بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەسنورى گەرمیان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، هاوکات لە سنورى پارێزگاى کرماشان و خانەقینش بومەلەرزەیەکى بەهێز ڕویانداووەو تیمەکانى فریاگوزارى کەوتونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە. بەپێى ڕاپۆرتى ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی تاران، بومەلەرزەکەى کرماشان بە گوڕی ٥.١ پلەبووە شاری قەسری شیرین و ناوچە سنوورییەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کرماشانی هەژاندوەو، ترس و دڵەڕاوکێی لێکەوتەوەو خەڵک لە ماڵەکانیان چونەتە دەرەوە. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند تیمەکانی هەڵسەنگاندن و فریاگوزاری بەتایبەت هێزەکانی مانگی سووری ڕەوانەکراون بۆ ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویداوە. بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٤:٣٢ خولەکی بەرەبەیانی بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر بوومەلەرزەکە تۆمارکراوە، لەقەسری شیرین و 22 کیلۆمەتر دوور لە خانەقین 39 کیلۆمەتر دوور لە شاری سەری پێلى زەهاو. دوابەدوای ئەم ڕووداوە توندوتیژییە، هێزەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی هەڵسەنگاندن لە پارێزگای کرماشان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، قایمقامی قەسری شیرین ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوەو چاوەڕێی وەرگرتنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگێنەرانن لە گوندەکانی ناوچەکەوە. هاوکات لەسنورى ئیدارەى گەرمیان بومەلەرزەیەکى بەهێز ڕویداوە، محهممهد كهمال، شارەزاى كهشناسی و بوومهلهرزهزانی، ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەکی بەهێز به گوڕی 4.8 پلەی رێختهر له قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە کە چهقهكهی نێوان قهسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری پهروێزخان بووه لە نزیك گوندی دۆڵی بهگزاده، ئەمە بەهێزترینیان بووەو هاوڵاتیان لە سنورى كهلار هەستیان پێکردووە.
موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت لاوازبوونی کاریگەریی و دەسەڵاتەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی نەرێنی کارناکاتە سەر عێراق، لە کاتێکدا عێراق هەوڵی فراوانکردنی ڕێگا دیپلۆماتییەکەی خۆی دەدات لە ناوچەکەدا و هەروەها سنووردارکردنی دەسەڵاتی گروپە چەکدارییەکان لە وڵاتەکەدا. ئەمەش لە دوای گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە تێیدا تواناکانی هاوپەیمانە چەکدارەکانی ئێران لە غەززە و لوبنان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەوە و ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی ئێرانیش ڕووخێندرا. محسین مەندەلاوی بەڕۆیتەرزى و: ئەمڕۆ سەقامگیریمان هەیە، کۆمپانیا بیانییەکان دێن بۆ عێراق، مەندەلاوی خۆی خاوەن کارەو بەرژەوەندی هەیە لە هۆتێل و نەخۆشخانەکانی عێراق و خزمەتگوزارییەکانی حەواڵەکردنی پارەدا. ئەو وتیشى: عێراق دەستیکردووە بە وەرگرتنەوەی ڕۆڵە سرووشتییەکەی خۆی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، ئێران دراوسێیەکەو پەیوەندی مێژوویمان لەگەڵیدا هەیە، شوێنە جوگرافیاکەمان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بابەتی جیان، ئەو پێى وانیە لاوازکردنی ئێران بە شێوەیەکی نەرێنی کار لەسەر عێراق بکات. بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپیش بەڵێنیداوە فشاری زیاتر بخاتە سەر تاران. عێراق کە هاوپەیمانێکی دەگمەنی واشنتن و تارانیشە، هەوڵ دەدات خۆی بە دووربگرێت لە تێکدانی سەقامگیرییە ناسکەکەی و هەوڵ دەدات سەنگ بخاتە سەر ئاوەدانکردنەوە دوای چەندین ساڵ لە جەنگ. محسن مەندەلاوی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانە لە عێراق، کە کۆمەڵێکن لە سیاسەتمەدارە گەورەکان و بەوە ناسراون پەیوەندییەکی نزیکییان لەگەڵ ئێراندا هەیە، هەروەها سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی ئەساسی یاسادانەران دەکات لە پەرلەماندا. لەم چەند مانگەی ڕابردوودا پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی، داواکان لە عێراق بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی گروپە چەکدارییەکان لە وڵاتەکەدا زیادیکردبوو. وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن لە چاوپێککەوتنێکدا پێشتر لەم مانگەدا بە ڕۆیتەرزی وت کە عێراق هەوڵ دەدات گروپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران ڕازی بکات چەکەکانییان دابنێن. مەندەلاوی وتی باوەڕی وایە ئەو جۆرە جووڵەیە کاتی دەوێت بەڵام دەکرێت بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییەی کە لە بەرژەوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکاندا دروست بووە، ئەو وتی: سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت گرنگە و هیوادارم جێبەجێ بکرێت."
