هاوڵاتی زانیاری نوێ لەسەر سوتانی هۆتێلەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر هۆتێلێک بەناوی هۆتێل فەرید دەسووتێت و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی وت:" دوو ژنی سوری لە روداوەكەدا خنكاون و گیانیان لەدەستداوە و تەنیا پاسپۆرتەكەیان بەجێماوە، بۆیە پۆلیس لەو ڕێگەیەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە تەواو وردەكاری روداوەكە و هۆكاری ئاگرەكە بۆ وا زوو بەو شێوە خێرایە تەشەنەی كردووە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لە ڕوداوی ئاگرەكەوتنەوەكەدا دوكانێكیش لەبەشی پێشەوەی هۆتێلەكە بوە سوتاوە و یەك ئوتۆمبێل و ماتۆرسكیلێك سوتاوە و زتی:"زیانەكان تائێستا هەژمار نەكراون ئەمانە تەنیا زانیاری سەرەتاین".
سەركەوت كاڕەش ئەوەشی رونكردەوە ئەو ئوتۆمبێلەی سوتاوە لەجۆری كیا بووە.
ناوبراو وتیشی:" لەسەرەتای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە بەردەم هۆتێلەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن و رێگە نەدەن ئاگرەلە تەشەنە بستێنێت بۆ نهۆمەکانی دیکە و هۆتێلەکە بە تەواوی بسووتێت".
سەركەوت كاڕەش جەختی لەوەشكردەوە بە 6 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو كەسانە دراوە كەلە ناو هۆتێلەكەدا بون.
ئەو شوێنەی کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە بووە و وەک شوێنێکیش بووە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و کەرەستەی رەنگکردی خانوو.
هۆتێل فەرید، لە شەقامی 30 مەتری هەولێرە، یەکێکە لە هۆتێلە کۆنەکانی هەولێر.

