هاوڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگەیاند:" 59 كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدکردووە و 26 كه‌سیان دوورخراونه‌ته‌وه". ئەمڕۆ سێشەممە 22ی شوباتی 2022، بەپێی راگه‌یه‌ندراوێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، 59 كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدکردووە و 26 كه‌سیان دوورخراونه‌ته‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه: چوار کاندید خۆیان داواى کشاندنەوەیان کردووە، 14 یان مەرجەکانیان تێدا نەبووە، پێنجیان بڕوانامەى پێویستیان نەبووە، ئەوانەى دیکەش رێوشوێنەکانى لێپرسینەوە و دادوەرى و مەرجى تەمەنیان تێدا نەبووە و 33 کەس پەسەندکراون کە ئەمانەن: 1-فيصل محسن عبود صياد الكلابي 2-عبد اللطيف محمد جمال رشيد الشيخ محمد 3-رزكار محمد امين حمه سعيد رمضان 4-رعد خضير دفاك صايل الجنابي 5-خالد صديق عزيز محمد 6-احمد موح عمران شبين الربيعي 7-شهاب احمد عبد الله علي النعيمي 8-خديجة خدايخش اسد قلاوس 9-حيدر رشيد عبد الرزاق كعيد الطائي 10-كمال عزيز محمد رحيم قيتولي 11-حسين محسن علوان حسين الحسني 12-جمال كبسون حميد عباس 13-احمد خليل خضير خليل كاخوري 14-اقبال عبد الله امين حسن حيلاوي 15-برهم احمد صالح احمد 16-لؤي عبد الصاحب عبد الوهاب محمد 17-كاظم خضير عباس حسن داوغنة 18-جبار حسن جاسم عبود 19-ريبوار اورحمن وستاصالح عارف 20-ئوميد عبد السلام قادر طه بالاني 21-هادي عبد الحسين صدام محمد الفريجي 22-عمر صادق مصطفى مجيد العبدلي 23-حمزة بريسم ثجيل مصحب المعموري 24-ثائر غانم محمد علي العثمان 25-احمد يحيى جاسم جويد الساعدي 26-ريبر احمد خالد زبير بارزاني 27-حسين احمد هاشم وداعة الصافي 28-ظافر عبد الأمير جبار عبود القريشي 29-احمد ساجت هاشم حسن العامري 30-محمد عبيد جدوع عبد الله 31-علي عبد حمد داود الطائي 32-عمر احمد كريم حسن به رزنجي 33-فائزة جبار محمد باباخان
هاوڵاتی راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يونيتاد) و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانيش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانمان به‌رده‌وامين، بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هات، وه‌كو جينۆسايد بناسرێت". رۆژی سێشەممە 22-02-2022 نه‌واز هادى، راوێژكارى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به نوێنه‌رايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى له رێوڕه‌سمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌ش گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى کوردانی ئێزديدا ئاماده بوو، كه له گوندى حه‌ردان سه‌ر به قه‌زاى شنگال به‌ڕێوه‌چوو، وێڕاى كه‌سوكارى قوربانيان و پياوانى ئايينيى ئێزديان، ژماره‌يه‌ك لە به‌رپرسانيش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تێيدا به‌شداربوون. لە رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نه‌وزاد هادى گوته‌يه‌كى به نوێنه‌رايه‌تيى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشكێش کرد و وتی، "هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى ديكه‌ى به‌كۆمه‌ڵى خوشك و برايانى ئێزديمان، لێره له حه‌ردان، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى ديكه‌ى به خوێن سوورى مێژووى گه‌لى كوردستان و ئه‌م وڵاته‌يه كه هه‌ميشه دووژمنان ويستوويانه قڕى بكه‌ن و له‌ناوى ببه‌ن". نەوزاد هادی ئاماژەی بەوە کرد، "له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يونيتاد) و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانيش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانمان به‌رده‌وامين، بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هات، وه‌كو جينۆسايد بناسرێت". راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزيمان له‌گه‌ڵ یەکە بە یەکەی بنەماڵەی سه‌ربه‌رزى قوربانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه، ته‌واوى خوشك و برايانى ئێزديمان و هه‌موو لايه‌ك دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، وه‌كو هه‌ميشه پشتيوان و هاوكار و يارمه‌تيده‌رى خوشك و برايانى ئێزديمان ده‌بن، چ لێره لە وڵات، چ له هه‌ر شوێنێكى دونيا بن". دەقی وتارەکەی نەوزاد هادی: به‌ناوى خواى گه‌وره و ميهره‌بان خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى قوربانيان ئاماده‌بووانى به‌ڕێز.. سڵاوتان لێ بێت.. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سڵاو و ڕێزى جه‌نابى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هاوخه‌مى و هاوسۆزييان له‌گه‌ڵ ئێوه، به هه‌مووتان بگه‌يه‌نم. ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه لێره‌ين بۆ ئه‌وه‌ى شاهيدى دەرەنجامی تاوانێكى ديكه‌ى تيرۆرستانى داعش، دوژمنانى مرۆڤايه‌تى بين، كه وه‌ك ده‌يان تاوانى دڕنده‌ى ديكه، به‌رامبه‌ر به خوشك و برايانى ئێزديمان، ئه‌نجاميان داوه. هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى ديكه‌ى به‌كۆمه‌ڵى خوشك و برايانى ئێزديمان، لێره له حه‌ردان، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى ديكه‌ى به خوێن سوورى مێژووى گه‌لى كوردستان و ئه‌م وڵاته‌يه كه هه‌ميشه دوژمنان ويستوويانه قڕى بكه‌ن و له‌ناوى ببه‌ن. ويستوويانه پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و فره‌يى و كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌ماندا بسڕنه‌وه و تۆوى ڕق و كينه و دووبه‌ره‌كى بچێنن. به‌ڵام بێگومان ويست و شه‌ڕخوازييان، هه‌ميشه به‌رامبه‌ر به خواست و ئيراده‌ى گه‌له‌كه‌مان، چۆكى داداوه و هيچ كوشت و بڕ و كۆمه‌ڵكوژى و فه‌رمانێك، گه‌لى كوردستان و خوشك و برايانى ئێزدى ناچارى ڕاده‌ستبوون نه‌كردووه و ناكات. به‌ڵێ، ئێمه كه ئێستا شاهيدى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى كه‌سوكار و دايكان و خوشك و برايانى ئێزديمان ده‌بين، برينێكى ديكه‌ى قووڵ و به‌سام، له دڵ و ده‌روونى هه‌مووماندا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگيز له ئيراده‌مان، له ئيراده‌ى خوشك و برايانى ئێزديمان بۆ ژيان، بۆ به‌رده‌وامى، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سته‌م، كه‌م ناكاته‌وه. مێژوو شاهيده كه هه‌رچى تاوان و كوشت و بڕ و كۆمه‌ڵكوژى به‌رامبه‌ر به‌م گه‌له كراوه، هه‌ميشه به‌هێزترى كردووه. ئازار و مه‌ينه‌تى به‌هێزترى كردووين و به‌هێزترمان ده‌كات. هه‌رچى فه‌رمانه و به‌سه‌ر خوشك و برايانى ئێزديماندا هاتوون، هه‌ميشه ئيراده‌ى ژيان و به‌رده‌وامى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕاده‌ستنه‌بوونى له هه‌موو تاكێكى ئێزديدا پته‌وتر كردووه. ئه‌مڕۆش هه‌ر وايه، ڕاسته ئازارمان هه‌يه، ڕاسته هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى بێ‌تاوان و مه‌ده‌نيمان، ئاگرێك له دڵماندا ده‌كاته‌وه، تاوانێكه و هه‌رگيز بيرناچێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، هێزيكى زياتر به ئێمه و به هه‌موو خوشك و برايانى ئێزديمان ده‌به‌خشێت. زياتر هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا، داهاتوويه‌كى بێ شه‌ڕ و خوێن، بێ فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژى، ده‌ستى يه‌كتر بگرين و هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين. ڕاسته تيرۆرستان خوشك و برايانى ئێزدیمانی كۆمه‌ڵكوژ كرد، به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانن وابه‌سته‌يى و خۆشه‌ويستييان بۆ خاك و وڵاته‌كه‌يان، بۆ پيرۆزى و ئايينه‌كه‌يان بكوژن. هه‌رگيز ناتوانن گيانى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌يى له‌ناو پێكهاته‌كاندا له‌ناو به‌رن. ئاماده‌بووانى به‌ڕێز.. له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزيمان له‌گه‌ڵ یەکە بە یەکەی خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى قوربانييان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه، ته‌واوى خوشك و برايانى ئێزديمان و هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، وه‌ك هه‌ميشه پشتيوان و هاوكار و يارمه‌تيده‌رى خوشك و برايانى ئێزديمان ده‌بن چ لێره لە وڵات، چ له هه‌ر شوێنێكى دنيا بن. هه‌ر له مه‌جليسى ڕووحانييه‌وه تا هه‌موو ناوه‌ند و خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى ناو ئێزدييان، له‌گه‌ڵ هه‌موويان كار ده‌كه‌ين و له هه‌وڵدا ده‌بين، بۆ گێڕانه‌وه‌ى قوربانييانى ئێزدى بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و داخستنى ئه‌و لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌ى داعش كردييه‌وه. هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق خه‌ريكه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييانى ئێزدى قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ياساى ڕزگاربووانى ئێزدى به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى شه‌نگال بكرێته پارێزگا و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، تا خه‌ڵكه‌كه‌ى بتوانن جارێكى ديكه بچنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵيان و ده‌ست به پرۆسه‌يه‌كى فره‌لايه‌نى ئاوەدانكردنه‌وه و دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێمان وايه ده‌بێ ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت كه باش‌ترين چاره‌سه‌رى ئه‌م قۆناغه‌يه و ده‌بێ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌ڵبگيرێن. هه‌روه‌ها به هه‌مان خواست و ئيراده و گه‌رموگوڕيى ڕۆژى يه‌كه‌مى ده‌ستكردن به پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوه ئێزدييه‌كان، دڵنياتان ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، تا يه‌ك تاقه خوشك و برايه‌كى ئێزديى ڕفێنراو ماوه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنيان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاريان، يان يه‌كجارى چاره‌نووسيان ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عيراق (يوونيتاد) و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانيش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانمان به‌رده‌وامين، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئێزدييه‌كاندا هات، وه‌ك جينۆسايد بناسرێت. بۆ ئه‌وه‌ى تاوانباران بدرێنه دادگا و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانيانى ئێزدى جێبه‌جێ ببێت. له‌م پێناوه‌دا تا ده‌گه‌ينه ئامانج به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو ئاماده‌يى و كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و تواناكانمان ده‌خه‌ينه گه‌ڕ. به‌ڕێزان.. ڕابردووى تاڵى ئه‌م وڵاته و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و نه‌هامه‌تيانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى عيراق و