هاوڵاتى سوپاى تورکیا، له ١٩ى ئایار به کۆپته‌رى سکۆرسکى بۆمبى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نیى گازى ژه‌هراویى خسته ناو تونێله‌کانى شه‌ر له ناوچه‌ى جیلۆى بچووک له زاپ، به‌ڵگه‌ى ئه‌و تاوانه نیشان ده‌دات. جیلۆى بچووک له زاپ یه‌کێک له سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدانى گه‌ریلایه له دژى هێرشه داگیرکه‌رییه‌کان، له به‌رخۆدانى گه‌ریلادا به پێشه‌نگایه‌تیى فه‌رمانده باوه‌ر ده‌ندرا و ڕۆناهى ئاخین، له‌نێوان هێزه‌کانى گه‌ریلا و سوپاى تورک دا 40 ڕۆژه شه‌ڕێکى قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سوپاى تورکیا له 19ى ئایارى 2021 به پشتیوانیى کۆپته‌ره جه‌نگییه‌کانى جۆرى کۆبرا، له ڕێگه‌ى کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کانه‌وه ده‌ستیکرد به دابه‌زاندنی هێز له ناوچه‌ى جیلۆى بچووک، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ى له کۆپته‌ره‌کان دابه‌زێندران سه‌رباز نه‌بوون، به‌ڵکو ته‌قه‌مه‌نیى کیمیایى و گازى ژه‌هراویى بوون به گوریس خسته ناو تونێله‌کانى شه‌ڕ، ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه دواتر که‌وتنه ده‌ست هێزه‌کانى گه‌ریلا، ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییانه، که مادده‌ى کیمیایى و گازى ژه‌هراوییان تیادا بوو تاوانه‌کانى شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى تورکیا له ناوچه‌کانى گه‌ریلا به ڕوونیى نیشان ده‌دات. گه‌ریلاى هه‌په‌گه هێرش ئاندۆک له‌باره‌ى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نى و بۆمبانه‌وه، که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون به فوراتنیوزى راگه‌یاند:"له 19ى ئایاردا هێرش ئه‌نجامدرا و کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کان له جموجوڵدا بوون، هه‌وڵیانده‌دا ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه هه‌ڵبده‌نه ناو تونێله‌کانى شه‌ڕى ئێمه‌وه، هێشتا ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، که ئه‌وه چ جۆره ته‌قه‌مه‌نییه‌که، دووژمن ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ى له کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کانه‌وه به گوریس به‌ردایه‌وه بۆ ناو تونێله‌کانى شه‌ڕى ئێمه، به‌ڵام به‌وه‌ش نه‌یانتوانى هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنن و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا". هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌ریلایه راشیگه‌یاندووه که ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه به مادده‌یه‌کى زۆر هه‌ستیار رووپۆشکرابوو، که به بچووکترین به‌رکه‌وتن ده‌ته‌قینه‌وه، به‌ڵام گه‌ریلا به لێهاتووییه‌وه توانیى ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت، "ئێمه سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌ین تا به ته‌واوه‌تى بزانین ئه‌و ته‌قه‌مه‌نى و مادده کیمیایى و گازه ژه‌هراویانه چین، دواتر زانیاریى زیاتر له‌باره‌یانه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى سه‌ربارى بۆردوومانکردنى زه‌وى و زارى گوندنشینان، رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که شه‌وانه سه‌ربازانى تورکیا ده‌چنه ناو گونده‌کان و ئاگر له ڕه‌ز و باخى هاوڵاتیان به‌رده‌ده‌ن. تیمى کوردستانى عێراق CPT، ته‌واوى ئه‌و کاولکارییانه‌ى که له ئه‌نجامى ده‌ستدرێژییه‌کانى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا ڕوویداون، به درێژایى ناوچه‌که بینیوه و به به‌ڵگه‌نامه کردووه، به تایبه‌ت