لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵوێزی قەتەردا کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەرێم تاوتوێی کرا
هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى قه‌ته‌ر لە عێراق كۆبوونه‌وه و جەختیان لە رەخساندنی زەمینە بۆ وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتەوە و تاوتوێی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەریان لە هەولێر کردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نيوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه 13ی ئەیلوولی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له خالید بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له عێراق كرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. له كۆبوونه‌وه‌کەدا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران. هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ره‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له كه‌رت و بواره جياجیاكاندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شتی راسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووە. گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌ن.
هاوڵاتی میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانکردۆتەوە کەوا ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات. بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هه‌فتانه‌دا له وه‌ڵامی پرسیارێكەوە په‌یوه‌ست به ڕوانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایەنە كوردییه‌كان هه‌بووه؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران لەوان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستوەردان ناکەین. هەر لەم دیدارەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە لێدوانی ئەم دواییەی ترۆیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و ئەو ئیدیعایانە کە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران هەیە و وتی: ئەم کارەی ئەوروپییەکان کارێکی هەڵە و نابەجێ بوو کە لە کاتێکی هەڵەدا ڕوویدا و وەک پێشتریش جەختمان لەسەر کردەوە بەهۆی حیساباتی هەڵەی لایەنی ئەورووپیەوە بووە. جێگای ئاماژەیە وابڕیاربوو لەسەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنیە پەرلەمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێم هەڵبژاردنەکە دوادەکەوێت و تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی دەستنیشاننەکراوە.
هاوڵاتی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ لە ٢٠مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ژنێکی دیکەی ئێزدییان ڕزگاركرد. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ لە ٢٠مین ڕۆژی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنیی لە كامپی هۆل، کە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پاڵپشتی هێزەكانی هەسەدە( یەپەژە/یەپەگە) بەڕێوەدەچێت، شەڕڤانانی یەپەژە توانیویانە ژنێكی دیكەی ئێزدیی لە کامپەکە ڕزگار بكەن. ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، ژنێكی ئێزدی بە ناوی وەفا عەلی عەباس دوای ئەوەی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لەلایەن چەتەكانی داعش لە شەنگال ڕفێندرابوو، پاش هەشت ساڵ لەلایەن هێزەكانی یەپەژەوە ڕزگاركرا. جێگای ئاماژەیە دوێنێ وەفا ڕادەستی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدیی كرا و دواتر لە خانەسۆر بە بنەماڵەكەی شادبووەوە. لە ڕۆژی ٢٥ی ئابەوە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پشتیوانیی هەسەدە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنییان لە كامپی هۆل دەستپێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر ناوەندی پەروەردەی فكری تووندڕەویی لە ناو كامپەكە تێكدراون و ژمارەیەكی زۆر چەتەش دەستگیركراون.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاند لە سنووری ئازەربایجان-ئەرمینیا، شەڕ و پێکدادانی چڕ لەنێوان یەکە سەربازییەکانی هەردوو وڵات‌دا سەریهەڵداو کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە. لەڕاگەیەندراوێکداوەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە سوپای ئەرمینیا کاتەکانی ئێوارە لە سنووری داشکەسەن، کەلبەجەر و لاچین بەشێوەیەکی فراوان کاری ئیستیفزازی کردووە و هێرشی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە گرووپە تێکدەرەکانی سوپای ئەرمینیا بە ئاڕاستەی جیاواز مینیان لە زەوی و رێگاکانی نێوان پێگەکانی سوپای ئازەربایجان داناوە. لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەی یەکە سەربازییەکانی ئازەربایجان گرتوویانەتەبەر شەڕ و پێکدادان هەڵگیرساوە. لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئەرمینیا لە پێگەکانی خۆیەوە لە پارێزگاکانی باسارگەچەر، ئیستیسو، کاراکلیسە و گۆرسو-ەوە بە هاوەن و چەکی جۆراو جۆرە پێگەکانی سوپای ئازەربایجانی لە پارێزگاکانی داشکەسەن، کەلبەجەر و لاچین بۆردومان کردووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، زیانی گیانی لەنێو سەربازان و زیانی ماددیش لە ژێرخانی سەربازییدا روویداوە. هاوکات ئەوەیش باس کراوە کە سوپای ئازەربایجان رێوشوێنی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی سوپای ئەرمینیا لێیانەوە تەقە دەکات بێ دەنگ بکات و رێگری بکات لە فراوانبوونی زیاتری شەڕ و پێکدادانەکان. ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەنێو سوپای ئەرمینیادا زیانی گیانی و ماددییش کەوتووەتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوە کراوە کە حکوومەتی یەریڤان تەواو بەرپرسیارە لە پێکدادان و ئەو زیانانەی بەو هۆیەوە دروست بووە، رای گشتیش لە زانیاری زیاتر ئاگادار دەکرێتەوە. جێگای ئاماژەیە هەردوو وڵاتە دراوسێکە تاوەکو ئێستا دوو جەنگیان لە دژی یەکدی بەرپا کردووە؛ یەکەمجار لە ساڵی 1988 کە شەش ساڵ بەردەوام بوو، دووەمیش لە ساڵی 2020 بوو. هەردوو جارەکەش لەسەر هەرێمی کێشەلەسەری قەرەباخ بوو. جەنگەکەی پاییزی ساڵی 2020 کە شەش هەفتە بەردەوام بوو، بووە هۆی کوژرانی شەش هەزار و 500 سەرباز. دواجار بە نێوەندگیریی رووسیا ئاگربەست راگەیێندرا. بەگوێرەی رێککەوتنی ئاگربەستەکە، ئەرمینیا دەستبەرداری بەشێکی خاکەکەی بوو، کە پێش چەندین دەیە لە قەرەباخ کۆنترۆڵی کردبوون و مۆسکۆ نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئاشتیپارێزی ناردە ئەو ناوچەیە بۆئەوەی چاودێریی ئاگربەستە لەرزۆکەکە بکات. هۆکاری جەنگەکانیش ئەوەیە هێزە جوداخوازە نەتەوەییە ئەرمەنییەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ لەدوای دابەشبوونی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 لە ئازەربایجان جیابوونەوە. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 30 هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون. نزیکەی 2 ساڵ لەمەوبەریش سوپای ئازەربایجان بە هاوکاری سوپای تورکیا هەرێمی قەرەباخی لەژێر دەستی سوپای ئەرمینیا دەرهێنا و خستیە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
هاوڵاتی لەمیانی ده‌ستپێكى مەراسیمی ساڵى نوێى خوێندنى (2022 ـ 2023) لە قوتابخانەیەکی قەزای بەردەڕەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌دوو ساڵى ڕابردودا ماندوبوین به‌دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى پته‌وو به‌هێز بۆ هه‌رێم، كه‌س ئه‌مه‌ى نه‌بینیوه تائێستا، به‌ڵام دڵنیابن له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌بینن. ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری پەروەردە، لەیەکێک لەخوێندنگاکانی قەزای بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دهۆک زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا و ڕایگەیاند:"هه‌وڵده‌ده‌ین ژێرخانێكى به‌هێزى ئابورى دروستبكه‌ین‌و ماوه‌ى دوو ساڵیشه به‌رده‌وامین له‌و هه‌وڵه‌مان، دڵنیام هیچ كه‌س دركى پێنه‌كردوه، به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌م‌و ئاسه‌واره‌كانى ده‌بینن كه ئه‌وه‌ى له‌دوو ساڵى ڕابردودا هه‌وڵمان بۆ داوه چ كاریگه‌ریه‌كى ده‌بێت". ئاماژەشی بەوەکرد "ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو كێشه‌كان به‌شه‌وو ڕۆژێك چاره‌سه‌ربكه‌ین، ده‌شزانم خه‌ڵك كێشه‌یه‌كى زۆرى هه‌یه". مەسرور بارزانی وتیشی :"من ده‌زانم مامۆستایان گله‌ییان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ئاوڕدانه‌وه‌ى زیاتره، به‌ڵام دڵنیابن هه‌رچى له‌تواناماندابێت بۆتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وه بزانن، تواناى حكومه‌ت سنورداره".له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"به‌شێكیش له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و سنورداریه‌ى تواناى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكردانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئێمه دروستكرا تاوه‌كو ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان په‌كبخرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه ئێوه‌ى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه بون نه‌تانهێشت ئه‌زمونه‌كه‌مان په‌كیبكه‌وێت". جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد. لەهەرێمی کوردستان شەش هەزار و 805 قوتابخانە هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.
هاوڵاتی به‌پێی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکا دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی عێراق شکستیان ھێناوە لە پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ، و چەقبەستنی سیاسیش ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەوشی خەڵک و دامەزراوەکانی دەوڵەتی خراپتر کردووە. له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخواردوو و حکومەتێکی لاوازدا، ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان. ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن. ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ھۆکاری بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیان وایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوو نادات و ھەمان دەمووچاو لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی تر.
هاوڵاتی ٤٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە تورکیا، کە هەوڵێکی سەربازیی بوو دژی سەرجەم جوڵانەوە ئازادیخواز و چەپەکان، لەو ڕۆژەدا تورکیا کرایە سەربازگەیەکی گەورە. لەو کودەتایەتدا نزیکەی ٦٥٠ هەزار کەس دەستگیرکران، کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسیان کورد بوو‌ن، ناوی ملیۆنێک و ٦٨٣ کەسیان وەک مەترسیدار تۆمارکرد، سزای سێدارەیان بەسەر حەوت هەزار کەسدا سەپاند، ٥٠ کەس لەسێدارەدران، مافی هاوڵاتیبوون لە ١٤ هەزار کەس سەندرایەوە. ٣٠ هەزار کەس بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە تورکیایان جێهێشت و لە وڵاتانی دیکە بوونه پەنابەر، ٨٥٦ کەس بە هۆی شەڕ و ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستدا، ٩٣٧ فیلم قەدەغەکران، دەرگای ٢٣ هەزار و ٦٧٧ کۆمەڵە و ڕێکخراو و پارتی سیاسیی داخران، نزیکەی ٣٠٠ ڕۆژنامە قەدەغەکران و هەورێکی ڕەش و تاریک باڵی بەسەر تورکیادا کێشا. پارتە چەپەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکران، چەپبوون وەک مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لەقەڵەمدرا و تا ئێستاش ئەو دۆخە بەردەوامە. دۆخی کورد لە کودەتای ١٢ی ئەیلولدا لەنێوان ٢٤ بۆ ٢٧ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧٨دا دەوڵەتی تورک بەھاوکاری ھێزە فاشیستەکانی ئەوکاتە کۆمەڵکوژییەکی مەزن لەشاری “مەرەش” ئەنجام دەدات، ئەم کۆمەڵکوژییە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر پەرەسەندنی تەڤگەری ئاپۆچێتی ئەنجامدرا و ئامادەکاریی بوو بۆ بەرپاکردنی کودەتایەکی سەربازیی، لەو کۆمەڵکوژییەدا بەسەدان کەس کوژران، ھەروەھا شانبەشانی ئەو کۆمەڵکوژییەش “باری لەناکاو”ی لە ١٣ پارێزگا ڕاگەیاند، کە ١٠یان لە باکووری کوردستان بوو‌ن. بەڵام ئاپۆچییەکان ھەر زوو دەرکیان بەوە کردبوو، کە وەڵامی ھەرە ڕاست و شۆڕشگێڕانە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە تۆکمەکردنی باوەڕ و ئیرادەی تێکۆشانەی ئازادیخوازانەیە، تەنانەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەر لە بەرپابوونی کودەتاکە بەماوەیەک، پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئەگەری بەرپابوونی کودەتایەک باس دەکات و بەپێویستی دەبینێت کە ئامادەکاریی پێویست بکرێت. ھەر لەساڵی ١٩٧٩یشدا، لە ھەڵبژاردنی شارەوانیدا لە شارەکانی حیلوان و باتمان لایەنگرانی پەکەکە لە ھەڵبژاردنەکاندا سەردەکەون، بەڵام دوای سێ مانگ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی شارەوانی باتمان “ئەدیب سۆڵماز” لەلایەن دەوڵەتەوە تیرۆر دەکرێت، ئەو ئەزموونەی شارەکانی حیلوان و باتمان بەنموونەیەکی دیموکراتیانەی دەسەڵاتی گەل دادەنرێت. هاوشێوەی مەزەندەکەی ڕێبەر ئۆجەلان، لە ڕۆژی ١٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠دا کودەتایەکی سەربازیی لە تورکیا ئەنجام درا و بەھەزاران کەسی مەدەنی کوژران و بەدەیان ھەزار کەسی دیکەش خرانە زیندانەکانەوە و بڕیاری داخستنی سەرجەم پارتە سیاسییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و تەواوی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان دەرکرا. هێزی سەربازیی لە تورکیا دەسەڵاتی گرتەدەست، ھەروەھا باری لەناکاو لە ھەموو تورکیا و باکووری کوردستاندا ڕاگەیەندرا، لەو ھەڵمەتەدا بەسەدان کادیر و ھەزاران لایەنگری پەکەکە و کەسانی وڵاتپارێزیش دەستگیرکران، بەگشتی نزیکەی چوار ھەزار کادیر و ئەندام و لایەنگری پەکەکە خرانە زیندانەکانەوە. کودەتای سەربازی وڵاتی کردبووە ئۆردوگایەکی سەربازیی و دۆخی سەربازیی باڵی بەسەر ھەموو بوارێک‌دا کێشابوو، لەبنچینەدا سەرەکیترین ئامانجی کودەتاکە لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی پەکەکە بوو، چونکە لەو ساڵانەدا و لەناو سەرجەم گروپە ئۆپۆسزیۆنەکاندا، پەکەکە بەهێزترین و دیارترین جوڵانەوە بوو. یەک گەل، یەک زمان، یەک ئاڵا یەک گەل، یەک زمان، یەک ئاڵا، لەپاش کودەتاکە کەنعان ئەڤرەن دەستووری تورکیایان بەتەواوی گۆڕی و دەستوورێکی سەربازییان نووسییەوە، بە پێی دەستووری نوێ “هاوڵاتی موڵکی دەوڵەتە”، هەروەها هەر جوڵانەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دەوڵەت و بە هیچ شێوەیەک مافی نییە، بێجگە لە دەوڵەتی تورکیا، ئاڵای تورکیا، گەلی تورک و زمانی تورکی، هیچ گەل و نەتەوەیەکی دیکە لە تورکیا بوونی نییە، سەندیکا و ڕێکخراوی مەدەنی بوونی نییە و بە هیچ شێوەیەک ڕەخنە لە دەوڵەت قبوڵناکرێت، بەو شێوەیە ئازادیی تاک و ڕای جیاواز و ئازاد بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکرا. دۆخی کورد لە دوای کودەتا گەلی کورد لە باکووری کوردستان ڕووبەڕووی زوڵم و فشارێکی زۆر بووه‌وه، لەوکاتەوە هیچ کەسێک ناتوانێت بە ناوی کوردبوونەوە سیاسەت بکات، ئەو فشار و هێرشانەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد، هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ دەستپێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤. پەکەکە لەو دۆخەدا شەڕی دژی ڕژێمی کودەتا دەستپێکرد و تا ساڵی ١٩٨٧ کودەتاچییەکان له دەسەڵاتدا بوو‌ن، لە ئەنجامی ڕیفراندۆمێکدا، یاسای پارتە سیاسییەکان لە تورکیا گۆڕا و پارتە سیاسییە تورکەکان جارێکی تر توانییان بێنەوە گۆڕەپانی سیاسەتەوە، هەڵبژاردنی گشتی کرا و پارتی سۆسیالیست بە سەرۆکایەتی بوڵەنت ئەجەوید توانی دەسەڵات بگرێتە دەست، هەرچەندە کودەتاچییەکان لەسەر دەسەڵات نەماون، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی حکومەت بەرامبەر گەلی کورد بەدینەکراوە، سیستمی فاشیست بەرامبەر کورد بەردەوامی هەیە و لەناوخۆی تورکیاشدا بەشێوەیەکی دیکە ئامادەیی هەیە. لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن (ئاکەپە) لە ساڵی ٢٠٠٢، کە بانگەشەی چارەسەری پرسی کورد و گۆڕینی دەستووری ١٢ی ئەیلولی دەکرد، لەگەڵ گۆڕینی زۆربەی مادەکانی دەستووری ١٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠، بەڵام ئەو مادانەی پەیوەستە بە گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە وەک خۆیان ماونەتەوە و هەمان دەستووری کودەتاکەیە، تا ئەمڕۆش دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک بانگەشەی یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک دەوڵەت و یەک گەل (گەلی تورک) دەکات و مافی گەلی کورد و نەته‌وەکانی دیکەی تورکیا ناناسێت. سه‌رچاوه: ئاژانسی ڕۆژنیوز
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاشکرای ده‌کات ئه‌و کارمه‌ندی هاتوچۆیه‌ی که له‌هاوڵاتییه‌کى دابوو ده‌ستگیرکراوه‌و سزای سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت. ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر... ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک،بۆیە بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستابوەو،وەلەکاتێک بوە کەکارمەندەکە لەئەرک بوە، وە هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەهاولاتیەکەی داوە،وەلەبەر ئەوەی ڕێنمایی ئێمەبۆهەمو کارمەندوئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لەهەمو حاڵەتەکان،وەئەوکارمەندەش ئەوڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە،بۆیەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی،وەئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوائێمەلەخزمەتی ئەوانداین وەبەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر،وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت. ب .هاتووچۆی هەولێر 2022/9/12
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەکات سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ [یوزەرنەیم و پاسوۆردەکانیان]، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەکرێت. له‌وباره‌یه‌وه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاندووه: وەزارەت ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ـى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە. وتیشی: "خوێندکاران لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەیان. پێویستە بەباشى بیپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە." لەبارەی وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین،وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیى کارا دەکرێت" و پێش کاراکردنیشى لە راگەیێندراوێکى رۆژنامەڤانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه ده‌یان هه‌زار خوێندکار له‌ڕێگای سیستمه‌ی زانکۆلاینه‌وه ناویان له‌زانکۆو په‌یمانگاکان دێته‌وه.
هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێکه‌وه لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. له‌وباره‌یه‌وه که‌ناڵی (کوردسات نیوز) له‌زاری په‌یامنێره‌که‌یانه‌وه‌ه بڵاویکردۆته‌وه تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە سێ مندال گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو: رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی سوری کوردی لە شاری حەسەکەیە روویداوە. جێگای ئاماژه‌یه لەناو کەمپی واشۆکاندا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە زێدی خۆیان جێھێشتووە.
هیندستان: ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی نمره‌ی زیاتری لهکچهکهی هێناوه، ژنێک قوتابییه‌ک ژه‌هرخوارد ده‌کات
هاوڵاتی له‌وڵاتی هیندستان ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ به‌ناوی(ڤیکتۆریا) بە تۆمەتی ژەهرخواردکردنی قوتابییەکی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵه‌ی هاوپۆلی کچەکەی خۆی، دەستگیردەکرێت، هۆکاری ژەهرخواردنەکەش بۆ ئیرەبردن بە نمرەی بەرزی قوتابییەکە دەگەڕێتەوە و دواجار قوتابییه‌که گیان له‌ده‌ستده‌دات. له‌وباره‌یه‌وه میدیاکانی هیندستان ورده‌کاری ڕووداوه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌و ڕایانگه‌یاندووه کچی ژنه تۆمەتبارەکە لە قوتابخانەی کاریکال لە ویلایەتی پودوچیری هیندستان دەخوێنێت و بەهۆی ئەوەی یەکێك لە هاوپۆلەکانی نمرەی بەرزتری بەدەستهێناوە، لەلایەن دایکیەوە ژەهرخوارد کراوە. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو: قوتابییە ژەهرخواردکراوەکە پاش تەواوبوونی وانەکانی گەڕاوەتەوە ماڵ و دایکی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی، هەست بە ناڕەحەتی دەکات ئەمەش دوای ئەوەی پاسەوانی قوتابخانەکەی خواردنەوەیەکی غازی پێداوە کە ئەم وایزانیووە دایکی بۆی بەجێهێشتووە، بەڵام لە راستیدا دایکی هاوپۆلەکەی بە پاسەوانەکەی داوە. دوای ئەوەی قوتابییەکە دەستی بە ڕشانەوە کردوە، دایک و باوکی پەیوەندییان بە ئەمبولانسەوە کردوە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کاریکاڵی حکومی، لەوێ چارەسەری وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە کراوە. بەڵام رۆژی دواتر باری تەندروستی خراپتر بوو و دووبارە گەیەندرایەوە نەخۆشخانە و دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا. پاش تەماشاکردنی تۆماری کامێرای چاودێری قوتابخانەکە، دەرکەوت دایکی هاوپۆلی قوتابییە ژەهرخواردکراوەکە پێش ئەوەی خواردنەوە غازییەکە بدات بە پاسەوانی قوتابخانەکە، شتێکی کردووەتە ناوی و دوای ناسینەوەی روخساری لە کامێراکانی چاودێرییەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. هاوکات ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه ڤیکتۆریا (43 ساڵ) لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدا نا کە چەند دەنکە حەبێکی کردووەتە خواردنەوە غازییەکە، ئەو حەبانەش بە مەبەستی کوشتنی نەبووە، بەڵکو تەنیا بۆ ئەوە بووە نەخۆشی بخات و لە تاقیکردنەوەکان و بۆنەکانی قوتابخانەکەدا بەشداری نەکات.
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز دوای 9رۆژ له ئازادكردنی كچێكی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. له 3ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كچێكی ئێزیدی به‌ناوی وه‌فا عه‌لی عه‌باس ته‌مه‌ن21ساڵ له‌كه‌مپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستان رزگاركراو ئه‌مڕۆ12ئه‌یلول گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان. ده‌روێش چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تولا تایبه‌ت به رزگاربووانی ده‌ستی داعش به هاوڵاتی وت"زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه وه‌فا له ماڵی ئێزدییان بۆ له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئه‌منی و ئیداری ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه دوای زیاتر له 8ساڵ جارێكی تر به كه‌سوكاری شادبووه‌وه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كه‌مپی قادیا ده‌ژین. ئه‌م كچه خه‌ڵكی گوندی كۆجۆیه‌و له‌دایكبووی ساڵی 2001یه،دایك و باوكی له ئابی 2014 به‌ده‌ستی داعش كوژراون، له‌خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا مام و داپیره‌ی له‌ژیاندا ماون و برایه‌كی هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش دایه. به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تائێستا 3هه‌زار 554 كه‌س رزگاركراون و چاره‌نوسی دوو هه‌زار 717 كه‌س تائێستا دیار نیه.
هاوڵاتی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی 8 تۆمه‌تباری تونده‌رِه‌وی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف راگه‌یاند. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی پارێزگای نه‌جه‌ف، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه ورده‌كانیان دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر توانیویانه له پارێزگای نه‌جه‌ف 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه سه‌ر به "بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندرِه‌وی ئایینی" بوو‌ن، هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر سه‌دان كتێب و بڵاوكراوه‌دا كه هه‌رِه‌شه بوو‌ن بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌و قه‌ره‌باڵغی زیاره‌تكارانی چله‌یان قۆستۆته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونه‌كانیان. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، وته له سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران وه‌رگیراوه‌و ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان.
هاوڵاتی/عه‌مار عه‌زیز حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و پیاو له‌سنوری پارێزگای دهۆك زیادیكردوه‌و زۆرترین رێژه له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه كه 230حاڵه‌ت بووه. به‌شی ئاماری له‌دادگایه‌كانی باری كه‌سایه‌تی و به‌رایی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان بۆ هاوڵاتی ده‌نێریت كه به‌م شێوه‌یه، ماره‌كردن 6هه‌زارو 524، رێپێدان به ژن هێنانی دووه‌م 13حاڵه‌ت، په‌سه‌ندكرنی ماڕه‌بڕینی ده‌ره‌كی287، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیش 720حه‌ڵه‌ت بووه. به‌راورد به پار ساڵ رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌و پارێزگایه زیاتر بووه، پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی1تا كۆتایی ساڵ 1796حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات زۆر زیاتر له‌ساڵی رابردوو جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت.
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یاسای نه‌وت و گاز تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاساكه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه دۆخی ئێستای عێراق رێگربێت له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌كاتی خۆیدا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـێ ئه‌یلوولی 2022، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن و پێمان وایه یاسای نه‌وت و گاز له عێراق تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستوور، چونكه ده‌ستووری عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌بواری نه‌وت و گازدا ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور كار به یاسای نه‌وت و گاز بكرێت، ده‌توانرێت ته‌واوی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م دواییه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵیان و، ئێمه‌ش به گرنگی ده‌زانین ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر چه‌نده به‌شه بودجه‌یه‌كیش بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام پێمان وایه دۆخی ئێستای عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بنه رێگر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و هیوادارین ئه‌نجام بدرێت. سه‌باره‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو رایگه‌یاند، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی، ساڵی 2021 وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردبوو سه‌باره‌ت به دانانی یاسای بودجه، به‌ڵام دۆخی عێراق و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیركرابوو، رێگربوو له دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت، "ئه‌و ناجێگرییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا هه‌یه، وایكردووه تائێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته خاوه‌ن یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی". وه‌زیری پلاندانان وتیشی: هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی خانه‌نشینان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت هه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و هه‌م بۆ به‌زووی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان.
