هاوڵاتی ده‌رهێنه‌رى دراماى شەهرەزاد له‌باره‌ى به‌شى چواره‌مى دراماکه دواو رایگه‌یاند له‌داهاتودا به‌شى چواره‌مى دراماى شه‌هره‌زاد ده‌ره‌چێت و له‌ئێستاشدا نوسینه‌وه‌ى 12 زنجیره‌ى دراماکه نوسراوه‌و ته‌واوبوه. حه‌سه‌ن فه‌تحى، ده‌رهێنه‌رى دراماى شەهرەزاد به رۆژنامه‌ى شه‌رقى ئێرانى راگه‌یاند» له‌ئێستادا ١٢ زنجیره‌ى وه‌رزى چواره‌م نوسراوه‌و ئاماده‌یه، به‌ڵام دیارنیه که‌ى ئه‌و کاره ده‌ستپێده‌که‌ین و نادیاره، چونکه ئه‌وه ته‌نیا خواست و ئاره‌زوى من نیه بۆ دراماکه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى بهئهوهشهوه هه‌یه ئایا نوسهرى دراماکه ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى هه‌یه کۆى به‌شى چواره‌مى دراماکه بنوسێته‌وه، یان ئایا سه‌رجه‌م ئه‌کته‌ره‌کان خۆیان سه‌رقاڵن و کاری تریان له‌به‌رده‌مدایه، یان ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌گه‌ڵماندا یان نا؟». وتیشى « که‌ئه‌و ئاسته‌ى خواست و داواکاریه‌ى بینه‌ران ده‌بینم بۆ دراماکه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر ماندوم و زیاتر ئه‌م ماندوبونهش رۆحییه وه‌ک لهجهستهیى، به‌باشى ده‌زانم جارێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى وه‌رزى چواره‌م به‌رده‌وام نه‌بم، به‌ڵام که‌ئه‌و ژماره زۆره له‌داواو خۆزگه‌ى بینه‌ران ده‌بینمه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌شى چواره‌مى دراماکه، واده‌زانم شتێکى باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، ناکرێ به‌رامبه‌ر به‌م رێژه‌یه‌ى بینه‌ر بێباک بین و گوێ به‌داواکاریه‌کانیان نه‌ده‌ین». سه‌باره‌ت بهفۆڕم و شێوه‌ى فیلمه‌که، حه‌سه‌ن فه‌تحى به رۆژنامه‌که‌ى وتوه «به‌دڵنیاییه‌وه ده‌کرێت فۆڕمێکى به‌شێوه‌ى دراماى ته‌له‌فزیۆنى بێت، ئه‌وى تریان له‌شێوه‌ى فۆڕمى فیلمێکى سینه‌مایى بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌کته‌ره‌کان فۆڕمه سینهماییهکهى ئاسانتره‌و کاتێکى که‌متریان لێده‌بات».
هاوڵاتی بۆ یه‌که‌مجار رۆمانێک له‌باره‌ى ژیانى نالى شاعیر به‌ناوى (شازاده‌و شاعیر) بڵاوده‌کرێته‌وه، ڕۆمانه‌که کتێبێکى قه‌باره ئه‌ستورى خه‌سره‌و جافه‌و هه‌وڵێکى چوارساڵه‌ى ئه‌و شاعیره‌یه سه‌باره‌ت به‌ژیان و به‌سه‌رهاتى نالى شاعیر، له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ئاوێره‌وه چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه خەسره‌و جاف له‌باره‌ى ئه‌م رۆمانه‌وه رایگه‌یاند «ماوه‌ى چوار ساڵه به‌دواى زانیارى و ژیان و زینده‌گیی»نالی»دا سه‌رگه‌شته و ده‌ربه‌ده‌رم، چه‌ندان سه‌فه‌رى ئه‌ملاولاو شارى ئهستهنبوڵم کردوه تازانیارى کۆبکه‌مه‌وه‌و ئه‌م رۆمانه‌ى له‌سه‌ر بنووسم». وتیشى «جگه له‌خۆم خهڵکانێکیشم ناردووه بۆ کتاوخانه کۆنه‌کانى، وه‌ک کتاوخانهى گشتیى تاران، کتاوخانهى په‌رله‌مانى ئێران، دایره‌ى ئهسنادى وه‌زاره‌تى خاریجیهى ئێران و که‌سانى چاوساغى جۆراوجۆر تازانیاریم له‌سه‌ر نالى ده‌ستبکه‌وێت». خەسره‌و جاف هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد «له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکى زۆرى خزمانى نالیشدا کۆبوومه‌ته‌وه، زانیارى گرنگى سنگ به‌سنگم به‌ده‌ستهێناوه و بۆ نووسینى ئه‌م رۆمانه‌و سوودم لێوه‌رگرتووه«.
هاوڵاتی کتێبى (نهێنییه‌کانی ژیانى عه‌لى وه‌ردى) لهنوسینى سه‌لام شهماعییهو وه‌رگێڕانى ئارام ئه‌مین شوانى له‌دووتوێى (302) لاپه‌ڕه‌و له‌لایه‌ن ناوه‌ندى (ئاوێره‌وه) چاپکراوه. ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێک وردهباس و بابه‌تى پێکهوهبهستراوو هاوکات سه‌ربه‌خۆن سه‌باره‌ت به‌ژیانى عه‌لى وه‌ردی، وێڕاى چه‌ند وێنەیەکى تایبه‌تى وه‌ردى له‌قۆناغه جیاوازه‌کانى ژیانی. ئارام ئه‌مین، وه‌رگێڕى کتێبه‌که سه‌باره‌ت به‌وه‌رگێڕانى ئه‌م به‌رهه‌مه به هاوڵاتی وت «به‌دڵنیاییه‌وه ورده‌کارى ژیانى ڕۆژانه‌ى زانایه‌کى وا جێى بایه‌خى خوێنه‌ران و تاکه تاکه‌ى مرۆڤى کۆمه‌ڵگه‌یه‌و ڕه‌نگه هه‌موومان به‌شوێن ئه‌وه‌وه بین، بزانین ئه‌م کهڵهنوسهرانه له‌چ کۆمه‌ڵگه‌و چ ژیانێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و چ خێزانێکه‌وه هاتووه‌و به‌چ قۆناغێکى ژیاندا تێپه‌ڕیوه‌و وێستگه‌کانى ته‌مه‌نى چى بوون؟». وتیشى « نوسهرى ئه‌م کتێبه (سه‌لام شه‌ماع) دۆستێکى ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام و نزیکى وه‌ردى بووه، وێڕاى ئه‌و ورده‌کارى و زانیاریانه‌ى وه‌ردى سه‌باره‌ت به‌خۆى بهنوسهرى به‌خشیوه، نوسه‌ر خۆیشى شایه‌دى زۆرێک له‌و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتانه بووه که‌تیایاندا ژیاوه‌و له‌م کتێبه‌دا باسکراون» ئارام ئه‌مین جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه له‌م کتێبه‌دا «سه‌ره‌ڕاى فایلى ئه‌منى وه‌ردى لهدهزگاى ئیستخباراتى وڵات، جگه له‌باسکردنى په‌یوه‌ندى وه‌ردى بهحکومهتهکانى عیراق و به‌تایبه‌ت حکومه‌تى به‌عس و خودى سه‌دام حسێن-یشه‌وه، باسى هه‌ڵوێستى وه‌ردى سه‌باره‌ت به‌ئایین و به‌عس و حکومه‌تى به‌عس و سه‌دام حسێن و شیعه‌و سوننه‌و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و زۆر باس و خواسى دیکه خراوه‌ته‌ڕوو. عه‌لى وه‌ردى زانایه‌کى ناسراوى عێراقی، جێپه‌نجه‌ى دیار‌و ئاشکراى به‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ناساندنى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌یه، تائه‌مڕۆش جێگه‌ى ئه‌م زانایه خاڵییه‌و لهنوسینى دوایین به‌رگى زنجیره کتێبى چه‌رده‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى مێژووى عێراق، توێژینه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى که‌وتۆته دۆخێکى نیمچه متبونه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌لی کتێبى له ( ره‌خنه‌وه بۆ ره‌تکردنه‌وه)ى رۆژنامه‌نووس ئارام سدیق له چاپخانه‌ى (چوارچرا) چاپ کراوه‌و له‌م دواییه‌دا به تیراژی٥٠٠ دانه بڵاوبووه‌وه. نوسه‌ر له‌سه‌ره‌تاى کتێبه‌که‌دا نووسیویه‌تى ( لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یی) به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌کاندا زوو خوێنه‌ر بێهیوا ده‌بێت که له هیچ جێیه‌کى ئه‌و کتێبه‌دا به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى ناکه‌وێت که پشتى به میتۆدێکى ره‌خنه‌ى هاوچه‌رخ و زانستى به‌ستبێت و له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان به وردى کاریکردبێت و شتێکى تازه‌ى کهشفکردبێت، به‌ڵکو ره‌نگه شۆکێک به خوێنه‌ر بدات و جۆره گرێ و پاڵنه‌رێکى غهریزیى نێگه‌تیڤى ده‌روونى تێدا بخوێنرێته‌وه‌و هه‌ست پێبکرێت، وه‌ک دووپاتکردنه‌وه‌ى ئه‌م زاراوانه له زۆربه‌ى لاپه‌ڕه‌کاندا: «واعیز، پاسیڤ، ده‌رده‌دڵ نووس، ستایشکار، فریودان، نووسه‌رى ساخته، ته‌وه‌زه‌ل، شکستخواردوو، شاعیرى ساخته، بێبایه‌خ، بیرکورتیى بنووس، کۆڵه‌واریی، جوینه‌وه‌ى قسه‌ى سواو بێسه‌روبه‌ره، وێرانه، خۆ هه‌ڵواسین، بێ‌ئاگا.... تاد» له کاتێکدا ئه‌و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته به‌ڕێزانه‌ى باسیانکراوهو توانجیان لێگیراوه، له دنیاى نووسیندا ده‌بوو ئارام سدیق ده‌ستى ڕێزى له به‌رهه‌مه‌کانیان بنایه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه، به‌ڵکو له په‌ره‌گرافه‌کانى هه‌مان کتێب‌دا پلار دهگردرێته که‌سانێکى تر‌ى لێهاتووى وه‌کو: له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف، شێرزاد حه‌سه‌ن، ئیسماعیل حه‌مه‌ده‌مین، عه‌تا نه‌هایی، به‌کر عه‌لى ، ئه‌حمه‌دى مه‌لا و چه‌ندانى تر..... من به‌ش به‌حاڵى خۆم لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر کتێبێک نووسیوه، که ئه‌و بێ هیچ شیکاریى و بنه‌مایه‌کى زانستى و شه‌ن و که‌و کردنێک، توانجى بێ بنه‌ماى له نووسه‌ره‌که‌ى و به‌شداربووه‌کانى ناو کتێبه‌که‌ش گرتووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به منه‌وه هه‌بێت ده‌مه‌وێت ئارام سدیق بۆ نموونه‌ى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک راست بکه‌مه‌وه: ١- ئایا لاکان شیعرى نووسیوه؟ له لاپه‌ڕه ١٦٦ دا ئارام سدیق ده‌نووسێت: « جارێکیش لاکانى لێده‌بێته شاعیره‌و ده‌نووسێت ( هه‌ندێ له شیعره‌کانى لامارتین وا لێکده‌درێنه‌وه زوو خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه) ده‌شێ بپرسین ئایا لاکان شیعرى نووسیوه؟» سه‌ره‌تا من وام نه‌نووسیوه! نازانم (لامارتین) له‌کوێوه هاتووه؟ ده‌بوو به‌ئه‌مانه‌ته‌وه وته‌که بگواسترایه‌ته‌وه کهنووسیومه (لاکان)، جگه له‌وه‌ى له‌ڕووى ڕێزمانه‌وه ده‌بوو بینووسیایه (شاعیر) نه‌ک (شاعیره)، ئه‌مانه له‌لایه‌ک، به‌س سکانداڵه‌که له‌وێدایه که‌که‌سێک خۆى به‌ڕه‌خنه‌گر بزانێت و زانستى ئه‌وه‌ى نه‌بێت که‌به‌ڵێ (لاکان) شیعرى نووسیوه، ئه‌مه‌یه کۆڵهواریى راسته‌قینه، نه‌ک ئه‌و توانجانهى بهخشیونیهتیهوه بهکۆمهڵێکى زۆر نووسه‌رى کورد له‌ناو کتێبه‌که‌یدا. به‌ڵێ، بۆ یه‌که‌مجار ژاک لاکان شیعره‌کانى له گۆڤاری Le phare de Neuilly ساڵى ١٩٣٣دا بڵاوکرده‌وه، ئه‌م گۆڤاره گۆڤارێکى سوریالى مانگانه بوو له‌لایه‌ن (لیز دههارم)ه‌وه ده‌رده‌کرا. ئه‌مه‌ش نموونه‌ى شیعرێکیهتى به‌ناونیشانى (باوه‌ڕى عه‌قڵانی) له‌گه‌ڵ کۆپى لاپه‌ڕه‌یه‌کى ئه‌و گۆڤاره‌یه. ٢- هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ڕه ١٦١دا ده‌نووسێت: « هیچکام له‌و نووسه‌رو شاعیرانه‌ى له‌م کتێبه‌دا نووسینیان بڵاوبۆته‌وه، یه‌ک ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر شیعره‌کان نه‌نووسیوه، به‌ڵکو زیاتر شرۆڤه‌یان کردووه‌و خوێندنه‌وه‌ى خۆیان پێشکه‌شکردووه». جێى خۆیه‌تى لێره‌دا بپرسین گوایه ره‌خنه‌ى نوێ خوێندنه‌وه‌و راڤه‌ى دۆزینه‌وه‌کان نییه؟ ره‌نگه لاى خاوه‌نى کتێب ره‌خنه توانجدان و فڕێدانى حوکمى پێشینه‌ى سه‌رپێیى بێت؟ بیرنه‌کردنه‌وه‌و خۆماندونهکردنه. خۆزگه نووسه‌ر له‌م رووه‌وه ئاشنادهبوو به‌چۆنیه‌تى و شێوازى هه‌ندێک کارى ره‌خنه‌ى جیهانى و ئه‌وسا راى خۆى ده‌رده‌بڕێ. له‌لایه‌کى تره‌وه نووسه‌ر به‌م وته‌یه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و وته‌یه ده‌وه‌ستێته‌وه که‌خۆى له‌لاپه‌ره ٢٣دا هێناویهتیهوهو هاتووه «ره‌خنه‌گر که‌سێکه کار له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌قى ئه‌ده‌بى ده‌کات» ٣- له‌لاپه‌ڕه ١٦٦دا ده‌نووسێت: « چۆن ده‌زانن ئه‌و دالانهى شاعیر به‌کاریهێناوه چه‌ندین مه‌دلول له‌خۆده‌گرێت؟ « له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم گه‌ر که‌مێک به‌وردى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى بخوێندایهتهوهو ته‌ماشاى لاپه‌ڕه ٤٥و ٤٧ى بکردایه ده‌یبینى کهدال و مه‌دلولى جیاواز ئاماژه‌یان پێدراوه‌و لێکدانه‌وه‌یان بۆ کراوه له‌سۆنگه‌ى رۆچوونى قووڵ بۆ ده‌قه‌کان و سه‌یرکردنیان له‌گۆشه‌نیگاى جیاوازه‌وه. من به‌شبه‌حاڵى خۆم به‌هه‌نگاوێکى ئه‌رێنیم زانى، وه‌ڵامى ئه‌و پێشنیاره بده‌مه‌وه که له‌ماڵپه‌ره‌کان بڵاوکرایه‌وه به‌به‌شداریکردن له‌کتێبێکى ئاوها به لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یی، میتۆدى من له‌و لێکۆڵینهوەیەشدا کارکردن بووه له‌سه‌ر بنیادى زمانى ده‌قه‌که، جا گه‌ر له دیدێکى ساده‌و سه‌رپێى خاوه‌نى (لهڕهخنهوه بۆ ره‌تکردنه‌وه) به‌خوێندنه‌وه داده‌نرێت، ئه‌وا هه‌ڵبه‌ت لاى من لێکۆڵینه‌وه‌ى هاوچه‌رخ جۆرێکه له‌خوێندنه‌وه. سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شداری نه‌کردووه، ئه‌وا په‌یوه‌ندى به‌تواناکانى خۆیه‌وه هه‌یه، به‌س هێندى من ئاگادارى هه‌ندێک له‌شیعره‌کانى ئه‌و شاعیره بم، لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى به‌زمانه‌کانى جگه لهکوردى له‌لایه‌ن که‌سانى ئه‌کادیمییه‌وه بۆ کراوه، باوه‌ڕناکه‌م پێویستى به‌وه بێت بهستایشى ئه‌و ببێته شاعیر یان بهتوانجدان له‌شیعر نووسین بکه‌وێت، دواجار حه‌زده‌که‌م راستکردنه‌وه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکه‌م که له‌لاپه‌ڕه ١٤٠دا تێیکهوتوهو نووسیویه: « له زمانى عه‌ره‌بیدا به‌یاداشت ده‌وترێت مزکرات» ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بوو بنووسرایه « مذکرات «. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانى وشه‌ى (بنووس) له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو له‌ڕووى ڕێزمانه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌مه ده‌بێته فه‌رمان: بـ+ چاوگ = فه‌رمان وه‌ک : بـ+ خۆ= بخۆ، گونجاوتر بوو وشه‌ى نووسه‌ر یان نووسیارى به‌کاربهێنایه. به‌م خۆزگه‌یه دوایى به‌م کورته نووسینه دێنم و ده‌ڵێم: خۆزگه دنیاى ناسک و ههستیارو پێ ڕامانى ئه‌ده‌بمان نه‌ده‌شێواند به‌تێگه‌شتنى هه‌ڵه‌و کاڵوکرچى خۆمان، به‌ڵکو وه‌ک کورد گوته‌نى : نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب ده‌بوو. هه‌ر به‌م جۆره‌ش ره‌خنه‌مان بۆ رهخنهنووسانى شاره‌زاو شایسته‌ى بواره‌که جێده‌هێشت.
شوان ئه‌حمه‌د کردویه‌تى به‌کوردی خاتوو فه‌یروز ڕهشام، ڕۆماننوس و توێژه‌رو ئه‌کادیمیستێکى جهزائیرییهو له‌کۆلێژى ئه‌ده‌ب و زمان له‌زانکۆى (ئهلبوێره) له‌جه‌زائیر وانه‌بێژه. خاوه‌نى چه‌ندین نوسین و وتارى زانستیه‌و لهنوسینهکانیشیدا، بایه‌خ به‌پرسى ژن و هزرو کلتور ده‌دات. له‌م ماوه‌یەى دواییدا یه‌که‌م ڕۆمانى خۆى که (٢٤٤ لاپه‌ڕه ده‌بێت، چاپى یه‌که‌م ٢٠١٧)، به‌ناوى (تشرفت برحیلک) بڵاوکرده‌وه. ڕۆمانه‌که به‌گشتى باس له‌کێشه‌و گرفته‌کانى ژنان ده‌کات، له‌نێو سیستمێکى نێرسالارى وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ى جه‌زائیریدا. هه‌روه‌ها کاریگه‌رى قوڵى فێندهمێنتالیزمى ئیسلامیش نیشانده‌دات، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتى یه‌ک به‌یه‌کى هاوڵاتیان، دواى ئه‌و (10) ساڵه خوێناوییه‌ى جه‌زائیر (1992-2002)، له‌گه‌ڵ تیرۆر‌و توندڕه‌ویدا به‌ڕێکرد. ئه‌مه‌ى ده‌یخوێنیته‌وه گفتوگۆیه‌کى کورتى حه‌مید زنازى نوسه‌رو وه‌رگێڕه له‌گه‌ڵ فه‌یروز ڕهشامدا، ده‌رباره‌ى ڕۆمانه‌که‌ی. حه‌مید زنازى: لهڕۆمانهکهتدا (تشرفت برحیلک)، بوێرانه‌و به‌قوڵى پرسى توندڕه‌وى ئایینى و ده‌رهاویشته وێرانکاریهکانیت، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ژنان خستۆته‌ڕوو .. ئایا توندڕه‌وى ئایینى له‌سه‌ر ئاستى ده‌رونى و کۆمه‌ڵایه‌تی، چ کاریگه‌رییه‌ک جێدێڵێت؟ فه‌یروز ڕهشام : توندڕه‌وى ئایینى هه‌ر به‌ته‌نها بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتى مرۆڤه‌کانى داغان نه‌کرد، به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه کۆمهڵایهتیهکانیشى شێواند‌و به‌ئاستێک ئاڵۆزى کرد کهناچێت به‌ئه‌قڵدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دۆخى ژنانى ته‌واو تێکدا. کێشه‌ى زۆر‌و دابه‌شبوونى ترسناک له‌نێو خێزانى جه‌زائیریدا ڕویدا، ئه‌ویش به‌هۆى تێگه‌یشتنى نوێوه بۆ ئایین و ئه‌و تێگه‌یشتنه نوێیه‌ش، ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانێک له‌سه‌رى کۆک نین. خواپه‌رستى به‌م شێوه تازه‌یه‌ی، ڕواڵه‌تیه زیاد له‌وه‌ى مۆراڵى بێت، هه‌ربۆیه هه‌ندێک سه‌رله‌به‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى قسه‌و ڕواڵه‌تى ده‌ره‌کیانه‌وه، ڕه‌فتارده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش توشى جۆرێک له شیزۆفرینیاى کردوون. توندڕه‌وى ئایینى بووه مایه‌ى پایه‌ماڵکردنی، ئازادییه ساده‌و ساکاره‌کانى پیاوان و هه‌روه‌ها ژنانیش. له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، کاریگه‌رى نه‌رێنى و مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنى منداڵان جێهێشتووه. به‌داخه‌وه کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌و (10) ساڵه ڕه‌شه‌ى جه‌زائیر پێیدا تێپه‌ڕى له‌ڕووى ده‌رونى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و لهههڵکشاندایهو هه‌نوکه ده‌ره‌نجامه ماڵوێرانکهرهکانى ده‌بینین. حه‌مید زنازى: له‌ده‌ستپێکى ڕۆمانه‌که‌دا ده‌ڵێیت: (سه‌ربورده‌ى ژیانى که‌سه‌کان، بریتیه له‌مێژووى ڕاسته‌قینه‌ى کۆمه‌ڵگەکان).. ئایا به‌سه‌رهاتى کاره‌کته‌رى (فاتمه‌ى زه‌هرا)، بریتیه له‌چیرۆکى کۆمه‌ڵگه‌ى جه‌زائیری؟ فه‌یروز ڕهشام: وایه، ئه‌م ڕۆمانه هه‌ر ته‌نها سه‌ربورده‌ى ژنێک نییه، تاڵاوى توندوتیژى خێزانى چه‌شتبێ و ملکه‌چ به‌یاساکانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێرسالارى کرابێت، به‌ڵکو ڕۆمانێکیشه ڕوماڵى ئه‌و گۆڕانکارییه قوڵانه ده‌کات که له‌بونیادى کۆمه‌ڵگه‌ى جه‌زائیریدا ڕویانداوه‌و ئه‌و وهرچهرخانانهش نیشانده‌دات که به‌سه‌ر نۆرم و به‌هاو کلتورو ڕه‌فتارى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵکه‌که‌یدا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ى له (10) ساڵه ڕهشهکهداو دواتریش، توندڕه‌وى ئایینى سه‌ری کێشا بۆ هه‌موو جێیه‌ک. ڕۆمانه‌که باس له‌ئێش و ئازارى ژنان ده‌کات، له‌چه‌ند ڕوویه‌که‌وه. هه‌ر له‌توندوتیژى جه‌سته‌یى و مه‌عنه‌وییه‌وه بیگره، تاده‌گات بهچهوساندنهوهى له‌ڕووى مادیهوهو ڕێگهپێنهدانى له‌وه‌ی، گوزارشت لهڕاوبۆچونى خۆى بکات. له‌گه‌ڵ پرسگه‌لێکى دیکه‌ى وه‌ک، باڵاپۆشى و په‌یوه‌ندى به‌جه‌سته‌ى خۆیه‌وه‌و تێرنه‌بوون له‌ڕووى سێکسى و مۆله‌قى خێزان و جیابوونه‌وه‌و.. هتد. حه‌مید زنازى: ده‌بوو دۆخى ژن له‌مڕۆدا چاکتربوایه له‌جاران، به‌تایبه‌ت که‌مافى له‌خوێندن و کارکردن‌دا بۆته شتێکى ئاسایی؟ فه‌یروز ڕهشام: ئه‌وه ڕاسته ژنان مافى خوێندن و کارکردنیان به‌ده‌ستهێناوه، وه‌لێ ئه‌مه ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت کهنههامهتیهکانیان کۆتای‌یان پێهاتووه. ڕۆمانه‌که باس له‌یه‌کێک له‌و دیارده ترسناکانه ده‌کات کهبێدهنگى لێکراوه‌و زۆرێکى له‌و ژنانه‌ى کارده‌که‌ن به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌ویش گێچه‌ڵپێکردنى مادییه له‌لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه. ئاخر ڕازیبوون بهکارکردنى ژن، مه‌رجداره به‌وه‌ى ته‌واوى موچه‌که‌ى بداته مێرده‌که‌ی، هه‌تا لهژیاندابێ! نابێت به‌لاشته‌وه سه‌یربێت کاتێک ده‌زانیت ژنێک (مامۆستاى زانکۆ، یان پزیشک یاخود پارێزه‌ره) ، مافى ئه‌وه‌ى نییه له‌پاره‌ى خۆى سه‌رفبکات. بگره هه‌ندێجاریش ناچاره قه‌رزبکات تاههندێ له‌پێداویستیه گرنگه‌کانى خۆى پێ پڕبکاته‌وه، وه‌ک چاره‌سه‌رکردنى هه‌ندێ نه‌خۆشى تولانى و کوشنده!. حه‌مید زنازى: ئایا ژن خۆى به‌رپرسیار نییه له‌و دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى تێیدایه؟ فه‌یروز ڕهشام: به‌ڵێ پڕاوپڕ خۆى لێى به‌رپرسه‌و درێژه‌دانیش به‌گێڕانى ڕۆڵى قوربانى دادى نادات، گوایه پیاویان کۆمه‌ڵگه ده‌یچه‌وسێننه‌وه، چونکه ئه‌وه جگه لهچارهڕهشى زیاتر هیچى دیکه‌ى بۆ ناکات. ئه‌مه ئه‌و ده‌ره‌نجامه تاڵه‌یه کهکارهکتهرى (فاتیمه‌ى زه‌هرا) له‌ڕۆمانه‌که‌دا پێى ده‌گات، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو جۆره توندوتیژى و قوڕبه‌سه‌رییه‌ک ئه‌زموون ده‌کات. ژن گه‌ر بیه‌وێت، تواناى ژێرهوژورکردنى مێژووى هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه بڕواى به‌وه نه‌ماوه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت! ئه‌سته‌مه باس له‌ئازادى ژن بکه‌ین له‌کۆت و پێوه‌ندى کلتورى نێرسالارى کهسوکایهتى پێده‌کات و به‌که‌مى ده‌گرێت، گه‌ر ژن خۆى بڕواى به‌وه‌بێت کهبوونهوهرێکى بێئه‌قڵ و بێ دینه‌و ده‌بێت خۆى داپۆشێت، یان ته‌نها بۆ ئه‌وه دروستکراوه تا وه‌چه بخاته‌وه‌و سکوزا بکات. زۆرێک له‌ژنان ڕێک و ڕاست کلتورى نێرسالارى به‌رهه‌مدێننه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى به‌و کلتوره په‌روه‌رده ده‌بن و باوه‌ڕبه‌وه دێنن کهنێرسالارى یاساى سروشتى ژیانه. بۆیه ناکرێت به‌رپرسیارێتى دۆخى ناهه‌موارى کۆمه‌ڵایه‌تى ژن، ته‌نها بخه‌ینه ئه‌ستۆى پیاوه‌وه، به‌ڵکو ژنان خۆشیان له‌وه به‌رپرسن. ئێستا لهکۆمهڵگە عه‌ره‌بیه‌کاندا، خهرهندێکى کلتورى و کۆمه‌ڵایه‌تى قوڵ که‌وتۆته نێوان ژن و پیاوه‌وه‌و پێویست ناکات، له‌وه زیاتر به‌گوتارى شه‌ڕانگێزى و دوژمنکارانه قوڵترى بکه‌ینه‌وه، چونکه له‌دواجاردا هه‌ردووکیان به‌دبه‌خت و سیاچاره‌ن. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ى ئۆغرو هاوسه‌نگن، دیالۆگ و ڕێز بنه‌ماى مامه‌ڵه و هه‌ڵسوکه‌وته بۆ خاترى پایهدارکردنى مرۆڤ، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى که‌سه‌که نێره یان مێیه. دوژمنى ژن هیچ ئان و ساتێک پیاو نه‌بووه، به‌ڵکو نه‌فامی بووه! ئاخر پیاویش قوربانى ده‌ستى کلتورێکه که‌ژن به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، به‌شداربووه له‌به‌رهه‌مهێنانیدا. نه‌فامى و نه‌زانى کۆمه‌ڵگه‌ى به‌ره‌و ئه‌وه برد تا ئایدیاى توندڕه‌وى ئایینى په‌یڕه‌وبکات، ئه‌و ئایدیایه‌ى وه‌ک چۆن گه‌مارۆى ژنانی دا، وه‌هاش له‌هه‌موولایه‌که‌وه پیاوانى تهوقداو په‌یوه‌ندى نێوانى ئه‌و دوو بونه‌وه‌ره‌ى ئاڵۆزترکرد. حه‌مید زنازى: لهڕۆمانهکهتدا ئێستێکى کاریگه‌رى تێدایه، ده‌رباره‌ى ئێش و ئازاره‌کانى ژن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مکدا. له‌وباره‌یه‌وه قسه‌مان بۆبکه؟ فه‌یروز ڕهشام: ته‌مه‌نى ژن لهکلتورى ئێمه‌دا زۆر کورته، له‌گه‌ڵ باڵقبوندا ده‌ستپێده‌کات و به‌ده‌ستپێکردنى ته‌مه‌نى نائومێدى کۆتایى دێت! له‌و ماوه کورته‌شدا داواى لێده‌کرێت، ته‌نها ڕۆڵى کۆمه‌ڵایه‌تى بگێڕێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر حیسابى خه‌ون و خولیاکانى و ته‌ندروستیشى بێت. کۆمه‌ڵگه به‌گشتى ژنى نه‌خۆش و نوقسانى خۆشناوێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ژنانه‌ى دووچارى نه‌خۆشى کوشنده ده‌بن، (10) قات ئازار ده‌چێژن: شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک نه‌خۆشیه‌کى زۆر هه‌ستیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى بهژنێتى ژنه‌وه هه‌یه‌و ئه‌سته‌مه مه‌زه‌نده‌ى ئاستى ئه‌و خه‌م و په‌ژاره ده‌رونى و کۆمه‌ڵایه‌تیه بکرێت که‌ژن داده‌گرێت، له‌حاڵه‌تى بڕینه‌وه‌ى یه‌کێک لهمهمکهکانیدا. ئاخر ژن لهکۆمهڵگاکانى ئێمه‌دا، به‌چاوى سوک و وه‌ک بونه‌وه‌رێکى نوقسان سه‌یرده‌کرێت، ته‌نانه‌ت له‌و کاتانه‌شدا کهئهندامانى جه‌سته‌ى ساغ و سه‌لیمه. ئه‌ى ده‌بێت گه‌ر ئه‌ندامێکى هه‌ستیارى وه‌ک مه‌مک له‌ده‌ستبدات، حاڵى چۆن بێت؟!. سه‌رچاوه: وێبسایتى: اڵاوان.
هیوا غفور شێخ پاڵه‌وانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/8 پێنج ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر کۆچى دوایی شێرکۆ بێکه‌سى شاعیردا. شێرکۆ بێکه‌س (١٩٤٠-٢٠١٣) کوڕى شاعیرى ناودارى کورد فایه‌ق بێکه‌س و له ٢ى ئایارى ساڵى ١٩٤٠ له شارى سلێمانى له‌دایکبووه. یه‌که‌مین شیعرى خۆى له ته‌مه‌نى ١٧ ساڵیدا بڵاوکردوه‌ته‌وه. ساڵى ١٩٦٨ یه‌که‌مین په‌رتووکى شیعرى خۆى به ناوى «تریفه‌ى هەڵبهست» له (به‌غدا) چاپ و بڵاوکرده‌وه شێرکۆ بێکه‌س به یه‌کێک له شاعیره نوێخوازهکانى ھاوچهرخى کورد داده‌نرێت و خاوه‌نى چه‌ندین نامیلکه و دیوانى شیعرییه و زۆرێک له شیعره‌کانى بۆ چه‌ندین زمانى زیندووى جیهانى وه‌رگێڕدراون. له کۆتایى ساڵانى شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تاى حه‌فتاکاندا شێرکۆ بێکه‌س له‌گه‌ڵ شاعیر و نوسه‌رانى تر‌ى وه‌ک (جه‌لالى میرزا که‌ریم) و (حسێن عارف) یه‌کێک بووه له پێشه‌نگه‌کان و دامه‌زرێنه‌ره‌کانى ( گرووپى ڕوانگه) که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بانگه‌وازى نوێکردنه‌وه‌ى شیعر و ئه‌ده‌بیاتى کوردی‌یان ده‌کرد و گڕ و تینێکى زۆریان به شیعر و ئه‌ده‌بیات دا. شێرکۆ بێکه‌س له ساڵى 1986 رووده‌کاته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێ ده‌بێت، یه‌ک ساڵ دواتر و له ساڵى 1987 خه‌ڵاتێکى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى به‌ناوى (تۆخۆلسکى) له‌لایه‌ن (ئیگڤار کالرسۆن) سه‌رۆک وه‌زیرانى ئهودمهى سویده‌وه وه‌رده‌گرێت. شێرکۆ بێکه‌س له ساڵى 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێته وه‌زیرى رۆشنبیرى له‌یه‌که‌م کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم. له ساڵى ١٩٩٨ «ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م»ى دامه‌زراند و وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌و ده‌زگایه دهستهبهکاربوو. له ساڵى ٢٠٠٩ ته‌واوى بهرهەمهکانى له هەشت هەزار په‌ڕه له چاپ دا‌و له 4/8/ 2013 له وڵاتى سوید به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایکرد. کتێبى (سه‌دویه‌ک ڕۆژ ته‌نیایی) یاده‌وه‌رییه‌کانى هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌سى کوڕى شاعیره له باره‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى باوکییه‌وه له‌و کاته‌ى له سوید بوه له نه‌خۆشخانه و له‌گه‌ڵیدا بووه. نووسه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌و 101 رۆژەی که هاوده‌مى بووه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه و ئه‌وه‌ى ڕوویداوه تۆمارى کردووه. به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌ت بۆده‌رده‌که‌وێت به‌شێکى زۆر له هاوه‌ڵ و که‌سه نزیکه‌کانى شێرکۆ بێکه‌س دوو ڕوو بوونه به‌رامبه‌رى و ئازاریان داوه‌و هه‌ندێک له سه‌رکرده سیاسییه‌کان و هاوه‌ڵه‌کانى کوڕى رۆژى ته‌نگانه نه‌بوونه. ئه‌م کتێبه یاداشتێکى ته‌واوى رۆژانى پێش کۆچى دوایکردنى ئه‌و شاعیره‌یه که چۆن ژیاوه‌و چى کردوه‌و چۆن کۆچى دوایکردووه. نووسه‌ر وه‌ک خۆى ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت له‌م کتێبه‌دا باسى بکات به شێوه‌یه‌کى راست و درووست و بێ پێچ و په‌نا راستییه‌کانه وه‌ک ئه‌وه‌ى که هه‌یه. له جێگایه‌کدا ده‌ڵێت «من ئه‌مه‌وێ باسى توانه‌وه‌ى به‌ڵێنى ئه‌و شێره بهفرینانهى پێش و پاش مه‌رگى شێرکۆتان بۆ بکه‌م، نه‌ک قسه رازاندنه‌وه به درۆ. هه‌رچیم له کامێراى چاوه‌کانمدا هه‌ڵگرتووه وه‌کو خۆى بۆتان ده‌گێڕمه‌وه«. سه‌ره‌تاى نه‌خۆشییه‌که‌ى شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵه‌یه‌کى کامێرا رۆژى 17ى نیسانى 2013 شیرکۆ بێکه‌س وه‌ک رۆژه‌کانى تر ده‌چێته ده‌زگاى سه‌رده‌م و کاره‌کانى خۆى له‌وێ رایدهکات، ئه‌و رۆژه چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک سه‌ردانى ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت فیلمێکى دۆکۆمێنتارى له‌سه‌ر ژیانى ده‌ربکه‌ن، که زۆر ماندوو ده‌بێت و ره‌نگى سپى ده‌بێت و ئاره‌قێکى زۆر ده‌رده‌دات ، هۆکه‌شى ئه‌وه بووه که دواى چه‌ند کاتژمێرێک له گرتنى ڤیدیۆى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵه‌یه‌کى ته‌کنیکى له گرتنى فیلمه‌که‌دا هه‌بووه‌و هیچى تۆمار نه‌کردووه (که چه‌ند کاتژمێرێک خه‌ریکى وێنه‌گرتن بوون). هه‌فته‌یه‌ک دواى نه‌خۆشکه‌وتنى و دهنگنوسانى که نه‌یده‌توانى به‌باشى قسه بکات له 24/4/ 2013 بۆ دواجار ده‌چێته‌وه ده‌زگاى سه‌رده‌م و خواحافیزى له کارمه‌نده‌کان ده‌کات و یه‌ک یه‌ک باوه‌شیان پێدا ده‌کات، ئه‌وه کۆتا سه‌ردان و بینینه‌وه‌ی ده‌زگاکه‌و کارمه‌نده‌کان بووه، ئیتر بۆ هه‌میشه نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌و شوێنه و چاوى پێیان نه‌که‌وته‌وه، رۆژى 25/4/2013 به‌ره‌و وڵاتى سوید کۆچ ده‌کات و له رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى (ئارلهندا)ى شارى ستۆکهۆڵمه‌وه داده‌به‌زێت. رۆژنامه‌کانى کوردستان هه‌واڵى سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س بڵاوده‌که‌نه‌وه هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س له کتێبه‌که‌یدا باسله‌وه ده‌کات هه‌ر له سه‌ره‌تاى نه‌خۆشییه‌که‌ى شێرکۆ بێکه‌سه‌وه، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانى کوردستان نوقڵانه‌ى خراپى ته‌ندرووستی باوکمیان لێدابوو، هه‌موویان ئاماژه‌یان بۆ دهنگنووسان و خراپى قوڕگى کردبوو، زۆربه‌ى رۆژنامه‌کان به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ى درووست، هه‌واڵى له‌ده‌ستدانى ته‌واوه‌تى ده‌نگى باوکمیان بڵاوده‌کرده‌وه، له کاتێکدا ده‌نگى به کزى و لاوازى هه‌رمابوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات د.سامان ئه‌حمه‌د رۆژى 11/5/2013 له‌باره‌ى ته‌ندرووستى شێرکۆ بێکه‌سه‌وه رونکردنه‌وه‌یه‌کى له رۆژنامه‌ى هاوڵاتی بڵاوکرده‌وه تا هه‌موو گومانه‌کان له نه‌خۆشکه‌وتنى شێرکۆ بێکه‌س بڕه‌وێنێته‌وه. جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو، که‌سێکى نزیک له‌مالیکی ته‌له‌فون بکات و هه‌واڵى باوکم بپرسێت، به‌ڵام سه‌رکرده‌و هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانى به (با)ى خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت به‌شێکى کتێبه‌که ته‌رخانکراوه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ى که شێرکۆ بێکه‌س که له سوید به‌هۆى نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کردووه‌و پشکنینى بۆ ئه‌نجامدراوه، تا به وردى نه‌خۆشییه‌که‌ى دیاریبکه‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌ربکه‌وێت، نوسه‌ر باسله‌وه ده‌کات دواى ئه‌و پشکنینه‌ى له کوردستان بۆمان ئه‌نجامدا، جارێکى تر پشکنینێکى ترمان له نه‌خۆشخانه‌ى (هودینگه) له سوید بۆ ئه‌نجامدایه‌وه، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و پشکنینه ده‌رچوو که له سلێمانى بۆى ئه‌نجامدرابوو که چه‌ند گرێیه‌ک له‌لاى راست و چه‌پى سییه‌کانى هه‌بوون و بڕیار درا که نهشتهرگهرگهرییهکى بۆ ئه‌نجامبده‌ن که ئه‌نجامه‌که‌ى چه‌ند رۆژی دواتر ده‌رده‌چێت. وه‌ک خۆى ده‌ڵێت بێتاقه‌ت ده‌بێت به‌و ئه‌نجامه که ده‌بێت چی بێت، به‌ڵام شیرکۆ بێکه‌س رووى تێده‌کات و ده‌ڵێت « کوڕم دواى 52 ساڵ جگه‌ره‌کێشان ئه‌ته‌وێ چى بێ، دڵنیام شێرپه‌نجه‌یه، به‌ڵام په‌شیمان نیم له کێشانى، ئه‌گه‌ر چاک ببمه‌وه ده‌ست ئه‌که‌مه‌وه به‌کێشانى» هه‌رواش بوو نه‌خۆشییه‌که‌ى شێرپه‌نجه‌بوو، ئه‌نجامى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له 30/5/2013 ده‌رچوو و ناچار کرا که ده‌بێت ده‌رمانى کیمیایی به‌کاربهێنێت. له (نورى مالیکى)یه‌وه ته‌له‌فون کرا، له‌سه‌رکرده‌کانى (ى.ن.ک)وه نه‌کرا نوسه‌ر، که کوڕى گه‌وره‌ى شێرکۆ بێکه‌سه گله‌یی ئه‌وه له هاوڕێکانى باوکى، به‌تایبه‌ت له سه‌رانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌کات که (رهخنهنامهیهک) له رۆژنامه‌کانى کوردستاندا بڵاو ده‌کاته‌وه، ئینجا ورده وردە ته‌له‌فونى بۆ ده‌که‌ن و هه‌واڵى ده‌پرسن. ده‌ڵێت» (على الشلا) سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مانى عێراق له کوتله‌ى مالیکى و وته‌بێژى حزبى ده‌عوه ته‌له‌فونیان کرد بۆ هه‌واڵپرسین و هه‌موو هاوکاریی و پاڵپشتییه‌کیان بۆ باوکم راگه‌یاند. دواتر مه‌لا به‌ختیار که خۆى به ده‌روێشى شیعره‌کانى شێرکۆ ده‌زانێ ره‌خنه‌ى لێگرتم گوایه له رێگه‌ى کاک (عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى)یه‌وه هه‌واڵى باوکمیان پرسیوه، وه‌ک ئه‌وه‌ى خۆى ده‌ستى ته‌له‌فونیان به خه‌نه‌وه بووبێت. ئه‌وه‌ى به‌لامه‌وه جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو، که‌سێکى نزیک له مالیکیى وه ته‌له‌فون بکات و هه‌واڵى باوکم بپرسێت، به‌ڵام سه‌رکرده‌و هاوڕێ و کهسهنزیکهکانى له سلێمانى به (با)ى خه‌یاڵیاندا نه‌یه‌ت و مێش میوانیان نه‌بێت» دوا به‌دواى ئه‌و ره‌خنه نامه‌یه که هه‌ڵۆى کوڕى شاعیر له رۆژنامه‌کاندا بڵاوى ده‌کاته‌وه، دواتر سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتى و هاوه‌ڵه‌کانى بۆ هه‌واڵپرسین و دڵنیابوون له ته‌ندروستى شێرکۆ بێکه‌س ته‌له‌فونى بۆ ده‌که‌ن و له ئه‌حواڵى ده‌پرسن. نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌له‌فون بۆ شێرکۆ بێکه‌س ده‌کات و پلارێک له‌قسه‌کانى ده‌گرێت رۆژى 17/6/2013 کۆچکردوو (نه‌وشیروان مسته‌فا) ته‌له‌فون بۆ شێرکۆ بێکه‌س ده‌کات و هه‌واڵى ده‌پرسێت و قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌ر دهنگنووساوى تواناى قسه‌کردنى نه‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆ دا قسه‌ده‌کات و پێى ده‌ڵێت «بیستوومه جگه‌ره ناکێشێ، شتێکى باش ده‌کات» دواى داخستنى ته‌له‌فوونه‌که، شێرکۆ بێکه‌س به ده‌نگێکى کز‌و نوساوه‌وه ، پلارێک له قسه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت و به هه‌ڵۆى کوڕى ده‌ڵێت «ئه‌و به من ئه‌ڵێ شتێکى باش ئه‌که‌ى جگه‌ره ناکێشى، مه‌گه‌ر به‌س ئه‌و له‌من زیاتر جگه‌ره بکێشێ، که‌چى ئامۆژگارى من ده‌کات» دوا شیعرى شێرکۆ بێکه‌س چى بوو؟ دوا شیعر که شێرکۆ بێکه‌س نوسیویهتى، پارچه شیعرێک ده‌بێت که بۆ یادى له‌دایکبوونى یه‌کێک لهمناڵى نزیکه‌کانى خۆى بووه به ناوى (پابلۆ) و ئه‌و پارچه شیعره‌ى کردووه‌ته دیارى له دایکبوونهکهى، که دوو مانگ پێش ئه‌وه‌ى کۆچى دوایی بکات نوسیویهتى ئیتر هیچ شیعرێکى تر‌ى نه‌نوسیوه. ئه‌مه کۆپله‌یه‌کى بچوکه له‌و شیعره: ئه‌مساڵ پێکه‌وه وه‌کو «پابلۆ» و هه‌ورو نزار هه‌موو ئهبینە چراخانى به‌رده‌مى عه‌شق و رووبار دوا رۆژه‌کانى ته‌مه‌نى شێرکۆ بێکه‌س شیرکۆ بێکه‌س مانگ و نیوێک به‌رله‌وه‌ى کۆچى دوایی بکات، زمانى قسه‌کردنى ده‌شێوێت و وشه‌کان وه‌ک خۆى ناگه‌یه‌نێت و هه‌ڵیت و په‌ڵیت له قسه‌کانیدا به‌کارده‌هێنێت .وه‌ک دکتۆره‌کانى ئاماژه‌یان پێداوه ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که شێرپه‌نجه‌که‌ى به‌ره‌و مێشکى بڵاو بووه‌ته‌وه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه که دووچارى گرفتى قسه‌کردنى ناڕوون بووه‌ته‌وه. ئه‌و چه‌ند رۆژێک پێش مردنى، خه‌ریکى خوێندنه‌وه بووه، له‌مباره‌یه‌وه نووسه‌ر ده‌ڵێت «ئه‌و ماوه‌یه کۆمه‌ڵێ کتێبى له‌گه‌ڵ ره‌شنووسى (یاده‌وه‌ریی پاسکیلێکى که‌رکووکى) به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و ده‌یخوێنده‌وه. له‌و کتێبانه وه‌ک (الانسان و الجدار) بدر الملیک و رۆمانى (حفلة اعدام) ى مهدى على الراضي و له‌گه‌ڵ کتێبێکى هادى العلو به ناوى (في السیاسة الاسلامیة) و رۆمانێکى سه‌لمان روشدى به‌ناوى (غجب) ئه‌و رۆژانه ئه‌م کتێبانه‌و کۆمه‌لێک رۆژنامه‌و گۆڤارى تر‌ى ده‌خوێنده‌وه« شێرکۆ بێکه‌س دوا رۆژه‌کانى ته‌مه‌نى به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر بردووه‌و تا رۆژى دووشه‌ممه 22/7/2013 کاتێک نه‌خۆشییه‌ک زۆرى بۆ ده‌هێنێت و به‌په‌له له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى فریاکه‌وتنه‌وه ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (کارۆلینسکا) و له‌وێ تا رۆژى کۆچى دواییکردنى له 4/8/2013 هه‌ر له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وێ گیان له‌ده‌ستده‌دات. له‌به‌ر یه‌ک وشه ماڵه‌که‌ى ناکرێته مۆزه‌خانه نووسه‌ر له درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌کانى رۆژانى پێش کۆچى دوایی شێرکۆ بێکه‌سى باوکی‌دا، باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات که له سرودى مه‌شخه‌ڵان دا که شێرکۆ بێکه‌س بۆ یه‌کێتى وتووه، ته‌نها له‌به‌ر وشه‌یه‌ک که لەیاداشتهکانى خۆیدا به‌ناوى (نوسین به ئاوى خۆڵه‌مێش) وتوویه‌تى «ده‌بوو له سروودى مهشخهڵاندا، له جێى (ى.ن.ک) بمنووسیایه (پێشمه‌رگه) بۆ ئه‌وه‌ى گشتگیر بوایه، هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س نووسیویه‌تى «ته‌نها ئه‌و دێڕه بووه هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رکرده‌یه‌کى هه‌ره دیار و گرنگى یه‌کێتى، له‌دواى مه‌رگى باوکم، که ده‌یویست ماڵه‌که‌ى شێرکۆ بێکه‌س بکات به مۆزه‌خانه، له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه‌ى ناو یاداشته‌کان په‌شیمان بوه‌وه‌و نه‌یکرد، ئێستاش دواى پتر له 40 ساڵ مارشى ئه‌و حزبه هه‌ر شیعرى باوکمه، ئه‌وه‌ش وه‌فادارى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به‌رانبه‌ر باوکم، ئاخر ئێوه هێنده‌ى کۆماری ئیسلامیشتان پێنه‌کرا، که ماڵى (هێمن موکریانى)یان کرده مۆزه‌خانه.
هاوڵاتی چاپى سیانزه‌یه‌مى رۆمانى (چاوه‌کانى) بزورگ عه‌له‌وى له وه‌رگێڕانى ئازاد به‌رزنجى بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م رۆمانه یه‌کێکه له رۆمانه گرنگ و پڕخوێنهرهکانى رۆماننوسى ئێرانى بزروگ عه‌له‌وى و ئازاد به‌رزنجى بۆ یه‌که‌مجار له ساڵى 1997 چاپى یه‌که‌مى بڵاوکرده‌وه‌و تائێستاش 13 جار چاپکراوه‌ته‌وه. ئازاد به‌رزنجى، وه‌رگێڕ له‌باره‌ى وه‌رگێڕانى ئه‌م کتێبه‌وه رایگه‌یاند «ئه‌وه‌ى وایکرد ئه‌م رۆمانه کهوهربگێڕم، یه‌که‌م: ئه‌وه‌بوو کهڕۆمانهکه باس له‌بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێک ده‌کات که‌تێیدا دیکتاتۆرى و ترساندن و تۆقاندن سایه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاى ئێران‌دا خستووه و منیش هه‌ستم ده‌کرد زۆر نزیکه له‌و بارودۆخه‌ى ئه‌وساى خۆمانه‌وه. دووه‌م: باس له‌خه‌باتى نهێنیى ئینسانێک (که له‌هه‌مان کاتدا هونه‌رمه‌ندیشه) ده‌کات که‌نه‌ک هه‌ر هونه‌ره‌که‌ى خۆى به‌ڵکو هه‌موو ژیانى خۆیشى خستۆته ڕیسکه‌وه له‌پێناوى ئایدیایه‌کى باڵادا که‌ئه‌ویش تێکۆشانه بۆ ئازادکردنى کۆمه‌ڵگاکه‌ى و ئینسانه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌که‌ى له‌ده‌ستى سته‌م و سه‌رکوتکردن». له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌و که‌سێتى فهرهنگیسى ناو رۆمانه‌که ئازاد به‌رزنجى ده‌ڵێت: «هه‌ڵبه‌ته جگه له‌و شتانه‌ى که‌ئاماژه‌م پێدان، تایبهتمهندێتیى که‌سێتی فه‌ره‌نگیسیش یه‌کێکى تر بوو له‌و شتانه‌ى سه‌رنجى منیان به‌لاى ئه‌و ڕۆمانه‌دا ڕاکێشابوو. فه‌ره‌نگیس له‌سه‌رێکه‌وه کچێکه سه‌ر بهخێزانێکى ئورستۆکراتی، له‌سه‌رێکه‌وه حه‌ز به‌دنیاى هونه‌ر ده‌کات. له‌سه‌رێکه‌وه ئافره‌تێکى جانانه و یاریزانه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ پیاواندا، له‌سه‌رێکى تریشه‌وه خۆیشى نازانێ چه‌ند عاشقى ماکانه له‌کۆتاییدا نه‌بێت. ژنێک که له‌ڕوویه‌که‌وه قوربانیى ده‌ست کۆمه‌ڵگایه، وه‌کو خۆیشى ده‌ڵێت، له‌ڕوویه‌کى تریشه‌وه قوربانیى ده‌ستی بیرکردنه‌وه‌و هه‌واو ههوهسهکانى خۆیه‌تی. ئاڵۆزی ئه‌م کاراکته‌ره‌ش تاڕاده‌یه‌کى زۆر سه‌رنجى ڕاکێشابووم».
شوان ئەحمەد بەهاری ئەمساڵ، ئێوارەیەک لەدانیشتنێکی سێقۆڵی لەگەڵ هاوڕێیانی ئازیز (زانیار محەمەد و پشتیوان عەلی)دا، وتم: (گەر لەم عێراق و کوردستانەی خۆماندا، ڕێزی مرۆڤی بەهرەمەندو داهێنەری تێدابگیرایە، ئەوا دەبوو ئێستا لەشارەکانی عێراقدا چەندین پەیکەر، بۆ کۆمەڵناس و ئەقڵێکی گەورەی وەک دکتۆر عەلی وەردی و تەلارسازێکی بەناوبانگ و دەستڕەنگینی وەک زەها حەدید دروستبکرانایەو لەکوردستانی خۆشمان‌دا، هەمان شت بۆ دکتۆر محەمەد کەمال، وەک فەلسەفەکارو ئەکادیمیستێکی پسپۆڕ بکرایە). بەتەواوکردنی قسەکانم، ئەوان دەستبەجێ و بەزەردەخەنەیەکەوە وەڵامیاندامەوە کە: (ئەوەی دکتۆر محەمەد کەمال کاری تێدادەکرێت و زۆر نابات تەواو دەبێت). وائەمڕۆو لێرەدا، هەموومان بەئەنجامگەیشتنی ئەو کارە دەبینین و ئەمەش بۆخۆی ئاوڕدانەوەو ڕێزلێنانە، لەهەوڵ و ڕەنج و ماندووبونی مرۆڤێک کەدەروێشانەو خاکیانەو بێدەنگانە، بەردەوام بەگیانێکی بەرپرسانەوە کاردەکات، تاڕۆحی فەلسەفی لەمرۆڤی کوردا بەئاگابێنێت. مرۆڤێک کە لەخەمی ئەوەدایە، زمانی فەلسەفی کوردی بێنێتە ئارا‌و ئەو پرۆسەیەش وەک خۆی لەکتێبی (نیشتمانی فەلسەفەو لەلاپەڕە 126دا جەختی لێدەکاتەوە)، بەپێویستیەکی مێژوویی دەبینێت و بەئەرکی سەرشانی تەواوی ڕۆشنبیرانی کوردی دەزانێت. بەڵام لەڕاستیدا لەناو سەرجەم نوسەران و ئەکادیمیستان و ڕۆشنبیرانی کورددا، کەس وەک دکتۆر محەمەد کەمال ئەو خەمەی لەکۆڵ نەناوە. ئەوێک کە بەسەرێک سەودا لەگەڵ فەلسەفەی کلاسیک‌دا دەکات (بڕوانە نوسین و وەرگێڕانەکانی دەربارەی ئەفلاتۆن و ئەرستۆ و... هتد)، بەسەرێکیش خەریکی تاووتوێکردنی فەلسەفەی مۆدێرنە (وەک نوسین و وەرگێڕانەکانی، لەمەڕ کانت و هیگڵ و فریدریک نیتشە و ئەدمۆند هۆسێرل و مارتن هایدیگەر)، بۆ ئەوەی کورد وەک میللەتێک لەکاروانی شارستانی دوانەکەوێت و پایەو مەقامی وەک نەتەوەیەک، هەر پەراوێزی مێژوو نەبێت. * سوپاس بۆ هونەرمەندی بەسەلیقە کاک چێنەر نزار و لەخۆ بوردوویی کاک زانیار‌و کاک پشتیوان، کەوەک چەند گەنجێکی بەرپرسیارو دڵسۆز، لەپشت بەئەنجامگەیاندنی ئەم کارەوە بوون. ئاخر ئەمە بۆخۆی پێ‌زانین و بیرهێنانەوەی مرۆڤێکە، ئەوەندەی بیردەکاتەوەو تێوریزە دەکات و دەنوسێت و کتێبی فەلسەفی قەوارە ئەستورمان بەردەست دەخات، نیو ئەوەندە خۆیمان پیشان نادات و لەم جیهانی دیجیتاڵ و سۆشیال میدیا‌و خۆنمایشکردنەدا، ئەو بزرەو لەسەر مێزو کورسیەکەی خۆی، خەریکی بیرکردنەوەو پێشکەشکردنی زادی فەلسەفیە بەخوێنەرانی میللەتەکەی. (لەلاپەڕە132 نیشتیمانی فەلسەفەدا) زۆر خاکیانە، دەڵێت: (من یەکێکم لەوانەی لەبواری فەلسەفەدا، چەند هەوڵدانێکم هەیەو هەرگیز خۆم بەفەیلەسوف دانەناوەو هەمیشە خوێندکارو عاشقی ئەو ڕێگایە بووم. من دەروێشێکی ڕوتەڵەی فەلسەفەم، نەک شێخی تەریقەت). بەڵام نا، لێرە بەدوا ئەوانەی لەبەردەم پەیکەرەکەتدا دەوەستن و ئاگاداری نوسین و بەرهەمە سەنگین و بەنرخەکانتن، بەڕێزەوە ناوت دەڵێنەوەو کارەکانیشت بەرزدەنرخێنن و دەڵێن: (ڕۆژگارێک کەخەڵکانێک سەرقاڵی دزینی خێروبێری وڵات و قاچاخچێتی نەوت و نیشتمانفرۆشی و نائومێدکردنی ڕۆڵەی کوردبوون، ئەم عارفە هەر لەخەمی داگیرساندنی مۆمێکدا بوو، بۆ دڕدان بەتاریکی و بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆحی فەلسەفی لەمرۆڤی کورددا). ئەم وتارە ئێوارەی ١٣/٧/٢٠١٨، لەمەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ئەکادیمیست و فەلسەفەکاری کورد (د.محەمەد کەمال)، پێشکەشکراوەو لەلایەن کاک جوتیار ژاژڵەییەوە خوێندرایەوە.
هاوڵاتی «مارتا» ده‌رهێنه‌رێکى ئیسپانى فیلمى دۆکیومێنتهریهو له‌گه‌ڵ «خوان»دا که‌هاوڕێ کوڕه‌که‌یه‌تى و ده‌رهێنه‌رى فیلمه، دێنه هه‌رێمى کوردستان و وێڵن به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى کارگه جگه‌ره چۆڵکراوهکهى سلێمانى و نهێنیهکانیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌وێ ڕووده‌دات چاوه‌ڕواننه‌کراوه. له‌کورته فیلمێکى ده‌رهێنه‌رى کوردى دانیشتووى به‌ریتانیا، (یاد دین) کارگه‌ى جگه‌ره‌که‌ى سلێمانى ده‌کاته مه‌یدانى چیرۆکێکى ترسناکى ئه‌م دوو سینه‌ماکاره. کورته فیلمه‌که ١٤ى مانگى ئابى ئه‌مساڵ بڕیاره له‌فیستیڤاڵى ‹هۆڵیشۆرتس›ى پاڵاوتنى خه‌ڵاتى ئۆسکار لههۆڵیود یه‌که‌م جار نمایشبکرێت. دوابه‌دواى ئه‌و فیستیڤاڵه‌ش ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو بڕیاره له‌چه‌ند فیستیڤاڵێکى تردا به‌شداربێت. له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌رهێنه‌ره‌که ده‌ڵێت «ده‌مه‌وێت هانى ئه‌م ژانرهى ده‌رهێنانى فیلم بده‌م له‌عێراق، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ببێته بوارێکى سودبه‌خش بۆ ئابورى ناوچه‌که. کوردستان، پێگه‌ى فیلم تۆمارکردنى سه‌رنجڕاکێشى سه‌لامه‌تى لێیه که‌ده‌کرێت بکرێته بوارێکى سودبه‌خش بۆ کارکردن.»
سازدانی: هیوا غەفور هاوڵاتی: ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئه‌دیبان چیه‌و کاره‌کانى ئه‌م ناوه‌نده له‌چیدا خۆى ده‌بینێته‌وه؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: پێشتر ئه‌م ناوه‌نده له‌ژێر چه‌ند ناوێک‌دا کارى کردووه، خاوه‌نى 180 به‌رهه‌مى بڵاوکراوهین و خاوه‌نى 42 کارمه‌ندین. ئه‌و کارمه‌ندانه به‌شێکى وه‌کو وه‌رگێڕ کارده‌کات. به‌شێکى تریان وه‌کو داڕشتنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه له‌زمانى کوردی‌دا کارده‌که‌ن. هه‌ر کتێبێک لاى ئێمه که چاپ ده‌بێت به دوو سێ فلته‌ردا ده‌ڕوات و سێ چوار که‌س پێیدا ده‌چێته‌وه‌و دواتر به‌رهه‌مه‌کانمان له‌وڵاتى ئێران چاپده‌که‌ین. تیراژیشمان له 15 هه‌زار که‌متر نییه‌و زۆرترین تیراژیشمان چووه‌ته 200 هه‌زارو له‌زمانه‌کانى عه‌ره‌بى و فارسى و ئینگلیزى بۆ کوردى کتێب وه‌رده‌گێڕین. هاوڵاتی: ئه‌و کتێبانه‌ى ئێوه وه‌ریده‌گێڕن خۆتان ده‌ستنیشانى ده‌که‌ن، یاخود وه‌رگێڕه‌کان ده‌ستنیشانى ده‌که‌ن؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه خۆمان کتێبه‌کان هه‌ڵده‌بژێرین و توێژینه‌وه‌یه‌کى بۆ ده‌که‌ین. گه‌ڕانێک ده‌که‌ین به‌ناو ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌کاندا پڕفرۆش‌ترین کتێب کامه‌یه‌و خوێنه‌رى کورد حه‌زى له چ کتێبێکه، ئه‌و کتێبانه بۆ وه‌رگێڕان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین و به‌رگێکى کوردى ده‌که‌ینه‌وه به‌به‌ر کتێبه‌که‌دا. واته ئێمه ته‌نها کارى وه‌رگێڕان ناکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌ى کوردێنین که هه‌موو تاکێکى کورد بتوانێت به‌ئاسانى لێى تێبگات. هاوڵاتی: وه‌کو ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌دیبان ته‌نها کارى وه‌رگێڕان ده‌که‌ن، یاخود نووسینى نووسه‌ره کورده‌کانیش چاپ ده‌که‌ن؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه کار بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ش ده‌که‌ین، که بزانین له‌گه‌ڵ واقیعێتى ئێمه‌دا بگونجێت. زۆرجار نووسه‌رى کورد، نایه‌وێت به‌رهه‌مه‌که‌ى به‌و نرخه هه‌رزانه‌ى که‌ئێمه له‌سه‌ر کتێبه‌که دایده‌نێین بیفرۆشێت، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریکى ئه‌وه‌یه بازرگانی بهکتێبهکهیهوه بکات، ئه‌وه‌نده نایه‌وێت، کتێبه‌که‌ى بگاته هه‌موو شوێنێک. نووسه‌ر هه‌بووه کتێبه‌که‌ى بۆ ئێمه هێناوه وتوویه‌تى من بۆ ئه‌م کتێبه 10 ملیۆنم ده‌وێت، لێکمانداوه‌ته‌وه ئه‌و کتێبه که‌ئه‌و به‌و شێوه‌یه داواى ئه‌و بڕه پاره‌یه ئه‌کات، ئه‌بێت ئێمه بیده‌ین به 20 هه‌زار، ئه‌وه‌ش نرخێکى زۆره. ئه‌وه یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ى که ئێمه له‌گه‌ڵ نووسه‌رى کورددا هه‌مانه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه کتێبى سینووههمان هه‌یه، پێشتر نرخى کتێبه‌که زیاتر له 26 هه‌زار دینار بووه، ئێمه ئێستا به 10 هه‌زار ئه‌یفرۆشین، که نرخى جوملهکهى بۆ کتێبخانه‌و دوکانداره‌کانیش به شەش هه‌زاره، که ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکى کورد ئه‌وه بکات رازى نابێت، کتێبێک به‌و شێوه‌یه که سێ به‌رگه‌و له بۆکسێکدایه به‌و نرخه بیفرۆشێت. هاوڵاتی: باسى نرخت کرد، ئه‌وه‌نده‌ى من تێبینیم کردووه، نرخى کتێبه‌کانى ئێوه له‌چاو نرخى ده‌زگاو چاپخانه‌و ناوه‌نده‌کانى تر‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى کتێب، نرخه‌کانتان هه‌رزانتره، ئایه له‌لایه‌ن ئه‌و ناوهندو چاپخانانه‌ى تره‌وه تووشى گرفت نه‌بوون؟ ئایه ئێوه‌ش کارى بازرگانى ئه‌که‌ن، یاخود رۆشنبیرى؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: لێتان ناشارمه‌وه پانزه بۆ بیست رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێک لهچاپخانهو ناوه‌نده‌کانى پارێزگاى سلێمانى هێرشى تووندیان کرده‌سه‌ر کاک ئارامى مه‌لا محەمەد کهبهڕێوهبهرى گشتى ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئهدیبانهو هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد. پێیانوت ئێمه ئاماده‌ین بچین له‌سنوور ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى کهکتێبى ئێوه‌ى تیایه بیسوتێنین. ئه‌و چاپخانانه ده‌یانه‌وێت بازرگانى به‌سه‌ر کتێبه‌وه بکه‌ن. ئێمه‌ش بازرگانى ئه‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه کتێب نرخێکى له‌سه‌ر داده‌نێین هه‌موو هاوڵاتییه‌ک بتوانێت بیکڕێت، به‌تایبه‌ت له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌توانێت کتێبێکى ئێمه بکڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبه به‌هه‌مان وه‌رگێڕان، ئه‌گه‌ر له‌بازاڕ به 25 هه‌زار بێت، لاى ئێمه به 10 هه‌زاره. ئێمه به‌و ههڕهشهلێکردنانه باجمان به‌گیانى خۆمان داوه به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵێک خاڵ، یه‌کێک له‌وانه هه‌رزانکردنى نرخى کتێبه، که ئێمه ئه‌و قۆرخکاریهمان لابرد که‌جارێکى تر یه‌کێک نه‌توانێت، کتێبێک خۆى نرخى لێبدات، هه‌روه‌ها ئێمه گه‌یاندنیشمان هه‌یه بۆ هه‌ر تاکێک له‌ماڵه‌وه کتێبێکى بوێت، بێ به‌رامبه‌ر بۆى ده‌نێرین، به‌و نرخه‌ى که له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێت. هاوڵاتی: ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ى ئێوه کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن کێن؟ ئایه هه‌مان ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ن که‌کار له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى تردا ده‌که‌ن و به‌تایبه‌ت له‌شارى سلێمانى ناسراون، یاخود که‌سانى نوێن له‌بوارى وه‌رگێڕاندا؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: ئه‌وانه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵیاندا کارده‌که‌ین، وه‌رگێڕى ناسراوى ئه‌م شاره (سلێمانى) تێدایه. ئه‌و که‌سانه‌ى پێشتر کاریان بۆ ناوه‌نده‌کانى تر کردووه، ئێمه هێناومانن کارى وه‌رگێڕانیان پێده‌که‌ین. کارى وه‌رگێڕانه‌کانى ئێمه جیاوازه، ستافێکمان هه‌یه که‌هه‌موویان پسپۆڕی زمانى کوردین، به‌و وه‌رگێڕانانه‌دا ده‌چینه‌وه. جارى وا هه‌یه دوو کاتژمێر گفتوگۆى یه‌ک وشه ده‌که‌ین که‌چۆن بینوسین. هه‌وڵمانداوه زۆرترین وشه‌ى ره‌سه‌نى کورده‌وارى بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ کتێبه‌کان و له‌به‌رامبه‌ریشدا که‌مترین وشه‌ى عه‌ره‌بى تێدابێت. هاوڵاتی: ره‌وشى بازاڕى کتێب له‌لاى ئێوه چۆنه، ئایه فرۆشى کتێب و به‌رهه‌مه‌کانتان هه‌یه؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: ئێمه خۆمان بازاڕى فرۆشتنى کتێبمان دروستکردووه. کتێبه‌کانى ئێمه ده‌گاته هه‌موو ماڵێک به‌بێ به‌رامبه‌ر. له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا هه‌ر هاوڵاتییه‌ک کهداواى بکات له‌لاى ئێمه، بۆى ده‌گه‌یه‌نینه ده‌ستى. بۆ نموونه دوایین به‌رهه‌مى ئێمه هونه‌رى چێشتلێنانه، ئه‌و کتێبه هه‌تاکو ئه‌م ده‌قه‌یه 15 هه‌زار دانه‌مان لێ چاپکردووه‌و ئێستا بڕێکى زۆر که‌مى ماوه که له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا چاپمان کردووه. هاوڵاتی: هه‌ندێ شوێن هه‌یه، نرخى زۆر له‌سه‌ر کتێب دائه‌نێت، دواتر به‌ناوى داشکاندنه‌وه کتێبه‌که ده‌فرۆشێت به‌نرخێک که‌هێشتا دوو هێنده‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه که تێیچووه؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: ئه‌و ناوه‌ندانه له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان که لهنرخى هیچ ناوه‌ندێک که‌م ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى بازرگانى به‌سه‌ر تاکی کوردى و گیرفانى عه‌قڵه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده ئامانجیان له‌فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌که‌و هۆشیارکردنه‌وه‌ى تاکى کوردى نییه. نایانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵکێک ئه‌و کتێبه بخوێنێته‌وه. ئێمه له رابردوودا چه‌ند شه‌ڕێکى گه‌وره‌مان کردووه بۆ هه‌رزانکردنى نرخى کتێب. یه‌کێک له‌و کتێبانه، کتێبه‌که‌ى جه‌نابى مام جه‌لاله، که به‌نیازین له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا وه‌ریبگرین و جارێکى تر هه‌ڵه‌چنى و پێداچوونه‌وه‌ى زمانه‌وانى بۆ ده‌که‌ین و به یه‌ک له‌سه‌ر چوارى نرخه‌که‌ى پێشووى ئه‌یفرۆشین. بۆ نموونه ئێستا به 20 هه‌زاره، ئێمه چاپى ده‌که‌ین و ده‌یده‌ین به پێنج هه‌زار. هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر له‌کاره‌کانمان که به‌نیازبووین له‌داهاتوودا ئه‌نجامى بده‌ین بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ى کتێبه‌کانى ره‌وانشاد کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌تایبه‌ت کتێبه ئه‌ده‌بیه‌کانى که حه‌وت کتێبى ئه‌ده‌بى هه‌ڵبژێرین و لهبۆکسێکدا به‌نرخێکى هه‌رزان و گونجاو که‌نزیکه‌ی 25 هه‌زارێک بێت چاپی بکه‌ین، هه‌رچه‌نده رێگریمان لێده‌کرێت له‌لایه‌ن که‌سانێکى نزیک له‌بنه‌ماڵه‌ى کاک نهوشیروانهوهو نایه‌ڵن ئه‌و کتێبانه به‌رده‌ستى ئێمه بکه‌وێت و نایانه‌وێت به‌و نرخه بیفرۆشین، پێیانوایه فرۆشتنى کتێبه‌کانى کاک نه‌وشیروان به‌و نرخه، ئێمه سوکایه‌تى به‌و سه‌رکرده‌یه ده‌که‌ین و ده‌ڵێن ده‌بێت به نزیکه‌ى 100 دۆلار بێت. ئێستا خۆیان به‌نیازن له لوبنان چاپى بکه‌ن. له‌کاتێکدا هه‌موو تاکێک مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه، کتێبێک له کتێبه‌کانى کاک نه‌وشیروان له‌ماڵه‌که‌یدا هه‌بێت، به‌ڵام به‌و نرخه‌ى کهگیرفانى ئه‌و له‌توانایدا هه‌یه‌و ده‌توانێت بیکڕێت. ئێمه ناڵێین بازرگانى ناکه‌ین، به‌ڵام قازانجێکى زۆر که‌م ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌زگاو ناوهندگهلێکى زۆر هه‌ن که دوو هێنده‌و سێ هێنده‌ى نرخى کتێبه‌که، قازانج ده‌خه‌نه سه‌ر کتێب و قۆرخکاریهکى زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌داهاتوودا ده‌بینیت چۆن ئه‌و قۆرخکارییه ده‌شکێنین. هاوڵاتی: پڕۆژه‌تان بۆ ئاینده چیە؟ به‌نیازن له‌داهاتوودا کاره‌کانتان چۆن ئه‌نجامبده‌ن و چى بکه‌ن؟ کوردۆ فه‌ره‌ج: کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ى باشمان هه‌یه، یه‌کێک له‌و پڕۆژانه ئه‌وه‌یه، که تاساڵى 2020 که دوو ساڵى تر ده‌کات، ئه‌مانه‌وێت 75%ی هه‌موو ماڵێکى کورد، یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ى ئێمه‌یان هه‌بێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌مان هه‌یه ئه‌و کتێبانه‌ى له‌بازاڕدا داواکاری زۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر نرخه‌که‌ى خوێنه‌ران ناتوانن بیکڕن، ئێمه لهئایندهیهکى نزیکدا چاپیان ده‌که‌ینه‌وه‌و نرخێکى ره‌مزى که‌مى له‌سه‌ر دائه‌نێین، به‌و شێوازه‌ى خۆمان وه‌ک ناوه‌ندى رۆشنبیرانى ئه‌دیبان کارى له‌سه‌رده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر قۆرخکارى له‌بازاڕ و نرخدا نه‌مێنێت.
نوسینی: میشێل گۆلدبێرگ وه‌رگێڕانی: پێشه‌وا جەلال چل ڕێساکهى عیشق ڕۆمانێکى زۆر ماندووکه‌ره، چونکه هه‌مووشتێک له‌باره‌یه‌وه سه‌رنجڕاکێشه جگه له کاره‌که خۆی. نوسه‌ره‌که‌ى ئه‌لیف شه‌فه‌ق سه‌رچاوه‌ى ئیلهامه. ئه‌و کاره‌کانى پڕفرۆش‌ترین و پاڵه‌وانێکى کۆزمۆپولیتانه. فیمینیستێکى ئاڵۆز‌و ڕۆماننوسێکى به‌رزخوازه که چیرۆکى سیحری-ڕاسته‌قینه پێکه‌وه ده‌چنێت و تێکه‌ڵاوى بیرۆکه‌ى گه‌وره و گرنگى ده‌کات. ڕۆمانه‌که‌ى (زۆڵهکهى ئه‌ستانبوڵ) که له ٢٠٠٦ بڵاوکرایه‌وه، په‌نجه ده‌خاته‌سه‌ر بابه‌تێکى قه‌ده‌غه‌کراوى وه‌ک جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌کان و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبارکرا به سوکایه‌تیکردن به «تورک بوون» . تاوانێک که به‌ندى بوونى لێده‌که‌وێته‌وه. ڕۆمانه سوریالیستهکهى (چاوتێبڕین) له ساڵى ٢٠٠٠ بڵاوبووه‌وه، ئه‌ویش بووه جێگاى سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى گرنگى ده‌ده‌ن به بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به جیاوازى ڕه‌گه‌زی. ئه‌م ڕۆمانه‌ى (چل رێساکهى عیشق) له‌باره‌ى ژنێکى جووى ئه‌مریکیه که عیشق ئه‌دۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ سۆفییهکى گه‌ڕیده. ڕۆمانه‌که پڕفرۆش‌ترین کتێب بووه له تورکیا. ئه‌و هاوسۆزییه‌ى بۆ ڕۆمانه‌که دروستبوو توانى کینه‌ى ناسیۆنالیستى و ئاینى تێپه‌ڕێنێت. وه‌کو زۆر له ڕۆمانه‌کانى ئه‌لیف شه‌فه‌ق، (چل ڕێساکهى عیشق) دوو چیرۆکى لێک ئاڵا‌و ده‌گرێته‌وه که به چه‌ندین سه‌ده له‌یه‌ک جودا بوونه‌ته‌وه. گێڕه‌ره‌وه‌ى چیرۆکه‌که، (ئێلا ڕۆبنستنه)، ژنێکى ٤٠ ساڵه، هاوسه‌رگیریى کردووه له‌گه‌ڵ دکتۆرێکى ددان به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر نییه. نقوم بووه له ژیانێکى ناخۆشى چینى ناوه‌ڕاست. وا ده‌رده‌که‌وێت که ژیانى خولانه‌وه‌یه به ده‌ورى رۆشتن بۆ کێڵگه و بازاڕکردن. ئێلا، کارێک ئه‌دۆزێته‌وه له ده‌زگایه‌کى ئه‌ده‌بى ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى دهستنوسهکانه. له‌وێ ڕۆمانێکى ده‌درێتێ به ناوى «کفرى شیرین» له باره‌ى ڕۆمى که شاعیرێکى سۆفییه. ئه‌و ئه‌که‌وێته داوى ئه‌و نامه ڕۆمانسى ئاسایانه‌ى که نوسه‌رێکى گه‌ڕۆک خاوه‌نێتی. سۆفییه‌که به ناوى ێ. ز زه‌هارا. ژیانى بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌گۆڕێت، به شێوه‌یه‌ک پێشبینى کراوه‌و قایلکه‌ره له هه‌مان کاتدا. چیرۆکى ئێلا، تێکه‌ڵکێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانى ڕۆمانه‌که‌ى زه‌هارا، که چیرۆکێکى خۆشه‌ویستى ڕۆحییه له نێوان ڕۆمى و شه‌مسى ته‌برێزی، که ده‌روێشێکى گه‌ڕیده‌یه و سۆفیزم به ڕۆمى ده‌ناسێنێت. شه‌فه‌ق خۆى خوێندکارى سۆفیزمه. ئه‌م ڕۆمانهشى وا ده‌رده‌که‌وێت که له هه‌ندێ ڕووه‌وه هه‌وڵدانێکه بۆ خه‌یاڵکردنى ئه‌وه‌ى ئیسلامى ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌ها هاوچه‌رخه‌کان یه‌کده‌گرێته‌وه که پڕۆژه‌یه‌کى تایبه‌ته. ئیسلامى سۆفییانه زیاتر په‌یوه‌ندیداره به یه‌کانگیرى جوانییه‌کانى تاک به خوداوه، نه‌ک یاساى شه‌ریعه‌ت. واته سۆفیزم په‌یڕه‌وێکى لێبورده‌یه. شه‌مسى ته‌برێزى لێکترازانى گروپه ئاینییه‌کان و یاسا تونده ئاینییه‌کان به دوژمنایه‌تى خودا ده‌بینێ و خۆى باوه‌ڕدارێکه که باوه‌ڕى ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلامى هاوچه‌رخ یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌و ته‌نانه‌ت ڕۆمى ده‌نێرێت بۆ مه‌یخانه تا نیشانى بدات که وابه‌سته‌بوون به‌و یاسا توندانه‌ى شه‌ریعه‌ت، بۆ خۆى جۆرێکه له په‌رستن. ڕۆمى پێى ده‌ڵێت» یاسا ئاینى و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانى گرنگن؟» شهمس له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت « به‌ڵام ناکرێت ببنه تابوویه‌ک که پرسیار هه‌ڵنه‌گرن، له‌م ئاگاییه‌وه‌یه من ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌رابه ده‌خۆمه‌وه که پێشکه‌شت کردم، له ته‌واوى دڵمه‌وه باوه‌ڕم وایه له‌پشت مه‌ستبوون به خۆشه‌ویستی، ئاگایى هه‌یه «. ئه‌م فۆڕمه له ئیسلام، ته‌نانه‌ت ژنێکى عه‌لمانى و جوله‌که ده‌توانێت خۆشى بوێت، شهمس وه‌ک موسڵمانێکى مۆدێرن یان وه‌ک مامۆستایه‌کى یۆگا که قورئان ده‌خوێنێته‌وه ده‌رده‌که‌وێت، له‌وانه‌یه خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لیف شه‌فه‌ق ڕاست بێت، به‌ڵام له‌و پێگه‌یه‌دا نیم بتوانم دادوه‌رى بکه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌که. به‌شێکى کێشه‌که له کاتى وه‌رگێڕاندا له شێوازى نوسینه‌که‌یه. نوسین له (چل ڕێساکهى عیشق) نه‌بزۆکه و زۆر قوڵه. له سه‌ره‌تاوه وا هه‌ستم کرد که هۆکارى بێ چێژییهکهى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سڕبوونى ئاگایى ئێلا بێت به‌ڵام کاتێک به‌شه‌کانى ڕۆمانه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى سیانزه، هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه. هه‌ندێ ده‌ربڕین که به درێژایى به‌شه‌کانى کتێبه‌که به‌رده‌وامن، وه‌ڕسکه‌رن. ئه‌مه جێى سه‌رسوڕمانه، چونکه له کتێبه‌کانى پێشترى (ئه‌لیف شه‌فه‌ق) زمانه‌که‌ى زۆر ڕوونن و پڕ بزاوتنه. ئه‌لیف شه‌فه‌ق له پێشتردا (چل ڕێساکهى عیشق)ى نوسیوه به هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و تورکى دواتر به شێوه‌یه‌کى چڕ خه‌ریکى وه‌رگێڕانى بووه‌ته‌وه. ئه‌و به به‌شى ئینگلیزى ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى تورکى ده‌ڵێت» سه‌ره‌تا ڕۆمانه‌که‌م به ئینگلیزى نوسى و له لایه‌ن باشترین وه‌رگێڕه‌وه کرا به تورکى، دواتر وه‌رگێڕانه‌که‌م برد و دووباره نوسیمه‌وه، کاتێک تورکییه‌که ئاماده‌بوو، گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئینگلیزییه‌که دووباره به ڕووحیهتێکى نوێوه نوسیمه‌وه« ئه‌مه ئه‌زمونێکى سه‌رنجڕاکێشه و نیشاندانى خۆشه‌ویستییه بۆ تێکه‌ڵبوون له ناو دوو که‌لتووردا، به‌ڵام هه‌ر جۆره ڕوحێک له نوسینه‌که‌یدا هه‌بێت وا دیاره له‌ناوچووبێت به‌هۆى ئه‌و هاتن و چوونه‌وه. کێشه‌که له (ئێلا)وه ده‌ستپێده‌کات، که هه‌رگیز وه‌ک زیندوو ده‌رناکه‌وێت. بیرۆکه‌ى ئێلا تێڕامان و که‌وتنه داوى ئاره‌زووى زانینه. نوسه‌ره ئه‌مریکیه‌کان زۆرجار خه‌یاڵى ئه‌وه ده‌که‌ن که له که‌لتورى تر دان، به‌ڵام ئێمه وا ڕا نه‌هاتووین ئه‌وانى تر ببینین خه‌یاڵ بکه‌ن له کهلتوورى ئێمه دابن. ئیلا ژنێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى تۆراوى ئه‌مریکییه که خه‌مه‌کانى که‌م ده‌بێته‌وه به به‌رکه‌وتنى له‌گه‌ڵ سۆفیزمى ڕۆحانى ڕۆژهه‌ڵاتی. ئه‌م کتێبه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه سیاسه‌تى باش و نیه‌تى باش، مه‌رج نیه به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌ده‌بى باش بێت.
هاوڵاتی له ره‌خنه‌وه بۆ ره‌تکردنه‌وه، کتێبێکى نوێى ره‌خنه‌یى نووسه‌ر ئارام سدیقه که کۆمه‌ڵێک وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى له‌خۆگرتووه‌و ئه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه جیاده‌کاته‌وه له کتێبه ره‌خنه‌ییه‌کانى دیکه، ئه‌وه‌یه له برى ستایشى به‌رهه‌مێک بکات، ره‌خنه له چه‌ند به‌رهه‌مێک گیراوه‌و ره‌تیانده‌کاته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ئارام سدیق به هاوڵاتی راگه‌یاند «ئه‌م کتێبه هه‌وڵێکه بۆ دروستکردنى دیدێکى نوێى ڕه‌خنه‌یى له‌نێو ئه‌ده‌بى کوردی‌دا له‌نێو دونیایه‌کدا که ڕۆژ دواى رۆژ ستایش زۆر ده‌بێت و ڕه‌خنه که‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌وڵێکه له پێناو سازدانى زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕادیکاڵ، که دوور بێت له هه‌موو موجامهلهیهکى هاوڕێیانه‌و دۆستانه«. له باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌شه‌وه وتى» کتێبه‌که بێجگه له‌وه‌ى نووسه‌ران و شاعیرانى ساخته ڕه‌تده‌کاته‌وه، هاوکات کاریش ده‌کات بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى نووسه‌رانى ستایشکار و ستایشنووسهکان، که ستایشى به‌رهه‌مى ساخته و نووسه‌ر و شاعیرى بێ به‌هره ده‌که‌ن و ئێستاى ئه‌ده‌بى کوردی‌یان به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن بردووه و کۆى به‌شه‌کانى کتێبه‌که هه‌وڵێکه بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستنه«. له کتێبه‌که‌دا بێجگه له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌رکه‌وته‌کانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی، هاوکات ڕه‌خنه‌ى له کتێب و گوتاره‌کانى هه‌ریه‌ک له «توانا ئه‌مین، قانیع خورشید، گه‌شبیر ئه‌حمه‌د، سۆران محه‌مه‌د، کاروان کاکه‌سوور، د.هیمداد حوسێن» و چه‌ند نووسه‌رێکى دیکه‌ش گرتووه. ئارام سدیق جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه« هیوادارم ئه‌وه‌ى له‌م کتێبه‌دایه هه‌نگاوێکى نوێ بێت بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕهتکهرهوهى ڕادیکاڵ، جۆرێک له ڕه‌خنه که سنوورى هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى ببڕێت و ڕاشکاوانه ده‌ست بخاته‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانى تێکست و خه‌وش و کهمووکوڕییهکانى بخاته‌ڕوو». ئه‌م کتێبه‌که له دوتوێى 189 لاپه‌ڕه‌دا و له چاپخانه‌ى چوارچرا له شارى سلێمانى له چاپدراوه.
هاوڵاتى.سلێمانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان بڵاوده‌کاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگێڕه‌کان خۆیان واژوو له‌سه‌ر کتێبه نوێیه‌کان ده‌که‌ن. سیروان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه به هاوڵاتى راگه‌یاند " ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر چوارى ئێواره شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان به ئاماده‌بوونى وه‌رگێڕه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و وه‌رگێڕه‌کان واژوو له‌سه‌ر کتێبه نوێیه‌کان ده‌که‌ن" وتیشى " ئه‌و کتێبانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه، نرخیان له چاو نرخى کتێبه‌کانى پێشوو زۆر هه‌رزانتره‌و ره‌چاوى بارى دارایی خوێنه‌رمان کردووه که هه‌موو که‌س بتوانێت بیکڕێت و بیخوێنێته‌وه" ناساندنى هه‌ر شه‌ش کتێبه نوێیه‌که ناساندنى هه‌ر ٦ کتێبه‌که ئه‌ندێشه ۱. چوار ڕێکه‌وتن/ دۆن مێگل ڕویز/ و. له‌نیا حه‌سه‌ن کتێبى چوار ڕیککه‌وتن یه‌کێکه له پڕفرۆشـترین کتێبــهکانى جیھانــ و بــۆ ٤٠ زمانــى جیــاواز وهرگێـڕدراوه نوسه‌ر ھه‌وڵ ده‌دات مـرۆڤ بگهیهنێتـه ئـه‌و ئاسـتهى بـوون، کـه تێیـدا درک بـه مانـاى ڕاسـتهقینهى ژیـان ده‌کات و ئاشـتیى نـاخ ئه‌زمــوون ده‌کات. ۲.ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانی/ ئالیس واکر/ عه‌لى عوسمان یاقوب ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانى له ڕیزى کتێبه قهدهغهکاندایه له گه‌لێک له وڵاتان ڕۆمانێکه ده‌رباره‌ى جیاوازى چینایه‌تى و جیاوازى ڕه‌گه‌زی. ۳. یاداشته‌کانى سه‌گێکى عێراقی/ عهبدوالهادى سه‌عدوون/ فاروق جه‌میل ڕۆمانێکى بێ ئه‌ندازه جوان هه‌سته بچۆ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک، به‌ڵام خۆت مه‌بینه، له باتى خۆت له ئاوێنه‌که‌وه سه‌گێک، پشیله‌یه‌ک، مارێک، مانگایه‌ک ، کۆترێک ببینه. ئێستا له‌چاوى ئه‌وه سه‌یرى خۆت بکه، له چاوى ئاژهڵێکهوهوه سه‌یرى مرۆڤ بکه. به خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌و بیر له مرۆڤ بکه‌ره‌وه، به جیدى ئه‌گه‌ر ڕۆژێک یه‌کێک له‌و ئاژه‌ڵانه بیره‌وه‌رییه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به مرۆڤ و وێرانکارییه‌کانی، سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ناشیرینى و جوانییه‌کانى بنووسێته ئه‌بێ چى بنووسێته‌وه؟ ٤. مه‌زراى ئاژه‌ڵان/ جۆرج ئۆروێڵ/ سیروان مهحمودیهکێک له‌و کتێبانه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تایه کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره له سه‌ر ژیانت جێده‌هێڵێ و جیهانبینیت بۆ ژیان و وه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت ته‌واو ده‌گۆڕێت . ٥. من دره‌ختێکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم کاتێک ئه‌م پارچه سهربهستانهم له ڕۆمان و یادداشتهکانمدا هه‌ڵبژارد و خستمنه ناو ئه‌م کتێبه‌وه، ڕووبه‌ڕووى پرسیارێکى بنچینه‌یى بوومه‌وه، که له ڕاستیدا پێویسته هه‌موو خوێنه‌رێکى به‌ئاگاى ڕۆمان، هه‌موو ڕۆماننووسێکى به‌ئاگا، کاتێک له‌ناو چیرۆکێکدایه، به‌رده‌وام بپرسێت و بیرى لێ بکاته‌وه، که لێره‌دا کێ کێشه‌کان ده‌بینێت، کێ ده‌یانگێڕێته‌وه؟ ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌م چیرۆکه‌دا قسه ده‌کات و ده‌گێڕێته‌وه ده‌نگى کێیه؟ ڕۆماننووسى هونه‌رێکه، که مرۆڤ له‌ناویدا بتوانێت باس له ژیانى خۆى بکات، وه‌ک بڵێى باس له ژیانى که‌سێکى تر بکات. باس له ژیانى که‌سێکى تر بکات، وه‌ک بڵێى باس له ژیانى خۆى بکات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که وا قورسه به‌ته‌واوه‌تى تێبگه‌یت که کێ قسه ده‌کات ٦.باوهڵهکهى باوکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم کاتێک خوێنه‌ر "باوڵهکهى باوکم" ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ست ده‌کات "پاموک" به تایبه‌تى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و باس له ناخى خۆى ده‌کات، چونکه "باوڵهکهى باوکم" وه‌ک ڕۆمانه‌کانى تێکه‌ڵه‌یه‌ک نییه له خه‌یاڵ و ڕاستی، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کى ته‌جرید خودى "پاموک" خۆیه‌تی.
