هاوڵاتى راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" دوای ئەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتاییهات، ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستەکە کاندیدکردووە گەیشتوەتە 60 کەس و تائێستاش وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك دیارینەكراوە. بەیداء خزر، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەقۆناغی یەکەمی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار 24 کەس ناوی خۆیان پێشکەش کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو جارێكی دیكە دەرگای خۆكاندیدكردن كرایەوە، لەئێستادا ژمارەی کاندیدان گەیشتوەتە 60 کەس. ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێت ناوی کاندیدەکان ئاشكرابکات، تائێستاش پەرلەمان وادەیەكی نوێی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیارینەکردووە. رۆژی یەکشەممە 13-2-2022 دادگای فیدڕاڵی خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەتکردەوە، هاوکات ئێوارەی هەمان رۆژیش دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات.
هاوڵاتى وتهبێژی ئیئتلافی دهوڵهتی یاسا ڕایگەیاند:" ئهستهمه بەبێ یەکێتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکرێت". ئهمڕۆ دووشهممه 14ی شوباتی 2022 بەهادین نوری، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکی سەرەکی هەماهەنگی شیعەکان لەخۆدەگرێت ڕایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئومێدی دەخواست کە هێزە کوردییەکان یەک کاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار." لەبارەیكاندیدكردنی رێبهر ئهحمهد، وهك كاندیدی نوێی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا وتی "ئەستەمە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی بەڕێوەبچێت." "ناڕەزایی چوارچێوەی هەماهەنگی لەوەی کە ئێستا دەگوزەرێت بۆئەوەیە کە پێکهاتەی شیعە نەبێتە بچوکترین پێکهاتە لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی، بهزۆریش كهس نابێته ئۆپۆزسیۆن و لە پرۆسەی سیاسیدا شتی وا نییە، حکومەتیش بەبێ چوارچێوەی هەمانەنگی پێکناهێنرێت"، بههادین نوری وای وت. ئهوهش لهكاتێكدایه كه ههر ئهمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق. بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی بافڵ تاڵهبانی، له كۆبونهوهكهدا دۆخی سیاسی، ئەمنی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە و هەوڵی لێکتێگەیشتن و درووستکردنی نزیکایەتیی لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافقی نیشتمانیی خزمەتگوزار لەلایەن لایەنەکانەوە هەبووە. "یەکێتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و رزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە"، راگهیهندراوهكه وای وتبوو.
هاوڵاتى بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا سووربوونی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرۆسە سیاسییەکان دووپاتکردووەتەوە ". ئەمڕۆ دووشەممە 14-02-2022 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغدا پێشوازی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئانگی کرد کە لە نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پێکهاتبوون. بافڵ تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا، پرسە سیاسی، ئەمنی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە تاوتوێی دۆخەکە کرا و ھەڵوەستەکرا لەسەر پێشهاتەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی گونجاو و لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافوقی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەمڕۆی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت". لە راگەیێندراوەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە: "کۆبوونەوەکە بە وردی ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵوێستی لایەنەکانی عێراق و ھەرێم کرد، بە خوێندنەوە بۆ ئەگەرەکان و لەبەرچاوگرتنی واقیعی ئەمڕۆی عێراق و پێویستی شەقام، تەئکید لە