كوردستاندا هاتوون، ئيتر ده‌بێ ببنه په‌ند و وانه‌يه‌كى گه‌وره و هه‌موومان هان بدات به‌رامبه‌ر ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كانمان، به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵگرين و هه‌رچى پێويسته بيكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانمان جا له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئايين و پێكهاته‌يه‌ك بن، ئه‌زموونه تاڵه‌كانى ڕابردوو نه‌ژينه‌وه. مێژوو سه‌لماندوويه‌تى، نكۆڵيكردن و سه‌ركوتكردنى پێكهاته‌كان و زه‌وتكردن و پێشێلكردنى مافه‌كانيان له‌م وڵاته، ته‌نيا ماڵوێرانى و كاره‌سات و نائارامى و ناسه‌قه‌مگيرى و داهاتوويه‌كى ناديار و ناڕوون له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت و هيچى تر. بۆيه وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ندين جار دووپاتى كردووه‌وه، ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه هه‌موومان ڕاستگۆيانه سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرين، دان به هه‌ڵه‌كانماندا بنێين، به ڕوانگه‌يه‌كى تازه‌وه سه‌يرى دۆخى وڵات بكه‌ين و چاره‌سه‌رى واقعى بۆ كێشه‌كان بدۆزينه‌وه. له كۆتاييدا، ديسان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو هێز و تواناكانييه‌وه، له پشت خوشك و برايانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانييانى ده‌ستى تيرۆر ده‌وه‌ستێت و تا كۆتايى به‌رگرييان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ئاينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيان پارێزراو بن و جارێكى ديكه كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژى و مه‌ينه‌تى نه‌بيننه‌وه. به‌و شێوه‌يه‌ى كه له پرۆسه‌ى ئازاديى شه‌نگال و ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان كه ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، زه‌برى جه‌رگبڕيان وه‌شانده تيرۆرستانى داعش و تێكياشكاندن و شه‌نگال و ئه‌م ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ويسته بست به بست ئازاد كرا. سوپاس بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستانمان له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌ورووپا و له هه‌ر شوێنێكى جيهان، كه خه‌مى خوشك و برايانى ئێزدييان بوو. هاوكار بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار و مه‌ينه‌تييه‌كانى ئێزدييان و به‌هاناوه‌چوون و يارمه‌تيدانيان. هه‌مووان دڵنيا ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌بێت تا هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عيراق، له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن، ئازاد و پارێزراو بن و هه‌ست به دڵنيايى و ئارامى بكه‌ن. سڵاو له گيانى شه‌هيدان و ته‌واوى قوربانيانى ده‌ستى تيرۆر. سڵاو له گيانى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال به سه‌ركردايه‌تى و فه‌رمانده‌ييى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، گيانيان به‌خشى. بۆ هه‌ميشه به ڕێز و شكۆوه يادى هه‌موويان ده‌يكه‌ينه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و حورمه‌تمان
هاوڵاتی دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق رایگەیاند:" لە پێناو بەدیهاتنى یەکسانى" بڕیاریانداوە بەوەى سێ بڕگەى مادەى 13ى یاسای هەڵبژاردنەکان نادەستوورین، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسیی کۆتای هەر سێ پێکهاتەى شەبەک، ئێزدى و کوردى فەیلی". ئەمڕۆ سێشەممە 22-02-2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵىی عێراق دانیشتنێکى تایبەتى ئەنجامدا لەبارەى سکاڵایەکەوە، کە خالیدە خەلیل رەشۆ، ئەندامى کوردی ئێزدى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەدژى سەرۆکى ئەنجوومەنەکە پێشکەشى دادگاکەى کردوە. لەو سکاڵایەدا پەرلەمانتارە ئێزدییەکە تانەى لە بڕگەیەکى مادەى 13ى یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراق داوە، کە ساڵى 2020 لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانەوە دەرکراوە و تیێیدا ئاماژەى بەوەکردوە یاساکە مافى داوەتە کریستیانەکان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، کە دوو کورسیی کۆتایان هەبێت لەکاتێکدا هیچ کورسییەکى کۆتا لەوشارە بۆ ئێزدییەکان نییە کە بە وتەى سکاڵاکارەکە ژمارەیان لەو پارێزگایە زیاترە لە کریستیانەکان. دادگاى باڵا فیدراڵى ئاماژەى بەوەداوە: "لە پێناو بەدیهاتنى یەکسانى" بڕیاریانداوە بەوەى سێ بڕگەى مادەى 13ى یاسای هەڵبژاردنەکان نادەستوورین، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسیی کۆتای هەر سێ پێکهاتەى شەبەک، ئێزدى و کوردى فەیلی، هەروەها بڕیاریداوە کە داوا لە ئەنجوومەنى نوێنەران بکات لەبرى ئەو سێ بڕگەیەى یاساى هەڵبژاردنەکان بڕگەى جێگرەوە گەڵاڵە بکات، تاوەکو بنەماى یەکسانى لەنێوان ئەو سێ پێکهاتەیە و هەریەک لە پێکهاتەکانى دیکەى کریستیان و سابیئە بچەسپێت. بەگوێرەى یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراق کریستیانەکان پێنج کورسیی کۆتایان لە ئەنجوومەنى نوێنەران هەیە کە دابەشبوون بەسەر پارێزگاکانى بەغدا، کەرکووک، نەینەوا، هەولێر و دهۆک، لەکاتێکدا ئێزدییەکان و شەبەک یەکى یەک کورسیی کۆتایان لە پارێزگاى نەینەوا هەیە، هاوکات کۆتایەک بۆ کوردانى فەیلی لە پارێزگاى واست و کۆتایەکى دیکە بۆ سابیئە لە بەغداى پایتەخت دیاریکرابوو.
هاوڵاتی لەگەڵ ئەوەی دادگای دھۆک بریاری ئازادکردنی ئومێد بەروشکی راگەیاند، بەڵام بەرێوەبەرایەتی چاکسازی زرکا کە ناوبراوی لێ زیندانیکراوە ئازادی نەکرد رێڤینگ یاسین، پارێزەری لە شاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" ئەمڕۆ 22ی شوبات دادگای كەتنی دھۆك بە پێی ماددەی ٣٣٣ (الإفراج الشرطي) بڕیاری ئازادكردنی ئومێد حاجی بەڕوشكی دەركرد، لەدوای بەسەربردنی ٢١ مانگ لە زینداندا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی زیندانی زڕکا لە دھۆك، ڕەتی كردەوە ئومێد ئازادبكرێت. لەماوەی ڕابڕدوودا لەسەر ٦ دۆسیە، ئومێد بەڕوشكی بە سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن حكومدرا و دوای تەمیزكردنەوەی بڕیاری دادگایی لەسەر یەكێك لە دۆسیەكان و كێشانەوەی سكاڵای یەكێك لە سكاڵاكارەكان، سزاكەی ئومێد بۆ دوو ساڵ و نیو كەمكرایەوە. کاک ئومێدی رۆژنامەنوسێکی دلێری بادینانە و بێ تاوانە. رێڤینگ یاسین ووتیشی" ڕاستە بڕیارەکە دەرچووە بەڵام بەرێوەبرایەتی چاکسازی زرکا ڕاگەیاندوە کە ئاسایش ئەوانی ئاگادارکردوە کە هێشتاماوە ئۆمێد بەرۆشکی ئازاد ببێت، ئێمەش نازانین هۆکار چیە چونکە بڕیارەکە لە داگای دهۆک دەرچووە"
هاوڵاتی لەدوای بەسەربەخۆ راگەیاندنی هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسک لە هەرێمی دۆنباس لەلایەن سەرۆكی روسیاوە، بایدن سزای بەسەر هەرێمەكاندا سەپاند و رایگەیاند:"ئامانج لە بڕیارەکە بێبەشکردنی روسیایە لە سوود وەرگرتن لەو ناوچەیە". لەدوای بڕیاری سەرۆکی رووسیا بە داننان بە سەروەری هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسک لە هەرێمی دۆنباس وەک دوو "کۆماری سەربەخۆ" و ناردنی تانک و زریپۆشی رووسی بۆ نێو خاکی ئەو دوو ناوچەیە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری سزادانی رووسیای دەرکرد. جۆ بایدن لە تویتەر نووسی: "من بڕیارێکی جێبەجێکاریم واژۆکرد تاوەکو رووسیا لە دەرفەتی سوودوەرگرتن لە پێشێلکردنی زەقی یاسای نێودەوڵەتی، بێبەش بکەم. ئێمە بۆ هەنگاوەکانی داهاتوومان، بەردەوام لە نزیکەوە راوێژ لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەکەین لەنێویاندا ئۆکراینا". بایدن لە تویتەر ئاماژەی بە جۆر و چۆنیەتی سزاکانی نەدا، بۆیە کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی: "بڕیارە جێبەجێکارەکەی بایدن بە خێرایی لەسەر هەنگاوە نایاساییەکەی پوتین دەرکرا تاوەکو مۆسکۆ نەتوانێت هیچ سوودێك لە هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنیتسک ببینێت". کۆشکی سپی روونیکردەوە "بڕیارەکەی بایدن بریتییە لە سەپاندنی سزا بەسەر هەردوو ناوچەکە، بەو جۆرەش هیچ ئەمریکییەک ناتوانێت هیچ جۆرە وەبەرهێنانێك لەو دوو ناوچەیە بکات و هیچ کەسێكیش مافی نییە لەو دوو ناوچەیە کار لەگەڵ کەسانی ئەمریکی بکات". هەروەها بڕیارە جێبەجێکارییەکەی بایدن هەموو جۆرە بازرگانی و گواستنەوەی پارە و حەواڵە داراییەکان لەگەڵ ئەو دوو ناوچەیە قەدەخە دەکات. شەوی دووشەممە 21-02-2022 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا دانی بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی 'لوهانسک' و 'دۆنیتسک'ی هەرێمی دۆنباس نا و رێککەوتنی لەگەڵ واژۆکردن. هەروەها رەخنەی لە بەرپرسانی ئۆکراینا گرت و رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە "دەرەوە" کۆنترۆڵکراوە و داوای کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان رابگرن. ئەو هنگاوەی پووتین کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا؛ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە تویتێکدا بڕیاری دانپێدانانی هەردوو ناوچەکەی سەرکۆنەکرد و رایگەیاند، ئەم هەنگاوەی پووتین "هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان دادەڕووخێنێت،" گوتیشی کە هەنگاوەکە دژی رێککەوتننامەی مینسکە. ستۆڵتنبێرگ دەشڵێت، ناتۆ پاڵپشتی لە سەروەریی ئۆکراینا دەکات و داواشی لە رووسیا کرد چیدی شەڕەکە خۆش نەکات و رێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر. لای خۆشیەوە، رۆژی سێشەممە 22-2-2022 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، کە دوێنێ شەو قسەی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی کردووە و پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ دووپاتکردووەتەوە. بلینکن دەڵێت، ئەم هەنگاوەی پووتین چاوەڕوانکراو بوو و "جێگەی شەرم" بوو.