هاوڵاتى به‌رپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرایده‌کات، به‌منزیکانه هه‌ریه‌ک له‌پافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتیو نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆده‌بنه‌وه. شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى مه‌علومه‌ى عێراقى ئاشکرایکردووه، ده‌ستێوه‌ردانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان پارتی‌و یه‌کێتى گرنگیه‌کى زۆرى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیی‌و کۆتاییهێنان به‌چه‌قبه‌ستوویى سیاسیى له‌عێراقدا هه‌یه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پارتى هێشتا سووره له‌سه‌ر کاندیدکردنى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێى هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌منزیکانه یه‌کێتی و پارتى له‌باره‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماره‌وه کۆده‌بنه‌وه". نێچیرڤان بارزانى له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لایه‌نه‌کانى کۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆبوویه‌وه. پێشتر له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى، مه‌سعود بارزانى نێچیرڤان بارزانى راسپارد بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى پرسى پۆستى سه‌رۆک کۆمار په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى روونکردووه‌ته‌وه که مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندییه‌کى مێژوویی‌و خه‌باتێکى کۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کاندا هه‌یه، هه‌ربۆیه نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى گه‌وره له‌نێوان پارتی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌دا درووستبووه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا سازان له‌نێو ماڵى شیعه که خۆى له‌ڕه‌وتى سه‌درو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بینێته‌وه دروستنه‌بێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌په‌ڕله‌مان ئه‌نجام نادرێت.
شەنای فاتیح منداڵان گرنگترین تووێژن لەهەموو جیهاندا كە لەلایەن دایكان و باوكان گرنگیان پێدەدرێت و بەخێو دەكرێن و ئامادە دەكرێن بۆ كۆمەڵگا، بەڵام هێشتا لەكوردستاندا بەشێكیان "بێ‌ناز" دەكرێن و دوور لەكەسی یەكەمیان لەخانەی بێسەرپەرشتاندا دەمێننەوە. یەكی حوزەیرانی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی منداڵان ناسراوەو ئەو رۆژە بەچەندین كار‌و چالاكی یاد دەكرێتەوە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 1954 بەبڕیاری ژمارە 836 لەبەندی نۆدا (9) وڵاتانی جیهانی راسپارد كەرۆژێك بۆ منداڵان تەرخان بكرێت، هەروەها رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵیش لە 29ی تشرینی دووەمی 1989دا دەرچوو و لەهەندێ وڵاتیش 20ی تشرینی دووەم بە رۆژی جیهانی منداڵان دادەنرێت. منداڵا مرۆڤێكە لەنێوان قۆناغەكانی لەدایكبوون و پێگەیشتندا پێناسە دەكرێت و ئاماژەیە بۆ كەسێكی كەم تەمەن، هەروەها بەپێی پێناسەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەكەسێك دەوترێت منداڵا كە تەمەنی نەگەیشتبێتە 18ساڵا. لەڕێگەی كردنەوەی دایانگەو باخچەی ساوایان و خوێندنگاكانەوە منداڵان ئامادە دەكرێن لەڕێگەی فێركردن و پەروەردەوە بۆ كۆمەڵگا، ئەوەش بەهاوكاری دایكان و باوكان تا پاشەڕۆژی خۆیان دیاری بكەن، بەڵام بەشێك لەو منداڵانە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە دایك و باوكان دادەبڕێن و حكومەت لە رێگەی خانە بێسەرپەرشتەكانەوە چاودێرییان دەكات. بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی نزیكەی 400 منداڵ لەلایەن خانە بێسەرپەرشتەكانەوە چاودێری دەكرێن دوور لە دایك و باوكیان. ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" هێڵی گەرمی 116مان كردووەتەوە بۆ ئەو منداڵانەی توندوتیژیتان بەرامبەر دەكرێت كە پەیوەندی دەكەن بەو ژمارەیەو دواتر ئێمەش لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەكەینەوە، پاش رێكارە رەسمییەكان ئەو منداڵانە دێنە خانەكان لای ئێمە تا كێشەكان چارەسەر دەبن". ناوبراو باسی لەوەشكرد كە پڕۆژەی خێزانی جێگرەوەیان هەیە، كە زۆربەی منداڵەكان لەبری خانەكان لەلای خێزانەكان دەمێننەوە بەڵام نابنە منداڵی ئەو دایك و باوكە و لەدوای تەمەنی 25 ساڵی بڕیار دەدات و گرێبەستێك دەكرێت لەگەڵ ئەو خێزانەداو كۆمەڵێك رێنمایی و یاسای خۆی هەیەو " لەئێستادا لەسلێمانی لەبواری جێبەجێكردندایە و لەهەولێریش نزیكە لەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە". بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ژمارەی ئەو منداڵانەی لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن هەزارو 794 منداڵە، كە 612 منداڵا لەپارێزگای هەولێر و 160 منداڵیش لەپارێزگای سلێمانی و هەزارو 22 منداڵیش لەپارێزگای دهۆك كاردەكەن. وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پڕۆژەی هێڵی فریاكەوتنی منداڵی راگەیاندووە بەهاوكاری چەند كۆمپانیایەكی بواری پەیوەندیكردن و چەند رێكخراوێك جێبەجێدەكرێت و تێیدا خزمەتگوزاری و رێنمایی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پێشكەش بەمنداڵان دەكرێت. ئیبراهیم تەیب، لێپرسراوی هێڵی فریاكەوتنی منداڵان 116 لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئەوەی خستەڕوو كە ئەم پڕۆژەیە لەیەكی ئابی 2013وە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن وەزارەتەوە كراوەتەوە و تەنها لەپێنج مانگی رابردوودا هەزارو 719 پەیوەندی بە هێڵەكەیانەوە كراوە و 989 پەیوەندی توانراوە وەڵامبدرێتەوە كە 641 پەیوەندی كوڕ بوون و 348 پەیوەندیش كچ بووە. هەروەها ئەوەشی باسكرد كە پەیوەندییەكانیش بریتی بوون لە 17 پەیوەندی زانیاری و 47 پەیوەندی رابواردن و 474 پەیوەندی هەڵە و 111 پەیوەندی بەكێشەی ئاوارەكان و 423 پەیوەندی بێ دەنگ و 243 پەیوەندی ناوخۆیی " كە بریتین لە 71 پەیوەندی كێشەی خێزانی و 37 پەیوەندی تەندروستی و 35 پەیوەندی پەروەردەیی و هەشت پەیوەندی یاسایی و 37 پەیوەندی دەروونی و 16 پەیوەندی توندوتیژی و پەیوەندییەكی سۆزداری". لەهەرێمی كوردستاندا ئەو منداڵانەی بەهۆكاری جیاجیا لە خێزانەكانیان دادەبڕێن تا تەمەنی هەژدە ساڵی لەخانە بێسەرپەرشتەكان دەمێننەوە كە سەر بەچاودێری كۆمەڵایەتی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتین. خالید عومەر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان لەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" نزیكەی پێنج ساڵە ئەم پلانمان هەیە كە داتا‌و ئامارێكی رەسمی دروستبكەین، بەڵام تا ئێستا بەهۆی دۆخی دارایی و كەمی بودجەی وەزارەتەكان ئەنجامنەدراون". هەروەها باسی لەوەكرد كە لەشاری هەولێر دوو خانەی بێ سەرپەرشتان هەیە ئەوانیش خانەی كوڕان و كچان، كوڕەكان زیاتر 30 منداڵا دەبن و كچەكانیش نزیكەی 25 منداڵن و ژمارەكەش بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێـت. هاوكات، ژیان جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە 60 منداڵی كوڕ وكچ لەخانە بێسەرپەرشتەكانی سلێمانیدا دەمێننەوە و خانەی كچان جیایە و منداڵی كچی تەمەن چوار تا هەژدە ساڵا لەخۆدەگرێت، هەروەها خانەی كوڕانیش كراوە بەدوو بەشەوە بەشێكیان منداڵی كوڕی تەمەن پێنج تادوانزە ساڵ و بەشەكەی دیكەش لە تەمەنی دوانزە تا هەژدە ساڵی لەخۆدەگرێت و خانەی ساوایانیشیان هەیە لە لەدایكبوونەوە تا تەمەنی چوار ساڵی لەخۆدەگرێت. شێرزاد هروری، بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەپارێزگای دهۆك چوار خانەی بێسەرپەرشتان هەیە، كە دوو خانە لەدهۆك و خانەكەیش لەشاریا تایبەت بەئێزیدیان و خانەیەكیش لە زاخۆ. وتیشی:لەخانەی كچان بەشی ساوایان هەیە كەمنداڵی تەمەن یەك رۆژە تا پێنج ساڵە لەخۆدەگرێت و پاش ئەو تەمەنە ئەگەر منداڵەكە كوڕبێت دەگوازرێتەوە بۆ خانەی كوڕان و " بەشێوەیەكی گشتی 260 منداڵا لەخانە بێسەرپەرشتیەكانی دهۆكدا دەژین". منداڵپارێزی كوردستان-سندوقی منداڵانی كوردستان لەساڵی 1991 بەرنامەیەكی بەناوی (گرتنەخۆ دوورەوە) دەستپێكرد و لەرێگەی ئەو بەرنامەیەوە تائێستا نۆ هەزار منداڵی عێراقی و كورد ksc/ksf لە گیراونەتە خۆ، بەڵام هێشتا بەهەزاران هەیە كە پێویستییان بە پشتگیریە. هاوڵاتی، پەیوەندی كرد بە منداڵپارێزی كوردستان، لەوەڵاماندا ئەوەیان روونكردەوە كە رێكخراوەكەیان بۆ بەرژەوەندی ئەو منداڵانە كاردەكات بە كەمێك كاركردن دەتوانن ژیانیان بگۆڕین بۆ دۆخێكی باشتر بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ژمارەی ئەو منداڵانەی لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن هەزار و 794 منداڵە، كە 612 منداڵا لە پارێزگای هەولێر و 160 منداڵیش لەپارێزگای سلێمانی و هەزارو 22 منداڵیش لەپارێزگای دهۆك كاردەكەن.
سازدانی: کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا کچه کوردێک له به‌ریتانیا یه‌کێکه له کاندیدان بۆ شاجوانى ئه‌و وڵاته‌و ده‌ڵێت:"به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش ولار مه‌رج نیه، به‌ڵکو کاره خۆبه‌خشیه‌کان و خێرخوازى و ژینگه دۆستى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکردن. ڕۆزا کوردۆ ته‌مه‌ن 25 ساڵ کانیدید کراوه بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی شاجوانی که ده‌رگای زیاتر ده‌کاته‌وه بۆ تێکه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی سیاسیی و هونه‌ری و چالاکوانانان. رۆزا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" یه‌کێکم له‌کاندیده‌کانی پێشبڕکێی شاجوانی و هیواده‌خوازم تاجی شاجوانی ئینگلته‌را بۆ ساڵی 2022 له‌سه‌ر بکه‌م". رۆزا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که کاتێک پێم وترا دیداره‌که بۆ ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی"یه، زۆرخۆشحاڵ بووم، وتیشى:"باوکم هه‌میشه خوێنه‌رێکی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌و سایتى هاوڵاتی"یه. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که هه‌ربه‌م دوایانه‌ش له‌گه‌ڵ دایک و باوکى بانگهێشتکراون بۆ چاوپێکه‌تنێک له‌ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، له‌سه‌ر کاری خۆبه‌خشی له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانی (باڕۆنیس نیکۆڵسۆن) که‌ئافرتێکه زۆر دۆستی کورده‌و زیاتر له30ساڵه له‌نزیکه‌وه کارله‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و کوردستان ده‌کات، وتیشى:" ده‌مه‌وێ سوپاسی پشتگیری دایک و باوک و خاڵم بکه‌م، که‌ئه‌وان هه‌میشه هانده‌رو ڕێخۆشکه‌رم بوون، تابگه‌م به‌خه‌ونه‌کانم". وه‌ک ڕۆزا خۆی ده‌ڵێت، یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانی ئه‌وانه‌ی ده‌پاڵوێرێن بۆ پێشبڕکێ شاجوانی ئینگلته‌را، بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و کاندیده ده‌بێ که‌سێکی چالاکی بواره‌کانی مرۆڤ دۆستی و ژینگه‌پارێزی و کارى خۆبه‌خشى بێت، وتی:" له‌و پێشبڕکێیه‌دا، به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش و لار مه‌رج نیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبیت، به‌ڵکو کار‌و کرده‌وه خۆبه‌خشیه‌کانى وه‌ک ژینگه دۆستى و کارى خۆبه‌خشى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکرد ". ڕۆزا کوردۆ، جگه‌له‌وه‌ی که‌خوێندکاری ساڵی چواره‌می زانکۆی وێستمینسته‌ره، له‌شاری له‌نده‌ن له‌به‌شی (biomedical sciences) هاوکات کاری په‌رستاریش ده‌کات، له‌یه‌کێک به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌کانی پزیشکی (NHS) له‌ناوچه‌ی هارلی شاری له‌نده‌ن. ئه‌و کچه کورده، ده‌شڵێت که هه‌رله‌ته‌مه‌نی 16ساڵیه‌وه، خولیای بواره‌کانی نوسین و هونه‌ری تابلۆ کێشانى هه‌بووه‌و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و به‌ناوبانگی نمایش‌کردنی تابلۆکانى کردووه له‌به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها له‌بواری نوسین و کتێب‌دا، ده‌یه‌وێ زیاتر بره‌و به‌تواناکانى بدات و ئێستا کتبێکی نوێى ئاماده‌یه‌و چاپ و بڵاوی ده‌کاته‌وه به‌ناوی(journey of a thousand Kurds) کۆچی هه‌زاره‌ها کورد، وتیشى:" یه‌که‌مجار به زمانى ئینگلیزى بڵاویده‌که‌مه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێنه‌ری کوردزمانیش وه‌ری ده‌گێڕین". ڕۆزا ساڵی 2018 له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی به‌شداری کۆنفراسێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاى کردووه ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی کوردستانی عێڕاق. ئه‌و کچه کورده له‌ڕێی نوسین و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا له‌ڕۆژنامه‌کان ده‌خوازێ نه‌هامه‌تی و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌رکورد له‌مێژوودا به‌دونیای ده‌ره‌وه بناسێنی، له‌دیدارێکی ئه‌م دوایانه‌ی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ده‌ڵێت:" به‌شێکی زۆری ئه‌وکێشانه‌ی ئێستا له‌باشوری کوردستان هه‌ن، ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و ڕژێمه‌کانی پێشوتر که‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌کۆمه‌ڵکوژیی و ئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌بونی کورد بۆ ده‌ره‌وه". بۆیه ده‌ڵێت:" وه‌ک کوردێکی په‌ناهه‌نده‌و مرۆڤدۆست، زۆر نیگه‌رانم له‌دواین بڕیاری حوکمه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕه‌وانه‌کردنی په‌ناخوازان بۆ ئه‌فریقاو به‌کارێکی قێزه‌ونی ده‌زانم دژ به‌ژیانی په‌ناخوازان، چونکه ئێمه‌ش به‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌ی ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌ی تێپه‌ڕیووین". ڕۆزا ڕوونی ده‌کاته‌وه، که‌چۆن کاتێک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه به‌ئینگلیزی بدوێن و په‌یوه‌ندی بکه‌ن، به‌ڵام پاش هه‌وڵ و تێکۆشان، ئێستا له‌خێزانه‌که‌یاندا که‌سانی پارێزه‌رو کارمه‌ندی ته‌ندروستی و پیاوی بازرگان بوونیان هه‌یه. "هه‌موو ئه‌وانه‌ی فێری بووین و پێی گه‌یشتوین له‌ئه‌نجامی باوه‌ش بۆکردنه‌وه‌و پێشوازی لێکردنی ئه‌م ووڵاته بووه بۆکه‌سانی وه‌ک ئێمه، هه‌موومان که‌لتوورو حوکمه‌تی به‌ریتانیامان خۆش ده‌وێت به‌وه‌ی پێی به‌خشیون و کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی پاداشتی کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا بده‌ینه‌وه، کۆچبه‌رانی وه‌ک ئێمه ده‌توانن ببن به‌به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌بردن و هاوکاری کردنی ووڵات له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا"، رۆزا واى وت. ڕۆزاو خێزانه‌که‌ی، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیان و ماوه‌ی 18 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی، له‌شاری (پلیمۆس) ژیاون و دواتر ڕۆزا بۆ کار‌و خوێندن ناچار بووه بچێته له‌نده‌ن. ڕۆزا ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ پێشبڕکێی شاجوانی ئه‌وه‌یه که"بتوانم له‌و ڕێگایه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی خێرخوازیی دروست بکه‌م و سوودم بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت، تابتوانم داهاتویه‌کی گه‌ش بنیادبنێم". هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شداری ده‌نگدان بکات له‌ڕێگای ئه‌پێکه‌وه به‌ناوی miss England ده‌نگ بدات، داوا ده‌که‌م پشتیوانیم بکه‌ن. ڕۆزا کوردۆ، ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها پێنج ساڵان ده‌بێت، هاوشانی دایکی، ڕێگای پڕمه‌ترسی و مان و نه‌مانی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌ر به‌دوای ژیانێکی باشتر‌و پارێزراودا ده‌گه‌ڕان و به‌ڕێگای زه‌مینی و ده‌ریادا، دوای گه‌شتێکی پڕنه‌هامه‌تیی و ترسناک، خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا. "ئێمه هه‌موو به‌و ناخۆشیانه‌دا تێپه‌ڕیوین، بۆیه ئه‌وه به‌شێکه له‌ژیانی ڕابردووی ئێمه. بۆیه من ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که‌من کێم. من ئه‌و که‌سه‌م که‌ئێستا له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه ده‌بێ بڕوا‌و متمانه‌ی زیاترمان به‌خۆ بێت و هه‌وڵی چونه‌پێشه‌وه بده‌ین بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی"، رۆزا وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هۆشداریى ده‌داته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر باکوورى سووریا و رۆژئاڤاى کوردستان که به‌ه‌دست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى کۆنتڕۆڵکردنى شارۆچکه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت و شارى منبجى کرد، بلینکن داواى له تورکیا کرد پابه‌ند بێت به‌و رێککه‌وتنى ئاگربه‌سته‌ی، که له ساڵى 2019 واژۆکراوه. ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "هه‌ر هێرشێکى نوێى تورکیا بۆ سه‌ر باکوورى سووریا، شتێکه ئێمه دژایه‌تیى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که" ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى هه‌مانه ئه‌وه‌یه که هه‌ر هێرشێکى نوێ ده‌بێته هۆى تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمی، ده‌رفه‌ت بۆ لایه‌نه شه‌ڕانگێزه‌کان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ مه‌رامه‌کانى خۆیان بقۆزنه‌وه." "ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕى دژى داعش به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر له رێگه‌ى هاوبه‌شه‌کانمانه‌وه له نێو سووریادا و نامانه‌وێت هیچ شتێک مه‌ترسى بخاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى هێشتنه‌وه‌ى داعش له‌و سندووقه‌ى که خستوومانه‌ته نێوی"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وا ده‌ڵێت.
سازدانی: ئارا ئیبراهیم یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی دەڵێت:" نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كەچی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كەهەیەتی". عومەر شێخ موس، یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:" توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوەش لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە". هاوڵاتی: یەكێتی كەی و چۆن دامەزرا؟ عومەر شێخ موس: لەمانگی نیساندا، مام جەلال بەسەردان هاتبووە دەرەوەی وڵات، لەپاریسەوە تەلەفونی بۆ كردم دەمەوێت قسە بكەین و كاك كەمال فوئاد لە بەرلینە، پێكەوە دابنیشین چی بكەین باشە، ئیتر چووم بۆ بەرلین موناقەشەیەكی زۆرمان كرد، لەسەر ئەوە رێككەوتین كە مام جەلال بگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو برادەرانەی لە دەوروپشتی كۆبووبوونەوە كە دكتۆر فوئاد مەعسوم لەقاهیرەوە هاتبوو، كاك رەزاق فەیلی و عادل موراد لەئێرانەوە هاتبوون بۆ شام بۆلای مام جەلال، لەوێ شتێك گەڵاڵە دەكەین چ حزب و بزوتنەوەیەك دروستبكەین. لەوكاتەوە ئەوان بووبوون بە ئەندامی تەجەموعی عێراقی كە هەندێك خاڵیان نوسیبوو، دابویان بە تەجەموعی عێراقی، تەجەموعی عێراقی لەباتی ئەوان لەڕادیۆی دیمەشق بڵاویكردبووەوە، ئێمە پێمان ناخۆش بوو كە بڵاوكرابووەوە. ئیتر بڕیاربوو لە 16 تا 19ی مانگی ئایار بێت، بەڵام خستمانە 29،30،31، ئازار لەبەر مەسەلەی ڤیزا كە خەڵك بتوانن بێن بۆ بەرلین. لەوێ كەدانیشتین بەیانەكەمان بینی و موناقەشەی زۆر بوو، بزوتنەوە بێت سۆشیالیست بێت ماركسییەت بێتن شوعی بێت بۆ كوردستانی عێراق بێ یان بۆ هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیش، لەسەر ئەوە ساغ بووینەوە كە مام جەلال بیری لێكردبووەوە بەپەسەندمان زانی لەو چوار برادەرەی لە دیمەشق لەگەڵ سێ برادەری دیكە كە لەكۆبوونەوەكە پەسەندكرا كە ببنە دەستەی دامەزرێنەر ( كاك نەوشیروانی رەحمەتی، من بووم، كەمال فوئاد بوو) لێ زیاد كراین بڕیارماندا رۆژی 1ی 6ی 1975 رۆژی رەسمی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی بێت، بەیاننامەكەی پێشتر كە بەبێ موافەقەتی ئەوان لەدیمەشق بڵاوكرابووەوە هەندێك گۆڕانكاریمان تێدا كرد بەشێوەیەكی دیكە چاكمان كرد‌و بۆ هەموو زمانەكانی دنیا وەرمانگێرا، ئێمە بەعەمدی ناومان نا (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ساغنەبووینەوە لەسەرئەوەی بۆ كوردستانی عێراق بێت یان بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بێت، من و كاك نەوشیروان لایەنگری ئەوەبووین كە ئەم رێكخستنە لەدواڕۆژدا ببێتە رێكخستنێك بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان، بەداخەوە ئەوە نەبوو ئەو لایەنانەی كە پشتیوانیان دەكردین، ئامادەبوون تەنها بۆ كوردستانی عێراق پشتیوانیمان بكەن. هاوڵاتی: یەكێكن لەو حەوت كەسەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانتان دامەزراند، ئەوكات بەڕێزتان تەمەنتان 33 ساڵ بووە؟ عومەر شێخ موس: دەستەی دامەزرێنەر حەوت كەس بووین و ناوەكان دیارن پێویست ناكات ناویان بڵێم، هەنگاوێكی گەورەی مێژوویمان نا پاش ئەوەی كە شۆڕشی ئەیلول كۆتایی هاتوو گەلی ئێمە تووشی كارەساتێكی زۆر گەورە بوو، ئومێدمان بەو میللەتە بەخشیەوەو نیشانی دوژمنەكانماندا كە بزوتنەوەی كوردی تەواو نەبووە و هەموو كاتێك زیندووەو هەڵساوەتەوە، جارێكی دیكە دەست دەكات بەخەبات و تێكۆشان بۆ مافەڕەواكانی بەشێوەیەكی شۆڕشگێرانەتر بەڕێبازێكی چاك و مۆدێرنتر لەجاران دەكەوێتە رێی خەبات. هەروەها بەباشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان لەگەڵ هێزی پێشكەوتنخوازی جیهاندا، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كەگەلی كورد تێیدا دەژین. ئەو هەنگاوەی دامەزراندنی یەكێتی تا رادەیەكی زۆر ئامانجە سەرەكییەكانی خۆی بەدەستهێنا. بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە هاوڵاتی: ئەمڕۆ 47 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی یەكێتیدا، چ قسەیەكت هەیە وەك یەكێك لەدامەزرێنەرانی؟ عومەر شێخ موس: ئێمە بەهێزێكی بچووكەوە دەستمانپێكرد، توانیمان یەكێتی بكەینە ئەو هێزەی كە بوو، بۆچوونی فكری و سیاسی و ستراتیژیمان راست بوو، لەئەنجامدا سەدام حوسەین تووشی قەیران بوو و رووخان بوو، لەو وەختەوە ئومێدێكی گەورەمان بەڕاپەرینی جەماوەر هەبوو لەسەركەوتنی شۆڕشێكی گەورەدا، ئەوە بەدیكرا. كوردستان بەتەواوی وێران بوو، چ پاش شۆڕش و چ لەپاش رووخانی رژێمی سەدام حوسێن، وردە وردە جۆرە ئاوەدانییەك هەبوو، ئەگەر رەوشی كوردستان لەڕووی ئاوەدانی بەراورد بكەیت لەگەڵ ئەو كاتەدا پێشكەوتنێكی ئێجگار زۆر گەورە پەیدا بووەو دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ میللەتی ئێمە پەیدا بووە لەلایەن هەموو لایەنەكان، بەڵام بەداخەوە هێشتا كەموكوڕی زۆرەو پێویستە چ حكومڕانی رێك‌وپێك بۆ مەسەلەی دادوەری كۆمەڵایەتی و رێكوپێككردنی خزمەتگوزاری لەوڵاتدا بێتەدی. حزبەكانی ئێمە ئەو دەرسە گەورەیەی پێویستە لێوەربگرین نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كە چی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كە هەیەتی. هاوڵاتی: لەدیداری یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی ناوی هێندرا، چ قسەیەكتان هەیە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی؟ عومەر شێخ موس: بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە. یەكێتی هەموو كاتێك كە تووشی قەیران بووەو توانیویەتی ریزەكانی خۆی بپارێزێت و هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ چارەسەر بدۆزێتەوە، بە رای من پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. بەباشی دەزانم هەموو دەزگاكانی یەكێتی بۆ رێك‌وپێك كردنی یەكێتی نیشتمانی، چ كاك بافڵ چ سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی كە هەنگاو بنێن رەوشەكە چارەسەر بكەن، لەهەموو دنیا حزب بەتاكە كەسێك بەڕێوە ناچێت. هاوڵاتی: یەكێتی یەكێكە لەهێزە پێكهێنەرو هاوبەشەكانی حكومەت، هاوشێوەی پارتی و گۆڕان، پێتانوایە پێویستە دۆخی خەڵك ئەولەویەتی كارەكانی بێت؟ عومەر شێخ موس: ئەوەم قبوڵە كە بەرپرسیارێتی لەسەر هەموو ئەو لایەنانە هەیە كە بەشدارن لە حكومەتدا، ئەوان دەبوو ریفۆرم و گۆڕانكاری گەورە بكەن رەوشی كوردستان چاك بكەن، لەبەرئەوەی ئیمكانیاتیان هەبووە، بەڵام بەداخەوە بۆچوونی تەسكی حزبیان رێگای لەوە گرتووە كە دەزگای نەتەوەیی دروست بكەن و دەزگاكانی حكومەت بەچاكی بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم زەمانە بگونجێت رەوشی خەڵكەكە چاك بكەنەوە. ئەوە مانای ئەوە نییە تەنها لەگەڵ یەكێتیم بێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیشمە، بەداخەوە راستە یەكێتی و گۆڕان لەحكومەتدان، بەڵام پارتی یەكلایەنە بەشی زۆری كارەكانی حكومەت، بڕیارەكان لەدەستی خۆیدایەو زۆربەی جومگەكانی كۆنترۆڵ كردووە زۆر بەداخەوە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دیوایی لەكابینەی ئێستا‌و كابینەی هەشتەم و پێشتریش وابووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە یەكێتی نەیتوانیوە قورسایی خۆی پیشان بدات، ئەوەش وایكردووە پارتی سو‌و ئیسفادەی لەم رەوشەی یەكێتی كردووە. پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. هاوڵاتی: یەكێتی سوورە لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار؟ پێتوایە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی چ گرنگییەكی هەیە؟ عومەر شێخ موس: منیش لایەنگرێكی بەهێزی هەڵبژاردنی كاك دكتۆر بەرهەم ساڵحم، چونكە بەلێوەشاوەترین كەسی دەزانم خاوەن ئەزمونەو پەیوەندیەكی زۆر باشی لەگەڵ هێزە عەرەبییەكان و نێودەوڵەتییەكان هەیەو كەسێكی شایستەیە بۆ ئەو پۆستە. لەكاتی خۆی كە رێكەوتن لەنێوان یەكێتی نیشتمانی و پارتی كراوە، بەتایبەتی لەنێوان مام جەلالی رەحمەتی و كاك مەسعود، سەرۆكایەتی كۆمار بۆ یەكێتی نیشتمانی بێت و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پارتی بێت، یان ئەگەر ئاڵوگۆڕی تێدا كرا پۆستەكان بەپێچەوانەوە بكرێتەوە، بەڵام ئەوكات پارتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمیان كرد. ئێستا ناكرێ لەو رێككەوتنە پەشیمان ببێتەوەو پارتی نفوس و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بكات لەبەغداش لەجیاتی ئەوەی رێز لەو رێكەوتنە بگرێت. پۆستی سەرۆك كۆمار، لەسەر ئەو كەسە دەمێنێ كە پۆستەكە وەردەگرێت، چونكە سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ئەوەندە زۆر نییە، بەڵام ئێمە بینیمان كە مام جەلال سەرۆك كۆمار بوو لەبەر عێراق و پێداویستییەكانی، مام جەلال بۆ خۆی توانی ناوەرۆكی دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار زۆر زیاتر بكات لەوەی كە لەدەستوردا هەیە، بۆیە لەسەر كاك بەرهەم دەمێنێ كە حزبەكەی چەند پشتیوانی لێبكات و هێزەكان چەند پشتیوانی بكەن، بۆ ئەوەی دەوری كاریگەری زیاتر ببینێ، لەوەدا ئەمینم كە دكتۆر بەرهەم پشتیوانی بكەن و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنن دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوە لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە هاوڵاتی: توركیا زیاتر لە 40 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندووە، بەبیانووی بوونی پەكەكە؟ پەكەكە پارتی تۆمەتبار دەكات كە هاوكاری توركیا دەكات؟ چ قسەكیتان هەیە وەك كەسێكی نەتەوەیی؟ عومەر شێخ موس: ساڵی رابردوو لەوتارێكمدا لە زانكۆی كۆیە بەشێوەی فەرمی باسی ناپەسەندی دروستبوونی شەڕی نێوخۆیم كرد، لەوێ دكتۆرای فەخریان پێبەخشیم، ئەوەبووە كە بەهەموو شێوەیەك شەڕی ناوخۆ لەناو هێزە كوردیەكان دروست نەبێت. ئێمە ئەزمونێكی زۆر تاڵمان هەیە لەشەری ناوخۆ لەهەموو بەشەكانی كوردستان، كوردستانی رۆژئاوا نەبێت. شەری ناوخۆ نێوان لایەنە كوردییەكان زیانێكی زۆر گەورەی بە پرسی نەتەوەیی گەیاندووە، بۆیە لە هەر شێوەیەك و شێوێنێك زەمینەی بۆ خۆش بكرێت بەراستی نازانم، بەگژیدادەچمەوە، چونكە هیچ موبەریرێك نییە ئەوە رووبدات. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كران ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە، ئەوە نمونەی قوبرس-مان هەیە، نمونەی سوریامان هەیە، كوردستانی عێراقیش كە لێی ناكشێتەوە.نمونەیەكی دیكەیە. بۆیە هیچ جۆرە موبەریرێك نییە كە شەر دروست بێت، پەكەكە هەڵە دەكەن و هەڵەشیان كردووە، ئەوە تەبریر و بیانوو نادات كە زەمینە خۆش بكەین بۆ شەڕ، شەریان لەگەڵ بكرێت بەزەرەری خۆت و میللەتی خۆت دەگەرێتەوە.
هاوڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان رایگەیاند: بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچنە قۆناغێكی نوێوەو تلرەفعەت و منبج لە"تیرۆرستان" كەمەبەست لێی "هێزەكانی سوریای دیموكرات"ە پاكدەكەنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی حوزەیرانی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاك پارتی دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە وتارێكدا رایگەیاند:"بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچینە قۆناغێكی نوێوە، تلرەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە." هەروەها ئەردۆ‌غان رەخنەی تووندی لە چەند وڵاتێك گرت بەوەی هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن و وتی، " ئەو دەوڵەتەی بێ بەرامبەر چەك و پێداویستی سەربازی بە رێكخراوی تیرۆریستی دەدات و ئامادە نییە بە توركیای بفرۆشێت، شایانی نازناوی دەوڵەتی تیرۆرە نەك دەوڵەتی یاسا". ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند ساڵی رابردوودا سوپاكەی ئەردۆ‌غان بەهاوكاری میلیشیاكانی شاری عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپیان داگیر كرد. لای خۆیانەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن سەرەرای ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاو روسیا‌و لە هەرەشەكانی ئەردۆ‌غان بۆ داگیر كاری، ئامادەن و بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە بركێتە سەر خاكی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاڤای كوردستان).
هاوڵاتى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (په.که.که) ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگدا به ئه‌ندازه‌ى پێویست به‌هێزن و ده‌شڵێت:" چل و پێنج رۆژه گه‌ریلا له‌شه‌ردایه، شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت، به‌ده‌م ئاسانه، فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت، به‌ڵام دوژمن تێکشکاوه، سه‌ره‌راى به‌کارهێنانى حه‌وت جۆر چه‌کى کیمیایى و چه‌ک و چۆڵى ده‌که‌یان". ئاژانسى هه‌واڵى فورات، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که کردووه‌و تێیدا شیکاریى مانگ و نیوێکى شه‌ڕى له دژى داگیرکه‌رى خسته‌روو قه‌ره‌یلان وتى:" ئێمه ئاشتیخوازین و نه شه‌ڕخوازین، ده‌مانه‌وێت پرسى کورد به‌رێ و رێبازى سیاسی، دیموکراسى چاره‌سه‌ر ببێ، پرسى کورد، پرسێکى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتورى و مێژووییه. ئه‌م پرسه ده‌بێت به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوژمن له‌به‌رامبه‌رمان ئه‌مه قه‌بوڵ ناکات، هه‌ر له‌سیاسه‌تى ئینکار و له‌ناوبردن پێداگره، ئه‌مڕۆکه‌ش له‌کوردستان شه‌ر بوونى هه‌یه. واتا ده‌بێت ئه‌مه باش ببێته مایه‌ى تێگه‌یشتن". ناوبراو وتیشى:" ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێمه له‌کوردستان به‌رێوه‌ى ده‌به‌ین، شه‌ڕى مانه‌وه و پاراستن و بوونمانه. شه‌ڕى ئازادییه. ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌وه بژین، له‌ناونه‌چین و به‌ئازادانه ژیان بکه‌ین. ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وه‌ى هێرش ده‌کاته ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکه. ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پرسه‌که به‌رێگه‌ى کۆشتن، به‌خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر بکات، ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکیایه". قه‌ره‌یلان باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى عادلانه پرسى کورد چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مل نه‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى و هه‌ر بیانه‌وێت پێداگرى له‌سه‌ر له‌ناوبردنمان بکه‌ن، بێگومان ئێمه‌ش تا کۆتایى خۆمان ده‌پارێزین. دۆژمن له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه". له‌باره‌ى گۆشه‌گیرى له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که وتى:"شه‌ر به‌گۆشه‌گیرى ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌م شه‌ڕه‌ى له‌کوردستان ئه‌مڕۆکه به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى له‌ناوبردنى گه‌لى کورده. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا له‌ئیمرالییه‌وه ده‌ستى پێ کرد، واتا سیسته‌مى ئیمرالی، سیسته‌مێکى پسکۆلۆژیک، ده‌روونی، سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه، سیسته‌مى قڕکردن و له‌ناوبردنى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده. ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌وێ به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر به‌رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌ورن به‌رێوه ده‌چێت به‌واتاى خۆى وه‌هایه". "ماوه‌ى پانزده مانگه هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌وێ ده‌ژین، نییه. ئه‌م قۆناغه، قۆناغى ته‌کنه‌لۆجیا و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو یاسا و رێسایه‌کى گه‌ردوونى به‌هى خۆشیه‌وه بن پێ ده‌کات و رێگه نادات هیچ زانیاریه‌ک له‌رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌ربیگیردرێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ته‌له‌فۆنیش زانیارى لێوه‌ربگرین. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ڵێن زیندانى له‌تورکیا مافى به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى هه‌یه. مافى دیدارى زیندانى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانى هه‌یه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک، یا رژێمێک له‌ئیمرالى هه‌رجۆره یاسایه‌کى مرۆڤیی، گه‌ردوونی، ئه‌خلاقى یا هى خۆشى بن پێ ده‌کات، گه‌لۆ تۆ ده‌توانى به‌و ده‌وڵه‌ت چى بڵێى و چه ناوێک له‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ی. تۆ به‌چى ئه‌و ده‌وڵه‌ته باوه‌ێ بکه‌ی؟ ئه‌مه ده‌وڵه‌تێکى چۆن، چۆنییه؟ نه یاسا هه‌یه، نه ئه‌خلاق هه‌ی"، قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. موراد قه‌ره‌یلان له‌باره‌ى شه‌ڕى ئێستاى نێوات سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان و گه‌ریلا وتى:" ئه‌مڕۆکه له‌زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا شه‌ڕێکى دژوار به‌رێوه ده‌چێت. شه‌ڕێکى نابه‌رابه‌ر بوونى هه‌یه. واتا له‌لایه‌که‌وه به‌ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، تانک"ده‌بابه"، تۆپ، فرۆکه و چه‌کى کیمیایى و هه‌ر شێوه چه‌کێک به‌کاردێنن، و له‌لایه‌کى تره‌وه شۆڕشگێڕن گه‌لى کورد، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان به‌چه‌کى فه‌ردی"شه‌خسی"، به‌بۆمبه‌ى ده‌ستى له‌به‌رخۆداندان و شه‌ر ده‌که‌ن. واتا له‌م شه‌ڕه‌دا هاوسه‌نگى بوونى نییه. به‌ڵام چى هاوسه‌نگى دروست ده‌کات؟ ئێراده ئه‌م هاوسه‌نگیه دروستى ده‌کات". هه‌روه‌ها وتیشى:" گه‌ریلا ئیراده‌ى هه‌یه، گه‌ریلا باوه‌ڕیان به‌ئیراده‌ى خۆیان و ئه‌و رێبازه‌ى که شه‌ڕى بۆ ده‌که‌ن هه‌یه. واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ماوه‌ى سى و هه‌شت ساڵه شه‌ر به‌رێوه ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده‌ش چه‌ندین جار ئاگربه‌ستیش پێکهاتبێت. هه‌رچنده ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رێ و رێبازى سیاسى چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه شێت و هار و دژوار و شۆڤینست بوونى هه‌یه. نه‌ژادپه‌ره‌سته، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات له‌ناومان ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه سى و هه‌شت ساڵه له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه هۆڤ و ده‌ڕنده‌یه شه‌ر ده‌که‌ین. بێگۆمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هه‌ندێ ئه‌زموون درۆست بووه. ئێمه‌ش به‌رێ و رێبازى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ین. ئێمه‌ش به‌رێبازێک شه‌ێ ده‌که‌ین، که هه‌م بتوانین ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ى له‌ده‌ستیدایه چه ته‌کنه‌لۆجیاى زه‌مینى و چه ته‌کنه‌لۆجیاى ئاسمانى و چه چه‌کى کیمیایى والا ده‌رخه‌ین ده‌جووڵینه‌وه، ئێمه‌ش رێ و رێبازى وه‌ها پێشده‌خه‌ین. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت که‌س ناتوانێت له‌و که‌ژۆ کێوه‌دا بژیت و له‌به‌رخۆ بدات. بۆچی؟ چونکه هه‌میشه بۆردوومانه. زۆر جاریش جل و به‌رگى کیمیاباران له‌خۆمان ده‌که‌ین، چونکه کیمیایى به‌کاردێنن. شه‌ڕێکى زۆر شه‌ت و مه‌رج هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش به‌رخۆدانیه‌کى مێژوویى و پیرۆز به‌رێوه ده‌چێت و وه‌هایه. ده‌بێت مرۆڤ بزانیت له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بێگۆمان باوه‌ڕی، ئیراده‌بوون و ئه‌شقى وڵات هه‌یه. باوه‌ڕى به‌وڵات، ئازادى و دیمۆکراسى هه‌یه. نرخى مرۆڤایه‌تى هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش وه‌حشیه‌ت و هه‌ر شێوازێکى پیس به‌کارهێنان هه‌یه. ره‌وشى شه‌ر وه‌هایه". قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى باسکردو وتى:" به‌مشێوه‌یه دووژمن له‌سه‌ره‌تاوه رووى له‌هه‌رێمى زاپ یا هه‌رێمى رێکان و نێروه کرد و کردیه ئامانج. له‌وێدا گه‌یشته بن به‌ست. چل رۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. سه‌ربازه‌کانیان مردن. گه‌ریلا هێرشى پێچه‌وانه ده‌ست پێ‌کرد، له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌دا هه‌م له‌کۆره‌ژارۆ و هه‌میش له چیاى ره‌ش کۆژراویان زۆر بوو به‌تایبه‌تى به‌گروپی. ئه‌وان له‌وێدا گه‌یشتنه بن به‌ست. له‌بنه‌مادا بنکه‌وتن. تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتوون و شکستیان هێناوه. له‌هیچ شوێنێکدا که گه‌ریلا رێگه‌ى نه‌دابێ، نه‌یانتوانیووه بکه‌ونه ئه‌و شوێنانه. واتا به‌زه‌برى زۆر