هاوڵاتی دەزگای میدیای بوار لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند پێشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە سەرنووسەروبەڕێوبەری نوسینگەی دەزگاکەیان لە کاتی گەڕانەوەیان لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بێسەروشوێن بوون. دەزگای میدیای بوار ئەوەشی ڕاگەیاندووە پێشنیوەڕۆی یەك شەممە 9/10/2022، هەریەك لە سەرتیپ وەیسی قەشقەیی، سەرنووسەری دەزگای میدیای بوار و ابراهیم عەلی، بەڕێوەبەری نوسینی دەزگاكە بۆ كارێكی رۆژنامەوانی لە هەولێرەوە بەرەو سەنتەری شاری سلێمانی بەڕێكەوتوون. بەڵام لەكاتژمێر شەشی ئێوارەوە ژمارە مۆبایلەکانیان داخراوەو سۆراخیان نییە. هەروەها باسیشیان لەوە کردووە، سەرباری ئەوەی هیچ وەڵامێكیان نییە. ئەوەی بۆتە جێگەی گومانی ئەوان، كاتژمێر (9:24) نۆ و بیست و چوار خولەك لە رێگەی ئەكاونتی ابراهیم عەلی، ئەكاونتێكی تركراوەتە ئەدمین لە دەزگای میدیایی بوار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك. دەزگای میدیای بوار داوای لە هەر سێ سەرۆكایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی وڵاتان لە عێراق و كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ سۆراغی ئەو دوو هاوکارەیان.
هاوڵاتی بەهۆی خۆپیشاندان لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ئۆجەلان 139 کەس دەستگیر کران بەهۆی خۆپیشاندانەکانی یادی 24ەمین ساڵی پلانی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجەلان لانیکەم 139 کەس لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیر کران. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ پۆلیسی تورکیا هێرشی کردوەتەوە سەر بەشدارابوانی خۆپیشاندانەکانەکانی یادی پلانی نێودەوڵەتی بۆ دورخستنەوە و دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ژمارەیەک کەسی لە شەش شاری باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیر کردوە کە ژمارەیەکیان پەرلەمانتاری هەدەپە-ن. پۆلیس بۆ رێگریی لە خۆپیشاندا هێرشی کردوەتە سەر گردبونەوەکانی شارەکانی رحا، جۆلەمێرگ،وان و ئامەد لە باکوری کوردستان و شارەکانی ئیزمیر و ئیستانبوڵ لە تورکیا. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە زۆربەی پەرلەمانتاران و ئەندامانی رێکخرەی خۆپیشاندانەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لەو شارانە دەستگیر کراون. ئەمڕۆ 24 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر (9/10/1998) کە بە پلانی نێودەوڵەتیی بۆ دژایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە ناو دەهێنرێت، ئۆجەلان ناچار کرا خاکی رۆژئاوای کوردستان جێبهێلێت و دواتر لە 15ی شوباتی ساڵی 1999 و بە پلانێکی هاوبەشی چەند دەزگایەکی هەواڵگریی دەستگیر و رادەستی تورکیا کرا تا ئێستاش لە زیندانی ئیمڕاڵی لەو وڵاتە بەند کراوە.
هاوڵاتی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند لە یەکشەممەوە هەر کەسێک لە خۆپیشانداندا دەستگیر بکرێت تا رۆژی دادگایکردن و سەپاندنی سزا بەسەریدا ئازاد ناکرێت و لە کەمترین ماوەشدا کۆتایی بەو خۆپیشاندانە دەهێنرێت. مەجید میرئەحمەدی، راوێژکاری ئاسایشی و سەربازیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند؛ چیتر لێبوردن هیچ کەسێک ناگرێتەوە و هەر کەسێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر بکرێت، دەبێت بە دەستبەسەری بمێنێتەوە تا ئەو رۆژەی دادگایی دەکرێت. ئەو بەپرسە وتویەتی ئەوە داویین هۆشدارییە کە دەدرێت بەوانەی نیازی بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا هەیە، چونکە توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێت. راوێژکارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژەی بەوە کردوە هەوڵ دەدەن لە چەند رۆژی داهاتودا کۆتایی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە بهێنن کە بە وتەی ئەو پیلانی دوژمنانە و دەستی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتە. لێدوانی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە زیاتر لە 24 رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی زۆربەی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێرانی گرتوەتەوە و بە پێی دوایین ئاماریش کە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاوی کردوەتەوە 187 کەس لەو ماوەیەدا کوژراون.
