پوتن هۆشداری توند دەداتە هەموو وڵاتانی رۆژئاوا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی روسیا لەبارەی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا رایگەیاند:" دۆخەکە بە سەپاندنی سزای زیاتر ئاڵۆزتر نەکەن.

ئەمڕۆ 04-03-2022 ڤلادیمیر پوتن لە کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی کە لە میدیاکانی رووسیا بڵاوکرانەوە رایگەیاند، "ئێمە هیچ نیەتێکی خراپمان بەرامبەر وڵاتانی دراوسێمان نییە"، هەروەها وتیشی، پێویست ناکات سزای زیاتر بەسەر رووسیا بسەپێنن و دۆخەکە خراپتر بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، "پێموایە هەموو کەسێک دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگییەکان ئاسایی بکرێنەوە".

لە کۆبوونەوەکەدا پوتن جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی رووسیا، وەڵامێکە بۆ کردەوە "نادۆستانەکانی" چەند وڵاتێک دژی وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ 9 رۆژ بەسەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا  تێدەپەڕێت، ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆن ئۆكرانیی. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار