هەرێم جەعفەر فۆتۆگوافەری زیندانکراوی میسری. مەحمود ئەبو زەید، ناسراو بە شاوکان، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیهانی لەلایەن یونسکۆ پێدەبخشرێت. ئەل مۆنیتەر لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی کە شاوکان لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی نووسین و کارە ڕۆژنامەوانیەکانی سەبارەت بە جەنگی نێوان هێزەکانی حکوومەت و لایەنگرانی محەمەد مورسی زیندانی کراوە. ئەو یەکێکە لەو ٧٠٠ کەسەی، بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیس و تێکدانی موڵکی گشتی زیندانی کراوە. "هەڵبژاردنی مەحمود ئەبو زەید، لە پای ئازایەتی و خۆڕاگری و تەرخان بوونی بۆ ئازادییە" ماریس ڕێسا، سەرۆکی دادگای یونسکۆ، کە ئەو خەڵاتەکە دەبەخشێت وای وت. لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر سەرسامی خۆی دەبڕی بەو خەڵاتە و ڕایگەیاند کە "ئەوە خەڵات بەخشینە بە کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری تیرۆر و تاوانکاری". سەدان کەس، کە سیانیان ڕۆژنامەنووس بوون، کوژران لە کاتی خۆپیشاندانی لایەنگەرانی سەرۆکی لەسەرکار لادراوی ئەوکاتی میسە، محەمەد مورسی، لە ساڵی ٢٠١٣، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ مورسی کورسی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
کامه‌ران سوبحان بۆ من شێواز و تایبه‌تمه‌ندیى د.فازیل جاف له نووسیندا، تازه نییه. به‌و پێیه‌ى له‌گه‌ڵ براى هێژام عه‌بدوڵڵا مه‌حمود زه‌نگه‌نه دوو کتێبمان له عه‌ره‌بییه‌وه کردووه به کوردی، کتێبى سێیه‌میشمان چاوپێکه‌وتنێکى به‌رفراوان و فره لایه‌ن بوو له‌سه‌ر کار‌و شێوازى ده‌رهێنانی، به‌ناوی(ده‌رهێنان و شانۆى مۆدێرن) له‌گه‌ڵ کاک شۆڕش محه‌مه‌د حسێن... هه‌ر سێ کتێبه‌که‌ى له‌سه‌رده‌م چاپ بوو. یاده‌وه‌رییه‌کم هه‌یه له‌گه‌ڵ کتێبی(ده‌رهێنان و شانۆى مۆدێرن) چاپى یه‌که‌م ساڵى ٢٠٠٥ کاک دڵشاد عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى ئاینده، بڕیاریدا وه‌ک کتێبێکى سه‌ربه‌خۆ کتێبی(ده‌رهێنان و شانۆى مۆدێرن)چاپ بکه‌ین. داواى لێکردم کاره هونه‌رییه‌کانى کتێبه‌که خۆم سه‌رپه‌رشتى بکه‌م، ئه‌وکات مامۆستا قادر میرخان نه‌خشه‌سازیى به‌رگه‌که‌ى بۆ ده‌کردین. بیستبووم له هه‌ندێ هاوڕێى ئه‌و کاتى سه‌رده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى (شێرکۆ بێکه‌س و فازیل جاف)هاوڕێى ته‌مه‌ن بوون، به‌ڵام ئێستا ساردییه‌ک لهبهینیاندایه. منیش هه‌ر ئه‌وکاته به کاک دڵشاد عه‌بدوڵڵام وت، ئاساییه ئه‌م کتێبه، پێشتریش کتێبێکى ترمان چاپ کردووه بۆی، کاک شێرکۆ پێى ناخۆش نییه؟ کاک دڵشاد پێکه‌نى و وتى نا..نا بۆ پێیناخۆشه.! (خۆى ئاسا، به کورتى و پوختى وه‌ڵامى دامه‌وه) به‌س له‌ڕاستیدا من هه‌ر گومانى ئه‌وه‌م ده‌کرد گرفتمان بۆ درووست بێت، ڕه‌نگه کاک شێرکۆ بڵێ ماوه‌یه‌کى که‌مه کتێبێکى تر‌ى فازیل جافمان چاپ کردووه، با بمێنێ بۆ کاتێکى تر.! ئێواره‌یه‌ک له ژوورى نه‌خشه‌سازیى له ده‌زگاى سه‌رده‌م، من و مامۆستا قادر میرخان و کاک خالید محه‌مه‌د که نه‌خشه‌سازیى ناوه‌وه‌ى کتێبه‌که‌ى کردبوو، له‌سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که سهیریى به‌رگى کتێبه‌که (ده‌رهێنان و شانۆى مۆدێرن)مان ده‌کرد، قادر میرخان درووستیکردبوو، کاک شێرکۆ خۆى کرد به ژووردا و سڵاوێکى کرد و هاته لامان، له کۆمپیته‌ره‌که‌دا سه‌یرێکى به‌رگه‌که‌ى کرد‌و که‌مێ بێده‌نگ بوو. له‌ژێر چاویلکه‌که‌یه‌وه سه‌یرێکى منى کرد و به تۆنێکى هێمن و پرسیارئامێز، پرسى ئه‌مه کارى تازه‌ى فازیل جافه؟ کاک شێرکۆ نا.. ئه‌وه چاوپێکه‌وتنێکى دورودرێژییهتى من و کاک شۆڕش کردومانه.!(من وا وه‌ڵامم دایه‌وه) که‌وته قسه‌کردن، وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵێى پێ بێت و چاوه‌ڕێى ده‌رفه‌تێک بێت، ئه‌و قسانه‌ى بکات. ( کامه‌ران ڕه‌نگه تۆ بزانی، ئێمه ده‌مێکه براده‌رین له‌گه‌ڵ فازیل جاف، کتێبه‌که‌ى تریشتانم خوێنده‌وه، له‌سه‌ر مایرهۆڵد، ئه‌م پیاوه خوێنهوارێکى قوڵه. شاره‌زاییه‌کى زۆر باشى له شانۆ و ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یه. به‌ده‌ر له سلێمانى که هه‌ندێ ده‌قى شانۆییم بۆ وه‌رگێڕاو زۆر باش کارى تێدا کرد، له‌سویدیش، هاوڕێ بووین. به‌ڵام ماڵى حیزبایه‌تیم وێرانکرد، برا له برا و هاوڕێ له هاوڕێ ده‌کات.! که‌مێ بێ ده‌نگ بوو، وتى زۆرم پێخۆشه و هونه‌رمه‌ندێکى زۆر باشه، بریا کارى تازه‌مان ده‌بینی، بزانین گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێ؟!) هه‌ندێ قسه‌ى تریشى کرد و خۆى ئاسا، کۆتایى قسه‌کانى کرد به نوکته.! پاش بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و کتێبه‌مان، که پاشتر، دوو جار چاپکرایه‌وه، کاک شێرکۆ کۆمه‌ڵێ ژماره‌ى له ژێر مێزه‌که‌ى خۆى دانابوو، به دیاریى به هه‌ندێ له‌و هاوڕێیانه‌ى ده‌به‌خشی، که‌سه‌ردانیان ده‌کرد. ئه‌م چیرۆکه هه‌ر مایه‌وه، نازانم په‌یوه‌ندییان ئاسایى بوویه‌وه یان نا؟ پاش مردنى که یاده‌وه‌رییه‌کانى کاک شێرکۆ بێکه‌س (نووسین به ئاوى خۆڵه‌مێش) بڵاوبویه‌وه، ستایشى فازیل جاف ده‌کات و وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکى مه‌زنى کورد هێماى بۆ ده‌کات. د.