‌رۆژ که‌ریم بۆ ‌هاوڵاتى: له‌مردن گه‌ڕامه‌وه‌... نامه‌وێت له‌هه‌نده‌ران بمێنمه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: مهزههر کهریم

هونهرمهند رۆژ کهریم لهوڵاتى سویدهوه بۆ هاوڵاتى دهڵێت:"چهندڕۆژێکى کهمه دهتوانم بهقاچهکانم رێبکهم و لهمردن گهڕامهوه"، دهشڵێت:"ئارهزووى ئهوه دهکهم بێمهوه بۆ کوردستان و نامهوێت لهههندهران بمێنمهوه".

رۆژ کهریم بهدهر لهکارى هونهری، کارى گواستنهوهى کهلوپهلى خواردهمهنى (Fast food) دهکات لهوڵاتى سویدو یهکێکه لهئهستێرهکانى گۆرانى کوردى و ههوادارى خۆى ههیهو بهدهنگێکى نهرم و سۆزهوه گۆرانییهکانى دهچڕێت.

رۆژ کهریم وتى:" لهچهند ههفتهى رابردوو، کاتێک کهلوپهلى خواردهمهنى فاست فودم بۆ چهند دوکانێک دادهگرت زیاد لهتواناى خۆم ماندوو بووم، بهوهۆیهوه ئازارێک لهشانو پشتو ملمدا دروست بوو، دواى چهند کاتژمێرێک نهمدهتوانى لهجێگهى خۆم بجوڵێم، بهناچارى لهنهخۆشخانه هێشتیانمهوه، پاشان نهشتهرگهرم بۆ ئهنجامدرا".

ناوبراو ئاماژهى بهوهکرد کهپزیشکهکانى پێیان راگهیاندووه پێویستى بهپشوو ههیه:"بههۆى رێگهپێنهدانى کارهکهم و خێزانو منداڵهکانم ساڵانى رابردوو نهمتوانیوه زوو زوو بگهڕێمهوه شارى سلێمانى، ئهمساڵ ههر ناتوانم بگهڕێمهوه".

ئهو هونهرمهنده باسى لهوهشکرد سهرجهم گۆرانییهکانى بۆ کهسانى تایبهت وتووه" هونهرمهند جۆره فهنتازیایهک لهمێشکى خۆیدا دروستدهکات، لهکاتى تۆمارکرنى گۆرانیهکهدا کهسێکى تایبهت دهخاته مێشکیهوهو گۆرانییهکه بۆ ئهو دهڵێت، کهتایبهته بهکهسێکى دیاریکراو".

هاوکات رۆژ کهریم ئهمساڵ هیچ ئاههنگێک ئهنجامنادات، تهنیا کارى هونهرى لهستۆدیۆکهیدا بۆ هونهرمهندانى ناوهوەو دهرهوهى وڵات دهکات کهداواى لێدهکهن، وتیشى:"لهئێستادا کارێکى دهرباز شێرزادیم لهبهردهستدایە، کارى ئاوازو میوزیکى بۆ دهکهم".

ئهو هونهرمهنده ئهوهشى خستهڕوو ئهوروپا کاریگهریى بهسهر بیرکرنهوهى هونهریی ئهودا هێناوه:"ئارهزووى ئهوه دهکهم بێمهوه کوردستان ژیان بهسهرببهم و نامهوێت لهههندهران بمێنمهوه".

رۆژ کهریم رهخنهى توند لهبهشێکى تیڤییهکانى کوردستان دهگرێت و به"حهیابهره" ناویان دهبات.

وتى:"بهشێک لهتیڤیو میدیاکارانى کورد حهیابهرهن بهداخهوه، هیچ فیلتهرو لێپرسینهوهیهک لهگهڵ ئهو کهناڵانه ناکرێت، پهخشهکانیشیان دهچێته ههموو ماڵێکهوه، ئهمهش بهزیانى هاووڵاتیان تهواو دهبێت، پێویسته لهلایهن حکومهتو خهڵکهوه رێگریان لێبکرێت جێگهى قهبوڵ نیه، بهڵام چهندین تیڤیو میدیاکاریش ههیه خزمهتى راگهیاندنى کوردى دهکهن".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار