هاوڵاتى ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که‌ى مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ وه‌فدى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى که هاوپه‌یمانى رزگارکردنى نیشتمان پێکده‌هێنن، ده‌ڵێن: "هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت". موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا مۆڵه‌تى 15 رۆژى داوه‌ته په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان تا کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان یه‌کلابکه‌نه‌وه. له په‌رله‌مانى عێراق 46 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار کۆبونه‌وه‌و نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک، به‌ڵام بڕیاره له رۆژى چوارشه‌ممه جارێکى دیکه کۆبنه‌وه‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت. هاوکات، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان که خاوه‌نى 81 په‌رله‌مانتارن پشتیوانى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆکان ده‌ربڕى که‌بتوانن کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایارى 2022، له سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، هاوپه‌یمانیى رزگاریى نیشتیمانى کۆبوویه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شى بڵاو کرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه سیاسییانه‌دا کراوه‌یه که بڕوایان به حکوومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى هه‌یه. هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوو که پێویسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان، ڕۆڵى خۆى له دانانى یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و له‌هه‌مانکاتیشدا هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانی ٩ـى ئایارى ٢٠٢٢ هه‌ولێر
هاوڵاتى لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له دژى دواکه‌وتنى مووچه، داوا له سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کان ده‌که‌ن کۆببنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار ى 2022، لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بۆ بۆ سه‌ندیکا و رێکخراوه‌کان، داواى لێکردوون رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى ئایار، له باره‌گاى لق ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێم. حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مڕۆوه ده‌ستى به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان کردوه، به‌ڵام تائێستا له سنورى پارێزگاى سلێمانى چوار وه‌زاره‌ت و به‌شێک له خانه‌نشینانى سه‌ربازى مووچه‌ى مانگى ئازاریان وه‌رنه‌گرتووه. دواکه‌وتنى مووچه‌ى مانگى سێى به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران له‌کاتێکدایه که دوێنێ و ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى و به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانى و به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌کان گردبونه‌وه‌و مانگرتنیان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن که ده‌چنه بانک ده‌ڵێن پاره نییه.
هاوڵاتی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی دڵخۆشكەر دەخاتەروو. عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرز بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تۆنێك گەنم بە ٧٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران بكرێتەوە. هاوکات ئەوەشی بە "بڕیارێكی دڵخۆشكەر" بۆ جوتیاران و تەواوی خەڵكی عێراق وەسف دەکات. وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق نرخی كڕینی گەنم لە جوتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرز دەكاتەوەو بۆ هەر تۆنێك ٧٥٠ هەزار دیناری دیاریكردوە. ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ لەراگەیەنراوێكدا عەلا جبوری وەزیری كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند:" بە مەبەستی زیادكردنی سەركەوتنەكانی وەرزی بە بازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانی وڵات، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران تەرخانكردووە".