نووسینی/ به‌رهه‌م مسته‌فا قازانجکردنی بڕێکی که‌م له پاره بۆ فلیمی (خۆرگیرانی ته‌واو ) (total eclipse film) که ده‌رباره‌ی ژیانی شاعیری ناودار ئارتۆر رامبۆ بوو و ساڵی ١٩٩٥ به‌رهه‌مهێنرا و بڕه‌که‌شی (٣٤٠ هه‌زارو ١٣٩ دۆلاربوو) داده‌نرێت به که‌مترین قازانج بۆ فلیمێکی جیهانی به به‌راورد به فلیمه‌کانی تر که هه‌ندێکیان ڕێژه‌ی قازانجیان ده‌گاته نیو ملیار دۆلار. لێره‌وه ئاشکرا ده‌بێت که پێش نزیکه‌ی ١٤٠ ساڵ شاعیری فه‌ره‌نسی (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران و زانی ئه‌و خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت گه‌ر له‌و زۆنگاوه‌دا بمێنێته‌وه‌و به‌شیعر دڵنه‌وایی خۆی بکاته‌وه. ره‌نگه هه‌مان فاکتۆریش بێت وای له ژنه‌که‌ی (دۆن به‌رنارد)ی شاعیریش کرد باش له‌م خاڵه تێبگات و بزانێت که ئه‌مه ره‌نگه جۆرێک بێت له مه‌ینه‌تی، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ساتی هاوسه‌رگیریدا داوای له (دۆن به‌رنارد) کرد، واز له نووسینی شیعر بهێنێت، ئه‌مه له کاتێکدایه دۆن بۆ جارێکیش هه‌ڵبژێدرا به باشترین شاعیری ساڵ! دۆن به‌رنارد ئه‌فلاتۆنی فه‌یله‌سوفیش بێ هۆ نه‌بوو له کۆماره نموونه‌ییه‌که‌یدا، جێی شاعیرانی نه‌کرده‌وه‌و هێمایهکیشی پێنه‌دان. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه ئه‌وه نییه له رۆڵی شاعیر که‌م بکرێته‌وه یان به‌های شیعر به سوک ته‌ماشا بکرێت، هێنده‌ی ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌یه که تا چه‌ند ئێمه خۆمان فریو ده‌ده‌ین، کاتێ وا تێبگه‌ین به شیعر ده‌توانین جیهان بگۆڕین، یان شاعیرێتیمان بکه‌ینه ناسنامه‌و شانازی پێوه بکه‌ین. کاتێک واقیعی حاڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ده‌بینین شته‌کان زۆر پێچه‌وانه‌ن و زۆرجار ئێمه نامانه‌وێت دان به‌و ڕاستییانه‌دا بنێین. بێفرۆشیی کتێبی شیعریش له بازاڕی کتێبی کوردی‌دا، هه‌ر جۆرێکه له‌و فه‌رامۆشکردنه‌ی خوێنه‌ران و به هێند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م ژانره له لایه‌ن زۆرینه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گوتانه ره‌نگه هه‌ندێک له شاعیران دڵگیر بکات، به‌س ئه‌مه راستییه‌که‌و ده‌بێت بگوترێت، مه‌رجیش نییه هه‌میشه راستییه‌کان به‌پێی خواستی ئێمه بن. به‌ڵام کاتێک چاوم به دوا شیعری کتێبه شیعریی (ئه‌زموونێکی جیاوازی شیعر)ی شاعیر سۆران محمه‌د دا که‌وت به ناونیشانی (ڕامبۆی یاخی)، بینیم شیعر نه‌شئه‌ی گیانی شاعیر و خوێنه‌ره‌و هه‌روه‌ها ناوبانگیش. گه‌ر له زه‌مه‌نێکیشدا به هێند وه‌رنه‌گیرێ، ئه‌وا سات و کاتی خۆی دێت خه‌ڵکانیک به په‌رۆشه‌وه له دووی شیعره ره‌سه‌نه‌کان عه‌وداڵ ده‌بن. ده‌گونجێت ئه‌م شیعره سیناریۆیه‌کی نوێی هونه‌ریی دیوێکی تر و قۆناغێکی تری ژیانی رامبۆ بێت، یان نووسینه‌وه‌ی بایۆگرافی شاعیر بێت به جۆرێکی جیاوازتر. هه‌رچه‌نده ئارتۆر رامبۆ کاریگه‌ریی له سه‌ر زۆر شاعیر جێهێشتووه، به‌س تائێستا بۆ یه‌که‌مجاره له دنیای شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا، ده‌قێکم پێشچاو بکه‌وێت سه‌رتاپا له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره نووسرابێت. له‌خۆم پرسی، بۆچی ده‌بێت ئه‌و شیعره دوا شیعر بێت له‌و کتێبه‌دا که ژماره (١٩)یه، زۆر گه‌ڕام له ناو ده‌قه‌که‌دا تاکو له دوا دێڕدا وه‌ڵامه‌که‌م ده‌سخست. ئه‌و دێڕه‌ی به چه‌ند خاڵێک کۆتایی هاتووه‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌واوکردنی ئه‌و ده‌قه بۆ خوێنه‌ر جێماوه: ‹ له‌قوڵایی بیابانه کاکی به کاکییهکان.....› یان به مانایه‌کی تر دوای ئه‌وه‌ی ئارتۆر رامبۆ قاچه‌کانی له ده‌ستده‌دات و ئه‌مجاره به جۆرێکی جیاواز دێته‌وه‌و ده‌بێته باڵنده‌یه‌ک و ده‌فڕێت و ده‌گاته بیابانه کاکی بهکاکییهکان.... ئیتر چۆن به‌سه‌رهاته‌که‌ی ته‌واو ده‌که‌یت و چاوه‌ڕوانی چ کۆتاییه‌ک ده‌که‌یت؟ یان هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت؟ به تایبه‌تی لێره‌دا که شاعیر ئاخاوتن له‌گه‌ڵ گیانی شاعیردا ده‌کات، به‌و مانایه‌ی ئاماژه‌کان مادی نین هه‌رچه‌نده باس له (رۆژهه‌ڵاتی ناوین) و (مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی به‌لقیس) و (دارستانه‌که‌ی شاڕڵفیل) و (ده‌ریای سوور) کراوه، به‌ڵام ئه‌و گیانه‌ی لاشه درێژبووهکهی ناو سندوقێکی دارینه، له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و وه‌ک بولبولێکی ده‌نگخۆش له‌سه‌ر ڕێگا دووره‌کانی ژیان ده‌خوێنێ و هیچ کۆت و پێوه‌ندێک ناتوانن بیبهستنهوهو ئه‌ویش چاوی زیته‌ی بێت له ته‌ماشاکردنی خواردنی لاشه‌ی له‌لایه‌ن میکرۆب و ڤایرۆسه‌کانی ژینگه‌ی ژه‌نگاوی و قهوزهگرتوو و ناته‌ندروست. ره‌نگه ئه‌م گرنگییه‌ی کۆچ و هه‌ڵهاتن بێت وای له شاعیرێکی ناوداری عه‌ره‌ب کردبێت، بڵێت کلی چاو تا کۆچ نه‌کات و ته‌نی خاک جێنه‌هێڵێت، ناخرێته بان چاو و ئه‌و قه‌دره‌ی پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها شێر تا بێشه جێنه‌هێڵێت دڕ نابێت، بووخورد تا له زه‌مین کۆچ نه‌کات بۆنی خۆش نابێت. پێش ١٤٠ ساڵ (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران ئه‌وهاش بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و تێده‌گه‌ین تا چه‌ندێک باسی هه‌ڵهاتن و ڕۆشتن و فڕین له‌م شیعره‌دا پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه، به‌م هێنده‌یه شیعره‌کانی شاعیر له‌م ده‌قه‌دا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه، که‌واته ئایا ئه‌و به‌شه‌ی دووه‌می ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی ٢١ ساڵیدا واز له شیعرنووسین ده‌هێنێت، ناکرێت بڵێین جۆرێکی تره له شیعر؟ ناکرێت بڵێین جێبه‌جێکردنی ژیانی شیعره‌کانیه‌تی به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی؟! هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته‌ش لای رامبۆ و له کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وسای باوی ئه‌ودا هێزی بازرگانی و مادده جڵه‌وی زۆرانهکانی گرتبووه ده‌ست و که‌چی لێره‌شدا که جارێکی تر رامبۆ له شێوه‌ی باڵنده‌دا دهفڕێتهوهو ده‌چێته‌وه بۆ شوێنی یاده‌وه‌رییه‌کانی و هیچ ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵنابژێرێته‌وه جگه له یاخیبوون نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا ون و جیاوازه کۆچکردنه به‌ره‌و خۆر. بۆچی وڵاتی خۆر، یان رۆژهه‌ڵاتی ناوین؟! مه‌گه‌ر ئێستا لێشاوی کۆچه‌کان به پێچه‌وانه‌وه و به‌ره‌و رۆژئاوا‌و وڵاتی سه‌رما نین؟ ئایا ده‌بێت سۆز هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا مابێت و نه‌مردبێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دروست بێت که گوێگرانێک هێشتا مابن بۆ شیعر؟ یان ئه‌وێ چه‌قی زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌ی شارستانییه‌کانه و دان نان به‌م راستییه‌شدا له ویژدانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. خۆر له ئه‌مریکای لاتینی سیمبوڵێکی گرنگ بووه‌و ته‌نانه‌ت رۆژمێری به‌ردی خۆریان هه‌یه و (ئۆکتاڤیۆ پاز)ی شاعیری جیهانی شیعرێکی له‌وباره‌وه هۆنیوه‌ته‌وه. نه‌ک خۆر به‌س سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌شه‌و پێست ده‌پارێزێت له میکرۆب و هه‌روه‌ها (ڤیتامین دی) به ئێسک ده‌به‌خشێت و سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌و به‌رهه‌مهاتنی میوه‌و به‌روبوومه جیاوازه‌کانه، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی وزه‌ی ناخ و به‌خته‌وه‌ریی ده‌روونیشه. پاشتر ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌ڵاڵه بوو، بۆچی شاعیر زاراوه‌ی قوڵایی بیابان و پاشان کاکی به‌کاکی هه‌ڵبژاردووه واته چۆڵ؟ ئایا ئه‌مه تیشکخستنه سه‌ر تاکڕه‌وی شاعیر و جیاوازی ئه‌ونییه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟ ئایا بیابانیش هه‌ر وه‌کو قوڵایی ده‌ریاکان پڕ نهێنی و عه‌شق نییه؟ ئه‌مه‌یه خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی پاشمۆدێرن له قۆناغه‌کانی پێش خۆی، به‌وه‌ی بایه‌خ به تاکڕه‌وی و ته‌نیایی مرۆڤ و ئازای ره‌های هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات. وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و ده‌قه‌دا زۆر پرسیار به کراوه‌یی جێده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌شگونجێت ئاماژه‌دانی شاعیر به‌و خاڵانه‌و نووسینه‌وه‌ی ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی جارێکی تر دێته‌وه ئا به‌و جۆره، هاوته‌بایی و هاوڕاییه‌ک بێت له‌لایه‌ن خودی (نووسه‌ری ده‌قه‌وه) بۆ (ده‌ق بۆنووسراو) که ئارتۆر رامبۆی شاعیره. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که شیعر یه‌ک جیهانه‌و هه‌ر یه‌ک زمانیش هه‌یه بۆ تێگه‌شتنی شاعیره‌کان له یه‌کدی ئه‌ویش (زمانی شیعره).
سیروان ڕه‌حیم ناسنامه‌ی ئینسانی شیعر و ئه‌ده‌بیات شاعیری نێواداری ئه‌ڵمان گوێته (١٧٤٩ ـ ١٨٣٢) له ئاڵوگۆڕی نامه‌دا سه‌باره‌ت به شیعر ده‌نووسێت: هه‌ندێ شت له دنیادا هه‌ن، که شاعیر باشتر ده‌یانپێچێته‌وه وه‌کو له‌وه‌ی ئاشکرایان بکات. سه‌رجۆن که‌ره‌م له شیعری «له ناونیشانێک ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌م شیعره« ڕێک ئه‌وه ده‌کات که گوێته سه‌باره‌ت به هه‌ندێ شتی دنیا باسی ده‌کات، هه‌ندێ شتی دنیا که شاعیر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. سه‌رجۆن مه‌رگه‌ساتی ئێزیدیگهل، بکوژانی ئه‌و گروپه بچوکه‌ی که به‌رده‌وام ڕاودهندرێن و ڕاوده‌کرێن به شیعر ده‌پێچێته‌وه، به‌شیعر دایده‌پۆشێت، چونکه تاوانه‌که ئاشکرایه، له‌هه‌موانه‌وه دیاره، مه‌گه‌ر که‌سێک چاوی خۆی بگرێت، ده‌نا تاوان دژی ئێزیدیان لهههمووانهوه دیاره، پێویستی بهئاشکراکردن نییه. سه‌رجۆنی لوبنانی جگه لهناسنامه و په‌یوه‌ندارێتی مرۆڤبوون شتێکی تر، شتێکی تری له‌باره‌ی هاودینی، هاوزمانی و هاونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێزیدیاندا کۆناکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له دڵه‌وه برینی ئه‌و جڤاته ده‌لاوێنێته‌وه، به‌سه‌ر قوربانی و بۆنکڕوزی باڵه دڵگیره‌کانی تاوسدا ده‌گری. گریانێک هه‌ر له توانای شیعر و نووسینی ئه‌و هونه‌ره باڵایه‌دایه، توانای شیعر، شیعریش کاتێک ده‌بێت به په‌تویه‌ک، یان به په‌رژین یاخود به مێرگێک بۆ پێچانه‌وه‌ی برین و بکوژانی وه‌ها گه‌وره. سه‌رجۆن له‌م شیعره و له کاری تریشیدا ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌سه‌لمێنێت که قه‌ڵه‌می ئه‌م و شیعرێک ئه‌م ده‌ینووسێت گۆرانی مرۆڤه‌کانن، گۆرانییه‌ک مرۆڤه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕه‌نگ و ده‌نگ و باوه‌ڕمه‌ندی و هه‌بوون و نه‌بوونی نیشتمان و ناسنامه بکه‌ن، ده‌شێن به هی خۆیانی بزانن و به‌رده‌وام بیڵێنه‌وه. له ناونیشانێک ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌م شیعره ئه‌و ڕووباری ده‌خوارده‌وه، تاکو منداڵه‌که‌ی وه‌کو ئهخیلهس کۆتایی پێنه‌یه‌ت، ئێزیدییه ئارییهکه، که مه‌له‌ک تاوسی ده‌په‌رست، ئێزیدییه ئارییهکه، که شه‌ڕکه‌ران زایه‌ندیان دادڕی و هاواری کرد: بۆ زارۆکه بێوه‌ی و میهره‌بانه‌کانی ئێمه پاش خۆمان، ئێمه قوربانی دیرۆکین، به‌ڵام سنووری بێ‌کۆتایی لێره ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ژنه به زه‌ریای گوت: کاتێک قژی ده‌خسته شه‌پۆلان، شه‌پۆلان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا، که سکیان هه‌ڵده‌دڕی، « ئه‌ی ڕۆڵه که تۆ په‌رجوویه‌ک بوویت، ئه‌گه‌ر تۆ له‌مڕۆ به‌دواوه ویستت نوێژ بکه‌یت، وه‌ها نوێژ بکه، وه‌ها مینا من: باوکمان، که له‌کتێبه‌کاندا ئاماده بوو، ده‌شێ مینا مرۆڤ، گڵ و ئاگر خۆی ده‌رخات، ئه‌و که ئه‌ڤینداری دیکتاتۆره، چونکه حه‌زی له شکۆیه، که خه‌می هه‌ژارانی پێدادهپۆشێت، پاشان گاز له ده‌ندوکی باڵنده ده‌گرێت، تاکو به‌رد به‌سه‌ر داگیرکاراندا ببارێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌رگا ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌رگا ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی مۆمدانی سکی دایکم و ئه‌وه‌ی کرده زه‌به‌لاحه‌کانه له خوێنمدا، بۆ په‌رستنی ناوی تۆ، بۆ هاتنی فریشته‌که‌ت، بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ویستت، تاکو من تێبگه‌م، چۆن ئاسمان وه‌کو مهنجهنیقێک منی فڕێ دا». * * * * * سه‌رجۆن که‌ره‌م ساڵی ١٩٧٠ له به‌یروت له‌دایکبووه. له‌وێ، له نێو گرمه‌گرمی بۆردومان و پاشان ململانێ خوێناوی و دزێوه‌کاندا به‌شێک له منداڵی و له پێڤاژۆی هه‌راشبوونی به‌سه‌رده‌بات. له‌وێ ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاڵه تیشکه‌کانی شیعر، وشه و ده‌ربڕین ده‌روونی ڕووناک ده‌که‌نه‌وه و گیانی ده‌خه‌نه که‌روێشکه. پاشتر له ئه‌ڵمانیا له بواری ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی عه‌ره‌بیدا دکتۆرا وه‌ده‌ست ده‌خات. سه‌رجۆن که‌ره‌م مرۆڤێکه له نزیکه‌وه بیدوێنیت به ڕوونی تێده‌گه‌یت که ئه‌مه بوونه‌وه‌رێکه بۆ نووسین و بۆ گووتنی شیعر دروستبووه. ئه‌و خۆی له شیعرێکی ناسک ده‌چێت، بۆیه له‌و دووره‌وه ئازاردانی تاوسی مه‌له‌ک ئازاری ده‌دات، برینی کۆرپه‌کانی تاوسی مه‌له‌ک ڕایده‌چڵه‌کێنێت و به لاوکێک ئه‌و برینه قوڵ و ئه‌و غه‌دره پڕ ناسۆرانه ده‌لاوێنێته‌وه. ئه‌و له دووره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له‌باری ناسنامه و باوهڕمهندهییهوه هیچ شتێک به په‌ڕه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی تاوسه‌وه بیبه‌ستنه‌وه، ته‌نها مرۆڤبوون، نرخ و سه‌نگینی مرۆڤبوون، له لای ئه‌م سه‌رچاوه‌ن، تاکو لاوکێک بۆ لاواندنه‌وه‌ی برینی تاوسی مه‌له‌ک بچڕێت. لاوکێک توانیوویه‌تی هاوکات سروه‌یه‌کی ناسک و ڕقێکی ئهستوریشی تێدا به‌رجه‌سته بکات. لاوکێک ته‌نها ئه‌و شاعیرانه ده‌توانن بیڵێن که خۆیان مرۆڤێکن له نه‌وه‌ی داره‌وه‌ن و هاوکاتیش ده‌زانن له داڕشتنی لاواندنه‌وه و ڕووبهڕوووهستانهوهکاندا ده‌زانن به چ جۆرێک ده‌سته‌واژه‌کان ده‌رببڕن. * * * * * سه‌رجۆن که‌ره‌م ساڵی ١٩٩٩ له به‌یروته‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵه‌مانیا ده‌چێت و تا ئێستا هه‌ر له‌وێ نیشته‌جێیه. به‌یروت به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ئه‌و شاره ها له‌گه‌ڵی، چونکه مه‌حاڵه مرۆڤ شوێنی له‌دایکبوون و گه‌وره‌بوونی بۆ هه‌میشه و بێکۆتا به‌جێبهێڵێت. ئه‌و له ئه‌ڵمانیا که بۆ ته‌واوکردنی دکتۆرا چووه، ته‌واوی ده‌کات و ده‌مێنێته‌وه. له بواری ئه‌ده‌بدا و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی کاره‌که ته‌واو ده‌کات، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری روحی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی خۆی نابێت، به‌تایبه‌تی له بواری شیعرنووسیندا. ئاخر ئه‌و وه‌کو زۆرێک له نووسه‌رانی دنیا و به‌تایبه‌تیش شاعیران له شازدهساڵی ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست ده‌کات به شیعر نووسین. له ته‌مه‌نی بیست و یه‌ک ساڵییه‌وه به‌رهه‌م بڵاو ده‌کاته‌وه، سه‌ره‌تا به عه‌ره‌بی و ئێستایش به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی ده‌نووسێت و بڵاوده‌کاته‌وه. بێگومان به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بین، عه‌ره‌بی بڵند، نه‌ک شێوه‌زاری لوبنانی. سه‌رجۆن به دڵی پڕ له حه‌سره‌ته‌وه باس له زێدی خۆی و گه‌ڕانه‌وه ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت: «به بڕوانامه‌ی دکتۆراوه گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌یروت، به‌ڵام هیچم ده‌ستنه‌که‌وت و پێشوازی نه‌کرام. گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و لێره شاد و سه‌ربه‌رزانه ده‌ژیم. خه‌مێک سیمای داده‌پۆشێت و ده‌بێژێ: ده‌گه‌ڕێمه‌وه، باش ده‌زانم مینا مرۆڤێکی به‌ساڵاچووی خانه‌نشین ده‌گه‌ڕێمه‌وه. به‌ڵام چ بکه‌م؟ له‌وێ شته‌کان وه‌هان و چاره‌نووسه‌که شێلوه«. ئه‌و مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و وه‌رگێڕانه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له زانکۆی بۆن ـ ئه‌ڵه‌مانیا، به‌ڵام له لوبنان هیچ ده‌زگایه‌ک و هیچ زانستگایه‌ک ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه. سه‌رجۆن ده‌ڵێت: «بێگومان له‌گه‌ڵ لوبنان په‌یوه‌ندیم ڕێکوپێک و به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا. ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌که‌ی گرنگ و گه‌وره‌یه بۆ من لێره. لێره کاری زانکۆ زۆر ماندووم ده‌کات، ئه‌و په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامییه له‌گه‌ڵ ئه‌وێ نه‌بێت دژواره بۆم». له هه‌ردوو ئاستی دنیای عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی لوبنانیدا، سه‌رجۆن که‌ره‌م که په‌یوه‌دنییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ جڤاتی کولتوری و ڕۆشنیریدا هه‌یه، ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان و عێراقیشدا هه‌مان په‌یوه‌ندی و هاوکاری دروست بکات. هه‌رچه‌نده ئه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و مژاره‌دا ده‌ڵێت: «...... به‌ڵام کارکردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان ئاسان نییه، ئه‌وان زۆر ناکۆن له‌گه‌ڵ یه‌کتر. له زۆر بابه‌ت و بواردا نه‌ک یه‌کناگرنه‌وه، به‌ڵکو سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن». ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی شیعری ئێزیدی و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌باره‌ت به ئێزیدی و کولتور و کۆژانه‌کانیان نووسراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی ئێزیدیگهل به‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش نووسراون، بۆ زمانی ئه‌ڵه‌مانی وه‌ربگێڕێت. له‌و بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هاوکارییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی پێبگات، یان به‌رهه‌مه‌کان ئه‌وانه بن به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراون. سه‌رجۆن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «ئامانجێکی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و کاره پێکبێنم، به‌ڵام ئه‌وه کارێکی گه‌وره و گرانه، ڕێکاری تایبه‌ت و کاری پێکه‌ویی ده‌وێت، کارێک نییه له ڕێگه‌ی فه‌یسبووکه‌وه بکرێت، له‌و پرۆژه‌یه‌دا هاوکاریم ده‌وێت، هه‌روه‌ها پێشنیاز و کۆمه‌کی که‌سانی ترم پێویسته«. سه‌رجۆن پێیوایه ده‌بێت زۆر کار بکرێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کار بکرێت. دیاره ئه‌و باس له کارکردن له باره‌ی ئه‌ده‌بی و کولتورییه‌وه ده‌کات. ئه‌و ده‌پرسێت «بۆ چی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و بویه‌ر و ده‌رهاویشته‌کانی توندوتیژی نانوسین؟ بۆچی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدان و په‌لامار و هێرشه‌کانی داعش شتێکی ئه‌وتۆ ناگوترێت؟» شتێک یان شتگه‌لێک وه‌کو ئه‌و خۆی ئاره‌زووی ده‌کات له‌ژێر کاریگه‌ری کولتوری ئه‌وروپاییدا نا، به‌ڵکو به کاریگه‌ری و له چوارچێوه‌ی کولتور و هزری ڕۆژهه‌ڵاتیدا بێته به‌رهه‌م. * * * * * ١. دابه‌شبوونه ناباوه‌کان له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی ٢. له چاوه‌ڕوانی بۆردهخایدا ٣. ئه‌وه منم ٤. سه‌ندوس و چه‌قۆ له باخچه‌ی خه‌لیفه‌دا سه‌رجۆن که‌ره‌م تاکو ئێستا ئه‌و چوار کتێبه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، که کتێبی شیعرین، زۆربه‌یان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانیش. ئه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی نووسین ده‌ڵێت: «ئیتر من لێره‌م، له ئه‌ڵمانیام، له‌م وه‌ڵاته نه‌ک هه‌ر له ماڵی سروشت و جوگرافیاکهیدام، به‌ڵکو له‌نێو زمان و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی زمانکهیشدام. ئیتر له دووئاوانی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانیدا مه‌له ده‌که‌م. مه‌له‌کردن له‌نێوان دوو زمان و دوو کولتوری ته‌واو جیاواز به‌یه‌ک، دوور دوور له‌یه‌ک، زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئه‌ڵه‌مانی له‌لای من کۆده‌بنه‌وه، یه‌ک ده‌گرن و پێکه‌وه ده‌که‌ونه جوڵه و پێکه‌وه خه‌یاڵ ده‌خه‌مڵێنن و بهههڤڕا ده‌بن به‌چاوگی ده‌ربڕین و له‌دایکبوون. کارێکه ده‌گمه‌ن و جیاواز. شتێکه چێژ به‌خش، به‌ڵام هاوکات کارێکیشه وه‌ڕس و ماندووکار. ماندووم ده‌کات، بۆ منێک که به‌حه‌زه‌وه وێڵی دووی مورادفهکانم. کارێکه حه‌زم لێیه. هه‌ندێ هێما و هه‌ندێ ڕاز هه‌ن، له ڕووبه‌ری ئه‌و زمانه‌دا شتێکن و لێره شتێکی تری ته‌واو جودان. مه‌له‌کردن له‌و دووئاوانهداسهخته، کار و ئه‌زموونی گه‌ره‌که، ئه‌زمونی که‌سێکی ڕه‌ها. به‌ڵام کارێکیشه یه‌کجار چێژبه‌خش. * * * * * گهرمانیا ئه‌م نیشتمانه مرۆڤبوونی فێرکردم و له مندا خه‌مخۆری بۆ ئه‌وانی تر لا کوشتم ئه‌وانه‌ی لام ئاماده نین مردن و ئاماده‌بوانیش سبه‌ی بزر ده‌بن. ئه‌م نیشتیمانه فێری کردم که ئاو شێوه‌ی شته‌کان ده‌گۆڕێت نه‌ک ئاگر... ده‌ترسم مردن بینینی ڕۆژی قیامه‌تم له ده‌ستبدات به زیندوویی.. ڕێم لێ بگرێت بۆ خۆم بچم بۆ وێستگه، بچم و بلیتی گه‌شت بکڕم و له‌سه‌ر سه‌کۆی سوار بوون گوێ له بانگه‌واز بگرم که ده‌ڵێت: «ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار ده‌چێت گه‌یشت». جارێک خه‌ونم بینی که په‌روه‌ردگار ده‌یه‌ویست به‌هه‌شتی خۆیم پێشان بدات. ده‌روازه‌ی کرده‌وه و فه‌رموو: «ته‌ماشا، ته‌ماشا که«. گوتم: « هه‌ر ئه‌وه‌یه که منی تێدام». فه‌رمووی: «به‌ڵێ، به‌ڵام لێره خه‌م نینه«. ده‌مه‌وێت به زیندوویی سواری دوا شه‌مه‌نده‌فه‌ر ببم خه‌می من بیره‌وه‌رییه‌کانمه ده‌نگی دێ و باڤم لهتهلهفۆندا هه‌روه‌ها په‌نجه چوکه‌کانی کچه‌که‌م که ئاوێته‌ی خوێنم بوون... ئه‌م نیشتیمانه فێری کردم پاش ـ دوا وێستگه بێمه خوارێ.* * * * * * ڕوونکردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ک: خویایه: دیاره، ئاشکرایه، ڕوونه مینا: وه‌کو، نمونه پێڤاژۆ: قۆناغ، مه‌رحه‌له شێلو: لێله بویه‌ر: ڕووداو بهههڤڕا: پێکه‌وه دێ و باڤم: دایک و باوکم شیعره‌کان دوو نمونه‌ن له به‌رهه‌می سه‌رجۆن که‌ره‌م. هه‌ردوو شیعره‌که‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵه‌مانی بڵاوکردۆته‌وه.*