که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوانى بادینان؛ داواى پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێردا ده‌که‌ن

برایه‌کى گوهدار: په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى هیوایه‌کى زۆرى تێدابوو

3 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز. دهۆک

دواى ئهوهى دادگاى ههولێر سزاى شهش ساڵ زیندانى بهسهر پێنج رۆژنامهنووس و چالاکوانى مهدهنى لهپارێزگاى دهۆک سهپاند، بڕیارهکه بووەته جێگهى نیگهرانى و توڕهیى بهشێک لهخهڵکى کوردستان و کهسوکارى دهستگیرکراوهکانیش داوادهکهن پێداچوونهوه بهبڕیارهکه بکرێت و ئازاد بکرێن. دادگاى تاوانهکانى ههولێر- کوردستانى عێراق سزاى شهش ساڵ زیندانى بۆ ههریهکه لهپێنج رۆژنامهنووس و چالاکوانى مهدهنى دهۆک و ههولێر دهرکرد، کهپێنج مانگ لهمهوبهر دهستگیرکرابوون.

 

 بڕیارهکه ناڕهزایى توندى رۆژنامهنووسان، پارێزهران، چالاکوانانى مهدهنیى و پهرلهمانتارانى بهدواداهات

 

 ئهو پێنج رۆژنامهنووس و چالاکوانه (شێروان شێروانی، گۆهدار محهمهد، ئهیاز کهرهم، شڤان سهعید و هاریوان عیسا) رۆژى سێشهممه 16ى شوباتى ٢٠٢١ لهدووهم رۆژى دانیشتنى دادگادا به«ههوڵدان بۆ تێکدانى ئاسایش و سهقامگیریى ههرێمى کوردستان»، تاوانبارکران و بڕیاردرا بهشهش ساڵ زیندانى حوکم بدرێن. زێدان موحهمهد ئهمین عهبدولمهجید، براى رۆژنامهنووس گوهدار زێبارى به‌‌هاوڵاتى وت»براکهم له رێکهوتی 22ی تشرینى یهکهمى 2020 دهستگیرکراوه، دهرچوونى بڕیارى زیندانیکردن بۆ ماوهى شهش ساڵ بۆ براکهم و هاوڕێکانى رهتدهکهینهوهو بڕیارهکه هیچ دادوهرى تێدانیه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد براکهى هیچ تاوانێکى نهکردووهو تهنیا رهخنهى لهحکومهت گرتووه، ئهوهش شتێکى ئاساییه.

 زێدان وتیشی»رۆژى ههینی 20ى مانگ گوهدار پهیوهندى بهئێمهوه کرد، قسهمان لهگهڵ گوهدار کرد وتى ههموو ههوڵێکى خۆتان بدهن تا بڕیارهکه ههڵبوهشێنرێتهوه، ئهوهشى وت کهخۆتان خهمبار نهکهن، خۆ ئهگهر شهش ساڵیش زیندانی بکرێم بهسهربڵندییهوه دهگهڕێمهوه لاتان».

 «داوا لهههموو لایهک دهکهم بههاناى ئێمهوه بێن و هاوکاریى ئێمه بکهن تاوهکو بڕیارى زیندانیکردن بۆ براکهم و هاوڕێکانى ههڵدوهشێنرێتهوه، پهیامى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان هیوایهکى زۆر بهئێمه بهخشیوه، هیوادارین ههموو لایهک وهک سهرۆکی ههرێم مامهڵه لهگهل کهیسهکه بکهن»، براکهى گوهدار وادهڵێت.

رۆژى 18ى شوباتى 2021، نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهڕاگهیهندراوێکدا ئاماژهى بهوهکرد»بڕیارى دادگا بۆ سزادانى چهند راگیراوێک نیگهرانى دروستکردووه، بهڵام ئهوه دوا بڕیار نییه، بهپێى یاسا، مافى سزادراوانه تانه لهبڕیارهکه بدهن، دادگاى پێداچوونهوهش ئهرکیهتى بهپشتبهستن و رێزگرتن لهیاساو مافهکانى مرۆڤ و مافى یاسایى سکاڵالێکراوو سکاڵاکار، بهکهیسهکهدا بچێتهوه تاههمووان ههست بکهن وهک یهک مافیان پارێزراوه«.

سهرۆکى ههرێمى کوردستان جهختى لهوهشکردهوه که «لاى خۆمانهوه چاودێریى ئهو پرسه دهکهین، جهخت لهسهروهریى یاساو رێزگرتن لهسهربهخۆییى بڕیارى دادگاو لهپرهنسیپهکانى مافى مرۆڤ دهکهینهوه...گهلى کوردستان ههرگیز پاشهکشه لهئازادى ناکات، رێگهش نادرێت ئازادى بۆ لهباربردنى خودى ئازادی، خراپ بهکاربهێنرێت. پاراستن و چهسپاندن و پهرهپێدانى ئازادى و دیموکراسی، بریتییه لهسهروهریى یاساو سهربهخۆییى دادگا».

 

نوێنهرى کهسوکارى زیندانکراوانى بادینان، دهنگى ناڕازیبوونى کهسوکارى زیندانکراوانى بادینانم گهیاندووهته نوێنهرانى ههموو ئهو وڵاتانهى لهبهغداو ههرێمى کوردستان نوێنهرایهتیان ههیه لهگهڵ یوئێن و زۆرینهى رێکخراوه جیهانییهکان

 

نوێنهرى کهسوکارى زیندانکراوانى بادینان ئاماژه بهوهدهدات کهدهنگى ناڕهزایى کهسوکارى دهستگیرکراوانى گهیاندووهته نوێنهرانى زۆربهى وڵاتان.