فازیل جاف، یش کارێکى باشیکرد، ئه‌م کتێبه‌ى پێشکه‌ش به کاک شێرکۆ بێکه‌س کردووه، له‌ناویشیدا، ده‌یان یاده‌وه‌ریى جوانى خۆى و کاک شێرکۆ و شانۆ ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌م نووسه‌رو ڕێژیسۆر، سه‌ره‌تاکانى یاده‌وه‌ریى کارى هونه‌ریى خۆی، له زیاتر له ٤٠ ساڵى ڕابردوودا، به‌ناوى (ڕێژیسۆر و نمایش له سلێمانییه‌وه بۆ ستۆکهۆڵم) به‌شى یه‌که‌مى له چوارچێوه‌ى (٢١٥ لاپه‌ڕه‌دا) نووسیوهتهوهولهدهزگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م بڵاوکراوه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌م کتێبه، له دوو ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌کیدایه، یه‌که‌میان، شێوازى گێڕانه‌وه، دووه‌میان، زانیاریى ناو یاده‌وه‌رییه‌کانى ئه‌و ڕۆژگاره. له‌شێوازى گێڕانه‌وه‌دا، شێوازى نووسینى کتێبه‌که وایه گرتت به‌ده‌سته‌وه، مه‌حاڵه بتوانیت ده‌ستى لێههڵبگریت، تا ته‌واویى ده‌که‌یت. ئه‌ویش به ئه‌فسوونى ئه‌و شێوازه گێڕانه‌وه‌یه که خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌کات، نووسه‌ر یاده‌وه‌ریى خۆى بۆ ده‌گێڕێته‌وه.! ئه‌و هێڵه ڕۆحییه‌ى له‌نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا هه‌یه، ئه‌م ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ره، به وریایى کارى له‌سه‌رکردووه‌و توانیویه‌تى ڕامى سایکۆلۆژیاى خوێنهربکات. جارێ به گێڕانه‌وه‌ى ته‌نز، جارێک به فاکت و ڕوداوى گرنگ، جارێ به زانیاریى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ى که ئاماژه‌ى پێداون (ده‌ق، مۆزیک، ده‌رهێنان، شیعر، فه‌لسه‌فه، سایکۆلۆژیا) ئه‌مانه‌شى خستووه‌ته خزمه‌ت گێڕانه‌وه‌ى ڕۆژگاریى کارکردنى خۆى له هونه‌ردا. ئه‌م نووسه‌ره، به تیشکێکى خێرا له قۆناغى ناوه‌ندییه‌وه ده‌چێته زانکۆ، له ساڵانى خوێندنى له زانکۆ و کۆلیژى هونهرهجوانهکانى به‌غدا یاده‌وه‌ریى خۆی، له‌گه‌ڵ دوو دکتۆرى زۆر دیاریى شانۆ ده‌گێڕێته‌وه، بۆ خۆم پاش چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له تێکه‌ڵاوى لهدونیایهدا، یه‌که‌مجارمه، خوێندبێتمه‌وه، یان بیستبێتم، که‌سێ به‌و جورئه‌ته‌وه، ئه‌زموونى هونه‌ریى و ئه‌فسانه‌ى ئه‌و دوو که‌سه به‌تاڵکاته‌وه.! «له ئه‌کادیمیاى هونه‌ره‌جوانه‌کان ساڵى یه‌که‌م و دووه‌م به‌شێوه‌یه‌کى گشتى وانه‌ى نواندنم خوێند. له‌و ساڵه‌دا دوو مامۆستا وانه‌ى نواندنیان پێگوتمهوه(ئه‌سعه‌د عه‌بدولڕه‌زاق و بهنام میخائیل)هیچ کام له‌م دوو مامۆستایه لێهاتوو نه‌بوون. د.ئه‌سعه‌د گوایه میتۆدى ستانسلافسکى له ئیتاڵیا خوێندبوو، ساڵێکى ته‌واوى به‌باسى قهلهمونهکهى ستانسلافسکییهوه برده سه‌ر.! بهنام میخائیلیش وه‌ک هه‌وادارێکى سه‌رسه‌ختى ناتۆرالیزم و به‌ناوى ڕیالیزمه‌وه هه‌مو داهێنانێکى ڕاسته‌قینه‌ى له‌گۆڕنا! به‌هره کوژێکى بێمانه‌ند بوو. سیفه‌ت و شقڵى ته‌واوى ئه‌و ووزه کوشتنه بوو، من ناوم نا بوو مامۆستاى ئهنتى شانۆ و نواندن.!» ڕێژیسۆر و نمایش، له سلێمانییه‌وه بۆ ستۆکهۆڵم لا( ٢٧-٢٨) ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌نه‌وه‌ده‌کاندا له هونهرهجوانهکانى سلێمانی، ئه‌م دوو که‌سه کرابوونه په‌یامبه‌رى شانۆ له عێراقدا.! ئه‌م دیده ره‌خنه‌گرانه‌ى گێڕانه‌وه‌ى کتێبه‌که، له ده‌یان نمونه‌ى تردا ده‌بینرێت. ئه‌م کتێبه و نووسینه‌کانى تریى ئه‌م ریژیسۆره، پێ زانیارییه، به‌تایبه‌تیش له بوارى «سایکۆلۆژیا و خودناسیندا» گێڕانه‌وه‌کانى پێ تام و چێژه. له‌م کتێبه‌شدا، خوێنه‌ران له زمانى کاره‌کته‌رى ناو ڕوداوو نمایشه‌کانه‌وه ئاشنا ده‌بێت به ڕوداوه هونه‌رییه‌کانى ئه‌و ساڵانه‌ى که خۆى یاده‌وه‌ریى له‌گه‌ڵتا هه‌بووه‌و له‌م کتێبه‌دا نووسیویه‌تییه‌وه. به‌تایبه‌تیش باسى له سێ ئه‌زموونى کارى هونه‌ریى خۆى ده‌کات له سلێمانی، که یه‌کێکیان (پردى ئارتا)یه، که له ساڵى ١٩٨٧ دا له‌سلێمانى پێشکه‌شکراوه‌و تا ئێستاش ناوێکه له‌و به‌رهه‌مانه‌ى وون نابێت و به‌رده‌وام ئاماژه‌ى پێده‌کرێت، به بێ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌بێ که له‌م کتێبه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه. به‌ڵام تا ئێستا ئێمه هه‌ر ده‌ماوده‌م ڕوداوه‌کانمان بیستووه. ئه‌م کتێبه له‌سه‌ر زمانى که‌سى یه‌که‌مى به‌رهه‌مه‌که‌وه، چه‌ندین لایه‌نى شاراوه‌و نهێنى و ڕۆڵى ڕه‌گه‌ز و بنه‌ما هونه‌رییه‌کانى ده‌خاته ڕوو. هه‌ردوو شانۆگه‌ریى (دوو ره‌گ و جیهان له‌ناو له‌پى ده‌ستدا) ئه‌م به‌رهه‌مانه زیاتر بیانویه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێ نهێنى و ره‌گه‌زیى کاره هونه‌رییه‌کانى ئه‌و ڕۆژگاره بگێڕێته‌وه، هه‌م خوێنه‌ر ئاشنا بکات، به (ستایل و شیوازى کارکردن و ئه‌کته‌ر و ڕێژیسۆر و ده‌رهێنه‌ر و بینه‌ر و ... هتد). ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له کتێبه‌دا، خوێنه‌ر ئاشنا ده‌بێت به ستایل و شێوازى کارکردنى چه‌ندین نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر. چاوه‌ڕێى به‌شى دووه‌مى کتێبهکهین، بزانین نووسه‌ر، به‌زمانێکى تر، به‌ده‌ر له زمانى دایک، چ کارێکى تر‌ى هونه‌ریى کردووه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان له چیدایه.؟
هاوڵاتی بۆ یه‌که‌م جار له ریازى پایته‌ختى سعودیه هۆڵێکى سینه‌ما ده‌کرێته‌وه‌و یه‌که‌م فیلمى سینه‌مایى له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا دواى 35 ساڵ له قه‌ده‌غه‌بوونى سینه‌ما په‌خشده‌کرێت. د.عواد عه‌واد وه‌زیرى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى سعودیه، له‌میانى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م سینه‌ما له‌و وڵاته رایگه‌یاند "ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ختیار و شادومانین، که بۆ یه‌که‌مجاره هۆڵى سینه‌ماى وا گه‌وره له وڵاته‌که‌مان ده‌کرێته‌وه" وتیشى "ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه گه‌شه‌پێده‌ده‌ین و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بۆ سینه‌ماو هونه‌ر و رۆشنبیریمان داناوه له 2030 زیاتر په‌ره‌ى پێده‌ده‌ین و چه‌ندین هۆڵى سینه‌ماى گه‌وره‌تر ده‌که‌ینه‌وه" دواى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م هۆڵى سینه‌ما له سعودیه، خه‌ڵکى به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و هۆڵى سینه‌ماکه ده‌چوون، که زیاتر مه‌به‌ستیان بینیى یه‌که‌م فیلمى سینه‌مایى بوو به ناوى (پڵنگى ره‌ش) که به‌رهه‌مى ساڵى 2018 بوو له‌لایه‌ن هۆلیۆده‌وه به‌رهه‌مهێنرابوو و ئێستاش له بۆکس ئۆفیسى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دایه. کردنه‌وه‌ى هۆڵ سینه‌ما لە سعودیه ته‌نها تایبهتنهکراوه به پیاوان، به‌ڵکو پیاوان و ژنانیش، به تێکه‌ڵى ده‌توانن بینه‌رى فیلمه‌کان ببن و هۆڵه‌که‌ش جێگه‌ى 600 بینه‌ر ده‌بێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوه‌ى داهاتوودا و تاساڵى 2030 له سعودیه‌دا 35 هۆڵى سینه‌ماو 2500 شاشه‌ى نمایشکردنى فیلم له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ى بۆ هونه‌ر و رۆشنبیرى دانراوه درووستبکرێت. کردنه‌وه‌ى یه‌که‌م هۆڵى سینه‌مایى له سعودیه پاش 35 ساڵ له قه‌ده‌غه‌کردن دێت که له ساڵى 1980، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوونه‌وه، سینه‌ما له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌کرا.
هاوڵاتی فەڕەنسا نیازی هەیە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ووڵاتی ئێران لە ڕێگای کلتووریەوە باشتر بکات و دووبارە پەرەی پێبدات. مۆزەخانەی تاران لە ڕۆژی دووشەممە دەرگای بەسەر ڕۆژنامەنووساندا کردەوە بەهۆی یادی 80 ساڵەی دروستکردنی ئەو مۆزەخانەیە و گەشتنی 50 کاری هونەری لە مۆزەخانەی لوڤەری فەڕەنسیەوە کە پەیکەری میسڕی تەمەن دوو هەزارو 400 ساڵ لەمەوبەر و تابلۆی هونەرمەندان ڕیمبراند و دێلکرۆیکس و پەیکەری ئیمپراتۆری ڕۆمانی مارکۆسی تێدایە. "هاوڕێ ئێرانیەکانمان زۆر حەزیان بە پەیکەرەکە کردوە، بەڵام کێشیان زۆر بوە و زۆر بە ئەستەم گوازراوەتەوە" فرانس 24 لە زاری جودیس هێنۆن، شارەزا لە مۆزەخانەی لۆڤەر، بڵاویکردۆتەوە. ئەم بەخشینەی فەڕەنسا لە دوای دوو ساڵ لە سەردانی حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، دێت، لەو سەردانەیدا بڕیاری ئاڵووگۆڕی کلتوری لە نێوان پاریس و تاران درا. فەڕەنسا دەیەوێت لە ڕێگای ئەم ئاڵووگۆڕە کلتوریە، پەیوەندی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ ئێران پەرەپێبدات، ئەمەش جیا لەوەی فەڕەنسا هەلی خوێندنی داوە بە هەزارو 700 فێرخوازی ئێرانی.
هەرێم جەعفەر لە ناوچەیەکی کوردستان، (بەهار) فەرماندەی کچانی ڕۆژ، خۆی و بەتالیۆنێکی سەربازی کچانی کورد، دەیەوێت شارەکەی لەدەست تیرۆریستە توندڕەوەکان ڕزگار بکات. کچە ڕۆژنامەنووسێکی فەڕەنسیش بەناوی (ماسیلد) سێ ڕۆژی یەکەمی ئەو جەنگە تۆماردەکات و بەدرێژایی جەنگەکە هاوڕێی کچە شەڕڤانەکانە. ئەمە کورتەی ناوەڕۆکی ئەو فیلمەیە کە تیایدا ئەکتەری ناوداری ئێران، گوڵشیفتە فەرەهانی، ڕۆڵی کچە شەڕڤانی کورد دەگیڕێت لە جەنگی دژی بە تیرۆرستان و یەکێکە لەو فیلمانەی کە هەڵبژێردراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فیستیڤاڵی کان لە فەڕەنسا. ڕۆڵی ئەو کچە ڕۆژنامەنووسە فەڕەنسیە (ئیمانیۆل بێرکۆت)، خاوەنی خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری ساڵی ٢٠١٥ی فێستیڤاڵی کانە لە فیلمی (پاشاکەم). فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی ئیڤا هووسۆنە و لەناو فیلمەکەدا هەر یەک لە زمانەکانی فەڕەنسی و کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی بەکاردێت. دەرهێنەر دەربارەی ئەو فیلمە وەک ئەوەی لە ماڵپەڕی سکریندەیلی هاتووە دەڵێت کە ئەو سەرسام بووە بەو کچە شەڕڤانانەی لە سووریا و عێراق دژی داعش و توندڕەوەکان جەنگاون و بە دیلگیراون. ئەوەی کە چەکیان دژی داگیرکەرانیان هەڵگرتوە. بڕیارە هەشتی مانگی داهاتوو فیستیڤاڵی کان لە شاری کانی وڵاتی فەڕەنسا دەست پێ‌بکات و تاکو ١٩ هەمان مانگ بەردەوام بێت. فیستیڤاڵی کان کە ساڵانە لە شاری (کان)ی فەڕەنسی بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلم دەپاڵێودرێن بۆ بردنەوەی خەڵاتی تایبەت.
