داوا ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا بکرێت
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، حکومه‌ت تائێستا کارى به‌بڕیاره‌کانى تایبه‌ت به پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نه‌کردوه، بۆیه داواده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بکرێت.
تۆفیق مسته‌فا، کاندید بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کاندیدانى پێنج لایه‌نى سیاسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه کۆبوینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌ده‌سبه‌کارنه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا که حکومه‌ت خۆى بڕیارى پێکهێنانى داوه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یاداشتێک ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کار به‌و بڕیارانه‌ى خۆیان بکه‌ن که‌ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه بڕیارى پێکهینانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دراوه‌و تائێستا ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ست به‌کارنه‌بوه.
هاوکات داواى له حکومه‌ت و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم کرد که له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌نجام بدرێت.
تۆفیق مسته‌فا، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه ئه‌و کاندیدانه‌ى که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان کردووه سه‌ر به لایه‌نه‌کانى گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، بزوتنه‌وه و سۆسیالست بوون و کاندیدانى یه‌کێتى و پارتى ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌که نه‌بوون.
