زیاتر لە 900 بەڵێندەر مایەپووچ بوون و زیاتر لە 330 نوسینگەو كۆمپانیاش مۆڵەتی كاركردنیان هەڵوەشاندووەتەوە كە بەوتەی سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی هۆكاری سەرەكی ئەو باجەیە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خراوەتە سەر كۆمپانیا‌و نووسینگەكان و كاركردنیانی ئاستەنگ كردووە.