ده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر گوندى هرور، که له‌م دواییانه‌دا تیمه‌که سه‌ردانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى کردووه. هاوڵاتیه‌کى گوندى هروری به CPT ڕاگه‌یاند: "زۆرینه‌ى زه‌ویه کشتوکاڵییه‌کانى گونده‌که‌مان به‌ھۆى تۆپباران و بۆردوومانى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کان و ھێرشى ھێلێکۆپته‌ره‌کانى تورکیاوه سوتاون، ھه‌ندێک شه‌و گوێبیستى ھیچ بۆردوومانێک یاخود ھیچ ته‌قه‌یه‌ک نابین، به‌ڵام گوێمان له جموجۆڵى سه‌ربازانى تورکیا ده‌بێت که دێنه خواره‌وه بۆناو گونده‌که‌مان و زه‌وى و زار و ڕه‌ز و باخه‌کانمان ده‌سوتێنن." سه‌ربارى سوتانى ڕه‌ز و باخه‌کانیان، دانیشتووانى گوندى ھرور، له‌لایه‌ن سه‌ربازانى تورکیاوه ھه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر نه‌چنه‌وه بۆ ناو باخ و بێستانه‌کانیان. ھه‌مان ئه‌و گوندنشینه‌ى که بۆ CPT دواوه ئه‌وه‌شى باسکردووه که "سه‌ربازانى تورکیا پێیان گووتین، که ئه‌گه‌ر بۆ ئاودان و کارکردن بچینه‌وه بۆ ناو باخ و بێستانه‌کانمان، ئه‌وا سه‌ربازانى تورکیا وه‌کو گه‌ریلاکانى په‌که‌که ھه‌ژمارمان ده‌که‌ن و بۆردوومانمان ده‌که‌ن." سه‌باره‌ت به وێرانکارییه ژینگه‌ییه‌کانی، بۆردوومانه‌کانى تورکیا له ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا، سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ بۆ CPT ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ته‌مه‌نى ھه‌ندێک له‌و دارانه‌ى که سوتێندراو‌ن، زیاتره له 100 ساڵ" ئه‌وه‌ى لێره ڕووده‌دات کاره‌ساتێکى ژینگه‌ییه، داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌م که بێده‌نگى بشکێنن و به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر ژینگه‌ى کوردستان، ھه‌ڵوێست بنوێنن". تیمى کوردستانى عێراقى CPT, داوا له سوپاى تورکیا ده‌کات که ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى له ھه‌رێمى کوردستانى عێراقدا ڕابگرێت و چیتر ژیانى گوندنشینان به ئامانج نه‌گیرێت و زه‌وى کشتوکاڵى و بێستان و ڕه‌ز و باخى ھاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه وێران نه‌کرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که چه‌ند به‌رپرسێک 813 دۆنم زه‌وى هاوڵاتیانیان له هه‌ولێر داگیرکردوه، له‌کاتێکدا رێگه نه‌دراوه ئه‌و هاوڵاتیانه خانوى 200 مه‌ترى تێدابکه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان 20 دۆنمیان کردووه به باخ و ڤێلا تێیدا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند:" چه‌ندین جار ئه‌م دۆسیه‌م بۆ به‌رپرسانى حکومه‌ت ناردووه، که چه‌ند به‌رپرسێک سێ هه‌زارو 300 پارچه زه‌وى ھاوڵاتیانى ھه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌کى لاولاو داگیرده‌که‌ن، که ڕووبه‌ره‌که‌ى 813دۆنمه‌و ده‌یکه‌نه باخ و ڤێلا". ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که سێ هه‌زار و 300 پارچه زه‌وى له ساڵى 2010 و 2011 له سێبه‌ردانى دوو گه‌ڕه‌کى لاولاو، پشت شه‌قامى 150 مه‌ترى له نزیک ڕێگاى شه‌قلاوه، وه‌ک قه‌ره‌بوو دابه‌شکراوه‌و کارتى بۆ کراوه، خه‌ڵکێکى زۆر ھه‌ژار ئه‌م زه‌ویانه‌یان کڕیوه به سێ ده‌فته‌ر بۆ سه‌ره‌وه. هاوکات، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆران ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى به‌یاسا خاوه‌نى زه‌ویه‌که‌یه بۆى نیه له 200 مه‌تردا خانوویه‌ک دروست بکات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ھاتون ھه‌ریه‌که‌و 15 بۆ 20 پارچه زه‌وى داگیکردوه‌و مۆڵه‌تى بیریشى پێدراوه‌و کردویه‌تى به باخ و ڤێلا.
هاوڵاتى وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى کاره‌باى نیشتیمانى زیادى کردووه و به‌وه‌ش کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با به‌ره‌و باشى ده‌چێت. ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2021، که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به چاککردنه‌وه‌ى پێنج یه‌که‌ى کاره‌با و چاره‌سه‌رکردنى 400 میگاوات کێشه‌ى کاره‌با به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ده‌توانین کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با زیاتر بکه‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى 10ملیۆن دۆلارى بۆ بوارى کاره‌با ته‌رخان کردووه. له‌دواى 15ى حوزه‌یرانى پێدانى کاره‌باى نیشتمانى له 18 کاتژمێره‌وه که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 13 بۆ 14 کاتژمێر، ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که له ژماره 1925 بڵاوکرایه‌وه وتى:" ئه‌گه‌ر بودجه هه‌بێت له‌ماوه‌ى دووساڵى داهاتوودا ده‌توانین 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دابین بکه‌ین". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که شه‌ش هه‌زارو 600 مێگاوات ژێرخانى کاره‌با بوونى هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى غازه‌وه نه‌یانتوانیه‌وه به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با زیاد بکه‌ن" وێستگه‌ى کاره‌باى غازى دهۆک هه‌زار مێگاواته، له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان تا بۆرى غازى بۆ ره‌وانه بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌وێته کار هه‌زار مێگاواتى دیکه دێته ناو تۆرى دابه‌شکردنى کاره‌باوه".
هاوڵاتى به‌بریارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامییه‌ت دوورده‌خرێته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه له‌شکر حه‌مید ده‌ڵێت:" توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا و چه‌ندان که‌سى دیار، که بۆ یه‌که‌مین جار بوو له هه‌رێمى کوردستاندا بتوانرێت ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و بده‌ینه دادگا و کۆتایى به کاره نا یاساییه‌کانیان بێنین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ى ته‌موزى 2021، له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامییه‌ت له نوسینێکدا له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" به‌ڕێژه‌ى ٪٩٥ کۆنتڕۆڵى ده‌رمانى قاچاخ و قه‌ده‌غه‌کراو و ته‌زویر بکه‌ین و توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا". ده‌قى نوسینه‌که‌ى له‌شکر حه‌مید: سڵاو هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم پاش ساڵ و نیوێک له ده‌ست به‌کاربوونم وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ خزمه‌تکردنى پارێزگاکه‌م (پارێزگاى سلێمانی) ئه‌مڕۆ به بڕیارى به‌ڕێوبه‌ریه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له ئه‌رکه‌که‌م دوورخرامه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسى کاک لاهورى شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ، به‌ڕێز کاک ئاوات (قائیمقامى سلێمانی) ، به‌ڕێز کاک هیوا (به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى سلێمانی) و به‌ڕێز دکتۆر هه‌قاڵ پارێزگارى سلێمان بکه‌م که پاڵپشتێکى ته‌واوم بوون له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه یاساییه‌کانم له ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا که توانیمان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش کار له پارێزگاى سلێمانیدا بکه‌ین.. سوپاس بۆ به‌ڕێزان داواکارى گشتى سلێمانى که پاڵپشتى به‌هێزمان بوون.. سوپاس بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه هاوبه‌شه‌کان که وه‌کو یه‌ک تیم کارمان ده‌کرد.. به‌شێوه‌یه‌ک توانیومانه به‌ڕێژه‌ى ٪٩٥ کۆنتڕۆڵى ده‌رمانى قاچاخ و قه‌ده‌غه‌کراو و ته‌زویر بکه‌ین و توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا و چه‌ندان که‌سى دیار ، که بۆ یه‌که‌مین جار بوو له هه‌رێمى کوردستاندا بتوانرێت ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و بده‌ینه دادگا و کۆتایى به کاره نا یاساییه‌کانیان بێنین وه توانیومانه کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خواردنگه و چێشتخانه‌کان هه‌بێت که به‌شێوه‌یه‌ک له ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پابه‌ندى ڕێکاره‌کان بن و ده‌یان ته‌ن خۆراک و گۆشت و خواردنى ماوه به‌سه‌رچوو کۆنترۆڵ بکرێت به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه به پشتوانى کاک ئاوات قائیمقامى سلێمانى و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌کانى ئه‌و ئه‌م کارانه کراوه له ئه‌مڕۆوه وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کان کاره‌که‌م کۆتایى پێ دێت و ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بکه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر پۆست و پله‌یه‌کى دیکه‌دا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م پێ بدرێت وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک ئاسایى یاخود له هه‌ر پۆستێکى دیکه‌دا بێت به‌وپه‌ڕى پابه‌ندبوون به بنه‌ما ئه‌خلاقى و یاساى و ئاینیه‌کانه‌وه کاره‌کانى خۆم به‌جێ بگه‌یه‌نم بۆ خزمه‌تى ئێوه ده‌مه‌وێت لێره‌وه له‌م پۆسته‌وه ماڵئاوایتان لێ بکه‌م و گه‌ردنم ئازاد بکه‌ن بۆ هه‌ر کارێک که نه‌مکردووه و له تواناى مندا نه‌بووه وه سوپاستان بکه‌م بۆ ئه‌و پاڵپشته‌ى که له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ من هه‌تان بووه به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌کانم ماڵ ئاوا
هاوڵاتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدان خسته‌ڕو و که ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته ده‌که‌ن که وه‌زاره‌تى شه‌هیدان پێیان ده‌دات. ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2021، ساسان عه‌ونى وه‌یرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند:"له مانگى 12ى ساڵى رابردوو نووسراوێکمان ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییمان پێ بده‌ن که به چ ئاراسته‌یه‌ک کار له‌سه‌ر دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیداندا بکه‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ڵامیان داینه‌وه، که هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بکه‌ین، نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌که‌وه دابنیشین بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و کارانه‌ى پێویسته بیکه‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌یان پێویسته ته‌نها دابینکردنى ژماره و رووبه‌رى زه‌وییه، "ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیستانه ده‌که‌ین، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه ده‌درێته سه‌رۆکایه‌تى یه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌وێوه به فه‌رمى په‌سندى ده‌کات، ئه‌وکات ئێمه ده‌توانین جێبه‌جێى بکه‌ین".
ئارا ئیبراهیم له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى کاره‌با و ئاو له‌ناحیه‌که‌یان، دانیشتوانى عه‌ربه‌ت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌که له ناو خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند، "داواکانتان زۆر ڕه‌وایه‌و له‌جیاتى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ی، وه‌زیرانى کاره‌باو شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت دژى بێ کاره‌باییو که‌م ئاویى خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت چووه نێو خۆپیشانده‌ران. دابان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ڕایگه‌یاند "له‌برى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ی، وه‌زیرانى کاره‌باو شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم له‌به‌رده‌مى ئێوه‌دا، به‌شى ئه‌وه‌نده به‌رپرسیارێتیم له‌سه‌رشانه که خه‌جاڵه‌ت بم". به‌رێوه‌به‌رى ناحه‌ى عه‌ربه‌ت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" که‌مى کاره‌با کێشه‌ى 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌و له 2008 وتیان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرا لێمان قبوڵ مه‌که‌ن، به‌ڵام ئێستا کێشه‌که به‌رده‌وامه‌و عه‌ره‌به‌تیش وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانى دیکه کاتژمێره‌کانى کاره‌با پێدانى به‌هاوڵاتیان که‌م و زیاد ده‌کات". ناوبراو وتیشى:" بۆیه وتومه له‌جیاتى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى کاره‌با و شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم که چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که له‌لاى ئه‌وانه و لاى به‌رێوه‌به‌رێکى ناحیه‌و قایمقامێک نییه". به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ره‌به‌ت هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد له 2016 جۆزه‌ى 16 ئه‌مپێرى بۆ دانیشتوانى عه‌ره‌بت دانرا که کاره‌با رۆژانه 20 کاتژمێر بێت، به‌ڵام دواى به‌دواداچونمان ده‌رکه‌وت کاره‌با له‌و شوێنانه‌ى دیکه وه‌ک خۆیه‌تى بۆیه بریارماندا هه‌ر که‌سێک جۆزه‌ى 16 ئه‌مپێرێرییه‌که‌ى لێبکاته‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ناکرێت، هه‌رچه‌نده داواکارى گشتى هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت، به‌ڵام ماف به ئێمه بووه. هه‌روه‌ها دابان محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد عه‌ره‌به‌ت پشت به ئاوى بێستانسور ده‌به‌ستێت بۆ خواردنه‌وه‌و ئه‌و ئاوه‌ش که‌مى کردووه چاوه‌روان ده‌کرێت له‌م مانگه‌دا کێشه‌ى که‌م ئاوى زیاتر رووبه‌روومان ببێته‌وه، وتیشى:" ئێمه به‌راپۆرتێک داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رو خۆمان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین". هه‌ر له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا خۆپیشانده‌رانى عه‌ربه‌ت ته‌نها یه‌ک ھه‌فته موڵه‌تیاندایه به‌رپرسانى ئیداره‌یى قه‌زاکه‌داوه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان.