هاوڵاتی به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگه‌شه‌یه‌کی دەوڵەتی تورکیا ڕه‌تده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت شەھیدبوونی ھەشت شەڕڤانیان درۆیە. ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لە لێدوانێکی نوسراودا بانگەشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری ڕەتکردەوە کە گوایە ھەشت شەڕڤانیان شەهید بوون. هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، “وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ و٩ی تشرینی یەکەمدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لەم ڕۆژانەدا هەشت شەڕڤانمان شەهید بوون ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی ڕابردوو بەردەوام دەوڵەتی تورک شەھیدبوونی شەڕڤانانی ھەسەدە بڵاو دەکاتەوە.
هاوڵاتی ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌که‌یان لەگەڵ هەریەک لە (پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری) ده‌خاته ڕوو. د.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه: ئەمڕۆ یەکشەممە (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، وەک لیژنەی دارایی و لەسەر بانگهێشتی پێشوەختەمان، لەگەڵ هەریەک لە (پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری) کۆبووینەوە. وتیشی “بانگهێشتی ئەو بەرپرسە باڵایانەی عێراق بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و رێکخستنەوەی کاری بانکە بازرگانییەکان لە عێراق، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاپکردنی (٢٠ هەزار دینار)ی کرا کە پێشنیارکراوە و بانکی ناوەندی ئامانجییەتی جێبەجێی بکات”. د.نەرمین مەعروف، ئاماژەی بەوەشدا “هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی هەندێ پرسی تایبەت بە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی کرد، کە تایبەتە بەجێبەجێکردنی یاسای ئاسایش و خۆراک و بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی تایبەت بە یاساکە”. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو “لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسیارمان ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی ئایندە وەڵاممان بداتەوە”. د. نەرمین مەعروف، باسی لەوەشکرد “من بە نووسراوی فەرمی پرسیارم ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کردووە، لەبارەی کاری بانکەکان لە هەرێمی کوردستان و چارەنووسی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی، کە چەند ساڵێکە بەنیازن ئەو لقە بکەنەوە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامەکانی بانکی ناوەندی دەکەین و بەدواداچوون دەکەین بۆ جێبەجێکردنی بابەتەکان”.
هاوڵاتی د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیاتر لە ٣ ھەزار کەس لە زیندانەکاندان. د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان به‌که‌ناڵی (کوردسات نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه: زیاتر لە ٣ ھەزار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر خراونەتە زیندان و پێویستە سەنتەرێکی چارەسەرکردن بۆ ئەم زیندانییانە بکرێتەوە. لەبارەی زیندانییانی بادینان، دیندار زێباری وتی، داوامان لە کونسوڵخانەکان کردووە لیژنەی یاسایی بھێنن و لەگەڵ دادوەرەکانی ھەرێم دانیشتن بکەن لەسەر کەیسی زیندانیانی بادینان. دیندار زێباری ژمارەی بێسەروشوێنبووانی شنگالی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نزیکەی ٣ ھەزار ھاوڵاتی شنگال کە لەلایەن چەکدارانی داعش رفێندراون، تا ئێستا بێسەروشوێنن. لەبارەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دیندار زێباری وتی، ژن‌کوژی زیادی نەکردووە بەڵکو ھۆشیاری بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیە زیادی کردووە. دیندار زێباری راشیگەیاند، "ھەرێم بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست زۆرترین ئازادی تیایە لە ھەموو ڕویەکی ڕۆژنامەنوسی و مافی مرۆڤەوە."
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌که‌ی کاردەکات بۆئەوەی یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر ئەو کەسایەتییانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو مامەڵە تووندەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێت. ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانە ئەوروپییەکە کاردانەوەی زیاتری بەرامبەر ئێران دەبێت، لەوانەش بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە مامەڵەکردنی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی لە مامەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێران گرت و وتی: "هەرکەسێک لە شەقامەکان لە ژنان و کچان بدات؛ هەروەها هەر کەسێک کە ئەو کەسانە دەڕفێنێت هیچی دیکەیان ناوێ جگە لەوەی ئازادانە بژین، ئەوە لای هەڵەی مێژوو وەستاون." جێگای ئاماژه‌یه دوای کوژرانی لە 16ی ئەیلوولی 2022 ژینا ئەمینی کە کچە کوردێکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانبوو، خۆپیشاندان له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران ده‌ستیپێکرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوڵاتی باڵوێزی تورکیا له‌عێراق لە رێوڕەسمێکدا به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌نته‌ری پێدانی ڤیزای تورکیا لە ھەولێر کرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند له‌عێراق ڕۆژانه ٥ هه‌زار داواکاری وه‌رگرتنی ڤیزا پێشکه‌ش ده‌کرێت. عەلی رەزا گونەی باڵوێزی تورکیا له‌عێراق ئاماژەی بە کردنەوەی سەنتەرەکە کرد و رایگەیاند کە بە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی کوالێتی کارکردنمان، ھەروەھا بۆ رێگریکردن لە بازرگانییکردن بە ڤیزاوە، ئەم سەنتەرەمان کردەوە و لەمەودوا ھەموو ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگای ئەم سەنتەرەوە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت. باڵیۆزی تورکیا وتیشی: "لە کۆی ١٢ سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق، رۆژانە پێنج ھەزار داواکاری وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش دەکرێت و لە وەرزی ھاویندا ئەم رێژەیەیە بەرزبووەوە بۆ حەوت ھەزار داواکاری، توانیوومانە بە باشترین کوالێتی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی ھاووڵاتییان بکەین".
هاوڵاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ئه‌مه‌ریكا، گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ریاز زیاتر ده‌كات. عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپیك پڵه‌سه‌وه نییه، به‌ڵكو توانای كه‌می پاڵاوتنی ئه‌مریكا له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كانه. ئه‌لجوبه‌یر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند: "نه‌وت چه‌ك نییه، ئێمه وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یری نه‌وت ده‌كه‌ین و سه‌یری ھه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌ین گرنگن بۆ ئابووری جیھانی كه پشكێكی زۆرمان تیایدا ھه‌یه وه‌ك سعودیه". ھه‌روه‌ھا وتیشی: بیست ساڵه ئه‌مه‌ریكا پاڵاوگه‌ی نوێی دروستنه‌كردووه و كه‌می پاڵاوگه وای كردووه نرخه‌كان به‌رزبێته‌وه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپێك پڵه‌س. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نرخی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ھۆی زۆری خواست و توندی پێداویستییه‌كانی پاڵاوتنی جیهانی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یران گه‌یشته لوتكه، ده‌ستی به دابه‌زین كردووه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چالاكی هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌خاكی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی تر ده‌گرێته‌به‌ر. نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا رایگه‌یاندوه، نزیكه‌ی 20 رۆژ پێش ئێستا لیژنه‌ی ئاسایشی هاوبه‌ش له هه‌ولێر و تاران كۆبونه‌وه تیایدا برِیاردرا ئاسایشی سنوره‌كانی نێوانیان به‌هێز بكرێت، جه‌ختكرایه‌وه نابێت گروپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان چالاكیان هه‌بێت شاهیدی وه‌ستانی چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپانه بوین تا چه‌ند رۆژی رابردوو كه روداوه‌كان له ناوخۆی ئێران سه‌ریانهه‌ڵدا. ده‌باغ راشیگه‌یاندوه: له كۆبونه‌وه‌ی شانده هاوبه‌شه‌كانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختكرایه‌وه پێویسته باره‌گای گروپه كوردییه‌كان چۆڵ بكرێت، ئێمه‌ش چاوه‌رِێی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین باره‌گا سنورییه‌كان ده‌بێ چۆڵ بكرێن، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه رایگه‌یاندوه كه رێگه نادات له‌خاكه‌كه‌یه‌وه كاری دژ به ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام بدرێت. ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گروپه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌یان ساڵه له‌هه‌رێمی كوردستانن توانیومانه تا راده‌یه‌ك كۆنترۆڵی چالاكیه‌كانیان بكه‌ین و پابه‌ند بین به رێككه‌وتنه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك گروپ و كه‌س هه‌ندێكجار خراپ به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی هۆشدارییه‌كان نه‌بن سه‌باره‌ت به دوركه‌وتنه‌وه له چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ئه‌مجاره‌یان برِیارێكی جدی له‌باره‌یانه‌وه ده‌دات. لێدوانەکەی دەباغ لە کاتێکدایە سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داب‌و, کە ئەگەر پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیی بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دروست بکەن ئەوا هاوشێوەی 28ی مانگ جارێکی دیکە هێرش دەکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو پارتە لە هەرێمی کوردستان. لە هێرشەکانی 28ی مانگی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هەرێم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٩، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، كه‌بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ی (٧٨)و مادده‌كانی (٧٩، ٨٠) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه، ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، به‌ناوونیشان و مادده‌كانی و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٨٠) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا. یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له سێ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی ڕێگریكردنه له دروستبوونی بۆشایی یاسایی و به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان له به‌رده‌وامیی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا و بۆ ته‌واوكردنی ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و جێمتمانه و ده‌سته‌به‌ركردنی تۆماری بایۆمه‌تریی پاك و بێگه‌رد و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسیی له‌بارتر بۆ هێنانه‌دیی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگیی نیشتیمانی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه‌كانی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لومه‌رجی ڕكابه‌ریی یه‌كسان له‌نێوان هه‌موواندا. به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، كه به ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و د. سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی په‌روه‌رده و لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه، مادده‌كانی ( ١٦٦، ١٦٧، ١٦٨، ١٦٩، ١٧٠، ١٧١، ١٧٢، ١٧٣، ١٧٤، ١٧٥، ١٧٦، ١٧٧، ١٧٨، ١٧٩، ١٨٠، ١٨١) له پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركاری، كه تایبه‌ت بوون به(حووكمه‌دارایی و گشتییه‌كان)، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژه‌یاساكه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ كرا. له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتریان خرایه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه. لای خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لێژنه‌ی په‌روه‌رده و هه‌موو ئه‌وانه كرد كه پشتگیریی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌یان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد كه به‌گفتوگۆكانیان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیشی له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ كرا، خسته‌ڕوو. به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری گیانلەدەستدانی خێزانە چوار کەسییەکەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لەڕوداوێكدا چوار ئەندامی یەك خێزان بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكداو لە گەڕەكی جولەكان لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا . وتیشی دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری ، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە . قوربانییەكان باوك و دایك و دوومنداڵی كوڕ‌و كچیانن بەناوەكانی عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966 شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972 محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999 جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002
هاوڵاتی پێگەی ئەلکترۆنی وەتس ئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاپڵیکەیشنەکەی زیاد دەکات ئەوەی چیتر ڕێگە نادات بەکارهێنەرانی وێنەی ئەو مەسجانە بگرنەوە کە لە باشی view once پێیان دەگات. ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتسئەپ کار لەسەر بەشی view once دەکات ، لەم بارەدا، تایبەتمەندیی view once واتە تەنیا جارێک ببینە، ئەم تایبەتمەندییە بەکاردێت کاتێک دەتەوێت وێنەیەک بۆ هاوڕێیەک یان کەسێک بنێریت، بەڵام دەتەوێت کەسی بەرامبەر تەنیا یەکجار وێنەکە بکاتەوە و دواتر وێنەکە لادەچێت و دوبارە ناکرێتەوە. کاتێک دەتەوێت وێنەی ئەو وێنەیە یان ئەو ڤیدیۆیە بگریت واتە (screen shot)بکەیت ، یەکسەر شاشەکە رەش دەبێت و رێگەت پێ‌نادرێت سکرینشۆتی ئەو وێنانە یان ئەو ڤیدیۆیانە بکەیت کە لە رێگەی تایبەتمەندیی view once بۆت دەنێردرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە هەمان تایبەتمەندی لە ئاپڵیکەیشنەکانی ئینستاگرام و سناپچاتدا هەیە بەڵام لەم ئاپڵیکەیشنانەدا دوای وێنەگرتنەوەی ئەو نامەو ڤیدیۆیانەی بۆت دێت کەسی بەرامبەر ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی سکرینی وێنە ڤیدیۆکانیان کراوە.. هەربۆیە لە ئێستادا وەتسئاپ بۆ زیاتر پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی لە هەوڵدایە بەم شێوەیە ڕێگری بکات لە بردنی وێنەو ڤیدیۆی بەکارهێنەرانی
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی چامڵک سەر بە شارۆچکەی ئاڵتنداغ لە ناوەندی شاری ئەنقەرە پیاوێک هاوسەرو دوو منداڵەکەی دەکوژێت و خۆشی دەخنکێنێت. لە شاری ئەنقەرەی تورکیا دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دەچیتە ئەو شوقەیەی هاوژین و منداڵەکانی تێیدا نیشتەجێن. دوای شکاندنی دەرگای شووقەکە، بە چەقۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە کە کچ و کوڕێکن و تەمەنیان 9 و 12 ساڵە، دواتر خۆی هەڵواسیوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە، لە قۆناخی جیابوونەوەدابوونە و فەرمانی دوورخستەوەی بۆ دەرکراوە. هەروەها پۆلیسی ئەنقەرە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
هاوڵاتی کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 9/10/2022، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، تەوەری یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان دەنگدان بوو لەسەر بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان بوو بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسندکرا. بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەستیپێکردوو، تێیدا دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسایەک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان کرابوو بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەڕلەمان کە ٦ی تشرینی دووەم دواین ڕۆژیەتی. کراو تیایدا بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تا ٣١/١٢/٢٠٢٣ خولی پێنجەمی پەڕلەمان درێژکرایەوە. وەکو ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.بەشێک لە پەرلەمانتاران، بە مێزەکانی بەردەمیاندا کێشا. هاوکات شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە. هەروەها پەڕلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایانگەیاند: چیتر بەشداری کۆبونەوەکانی پەڕلەمانی کوردستان ناکەن و موچەش وەرناگرن.