هاوڵاتی دەرهێنەری فیلمی ئێرانی، جافەر پەناهی، وەڵامی داوەتنامەکەی (فێستیڤاڵی کان) دەداتەوە و ڕایگەیاند کە ئەوە ئاماژەیەکە بۆ زیندووی سینەمای سەربەخۆی ئێرانی دوای هەموو هەڕەشەکان. لە نامەیەکیدا پەناهی کە لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی کاری ئێرانی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئێران‌دا دوو فیلم بۆ فێستیڤاڵی کان ڕکابەری دەکەن، ئەوە مانای ئەوەیە کە سینەمای ئێران هێشتا زیندوە". "بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ئەوانە دڵخۆش ناکات کە حەز بە سەیرکردنی مردنی سەربەخۆی سینەمای ئێران دەکەن لە ژێر فشار و هەڕەشە" پەناهی نووسیویەتی. پەناهی دوای ئەوەی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێرانی کرد، دەرهێنانی فیلمی لێ قەدەغەکرا، بەو هۆیەوە ووڵاتی ئێرانی بەجێهێشت. فیلمی "تەکسی" لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە و خەڵاتی وورچی ئاڵتوونی بەرلینی بردەوە و فیلمە نوێکەی بە ناوی” سێ ڕوو” یەکێکە لەو ١٧ فیلمەی ڕکابەری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کان. فیلمی (سێ ڕوو)ی، جافەر پەناهی، رکابەری فێستیڤاڵی کان دەکات پەناهی لە نامەکەی ئەوەشی نووسیوە کە فشار و ڕێگری حکوومەتی ئێران ئەو ناوەستێنن ئەو هەر بەردەوام دەبێت، بەڵام گەورەترین هیوای ئەوەیە کە فیلمەکانی لە ئێران نمایش بکرێن هەتا ئەگەر لە سینەمایەکی زۆر دوور دەستی ئەو ووڵاتە بێت. بڕیارە هەشتی مانگی پێنج فێستیڤاڵی کان لە شاری کانی ووڵاتی فەڕەنسا دەست پێ‌بکات و تاکو ١٩ هەمان مانگ بەردەوام بێت.
هیوا غفور شێخ پاڵه‌وانى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ناوێکى دیار و شاعیرێکى گرنگ له مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى دا، خۆرێک به ئاسمانى وێژه‌ى کوردییه‌وه، شاعیرێکى عیرفانى و سۆفییهکى بێده‌نگ، ئه‌و کاتێک ده‌دوێت هێنده به ئارامى و به‌شه‌رمه‌وه دهئاخافێت، ده‌بێت گوێیه‌کانت ببه‌یته نزیکى، تا وته‌کانى ببیستیت. کتێبى (ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) کتێبێکى قه‌باره مام ناوه‌نده‌و )شه‌مێران سلێمان( له‌گه‌ڵى سازداوه. لهکتێبهدا، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، باسى ژیانى منداڵى و نوێگه‌رى له شیعرى کوردى و گروپى روانگه‌و چیرۆکى درووستبوونى ئه‌و گرووپه ده‌کات.هه‌روه‌ک باس له سه‌ره‌تاى هه‌وڵه‌کانى خۆى ده‌کات بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ى شیعرى کوردى و ده‌ڵێت که ده‌چوومه کۆڕێکهوه شیعرێک بخوێنمه‌وه، ده‌یان وت قسه‌ى قۆڕ ئه‌مه که‌ى شیعره. له‌باره‌ى عیشق و خۆشه‌ویستیشه‌وه جیاواز له خه‌ڵکى تر بووه، جگه‌له‌وه‌ى هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات تائێستا شیعرێکی نه‌نوسیوه، شیعرى عاشقانهبێت و بۆ کچێکینهنووسیبێت، ده‌شڵێت من کاتى خۆى له‌یه‌ککاتدا عاشقى دوو کچ بووم و هه‌ردووکیانم خۆشده‌ویست، شانازى به‌وه ده‌که‌م یه‌کێکم له عاشقه گه‌وره‌کانى سه‌ده‌ى بیست" له‌باره‌ى شیعرى بۆنه‌و شیعر بۆ سه‌رکرده‌کانیشه‌وه وتویهتى شیعرم بۆ هیچ بۆنه‌و که‌سایه‌تییه‌ک نه‌وتوه تا لێى په‌شیمانم. له‌باره‌ى خوێندنهوهشهوه ده‌ڵێت ئیتر من بۆ ئه‌وه له‌دایکبووم، بخوێنمه‌وه‌و ببم به شاعیر. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له ساڵى 1949 له شارۆچکه‌ى کفرى له دایکبووه، له ماڵێکدا چاوى به دنیا هه‌ڵهێناوه که بنه‌ماڵه‌یه‌کى ئاینپه‌روه‌ر و رۆشنبیربوونه، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌گشتی و له‌سه‌ره‌تای قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌ماڵی خۆیاندا عاشقی واتا‌و سۆز‌و ریتمی وشه‌ی جوان بووهشهوان ماڵیان پڕله ده‌روێش و شێخ و مه‌لا بووه، کۆڕى زیکر و هه‌لهه‌له‌ى ده‌رویش و کتێب خوێندنه‌وه به‌ستراوه، له‌و سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نه‌وه ئاشناى کتێب گه‌لێکى وه‌ک (قورئان و چیرۆکى پێغه‌مبه‌ران و مهسنهوییهکانى جه‌لاله‌دینى رۆمى و دیوانى حافزى شیرازى و بووستان و گوڵستانى سه‌عدى شیرازى و فهریدهدینى عه‌تار و دیوانى شاعیره کوردییه‌کان بووه. ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "به‌ڕاستى من قه‌رزارى باوکمم، چه‌نکه کتێبێکى زۆرى له کتێخانهکهى دا هه‌بوو، ده‌مخوێنده‌وه" ئه‌و ورده ورده، به ئیلهام وه‌رگرتن له کتێبخانه‌که‌ى باوکى ده‌ستده‌کات به‌خوێندنه‌وه‌و روو له دنیاى شیعر و نووسین ده‌کات، له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى یه‌که‌م شیعرى خۆشى ده‌ڵێت ""وابزانم له ژماره هه‌شتى کۆوارى رزگارى بووکه له سلێمانى ده‌ره‌چوو، یه‌که‌م شیعرم بڵاو بوویه‌وه. ئه‌و شیعره هه‌م ده‌قێکى شیعرى بوو، هه‌م بانگه‌وازێک بوو، که ئیتر کۆتایی به شیعرى کۆن بێت و به‌شێوازێکى نوێ بنوسین" هه‌روه‌ها یه‌که‌مین شیعری درێژی نوێ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێ که شیعری (ئه‌م کوولهکانه