دروستکردنی تەوافوق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە کرایەوە، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت بەگوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان و پەنابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆک و دورکەوتنەوە لە دەمارگیری سیاسی و نەتەوەیی بە رێگاچارەی گەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە قەڵەمدرا". سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتیش لە بارەی پێکهێنانی حکومەت، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "یەکێتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و رزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە، بەشێوەیەک ببێتە ھۆی تەبایی و برایەتی زیاتر لەنێوان ھێزە شیعەکان، کورد، سوننە و ھەموو پێکھاتەکانی دیکە، ئەمەش لەپێناو ئاوەدانی زیاتر و سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاسایشی زیاتر". ئەم کۆبوونەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوای ئەوە دێت، کە دادگای فیدراڵی عێراق، شیاوبوونی هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رەتکردەوە.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگهیاند:" بەشێک لە برگەکانی دەستور زیاد لە مانایەک هەڵدەگرن و بەڕونی باس لە چۆنیەتی دیاریکردن و هەڵبژاردنی دەسەڵاتەکان ناکات، چەند جارێکە خودی دەستورەکە پێشێلدەکرێت و بۆشایی دروستدەبێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو برگانەی دەستور هەموار بکرێنەوە". فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراقی کردوە رایگهیاند:" بەهۆی ئەوەی بەشێک لە برگەکانی دەستور زیاد لە مانایەک هەڵدەگرن و بەڕونی باس لە چۆنیەتی دیاریکردن و هەڵبژاردنی دەسەڵاتەکان ناکات، چەند جارێکە خودی دەستورەکە پێشێلدەکرێت و بۆشایی دروستدەبێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو برگانەی دەستور هەموار بکرێنەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستور بنەمای دیاریکردنی شێوەی دەوڵەت، حکومەت و سیستمی حکومڕانییە و بنەمای جیاکردنەوە دەسەڵاتەکانە، هەروەها دەستەبەری پاراستنی مافی هاوڵاتیان و گەرەنتی پاراستنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانە. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، بەهۆی بونی ئەو مەرج و رێکارانە پەرلەمانی عێراق دوای 30 رۆژ لەیەکەم کۆبونەوە، نەیتوانی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت بەوەش وڵات کەوتە ناو شیکردنەوەی دەستوریبونی مانەوەی سەرۆک کۆمار، هەرچەندە پێشتر و رۆژی 13ی ئەم مانگەش دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە بە مانەوەی سەرۆک لەپۆستەی تا دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێ. فائق زێدان دەڵێت، پەرلەمان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوییدایە کە ئەویش هەموارکردنەوەی دەستورە چونکە ئەو مادانەی ئاماژەیان بۆ کراوە، دەکرێت دوبارە دابڕێژرێنەوە بەجۆرێک پێشێل نەکرێن لەوانەش لابردنی مەرجی ئامادەبونی دو لەسەر سێ بۆ کۆبونەوەکانی پەرلەمان، دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن کە براوەی هەڵبژاردن بوە ئەوەش کۆتایی دەهێنێت بە مشتومڕی پێکهێنانی حکومەت کە لەساڵی 2010ەوە بەردەوامی هەیە. ئەوەشی خستوەتەڕو:" پرسێکی دیکەی دەستور کە جێگەی مشتومڕە مادەی 76ی دەستوری تایبەت بە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کە مافی ئەوەی هەیە کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات و حکومەت پێکبهێنێت، هەرچەندە پێشتر دادگای فیدڕاڵی ئەم بابەتەشی یەکلایی کردوەتەوە کە گەورەترین فراکسیۆن لەیەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان دیاریدەکرێت کە خاوەنی زۆرترین پەرلەمانتارە، "بەڵام هەندێک لەشارەزایانی دەستوری کە منیش هاوڕام لەگەڵ ئەم بۆچونە، دەڵێن گەورەترین فراکسیۆن ئەو لیستەیە کە زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردن بردوەتەوە، چونکە ئەم تەفسیرە زیاتر لەگەڵ ململانێی هەڵبژاردن یەکدەگرێتەوە".
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند:" دەرزی تێكەڵە بەكارهێنانی قەدەغەیە چونكە زیانێكی زۆری بۆ كەسی بەكارهێنەر هەیە". له نوسراوێكدا كه ئاڕاستهی بهڕێوهبهرایهتییهكانی تهندروستی ههولێر، سلێمانی، دهۆك، ههڵهبجه و ئیدارهی راپهڕین، كۆیه و گهرمیان كراوه، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریداوه به قهدهغهكردنی دەرزی تێکەڵە". وەزارەتی تەندروستی ھەرێم له گشتاندنهكهیدا ئاماژهی بهوهكردوه، تێکەڵکردنی ھەردو ئەمپوڵی دەرمانی 'ڤۆڵتارین و دیکادرۆن' لە یەک سرنجدا کە لەناو خەڵکیدا بە 'تێکەڵە' ناسراوە، قەدەغەیە، ئەویش بەھۆی ئەو زیان و کاریگەرییە تەندروستیە مەترسیدارانەی کە لێی دەکەوێتەوە.
هاوڵاتى دوای 16 مانگ له دهستگیركردنی بڕیاربوو ئهمڕۆ دادگایی كردنی بێریڤان ئهیوب، ژنه چالاكوانی دهۆك بهڕێوهبچێت بهڵام دادگایی كردنهكهی دواخرا. بڕیاربو ئەمڕۆ دووشهممه دوای 16 مانگ لە دەستگیرکردنی، بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنە چالاکوانی بادینان دادگایی بکرێت، بەڵام دانیشتنی دادگایی کردنی بێریڤان بۆ 28ی ئەم مانگە دواخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کوڕی یەکێک لە دادوەرەکان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە. عومهر گوڵپی، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا راگهیاند:" فراكسیۆنهكهیان له زیندان سهردانی بێریڤانیان كردووه و دۆخی تهندروستی زۆر خراپه". ئاماژهی بهوهشدا:" بههۆی ئهوهی ماوهی 50 رۆژ مانی له خواردن گرتبوو كێشهی جهستهی دابهزیوه، تووشی نهخۆشی شهكره بووه و چاوهكانی دابهزیون". بێریڤان تەمەنی 36 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لەدوای دەستگیرکردنی، ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیادەبێتەوە، ئەو ژنە دایکی پێنج منداڵە و لە دوای 16 مانگ لە دەستگیرکردنی، ئهمڕۆ دادگایی دەکرێت. لە چەند رۆژی رابردووشدا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئەو ژنە چالاکوانە رایگەیاندبوو كه هیواداره دادگا رۆژی 14ی شوبات بڕیاری ئازادکردنی بدات و ئهویش بە منداڵەکانی شاد ببێتهوە.
هاوڵاتى هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق دوای دورخستنهوهی له كاندیدبوون بۆ پۆستهكه، رایگهیاند كه بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی سیاسیه و چهند لایهنێكی له پشتهوهیه. دوای بڕیاركهی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بۆ دوورخستنهوهی كه ئهمڕۆ یهكشهممه 13ی شوباتی 2022 دهریكرد، هۆشیار زێباری كاندیدی دوورخراوهی پارتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیی سازكرد و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ عێراقییەکان بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت" و جەختیکردەوە کە "تا ئێستا پارتی هیچ کاندیدێکی تری دیاری نەکردووە، بەڵام زۆرمان هەیە". و"بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە، ئێمە هەموو مەرجەکانمان تێدا بوو بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار"، هۆشیار زێباری له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا وای وت. ههر لهمیانی قسهكانیدا، زێباری جەختی کردەوە کە پێشتر لە دادگا ئەستۆپاکی خۆی سەلماندووەو بڕیارەکەیی دادگای فیدڕاڵی لەدژی نادادپەروەرانە بووە، هاوکات رووی له دادگای فیدڕاڵی كرد و وتی:"ئەوان نایانەوێت عێراق سەرۆکێکی بەهێزی هەبێت و بەرپرسیاریشیم لە قسەی خۆم."
هاوڵاتى بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند:"چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێک سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت. ئێمە ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ". کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندن وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند: "چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێک سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت. ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ". وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاویدەکەنەوە. کاروان ستوونی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لەو "بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بەهەردەر نەدەن". بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەشڵێت، بە مافی خۆیانی دەزانن رێكاری كارگێڕی و یاسایی دژی هەر كەسێك بگرنەبەر كە بیانەوێت "بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتییان بكەن".
هاوڵاتى کەمێک لەمەوبەر دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، هۆشیار زێباری پەسەند نەکرد وەک كاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. پاش ئەوەی وا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، دادگای فیدڕاڵی عێراق تانەکانی سەر هۆشیاری زێباری کە لەلایەن چوار ئەندام پەرلەمانەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا بوو تاوتوێ بکات، کەمێک لەمەوبەر دادگا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار. هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام لەلایەن چوار ئەندام پەرلەمانەوە، کە سیانیان سەر بە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بوون و یەکێکیشیان سەربەخۆ، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا و دادگای باڵای عێراقیش خۆکاندیدکردنی هۆشیار زێباریی ڕاگرت؛ لە ئێستاشدا دادگا بڕیاریدا دوور بخرێتەوە لە كاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
هاوڵاتى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى رایگەیاند:" پێشتر کەسانى باش و بەتوانا دانراون لە پۆستەکان، بەڵام پشتگری نەکراون و هاندراون بۆ شکاندنى یاسا و هەندێ پڕۆژە لەلایەن کەسانێکەوە کە تەماعیان هەبووەو قەت تێر ناخۆن". لەسەردانێکى بۆ سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند:" شارەوانى سلێمانى کێشەیەکى زۆری تێدایەو بووەتە هۆکاری ناڕەزایەتى خەڵکی سلێمانی. ئاماژەى بەوەشکردوە، دەکرا باشتر و جوانتر مامەڵە لەگەڵ زەوی و زاری سلێمانى بکرایە، بۆ ئەوەى کەس جورئەتى ئەوەى نەکردایە دەستدرێژی بکاتە سەر بستێک زەوی سلێمانی. هەروەها ناوبراو ئەوەى خستەڕوو، بەوشێوازەى کە پێشتر ئیش کراوە قابیلی قبوڵ نییە، گۆڕانکارییەکان لە پۆستەکان زۆرن و بەردەوام دەبێت هەر بە گۆڕینى سەرۆکى شارەوانى ناوەستێت. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشى، پێشتر کەسانى باش و بەتوانا دانراون لە پۆستەکان، بەڵام پشتگری نەکراون و هاندراون بۆ شکاندنى یاسا و هەندێ پڕۆژە لەلایەن کەسانێکەوە کە تەماعیان هەبووەو قەت تێر ناخۆن. ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى باسى لەوە کرد، هەندێ کەس بەتەما بوون چەندین خانوو بازاڕو شوێن تەنانەت سەرای سلێمانیش بڕوخێنرێن، بەڵام رێگریمان لێکردن، خەڵکی ئەمشارە زۆر بێدەنگن بەرامبەر ئەو هەوڵانە، پێویستە بێنە پێشەوەو هەڵوێستیان هەبێت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و دەنگ دەدات لەسەر بودجهی پرۆژهكانی ئیدارهی راپهڕین بەبڕی زیاتر لە 20 ملیار دینار و پرۆژهكانی ئیدارەی گەرمیان بەبڕی 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار. ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کراوە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەن بۆ دوو تەوەر کۆدەبێتەوە، تەوەری یەکەم دهنگ لهسهر پهسهندكردنی بودجهی پرۆژهكانی سنووری ئیدارهی راپهڕین به سهرجهم قهزا و ناحیهكانییهوه دهدرێت به بڕی 20 ملیار و 730 ملیۆن دینار له بودجهی پهرهپێدانی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022. ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دووەمدا دەنگ لهسهر پهسهندكردنی بودجهی پڕۆژهكانی سنووری ئیدارهی گهرمیان دەدرێت به بڕی 15 ملیار و 180 لەسەر بودجهی پهرهپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2022.