هاوڵاتی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت و لێدوانەكەی وەزیری نەوتی عیراق لە بارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمەو، هەڵوێستی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقمان بیر ئەخاتەوە، دەشڵێت: "وەزیری نەوت لە ژوورەكەی خۆشی‌دا نەتوانێ بڕیارەكانی جێبەجێ بكات". دەقی نووسینەكەی محەمەدی حاجی مەحمود: سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم .. ڕۆژی شەممە 7-5-2022 ئیحسان عەبدولجەبار ناوێك گوایە وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی وەزارەتەكەی كۆمەڵێك قسەی كرد، زۆری لە وڕاوە ئەچوو ئەم وەزیر و گزیرانە قورمش ئەكرێن كە چی بكەن و چی بڵێن، ئەویش قسەكانی كۆنی دادگا عەرەبیەكەی بەغدادی جویەوەو گوایە 75 ڕۆژ نەرمی نواندوە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە بڕیارەكانی دادگا جێ بەجێ بكات. من بەم وەزیرە ئەڵێم زۆر دڵنەرم و میهرەبانی نواندوەو خێری بە كورد كردووە، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە قسەو هەڵسوكەوتەی عێراق، ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق مان بیر ئەخاتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێكی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەكەی خۆشی‌دا نەتوانێ بڕیارەكانی جێبەجێ بكات. ئەم وەزیرە بە زبانێكی زبر هەڕەشە لە كوردستان ئەكات لە كاتێكدا عێراق و سەروەریەكانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەك و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و كەسایەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان گێچەڵیان پێ ئەكرێت، ئەویش ئەیەوێ لەسەر كورد جارێكی كەش خۆیان تاقی بكەنەوە و دوای ئەو قسانەش هەندێك دەنگی ناساز بە ناوی ڕۆژنامەنوسەوە ئاو بە ئاشی دوژمن‌دا ئەكەن وەك تابوری پێنج باسی گەڕانەوە بۆ عێراق و هەموو شتەكان بگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەو گێلە پیاوانە هەمیشە چاویان لە ئێسقانە بە چ حەقێك ئەو قسە حەلەق و مەلەقانە ئەكەن، ئەوانە ڕەنگە بە هەوێ كورد بن بۆیە نە دادگا دادگایە و نە بڕیاریش جێبەجێ ئەكرێت چونكە كورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، كورد ئەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای كورد و كوردستان. بۆیە كورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت، نابێت پاشەكشە بكات وە ئەبێت جوابی توندی هەر كەس و لایەنێك بداتەوە كە ئەو مەسەلەیە باس ئەكەن و قابیلی قسە لەسەركردن نییە و نابێت چونكە دەستوری عێراق مافی بە كورد داوەو دادگا و هەر كەسێكی كە ناتوانێ هیچ بڕیارێكی لەو بابەتە بدات، بۆیە حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرڵەمان و قچا ئەبێت هەڵوێست ڕوون و ئاشكرایان هەبێت لە سەر ئەو جموجۆڵەی بەغداد لەسەر كوردستان هەیە. بەغداد بۆ ئەنجومەنی فیدڕاڵی یا پارێزگاكان دانامەزرێنێ بۆ ئەو هەموو تاوانە كە دژی كورد لە ناوچە دابڕاوەكان ئەكەن ڕاگرن، بۆیە كورد و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرگری لە قەوارەی سیاسی هەرێم بكەن چوونكە قسەكانی ئەو وەزیرە هەڕەشەی شەڕ بۆ سەر كوردستان ئەكات، با ئەوانیش خۆیان تاقی بكەنەوە وەك حكومەتەكانی پێش خۆیان دڵنیام چارەنووسیان لەوان باشتر نابێت. ئەوانەی ئێستا حاكمن لە بەغداد لەبیریان چووە كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان و هێزی پێشەرگە عێراقیان ڕوخاند نەك ئەوانەی ئێستا حاكمن لە بەغداد، زۆریان سەربازی فیرار بوون لە دەرەوەی وڵات و بە ڕادیۆ هەواڵی كوردستان و عێراقیان پێ ئەگەیشت، بۆیە ئێمە هەموو ئەوانە ڕەد ئەكەینەوە و هەر لایەنێك و لایەنی پەیوەندیدار بۆی نییە سازش لەسەر مافی ڕەوای خەڵكی كوردستان بكات، هەر هەنگاوێك خیانەتە لە مێژوو لە كورد و قەوارەی سیاسی ئێستا و داهاتوو. محەمە حاجی مەحمود 8-5-2022 گوڵەخانە
هاوڵاتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەگەلچ محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە سونەکان و سەرۆکی کوتلەی سەدر لەکۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدایە. ئەمڕۆ وەفدێكی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كە پێكهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە و حەسەن عەزاری سەرۆكی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر. بارزانی لەکۆبونەوەی لەگەڵ سونەکان و سەدرییەکان تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستپێشخەرییەكانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکات. لە كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەشدارن. رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوویەوە و بڕیاریدا هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كۆببنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی راستەڕێكردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و كردنەوەی گرێكوێرەكان بدەن. هاوکات، بەنگین ریکانی، وەزیری پیشووی ئاوەدانکردنەوەی عیراق ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە مەسعود بارزانی دەستپێشخەری بۆ چارەسەری پێكهێنانی حکومەتی عێراق هەیە
