بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق. لە دیدارەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە ببێتە مایەی رەزامەندی هەموولایەک و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت. لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان سووربوونی یەکێتی بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی هەمووان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت بەرژوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان بنەمای کارکردنی داهاتوومان بێت و باوەڕی تەواومان بەم پرەنسیپە هەیە. لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ ئەو پۆستە، بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرچاوڕوونی دایە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە نەک بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵکو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغدا. پۆستی سەرۆککۆماریش بۆ ئێمە هەر لە چوارچێوەی هەوڵدانە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.
گهنجێكی كورد به ناوی ئهفشین قادر زاده كه تهمهنی ٢١ ساڵه، پیَوانهیی باڵایی دهكرێت بۆ ئهوهی وهك "بچوكترین پیاوی جیهان" ناوی لهكتێبی گینس دا تۆماربكرێت، دریَژیی باڵای ٦٤.٧ سانتیمهتره. روسیا تودهی ههواڵهكهی بڵاوكردووهتهوهو رایگهیاندوه، وهزارهتی وهرزشی ئێرانی بهنیازن تهواوی داتا و بهڵگهكان پێشكهش به سهرپهرشتیارانی كتێبی گینس بكهن، بۆ ئهوهی ئهفشین نازناوهكه وهربگرێت. ئهفشین قادر زاده لهگوندێكی سهر به شاری بۆكان لهدایكبووه، بههۆی باڵایهوه ناتوانێت بهشێكی ئهركهكانی ژیانی رۆژانهی بهجێبگهیهنیَت، تهنانهت بێبهش بووه له خوێندن. ئاماژه بهوهكراوه، ژمارهی پێوانهیی پێشوو كهسیَك بووه بهناوی ئیدوارد نینۆ هیرناندز كه درێژیی باڵای ٧٢.١٠ سانتیمهتر بووه، لهئێستادا ئهفشین ههوڵدهدات ناوی له كتێبی گینس دا بۆ ژماره پێوانهییهكان تۆمار بكات.
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی/حکومەتی فیدڕاڵ( ٢ ) کەسی داواکراو بەماددەی ( ٤ )ی تیرۆر لە سلێمانی و بەغداد دەستگیر دەکەن. لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەپێناو دابینکردنی ئاسایش و ئارامی لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری کردنی وورد لەکارێکی پێکەوەیی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی/حکومەتی فیدڕاڵ ، توانرا دوو دواکراوی هەڵهاتوو لە یاسا بە ماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر یەکێک لە داواکراوان لە شاری سلێمانی و دووەم داواکراو لە ناوچەی مەدائین لە بەغداد دەستگیر بکەن و ڕووبەڕوی یاسایان بکەنەوە .
هاوڵاتی بەریتانیا رایگەیاند؛ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران بە هۆکاری سەرکوتی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە دەزانین بۆ سزایان بەسەردا دەسەپێنین. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد سەرجەم دامەزراوە و بەرپرسانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی سەرکوت و هەڕەشە لە خەڵکی وڵاتەکە سزا دەدات و دەست بەسەر داراییەکانی ئەو بەرپرسانەدا دەگرێت. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوە جگە لە پۆلیسی ئەخلاق سزاکانی لەندەن بەرپرسانی دامەزراوەی بەسیج سەر بە سوپای پاسداران و بەپرسانی یەکە تایبەتەکانی هێزە ئەمنییە و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پۆلیس لە ئێران دەگرێتەوە و دەستیش دەگیرێت بەسەر هەر جۆرە دارایی و سامانێک کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە رێگەی کەسانی دیکەوە لە بەریتانیا هەیانبێت. وەزارەتەکە رونی کردوەتەوە ئەو بەرپرسانە گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت و رێگەیان پێنادرێت بێنە خاکی بەریتانیاوە. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)ی راگەیاندوە؛ ئەو سزایانە پەیامێکی رونە بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆیە لەندەن ئەو بەرپرسانە بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران و ئەو توندوتیژیە سەرسوڕهێنەرەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت بە بەرپرسیار دەزانێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێكی داواكراويان لە سلێمانی دەستگیركرا. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، كە ئەمڕۆ 10-10-2022 بڵاویكردەوە، ھێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایشی گشتیی عیراق، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكدا لە سلێمانی، تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیركرد. وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆرستە دەستگیركراوەكە، بەپێی ماددە چواری تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای بابل داواكرابوو.