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند فەرمانی بە سوپای ئەمەریکا کردووە بۆمبە 2000 پاوەندییەکان بدەن بە ئیسڕائیل دوائ ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆ بایدن ناردنی ئەو جۆرە بۆمبەی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرتبوو، ئەم بڕیارەی ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو پێشبینیکراو بوو. ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەمڕۆ پێماندان، پارەکەیان داوەو ماوەیەکی زۆریشە چاوەڕێ دەکەن. بایدن پێدانی ئەو بۆمبانەی بە ئیسڕائیل ڕاگرتبوو، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانەوە لەسەر کاریگەریی ئەو جۆرە بۆمبانە لەسەر هاووڵاتیانی سڤیل لە غەززە، بە تایبەتی لە ڕەفەح. بۆمبێکی 2000 پاوەندی دەتوانێت کۆنکریت و کانزای ئەستوور ببڕێت و نیوەتیرەی تەقینەوەیەکی بەرفراوان دروستبکات. ڕۆیتەرز ساڵی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن هەزاران بۆمبی 2000 پاوەندی بۆ ئیسڕائیل ناردووە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل. بەڵام یەکێک لە بارەکانی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرتووە. لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ئەمەریکا بە بەهای ملیاران دۆلار یارمەتی بۆ ئیسڕائیل ڕاگەیاندووە. کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی ئەو بۆمبانەی داوە بە ئیسڕائیل، رامپ وتی " لەبەرئەوەی کڕیویانە." پێشتر لە ڕۆژی شەممەدا ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث وتی: ئیسڕائیل داوای کۆمەڵێک شتی زۆری کردووەو پارەکەشی داوە، بەڵام لەلایەن بایدنەوە نەنێردراون، ئێستا لە ڕێگادان. ترامپ و بایدن پشتیوانیکاری سەرسەختی ئیسڕائیلی هاوپەیمانی ئەمەریکان، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە ئەمەریکا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ بووەوە لەسەر قەیرانە مرۆییەکەی ناو غەززە کە بەهۆی هێرشەکەی ئیسڕائیلەوە دروست ببوو. خۆپیشاندەران داوایان دەکرد ئەمەریکا چەک نەدات بە ئیسڕائیل. ئەمەریکا دەڵێت بەرگری لە ئیسڕائیل دەکات دژی ئەو گروپە چەکدارییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، لەوانە حەماس لە غەززەو حزبوڵا لە لوبنان و حوسییەکان لە یەمەن. لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتییان 1200 کەس کوژراون و چەکدارەکان زیاتر لە 250 کەسییان بە بارمتە گرتووە. لە وەڵامدا ئیسڕائیل دەستیکرد بە هێرشەکانی بۆ سەر چەکدارانی حەماس لە غەززە و بەرپرسانی تەندروستی فەلەستینییەکان دەڵێن زیاتر لە 47,000 فەلەستینی کوژراون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گرووپە چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و بە چڕی تۆپبارانیان کرد، لە تۆپبارانی گوندی ئەل جەماسدا منداڵێک شەهید بوو. ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی ئەل جەماس و ئەل فاتسا و ئەل عەبد جومعەیان لە عەین عیسا تۆپباران کرد. لە هێرشی سەر گوندی ئەل جەماس لە یەک خێزاندا، منداڵێک بە ناوی ئاسیا حەمەد ئەل حوسێنی تەمەن (١٢ ساڵ) شەهید بووە، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل ئەل حەسەنی (١ ساڵ) و ئەریج خالد ئەل حوسێنی (٢٠ ساڵ) برینداربوون. لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە، لەهەرێمى کوردستان هاووڵاتییەک برینداربوو و خانووی هاووڵاتییەکی تریش تەقێندرایەوە. سوپای تورکیا لە یەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگی قفڵ کە لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستیکردبوون، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتوو و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەکە برینداربوو. هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێوە، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (نەجیب زێڕەنگەر) لە گوندی دێمکا بەئامانج دەگرن و دەیتەقێننەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیران، ئهمڕۆ یهكشهممه محهمهد شهیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران پێشوازی كرد له هاكان فیدان وهزیری دهرهوهی توركیا، له میانهی دیدارێكدا پهیوهندییه دوقۆڵییهكانی نێوان ههردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان لهسهر ژمارهیهك پرسی ناوچهیی و نێودهوڵهتی هاوبهش كرد، بهتایبهتی پێشهاتهكانی ناوچهكه و ڕوداوهكانی سوریا. ههر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە له دیدارهكهدا دوایین پێشهاتهكانی سوریا و غهززه و لوبنان تاوتوێكران و جهخت لهسهر گرنگی پابهندبون به ئاگربهست كرایهوه. له بهشێكی دیكهی دیدارهكهدا باس له گرنگی یهكخستنی ههوڵهكانی نێوان وڵاتانی ناوچهكه كرا، بهمهبهستی پشتیوانیكردن له سهقامگیرییهكهی. لهمبارهیهوه سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران جهختی له ئامادهیی عێراق كردهوه بۆ ههماههنگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچهكه، بهتایبهتی لهگهڵ توركیا سهبارهت به ئهو پێشهاتانهی كه له گۆڕهپانی ناوچهیی بهدی كراون و جهختی له ڕهتكردنهوهی عێراق كردهوه بۆ ئهوهی سوریا ببێته گۆڕهپانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار دهكات بۆ چهسپاندنی سهقامگیری له سوریا بههۆی ڕهنگدانهوهی لهسهر ناوچهكه بهگشتی". لای خۆیهوه هاكان خواستی وڵاتهكهی دهربڕی بۆ ههماههنگیكردن لهگهڵ عێراق لهسهر پێشهاتهكانی ناوچهكه، ئاماژهی به خواستی توركیا كرد بۆ پهرهپێدانی هاوكاری له پهیوهندییه دوقۆڵییهكاندا، ئهمهش لهبهر ڕۆشنایی ههردو سهردانه هاوبهشهكهی سودانی و سهرۆك كۆماری توركیا. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوویەوە، دواتر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەتەوەرەکانى کۆبوونەوەکە کرد. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، ئێمە (تورکیاو عێراق و سوریا) دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە و هەم داعش و هەم پەکەکە لەناوببەین. هەروەها وتیشى: چاوەڕوانی کۆتایی ئێمە لە عێراق ئەوەیە کە پەکەکە کە بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی ناساندووە، بە هەمان شێوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئێمە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زۆر گرنگە". هاوکات باسی لە پرسی پەکەکە و دۆخی سووریاش کرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەکەکە سەروەریی عێراق پێشێل دەکات، لە دوو رۆژی رابردوودا دوو سەربازی عێراقی شەهیدکران لەلایەن پەکەکەوە، وەکو چۆن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ عێراق، هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سووریاش". لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا عێراق و تورکیا چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
کامەران عوسمان ئەندامی تیمی ئاشتیسازانی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند: بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا، هاووڵاتییەک برینداربوو و خانووی هاووڵاتییەکی تریش تەقێندرایەوە. ئەندامەکەى ڕێکخراوى CPT، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای تورکیا لە یەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگی قفڵ کە لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستیکردبوون، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتوو و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەکە برینداربوو. بەوتەى ناوبراو، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک بارەگایەکی پاسەوانی سنوری عێراقەوە بە ئامانجگیراوە و پێشمەرگە بریندارەکە ناوی (جاسم محەمەد)ە و تەمەنی ٥٠ ساڵە. دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و لە لیوای چوار، فەوجی دوو پێشمەرگەیە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ دەوام بە ئامانجگیراوە. کامەران عوسمان ئەوەش دەخاتەڕوو هاوکات هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێوە، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (نەجیب زێڕەنگەر) لە گوندی دێمکا بەئامانج دەگرن و دەیتەقێننەوە.
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی لەسەدا ٣٠ی ئەو ملیۆنەها پەنابەرە سوورییەی کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، دەیانەوێت ساڵی داهاتوو بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، لە کاتێکدا پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەدا سفر بووە. ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی یەکدایە، کە چەند هەفتەیەک دوای ڕووخانی ڕژیم و کۆتایی هاتنی شەڕێکی ناوخۆیی ١٣ ساڵە کە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەرانی لە سەردەمی هاوچەرخدا بەجێهێشت. فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق وتی، ژمارەی ئەو سووریانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەبووە نزیکبووە لە سفر، بەڵام ئێستا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نزیکبووەتەوە لە سەدا 30. لێرەدا پەیامێک هەیە، کە پێموایە زۆر گرنگە، و دەبێت گوێی لێبگرین و کار لەسەر ئەوە بکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی ٣٠٠ هەزار پەنابەر لە لوبنانەوە لە کاتی شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل هەڵاتوون بۆ سوریا هێشتا زۆربەیان لەو وڵاتە ماونەتەوە. گەڕانەوەی نزیکەی شەش ملیۆن سووری کە لە دەرەوەی وڵات هەڵاتوون و ملیۆنان کەسیش کە لە ناوخۆدا ئاوارە بوون، ئامانجێکی سەرەکی ئیدارەی نوێی سوریایە. بەڵام شەڕەکە وێرانکارییەکی بەرفراوان و داڕمانی سیستەمی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانی لە هەژاریدا بەجێهێشت، ئەمە جگە لە سزا توندەکانی ڕۆژئاوا. فیلیپۆ گراندی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بە هاوکاری زیاترە لەلایەن خێرخوازانەوە، داوای پێداچوونەوەی بە سزاکان کرد، بەڵام ڕاستەوخۆ هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکانی هاوکاری دەرەکی نەدا.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند سەرکردەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بهڵێنیداوە بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ میسر و ئوردن پوچەڵ بکاتەوە. باسم نهعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندوە: وەک چۆن گەلی فەلەستین لە ماوەی دەیان ساڵدا هەموو پلانەکانی ئاوارەبون و نیشتمانێکی بەدیلیان پوچهڵكردوهتهوه، ئهم جۆره پڕۆژهیهی كه ترهمپ پێشنیازی كردوه، شكست دههێنێت. لای خۆیەوە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە و دەڵێت: ئەوە هاندەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. بزوتنەوەی حهماس له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "بهتوندترین شێوه لێدوانهكانی دۆناڵد ترهمپ سهركۆنه دهكهین، کە دهكهونه چوارچێوهی هاندانی بهردهوامی ئهنجامدانی تاوانی جهنگ و تاوانی دژ به مرۆڤایهتی، و ناچاركردنی گهلهكهمان بۆ ئهوهی خاكهكهی بهجێبهێڵێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئهمڕۆ یهكشهممه ڕایگهیاند، ئوردن و میسر پێویستە "فەڵەستینی زیاتر لە غەززەوە وەربگرن، دوای ئەوەی شەڕی ئیسرائیل دژی حەماس بوەتە هۆی قەیرانی مرۆیی". ترەمپ دوپاتیکردەوە کە دوێنێ لە میانەی پەیوەندیەکەیدا لەگەڵ پاشای ئوردن، شا عەبدوڵای دوەم، داوای کرد ئوردن زیاتر فەڵەستینییەکان وەربگرێت و ئاماژەی بەوەدا کە "هەمو کەرتی غەززە ئێستا لە دۆخێکی پشێویدایە". لەبەرامبەردا ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و بیزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل کە هەردووکیان توندڕەون، ستایشی بیرۆکەکەی ترەمپیان کرد و بە "گەورە" ناویان برد، وەک خۆیان دەڵێن. قاهیرە و عەممان لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەر پلانێکی ئیسرائیلی یان پلانێکی دیکە بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی ڕەتدەکەنەوە و بە دووەم هەڵمەتی ئاوارەیی دەزانن.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا، ڕایدەگەیەنێت دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە داعـ.ـش و پـ.ـەکە.کەش لەناوببەین، وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند، گفتوگۆمان لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان کرد، تورکیا و عێراق لە زۆر بابەت و پرسی گرنگ هاوئاهەنگی دەکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوویەوە، دواتر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەتەوەرەکانى کۆبوونەوەکە کرد. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، ئێمە (تورکیاو عێراق و سوریا) دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە و هەم داعش و هەم پەکەکە لەناوببەین. هەروەها وتیشى: چاوەڕوانی کۆتایی ئێمە لە عێراق ئەوەیە کە پەکەکە کە بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی ناساندووە، بە هەمان شێوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئێمە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زۆر گرنگە". هاوکات باسی لە پرسی پەکەکە و دۆخی سووریاش کرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەکەکە سەروەریی عێراق پێشێل دەکات، لە دوو رۆژی رابردوودا دوو سەربازی عێراقی شەهیدکران لەلایەن پەکەکەوە، وەکو چۆن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ عێراق، هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سووریاش". لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا عێراق و تورکیا چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، لە زۆر بواری بەرفراواندا دەتوانن کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا بکەن، بە تایبەت بواری بازرگانی و سیاسی. باسی لەوەش کرد "پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا مێژوویی و ستراتیژییە." وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان کرد تورکیا و عێراق لە زۆر بابەت و پرسی گرنگ هاوئاهەنگی دەکەن. دۆخی سووریا پرسێکی گرنگ و جێی بایەخی عێراق و تورکیایە". بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە. بەپێی ئاژانسە کانى تورکیا، هاکان فیدان لەو سەردانەیدا بۆ بەغداد تاوتوێی دۆسیەی خستنە لیستی تیرۆری پەکەکە لەگەڵ بەرپرسان دەکات و دەیەوێت تاوتوێی پلانێک بکات بۆ کۆتایی هێنان بەو هێزە لە ناو خاکی عێراقدا، هەروەک پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە لەوەی کە رێگەی نەدات پزیشکیشەری ئیسرائیل بگاتە عێراق و پەرەسەندنەکانی سوریا هیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەو وڵاتە درووست نەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانێکی بۆ "پاککردنەوەی" غەززە پێشنیار کردووە، دەڵێت غەززە وێران بووە، دەمەوێت میسر و ئوردن هاوڵاتى فەلەستینی لەو وڵاتەکانیان نیشتەجێبکەن و بە ئاشتیانە بژین. ترامپ کە غەززەی بە "شوێنێکی وێران" وەسف کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بابەتەیان لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن تاوتوێ کردووە و بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش تاوتوێی ئەو بابەتە بکات. سەرۆکى ئەمریکا، پێش ئەنجامدانى گەشتێک بە فڕۆکە، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "پێم خۆشە میسر دانیشتوانى غەززە ببات، پێم خۆشە ئوردن خەڵک ببات". لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "باسی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەکەین بۆ پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە، وەک دەزانن بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە ململانێی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، نازانم، بەڵام دەبێت شتێک ڕووبدات". ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە دەکرێت "کاتی یان درێژخایەن" بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە شوێنێکە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە لە ئێستادا وێران بووە، هەموو شتێک لەناوچووە و خەڵک لەوێ دەمرن". لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆیە، من پێم باشە دەستم بگاتە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لە شوێنێکی جیاوازدا خانویان بۆ دروست بکرێت کە لەوانەیە بتوانن بە ئاشتی بژین"
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر ۱ی ڕابردوو چوار کەس دانیشتووی ڕانیەیەن بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە، یەکێك لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە. بەپێی راگەیێندراوەکەى پۆلیس، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى ڕاپەڕین ڪاتژمێر (۱)ی ئەمشەو بەرواری ۲۰۲٥/۱/۲٦ چوار ڪەس بەناوەکانی (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۷ پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ب، م، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۹پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە ڪاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ولادە وە ( بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی سەرا بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کەشوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە. سێ لە بریندارەڪان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە هۆی سەختی برینەڪانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەڪانی شاری سلێمانی کران و یەڪێك لە بریندارەڪانیش بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا. بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی ولێڪۆڵینەوەش لە ڕووداوەڪە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ڕایدەگەیەنن ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعـ.ـشمان ئەنجامدا. رۆژى 26ی کانوونی دووەم، دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا. لەڕاگەیەندراوێکیان بەبۆنەی دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شارى کۆبانێ، هێزەکانى هەسەدە دەڵێن: ئێستا قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی بەرەوڕووی هێرشی دڕندانەی بەردەوامی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا دەبێتەوە. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن: وەشانێکی دووبارەبووەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، کە ڕەنگە جیاوازی لە ناوەکاندا هەیە؛ بەڵام ئامانج یەکە؛ بۆ سڕینەوەی ئیرادەی ئازادە لە کۆبانی و شاردنەوەی دەنگی بەرخۆدانەکەیەتی کە جیهان پێی سەرسام بوو. هێزەکانى هەسەدە دەشڵین: بەم بۆنەیەوە؛ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکەین کە داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ڕابگرن و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەک بکەن بۆ سەر شاری کۆبانی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند. جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە، ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشمان ئەنجامدا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش سوورن لە پاراستنی کۆبانی و گەلەکەی لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بەرکەوتەی دەبێت، لە هەر لایەکەوە، و دەیکات قوربانیدان و بەنرخترین و بەنرخترین شتەکان بۆ ئەوەی بەرگری لێبکەین و زیانی پێنەگەیەنن . دەقى ڕاگەیەندراوەکەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئێمە بە گیانی سەرکەوتنی بەرخۆدانەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ بەرگری لە کۆبانی و هەموو ناوچەکانمان دەکەین. بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئەمڕۆ ٢٦ی یەک، ١٠ ساڵەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە، هەموو شەهیدەکانمان لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، و هەموو شەهیدەکانمان یاد دەکەینەوە خۆبەخشەکان لە بەشەکانی کوردستان و لە جیهانەوە بە هەمان شێوە ئەوانەی بەرەو قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی ڕۆیشتن و سەرسوڕهێنەرترین جۆرەکانی قارەمانێتی و قوربانیدانیان لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" نووسی. گومانی تێدا نییە کە بەرخۆدانی کۆبانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر نوێنەرایەتی ئەو ئیرادە ئازادە و ئەو ئیرادەیە بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر بەهێزترین هێزی تیرۆریستی جیهاندا دەکرد. لە سەردەمێکدا کە کۆبانی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدرابوو؛ وە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە مەترسیدارە؛ بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو هەلومەرجە سەختە و نەبوونی ئیمکانات؛ سەرکەوت، و کۆبانی جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە ئیرادە ئەوەیە کە سەرکەوتنی خوڵقاند و بەهێزترین چەکی شەڕە بەسەر هەموو ئەو سەختییانە زاڵ بوو و بۆ هەمووان سەلماند کە ئیرادە بەرخۆدان دروست دەکات، لەگەڵ ئەوانیشدا سەرکەوتنی مێژوویی خۆی بەدەست هێنا. سەرکەوتنی کۆبانی سەرەتای کۆتایی شکستێکی جوگرافیای وێرانکەر بوو بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە بە شکستەکەی لە سەرانسەری جوگرافیای سوریادا تەواو بوو ئەگەر سەرکەوتنی کۆبانی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە نەبوایە مەترسییەکی نزیک و بەردەوام بوو بۆ سەر هەموو جیهان تا ئەمڕۆ دەتوانین بە هەموو بوێری و ڕوونییەک بڵێین کە سەرکەوتنەکە لە کۆبانی، سەرکەوتنێکی ناوخۆیی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێک بوو بۆ هەموو جیهان، وەک چۆن کۆبانی ڕێگەی خۆشکرد بۆ... جیهان بۆ ڕزگاربوون لە خراپترین ڕێکخراوی تیرۆریستی کە مرۆڤایەتی ناسراوە. ئیرادە