ئه‌شکێنم، چوار هه‌ڵبه‌ست له‌رۆژمێری رێبوارێکی ماندوودا، بۆ ئه‌و رۆژه‌ی هالی ده‌کشێ، ئه‌مه دوا هه‌ڵبه‌ستم نییه، گۆرانی پاشهرۆژ یا به‌یاننامه‌ی شاعیره شێته‌که) که له‌سه‌ره‌تاو کۆتایی حه‌فتاکاندا بلاوکراونه‌ته‌وه، نموونه‌ی ئه‌و شیعره درێژانهن تا ساڵى حه‌فتاکان له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له کفرى ده‌مێنێته‌وه و دواتر به‌ماڵه‌وه ده‌چنه که‌رکوک ئه‌و ده‌ڵێت "ته‌قریبه‌ن تاکۆتایی ساڵى حه‌فتاکان له شارى کفرى بووین، ئیتر کفریمان به‌جێهێشت و چوین بۆ که‌رکوک، له‌وێ زیاتر ئاشناى خوێندنه‌وه بووم، له پازده شازده ساڵى، دیوانى بهدرشاکر سه‌یاب، عبدولوه‌هاب بهیاتیم ده‌خوێنده‌وه، ئیتر من بۆ ئه‌وه له‌دایکبووم، بخوێنمه‌وه‌و ببم به شاعیر، دواتر رووم کرده به‌غداد و لهچایخانهى په‌رله‌مانیش، زۆربه‌ى نوسه‌رانى کوردم له‌وێ ناسى، وه‌ک حسێن عارف، بورهان قانع، ره‌فیق سابیر، کاکه‌ى فه‌لاح، محمدى مه‌لا که‌ریم، مارف خه‌زنه‌دار، ئیحسان فواد..هتد. له حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى رابردوودا دوو گرووپى شیعرى نوێگه‌رى له مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى دا سه‌رى هه‌ڵدا، یه‌که‌میان گرووپى روانگه که شێرکۆ بێکه‌س و حسێن عارف و چه‌ند شاعیرێکى تر رابه‌رایه‌تییان ده‌کرد، دووه‌میان گرووپى کفرى، که له‌تیف هه‌ڵه‌مه‌ت و فه‌رهاد شاکهلى، رابه‌رایه‌تییان ده‌کرد. سه‌باره‌ت به چیرۆکى راگه‌یاندنى به‌یاننامه‌ى گرووپى شیعرى کفرى، به‌مشێوه‌یه چیرۆکه‌که‌ى ده‌گێڕێته‌وه "کۆنگره‌ى یه‌کێتى نووسه‌رانى کوردبوو له ساڵى 1971 ئێمه بانگ نه‌کراین و وتیان نابێت هیچ بخوێننه‌وه‌و کراینه ده‌ره‌وه، که زانیمان وایه من و فه‌رهاد شاکهلى، بازمان دایه سه‌ر شانۆکه‌و میکرۆفۆنهکهمان داگیرکردوو که‌وتینه شیعر خوێندنه‌وه، دواتر من و فه‌رهاد به‌یاننامه‌ى گروپى کفری _که‌رکوک مان ده‌رکردو ئیمزامان کرد، سه‌د نوسخهیهکمان بڵاوکرده‌وه، واته من و فه‌رهاد شاکهلى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌مان نوسی و به‌رپرسین له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى". له باره‌ى ناکۆکییه‌کانی گرووپى روانگه‌و گرووپى کفرى، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێت "ئێمه له بهیاننامهکهماندا خه‌تێکى راست و چه‌پمان به‌سه‌ر کلتورى کوردى دا هێناوه، به‌ڵام ئه‌وان پشتگیرى کولتورى کوردى ده‌که‌ن. ئێمه ئاماده‌نه‌بووین نه شیعرى موناسه‌به بڵێین، نه شیعر به‌سه‌ر گه‌وره‌کانى کورددا بڵێین، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و شیعرانه‌یان ده‌وت. من که ده‌چوومه کۆڕێکهوه شیعرێک بخوێنمه‌وه، ده‌یان وت قسه‌ى قۆڕ ئه‌مه که‌ى شیعره، چونکه نهباسى سه‌رکرده‌یه‌کى کوردهکات نه لایه‌نێک، نهکێشى هه‌یه و نه سه‌روا" ئه‌و شاعیره‌ى که رۆژانێک گاڵته‌یان به شیعره‌کانى کردووه‌و به زۆر له کۆڕه‌کان کردوویانه‌ته ده‌ره‌وه تا شیعر نه‌خوێنێته‌وه، ئێستا شیعره‌کانى به‌زمانى عه‌ره‌بى، فه‌ڕه‌نسى، فارسى، سویدى، هۆڵندى، ئه‌ڵمانى، ئه‌مریکى، تورکى به‌شێوه‌ى کتێب و هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان، به‌و زمانه جیاوازانه بڵاوکراونه‌ته‌وه. له‌باره‌ى ره‌خنه‌ى کوردى له‌م سه‌رده‌دا، شاعیر راى وایه تا ئێستا رهخنهگرێگى جدى وامان نیه که به‌بێ لایه‌نى ده‌قێک هه‌ڵبسه‌نگێنێت له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه رهخنهگرێکمان نییه له ئاستى ره‌خنه‌گرانى عێراقى دا بێت. ره‌خنه‌گر ده‌بێت سێ چوار زمان بزانێت ئاگادارى قوتابخانه شیعرییه‌کان بێت، به‌ڵام ره‌خنه‌گرانى ئێمه زۆربه‌یان یه‌ک زمان ده‌زانن" له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، شاعیر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌کات، له‌دواى راپهڕینهوهله ساڵى 1992، تا ساڵى 2000 له شیعر نووسین ده‌وه‌ستێت، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "رۆژێکیان له بنکه‌ى رووناکبیرى که‌رکوک بووم له کۆڕێکى شیعر خوێندنه‌وه هه‌بوو، هه‌ستمکرد هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ى خوێندرانه‌وه ههموویى له یه‌ک ده‌چوون، ئه‌وه‌ى خۆشم له‌وانه‌ى پێشووترم ده‌چوو، بۆیه بڕیارمدا تا ساڵى 2000 هیچ نه‌نووسم" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات له ژیانى شاعیرى خۆى له‌هیچ شعرێکى په‌شیمان نیه که وتوویه‌تى و ده‌ڵێت "شیعرم بۆ هیچ بۆنه‌و که‌سایه‌تییه‌ک و نه‌وتوه تا لێى په‌شیمانم، له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌م، سه‌رجه‌م شیعره‌کانم بخهمهمه نێو دیوانهکانمهوه" عیشق و خۆشه‌ویستى له ژیانى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت دا، چه‌مکێکى عیرفانى و عیشقێکى راسته‌قینه‌یه، هه‌موو شیعره عاشقانه‌و دڵدارییهکانى، کچێک له پشتییه‌وه بووه، جارى واش هه‌بووه، له‌یه‌ککاتدا دوو کچى خۆشویستوه‌و عاشقى دوو که‌س بووه. له‌باره‌ى عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ڵێت "تائێستا شیعرێکم نه‌نوسیوه، شیعرى عاشقانهبێت و بۆ کچێک نه‌بێت. من کاتى خۆى له‌یه‌ککاتدا عاشقى دوو کچ بووم و هه‌ردووکیانم خۆشده‌ویست. تائێستاش عاشقم، کاتێک له عیشق که‌وتم شیعر نانووسم. شیعری عاشقانهشم بۆ هاوسه‌ره‌که‌م زۆره، ئه‌و نزیکه‌ى بیست ساڵه گورچیله‌ى نه‌خۆشه، ده‌یان شه‌و به‌درێژایی شه‌و به دیارییه‌وه دانیشتووم، جگه‌له‌وه‌ش ئێمه شه‌ش مناڵمان مردووه، به‌لاى ئه‌وه‌وه زۆر که‌سه‌ره، من دڵى ده‌ده‌مه‌وه. من شانازى به‌وه ده‌که‌م یه‌کێکم له عاشقه گه‌وره‌کانى سه‌ده‌ى بیست" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له ژیانى خۆیدا ئه‌وه‌ى زۆر لیى ده‌ترسێت، سواربوونى فڕۆکه‌یه، به‌هۆى ئه‌و ترسهشهوه چه‌ندین جار بانگهێشتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات کراوه به‌ڵام نه‌چووه، ئه‌و هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات هه‌ر ئه‌و نه‌بووه که له فڕۆکه ترساوه به‌ڵکو هێمنى شاعیریش زۆر له ئۆتۆمبێل ترساوه، ئه‌و ده‌ڵێت "مامۆستا هێمن زۆر له ئۆتۆمبێل ده‌ترسا، جارى وا هه‌بووه له له‌شه‌قامى ره‌شید له به‌غدا ده‌په‌ڕینه‌وه، ئه‌و هه‌تا یه‌ک ئۆتۆمبێل دیاربوایه حه‌زى نه‌ده‌کرد بپه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێکجار به‌زۆر ده‌ستمان ده‌گرت ده‌مان په‌ڕانده‌وه، ده‌یوت به‌خوا زۆر لهماشێن ده‌ترسم"
هاوڵاتى فیلمێکى سینه‌مایی له‌سه‌ر کچانى شه‌ڕڤان به‌شدارى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان ده‌کات که چیرۆکى ئازایی و قاره‌مانێتى کچانى شه‌ڕڤان ده‌گێڕێته‌وه. به‌رنامه‌ى ئه‌مساڵى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان ئاشکرا بوو. له‌نێو ١٨ فیلم‌دا که بڕیاره کێبڕکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى «خورماى زێڕین» بکه‌ن، فیلمێک هه‌یه که باس له تێکۆشانى ژنانى کورد ده‌کات له شه‌ڕى دژ به داعش. بڕیاڕوایه له فێستیڤاڵى (کان)ى ئه‌مساڵ ، فیلمى (Girl of the Sun) کچانى ڕۆژ به‌شدارى بکات، که باسله تێکۆشان و به‌رخودانى کچانى شه‌ڕڤان ده‌کات دژ به شه‌ڕى داعش. فیلمه‌که له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى فه‌ڕه‌نسى (ئێڤا هوسۆن)هو کارى وێنهگرتنیشى له ساڵی 2017 بۆ ئه‌نجام دراوه. چیرۆکى فیلمه‌که باس له شارێکى کوردستان به ناوى گۆردیهن (له ویکیپێدیا ناوى چیاى جوودییه) ده‌کات که له لایه‌ن داعش داگیر ده‌کرێت، به‌رخۆدانى گرووپێکى ژنه شه‌ڕڤانان له دژى ئه‌و داگیرکارییه ده‌گێڕێته‌وه، ژنێکى شه‌ڕڤان به ناوى به‌هار له کاتى داگیرکردنى شاره‌که به دیل ده‌گیرێت و دواى ڕزگاربوونى ده‌بێته ڕێبه‌رى گرووپه‌که" فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى کان یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین و ناودارترین فێستیڤاڵه‌کانى جیهان له بوارى سینه‌مادا، ئه‌م ساڵ بۆ جارى (حه‌فتاویه‌که‌مین)ه ساز ده‌کرێت. له فێستیڤاڵى ئه‌مساڵیشدا به‌گشتى ١٨ فیلم کێبڕکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى «خورماى زێڕین» ده‌که‌ن و یه‌که‌مین فیلمیش که نمایش ده‌کرێت فیلمى (Everyboody Knows)ى ده‌رهێنه‌رى ئێرانى «ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی»یه.
هیوا غفور شێخ پاڵه‌وانى ئه‌مریکا چۆن سوود له نه‌وت و داهاتى سعودیه‌ى سونه مه‌زهه‌ب وه‌رده‌گرێت؟ به‌خوێندنه‌وه‌ى کتێبى (خه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌یتان) به‌ته‌واوى ئه‌وه‌ت بۆ روووندهبێتهوه که چۆن سامانى نه‌وتى سعودییه له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ده‌بردرێت. )رۆبێرت بایه‌ر( که نوسهرى کتێبهکهیهو ئه‌فسه‌رێکى چالاکى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکایه‌و پۆستى جیاجیاى له (CIA) هه‌بووه، ماوه‌ى ۲۰ ساڵ کارى له‌ئه‌م ده‌زگایه کردووه‌و بهزیرهکترین و کارامه‌ترین کارمه‌ندى ئه‌و ده‌زگایه ناسراوه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. له‌ساڵى 1983 سه‌رۆکى تیمى ئه‌م ده‌زگاى CIA بووه له لوبنان. نوسهرى کتێبه‌که، له به‌یروت و تاجیکستان و عێراق و سودان و سعودیه و زۆر شوێنى تر، کارى بۆ ده‌زگاى (CIA) کردووه. له کتێبه‌که‌ى دا (رۆبێرت بایه‌ر) به روونى تیشک ده‌خاته‌سه‌ر بازگانى چه‌ک له سعودیه‌و خۆشگوزه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى ئال سعود، ژیانى شاهانه‌ى باڵوێزى سعودیه ئه‌مریکاو په‌یوه‌ندى باڵوێز به سه‌رۆک و سیاسه‌ت مهدارهکانى ئه‌مریکاو به‌فیڕۆدانى پاره‌ى نه‌وتى سعودیه له ئه‌مریکا، هه‌روه‌ک چاوپۆشینى ئه‌مریکا له‌سعودیه له یارمه‌تى دانه‌کانى گرووپه توندڕه‌وه‌کان و وه‌رگرتنى سه‌رانه له‌سعودیه. بایه‌ر ده‌نوسێت "ئوسامه بن لادن له دایکبووى عه‌ره‌بستانى سعودیه بوو، ساڵى 1995 هاوڵاتیانى سعودى له ته‌قاندنه‌وه‌ى باره‌گاى گارد به کوشتداو ساڵى 1996 هێرشى کرده سه‌ر تاوه‌ره‌کانى (خوبه‌ر). ساڵى 2000 دوو فڕۆکه‌یان له به‌غدا رفاند. بێگومان