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شت‌و مه‌ك‌و پێداویستى هاووڵاتیان ڕایگه‌یاند:"ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ى له‌نرخى شت‌و مه‌ك هه‌یه جیهانیه‌و په‌یوه‌ندى به‌نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار نییه". وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى شت‌و مه‌ك‌و پێداویستى، په‌یوه‌ندیى به‌عێراقه‌وه نییه‌و بابه‌تێكى جیهانیه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌عێراق به‌شێك له‌بازرگانه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و نرخى شت‌و مه‌كیان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاتر گرانكردوه. ئه‌گه‌رچى نرخى دینار كه‌متر له 20% به‌هاكه‌ى كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌كاڵاو پێداویستى‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان نرخه‌كانیان زیاتر له 50% به‌رزبوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند:"حکومەت بەبێ یەکدەنگی ناو ماڵی شیعەکان پێکناهێنریت، ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە کات هەیە تاوەکو لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت، بۆیە لە مانگی 4 ی ئەمساڵدا حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەشێک دەبێت لەو حکومەتە. ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022، ترکی جدعان، سەرکردە لە چوارچێوەی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بەبێ یەکدەنگی ناو ماڵی شیعەکان پێکناهێنریت، ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە کات هەیە تاوەکو لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت، بۆیە باوەڕی وایە لە مانگی (نیسان/4)ـی ئەمساڵدا حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەشێک دەبێت لەو حکومەتە. ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی کاریکردووە بۆ پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی پەرلەمانی و لەئێستادا 130 بۆ 140 پەرلەمانتاری هەیە، چاوەڕێش دەکرێت 20 پەرلەمانتاری دیکەی سەربەخۆ بێنە ناو هاوپەیمانییەکە و بەوپێیەش دەبێت بە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق. لەبارەی رێککەوتنیش لەگەڵ رەوتی سەدر، سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، "لێکتێگەیشتن لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدردا هەیە و لەداهاتویەکی نزیکدا چارەسەری ناکۆکییەکان دەکەین، هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بەبەشداری هەموو لایەنەکان تاوەکو ئەو حکومەتە بتوانێت روبەروی ئاستەنگییەکانی بەردەم وڵاتەکەمان ببێتەوە". چوارچێوەی هەماهەنگی پێکدێت لە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالکی، هاوپەیمانیی فەتح، بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، هاوپەیمانیی هێزی دەوڵەت (عەمار حەکیم و حەیدەر عەبادی) و بزووتنەوەی عەتا، بە سەرۆکایەتیی فالح فەییاز، بزووتنەوەی حقوق (باڵی سیاسی کەتائیب حزبوڵڵا) و حیزبی فەزیلە. لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە چەندین شێواز و لە چەندین لاوە هەوڵی رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021یان دا، بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.
هاوڵاتی بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەكاتی دەوامی بەیانیان بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ كە رێکەوتێکی جوانە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەشێوەیەكی گشتی و منداڵبوون بەتایبەتی قەدەغەكرا. بەپێی ئەو نووسراوە، لەكاتی دەوامی بەیانیان بەتایبەت ئەمڕۆ 22-02-2022، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەشێوەیەكی گشتی و منداڵبوون بەتایبەتی لە نەخۆشخانە ناحکومییەکان قەدەغەكراوە، جگە لەو پزیشكانەی كە خانەنشینكراون مۆڵەتیان پێدراوە کارەکە بکەن. بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ رێکەوتێکی جوانە کە 22-02-2022ـە، فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانە ناحکومییەکان هەیە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەتایبەت نەشتەرگەریی منداڵبوون. بەپێی نووسراوەکەی تەندروستیی سلێمانی، هەر نەخۆشخانەیەكی تایبەت نەشتەرگەری ئەنجامبدات، هۆڵی نەشتەرگەرییەكەی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر دادەخرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند :"ئەم بڕیارەی روسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتیدەکەینەوە". وەزارەتەکە راگەیێندراوێکی لە بارەی بڕیارەکەی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "بڕیاری ناسین و دانپێدانان بە کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک لەلایەن روسیاوە پێچەوانەی رێککەوتنی مینسکە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای یەکپارچەیی خاک، سەروەری و یەکێتی سیاسیی ئۆکراینایە". وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: "ئەم بڕیارەی روسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتیدەکەینەوە. بەم ھۆیەوەش جەخت لە هەڵوێستی خۆمان لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسیی ئۆکراینا دووپاتدەکەینەوە و بانگھێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکەین، دان بەخۆیاندابگرن و پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکان ببن". دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد سەبارەت بە پرۆژەبڕیاری ناساندنی دەسەڵاتی جوداخوازەکانی لایەنگری رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەشێوەیەکی فەرمی، کە لەلایەن باڵی خوارەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکێش کرابوو، گوتارێکی لە پێشکێشی گەلی رووسیا کرد. پوتین لە وتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە کیێڤ جگە لە "بڕیاری سەربازیی لە دۆنباس، دانی بە ھیچ بڕیارێکی دیکەدا نەناوە" و رایگەیاند: "لەوبارەیەوە بە پێویستی دەزانم بڕیارێک، کە زۆر دواکەوتووە، سەبارەت بە ناسینی سەربەخۆیی دەستبەجێی کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک، بدەم". دوای وتارەکەشی، سەرۆکی روسیا لە کۆشکی کرملین، سەرەتا بڕیارنامەیەکی بۆ ناسینی سەربەخۆیی "کۆماری گەلی دۆنێتسک" و دواتر بڕیارنامەیەکی دیکەی بۆ ناسینی سەربەخۆیی "کۆماری گەلی لوھانسک" واژۆکرد. لەمیانی رێورەسمی واژۆکردنەکەدا، نوێنەری ئەو دەسەڵاتانەش ئامادە بوون. ھەر لە رێورەسمەکەدا رێککەوتننامەی "دۆستایەتی" و "ھاریکاریی" لەنێوان روسیا و جوداخوازەکاندا واژۆکرا. رۆژی 15ی شوبات باڵی خوارەوەی پەرلەمانی رووسیا ئەو بڕیارەی پەسەندکردبوو، کە داوا لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا دەکات بەڕێوەبەرایەتیی جوداخوازەکانی لایەنگری رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەشێوەیەکی فەرمی بناسێنرێن و بڕیارەکەی رەوانەی کرملین کردبوو.
هاوڵاتی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا هەردوو ناوچەی دونێتسک و لوهانسک لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ رادەگەیێنێت و "لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانی هەیە کە بڕیارەکە واژۆ بکات." ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لەبارەی بڕیارەکەیەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا قسەی کردووە و بڕیارەکەی پێوتوون. بەپێی کرملین، ئەو دوو سەرۆکە "بێهیوابوونە" لە بڕیارەکە. بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن کە ناساندنی ئەو دوو ناوچەیە وەکو سەربەخۆ جووڵەیەکە بە ئاراستەی خراپترکردنی دۆخەکە و ترسی داگیرکردنی ئۆکراینا زیاتر دەکات. گرژییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامن و لە دوایین گۆڕانکاریدا، پۆلیسی ئۆکراینا رایگەیاند کە دوو سەرباز بەهۆی بۆردوومانەوە لە لە ناوچەی زایتسێڤ بە دووری 30 کیلۆمەتر لە دۆنتێسک کوژراون. هەر ئەمڕۆ دووشەممە کەسێکی سڤیلیش لەو ناوچەیە کوژرا.
هاوڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند:" بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەم کاتەدا "شەڕ پێفرۆشتنە" بە هەرێمی کوردستان و دروستکردنی کێشە و قەیرانی نوێ بوە". بۆیە داوا دەکات لایەنەکانی هەرێم و بەتایبەت پارتی و یەکێتی ناکۆییەکانیان چارەسەر بکەن بەپێچەوانەوە "دۆخمان لەبەغدا و ناوچەکەش لەئێستا خراپتر دەبێت". ئەمڕۆ دوشەممە 21-2-2022، مەلا بەختیارئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەسلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کاردانەوە و پێشوازی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق جۆرێک لە "رەق و زوخاو هەڵڕشتن بوو بەرامبەر کێشەکانیان و هاوڵاتیان داوا دەکەن حکومەت کاربکات بۆ چارەسەر کێشەکان، ئەگەر نا من باوەڕم وایە هاوشێوەی ساڵی 2014 و هاتنی داعش، هاوڵاتیانی کوردستان ئەگەر رەخنە و ناڕەزاییشیان هەبێت لەسەر دۆخی حکومڕانی، بەڵام ئەگەر مەترسی لەسەر قەوارەکەی هەرێم دروست ببێت ئامادەن روبەروی مەترسییەکان ببنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، باشتروایە لە قۆناغی داهاتو حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ ئەوەی لەرێگەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەوە هاوڵاتیان و میللەت لە خۆی رازی بکات. پەیوەست بە دۆسیەی ژهرخواردکردنیشی مەلا بەختیار وتی، "من ماوەیەکی زۆرە لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگم و نامەی فەرمیم بۆ مەکتەبی سیاسی نوسیوە و بەهەمو بەڵگەنامەکانەوە بۆم ناردون، هەروەها لەگەڵ هەڤاڵ بافڵیش دانیشتووم ئاماژەکانم هەموو داوەتێ، بۆیە ئێستا چاوەڕێ دەکەم مەکتەبی سیاسی لیژنەی لێکۆڵینەوە دابنێن بۆ ئەوەی منیش قسەبکەم". ئەوەشی خستەڕو، "بەڵام بەهۆی ئەوەی لەم کاتەدا یەکێتی توشی کێشەی سەرۆک کۆمار و ناکۆکی لەگەڵ پارتی بووە و نەیانپرژاوە ئەو لیژنەیە دابنێن، بۆیە جارێکی داوا دەکەم حەقە وەختێکی کەمیش بەو کەیسەی من بدەن چونکە بابەتێکی خەتەرناکە لەسەر ئەمنی یەکێتی و هەڤاڵانی یەکێتی".