هاوڵاتی فەرماندەی سوپای پاسداران ئەمریکا و ئەوروپا و سعودیە تۆمەتبار دەکات بە نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتەکەی و رایدەگەیەنێت؛ ئەو وڵاتانە دەیانەوێت خوێنی شەهیدانی کۆماری ئیسلامی بەفیڕۆ بدەن. حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ پلانی ئاژاوەنانەوە و تێکدانی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە لە ژوری ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی واشنتۆن و نیۆیۆرک و ریاز و هەندێک وڵاتی ئەوروپا پلانی بۆ دادەڕێژرێت. ئەو فەرماندەیە وتویەتی: ئەمریکا و ئەوروپا چاویان بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵنایەت و دەیانەوێت بە هەرجۆرێک بێت ئەو دەستکەوتانە لەناوببەن. سەلامی ئاماژەی بەوە کردوە کە خۆپیشاندەران هێما و سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنە ئامانج و بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی ئەو دەسەڵاتە دەکەن ئەوەش خواست و ئامانجی ئەمریکا و نەیارانە.
هاوڵاتی نيوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 2022/10/10 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له عهلى ڕهزا گوينهى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد. له كۆبوونهوهيهكدا برهودان به پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ توركيا بهتايبهتى له بوارى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبهشدا، دوايين پهرهسهندنهكانى پرۆسهى سياسى، پرسى ههڵبژاردنى سهركۆمار و ههوڵهكانى پێكهێنانى حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراق، تاوتوێ كران. ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى پاراستنى سهقامگيرى و ئاشتى له عێراق كه كاريگهرى بهسهر ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكهدا ههيه، ههروهها تيشكيان خسته سهر تهحهدييهكانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنيهتيى تێپهڕاندنيان به هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايهنه سياسييهكانى وڵات و سوودوهرگرتن له دهوڵهمهنديى سهرچاوه مرۆيى و سروشتييهكانى عێراق. گفتوگۆ و ڕاگۆرينهوه دهربارهى دوايين ڕووداو و پێشهاتهكانى ناوچهكه، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
هاوڵاتی وتەبێژی یەکێتی لەبارەی پێشنیازی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نایانەوێت پرسی سەرۆککۆمار "بە زۆرینە و کەمینە" یەکلابکرێتەوە، بەڵکو دەبێت بە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی بێت. وتیشی: "نە پارتی و نە یەکێتی هیچ کاتێک نەیان ویستووە پرسەکان بە زۆرینە و کەمینە یەکلابکەنەوە." رۆژی دووشەممە 10-10-2022، سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بهکهناڵی ڕووداوی ڕاگهیاند، ئەوان هەمیشە پێیان باش بووە هەموو بابەتێکی پەیوەندیدار بە کوردستان، عێراق و ناوچەکە "بە رێککەوتن و گفتوگۆ" یەکلابکرێتەوە.وتیشی: "یەکلاکردنەوەی پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی بە تایبەت بۆ پۆستەکانی بەغدا کە پۆستی گرنگن، وەک وەزیری دەرەوەی عێراق، وەزیری دارایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان یەکلانەکراونەتەوە تاوەکو ئێستا بۆ پەرلەمان بگەڕێینەوە؛ بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە بە رێککەوتن پۆستی سەرۆککۆمار یەکلابکرێتەوە و پۆستەکە لای یەکێتی بمێنیتەوە." سۆران جەمال تاهیر وتیشی، شیعەکان نەچوونە پەرلەمانی عێراق تاوەکو بەربژێری سەرۆکوەزیران یەکلابکەنەوە؛ هەمان شت بۆ سووننەکانیش دروستە؛ وتیشی: "ئێمەش پێمان باشە هەموو لایەنەکان بەتایبەتی پارتی رەزامەندییان لەسەر بەربژێرەکەمان هەبێت و بۆ ئەوەی ئەو پۆستە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بمێنیتەوە. ئەو کاتە بنەما و پرەنسیپی پێکەوە کارکردنمان دەپارێزین بۆ ئەوەی پێکەوە لە بەغدا و لە کوردستانیش کار بکەین." ههروهها وتی: "ئێمە نامانەوێت پرسی سەرۆککۆمار یان هەر پرسێکی دیکە بە زۆرینە و کەمینە یەکلابکرێتەوە؛ هاوپەیمانیی رزگارکردنیی نیشتمان لە بەغدا سەرینەگرت، چونکە داوای حکومەتێکی زۆرینەیان دەکرد و لایەنەکانی دیکەش دەیانگوت، نەخێر کارکردن و هاوبەشی پێکەوە دەکەین، چونکە ئەو قۆناخە ئەوەی پێویستبوو. لە کوردستانیش لە زۆربەی بابەتەکان لە رابردوودا نە پارتی و نە یەکێتی نەیانگووتووە پرسەکان بە زۆرینە و کەمینە یەکلادەکەنەوە؛ ئێمەش کار بەزۆرینە و کەمینە ناکەین، چونکە ئەو بابەتە لە رابردوودا کاری پێنەکراوە." وتەبێژی یەکێتی لەبارەی ئەگەری رێککنەکەوتنیان لەگەڵ پارتی لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش و قۆناخی دوای ئەوە وتی: بژاردەی یەکێتی دوای رێککنەکەوتن لەگەڵ پارتی هەر رێککەوتنە، واتا هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە. لەبارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2018، سۆران جەمال تاهیر وتی، ئەگەر پارتی و یەکێتی رێکنەکەون، ئەو کاتە "دڵتەنگییەک" دروست دەبێت، "بەڵام بڕواناکەم ببێتە هۆکاری ئەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی تێکبچن؛ هیوادارین نەگاتە ئەو قۆناخەش. پۆستەکە لای یەکێتی بمێنێتەوە هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی زیاتر گەشە بکەن." ئەم وتەیە دوای ئەوە هات رۆژی شەممە 8-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، دەکرێت کێشەی هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان تایبەت بە پرسی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی کوردستان یەکلابکرێتەوە.
هاوڵاتی بەهۆی مەترسی هێرشی ئاسمانی یاری نێوان یانەی دینامۆ کیێڤ و یانەی روخ لڤیڤ لە میانی یارییەکانی خولی نایابی ئۆکراینا لە خولەکی ٨٠دا راگیرا. یانەی دینامۆ کیێڤ لە پەیامێکدا لە هەژماری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەی راگەیاند کە یاریی نێوان دینامۆ کیێڤ و روخ لڤیڤ کە لە شاری لڤیڤ بەڕێوەدەچوو لە خولەکی ٨٠دا بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە هێرشێکی ئاسمانی لە نیوە بەجێهێلدرا. لە رووبەڕووبوونەوەکە کە یاریزانانی هەردوو یانەکە بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە هێرشی ئاسمانیی سوپای رووسیا روویان کردە پەناگەکان، یانەی دینامۆ کیێڤ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پێش بوو.
هاوڵاتی لهساڵیادی ههڵبژاردنه پهرلهمانییهکهی ساڵی ڕابووردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە پێویستە پەنابردن بۆ سندوقەکانی دەنگدان پەیوەست بێت بە باوەڕی ھێزە سیاسییە بەشدارەکانی پرۆسەکە بە بەھا دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی و داوایشی لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان کرد کە لەڕێگای دیالۆگەوە، قەیرانی سیاسیی چارەسەر بکەن. مستەفا کازمی راگەیەندراوێکی لەبارەی تێپەڕبووبوونی ساڵێک بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ گرنگترین بەرنامەی حکوومەتەکەی جێبەجێکرد کە ئەوەیش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە بوو و ھاتووە "بە گەواھیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەموو چاودێرانی پرۆسەکە، ھەڵبژاردنە پێشوەختە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و پیشەییانە ئەنجامدراوە". سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی رابردوودا، لەسەر وڵامی داواکاریییەکانی گەل ئەنجامدرا. سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پرۆسەکە، ئەم ئەزموونە سەلماندی کە پەنابردن بۆ سندوقەکانی دەنگدان، پێویستە پەیوەست بێت بە باوەڕی ھێزە سیاسییە بەشدارەکانی پرۆسەکە بە بەھا دیموکراسییەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسیی، ئەوەیش لەچوارچێوەی کولتوور و بەھای دیموکراسیی. مستەفا کازمی ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە لە میانی دوو ساڵی رابردوودا، سەرباری ئەو ھێرشە بێ وێژدانانەی کە کراونەتە سەر حکوومەت، بەڵام لە رێگای پەنابردن بۆ دیالۆگ و ھاریکاریی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم ھێزە سیاسییەکان لە پێناو نیشتمان و بەرقەرارکردنی رەوشەکە کاریان کردووە، ئەوەیش بە ئامانجی دامەزراندنی رۆشنبیرییەکی سیاسیی کە لەسەر بەھا دیموکراسییەکان بێت، ھەروەھا دژبە توندوتیژی و تاکڕەوی بێت، چونکە عێراق لە پێناو گەیشتن بە دیموکراسییەکەی ئێستا، بەرەوڕووی نەھامەتیی و ئاڵنگاریی زۆر بووەتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییدا داوای لە ھەموو لایەن و ھێزە سیاسییەکان کردووە کە لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی، پەنا بۆ لۆجیکی دیالۆگی بنیاتنەرانە ببەن. ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساڵێک بەسەر ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا بەھۆی بەردەوامی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان نەتواندراوە، سەرکۆماری نوێ ھەڵبژێردرێت و حکوومەتی نوێیش پێکبھێندرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی عێراق :سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان دابینکراوەوە و مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵێ عێراقی راگەیاند سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان دابین کراوەوە مانگانە دابەشدەکرێت. هەروەها ڕاشیگەیاند سەرجەم حەوت مادە بنەڕەتییەکەی فاسۆلیا، برنج، دۆشاوی تەماتە، لهتكهنۆک، رۆن، شهكر و نیسک لە خۆدەگرێت. باسیشی لەوە کرد جۆرێکی نوێی برنجی تایلەندی گەیشتووەتە وڵات و لەگەڵ شەش ماددە بنەڕەتییەکەی تر دابەشدەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١، دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە ژێرناوی سەبەتەی خۆراک گەیشتە هەرێم کە لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، لهتكهنۆک، رۆن، شهكر و نیسک پێکهاتبوو.