هاوڵاتى نوسینگه‌ى ڕێکخه‌ر بۆ ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى نیگه‌رانییه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، یه‌کێتى ئه‌وروپا و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى له‌باره‌ى سزادراوانى بادینان رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه که" حکومه‌ت ده‌ست له پرۆسه یاساییه‌کان وه‌رنادات، بۆیه داوا ده‌که‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى دادگا بگرن". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، نوسینگه‌ى ڕێکخه‌ر بۆ ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له 16 ى شوباتى 2021 دا دادگاى تاوانى هه‌ولێر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج تۆمه‌تباردا سه‌پاند. دواى ئه‌وه‌ى په‌ڕاوى دادگا ڕه‌وانه کرا بۆ تێهه‌ڵچونه‌وه، دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاره‌که‌ى دادگاى تاوانى له 6 ى ئایاردا په‌سه‌ند کرد. له 27 ى حوزه‌یراندا،"دواى بڕینى گشت فلته‌رى دامه‌زراوه یاساییه‌کان"، بڕیاره‌که په‌سه‌ندکرا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌هایانه‌ى گرتوه‌ته‌وه باوه‌ش که پێویستن بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى وڵاتى دامه‌زراوه‌یی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى مه‌ده‌نى هاوچه‌رخ، و پشت ده‌به‌ستێت به ستراتیژى پته‌و بۆ داڕشتنى یاسا و ڕێسا به‌شێوه‌یه‌ک که له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که "دادگاکان سه‌ربه‌خۆن و حکومه‌تیش ده‌ست له پرۆسه یاساییه‌کان وه‌رنادات، داوا له قه‌واره بیانى و ناوخۆیبه‌کان ده‌که‌ین ڕێز له بڕیاره‌کانى دادگا بگرن"، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى "ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ده‌ستگیرکردن ته‌نیا به بڕیارى دادگا جێبه‌جێده‌کرێن". له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان میدیاى ئازاد به کۆڵه‌گه‌یه‌کى گرنگى حکومڕانى و توخمێکى بنه‌ڕه‌تى دیموکراسى ده‌زانێت. هاوکات، حکومه‌تى هه‌رێم داواى له نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق (یۆنامی) و نوسینگه‌ى تایبه‌تى کۆمیسیارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافه‌کانى مرۆڤ کردوه تا هاوکار بن له به‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى یاسایی.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى نه‌هاتووه جارێکى دیکه له دۆخى ره‌نگى زه‌رده‌وه به‌ره‌و ره‌نگى نارنجى له دۆخى کۆرۆنا هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" به‌داخه‌وه له راپۆرتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ماندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له ئاستى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، جارێکى دیکه له دۆخى ره‌نگى زه‌رده‌وه به‌ره‌و نارنجى چووین، که له مامناوه‌ندییه‌وه به‌ره‌و سه‌رووتر ده‌چێت". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌مه دۆخێکه هاوکاته له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه و عێراقیش، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه پێمان ده‌ڵێت که ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونى هه‌یه، پێویستى به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێگه‌گرتن له‌و بڵاوبوونه‌وه هه‌یه به هه‌موو لایه‌کمان". سامان به‌رزنجى پێشیوابوو خه‌ڵکێکى زۆر ره‌نگه به ته‌واوه‌تى وابزانێت کۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام "دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که کۆرۆنا بوونى ماوه، هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و دۆخه‌ى ماسکه‌کان فڕێ بده‌ین". بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موز، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم کۆببێته‌وه و رایگه‌یاند: "سه‌ردانیشمان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشت و میواندارى په‌رله‌مانى کوردستانه، راپۆرتى خۆمان له‌باره‌ى کۆرۆنا و دۆخى که‌رتى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و بواره‌کانى خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌که‌ین".