بیه‌وێت بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه و ئیراده‌ى گه‌ریلا بن پێ بکات، پێکنه‌هاتووه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێندا له‌ناویه‌کدان و که‌وتوونه‌ته ناو یه‌کدا. له‌مه‌سافه‌ى بۆمبه‌ى ده‌ستدا به‌یه‌که‌وه یه‌کسته‌ویه‌خه‌ن و شه‌ر ده‌که‌ن. شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت. ئێستاکه لێره‌دا ده‌ڵێیم، به‌ده‌م ئاسانه، به‌ڵام پێکهێنانى ئاسان نییه. زۆر زه‌حمه‌تى خۆى هه‌یه. فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت. "ئه‌گه‌ر فیداکاریه‌کى وه‌ها نه‌بێت خۆى له‌خۆیدا ئیمکانى ئه‌وه نییه شتێکى وه‌ها روو بدات. شتێکى وه‌ها ئاسان نییه، ئه‌وه ماوه‌ى چل و چوار، چل و پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شێک که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵ به‌کاردێنێ و ته‌نانه‌ت چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیاییش به‌کاردێنێت و ئه‌رته‌شێکى وه‌ها راوه‌ستینی. ئه‌مه شتێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. ناوه‌ڕۆکێکى ئه‌مه هه‌یه. ئێستاکه جێگه‌ى ئه‌وه نییه که باسى لێوه بکه‌م. پاش ئه‌وه‌ى گه‌یشته بن به‌ست له‌ئێستادا شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه بۆ رۆژئاواى ئاوى زێ. ئێمه پێ ده‌ڵێن زاپ، ئاوى زاپ. یا لێره‌دا گردى جودى هه‌یه، گردى ئیف ئیم و گردى ئامێدیه هه‌یه. هه‌ڤاڵانمان پێ ده‌ڵێن گردى هه‌کاری. له‌پشت ئامێدییه گردى هه‌ره بڵنده. ئێستاکه شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه ئه‌وێ. له‌وێدا ئه‌وه چه‌ند رۆژه شه‌ر و پێکدادان به‌رێوه ده‌چێت. تا ئێستا له‌و شوێنه‌ى سه‌ربازانیان دابه‌زاندوه هه‌ر له‌وێن و هه‌نگاوێک پێشڕه‌ویان نه‌کردوه. ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وى بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره زه‌بریان به‌رده‌که‌وێت. ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کى زۆر هه‌لیکۆپته‌ریشیان زه‌ربریان به‌رکه‌وتووه. هه‌ندێک له‌وانه‌ش ده‌که‌ون. به‌ڵام شێوه‌ى ئێمه وه‌هایه ئه‌گه‌ر به‌چاوى خۆمان نه‌بینین، ناڵێین ئه‌وه‌تا که‌وت. نمونه ئه‌و گرده‌ى جودى له‌پاڵ زاپێ هه‌یه"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که واى وت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"هه‌ڤاڵان له‌وێدا له دوو هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکیان داوه. هه‌ڤاڵان ده‌ڵێین ئێمه له‌یه‌کیانمان خست و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا. له‌وێدا سه‌ربازگه‌یه‌کى سه‌ر سنور هه‌یه، له‌به‌رده‌م رووبار‌ى چه‌لێیه. سه‌ربازگه‌ى گرێک. ده‌ڵێن هه‌ڵیانکۆتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و ته‌قینه‌وه‌یه‌کى پێ مه‌زن روویداوه. واتا موممکنه ته‌قیبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تێدان ده‌بێت له‌ناو چۆبێتن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆیان نه‌یانبینیووه که له‌ناو چوونه. ده‌ڵێین زه‌برى به‌رکه‌وتووه. وه‌ها ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێن زه‌برى به‌رکه‌وتووه، ره‌نگه کاتێک گه‌یشتنه‌وه جێگه‌ى خۆشیان بته‌قێنه‌وه، یا له‌ناویش بچن. ئه‌وانه‌ى له‌ناودا به‌زۆرینه ده‌مرن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که ئه‌وه‌شى باسکرد که" به‌راشکاوى ده‌ڵێم له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تى تورک زه‌ره‌رى زۆر ده‌بینێت. به‌ڵام بۆ راى گشتى بڵاو ناکاته‌وه. کۆژراویان زۆره و زۆرتریش ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌کان بکۆژرێن، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ئه‌ردۆغان ـ باخچه‌لى بێ مه‌رحه‌مه‌تى نیشان ده‌دات. ئه‌وانه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان ده‌یانه‌وێت منداڵانى تورک و کورد بده‌نه کوشتن. به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر خوێن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان بۆنیاد ده‌نێن. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ره زێده کیمیایى به‌کاردێنن. شتێک که زیاتر له‌م شه‌ڕه‌دا پشتى پێ ده‌به‌ستن، کیمیاییه. نمونه‌ى ئه‌وانه‌ش زۆرن. له‌و کیمیایانه‌ى به‌کاریانهێناوه، تا ئێستا هه‌ڤاڵانمان حه‌وت جۆڕه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه. هه‌ڤاڵان چۆن ئه‌و کیمیایانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه؟ به‌ڕه‌نگ. وه‌کو نمونه زۆرینه‌یان ره‌نگیان ره‌شه. وه‌کو قیره. واتا خودى قیره. شێوه‌یه‌کى تریان ره‌نگى زه‌رده، گازێکى وه‌هایه. یه‌کێکى دیکه ره‌نگى زیووه. یه‌کێکى تر سه‌وزه و بێ بۆنه. هه‌ندێ جۆریان بۆندارن. هه‌ندێکیشیان بێ بۆنن. هه‌ندێ جۆریشیان ره‌نگیان قاوه‌ییه. جۆرێکى تریشیان ره‌نگى سووره. بۆنى وه‌کو ئاوى ساوون"سابوون" هه‌یه. ئه‌و ئاوه‌ى که جل و به‌رگى پێ شۆردرابێ. بۆنێکى وه‌هاى لێدێت. جۆرێکى تر‌ى ئه‌و کیمیایانه ره‌نگى سپییه. ئێمه ده‌توانین له‌ڕێگه‌ى ره‌نگه‌وه ئه‌و کیمیایانه بناسیینه‌وه. واتا دیار ده‌بێت که چه‌ندین جۆر گازى کیمیایى له‌به‌رامبه‌رمان به‌کاردێنن. وه‌هاش ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێستا به‌دژوارى پشتیان به‌کیمیاباران به‌ستووه. ده‌یانه‌وێت به‌کیمیاباران ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. بۆ ئه‌وه‌ش راى گشتى گه‌له‌که‌مان، مرۆڤن پارێزڤانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایى ده‌بێت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
سه‌رکۆ جه‌مال کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌ڵێن کاتێک ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت که‌دۆخی خه‌ڵک باش بکرێت، یه‌کێتی و پارتیش به "ئه‌رێنی" لێی ده‌ڕوانن. رۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی ئایارى 2022 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی کرد‌و پاش ئاماده‌بوونی له‌ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 16ـی ئه‌فسه‌ران له کۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، له‌هه‌مان رۆژدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانیی، یه‌کگرتووی ئیسلامیی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه کۆبووه‌وه. نێچیرڤان بارزانى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى راسپێردرا بۆ دانوساندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى. " کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه". ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی: سه‌ردانه‌که له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی کاک مه‌سعود بووه ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: "ئه‌و هاتنه‌ی کاک نێچیرڤان بۆ سلێمانی زۆر شتی گۆڕی، وه‌کو هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ به‌ئاڕاسته‌یه‌کی باش، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بناغه‌یه‌ک له‌پێش هه‌موو شتێک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌بێته هۆکارێکیش بۆ نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش، به‌تایبه‌ت قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌کان ناکۆکی له‌سه‌ره". هه‌روه‌ها وتیشی :"به‌ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌گاته بنبه‌ست، به‌ڵکو توند ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گرێ کوێره‌ش بێت هه‌ر ده‌کرێته‌وه، بۆیه به‌دانیشتنی ئێمه و یه‌کێتی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی کێشه‌ی له‌سه‌ره، پرسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژاردنه هه‌رچییه‌که، به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دانوسان و گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى، تاچه‌ند هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانى سه‌رۆکى پارتیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی وتى:" کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه". "ئیشه‌ڵا نه‌ک مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ش رێکده‌که‌وین، مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌ئه‌نجامی ناکۆکی یه‌کێتی و پارتی گه‌وره بووه ئه‌گه‌رنا شتێکی ئه‌وه‌نده گرنگ نییه" ئاری هه‌رسین وای وت. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره:"یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا". ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێیوایه سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى هه‌نگاوێکی باش بووه سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:"گرژی هه‌بوو له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کان و پارتی، به‌وه ده‌ستیپێکرا که هه‌ردوولا رێکه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن رابگرین، راگه‌یاندنکاران هه‌ڵمه‌ته‌کانیان راگرت، دوای ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش بڕیاریدا له‌مه‌راسیمێکی سه‌ربازییدا له‌سلێمانی به‌شداری بکات، ئه‌و به‌شداریکردنه‌ی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌نگاوێکی باش بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌کانه‌ی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌بوو". "یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا"، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره واده‌ڵێت. کۆمه‌ڵی دادگه‌ری: کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه..... رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری رای جیاوازه و به‌دووری داده‌نێت ته‌نیا کۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:" کاتێک ئێمه ده‌توانین بزانین ئه‌نجامی سه‌ردانه‌کان باش بوون و کاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌سه‌ر باشترکردنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌بزانین گرێکوێره‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان چیه‌و له‌سه‌ر چییه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد کێشه هه‌یه له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌وانه‌یه بیانتوانیایه به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا زاڵ بوونایه ئه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بوون، "ئه‌و پۆسته ته‌نیا مافی یه‌کێتی و پارتی نییه‌و مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کورده، به‌ڵام ته‌نها یه‌کێتی و پارتی واخۆیان نیشانداوه که نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌که‌ن وایکردووه ئه‌و پۆستانه له‌نێوان خۆیاندا به‌ش بکه‌ن". وتیشی:"ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه". فاروق عه‌لی ده‌شڵێت:"تێبینیمان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه که جیاوازیه‌که‌ی 600 هه‌زار ده‌نگه، ئه‌مه ئه‌و خاڵانه‌ن که ئێمه له‌سه‌ریان ناته‌باین، ئایا ئه‌م سه‌ردانانه توانیویه‌تی ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکات؟ رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟، به‌دووری ده‌زانم ته‌نیا کۆبوونه‌وه و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات". به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی ده‌ڵێت: "هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجامه‌که‌یه‌وه هه‌یه" خه‌لیل سلێمان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی به هاوڵاتی وت:"زۆرجار له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م به‌سته‌ڵه‌کانه دروستکراوه‌و هه‌ر خۆشیان، ده‌ڵێن هاتووین بۆ شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که، ئێمه بڕوامان وایه هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌وه هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی کێ هاتووه". وتیشی:" ئه‌گه‌ر هاتنی نێچیرڤان بارزانی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات سه‌دجار پێشوازی لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی که چی له‌بارودۆخی هاووڵاتیان گۆڕیوه".
هاوڵاتى به‌شێک له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا ماوه‌یه‌کى زۆر له‌زیندانه‌کاندا ده‌هێڵدرێنه‌وه به‌بێ دادگایی‌کردن، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند کردووه‌ته‌وه. ته‌حسین یاسین نموونه‌ی یه‌کێک له‌و زیندانیکراوانه‌یه، ئه‌و له‌هه‌ولێر ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستگیرکراوه نه‌ریمان ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری ته‌حسین یاسن، ئه‌و چالاکوانه سیاسییه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراوه به‌هاوڵاتی وت: "ماوه‌ی دوو ساڵه ته‌حسین له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراوه، کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تی رووبه‌ڕوو کراوه‌ته‌وه، زیاتر له‌وه‌یا خۆی ده‌بینێته‌وه گوایه هه‌ستاوه به‌تێکدانی ئاسایشی شاری هه‌ولێر، وه‌ک ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر بۆ چالاکانی بادینان و هه‌ولێر دروستکراوه". هه‌روه‌ها وتیشی:"ته‌حسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه له‌هه‌ولێر ته‌نها ئه‌وه تاوانیه‌تی، دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌و له‌ڕابردوودا بۆخۆم سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێرم کرد پرسیارم کرد وتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ره ده‌ستگیرمان کردووه". ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت:"له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه چه‌ندین جار ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراوه، چه‌ندین جار هه‌وڵی بۆدراوه‌و رێکخراوه‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێئه‌نجام بوون". "تائێستا چه‌ند پارێزه‌رێک ویستوویانه ببنه پارێزه‌ری، به‌ڵام کێشه‌یان بۆ دروست ده‌کرێت، ئه‌وه دوو ساڵه هیچ دادگایی نه‌کراوه، به‌ڵام بڕیاره 12 ی 6 یه‌که‌م رۆژی دادگایی کردنی بێت".، پارێزه‌ره‌که‌ى واى وت. هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتڕاستیده‌کاته‌وه که ئه‌ندامی ئه‌وانه‌و ده‌ستگیرکراوه. تارا حسێن، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، وتی :"به‌ڵێ ته‌حسین ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه و ته‌نها ئه‌وه‌ش تاوانه‌که‌یه‌تی". عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌شیلادزێ ده‌ستگیرکرابوون ته‌نها چه‌ند که‌سێکیان دادگایی کراون، وتیشى :" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانیش 70 ده‌ستگیرکراو هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان ئازادبوون". محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ئه‌و دۆسیانه سه‌رۆکی ده‌سته لێی ئاگاداره‌و له‌لای ئه‌وان نییه، وتیشى:"هیچ داتایه‌کمان له‌به‌رده‌ست نییه چه‌ند که‌س ده‌ستگیرکراوه به‌بێ دادگایی کردن هێڵدراونه‌ته‌وه". تائێستا له‌بادینان 81 که‌س و له‌هه‌ولێر 22 که‌س به‌بێ دادگایی زیندانی‌کراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان ئازادکراون. به‌پێی زانیاریه‌کانی هاوڵاتی که له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیکه‌وتووه، له‌ده‌سپێکی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له‌بادینان 81 که‌س به‌بێ دادگایی کردن ده‌ستگیرکراون و 12 که‌سیان تائێستا به‌بێ دادگایی‌کردن له‌زیندان ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان رایگەیاند:" بەفەرمی داوای زیادكردنی كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان دەدەینە سەرۆكی حكومەت و پێشنیاردەكەین لە 11 كورسییەوە بۆ 20 كورسی". ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆتاكان كۆبوەوە و دوای كۆبونەوەكە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند:" دژی كەمكردنەوەی كۆتان كە بۆ پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان لە پەرلەمانی كوردستان تەرخانكراوە. هەروەها راشیگەیاند:"بەفەرمی پێشنیارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و بەتایبەتی كۆتا دەخەنە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشنیاردەكەن كۆتای كەمینەكان لە پەرلەمان لە 11 كورسیەوە زیاد بكرێت بۆ 20 كورسی".
هاوڵاتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیدا ڕایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی هەرێم و پشتیوانی گەرموگوڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات ئەوەش" لە ڕێی پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمیسیۆن و پاكژكردنەوەی لیستی دەنگدەران". ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2022، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتییەوە بڵاویكردەوە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش پشتیوانی گەرموگوڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات لە ڕێی پێداچوونەوە بە یاسای هەڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمیسیۆن و پاكژكردنەوەی لیستی دەنگدەران. هەروەها تێیدا هاتووە:" داواش دەكەین مشتومڕەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان بە زمانێكی ئارام و هێمن بەڕێوە بچن، بۆ ئەوەی ئاشتی كوردستان زەمینەی پەرەپێدانی دیموكراسی و حوكمڕانی باشتر بخوڵقێنێ". دەقی راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،پێشمەرگە قارەمانەكان وتێكۆشەرانی رێی رزگاری و خەباتگێڕانی ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسڵاوێكی گەرمی هەڤاڵانەوە پیرۆزبایی بیرەوەری (٤۷) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و (٤٦) ساڵەی دەستپێكردنەوەی شۆڕشتان لێدەكەین. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دۆخی دژواری دوای هەرەس و بۆ سەرخستنی پرۆژەی رزگاری و سەرفرازی گەلی كوردستان و دابینكردنی ماف و داخوازییەكانی لەسەر بنچینەی مافی چارەنووس هاتە كۆڕی خەباتەوە و سەرۆك مام جەلال و هاوڕێ دامەزرێنەرەكانی دەستپێشخەریی مێژووییان كرد‌و دوای ساڵێكیش لە دامەزراندن سەدان هەزار تێكۆشەر بوونە هەوێنی دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ و ئەم كاروانەی كە بەردەوامە ئامانجی گەورەی بەدیهێناوە و هێشتا زۆری تریش ماوە كە بەدی بێنێت، ئەم رەوتە لە خەبات و قوربانیدان بە رێبەری سەرۆك مام جەلال و بەگیانی پیرۆزی هەزاران شەهید و رەنجی شانی سەدان هەزار تێكۆشەر گەیشتە قۆناغی فیدرالی و سەرۆك مام جەلالیش بووە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراقی دیموكرات و فیدرال. هەڤاڵانی خۆشەویست لەكاتێكدا یادی ئەو ڕۆژە گەش و پڕ سەروەرییەی یەكێتی دەكەینەوە، رووداو گەلێكی زۆر لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەكە و عیراق و كوردستان هاتۆتە ئاراوە كە وامان لێ دەخوازێت یەكێتی بە ڕوانینێكی نوێیەوە رۆڵی كاریگەری خۆی ببینێت و ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییە تازەكانیش لەئەستۆ بگرێت. لەسەر ئاستی كوردستان وەك یەكێتی پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان تاكو ئەم كۆدەنگی و یەكگرتویەی گەلی كوردستان بكەینە بناغەی كاری هاوبەشمان لەگەڵ لایەنە عیراقیەكاندا بۆ بەشدارییەكی كارای كورد لەپرۆسەی سیاسی، تەوافوق و شەراكەت، پاراستنی ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا. ئەم جۆرەسیاسەتە بارودۆخی چەق بەستوو و ناهەمواری وڵات ئەخاتەوە سەر ڕێچكەی راست و دروستی چارەسەركردن و رێگا بۆ گەشەپێدانی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستانیش دەكاتەوە. هەڤاڵانی تێكۆشەر لەكاتێكدا یادی ئەو دوو بۆنە شكۆدارە دەكەینەوە، ئەمساڵ دیداری یەكێتیی بۆ نوێبونەوەو چاكسازی تێكەڵ بە یادە مەزنەكەمان بووە، ئەم دیدارە لەڕێگەی بەشداری هەڤاڵان لە هەموو ئۆرگان و ناوچەكانەوە نەخشەرێیەكی تازەی كاركردن دەهێنێتە كایەوەو بەبڕیار و راسپاردەكانی لەسەر هەموو ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییانە دەوەستێت و رێگا چارەی نوێ بۆ خەباتی حزبایەتی و حوكمرانی پێشنیار دەكات، تا پێكەوە ئەم ئەركە حزبی، دیموكراتی و نیشتمانییە سەر بخەین. هاووڵاتیانی خۆشەویست، هەموومان دەزانین هەرێمی كوردستان بەرەو وەرزی هەڵبژاردنەكان دەڕواو یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش پشتیوانی گەرموگوڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات لە ڕێی پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردن و پێكهاتەی كۆمیسیۆن و پاكژكردنەوەی لیستی دەنگدەران، داواش دەكەین مشتومڕەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكان بەزمانێكی ئارام و هێمن بەڕێوە بچن. بۆ ئەوەی ئاشتی كوردستان زەمینەی پەرەپێدانی دیموكراسی و حوكمڕانی باشتر بخوڵقێنێ. بۆ ئەم مەبەستەش هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی یەكێتی دوپاتكردەوە بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەپێناو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد وەك لە چەند رۆژی رابوردوو راگەیاند "بۆ ئەوەی گۆڕانكاری ڕاستەقینە لە حكومڕانی كوردستان بكەین". جارێكی تر بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ . رۆحی شەهیدان شاد و یادیان هەر زیندوو بمێنێت . مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هاوڵاتی راوێژكاری پەنابەران ئاشكرایكرد ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی بەریتانیا هەڵوەشاوەتەوە و دەڵێت:" ڕێگەنادرێت بەبێ بڕیاری حکومەتی عێراقی هیچ فرۆکەیەك پەنابەری بەزۆر نێردراوە دیپۆرتی فرۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە تا رەزامەندی حکومەتی لەسەر نەبێت ". راوێژکاری پەنابەران لە شاری ولڤێرهامتنەوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسی یاسایی لە باڵوێزخانەی عێراقی ئەم بەیانیە پێی ڕاگەیاندم: بڕیاری ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران هەڵوەشاوەتەوەو ڕێگەنادرێت بەبێ بڕیاری حکومەتی عێراقی هیچ فرۆکەیەك پەنابەری بەزۆر نێراوە دیپۆرتی فرۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە تا رەزامەندی حکومەتی لەسەر نەبێت ".
هاوڵاتی مە‌حمود سەنگاوی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "وەك پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێكی سەرسەختی ڕێزەكانی یەكێتیی دەبم". مە‌حمود سەنگاوی لەپەیامێكدا بەبۆنەی دیداری یەكێتیەوە رایگەیاند:"بەبۆنەی بەستنی دیداری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانم لە تێكۆشەران و شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێ و هەڤاڵانم لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دەكەم". هەروەهاراشیگەیاند:"ئەم هەنگاوە بۆ بەخۆداچوونەوەی ڕوئیا و داڕشتنەوەی ستراتیژ و بەرنامەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەرز دەنرخێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە دەستپێكێك بێت بۆ نوێبوونەوەی سەرتاسەری یەكێتی". هاوكات لەپەیامەكەیدا مە‌حمود سەنگاوی دەشڵێت، "پیرۆزبایی بێ پایانم ئاڕاستەی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم بەبۆنەی بە فەرمی ناساندی بەرپرسیاریەتی نوێیەوە و هیوام سەربەرزی و سەركەوتنیانە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە پێویستیشی دەزانم لەم پەیامەمدا ڕایبگەیەنم كە بەندە وەك پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێكی سەرسەختی ڕێزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەبم".
هاوڵاتی دادگای تاوانەكانی كەركوك شەش ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند و قەدەغەی گەشتكردنیشی لێ‌كرد. ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، دادگای تاوانەكانی كەركوك، سزای شەش ساڵ زیندانی و قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەی عێراقی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەركرد. دادگای تاوانەكانی كەركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەموو موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانیشی دەستی بەسەردا دەگیرێت. لە راگەیەندراوەکەی دادگادا ئەوەش هاتووە" بڕیارەكەی دادگا بە بێ ئامادە بوونی رێبوار تاڵەبانی و بە پێی مادەی304 بووە". رێبوار تاڵەبانی، لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی سەرۆكی ئەنجومەن بوو، دوای ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، لەگەڵ كۆچكردوو، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، چووەتە هەولێرو لەئێستادا راوێژكاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمە.
هاوڵاتی كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد، كە ئامادەنییە حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی تری شیعەدا پێكبهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات. ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، سەرچاوەیەكی نزیكی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە دوایین بۆچوونی موقتەدا سەدر لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنێتیی دەربازبوون لە چەقبەستوویی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە. هەروەها راشیگەیاند:" موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چەند لایەنێكی وتووە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت". هاوكات، ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە ڕێبەری ڕەوتی سەدر "هیچ حكومەتێكی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا پێكناهێنێت" و ئێستا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بابەتێكی ئاشكرایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسیی عێراق، سكاڵایەكی یاساییان دژی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق تۆماركرد و داوایان لە دادگای فیدراڵی كرد پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام بەپیچی دەستور، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییەو دەبێت پەرلەمان بەدەنگی نیوە زائید یەك خۆی هەڵبوەشێنێتەوە كە یەك لەسەر سێی ئەندامان داوای بكەن. لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو تێیدا موقتەدا سەدر، بووە یەكەم لیستی براوەو 73 كورسی بەدەستهێنا، سەدر هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی لە سونەكان و مەسعود بارزانی لە كوردەكان پێكهێناوە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رابەرایەتی مالكی رۆڵیان هەبووە لە پەكخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.