هاوڵاتی بانكی ناوەندی عێراق بە حەوت خاڵ هۆكاری بەرز هێشتنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار روندەكاتەوە و رایگەیاند:" گۆڕانکارییش لە نرخی دۆلار لەماوەی کورتمەودا بازاڕی ناوخۆیی دەشڵەژێنێت". مستەفا غالیب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی بە حەوت خاڵ وەڵامی پرسیاری هادی حەسەن سەلامی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی فرۆشتنی دۆلار دەداتەوە، کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: یەکەم: ئەو وڵاتانەی کە سیستەمی چەسپاوی نرخی فرۆشتنی دراو جێبەجێ دەکەن، بۆ سیاسەتی نرخی فرۆشتنی دراویان دەگەڕێتەوە، کە بابەتێکی ستراتیژییە و بانکی ناوەندی بەڕێوەی دەبات بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەت و بەپێی دۆخی ئابووری. دووەم: بانکی ناوەندیی عێراق، سیستەمی نرخی فرۆشتنی چەسپاو جێبەجێ دەکات، کە بەرپرسە لە دیاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار. سێیەم: بڕیاری گۆڕانکاریی نرخ بە فەرمی لە 20/12/2020 دراوە، لە ئەنجامی دۆخی ئابووری و دارایی بووە، کە عێراق لە ساڵی 2020 پێیدا تێپەڕیوە، بە داواکاری راستەوخۆی وەزارەتی دارایی بووە، ئەنجامی گفتوگۆکانیش بووە لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی. چوارەم: ئەو هۆکارانەی وایکرد گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار بکرێت بریتین لە: آ: پشتبەستن بە نرخی کەمیی دۆلار بەرامبەر دینار، بەرهەمی ناوخۆیی دەستەوسان کرد لە کێبڕکێکردنی کاڵای هاوردەکراو. بەو بڕیارە تایبەتمەندی باشتر درایە بەرهەمی ناوخۆیی لە کاڵای هاوردەکراو، بەشێوەیەک گۆڕانکارییەکە لە نرخی فرۆشتن نزیکەی 23٪ بووە. ب: کەمبوونەوەی داهاتی گشتی، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2020دا، کە ئەمەش لە ئەنجامی لێکەوتەکانی کۆرۆنا و داخستنی بازاڕەکانی جیهانی بوو، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بووە نزیکەی 20 دۆلار لە ساڵی 2020دا، بۆیە گۆڕانکاریکردن لە نرخی دۆلار، داهاتی زیاتری بۆ دارایی گشتی فەراهەم کرد. ج: بەهۆکاری گوشارەکانی سەر خەرجی و پەنابردن بۆ قەرزکردن، قەرزی ناوخۆیی لە کۆتایی ساڵی 2019دا لە 38 تریلیۆن دینارەوە بۆ 64 تریلیۆن دینار لە کۆتایی ساڵی 2020 زیادیکرد. د: بەهۆکاری قەرزەکانەوە، رەسیدی دراوی دەرچووی ئاڵوگۆڕکراو لە نزیکەی 52 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2019ەوە بۆ 66 تریلیۆن دینار لە کۆتایی ساڵی 2020 زیادی کرد. هـ: لە ژێر ئەم رۆشنایانەی کە باسکران دۆخی دارایی وڵات، هەڕەشەیەکی مەترسیداری بۆ سەر دۆخی یەدەگی بیانی دروستکرد، بۆیە بڕیارەکە نیشتمانی و ستراتیژی بوو، بە ئامانجی پاراستنی سامانی نیشتمانی و کەرتی بەرهەمهێنانی راستەقینە. پێنجەم: نرخی فرۆشتنی ئێستا، نرخێکی پەسندە لەلایەن حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەرجییە زیادبووەکان و کەمکردنەوەی کورتهێنان و دانەوەی قەرزی ناوخۆیی. شەشەم: گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار لەماوەی کورتمەودا بازاڕی ناوخۆیی دەشڵەژێنێت و هەڕەشە لە وەبەرهێنان دەکات و ئابووری تووشی گەشەنگ بوون دەکات و متمانە بە سیاسەتی دارایی لاواز دەکات. حەوتەم: سامانی نەوت بە دینار یاخود دۆلار بێت لە ژمێرەی وەزارەتی داراییە، هەر جیاوازییەک پێویستە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی کورتهێنانی پلان بۆ دانراو. بانکی ناوەندیی عێراق، لە 20ی 12ی 2020دا بڕیاری دا، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیادبکات، ئەو بڕیارە هەرچەندە بووە هۆی زیادبوونی داهاتی ناوخۆ، بەڵام لە هەمانکاتدا نرخی زۆربەی خۆراک و کەلوپەلی لە بازاڕەکاندا لانیکەم بە رێژەی زیاتر لە 20٪ بەرزکردەوە.