هاوڵاتی وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پڕۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەمهێنراوە لەپێناو كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان. ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەندازیار كەمال محەمەد، ساڵح وەزیری كارەبا لە نوسینگەی وەزارەت پێشوازی لە عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و وەفدێكی یاوەری كرد، وەزیری كارەبا باسی لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كارەبا و دەستەی ژینگە بۆ كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان كرد. وەزیری كارەبا رایگەیاند "وەزارەتی كارەبا لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا توانیویەتی هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پرۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەم بێنێت." لەئێستادا كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەگاتە سێ هەزارو 525 مێگاوات كارەبا و لەو ژمارەیەش پڕۆژە ژینگەپارێزەكانی كارەبا لە 39% ی كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم پێك دەهیێنن
هاوڵاتی هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند:" ئەگەری داخستنی هەدەپە لە ئارادایە و داوای لە لایەنە سیاسییەكانی توركیا كرد خۆیان بۆ گۆڕانكاریی گەورە ئامادە بكەن". سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە دەقی وتارێكی بۆ پێگەی (تی 24)ی توركیا رەوانەكردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەری داخستنی هەدەپە لە توركیا لە ئارادایە و رەنگە هەزار كەس لە بواری سیاسی دور بخرێنەوە و هەزاران كەسیش دەستگیر بكرێن. هەروەها دەمیرتاش رایگەیاندوە:"بەرپرسیارێتیی ئەو هەنگاوانە و چارەسەرنەكردنی پرسی كورد دەكەوێتە ئەستۆی ئەردۆغان و پارتی داد وگەشەپێدان و پارتی نەتەوەپەرستی توركیا". هاوکات، جەختی لەوەشكردوەتەوە، تەنها رێگەی بەرەنگاربونەوەی ئەو هەنگاوانە هە‌ڵبژاردنەكان و گۆڕینی دەسەڵاتە لە توركیا، داواشی لە لایەنە سیاسیەكان كردوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن و گۆرانكاری ئامادە بكەن. لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەمیرتاش ئەوەی روونکردووەتەوە كە پرسی كورد تەنها بە ئاشتیی چارەسەر دەبێت. هەریەکە لە پارتەکەی ئەردۆغان و دەولەت باغچەلی لەهەولی ئەوەدان لەریگەی دادگاوە پارتی دیموکراتی گەلان دابخەن و چەندین دۆسییەیان بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو پارتە ئامادە کردووە، بەڵام هاوسەرۆکانی هەدەپە جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەداخستنی پارتەکەیان دیموکراسی لە تورکیادا دەنیژرێت
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ و سبەینی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت و لەزۆرینەی ناوچە شاوخاوییەكان نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەراگەیەنراوێكدا ئەوەی خستۆتەروو، ئەمڕۆ لە هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانێكی كەم لەناوچە شاخاویە سنوریەكاندا. هەروەها سبەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نمە بارانی كەم كەم لەم شوێنانە، كاریگەری لە ناوچە سنوریەكاندا زیاتر دەبێ هەندێ جار بۆ تاوە باران وبروسكە دەگۆڕێت پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كەش و هەوا جێگیر دەبێتەوە. هاوکات، ئاماژەی بەوەشكردوە، لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی باش لە نێوان (10-20 ) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو، هەروەها سبەی پێشبینی دەكرێت ئاسمان نیمچە هەور بێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی كەم كەم هەیە لەناوچە ی جیاجیا كە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەمڕۆ و سبەینی لە دهۆك ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە بارانی جیاجیا لە زۆربەی ناوچە كاندا، لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسكە پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كەش و هەوا جێگر دەبێتەوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەكانیانەوە لە هەردوو كەمپی كۆن و نوێی زانكۆی سلێمانی بەردەوامە. هاوكات، بەشێك لە ژینگە پارێزانی رانییە بەهەمان هۆكار بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان. ئەمڕۆ دوو شەممە ٩ی ئایار، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە هەردوو كامپی نوێ و كۆنی زانكۆ لەنێو شاری سلێمانی گردبوونەوە و نەچوونە هۆڵەكانی خوێندنەوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ناڕەزایەتی نیشان دەدەن لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان كە تا ئێستا مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە. ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی نیسان دەستی پێکردو یەکەم وەزارەت تەندروستی وەریدەگرێت