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێم پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت: وه‌زیرى دارایى پێیوایه به رێککه‌وتنى پێشوه‌ختى نێوان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان موزایه‌ده‌ى سیاسى کراوه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کراوه‌ته ئامانج. دلێر عه‌بدولخالق، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به میدیاى ره‌سمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاند، نیگه‌رانى وه‌زیرى دارایى و ئابورى له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه که پێیوایه "له رێگه‌ى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه رێککه‌وتنى پێشوه‌خته کراوه و هه‌وڵدراوه موزایه‌ده‌یه‌کى زۆر بکرێته سه‌ر تیمى حکومه‌ت و به‌تایبه‌تیش خودى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له رێگه‌ى ئه‌ویشه‌وه به ئامانجگرتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌کاتێکدا خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان باش ده‌زانێت لێبڕینى موچه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و سه‌رۆک وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت لێى به‌رپرسن". هه‌روه‌ها وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راشیگه‌یاند:" نیگه‌رانییه‌کانى وه‌زیرى دارایى له‌رێگه‌ى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى گه‌یه‌ندراوه به سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت". دواى کۆبونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ک له ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا نیگه‌ران بوون له ره‌خنه‌کانى په‌رله‌مانتارانى پارتى ئاماده‌نه‌بوون به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى دوێنێى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا جارێکى دیکه رووى له‌به‌رزبونه‌وه کردووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلاره. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1 ى ته‌موزى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له ئێستادا به 75 دۆلار و چوارسه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 74 دۆلار و 63 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 73 دۆلار و 42 سه‌نت بوو. بریاره ئه‌مڕۆ وڵاتانى ئه‌ندام له‌رێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س کۆببنه‌وه تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر زیادکردنى رۆژانه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى دیکه بده‌ن بۆ هه‌نارده‌کردن ئه‌وه‌ش له 1ى ئاب واتا مانگێکى دیکه بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ وڵاتی بەلجیکا، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ کۆبوویەوە و وت‌ووێژیان دەربارەی هەماهەنگیی و فراوانکردنی چالاکییەکانی نێوان رێکخراوەکە کرد لە عێراق. ئەمڕۆ، چوارشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2021، نوسینگەی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق راگەیاندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاکردەوە تێیدا هاتووە: سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ “یەنیس ستوڵتینبرگ” لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە وڵاتی بەلجیکا لە شاری برۆکسلی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەتوە، تێیدا وتووێژکرا لەبارەی هەماهەنگیی و کارە هاوبەشەکانی رێکخروەکە ناتۆ لە عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا و ئەوەمیش بە تایبەتە سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی و بازرگانییەکان. ئەوەشی تێدا هاتووە، هەروەها تاوتوێی فراوانکردنی کارەکانی نوێنەرایەتی رێکخراوی ناتۆ کراوە لە خاکی عێراق دا، ئەمەیش گوێرەی پێداویستیی و هاوکاریی و هەماهەنگیی پێشتر کە لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ عێراق دا. سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەوی وتووە: پێشخستنی پەیوەندییەکان لە نێوان رێکخراوی ناتۆ و حکومەتی عێراق، بەو شێوەیە کە بەشێکە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و هێمنیی ناوچەکە و جیهان، هەروها “نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ کێشمەکش و یەکلاکردنەوەی ململانێکان یاخود لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.” مستەفا کازمیی، ئاماژە بەوەشکردوە، کە رێکخراوی ناتۆ کاریکردوە بۆی گەشەپێدانی توانا سەربازیی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی، کەشی ئەوەی رەخساندوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوە بچێت. هەروەها ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ناتۆ، بەڵێنی ئەوەی داوە کە کۆمەک و هاوکاریی رێکخراوەکە بۆ عێراق بەردەوامیی دەبێت، حکومەتی عێراقیش لەمەدا دەتوانێت پشت بە کۆەکی ناتۆ ببەستێت، جەجتیکردەوە: “ناتۆ کارەکانی لە عێراق فراوان دەکات، ئەمەیش بە تایبەت لە بواری ڕاوێژکاریی و راهێنان بە هێزە کانی حکومەتی عێراق.”
هاوڵاتى فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون". ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2021، لە بڵاوکراوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی سێشەممە رێککەوتى 29ی حوزەیرانی 2021، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون". حکومەتی هەرێمی کورستان دەڵێت، "ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان". حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشدەخاتەروو، " داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات". دەقی بڵاوکراوەکە فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە رۆژی سێشەممە رێککەوتى ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون. ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان. داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری چوارشەممە ٣٠ی حوزایرانی ٢٠٢١
هاوڵاتى تەقینەوەیەکی بەھێز لە ناوچەی سەدری بەغدا و لە بازاری محابس-ی ئە وشارە روویدا، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 15 کەس کوژران و برینداربوون". ئاژانسەوکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021. تەقینەوەیەك لەناوچەی سەدر-ی شاری بەغدا روویداو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە لە بازاڕێكی میلـلی لەناوچەی سەدر لە باكووری بەغدا روویداوە تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكەوە بووە، كە لە بازاڕەكەدا دانراوە.