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" تەواوی شۆڕشەکانی نەتەوەکەمان، لەپێناوی ئەوەدا بوون کە بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانەمان هەبێت". قوباد تالەبانی، جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە پەیامێكدا رایگەیاند:" ویستوومانە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆمانەوە بناسرێینەوە، نەک هی نەتەوەیەکی تری سەردەست. لە دیارترینیشیان، زمانەکەمانە. ئێمە بەرگریمان لە زمانی کوردی کردووە و ئەویش بەرگریی لێ کردووین. چونکە ئەگەر ئەم زمانە نەبووایە، نەماندەتوانی بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین و هەر هەوڵێکیش بۆ پێشخستنی دۆزی نەتەوەییمان، بەبێ گرنگیدان بە زمانی کوردی، بێئەنجام دەبێت". جێگری سەرۆكی حكومەت نوسیویەتی:"ئێمەی کورد، هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان بکەین و دەشتوانین دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست بهێنین. ئەرکی هەموومانە، هەم حکومەت و هەم تاک بە تاکی هاوڵاتییان، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردی‌دا بکەین؛ ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی فراوانتر بکەین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتری بکەین. با هەموومان بە شانازییەوە بە زمانی شیرینی کوردی بڵێین: من کوردم و زمانی کوردی، زمانی دایکی منە".
هاوڵاتی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کۆبوەوە و رایگەیاند:"درێخی ناکەم لەوەی لەتوانادایە بۆ بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان". ئەمڕۆ دووشەممه 21ی شوباتی 2022، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ساماڵ عەبدولڕەحمن، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و بەڕێوەبەرانی گومرگی دەروازە سنوورییەکان کۆبوەوە. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەت بە رێکخستنەوەی کاروباری گومرگ چەند پێشنیازێکی بۆ ئامادەبووان کرد و پاڵپشتیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر باشترکردنی کارەکانیان، دووپاتی کردەوە "ئەوەی لە توانایدا بێت درێخی نەکات لەپێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان". لە درێژەی قسەکانیدا ئاوات جەناب نووری ئاماژەی بەوە کرد، "گومرگ پێکهێنەرێکی گرنگی ژێرخانی ئابوورییە، بۆیە هەمووان بە گرنگییەوە لە کارەکانیان بڕوانن".
هاوڵاتی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:"بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بە نادەستووری ناساندنی یاسای نەوت و غازی کوردستان دەستوورییە، دەشڵێت، "گرێبەستەکان و دۆسیەی نەوتی هەرێم ناشەفافن و سەرکەوتوو نەبوون". بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆڕبەندی سەنتەری نالیا بۆ سیاسەتە گشتییەکان رایگەیاند: "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەستوورییە و لە دەستووردا نوسراوە کە سامانە سروشتییەکان موڵکی تەواوی عیراقییەکانە و دەرهێنانی نەوت لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵییە". دەشڵێت، "بۆ لەمەودوا دەبێت بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی‌دا دەکەین". ئاماژەی بەوەشکردووە، "شاندی لایەنێکی هەرێم چوونەتە وڵاتێکی دراوسێ تا غازی هەرێم وەک نەوت هاوردە بکرێت ئەمەش هۆکارێک بووە لە دادگا ئەم بڕیارە بدرێت". باسی لەوەشکردووە، "دەمانزانی کە رۆژێک حکومەتی عیراق بە هەرێم دەڵێت، بەسە و نابێت لەمە زیاتر بەمجۆرە نەوت بفرۆشن"، دەشڵێت، "گرێبەستەکان و دۆسیەی نەوتی هەرێم ناشەفافن و سەرکەوتوو نەبوون". روونیشتیکردەوە: "ئەم ناتەباییەی لە هەرێمدا بوونی هەیە زیانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەدات"، دەشڵێت، "لەو بڕوایەدام کە لە ماوەکانی داهاتوودا لە دادگای فیدڕاڵییەوە بڕیاری دیکە لە دژی هەرێم بدرێت". راشیگەیاندووە: "ئەو لێدوانانەی هەرێم کە باس لە نادەستووری بوونی بڕیارەکەی دادگا دەکەن باش نییە، بەڵکو دەبێت بزانین کە دواتر چۆن کار لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەین". بڵێسە جەبار فەرمان دەشڵێت: "هێشتا درەنگ نییە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دەبێت بزانین چیمان لە بەغدا دەوێت". رەخنەی لە حکومەتی زۆرینە لە عیراقدا گرت و وتی: "لەو بڕوایەداین کە حکومەتی زۆرینە لە عیراقدا بەرەو دیکتاتۆرییەت دەڕوات". ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرینەمان لەگەڵ شێوازی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمدا نین و دەزانین کە هەرزان فرۆش دەکرێت". یەکێتی، یەکێکە لە حزبە بەشدارەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق و پۆستی باڵای هەیە و چەندینجار بەرپرسانی حزبەکە باسیان لەوەکردووە کە ئاگاداری داهاتەکانی هەرێمن. وتووشییەتی، "وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان دەیوت کە نرخی نەوت هەرچەند بێت ئێمە مووچەمان پێ‌نادرێت کە ئەمەش دەریدەخات گرێبەستەکان کێشەیان تێدایە"، دەشڵێت، "لە دوای 2005ـەوە تا ئێستا بەردەوام لە بەغدادا لاوازتربووین، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم هەڵوێستەی لەسەر بکات". بڵێسە جەبار فەرمان، راشیگەیاندووە: "رۆژێک بەغدا بە دراوسێ دەزانین رۆژێک بە نێوەندی ستراتیژ دەزانین ئەمە وادەکات لاوازبین". کۆڕبەندی سەنتەری نالیا بۆ راوێژ و سیاسەتە گشتییەکان بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی بە نادەستوری ناساندنی یاسای نەوت و غازی کوردستان بەڕێوەدەچێت.