هاوڵاتی ئێران : هێرشەکانی سوپای پاسدارن بۆ سەر هەرێم لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بووە . وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتە نەیارەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا و رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بوە و عێراقیش بەڵێنی داوە رێگریی لە هەڕەشە چەکداراییەکانی دژی ئێران بکات. ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێشتر حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی عێراق لە هێرشەکانی سەر پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە (28/9/2022) ئاگادار کراونەتەوە و ئەوەی لە ماوەی رابردودا کراوە هاوشێوەیەی ئەو هێرشانەبوە کە پێشتریش کراون. ئەو وتیشی تاران چاوەڕوانیی ئەوەی لە عێراق هەیە کە رێگە نەدات چەکدارە نەیارەکان مەترسیی بۆ ئێران دروست بکەن و لە کۆبونەوەیەکی هەفتەی رابردوشدا ئێران وەڵامی ئەرێنیی بۆ داواکارییەکانی عێراق هەبوە. کەنعانی وتیشی: عێراق کۆمەڵێک بەڵێنی داوە و دەبێت پابەند بێت بە پاراستنی سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە هەڕەشەی چەکدارایی بۆسەر کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
هاوڵاتی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس، لقی سلێمانی و سەندیکای ڕۆژنامەنوسان وسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕوونکردنەوە دەدەن. کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، ئێمە ئێستا لە بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی سلێمانین. بەمەبەستی سۆراخ کردنی ھەردوو رۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراھیم عەلی لە دەزگای بوار میدیا کە دەستگیر کراون. وتیشی، پاش دیدارو بینینی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ سەنتەری میترۆ دەبێت لەو بارەیەوە
هاوڵاتی محهمممهد حهلبووسی، سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بهیاوهری محهممهد شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوهی ههماههنگی بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران و فاڵح فهیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی گهیشته ههولێر. ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە و ئامانج لە سەردانەکە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە. ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێتى بەرهەم ساڵح و پارتى رێبەر ئەحمەدى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بەربژێر کردووە. هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەیەوێت دوو پارتە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان زوو بگەنە رێککەوتن بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پۆستە کە هەنگاوى یەکەمى پێکهێنانى حکومەتە بۆ ئەوەى بەربژێرى سەرۆکوەزیران رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومەت. ئهم سهردانه له كاتێكدایه ئهمڕۆ ساڵێك تێدهپهڕێت بهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی عێراق. له 10ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2021، ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئهنجامدرا كه 3249 كاندید بۆ 329 كورسی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق كێبڕكێیان كرد. لهو ههڵبژاردنهدا، زیاتر له 8 ملیۆن دهنگدهر له سهرتاسهری عێراق بهشدارییان كرد
هاوڵاتی هاوڵاتییەک دوای بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکان ئەمبوڵانسێک دەڕفێنێت. بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرلە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی ١٢٢) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە بەناوی (و. ا. ص) ئامبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد و توانییان لە شەقامی (١٠٠ مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئامبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کراوە.
