سەرۆکی هەرێم: با يادى ڕاپه‌ڕين هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى ته‌بايى پێكه‌وه‌يى يه‌كڕيزى

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:" با ئه‌م ياده‌ هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى ته‌بايى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه‌ شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا".

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "راپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويه‌كى باشترى ئازاد و سەرفراز و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو."

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "با ئه‌م ياده‌ هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى ته‌بايى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه‌ شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "راپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناخی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عێراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پابه‌نديمان به‌ ئامانجه‌كانى راپه‌ڕينه‌وه‌، به‌ هيوا و ئومێد، به‌ بڕوا و گه‌شبينييه‌وه‌ بۆ داهاتوويه‌كى باشتر ده‌ڕوانين و به‌ رێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى راپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى کوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

رۆژی 05-03-1991 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر ئەو راپەڕینە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پابه‌نديمان به‌ ئامانجه‌كانى راپه‌ڕينه‌وه‌، به‌ هيوا و ئومێد، به‌ بڕوا و گه‌شبينييه‌وه‌ بۆ داهاتوويه‌كى باشتر ده‌ڕوانين و به‌ رێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى راپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى کوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار