هاوڵاتی هێزی ئاسمانی ئەمریكا مووشەكە نوێیەكەیان تاقیكردووەتەوە كە خێراییەكەی پێنج هێندەی دەنگە ئەوەش وەك وەڵامێك لەرووی سەربازییەوە بەرانبەر رووسیا. هێزی ئاسمانی ئەمریكا ئەوەی خستۆتەروو كە تاقیكردنەوەكە لە نزیك كەناراوەكانی باشوری كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و تێیدا سەركەوتووبوون. لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا و رووسیا هەنگاوەكانیان بۆ دروستكردنی ئەو مووشەكە نوێیانە چڕ كردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەك دادەنرێن. تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكە نوێیە لەلایەن ئەمریكاوە لە ئێستادا وەك وەڵامێكە بۆ رووسیاو كە لە ئێستادا لە جەنگێكدایە بەرانبەر ئۆكرانیا.
هاوڵاتی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لەژێر ناوی "تاوانی چەندینجار سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری"، بڕیارێكی دەركردوە بۆ دەستگیركردنی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی. سەرچاوەیەكی دادوەری بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی راگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە رۆژی 16ی ئایاری 2022 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری دەركرد بە پشتبەستن بە سكاڵایەك كە لەلایەن نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە پێشكەش كراوە بە تۆمەتی "تاوانی چەندینجار سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری". هۆشیار زێباری لە چەند بۆنەیەكدا ڕەخنەی لەو بڕیارانە گرتبوو كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە و بەتایبەت دادگای باڵای فیدڕاڵی دەركرابون، تایبەت بە دەركردنی بڕیارەكانی پەیوەست بە پرسە سیاسییەكان، كە دوایینیان تۆمەتەكەی دوێنێی هۆشیار زێباری بوو كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی بە بڕیارێكی لایەنگر وەسفكرد و رایگەیاند: "بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەڕوی ئەمنی و ئابورییەوە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت". رۆژی 6ی شوباتی 2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای چوار پەرلەمانتار كە سیانیان یەكێتیین و ئەوی تریان سەربەخۆ بوو، لەبارەی بڕیاری پەسەندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە و رایگەیاند، كە پەسەندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەستوری نەبووە، چونكە ئەو كاندیدە ئەو مەرجانەی تیادا نیە كە لە ماددەی 68ی دەستوردا هاتون، ئەمەش پێشێلكار راشكانەوانەی دەستورە بەوپێیەی مەرجەكانی "باشی ناوبانگ"ی تێدا نییە. رۆژی 13ی شوبات دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكە لەبارەی دۆسیەكەوە كۆبوەوە و بڕیاریدا كە هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە24 كاتژمێردا لەسلێمانی 130 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانیەوە ڕووی لەپارێزگای سلێمانی كردوە 130 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شار‌و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بەمنداڵان)یان كردوە. هاوكات ئەوە روونكراوەتەوە ئەوكەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارینەوە بووەو بەشێكی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشكیان بۆكراوەو ڕەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە. بەپێی داتاى کەشناسی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئایار 23 حاڵەتی خۆڵبارین تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە سەرتاسەری ساڵی 2019دا تەنها دوو حاڵەتی خۆڵبارین هەبوو.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا باسى به‌هێزى و چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات، له‌کاتێکدا که سوپاکه‌ى له بادینان به‌ده‌ست گه‌ریلاوه شکستى هێناوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید داواکاریه‌کانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)". ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فیله‌ندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له‌و وڵاتانه له چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وامن، سوید‌و فیله‌ند رێگریان لێ ناکه‌ن و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ریان نییه". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار، ئامارى مانگێکى چالاکییه‌کانیان بڵاوکرده‌وه به‌رانبه‌ر سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان که 427 سه‌ربازیان کوژراون و 88 دیکه برینداربوون. هاوکات، هه‌ر دوێنێ گه‌ریلا سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغانى له‌ناوچه‌کانى برادۆست و ئاڤاشین و زاپ کردووه‌ته دۆزه‌خ بۆ سه‌ربازه‌کانى تورکیا‌و 15 لێ کوژراوه‌و چه‌ند سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوون و به سێ کۆپته‌ر ته‌رمى کوژراو برینداره‌کانیان بردووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
هاوڵاتى شاره‌زایه‌کى که‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى زۆرى بیابان و که‌مى رێژه‌ى بارانبارین له‌ماوه‌کانى رابردودا، زریان و شه‌پۆلى خۆڵبارین له‌هاوینى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. سادق عه‌تیه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی، "هه‌موو وه‌رزێک شێوازى فشارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه که ده‌بێته هۆى دروستبونى زریان، له زستاندا دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه و ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێکى وشکى له‌گه‌ڵدا بێت ره‌شه‌بایه‌کى سارد دروستده‌کات، له به‌هاردا به‌هه‌مانشێوه دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه که سه‌رچاوه‌که‌ى له ئه‌فریقاوه‌یه، له هاوینیشدا ململانێیه‌ک له‌نێوان باى نیمچه عه‌ره‌بى و به‌رزبونه‌وه‌ى باى باکورى رۆژئاوا هه‌یه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که"له وه‌رزى هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى فراوانى بیابان و بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م له‌ماوه‌ى رابردودا له هاویندا زریان و شه‌پۆله‌کانى خۆڵبارین دوباره ده‌بنه‌وه" هاوکات، سادق عه‌تیه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "هیچ هاوینێک نییه به‌سه‌ر عێراقدا تێپه‌ڕیبێت به‌بێ باى باکورى رۆژئاوا که ره‌شه‌با و خۆڵبارین ده‌گرێته‌وه، زۆرجاریش له سه‌ره‌تاى مانگى شه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تا کۆتایى مانگى حه‌وت یان سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى له بازاره‌کانى جیهاندا به هه‌رسێ جۆرى برێنت و ئه‌مریکاو ئۆپێکه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى زۆر به‌سه‌ر نرخه‌که‌یاندا هاتووه. له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 114 دۆلار‌و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا گه‌یشته 113 دۆلار‌و 72 سه‌نت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 112 دۆلار‌و 47 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌وه دێت که به‌رپرسانى باڵاى سوێد و فله‌ندا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌توندى ره‌خنه‌ى لێ گیرا و له‌زارى وته‌بێژى کرملنه‌وه ئه‌وه راگه‌یاندرا که چوونى ئه‌و دوو وڵاته بۆ چوونه ناو ناتۆ، ئاسایشى ئه‌وروپا باشتر ناکات. هاوکات، کۆمپانیا نه‌وتییه گه‌وره‌کانى جیهان ئاماده نیین به‌رهه‌مى خستنه‌روو زیاتر بکه‌ن له بازاردا که خواستێکى زۆرى له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش هۆکارێکى دیکه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه. به‌هۆى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا سوته‌مه‌نى له جیهاندا به‌تایبه‌ت نرخى غاز‌و به‌نزین دوو به‌رانبه‌ر زیادى کردووه.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن ڕێککه‌وتن دژى پێشێلکارییه‌کان کونسوڵخانه‌کان و یوئێن ئاگادار بکه‌نه‌وه. ئه‌مرۆِ دووشه‌ممه 16ى ئایارى 2022، ژماره‌یه‌ک سه‌رنوسه‌رو میدیاکار‌و به‌رپرسى سه‌نته‌رو ده‌زگا میدیایه‌کان له سلێمانى گفتوگۆگى کراوه‌یان سه‌باره‌ت به (ئاڵنگاریه‌کانى به‌رده‌م میدیاکان) ئه‌نجامدا و له گفتوگۆکه‌دا باس له دۆخى ئێستاى میدیا‌و هه‌لومه‌رجى کارکردنى میدیاکانکرا، به‌تایبه‌ت پرسى هێرشه ئه‌لکترۆنیه‌کان بۆسه‌ر په‌یج و سۆسیال میدیا دیجیتاڵیه‌کان. هه‌روه‌ها، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى فشاره ئه‌لکترۆنیه‌کان به شێوه‌ى گروپى و راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى کۆمپانیاى فه‌یسبووک و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه، ئاگادارکردنه‌وه‌ى کونسوڵ، نێرده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، له‌باره‌ى ره‌وشى میدیا و فشاره‌کانى سه‌ر دامه‌زراوه میدیاییه‌کان. 1. ده‌زگاى ستاندارد – هه‌ولێر 2. بوار نیوز – هه‌ولێر 3. رادیۆى ده‌نگ – گه‌رمیان 4. شارپرێس 5. دیبلۆماتیک 6. هاوڵاتی 7. په‌ره‌گراف 8. دره‌و 9. رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ 10. سه‌رۆکى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان 11.که‌مال چۆمانى 12.فه‌رمان ره‌شاد 13. دڵشاد ئه‌نوه‌ر 14- کارۆخ ره‌سوڵ شاره‌زاى ته‌کنیکى سۆسیال میدیا
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان مووچه و مینحه‌ى 11 هه‌زار که‌س له‌وانه‌ى به‌ده‌ر له یاسا سوودمه‌ند بوون ده‌بردرێت و نزیکه‌ى ملیارێک دینار گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م. عادل حه‌مه ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند:" دوابه‌دواى ده‌رچوونى یاساى ژماره دووى تایبه‌ت به چاکسازی، مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و خانه‌نشینى که ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان کراوه، وه‌زیرى شه‌ھیدان ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان پێک ھێنا، وه‌زیرى شه‌هیدان خۆى سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازییه و ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ى لاوه‌کیش له پارێزگاکان پێک ھاتوون". ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له ھه‌نگاوى یه‌که‌مدا مووچه و مینحه‌ى 11 ھه‌زار که‌س له‌وانه‌ى به نایاسایى سوودمه‌ند بوون، بڕاوه و به‌وه‌یش نزیکه‌ى 986 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حکوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى پارێزگاکان مووچه‌ى ئه‌وانه‌ى به نایاسایى مووچه و مینحه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ده‌بردرێت و ئه‌وه‌یش له چوارچێوه‌ى بڕگه و حوکمه‌کانى یاساى چاکسازیدا. " پرۆسه‌ى چاکسازى له شه‌ھیدان و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسى و تاقانه‌کانى ئه‌نفال به‌ڕێوه ده‌چێت و دۆسیه‌ى تاقانه‌کانى جینۆساید یه‌کلایى کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاکسازى له دۆسیه‌ى زیندانیانى سیاسى به‌رده‌وامه و ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت به ھه‌رسێ جۆرى شه‌ھیدى ھاووڵاتى و سه‌نگه‌ر و جینۆساید لیژنه‌کان به‌رده‌وامن له کاره‌کانیاندا و تا ئێستا به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر دۆسیه‌کانیان ده‌که‌ن"، عادل مه‌لا ساڵح وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتی پاش 70 ڕۆژ پەرلەمانی كوردستان جۆڵەی تێدەكەوێتەوەو بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبونەوەیەك ئەنجامبدات و دواتر كاتی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان گفتوگۆ بكەن وكاری پەرلەمان دەستپێبكاتەوە. ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە 16ی ئایار دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوەو باسی یاسای هەڵبژاردن‌و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دەكرێت. بەهۆی جیاوازی لەبوونی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن‌و شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم پەرلەمانی كوردستان كارەكانی ڕاگرتوەو ئەگەرچی فراكسیۆنی پارتی پێشتر هەڕەشەی ئەوەیكرد ئەم بابەتە بەزۆرینە چارەسەردەكەن، بەڵام لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بەئامادەبونی بارزانی بڕیاردرا كارەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
هاوڵاتی بەتۆمەتی ساختەبوونی بڕوانامەكەی، دادگای فیدراڵی عێراق مافی ئەندامێتی لەمەشعان جبوری پەرلەمانتاری عێراق سەندەوە. مەشعان جبوری، یەكێكە لەو كەسانەی كە ئەندامی كوتلەی سیادەیە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى ئه‌وه‌شیدا، مقدام جومه‌یلى بچێته شوێنى مه‌شعان جبورى‌و وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌كاربێت.
هاوڵاتی درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی گەریلا لە برادۆست هێرشیان بۆ سەربازگەیەكی توركیا كردووەو دەیان كەسیان لەسوپاكەی ئەردۆغان لەناوبردووەو بە سێ هەلیكۆپتەر كوژراو بریندارەكانیان گواستووەتەوە. میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بڵاویان كردەوە كە "هێزەكانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاكییی گەورەیان لەدژی بنكەسەربازییەكانی دەوڵەتی تورك ئەنجامدا و بە دەیان سەرباز كوژران و برینداربوون". هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە "بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەكانی گەریلا چالاكییەكی گەورەیان دژ بە سەربازگەكانی سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك دەستپێكردووە لە گوندەكانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێكدادان هەتا بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە". هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە "بە دەیان سەربازی دەوڵەتی تورك كوژراون و برینداربوون و سێ هێلیكۆپتەر لە ناوچەكە نیشتووەتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەكان و تەرمی كوژراوەكان". ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەكانی ناوەندی برادۆست، بە میدیاكانی راگەیاندووە، كە "شەڕێكی سەخت لەنێوان گەریلا و سوپای توركدا ڕوویداوە و سێ هەلیكۆپتەری توركیا كوژراو بریندارەكانیان گواستووەتەوەو چوار تەرمی گەریلاش لە گوندی چیادێلدا هەیە". بریارە هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بەم زوانە راگەیەندراوی خۆیان لەسەر ئەو شەرو پێكدادانە بڵاوبكەنەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی خۆڵبارین، هاوكات بەو هۆیەوە گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی راگیران. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەرێم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵێكی سوك لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری كەم دەبێتەوە. هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. هاوكات، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی كاتژمێرێكە بەچڕی روی لە ناوچەكە كردوەە و لە ئەنجامدا بووەتەهۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون.
هاوڵاتى له‌یه‌که‌م هه‌ڵویستى دژى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى به ره‌تکردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه له‌مپه‌ر دروستکردنه له‌به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ راییکردنى کاروباره‌کانى رۆژانه. ئه‌مشه‌و، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه،" جه‌ختده‌که‌ینه‌وه، که حکومه‌تى عێراق رێزى ته‌واو له ده‌ق و واده ده‌ستوریه‌کان و یاسا پابه‌ندکاره‌کان و ئه‌و فه‌توایانه‌ى له دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌وه له شیکردنه‌وه‌ى ده‌قه‌کان ده‌گرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى ئێستا، حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ره به پێى ده‌ستور، له‌پێشتردا پرۆژه یاسای، هاوکارى به‌په‌له بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ئاڵنگارییه ئابوریه‌کان که به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌کان له جیهاندا سه‌پاندویه‌تى و مسۆگه‌رکردنى ئاسایشى خۆراک و دابینکردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراک". هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که هاوکاریکردنى که‌رتى کاره‌با له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ن له دروستبونى هه‌ر قه‌یرانێکى کاره‌با له هه‌مو عێراق پێشکه‌شى په‌رله‌مانیان کردووه. کازمى جه‌ختیله‌وه‌شکردوه‌ته‌وه که هه‌موومان له‌ژێر به‌رپرسیارێتیداین، بۆ چاره‌سه‌ره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌و ئالنگاریانه‌ى روبه‌ڕوى وڵاته‌که‌مان ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا کاتێکى هه‌ستیاره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا. ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک کۆبوه‌وه و بڕیاریدا که پڕۆژه‌یاساکه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازى وه‌زاره‌تى دارایى له رۆژى 13ى ئازارى 2022 به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌کى به‌ناوى (پاڵپشتى خێرا بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرد، له رۆژى 26ى ئازار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه یاساکه کرا.
هاوڵاتى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رى پێکنه‌هێنانى حکومه‌تدا له‌ماوه‌ى مانگێکدا ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنێکى نیشتمانی. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایارى 2022، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا نوسیویه‌تى:"رێگه‌چاره‌یه‌کمان له‌به‌رده‌مدا ماوه که پێویسته تاقیبکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه ببینه ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه" ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانى دیکه و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان به‌وانه‌شه‌وه که هاوپه‌یمانمان بوون توانیان حکومه‌ت پێکبهێنن کارێکى باشه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و کاته بڕیارێکى دیکه‌مان ده‌بێت که له‌و کاته‌دا رایده‌گه‌یێنین". له 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ته‌واو بووه‌و تا ئێستا به‌هۆى ناکۆکى لایه‌نه‌کانه‌وه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران، پاش زیاتر له هه‌شت مانگ هێشتا نه‌توانراوه حکومه‌ت پێکبهێندرێت. موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ سونه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان(هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمان)یان پێکهێناوه، له‌به‌رانبه‌ردا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تى نورى مالکى خاوه‌نى 81 کورسى په‌رله‌مانن و به یه‌ک له‌سه‌ر سێى په‌کخه‌ر ناوده‌برێن. رێککنه‌که‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و رێکنه‌که‌وتنى نێوان شیعه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى په‌کخستووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدانى سه‌رۆک کۆمار و گفتوگۆى لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت و متمانه پێدانیان له په‌رله‌ماندا.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکان، فه‌رمانبه‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌کان کردوه و بۆیان ده‌رکه‌وتوه 35 که‌س به "نایاسایی" و به پله‌ى وه‌زیر مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێیه‌م راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کرد، له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ژماره‌یه‌ک له‌پله باڵاکان له‌وانه‌ش وه‌زیر تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناویان هه‌یه که به "نایاسایی" خانه‌نشینکراون، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان و دۆسیه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان کێشه‌ى زۆریان تێدایه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان "که‌موکوڕى زۆر"ى تێدایه پێویسته رێنمایى بۆ ده‌ربکرێت و چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بکرێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه". "له ساڵى 2013ه‌وه پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران راگیراوه، پێویست بوو له یاساکه‌دا ئه‌وه چاره‌سه‌رکرابا، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک که پله زیاده‌کانى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر شایه‌نى پێدانى پله بوو، پێویست بوو پێى بدرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا لێى وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى روحى یاساکه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌ری". په‌یوه‌ست به موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکانیش باسى له‌وه‌کردوه، "لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشین ، داواکارى گشتى ، نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه (که کار له‌سه‌ر پله باڵاکان و تایبه‌ته‌کان کار ده‌که‌ن) به‌پێى ئه‌م بڕگانه‌ى خواره‌وه) :ـ أ ـ ئه‌وانه‌ى به فعلى پۆستیان هه‌بوه و یاسایى بوه موچه‌کانیان هه‌موار ده‌کرێته‌وه. ب ـ ئه‌وانه‌ى به یاسایى خانه‌نشین کراون و هیچ خزمه‌ت و به‌رایییان نییه، موچه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. ج ـ خانه‌نشین هه‌یه به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام وه‌زیر نه‌بوه، به‌ڵکو پێشمه‌رگه بوه ئه‌م جۆره‌یان ده‌درێته ئه‌نوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وێکیان بۆ ده‌رکه‌ن. له راپۆرته‌که ئاماژه به دۆسیه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه کراوه و تێیدا هاتوه 2000 دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى خانه‌نشینى گشتى کراون و هیچ کێشه‌یه‌کیان تێدا نه‌بوه. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه، گرفتى ئه‌وان له‌کاتى ده‌رچونى ره‌شنوسى یاساى چاکسازى راو بۆچونیان وه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى خانه‌نشینان له نێوان وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ناوخۆدا یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه. " به‌پێى راپۆرته‌که داتاى پله باڵاکان به‌م شێوه‌یه‌یه: * پله‌ى وه‌زیر (182) خانه‌نشین * 141 که‌س به فعلى به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین بون. * (35) که به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان بریکارى وه‌زیر بون به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (174) به پله‌ى بریکارى وه‌زیر خانه‌نشین کراون * (139) که‌س به فیعلى به پله‌ى بریکار خانه‌نشین بون. * (19) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (10) پله‌یان راوێژکار بون به بریکارى وه‌زیر خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان ناونیشانیان رون نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. * 343 که‌س به پله‌ى راوێژکار خانه‌نشینکراون * (297) پله‌یان به فیعلى به راوێژکار خانه‌نشین بون. * (41) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (5) پله‌یان ڕاوێژکار نه‌بون، به‌ڵام به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون. * (770) که‌س به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشینکراون * (269) پله‌یان به فعلى به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بون. * (354) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (47) پله‌یان به فیعلى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بون، به‌ڵام مه‌رجى خانه‌نشینبونیان تێدا نه‌بوه.