سعودیه له‌ودیو په‌رده‌ى په‌لاماردانى پاپۆڕه جه‌نگییه‌کانى (کول) ه‌وه بوون، سه‌دان سعودیش لهچیچانهوه بگره تا کینیاو تانزانیا به‌شداربوون" ل27 نوسه‌ر له کتێبه‌که‌یدا باس له په‌رده‌پۆشکردنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ئه‌م تاوانانه‌و ده‌نووسێت " لهڕاپۆڕتى ساڵى 1999ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا هاتووه( میتۆدى بیردۆزى جیهانی، به‌شى تایبه‌تی عه‌ره‌بستانى سعودیه: عه‌ره‌بستانى سعودیه له‌هه‌موو ئاستێک‌دا، جه‌ختى له پابه‌ندبوونى خۆى بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆریزم کردووه) له‌درێژه‌ى ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه (حکومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودیه، درێژه به لێکۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌که‌ى حوزه‌یرانى 1996ى ده‌وروبه‌رى تاوه‌رى الخوبهر ده‌دات)ل 29 هه‌ر خودى نوسه‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که ئه‌وه "درۆیه‌کى گه‌وره" بوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌و سعودیه هیچ هه‌نگاوێکى بۆ لێکۆڵینه‌وه نه‌نابوو. پشتگیرییه‌کانى وڵاتێکى زلهێزى وه‌کو ئه‌مریکا له‌سعودیه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره زۆر و زه‌وه‌نده‌ى سعودیه‌یه له ڕێگه‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئالسعود و باڵوێزى سعودیه له ئه‌مریکاو (ولید بن ته‌لاڵ) برازاى مه‌لیک فه‌هده‌وه پاره‌یه‌کى زۆرى نه‌وتى سعودیه، ده‌ڕژێنێته‌وه ئه‌و وڵاته‌وه. به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ڕۆبێرت له‌کتێبه‌که‌ى دا ئاماژه‌ى بۆکردووه، له‌دواى 11ى ئه‌یلول (وه‌لید بن ته‌ڵاڵ) برازاى مه‌لیک فه‌هد و شه‌شه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندى جیهان بووه، له ساڵى 2001 بڕى (۱۰) ملیۆن دۆلار هاوکارى سندوقێک ده‌کات، که (روودى جولیان) سه‌رۆک شاره‌وانى نیۆرک بۆ هاوکارى بنه‌ماڵه‌ى قوربانییه‌کان دایمه‌زراندبوو. هه‌روه‌ها سعودییه‌کان له کۆتایی ساڵى 2002، ساڵانه (720) هه‌زار دۆلاریان بۆ کۆمپانیاى وه‌کاله‌تى (لۆڤلهر)پێشنیازکرد، تا نوێنه‌رى یاسایی به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌بستانى سعودیه بێت له ئه‌مریکا) هه‌ر له کتێبه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه، که به پێى رێککه‌وتنێک که له‌به‌رایی ده‌یه‌ى 1980 له‌گه‌ڵ سه‌رۆک رێگان بۆ پشتگیرى کمورتهێنانى بوودجه‌ى ئه‌مریکا کرا، عه‌ره‌بستانى سعودیه (تریلیۆنێک) دۆلارى به ئه‌مانه‌ت، له‌بازاڕى پشکى ئه‌مریکا داناوه، به‌پێى پێوه‌رى 1/10 ئه‌گه‌ر سعودیه‌کان، هه‌موو ئهمانهتهکانى خۆیان له بانکه‌کانى ئه‌مریکا بکێشنه‌وه، ئه‌م کاره بۆ ئه‌مریکا کاره‌ساتبار ده‌بێت. باڵوێزى سعودیه له ئه‌مریکاو بهفیڕدانى سه‌رمایه‌ى سعودى به‌شێکى تر‌ى کتێبه‌که‌ى (رۆبێرت مایه‌ر ) ته‌رخانکراوه بۆ به‌نده‌ر بن سوڵتان، باڵوێزى سعودیه له ئه‌مریکا له ساڵى (1983 -2005) به‌هۆى ئه‌و پاره زۆره‌ى که له ئه‌مریکا خه‌رجى ده‌کات، پله‌و پایه‌یه‌کى زۆرى له‌لاى سه‌رانى کۆشکى سپی هه‌یه. ئه‌و ده‌نووسێت "کۆشکى سپى له‌به‌رده‌م (به‌نده‌ر بن سوڵتان) واڵایه، هه‌رکات بیه‌وێت ده‌توانێت بچێت، به‌ڵام سیخوڕانى وڵات، ده‌بێت چه‌ند مانگێک چاوه‌ڕێ بکه‌ین، تا دیدارێک ده‌که‌ین) ئه‌و باسله له به فیڕۆدانى ئه‌و پاره زۆرانه ده‌کات که ئه‌م باڵیۆزه له ئه‌مریکا به خه‌رجى ده‌دات و ده‌ڵێت "بڕى ملیۆنێک دۆلارى بۆ درووستکردنى کتێبخانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى بوش کۆلێژى (کۆلێژ سته‌یشن) له ته‌کساس) خه‌رجکردووه" هه‌ر له‌سه‌رده‌مى حکومڕانى مه‌لیک فه‌هد و له ڕێى (بن به‌نده‌ر)ه‌وه، هاوکاریی (باربارابووش) کراوه به ملیۆنێک دۆلار، وه‌کو هاوکارى بۆ چالاکییه‌کانى به‌گژاچونه‌وه‌ى نه‌خوێنه‌وارى. هه‌روه‌ها ملیۆنێک دۆلارى وه‌کو کۆمه‌ک به‌خشیوه به (نانسى ریگان)بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر. ئه‌مانه‌و چه‌ندین به‌فیڕۆدانى تر‌ى سامانى سعودیه له ئه‌مریکا، له کتێهکهى رۆبێرت مایهردا باسکراوه. سعودیه بازرگانێکى گه‌وره‌ى چه‌کى ئه‌مریکا عه‌ره‌بستانى سعودیه زیاتر له (80) شوێنى نه‌وت و گازى کاراو زیاتر له هه‌زار چاڵه نه‌وتى باشى هه‌یه، که رۆژانه سعودیه نزیکه‌ى زیاد له (3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات، به‌شى سه‌ره‌کى پاره‌ى نه‌وتى سعودیه بۆ کڕینى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى ئه‌مریکایه، کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاى گه‌وره‌ى ئه‌مریکى وه‌ک کۆمپانیاى (کارلایل) به‌شێکى زۆرى نه‌وتى سعودیه هه‌نارده ده‌که‌ن و پاره‌یه‌کى زۆر و زه‌وه‌ندیان چنگ ده‌که‌وێت. کۆمپانیاى (کارلایل) سامانه‌که‌ى له ڕێگاى کڕینى گرێبه‌ستى داکۆکى گچکه‌کان و خستنه‌ڕووى بۆ کۆمپانیا گه‌وره‌کانى (بۆینگ، لوکهید