و خۆڕاگری شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانی ئەو میراتەی پێکهێنا کە هێزەکانمان ئیرادە و پاڵنەری خۆیان لێ وەرگرت بۆ ڕزگارکردنی باقی ناوچەکانی سوریا لە تیرۆریزمی داعش بەرخۆدان و سەرکەوتنیان ئەو بناغەیەی پێکهێنا کە هێزەکانمان پشتیان پێ بەستبوو بۆ هەڵدانی هەڵمەتێک لە دوای هەڵمەتێکی دیکەیان ئازادکردنی باقی ناوچەکانی سوریایە کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە کۆنترۆڵکراون، لەنێویاندا پایتەختەکەی کە گوایە "ڕەقە"یە و کۆتاییەکەی لە "باغۆز"دا بنووسرێت. خۆڕاگری و سەرکەوتنی کۆبانی لەم ڕۆژەدا دە ساڵ لەمەوبەر ڕێگەی بۆ دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆشکرد جگە لەوەش خاڵی وەرچەرخانێکی ستراتیژی و دەستپێکی هاوپەیمانی لەگەڵ زۆرێک لە زلهێز و لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بەشدارییەکی زۆریان کرد، شانبەشانی هێزەکانمان لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی، بەتایبەتی لە سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانیدا، ئەم هەوڵە لەلایەن ئێمە و هەموو گەلەکەمانەوە ڕێز و پێزانینی زۆری لێدەگیرێت. ئەمڕۆ دوای دە ساڵ بەسەر ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی، لە کاتێکدا ئێمە لەگەڵ هەموو جیهانی ئازاددا ئەم یادە ئازیزە بەرز دەکەینەوە و یادی دەکەینەوە، ئێستا قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی بەرەوڕووی هێرشی دڕندانەی بەردەوامی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا دەبێتەوە، کە وەشانێکی دووبارەبووەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، کە ڕەنگە جیاوازی لە ناوەکاندا هەیە؛ بەڵام ئامانج یەکە؛ بۆ سڕینەوەی ئیرادەی ئازادە لە کۆبانی و شاردنەوەی دەنگی بەرخۆدانەکەیەتی کە جیهان پێی سەرسام بوو. بەم بۆنەیەوە؛ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکەین کە داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ڕابگرن و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەک بکەن بۆ سەر شاری کۆبانی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند. بێگومان ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشمان ئەنجامدا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش سوورن لە پاراستنی کۆبانی و گەلەکەی لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بەرکەوتەی دەبێت، لە هەر لایەکەوە، و دەیکات قوربانیدان و بەنرخترین و بەنرخترین شتەکان بۆ ئەوەی بەرگری لێبکەین و زیانی پێنەگەیەنن . جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم یادە لە خەباتکاران و گەلەکەمان دەکەین ئەمڕۆ ئێمە ئیرادەتر و ئیرادەدارترین بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ناوچەکانمان، و درێغی ناکەین لە پەرەپێدانی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی کە بەرکەوتوون، نەخێر گرنگە تێچوونەکەی. فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ یەکشەممە سەردانی عێراق دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا گرژییان تێدا بووە، ئەوەش بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێم و حکومەتی عێراقیش ئەمە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتکەی ناودەبات. بەڵام پەیوەندییەکان باشتر بوون دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەغداد پارتی کرێکارانی کوردستانی بە " ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو " ناساند، دوو وڵاتەکەش ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاست بەرزی ئاسایشی لە نێوانییاندا. بڕیارە هاکان فیدان لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق لەتیف ڕەشید و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و بەرپرسانی دیکەی عێراقدا کۆدەبێتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن وتی ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان لە باکووری سوریا ئەوا ئەوە مەترسیدار دەبێت و خەڵکێکی زیاتر ئاوارە دەبن. سەردانەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە تورکیا داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە سوریا کردووە چەک دابنێن، ئەوەش دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد. یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی و گەورەیان هەبووە لە شکستهێنان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا. تورکیا دەڵێت یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە.
سەرۆک کۆمارى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین. لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس 24، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەى چەند پرسێکى جیاوازەوە قسەیکردوە. لەبەشێکى ئەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆک کۆمار لەبارەى پرسى چارەسەرکردنى کروپە چەکدارەکانەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هیچ گرژییەکی نێوخۆییمان نییە، پەرلەمانمان هەیە و زۆربەی پرسە سەرەکییەکانی وڵات لە پەرلەماندا باس دەکرێن. هەروەها وتیشى: حکومەتیشمان هەیە کە نوێنەرایەتی زۆربەی لایەن سیاسیەکان دەکات وسەرۆکایەتی کۆماریشمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی دەستوورو پارێزگاریکردنی لەبەر ئەوە زیاتر لەدەرەوە گوێمان لەم کێشانە دەبێت لەوەی لە ناوەوە بیبیستین. لەوەڵامى پرسیارێکدا سەبارەت بەوەى ئایا دەکرێت چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری یان وەزارەتی ناوخۆدا یەکبخرێن، وەک ئەوەی لە فەتوای سەید سیستانیدا هاتوە سەبارەت بەحەشدی شەعبی؟ سەرۆک کۆمارى عێراق دەڵێت: حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین بابەتەکان و حکومەت کۆنترۆڵی دۆخی ئێستا دەکات، و ماوەیەکە هیچ کێشەیەک نییە. لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و بڕیارەکان لەدەستی دەوڵەتی عێراقدایە، هیواى ئەوە دەخوازێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و بەردەوامن لەسەر ئەو ڕێبازە. وتیشى: پەیوەند ییەکانیشمان باشە لەگەڵ هەموو وڵاتان، و پێشنیارەکان لەوڵاتانی جۆراوجۆرەوە بۆمان دێن، بەڵام بڕیاری عێراق سەربەخۆیە و لەسەر بنەمای سەربەخۆییمانە، بۆ عێراق و هەموو عێراقییەکان و حکومەت و گەل، سەربەخۆیی عێراق لە هەموو شتێک گرنگترە لە ئێستادا و لە داهاتوودا.
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێ، مەزلوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین، ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانیەوە دەستمان پێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین. رۆژى 26ی کانوونی دووەم، دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا. مەزلوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەپەیامێکیدا دەڵێت: لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعـ.ـش، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان لەبیرە کە بە قوربانیدانی قارەمانەکان چ ژن و پیاو بەدەست هات و چرایەکی هیوا بوو بۆ هەموو سوورییەکان. هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو کۆبانی تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتوویی بوو. مەزڵوم عەبدى لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەى دەڵێت: ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین. فەرماندەى هەسەدە وتیشى: ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانیەوە دەستمان پێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین. تیرۆریستانی "داعـ.ـش" لە رۆژی 15ی ئەیلولی 2014دا هێرشیان كردەسەر كۆبانێو شەڕڤانانی (یەپەگە)و (یەپەژە) بە بەرخۆدانێكی بێ وێنەو لەپێناو پاراستنی شارەكە، بەرەنگاری ئەو تیرۆریستانە بونەوەو پاشان بە بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان، هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بۆ هاوكاری شەڕڤانانو گەلی كورد لە رۆژئاوا، بە چەكی قورسو سوكەوە چونە كۆبانی.