هاوڵاتى سه‌رۆکى رووسیا، له جه‌ژنى سه‌رکه‌وتندا که ساڵانه رۆژى 9ـى ئایار له یادى شکستپێهێنانى ئه‌ڵمانیاى نازى له‌لایه‌ن یه‌کێتیى سۆڤێته‌وه، له رووسیا به‌رز راده‌گیرێت، په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ئۆکرانیا کرد و رایگه‌یاند:" گه‌ڕانه‌وه‌ى نازیزم مایه‌ى قبوڵ کردن نییه". له په‌یامى پیرۆزباییه‌که‌دابه بۆنه‌ى 77هه‌مین ساڵیادى سه‌رکه‌وتنى جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریی پوتن رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌رکى هاوبه‌ش بریتییه له رێگرییکردن له دووباره هه‌ستانه‌وه‌ى نازیزم که بووه‌ته مایه‌ى ئه‌و هه‌موو ئازاره بۆ مرۆڤه‌کان له وڵاته جۆراوجۆره‌کان. پێویسته راستییه‌کانى سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ساڵانى جه‌نگ، به‌ها مه‌عنه‌وییه هاوبه‌شه‌کان، دابونه‌ریتى برایه‌تى و دۆستایه‌تی، بپارێزرێن و به نه‌وه‌کانى داهاتوو بگه‌یه‌ندرێن". هاوکات سه‌رۆکى رووسیا، له په‌یامیدا بۆ گه‌لى ئۆکرانیا و جه‌نگاوه‌رانى جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریی، جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه "گه‌ڕانه‌وه‌ى میراتگره ئایدۆلۆجییه‌کانى ئه‌وانه‌ى که له جه‌نگى نیشتمانپه‌روه‌ریى گه‌وره‌دا شکستیان خواردووه، مایه‌ى قبوڵکردن نییه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم رایگه‌یاند:"سه‌رقاڵى وه‌ڵامى ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌ین که وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆیان ناردووین". ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له نزیکترین کاتدا تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به فه‌رمى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌داته‌وه. سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیش له‌باره‌ى یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى کوردستان، ناوبراو دوپاتیکرده‌وه، هه‌ڵوێستى هه‌ر چوار سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه جه‌حتى له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. بۆ مامه‌ڵه‌کردنیش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاره‌که‌ى ساڵى 2019 دادگاى باڵاى فیدراڵى به نمونه هێنایه‌وه‌و رایگه‌یاند که ئه‌و دادگایه بڕیارێکى بۆ پێناسه‌کردنى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 و پابه‌ندکردنى حکومه‌تى فیدراڵ به جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه ده‌رکردوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌کراوه و هیچ به‌دواداچونێکیش له‌لایه‌ن هیچ داموده‌زگایه‌که‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه. دوێنێ شه‌ممه، 7ى ئایارى 2022، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "ناکرێت دوو سیاسه‌تى نه‌وت له یه‌ک وڵات‌دا هه‌بێت و ناکرێت پرسى وزه به سیاسى بکرێت." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ده‌ستپێشخه‌ریمان کردووه و نه‌رمى زۆرمان نواندووه به‌ڵام سوودى نه‌بووه هه‌ر بۆیه بریاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى وه‌کو خۆى جێبه‌جێ بکه‌ین".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند:" به‌شێوازێک به‌رگرى له خاک و نیشتیمانه‌که‌مان ده‌که‌ین که ئاماده‌ن گیانى له پێناودا بۆ بکه‌ینه قوربانی". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى ئایارى 2022، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، سه‌رۆکى ئۆکرانیا له په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى راگه‌یاندنى کۆتایهێنان به جه‌نگى جیهانى دوه‌م رایگه‌یاند:"تارمایى جه‌نگى جیهانى دوه‌م وا جارێکى دیکه به‌رۆک به وڵاته‌که‌مان ده‌گرێته‌وه و ده‌ستى خراپه‌کارى جارێکى دیکه گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى بۆمان به‌یانکرده‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به هه‌مو توانایه‌کمانه‌وه به‌سه‌ر نوشسته‌کانى ئه‌م جه‌نگه‌دا زاڵده‌بین، زۆر له‌وه‌ش دڵنیاین سه‌رکه‌وتنمان هه‌میشه له رێگه‌مانه، چونکه ته‌واوى هاوڵاتیان، سه‌رباز و نیشتیمانه‌که‌مان سه‌رده‌مانێک دژ به نازیه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه و ملیان بۆ زۆردارى و نامرۆڤایه‌تییان که‌چنه‌کردوه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه "گرنگ نییه دوژمن هێزى چه‌ندێک بێت و چى هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رگرى له وڵات و خاکى خۆمانده‌که‌ین و ئامانجێکى هێنده پیرۆزه که ده‌کرێت له پێناویدا گیانمانى بۆ به‌قوربانى بکه‌ین".
هاوڵاتی سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن :" ئەبوبەكر هەڵەدنی سوور بوو لەسەر نەدركاندنی ناو‌و ناونیشانی ئەو كەسەی كە تۆمەتی خراوەتە پاڵ ئەوەش لەبەر ئەوەی وەك بەڕێزیان دەڵێت "لەبەر دۆخی كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا كە داوای لێبوردن بكات. لیژنەی بەدواداچوونی سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێن" پاش ئەوەی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا بەڕێز ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، پزیشكێك تاوانبار دەكات بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر نەخۆشێك لیژنەیەكی تایبەت بەو بابەتە پێكهێندراوە. جەختیش دەكەنەوە لەوەی، "دەبێت ئەبوبەكر هەڵەدنی داوای لێبوردن بكات ئەگینا كەیسەكە دەبەنە دادگا دەقی راگەیەندراوەكەی سەندیكای پزیشكانی كوردستان: ئەنجامی لیژنەی بەدواداچوونی سەندیكا لەسەر لێدوانەكانی پەرلەمەنتار ئەبوبەكر هەڵەدنی 1- بەڕێز ئەبوبەكر هەڵەدنی سوور بوو لەسەر نەدركاندنی ناو‌و ناونیشانی ئەو كەسەی كە تۆمەتی خراوەتە پاڵ ئەوەش لەبەر ئەوەی وەك بەڕێزیان دەڵێت "لەبەر دۆخی كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی"، لە هەمان كاتدا ئامادەیی خۆی نیشاندا كە داوای لێبوردن بكات لەهەر پزیشكێك كە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ كرابێت لە ئەنجامی ئەم لێدوانەی. 2- پزیشكان توێژێكی زۆر گرنگی كۆمەڵگان و سامانێكی نەتەوەیین ، پێویستە بەڕێزیان و هەموو لایەك خۆیان بە دوور بگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیر كردن بەم پیشەیە. 3- ئەم لێدوانەی بەڕێز هەڵەدنیش دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە كاری پزیشكیی و مەترسی بۆ سەر پزیشكان. بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین كە وەكو سەندیكا سوورین لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەم بەڕێزە بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشكان بكات بە پێچەوانەوە كەیسەكە دەبەینە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلكاری وتەشهیرە دەكەین. 4- سەندیكای پزیشكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاودێری كردن وپاراستنی بنەما و بەها بەرزەكانی دەست دانە پیشەی پزیشكی لە هەرێم و داكۆكیكاری مافەكانی نەخۆش و پزیشكان بەیەكەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبێتەوە كە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییانی خۆشەویست بە پزیشكان و پیشەی پزیشكیی لە كوردستان لاواز بكەن. لەگەڵ رێزدا سەندیكای پزیشكانی كوردستان
هاوڵاتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا گۆڕینی تابلۆ تەنھا بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبێت و لەمڕۆوە دەستیپێكردوە. ئەمرۆ یەکشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەئاگاداریەكدا ئەوەی خستۆتەروو کە لەئەمڕۆوە دەستبەكاربوە بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەتابلۆی نوێیی یەكگرتو لەهەرێم و عێراقدا، "گۆڕینی تابلۆ تەنها لەكاتی ئێستادا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانەو نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبێت". بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیكرد بەپێدانی تابلۆی نوێ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە بۆ یەكەمجار تۆماركران.