هاوڵاتی خوێندنکارێک لە قەزای سێمێل لەناو خوێندنگا خوێندکارێکی هاوڕێی بە دەمانچە دەکوژێت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل لەسەر روداوەکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "روداوەکە لەیەکێک لەخوێندنگاکانی قەزای سێمێل روویداوە و لەلایەن خوێندکارێکی 11ی ئامادەیی ئەنجامدراوە، پۆلیس دەستیان بە لێکوڵینەوە کردوە وهێشتا هۆکاری روداوەکە دیارنییە." سەرچاوەیەکی تایبەت لە قەزای سێمێل بە هاوڵاتی راگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە لە یەکێک لەخوێندنگاکانی سنوری قەزای سێمێل خوێندکارێکی پولی 11ی ئامادەیی لەکاتی دەوام و لەناو پولدا خوێندکارێکی تری کوشتووە. ئەو کەسەی کۆژراوە ناوی مستەفا فەهمییە تەمەنی 16 ساڵە و تۆمەتباریش لە هەمان تەمەندایە. هاوکات هەردووکیان دانیشتووی یەک گەڕەکن لە سەنتەری قەزای سێمێل. شایەتحاڵێک کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەو دوو خوێندنکارە دوێنێ لە دەرەوە شەڕەقسە لەنێوانیاندا رویداوە، ئەمرۆ بۆ تۆڵەسەندنەوە یەکێکیان بەدزییەوە دەمانچەیەک لەگەڵ خوی دەهێنێتە خوێندنگا و بەدەمانچە هاورێیەکی خوی دەکۆژێت." بەپێی زانیارییەکان، دوای روداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی روداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە، تەرمی خوێندکارە کوژراوەکەش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بەمەبەستی لێکوڵینەوە لە روداوەکە. وێنەی مستەفا فەهمی:
هاوڵاتی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ رێگریکردن لە مامۆستایانی ناڕازی لە چوونیان بۆ بەغدا و ئەوەی دەوترێت "راست نییە"، دەشڵێت، "ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد." رۆژی یەکشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023، کۆمەڵێکی زۆر لە مامۆستایانی ناڕازی بەرێکەوتن بەرەو بەغدا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و داواکردنی مافەکانیان، بەڵام لە بازگەی چیمەن لە نزیک کەرکوک رێگرییان لێکرا و بەرپرسانی بازگەکە نەیانهێشت تێپەڕن. مامۆستایانی ناڕازی هەرزوو رایانگەیاند کە رێگرتنەکە "رێککەوتنی نیوان هەرێم و بەغدا بووە." دواتر چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق لەوانە موسەنا ئەمین و دارا سێکانیانی رایانگەیاند کە حکومەتی هەرێم داوای لە لایەنی پەیوەندیداری عێراقی کردووە رێگری لە مامۆستایان بکات. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم وتانە رەتدەکاتەوە و بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ڕاست نییە و هیچ هەوڵێکی وانییە. هیچ هەولێک لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق نییە بۆ ڕێگری لە مامۆستایان، ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد، چ پێویست بوو لە بازگەکانی عێراقەوە بیکات." پێشەوا هەورامانی باس لەوەش دەکات، هەوڵی ئەوان بۆ گەیشتنە بە رێککەوتن و "ئەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ ڕێکەوتنی مووچەیە بۆ مامۆستایان و توێژەکانی تر نەک ڕێگری کردنیان، ئەسڵەن ڕوونە کە هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە. ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە کە ماف و ئیمتیازاتی موچە و حەقی خەڵکی هەرێم لای حکومەتی عێراقە."
هاوڵاتی دڵشاد شههاب، وتهبێژی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ههڵبژاردن كاتی بۆ دیاریكراوه، دهشڵێت، "هیچ بیانویهك نییه بۆ رهوانهنهكردنی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان". دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردو کۆمەڵێک رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا لە بواری موچە و بودجە و کەرتی نەوت و غازدا کرا، هەر کەسێکیش شارەزایی یاسایی هەبێت باش تێدەگەن کە دۆخی ئێستا هاوتای ئەوە نییە کە رێککەوتنی لەسەر کرابو. وتیشی، لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی ئەرێنیدایە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە، شاندێکی حکومەتی هەرێمیش سەردانی بەغدایان کردوە، بەڵام خەڵکی هەرێم لە وشەی بەرەوپێشچون بێزاربون و هیوادارن بە زوترین کات کێشەی موچەکانیان چارەسەر بکرێت. ئەوەشی خستەڕو، هەر داتا و زانیارییەک لە بارەی ژمارەی فەرمانبەران و رێژەی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ حکومەتی بەغدا خراوەتەڕو، هیچ بیانوییەکیش نەماوەتەوە، دەرفەتێک هەیە لە ساڵی داهاتو حکومەتی هەرێم پێشنیازێک بۆ پێداچونەوە بە بودجەی عێراق پێشکەش بکات. باسی لەوەش کرد، دوای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كارەكانی كۆمسیۆن زۆر بە باشی بەرێوەدەچێت، هیچ مەترسییەك لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە. بڕیارە ٢٥ی شوباتی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و لەژێر چاودێری وردی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتەکانی شەو تەرمی هاوڵاتییەک لە گەراجی ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە. بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 9:20ی شەو، تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشوی شاری زاخۆ بە مردویی لە ژورێکی تایبەت بە گەراجی ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە. سەرچاوەیەک لە پولیسی زاخۆ بە هاوڵاتی وت: ئەو هاوڵاتیە بەناوی (آ.س.ی) بەمردوویی لەپارکێکی ڕاوەستاندنی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە، دەستبەجێ پولیسی نەهێشتنی تاوان و تیمەکانی تایبەت بە بەڵگەکانی تاوانەکان لەشوێنی روداوەکە ئامادەبوون" سەرچاوەکەی پولیس دەشڵێت: ئەو شوێنەی تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە لەگەرەکی رکاڤا بووە و، ئەوەشخراوەتەڕو، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە، لێکۆڵینەوەش لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانی دەستی پێکردوە، هیچ شوێنەوارێکی تاوان لەسەر جەستەی نییە.
هاوڵاتی ئیسرائیل دەڵێت، حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە و حەماسیش دەڵێت، چاوەڕێن ئەمشەو 33 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن. ئەرکی وەرگرتنی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس و گەیاندنەوەیان بە سوپای ئیسرائیل، بە خاچی سووری نێودەوڵەتی سپێردراوە. ههر ئهمشهو حكومهتی ئیسرائیل رایگهیاند: بزووتنهوهی حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە و حەماسیش چاوهڕوانه ههرئەمشەو 33 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن. ماڵپەڕی "واینت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو 11 بارمتەیەی لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە ئازادکراون ژن و مێردێک و نۆ منداڵ و ژنی دیکەن. هەروەها بەوتەی بهرپرسانی بزووتنهوهی حەماس، 33 بەندکراوە فەڵستینییەکەش، 30 کەسیان منداڵن و سیانەکەی دیکەش ژنن. ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئهمڕۆ ماجد بن محهمهد ئهنساری، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی قهتهر ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند: لهچوارچێوهی نێوهندگیریی بهردهوام لهنێوان ئیسرائیل و بزووتنهوهی حهماس، گهیشتینه رێككهوتن بۆ درێژكردنهوهی ئاگربهستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كهرتی غهززه. هاوكات بزووتنهوهی حهماس درێژكردنهوهی ئاگربهستهكهی پشتڕاستكردهوهو رایگهیاند دوای گفتوگۆكردنیان لهگهڵ بهرپرسانی میسر و قهتهر، رێككهوتون به ههمان مهرجهكانی ئاگربهستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربهستهكه درێژ بكهنهوه. ئەمڕۆ رۆژی چوارەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلە کە دوو رۆژی دیکەش درێژکرایەوە، تائێستا 39 ئیسرائیلی و 117 فەلەستینی لەلایەن هەردوولاوە ئازادکراون.
هاوڵاتی وهزارهتی نهوتی عێراق ئهمڕۆ دوشهممه ئاماری ههناردهی نهوتی بۆ مانگی (تشرینی یهكهم/10)ی 2023 بڵاوكردهوه و بهگوێرهی ئامارهكهش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوه. وهزارهتی نهوت لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بهپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بهبازاڕكردنی نهوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی ههناردهی نهوتی خاو له مانگی مانگی (تشرینی یهكهم/10)ی 2023 گهیشته 109 ملیۆن و 454 ههزار و 589 بهرمیل، كۆی گشتی داهاتهكهشی نۆ ملیار و 593 ملیۆن و 634 دۆلار بوه. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 108 ملیۆن و 50 هەزار و 360 بەرمیل، هاوکات لە گەیارە ملیۆنێک و 30 هەزار و 501 بەرمیل و هەناردەکراوە، هەروەها 464 هەزار و 728 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە. وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هەر بەرمیلێکی ئەو نەوتە بە تێکڕا بە 87,577 دۆلار فرۆشراوە. وهزارهتی نهوتی عێراق ئاشكراشیكردوه، كۆی بهرههمی ههناردهكراوی عێراق لهلایهن 38 كۆمپانیای جیهانیهوه كڕدراون، له بهندهرهكانی بهسڕه و خور زوبێر، ههروهها لهڕێگهی كۆگای مۆدێرنی كهركوك و گهیارهوه بهتانكهر فرۆشراوه.
هاوڵاتی وهزارهتی دهرهوهی قهتهر رایگهیاند لایهنه ناكۆكهكانی ناو شهڕی غهززه گهیشتونهته رێككهوتن بۆ درێژكردنهوهی ئاگربهستی مرۆیی. ماجد بن محهمهد ئهنساری، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی قهتهر ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند: لهچوارچێوهی نێوهندگیریی بهردهوام لهنێوان ئیسرائیل و بزوتنهوهی حهماس، گهیشتینه رێككهوتن بۆ درێژكردنهوهی ئاگربهستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كهرتی غهززه. هاوكات بزوتنهوهی حهماس درێژكردنهوهی ئاگربهستهكهی پشتڕاستكردهوهو رایگهیاند دوای گفتوگۆكردنیان لهگهڵ بهرپرسانی میسر و قهتهر، رێككهوتون به ههمان مهرجهكانی ئاگربهستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربهستهكه درێژ بكهنهوه. تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە و نازاندرێت لەبەرامبەر راگەیاندنی ئاگربەستەکە چەند بارمتەی ئیسرائیلی و چەند بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن. رۆژی ٢٤ب ئەم مانگە بەنێوەندگیری قەتەرو میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی چوار رۆژە کرا لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆئەوەى دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و هاوکاری مرۆیی بچێتە غەزە. لە گرووپی یەکەمدا حەماس ٢٥ دیلی ئازادکرد و ئیسرائیلیش ٤٢ بەندکراوی ئازاد کرد، شەوی ٢٥ تشرینی دووەم بزووتنەوەی حەماس دووەم گرووپی دیلە ئیسرائیلی و بیانییەکانیان ئازادکرد کە ١٢ کەس بوون، ئیسرائیلیش لەگرووپی دووەمدا دووبارە ٤٠ بەندکراوی دیکەی فەلەستینی ئازادکرد. دوێنێش ٢٦ تشرینی دووەم هەردوولا کۆمەڵەی سێیەمی دیلەکان ئاڵوگۆڕکران. بە گشتی لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەوە، تاوەکو ئێستا حەماس ٥٨ دیلی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکردوون و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ بەندکراوی فەلەستینی ئازادکردووە.
هاوڵاتی كهمێك لهمهوبهر كۆبوونهوهى شاندى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهگهڵ محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق كۆتایی هات ومیدیای یەكێتی دەڵێتحكومەتی عێراق رازی بووە بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ سێ 700 ملیار دیناری دیكە وەك قەرز بداتە هەرێمی كوردستان . كەمێك لەمەوبەر لە بەغدا كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی كۆتایی هات، بەڵام كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكان بەردەوامە. میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، شاندی هەرێم و بەغدا لەرێككەوتن نزیكن لەسەر مووچە و حكومەتی ناوەندی سێ 700 ملیاری دیكە هاوشێوەی سێ مانگی رابردوو بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت. هاوکات پێگهى بهغداد ئهلیهومى عهرهبیش لهسهرزارى سهرچاوهكانیهوه بڵاویكردهوه كه، "شاندى ههولێر و بهغدا نزیكن له رێككهوتن و پێشنیار كراوه كه بهغدا سێ 700 ملیار دیناری تر بۆ مووچهى سێ مانگى تر بۆ ههرێم بنێرێت و لهدوای ئهوه رێككهوتنێكى نوێ لهپاش دهستكردنهوه به ههناردهى نهوتى ههرێم بكرێت".
هاوڵاتی ئاسایشی سلێمانی باندێکی سێ کەسیی مادەی هۆشبەر "پاش رووبەڕووبونەوە" دەستگیردەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا وتی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش "ئەمڕۆ لە شاری کەلار ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر." ئاسایشی سلێمانی باس لەوەش دەکات، لەکاتی دەستگیرکردنیان، "تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و رووبەڕووبونەوەی چەکدارییان داوە " ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی ئاسایش "توانییان بەزووترین کات هەر سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی رووبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا." ئاسایش لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبون بازرگانی پێوەبکەن، کە بڕەکەی پێکهاتبو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش."
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لە ئەندامانی لیوای 20ی هاوبەش دەکات کە پەیوەندی بە بنەکەکانی راهێناوە بکەن و سەرەتایی مانگی داهاتوو دەستبەکاربن. ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەناگەوازێکدا داوای سەرجەم ئەندامانی لیوای 20ی هاوبەش کرد کە لە رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2023ـەوە پەیوەندی بە بنکەکانی راهێنانەوە بکەن لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە. لیوای هاوبەشی 20 لیوایەکی نوێیە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروستکراوە بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لە چەند ناوچەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە. نزیکەی سێ هەزار و 500 پێشمەرگە لە لیواکەدا بوونیان هەیە.
هاوڵاتی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رایگەیاند لە لایەن حووسییەکانی یەمەنەوە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کەشتی سەربازی (یو ئێس ئێس مەیسین). بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، کەشتی سەربازی (یو ئێس ئێس مەیسیۆن) بۆ یارمەتی کەشتی بازرگانی سەنتراڵ پارک، کە هەوڵی رفاندنی درابوو، چبووە کەنداوی عەدەن. بەرەبەیانی دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی 2023، لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانەوە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر ئەم کەشتییە سەربازییە و دوو مووشەکی بالستیکی بەرەو کەشتییەکە هەڵدراوە و سێنتکۆم دەڵێت، مووشەکەکان لە دووری ١٠ میلی کەشتییەکە خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە. بە پێی زانیارییەکانی سێنتکۆم، کەشتی مەیسیۆن، پێش هێرشەکە توانیبووی رێگری بکات لەوەی کەشتی سێنتراڵ پارک لە لایەن هێرشبەرەکانەوە بڕفێندرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوای نزیکبوونەوەی کەشتی ئەمریکایی (یو ئێس ئێس مەیسیۆن) لە کەشتی بازرگانی سێنتراڵ پارک کە ئاڵای لیبریای لەسەر بوو و سەر بە کۆمپانیای زودیاکە، ٥ کەسی هێرشبەری چەکدار هەوڵی هەڵاتنیان دا. بەڵام دەستگیرکراون. سێنتکۆم ئاماژەی بە ناسنامەی چەکدارەکان نەداوە، بەڵام رایگەیاندووە ئەم ٥ کەسە دەستگیرکراون. بە پێی راگەیاندنی زۆدیاک، هیچ زیانێک بە کەشتی سێنتراڵ پارک کە بارەکەی "ئەسید سۆلفۆریک" بووە نەگەیشتووەو ٢٢ کەس لە ناو کەشتییەکەدا بوون کە هاوڵاتی وڵاتانی، بولگاریا، تورکیا، جۆرجیا، ڤیەتنام، هیندستان و رووسیا و فیلیپینن، بە تەندروستی تەواوەوە لە کەشتییەکەدا. دەوترێت، کەشتی سێنتراڵ پارک سەر بە کۆمپانیای زودیاکە کە بازرگانی ئیسرائیلی بە ناوی (ئەیال ئۆفێر) خاوەنی ئەو کۆمپانیایە. هەفتەی رابردوو، حووسییەکانی یەمەن، دەستیان بە سەر کەشتییەکی بازرگانیدا گرت لە دەریای سوور کە دەوترێت سەر بە ئیسرائیلە.
هاوڵاتی کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد دەستیپێکرد. کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند پرسێکی تر. بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی حکومەتی هەرێم چەند پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەکێک لە پێشنیارەکان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە تا یاسای بودجەی عێراق هەموار دەکرێتەوە، حکومەتی عێراق پارە بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12. ئەو پێشنیارە بەجۆرێکە کە حکومەتی هەرێم داوا دەکات وەک سێ مانگی رابردوو بۆ هەر مانگێک بەغدا 700 ملیار دینار بنیرێت بۆ دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پیشمەرگە کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و دەڵێت، "ههنگاوێكى دروست و گرنگه بۆ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە گەڕانەوەی شۆرش ئیسماعیل وەک وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند "هيواى سهركهوتنی بۆ دەخوازین و ههموو پشتگيرييهكى لێدهكهين." ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دوای زیاتر لە ساڵێک گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە و رایگەیاند، "لەسەر داواکاری کۆمەڵێک خەمخۆر و لە ناوەو و دەرەوەی وڵات لەپێناو چاکەی گشتی و تێیەراندنی ئەم دۆخە و هەبوونی مەترسی جدی ئەمڕۆ کارەکانمان درێژە پیدەدەین." نێچیرڤان بارزانی لەسەر گەڕانەوەی شۆرش ئیسماعیل بۆ وەزارەتی پیشمەرگە وتی، "ههنگاوێكى دروست و گرنگه و يارمهتيدهر دهبێت بۆ بهڕێوهچوونى باشترى پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه." سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "دۆخى ههرێمى كوردستان و ئاڵنگارييهكان له عێراق و ناوچهكه بهگشتى وا دهخوازێت لايهنه سياسييهكان، بهتايبهتى پارتى و يهكێتى، تهبايى و يهكڕيزيى نێوانيان پتهوتر بكهن و بگهنه لێكگهيشتنى هاوبهش بۆ نههێشتنى ناكۆكييهكان و چارهسهركردنى كێشهكان. لهم پێناوهدا ئێمه له سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان له ههوڵ و كۆششى بهردهوامدا دهبين."
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و حکومەتی هەرێم دەڵیت، باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبوویەوە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێکران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا. بەشێکی تر لە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن دەربڕی.
هاوڵاتی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لەسەر گەڕانەوەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەپێناو "چاکە و چاکسازی گشتی" گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکە و بەردەوام دەبێت لە کارەکەی. ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گەڕانەوەی خۆی بۆ وەزارەتەکە دوای زیاتر لە ساڵێک راگەیاند و وتی، "لەسەر داواکاری کۆمەڵێک خەمخۆر و لە ناوەو و دەرەوەی وڵات لەپێناو چاکەی گشتی و تێیەراندنی ئەم دۆخە ئەمڕۆ کارەکانمان درێژە پیدەدەین." وەزیری پێشمەرگە هۆکاری دەستبەکاربوونەوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "ماوەیەکی زۆر بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری نەخوازراوە دوورکەوتمەوە لە ئەرکەکەم، لەو ماوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە بە دۆخێکی دژواردا تێپەڕیووە لە هەماهەنگی و لەمپەر و گرفت بۆ پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان لەکاتێکدا ناوچەکە بە دۆخی سیاسی و سەربازی دژواردا دەڕوات و مەترسی جیدی لە ئارادان بۆیە ئەم دۆخە مایەی نیگەرانی من و ئەفسەران و دۆستەکانمان بوون لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆیە هەموو لایەک داواکار بوون ئەو دۆخە بۆ هەتا هەتایی کۆتایی بێت." شۆڕش ئیسماعیل لە بەشێکی تری قسەکانیدا داوای لە هاوپەیمانان کرد کە بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە چونکە تا ئیستاش هەڕەشی تیرۆر لە ناوچەکەدا هەیە.