هاوڵاتى سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند:" لەهەفتەیەکدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار چووهته سهر نرخهكهى و ئهوهش مەترسی گەورە دروستدەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک". ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، نازم عهبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە رایگەیاند:" لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار چووهته سهر نرخهكهى و ئهوهش مەترسی گەورە دروستدەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پڕۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی مریشک". ئەوەشی خستوەتەڕو، "گرانبونی ڤیتامینەکان، دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین". لەبارەی چارەسەری کێشەکەش سهرۆكى كۆمهڵهكه باوەڕی وایە تاكه چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادان بکرێتەوە، "چونكه نرخی ئالیک و جوچک لەو وڵاتە هەرزانتره و کوالێتی گونجاوە بۆ خاوەن پڕۆژەکان."
هاوڵاتى سەرکۆنسوڵی ئێران رایگەیاند:" لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەندێکی بازرگانی لەم شارەدا دەکرێتەوە، کە 30 کۆمپانیای ئینتەرنێتی و 100 مارکەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای کرماشان کۆبووەوە و رایگەیاند:" ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە لە سلێمانی دەکرێتەوە لە بوارەکانی دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیکردن و گواستنەوەدا چالاکی دەکات". لە ساڵانی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق تاوەکوو 12 ملیار دۆلاریش رۆیشت، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە ئەمە ئێستا دابەزیوە. ئێران ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رکابەری زۆریشی هەیە. بەرپرسانی ئێران، تورکیا بە گەورەترین رکابەری خۆیان دەزانن. تورکیا ساڵی رابردوو بڕی 18 ملیار دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو، کە ئەمە دوو هێندەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بوو.
هاوڵاتى عارف حمامى، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق ئهمڕۆ ڕایگهیاند، پیلانێكى گهوره ههیه بۆ ههڵاتنى زیندانییهكانى داعش بهتایبهتى سهركردهكانى ئهو رێكخراوه تیرۆریستییه له زیندانهكانى عێراق، پیلانهكه له زیندانهكانى پارێزگاى ئهنبار جێبهجێدهكرێت كه زۆرترین سهركردهى داعشى تێدایه. ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق وتیشی: پیلانهكه لهلایهن ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمریكاوه سهركردایهتى دهكرێت، بهڵام ئهو هێزه خۆى وهك جێبهجێكارى پیلانهكه ڕۆڵناگێڕێت، بهڵكو هێزه نێوخۆییهكان ئهو پیلانه جێبهجێدهكهن. لەبارەی هۆكاری ئەنجامدانی ئەو پلانەوە حمامی ئەوەی خستووەتەڕوو، كە ئهمریكا و هاوپهیمانهكانى ویستى ئهوهیان ههیه له رێگهى هێزه ناوخۆییهكانهوه ئاسایشى عێراق بخهنه مهترسییهوه و پشێوى بنێنهوه بۆ ئهوهى ئاستهنگى ئهمنى زیاتر له عێراق دروستبكهن، بهتایبهت كه ئێستا سهروبهندى ههڵبژاردنى سهرۆك كۆمارى نوێى عێراق و پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه.
هاوڵاتى عێراق ئامادەکاری کردوە بۆ ناردنی وەفدێكی باڵای سەربازی بۆ روسیا، فڕەنسا و پاکستان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زرێپۆشی پێشکەوتو. ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای سوپای عێراق پلانی کڕینی زرێپۆش، زیادکردنی فیرقە و یەکە سەربازییەکانیان هەیە، بەتایبەت کە لەئێستادا سوپا زرێپۆشی ئەبرامزی ئەمریکی و تی 90ی روسی بەکاردەهێنێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق ئامادەکاری کردوە بۆ ناردنی شاندێکی باڵای سەربازی بۆ روسیا، فڕەنسا و پاکستان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و زرێپۆشی پێشکەوتو. باس لەوەشکراوە، چەندین بەرنامەی دیکەش هەیە بۆ پەرەپێدانی توانای هێزەکانی عێراق، لەداهاتویەکی نزیکیشدا بەشی پیشەسازی وەزارەتی بەرگری خۆی بەرهەمی نوێی دەبێت.