مارتین، کۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى (TRW) فرۆشیارى سه‌ره‌کى چه‌کى به سعودیه به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م کۆمپانیایه بازرگانى چه‌کى بۆ سعودیه زامندهکرد. رۆبێرت مایه‌ر ده‌نووسێت "عه‌ره‌بستانى سعودیه گه‌ره‌ترین به‌کاربه‌رى چه‌کى ئه‌مریکایه، ئه‌م وڵاته دووه‌م بازاڕى شه‌ڕکه‌ر، موشه‌ک، تانک، زرێپۆش، چه‌ک و چوڵى دیکه‌و خزمه‌تگوزاریی سه‌ربازیی ئه‌مریکایه. سعودیه دواى سوپاى ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین به‌کارهێنه‌رى زریپۆشى شه‌ڕى (برادلى)یه و له روانگه‌ى زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان، به گرنگترین پارێزه‌رى هێڵى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ک و چوڵى ئه‌مریکى داده‌نرێت"ل67 خه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌یتان. نوسینى رۆبێرت بایه‌ر و.ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌ن 2015
ئەو سەربازە فەرەنسیەی دوای کوژرانی لەجەنگی جیهانی یەکەم، ژورەکەی هیچ کەلوپەلێکی دەستکاری نەکراوە. هاوڵاتی لەمۆنۆمێنتی جەنگدا لەو شارۆچکەیەی لێی لەدایک بوو بوو لەناوجەرگەی فەرەنسادا هۆبێرت رۆکێرۆ ناوی وەک چەندین کوڕی کوژراوی تر لەسەر گۆڕەکەی نوسرابوو، ئەو لەجەنگی جیهانی یەکەمدا گیانی لەدەستدا. بەڵام رۆکێرۆ بەشێوەیەکی بەرچاوترو گەورەتر یاد دەکرێتەوە، ئەو مۆنۆمێنتێکی تایبەت بەخۆیهەیە. ژورە کۆنەکەی کە لەماڵێکی خێزانی گەورەدایە لەشارۆچکەکەیان هێشتاو دوای ١٠٠ ساڵ لەکۆچی دوایی بەهەموو شتومەکەکانیەوەو بەدەستلێنەدراوی وەک خۆی ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین دەیە دەبێت خێزانەکەی خانوەکەیان فرۆشتوەو ئێستا خاوەنێکی تری هەیە. هەمان چەرچەفی سەدەیەك لەمەوبەر هێشتا لەسەر جێگاکەیەتی لەگەڵ چەند وێنەیەك و بێریە پڕدارەکەی. چاکەتە سەربازیەکەی رۆکێرۆ کە بۆتە خۆراکی مۆرانەکان هێشتا بەعەلاگەیەکی ژۆورەکەیەوە ماوەتەوەو کورسیەکەی بەردەم مێزەکەشی رویکردۆتە پەنجەرەی ئەو ژورەی لە ١٠/١٠/١٨٩٦ دا تیای لەدایكبوە. رۆکێرۆ لە ٢٦/٤/١٩١٨داو لە ناو ئامبولانسێکی سەربازیدا گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بەخەستی لەشەڕی گوندی لۆکەردا لەناوچەی ئەوکاتی فلاندەرز لەبەلجیکا برینداربوو. ئەو گوندەی لەهەوڵی گرتنەوەیدا رۆکێرۆ گیانی لەدەستدا بۆ ماوەتەکی زۆر جەنگەکە لەدەستی هاوپەیماناندا بوو، بەڵام لەنێوان ٢٥ و ٣٠ مانگی چواردا لەدەستدانی رۆكیرۆ لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە. دایك و باوکی سەربازە کوژراوە گەنجەکە ژورەژەیان بەتەواوی وەک ئەو رۆژە هێشتۆتەوە کە کوڕەکەیان ماڵەوەی بەجێهێشت و چوو بۆ سەنگەرەکانی جەنگ. لەکاتێکدا کە ساڵی ١٩٣٥دا خێزانی رۆکیرۆ بڕیاریاندا خانوەکە چۆڵبکەن و بگوازنەوە لەگەڵ کڕیاری خانوەکەدا رێککەوتن کە تاکۆ ٥٠٠ ساڵی تر ئەو ژورە دەبێت وەك خۆی و بەبێ دەستکاریکردن بمێنێتەوە. خاوەنە نوێکانیشی تائێستا پابەندی بەڵێنەکەیانن. خاوەنی ئێستای خانوەکە بەرمانبەرێکی خانەنشینە بەناوی دانیەڵ فایرێ و لەکاتی نیشاندانی ژورەکە بەڕۆژنامەی (لانۆڤێل ریپەبلیک)ی فەرەنسی بەڕۆژنامەکەی وت کە هیچ نوسراوێك و رێککەوتنێکی یاساییان لەنێواندا نیە تاکو ئەو ژورە وەك خۆی بهێڵنەوە، بەڵام وتی "من ومێردەکەم ئەم خانوەمان لەمانی باپیرمەوە بەمیرات بۆ ماوەتەوەو رێزی ویستی باوک و دایکی رۆکێرۆ و یەو رێککەوتنەکامن گرتوە کە لەگەڵ باپیرمدا هەیانبوە". ژورەکە پێداویستیە سەربازییەکانی رۆکێرۆشی تێدا دانراوە، کە سەربازێکی ئەسپسواربوەو لغاوی ئەسپەکەی و شمشێرەکەی و کڵاوە ئەسپسواریەکەی سەری ودەمانچەکانیشی هێشتا لەژورەکەدا دانراوە، لەگەڵ ئاڵایەکی فەرەنسادا کە لەلای میزەکەیەوە دانراوە. رۆکێرۆ ملازمی یەك بوو لە بەتالیۆنی ١٥ی ئەسپسوارانی سوپای فەرەنساداو لە لیبۆرن لەفەرەنسا جێگیرکرا بوو. دوای کۆچی دوایی خەڵاتی ئازایەتی پێبەخشرا بەهۆی بوێری و ئازایەتیەوە لەمەیدانی جەنگدا. لەمێژویی بەتالیۆنەکەی رۆکیرۆدا تۆمارکراوە کە دوای گرتنەوەی گوندی لۆکەر، فەرماندەکەی رۆکیرۆ و سەربازەکانی هاوڕێی رازینابێت گوندەکە بدات بەدەستەوەو فەرمانی هێرشی هەڵگەڕاوەو گرتەوەی گوندەکە دەردەکات و لەو هێرشەشدا قوربانی زۆر دەدەن کە رۆکیرۆ و فەرماندەکە خۆیشی دەبنە قوربانی گرتنەوەی ئەو گوندە. لەسەر مێزەکەی رۆکێرۆ و لەناو گۆزەیەکدا وەک دابونەریتێکی باوی جەنگ خۆڵی ئەو گوندەی کوڕەکەیانی تیا کوژراوە هەڵگیراوەو لێی نوسراوە "خۆڵی فلاندەرز" ئەو خۆڵەی کە منداڵە خۆشەویستەکەمانی تێدا مردو ئێستاش لەخۆی گرتوە". بەرەکانی فلاندەرز، کە لەباکوری رۆژهەڵاتی فەرەنساوە تاکو بەلجیکا درێژدەبێتەوە یەكێك بوو لەخوێناویترین بەرەکانی جەنگە مەزنەکە. ٥٨٠ هەزار لەو بەرەیەدا لەڕۆژئاوای فەرەنسا گیانیان لەدەستدا. جگە لە سەربازانی فەڕەنسی و بەلجیکی و ئەڵمانی کە شەڕیانکردوەو مردون، ئەفسەرانی کەنەدی و ئەفریقای باشور‌و نیوزلەندی و ئوستورالی و هیندیش لەو بەرانە شەڕیانکردوە.