ئهیهان سهعید، نوێنهرى کهسوکارى زیندانکراوانى بادینان به‌‌هاوڵاتى وت»دهنگى ناڕازیبوونى کهسوکارى زیندانکراوانى بادینانم گهیاندووهته نوێنهرانى ههموو ئهو وڵاتانهى لهبهغداو ههرێمى کوردستان نوێنهرایهتیان ههیه لهگهڵ یوئێن و زۆرینهى رێکخراوه جیهانییهکان».

ناوبراو باسى لهوهشکرد ئێستا چاوهڕێى بڕیارى کۆتایى دادگاى تهممیز دهکهن، ئهگهر ئهوانیش بڕیارهکهى دادگای 2ى ههولێر پهسند بکهن، ئهوا ئهوکات ناڕازیبوونهکانى خۆیان فراوانتر دهکهن و کهیسهکه زیاتر بهنێودهوڵهتى دهکهن.

 

جێگرى مهڵبهندى چوارى یهکێتى لهبادینان:دیاره ئهم کهیسه بهلاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوهرانهیهو جۆرێک لههیوا دهبینین کهدووباره پێداچوونهوه بهکهیسهکه بکرێت

 

ئهیهان وتیشی»ئێمه بێدهنگ نابین تا تهواوى زیندانکراوان ئازاد دهکرێن، ئهگهر دادگاى تهممیز سزاکهى ئهوان کهمبکاتهوه ئهوا ههر رازیى نابین، دهبێت ئازادبکرێن، بڕیارێکى دادوهرانه دهربکات».

نوێنهرى کهسوکارى دهستگیرکراوانى بادینان پهیامهکهى سهرۆکى ههرێمى بهئهرێنى وهسف کردو وتى:» هیوادارین ههموو لایهنه سیاسییهکان و حکومهتى ههرێم پشتگیریى لهپهیامهکهى سهرۆکى ههرێم بکەن، نهبێته هۆکاری ئەوەی لایهنى بهرامبهر کهئهویش دهستهڵاتى جێبهجێکاره زیاتر کهیسهکه وهک بابهتێکى سیاسى لێبکات و تهنها زیندانکراوان باجهکهى بدهن».

دواى بڕیارهکهى دادگاى دووى ههولێر، مهکتهبى سیاسى و سهرکردایهتى یهکێتى داوایان کرد رێز له رۆژنامهنووسان بگیرێت و دادگا سهروهریى خۆى بپارێزێت.

قادر حهسهن، جێگرى مهڵبهندى چوارى یهکێتى لهبادینان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ئهوهى تێبینیمان کردووه لهمیدیاکان و دهزگا حزبییهکان شتێکیان دهگوت لهسهر ئهم چالاکوانانهو لههۆڵى دادگاش شتێکى تر بوو، واته ئهوهى لهڕاگهیاندنهوه باسى لێوه دهکرا ئهوه نهبوو لهبنهڕهتدا، دیاره ئهم کهیسه زیاتر کهیسێکى سیاسییه نهک یاسایى».

ههروهها خوێندنهوهى بۆ پهیامهکهى سهرۆکى ههرێم کردو وتى:»دیاره ئهم کهیسه بهلاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوهرانهیهو جۆرێک لههیوا دهبینین کهدووباره پێداچوونهوه بهکهیسهکه بکرێت.

ههر بڕیارێک دهربچێت دهچێته لاى داواکارى گشتى و داواکارى گشتى دهداته دادگاى پێداچوونهوه ، ئهگهر بڕیارهکه دادوهرانهبوو پهسند دهکهن و بهپێچهوانهوه ئهگهر کهموکوڕى ههبێت دووباره دهگهڕێنهوه بۆ دادگا تاپێداچوونهوەى لهسهر بکرێت.

جێگرى مهڵبهندى چوارى یهکێتى لهبادینان، پێشیوابوو نابێت کهیسى لهم شێوهیه وهکو خۆى بڕوات و بێدهنگی لێبکرێت» ئهمه گورزێکى گهورهیه بهسهر دیموکراسى و دادگا لهههرێمى کوردستان، یهکێتى بهردهوام لهسهر خهتهو بهدواداچوون بۆ کهیسهکه دهکات و بههیچ شێوهیهک رازى نابێت کهیسهکه وهکو خۆى بڕوات».

لێپرسراوى بهشى راگهیاندنى لقى یهکى پارتى لهدهۆک دهڵێت:»ئهوانهى سزادراون ئهو کهسانه بوون کهههفتانه یهکجار یا رۆژانه جارێک دهچوونه سهرشهقام تا نائارامى لهدهۆک پهیدابکهن».

 مهسعود سهرنی، لێپرسراوى بهشى راگهیاندنى لقى یهکى پارتى لهدهۆک لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ههر لهوکاتهى ئهو کهسانه دهستگیرکراون شارى دهۆک زۆر زۆر ئارام بووەتهوه، هیچ کێشهمان نیه، خهڵکیش ئارام بووەتهوه، ئهو کهسانهى دهستگیرکراون پێدهچیت گرێدراون بهههندێک ئهجێنداى خهڵکى دهرهوه بهتایبهت ئهو خهڵکانهى دژایهتى ههرێمى کوردستان و پارتى دهکهن وهک پهکهکه«.

ناوبراو وتیشى:» ئهو پێنج رۆژنامهنووس و چالاکوانه زۆر کاریگهرییان کردبووە سهر شهقامى دهۆک و خهڵکهکه بهتایبهت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار