نوسینی: میشێل گۆلدبێرگ وه‌رگێڕانی: پێشه‌وا جەلال چل ڕێساکهى عیشق ڕۆمانێکى زۆر ماندووکه‌ره، چونکه هه‌مووشتێک له‌باره‌یه‌وه سه‌رنجڕاکێشه جگه له کاره‌که خۆی. نوسه‌ره‌که‌ى ئه‌لیف شه‌فه‌ق سه‌رچاوه‌ى ئیلهامه. ئه‌و کاره‌کانى پڕفرۆش‌ترین و پاڵه‌وانێکى کۆزمۆپولیتانه. فیمینیستێکى ئاڵۆز‌و ڕۆماننوسێکى به‌رزخوازه که چیرۆکى سیحری-ڕاسته‌قینه پێکه‌وه ده‌چنێت و تێکه‌ڵاوى بیرۆکه‌ى گه‌وره و گرنگى ده‌کات. ڕۆمانه‌که‌ى (زۆڵهکهى ئه‌ستانبوڵ) که له ٢٠٠٦ بڵاوکرایه‌وه، په‌نجه ده‌خاته‌سه‌ر بابه‌تێکى قه‌ده‌غه‌کراوى وه‌ک جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌کان و له ئه‌نجامدا تۆمه‌تبارکرا به سوکایه‌تیکردن به «تورک بوون» . تاوانێک که به‌ندى بوونى لێده‌که‌وێته‌وه. ڕۆمانه سوریالیستهکهى (چاوتێبڕین) له ساڵى ٢٠٠٠ بڵاوبووه‌وه، ئه‌ویش بووه جێگاى سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى گرنگى ده‌ده‌ن به بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به جیاوازى ڕه‌گه‌زی. ئه‌م ڕۆمانه‌ى (چل رێساکهى عیشق) له‌باره‌ى ژنێکى جووى ئه‌مریکیه که عیشق ئه‌دۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ سۆفییهکى گه‌ڕیده. ڕۆمانه‌که پڕفرۆش‌ترین کتێب بووه له تورکیا. ئه‌و هاوسۆزییه‌ى بۆ ڕۆمانه‌که دروستبوو توانى کینه‌ى ناسیۆنالیستى و ئاینى تێپه‌ڕێنێت. وه‌کو زۆر له ڕۆمانه‌کانى ئه‌لیف شه‌فه‌ق، (چل ڕێساکهى عیشق) دوو چیرۆکى لێک ئاڵا‌و ده‌گرێته‌وه که به چه‌ندین سه‌ده له‌یه‌ک جودا بوونه‌ته‌وه. گێڕه‌ره‌وه‌ى چیرۆکه‌که، (ئێلا ڕۆبنستنه)، ژنێکى ٤٠ ساڵه، هاوسه‌رگیریى کردووه له‌گه‌ڵ دکتۆرێکى ددان به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر نییه. نقوم بووه له ژیانێکى ناخۆشى چینى ناوه‌ڕاست. وا ده‌رده‌که‌وێت که ژیانى خولانه‌وه‌یه به ده‌ورى رۆشتن بۆ کێڵگه و بازاڕکردن. ئێلا، کارێک ئه‌دۆزێته‌وه له ده‌زگایه‌کى ئه‌ده‌بى ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى دهستنوسهکانه. له‌وێ ڕۆمانێکى ده‌درێتێ به ناوى «کفرى شیرین» له باره‌ى ڕۆمى که شاعیرێکى سۆفییه. ئه‌و ئه‌که‌وێته داوى ئه‌و نامه ڕۆمانسى ئاسایانه‌ى که نوسه‌رێکى گه‌ڕۆک خاوه‌نێتی. سۆفییه‌که به ناوى ێ. ز زه‌هارا. ژیانى بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌گۆڕێت، به شێوه‌یه‌ک پێشبینى کراوه‌و قایلکه‌ره له هه‌مان کاتدا. چیرۆکى ئێلا، تێکه‌ڵکێش ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانى ڕۆمانه‌که‌ى زه‌هارا، که چیرۆکێکى خۆشه‌ویستى ڕۆحییه له نێوان ڕۆمى و شه‌مسى ته‌برێزی، که ده‌روێشێکى گه‌ڕیده‌یه و سۆفیزم به ڕۆمى ده‌ناسێنێت. شه‌فه‌ق خۆى خوێندکارى سۆفیزمه. ئه‌م ڕۆمانهشى وا ده‌رده‌که‌وێت که له هه‌ندێ ڕووه‌وه هه‌وڵدانێکه بۆ خه‌یاڵکردنى ئه‌وه‌ى ئیسلامى ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌ها هاوچه‌رخه‌کان یه‌کده‌گرێته‌وه که پڕۆژه‌یه‌کى تایبه‌ته. ئیسلامى سۆفییانه زیاتر په‌یوه‌ندیداره به یه‌کانگیرى جوانییه‌کانى تاک به خوداوه، نه‌ک یاساى شه‌ریعه‌ت. واته سۆفیزم په‌یڕه‌وێکى لێبورده‌یه. شه‌مسى ته‌برێزى لێکترازانى گروپه ئاینییه‌کان و یاسا تونده ئاینییه‌کان به دوژمنایه‌تى خودا ده‌بینێ و خۆى باوه‌ڕدارێکه که باوه‌ڕى ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلامى هاوچه‌رخ یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌و ته‌نانه‌ت ڕۆمى ده‌نێرێت بۆ مه‌یخانه تا نیشانى بدات که وابه‌سته‌بوون به‌و یاسا توندانه‌ى شه‌ریعه‌ت، بۆ خۆى جۆرێکه له په‌رستن. ڕۆمى پێى ده‌ڵێت» یاسا ئاینى و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانى گرنگن؟» شهمس له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت « به‌ڵام ناکرێت ببنه تابوویه‌ک که پرسیار هه‌ڵنه‌گرن، له‌م ئاگاییه‌وه‌یه من ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌رابه ده‌خۆمه‌وه که پێشکه‌شت کردم، له ته‌واوى دڵمه‌وه باوه‌ڕم وایه له‌پشت مه‌ستبوون به خۆشه‌ویستی، ئاگایى هه‌یه «. ئه‌م فۆڕمه له ئیسلام، ته‌نانه‌ت ژنێکى عه‌لمانى و جوله‌که ده‌توانێت خۆشى بوێت، شهمس وه‌ک موسڵمانێکى مۆدێرن یان وه‌ک مامۆستایه‌کى یۆگا که قورئان ده‌خوێنێته‌وه ده‌رده‌که‌وێت، له‌وانه‌یه خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لیف شه‌فه‌ق ڕاست بێت، به‌ڵام له‌و پێگه‌یه‌دا نیم بتوانم دادوه‌رى بکه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌که. به‌شێکى کێشه‌که له کاتى وه‌رگێڕاندا له شێوازى نوسینه‌که‌یه. نوسین له (چل ڕێساکهى عیشق) نه‌بزۆکه و زۆر قوڵه. له سه‌ره‌تاوه وا هه‌ستم کرد که هۆکارى بێ چێژییهکهى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سڕبوونى ئاگایى ئێلا بێت به‌ڵام کاتێک به‌شه‌کانى ڕۆمانه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى سیانزه، هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه. هه‌ندێ ده‌ربڕین که به درێژایى به‌شه‌کانى کتێبه‌که به‌رده‌وامن، وه‌ڕسکه‌رن. ئه‌مه جێى سه‌رسوڕمانه، چونکه له کتێبه‌کانى پێشترى (ئه‌لیف شه‌فه‌ق) زمانه‌که‌ى زۆر ڕوونن و پڕ بزاوتنه. ئه‌لیف شه‌فه‌ق له پێشتردا (چل ڕێساکهى عیشق)ى نوسیوه به هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و تورکى دواتر به شێوه‌یه‌کى چڕ خه‌ریکى وه‌رگێڕانى بووه‌ته‌وه. ئه‌و به به‌شى ئینگلیزى ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى تورکى ده‌ڵێت» سه‌ره‌تا ڕۆمانه‌که‌م به ئینگلیزى نوسى و له لایه‌ن باشترین وه‌رگێڕه‌وه کرا به تورکى، دواتر وه‌رگێڕانه‌که‌م برد و دووباره نوسیمه‌وه، کاتێک تورکییه‌که ئاماده‌بوو، گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئینگلیزییه‌که دووباره به ڕووحیهتێکى نوێوه نوسیمه‌وه« ئه‌مه ئه‌زمونێکى سه‌رنجڕاکێشه و نیشاندانى خۆشه‌ویستییه بۆ تێکه‌ڵبوون له ناو دوو که‌لتووردا، به‌ڵام هه‌ر جۆره ڕوحێک له نوسینه‌که‌یدا هه‌بێت وا دیاره له‌ناوچووبێت به‌هۆى ئه‌و هاتن و چوونه‌وه. کێشه‌که له (ئێلا)وه ده‌ستپێده‌کات، که هه‌رگیز وه‌ک زیندوو ده‌رناکه‌وێت. بیرۆکه‌ى ئێلا تێڕامان و که‌وتنه داوى ئاره‌زووى زانینه. نوسه‌ره ئه‌مریکیه‌کان زۆرجار خه‌یاڵى ئه‌وه ده‌که‌ن که له که‌لتورى تر دان، به‌ڵام ئێمه وا ڕا نه‌هاتووین ئه‌وانى تر ببینین خه‌یاڵ بکه‌ن له کهلتوورى ئێمه دابن. ئیلا ژنێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى تۆراوى ئه‌مریکییه که خه‌مه‌کانى که‌م ده‌بێته‌وه به به‌رکه‌وتنى له‌گه‌ڵ سۆفیزمى ڕۆحانى ڕۆژهه‌ڵاتی. ئه‌م کتێبه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه سیاسه‌تى باش و نیه‌تى باش، مه‌رج نیه به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌ده‌بى باش بێت.
هاوڵاتی له ره‌خنه‌وه بۆ ره‌تکردنه‌وه، کتێبێکى نوێى ره‌خنه‌یى نووسه‌ر ئارام سدیقه که کۆمه‌ڵێک وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى له‌خۆگرتووه‌و ئه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه جیاده‌کاته‌وه له کتێبه ره‌خنه‌ییه‌کانى دیکه، ئه‌وه‌یه له برى ستایشى به‌رهه‌مێک بکات، ره‌خنه له چه‌ند به‌رهه‌مێک گیراوه‌و ره‌تیانده‌کاته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ئارام سدیق به هاوڵاتی راگه‌یاند «ئه‌م کتێبه هه‌وڵێکه بۆ دروستکردنى دیدێکى نوێى ڕه‌خنه‌یى له‌نێو ئه‌ده‌بى کوردی‌دا له‌نێو دونیایه‌کدا که ڕۆژ دواى رۆژ ستایش زۆر ده‌بێت و ڕه‌خنه که‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌وڵێکه له پێناو سازدانى زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕادیکاڵ، که دوور بێت له هه‌موو موجامهلهیهکى هاوڕێیانه‌و دۆستانه«. له باره‌ى ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌شه‌وه وتى» کتێبه‌که بێجگه له‌وه‌ى نووسه‌ران و شاعیرانى ساخته ڕه‌تده‌کاته‌وه، هاوکات کاریش ده‌کات بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى نووسه‌رانى ستایشکار و ستایشنووسهکان، که ستایشى به‌رهه‌مى ساخته و نووسه‌ر و شاعیرى بێ به‌هره ده‌که‌ن و ئێستاى ئه‌ده‌بى کوردی‌یان به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن بردووه و کۆى به‌شه‌کانى کتێبه‌که هه‌وڵێکه بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستنه«. له کتێبه‌که‌دا بێجگه له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌رکه‌وته‌کانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی، هاوکات ڕه‌خنه‌ى له کتێب و گوتاره‌کانى هه‌ریه‌ک له «توانا ئه‌مین، قانیع خورشید، گه‌شبیر ئه‌حمه‌د، سۆران محه‌مه‌د، کاروان کاکه‌سوور، د.هیمداد حوسێن» و چه‌ند نووسه‌رێکى دیکه‌ش گرتووه. ئارام سدیق جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه« هیوادارم ئه‌وه‌ى له‌م کتێبه‌دایه هه‌نگاوێکى نوێ بێت بۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى ڕهتکهرهوهى ڕادیکاڵ، جۆرێک له ڕه‌خنه که سنوورى هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى ببڕێت و ڕاشکاوانه ده‌ست بخاته‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانى تێکست و خه‌وش و کهمووکوڕییهکانى بخاته‌ڕوو». ئه‌م کتێبه‌که له دوتوێى 189 لاپه‌ڕه‌دا و له چاپخانه‌ى چوارچرا له شارى سلێمانى له چاپدراوه.
هاوڵاتى.سلێمانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان بڵاوده‌کاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگێڕه‌کان خۆیان واژوو له‌سه‌ر کتێبه نوێیه‌کان ده‌که‌ن. سیروان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌ندێشه به هاوڵاتى راگه‌یاند " ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر چوارى ئێواره شه‌ش کتێبى نوێى وه‌رگێڕان به ئاماده‌بوونى وه‌رگێڕه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و وه‌رگێڕه‌کان واژوو له‌سه‌ر کتێبه نوێیه‌کان ده‌که‌ن" وتیشى " ئه‌و کتێبانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌کرێنه‌وه، نرخیان له چاو نرخى کتێبه‌کانى پێشوو زۆر هه‌رزانتره‌و ره‌چاوى بارى دارایی خوێنه‌رمان کردووه که هه‌موو که‌س بتوانێت بیکڕێت و بیخوێنێته‌وه" ناساندنى هه‌ر شه‌ش کتێبه نوێیه‌که ناساندنى هه‌ر ٦ کتێبه‌که ئه‌ندێشه ۱. چوار ڕێکه‌وتن/ دۆن مێگل ڕویز/ و. له‌نیا حه‌سه‌ن کتێبى چوار ڕیککه‌وتن یه‌کێکه له پڕفرۆشـترین کتێبــهکانى جیھانــ و بــۆ ٤٠ زمانــى جیــاواز وهرگێـڕدراوه نوسه‌ر ھه‌وڵ ده‌دات مـرۆڤ بگهیهنێتـه ئـه‌و ئاسـتهى بـوون، کـه تێیـدا درک بـه مانـاى ڕاسـتهقینهى ژیـان ده‌کات و ئاشـتیى نـاخ ئه‌زمــوون ده‌کات. ۲.ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانی/ ئالیس واکر/ عه‌لى عوسمان یاقوب ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانى له ڕیزى کتێبه قهدهغهکاندایه له گه‌لێک له وڵاتان ڕۆمانێکه ده‌رباره‌ى جیاوازى چینایه‌تى و جیاوازى ڕه‌گه‌زی. ۳. یاداشته‌کانى سه‌گێکى عێراقی/ عهبدوالهادى سه‌عدوون/ فاروق جه‌میل ڕۆمانێکى بێ ئه‌ندازه جوان هه‌سته بچۆ به‌ر ئاوێنه‌یه‌ک، به‌ڵام خۆت مه‌بینه، له باتى خۆت له ئاوێنه‌که‌وه سه‌گێک، پشیله‌یه‌ک، مارێک، مانگایه‌ک ، کۆترێک ببینه. ئێستا له‌چاوى ئه‌وه سه‌یرى خۆت بکه، له چاوى ئاژهڵێکهوهوه سه‌یرى مرۆڤ بکه. به خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌و بیر له مرۆڤ بکه‌ره‌وه، به جیدى ئه‌گه‌ر ڕۆژێک یه‌کێک له‌و ئاژه‌ڵانه بیره‌وه‌رییه‌کانى خۆى سه‌باره‌ت به مرۆڤ و وێرانکارییه‌کانی، سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ناشیرینى و جوانییه‌کانى بنووسێته ئه‌بێ چى بنووسێته‌وه؟ ٤. مه‌زراى ئاژه‌ڵان/ جۆرج ئۆروێڵ/ سیروان مهحمودیهکێک له‌و کتێبانه‌ى بۆ هه‌تا هه‌تایه کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره له سه‌ر ژیانت جێده‌هێڵێ و جیهانبینیت بۆ ژیان و وه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت ته‌واو ده‌گۆڕێت . ٥. من دره‌ختێکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم کاتێک ئه‌م پارچه سهربهستانهم له ڕۆمان و یادداشتهکانمدا هه‌ڵبژارد و خستمنه ناو ئه‌م کتێبه‌وه، ڕووبه‌ڕووى پرسیارێکى بنچینه‌یى بوومه‌وه، که له ڕاستیدا پێویسته هه‌موو خوێنه‌رێکى به‌ئاگاى ڕۆمان، هه‌موو ڕۆماننووسێکى به‌ئاگا، کاتێک له‌ناو چیرۆکێکدایه، به‌رده‌وام بپرسێت و بیرى لێ بکاته‌وه، که لێره‌دا کێ کێشه‌کان ده‌بینێت، کێ ده‌یانگێڕێته‌وه؟ ئه‌و ده‌نگه‌ى له‌م چیرۆکه‌دا قسه ده‌کات و ده‌گێڕێته‌وه ده‌نگى کێیه؟ ڕۆماننووسى هونه‌رێکه، که مرۆڤ له‌ناویدا بتوانێت باس له ژیانى خۆى بکات، وه‌ک بڵێى باس له ژیانى که‌سێکى تر بکات. باس له ژیانى که‌سێکى تر بکات، وه‌ک بڵێى باس له ژیانى خۆى بکات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که وا قورسه به‌ته‌واوه‌تى تێبگه‌یت که کێ قسه ده‌کات ٦.باوهڵهکهى باوکم/ ئۆرهان پاموک/ سامان که‌ریم کاتێک خوێنه‌ر "باوڵهکهى باوکم" ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ست ده‌کات "پاموک" به تایبه‌تى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و باس له ناخى خۆى ده‌کات، چونکه "باوڵهکهى باوکم" وه‌ک ڕۆمانه‌کانى تێکه‌ڵه‌یه‌ک نییه له خه‌یاڵ و ڕاستی، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کى ته‌جرید خودى "پاموک" خۆیه‌تی.
نووسینی/ به‌رهه‌م مسته‌فا قازانجکردنی بڕێکی که‌م له پاره بۆ فلیمی (خۆرگیرانی ته‌واو ) (total eclipse film) که ده‌رباره‌ی ژیانی شاعیری ناودار ئارتۆر رامبۆ بوو و ساڵی ١٩٩٥ به‌رهه‌مهێنرا و بڕه‌که‌شی (٣٤٠ هه‌زارو ١٣٩ دۆلاربوو) داده‌نرێت به که‌مترین قازانج بۆ فلیمێکی جیهانی به به‌راورد به فلیمه‌کانی تر که هه‌ندێکیان ڕێژه‌ی قازانجیان ده‌گاته نیو ملیار دۆلار. لێره‌وه ئاشکرا ده‌بێت که پێش نزیکه‌ی ١٤٠ ساڵ شاعیری فه‌ره‌نسی (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران و زانی ئه‌و خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت گه‌ر له‌و زۆنگاوه‌دا بمێنێته‌وه‌و به‌شیعر دڵنه‌وایی خۆی بکاته‌وه. ره‌نگه هه‌مان فاکتۆریش بێت وای له ژنه‌که‌ی (دۆن به‌رنارد)ی شاعیریش کرد باش له‌م خاڵه تێبگات و بزانێت که ئه‌مه ره‌نگه جۆرێک بێت له مه‌ینه‌تی، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ساتی هاوسه‌رگیریدا داوای له (دۆن به‌رنارد) کرد، واز له نووسینی شیعر بهێنێت، ئه‌مه له کاتێکدایه دۆن بۆ جارێکیش هه‌ڵبژێدرا به باشترین شاعیری ساڵ! دۆن به‌رنارد ئه‌فلاتۆنی فه‌یله‌سوفیش بێ هۆ نه‌بوو له کۆماره نموونه‌ییه‌که‌یدا، جێی شاعیرانی نه‌کرده‌وه‌و هێمایهکیشی پێنه‌دان. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه ئه‌وه نییه له رۆڵی شاعیر که‌م بکرێته‌وه یان به‌های شیعر به سوک ته‌ماشا بکرێت، هێنده‌ی ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌یه که تا چه‌ند ئێمه خۆمان فریو ده‌ده‌ین، کاتێ وا تێبگه‌ین به شیعر ده‌توانین جیهان بگۆڕین، یان شاعیرێتیمان بکه‌ینه ناسنامه‌و شانازی پێوه بکه‌ین. کاتێک واقیعی حاڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ده‌بینین شته‌کان زۆر پێچه‌وانه‌ن و زۆرجار ئێمه نامانه‌وێت دان به‌و ڕاستییانه‌دا بنێین. بێفرۆشیی کتێبی شیعریش له بازاڕی کتێبی کوردی‌دا، هه‌ر جۆرێکه له‌و فه‌رامۆشکردنه‌ی خوێنه‌ران و به هێند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م ژانره له لایه‌ن زۆرینه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م گوتانه ره‌نگه هه‌ندێک له شاعیران دڵگیر بکات، به‌س ئه‌مه راستییه‌که‌و ده‌بێت بگوترێت، مه‌رجیش نییه هه‌میشه راستییه‌کان به‌پێی خواستی ئێمه بن. به‌ڵام کاتێک چاوم به دوا شیعری کتێبه شیعریی (ئه‌زموونێکی جیاوازی شیعر)ی شاعیر سۆران محمه‌د دا که‌وت به ناونیشانی (ڕامبۆی یاخی)، بینیم شیعر نه‌شئه‌ی گیانی شاعیر و خوێنه‌ره‌و هه‌روه‌ها ناوبانگیش. گه‌ر له زه‌مه‌نێکیشدا به هێند وه‌رنه‌گیرێ، ئه‌وا سات و کاتی خۆی دێت خه‌ڵکانیک به په‌رۆشه‌وه له دووی شیعره ره‌سه‌نه‌کان عه‌وداڵ ده‌بن. ده‌گونجێت ئه‌م شیعره سیناریۆیه‌کی نوێی هونه‌ریی دیوێکی تر و قۆناغێکی تری ژیانی رامبۆ بێت، یان نووسینه‌وه‌ی بایۆگرافی شاعیر بێت به جۆرێکی جیاوازتر. هه‌رچه‌نده ئارتۆر رامبۆ کاریگه‌ریی له سه‌ر زۆر شاعیر جێهێشتووه، به‌س تائێستا بۆ یه‌که‌مجاره له دنیای شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا، ده‌قێکم پێشچاو بکه‌وێت سه‌رتاپا له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره نووسرابێت. له‌خۆم پرسی، بۆچی ده‌بێت ئه‌و شیعره دوا شیعر بێت له‌و کتێبه‌دا که ژماره (١٩)یه، زۆر گه‌ڕام له ناو ده‌قه‌که‌دا تاکو له دوا دێڕدا وه‌ڵامه‌که‌م ده‌سخست. ئه‌و دێڕه‌ی به چه‌ند خاڵێک کۆتایی هاتووه‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌واوکردنی ئه‌و ده‌قه بۆ خوێنه‌ر جێماوه: ‹ له‌قوڵایی بیابانه کاکی به کاکییهکان.....› یان به مانایه‌کی تر دوای ئه‌وه‌ی ئارتۆر رامبۆ قاچه‌کانی له ده‌ستده‌دات و ئه‌مجاره به جۆرێکی جیاواز دێته‌وه‌و ده‌بێته باڵنده‌یه‌ک و ده‌فڕێت و ده‌گاته بیابانه کاکی بهکاکییهکان.... ئیتر چۆن به‌سه‌رهاته‌که‌ی ته‌واو ده‌که‌یت و چاوه‌ڕوانی چ کۆتاییه‌ک ده‌که‌یت؟ یان هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت؟ به تایبه‌تی لێره‌دا که شاعیر ئاخاوتن له‌گه‌ڵ گیانی شاعیردا ده‌کات، به‌و مانایه‌ی ئاماژه‌کان مادی نین هه‌رچه‌نده باس له (رۆژهه‌ڵاتی ناوین) و (مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی به‌لقیس) و (دارستانه‌که‌ی شاڕڵفیل) و (ده‌ریای سوور) کراوه، به‌ڵام ئه‌و گیانه‌ی لاشه درێژبووهکهی ناو سندوقێکی دارینه، له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و وه‌ک بولبولێکی ده‌نگخۆش له‌سه‌ر ڕێگا دووره‌کانی ژیان ده‌خوێنێ و هیچ کۆت و پێوه‌ندێک ناتوانن بیبهستنهوهو ئه‌ویش چاوی زیته‌ی بێت له ته‌ماشاکردنی خواردنی لاشه‌ی له‌لایه‌ن میکرۆب و ڤایرۆسه‌کانی ژینگه‌ی ژه‌نگاوی و قهوزهگرتوو و ناته‌ندروست. ره‌نگه ئه‌م گرنگییه‌ی کۆچ و هه‌ڵهاتن بێت وای له شاعیرێکی ناوداری عه‌ره‌ب کردبێت، بڵێت کلی چاو تا کۆچ نه‌کات و ته‌نی خاک جێنه‌هێڵێت، ناخرێته بان چاو و ئه‌و قه‌دره‌ی پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها شێر تا بێشه جێنه‌هێڵێت دڕ نابێت، بووخورد تا له زه‌مین کۆچ نه‌کات بۆنی خۆش نابێت. پێش ١٤٠ ساڵ (ئارتۆر رامبۆ) بڕیارێکی گرنگیدا که هه‌ڵهات له دنیای شیعر‌و شاعیران ئه‌وهاش بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و تێده‌گه‌ین تا چه‌ندێک باسی هه‌ڵهاتن و ڕۆشتن و فڕین له‌م شیعره‌دا پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه، به‌م هێنده‌یه شیعره‌کانی شاعیر له‌م ده‌قه‌دا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه، که‌واته ئایا ئه‌و به‌شه‌ی دووه‌می ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی ٢١ ساڵیدا واز له شیعرنووسین ده‌هێنێت، ناکرێت بڵێین جۆرێکی تره له شیعر؟ ناکرێت بڵێین جێبه‌جێکردنی ژیانی شیعره‌کانیه‌تی به شێوه‌یه‌کی کرده‌یی؟! هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته‌ش لای رامبۆ و له کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وسای باوی ئه‌ودا هێزی بازرگانی و مادده جڵه‌وی زۆرانهکانی گرتبووه ده‌ست و که‌چی لێره‌شدا که جارێکی تر رامبۆ له شێوه‌ی باڵنده‌دا دهفڕێتهوهو ده‌چێته‌وه بۆ شوێنی یاده‌وه‌رییه‌کانی و هیچ ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵنابژێرێته‌وه جگه له یاخیبوون نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی لێره‌دا ون و جیاوازه کۆچکردنه به‌ره‌و خۆر. بۆچی وڵاتی خۆر، یان رۆژهه‌ڵاتی ناوین؟! مه‌گه‌ر ئێستا لێشاوی کۆچه‌کان به پێچه‌وانه‌وه و به‌ره‌و رۆژئاوا‌و وڵاتی سه‌رما نین؟ ئایا ده‌بێت سۆز هێشتا له‌و ناوچه‌یه‌دا مابێت و نه‌مردبێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دروست بێت که گوێگرانێک هێشتا مابن بۆ شیعر؟ یان ئه‌وێ چه‌قی زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌ی شارستانییه‌کانه و دان نان به‌م راستییه‌شدا له ویژدانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. خۆر له ئه‌مریکای لاتینی سیمبوڵێکی گرنگ بووه‌و ته‌نانه‌ت رۆژمێری به‌ردی خۆریان هه‌یه و (ئۆکتاڤیۆ پاز)ی شاعیری جیهانی شیعرێکی له‌وباره‌وه هۆنیوه‌ته‌وه. نه‌ک خۆر به‌س سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌شه‌و پێست ده‌پارێزێت له میکرۆب و هه‌روه‌ها (ڤیتامین دی) به ئێسک ده‌به‌خشێت و سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌و به‌رهه‌مهاتنی میوه‌و به‌روبوومه جیاوازه‌کانه، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی وزه‌ی ناخ و به‌خته‌وه‌ریی ده‌روونیشه. پاشتر ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌ڵاڵه بوو، بۆچی شاعیر زاراوه‌ی قوڵایی بیابان و پاشان کاکی به‌کاکی هه‌ڵبژاردووه واته چۆڵ؟ ئایا ئه‌مه تیشکخستنه سه‌ر تاکڕه‌وی شاعیر و جیاوازی ئه‌ونییه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟ ئایا بیابانیش هه‌ر وه‌کو قوڵایی ده‌ریاکان پڕ نهێنی و عه‌شق نییه؟ ئه‌مه‌یه خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی پاشمۆدێرن له قۆناغه‌کانی پێش خۆی، به‌وه‌ی بایه‌خ به تاکڕه‌وی و ته‌نیایی مرۆڤ و ئازای ره‌های هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات. وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و ده‌قه‌دا زۆر پرسیار به کراوه‌یی جێده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌شگونجێت ئاماژه‌دانی شاعیر به‌و خاڵانه‌و نووسینه‌وه‌ی ژیانی رامبۆ دوای ئه‌وه‌ی جارێکی تر دێته‌وه ئا به‌و جۆره، هاوته‌بایی و هاوڕاییه‌ک بێت له‌لایه‌ن خودی (نووسه‌ری ده‌قه‌وه) بۆ (ده‌ق بۆنووسراو) که ئارتۆر رامبۆی شاعیره. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که شیعر یه‌ک جیهانه‌و هه‌ر یه‌ک زمانیش هه‌یه بۆ تێگه‌شتنی شاعیره‌کان له یه‌کدی ئه‌ویش (زمانی شیعره).
سیروان ڕه‌حیم ناسنامه‌ی ئینسانی شیعر و ئه‌ده‌بیات شاعیری نێواداری ئه‌ڵمان گوێته (١٧٤٩ ـ ١٨٣٢) له ئاڵوگۆڕی نامه‌دا سه‌باره‌ت به شیعر ده‌نووسێت: هه‌ندێ شت له دنیادا هه‌ن، که شاعیر باشتر ده‌یانپێچێته‌وه وه‌کو له‌وه‌ی ئاشکرایان بکات. سه‌رجۆن که‌ره‌م له شیعری «له ناونیشانێک ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌م شیعره« ڕێک ئه‌وه ده‌کات که گوێته سه‌باره‌ت به هه‌ندێ شتی دنیا باسی ده‌کات، هه‌ندێ شتی دنیا که شاعیر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. سه‌رجۆن مه‌رگه‌ساتی ئێزیدیگهل، بکوژانی ئه‌و گروپه بچوکه‌ی که به‌رده‌وام ڕاودهندرێن و ڕاوده‌کرێن به شیعر ده‌پێچێته‌وه، به‌شیعر دایده‌پۆشێت، چونکه تاوانه‌که ئاشکرایه، له‌هه‌موانه‌وه دیاره، مه‌گه‌ر که‌سێک چاوی خۆی بگرێت، ده‌نا تاوان دژی ئێزیدیان لهههمووانهوه دیاره، پێویستی بهئاشکراکردن نییه. سه‌رجۆنی لوبنانی جگه لهناسنامه و په‌یوه‌ندارێتی مرۆڤبوون شتێکی تر، شتێکی تری له‌باره‌ی هاودینی، هاوزمانی و هاونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێزیدیاندا کۆناکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له دڵه‌وه برینی ئه‌و جڤاته ده‌لاوێنێته‌وه، به‌سه‌ر قوربانی و بۆنکڕوزی باڵه دڵگیره‌کانی تاوسدا ده‌گری. گریانێک هه‌ر له توانای شیعر و نووسینی ئه‌و هونه‌ره باڵایه‌دایه، توانای شیعر، شیعریش کاتێک ده‌بێت به په‌تویه‌ک، یان به په‌رژین یاخود به مێرگێک بۆ پێچانه‌وه‌ی برین و بکوژانی وه‌ها گه‌وره. سه‌رجۆن له‌م شیعره و له کاری تریشیدا ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌سه‌لمێنێت که قه‌ڵه‌می ئه‌م و شیعرێک ئه‌م ده‌ینووسێت گۆرانی مرۆڤه‌کانن، گۆرانییه‌ک مرۆڤه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕه‌نگ و ده‌نگ و باوه‌ڕمه‌ندی و هه‌بوون و نه‌بوونی نیشتمان و ناسنامه بکه‌ن، ده‌شێن به هی خۆیانی بزانن و به‌رده‌وام بیڵێنه‌وه. له ناونیشانێک ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌م شیعره ئه‌و ڕووباری ده‌خوارده‌وه، تاکو منداڵه‌که‌ی وه‌کو ئهخیلهس کۆتایی پێنه‌یه‌ت، ئێزیدییه ئارییهکه، که مه‌له‌ک تاوسی ده‌په‌رست، ئێزیدییه ئارییهکه، که شه‌ڕکه‌ران زایه‌ندیان دادڕی و هاواری کرد: بۆ زارۆکه بێوه‌ی و میهره‌بانه‌کانی ئێمه پاش خۆمان، ئێمه قوربانی دیرۆکین، به‌ڵام سنووری بێ‌کۆتایی لێره ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ژنه به زه‌ریای گوت: کاتێک قژی ده‌خسته شه‌پۆلان، شه‌پۆلان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا، که سکیان هه‌ڵده‌دڕی، « ئه‌ی ڕۆڵه که تۆ په‌رجوویه‌ک بوویت، ئه‌گه‌ر تۆ له‌مڕۆ به‌دواوه ویستت نوێژ بکه‌یت، وه‌ها نوێژ بکه، وه‌ها مینا من: باوکمان، که له‌کتێبه‌کاندا ئاماده بوو، ده‌شێ مینا مرۆڤ، گڵ و ئاگر خۆی ده‌رخات، ئه‌و که ئه‌ڤینداری دیکتاتۆره، چونکه حه‌زی له شکۆیه، که خه‌می هه‌ژارانی پێدادهپۆشێت، پاشان گاز له ده‌ندوکی باڵنده ده‌گرێت، تاکو به‌رد به‌سه‌ر داگیرکاراندا ببارێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌رگا ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌رگا ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی مۆمدانی سکی دایکم و ئه‌وه‌ی کرده زه‌به‌لاحه‌کانه له خوێنمدا، بۆ په‌رستنی ناوی تۆ، بۆ هاتنی فریشته‌که‌ت، بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ویستت، تاکو من تێبگه‌م، چۆن ئاسمان وه‌کو مهنجهنیقێک منی فڕێ دا». * * * * * سه‌رجۆن که‌ره‌م ساڵی ١٩٧٠ له به‌یروت له‌دایکبووه. له‌وێ، له نێو گرمه‌گرمی بۆردومان و پاشان ململانێ خوێناوی و دزێوه‌کاندا به‌شێک له منداڵی و له پێڤاژۆی هه‌راشبوونی به‌سه‌رده‌بات. له‌وێ ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاڵه تیشکه‌کانی شیعر، وشه و ده‌ربڕین ده‌روونی ڕووناک ده‌که‌نه‌وه و گیانی ده‌خه‌نه که‌روێشکه. پاشتر له ئه‌ڵمانیا له بواری ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی عه‌ره‌بیدا دکتۆرا وه‌ده‌ست ده‌خات. سه‌رجۆن که‌ره‌م مرۆڤێکه له نزیکه‌وه بیدوێنیت به ڕوونی تێده‌گه‌یت که ئه‌مه بوونه‌وه‌رێکه بۆ نووسین و بۆ گووتنی شیعر دروستبووه. ئه‌و خۆی له شیعرێکی ناسک ده‌چێت، بۆیه له‌و دووره‌وه ئازاردانی تاوسی مه‌له‌ک ئازاری ده‌دات، برینی کۆرپه‌کانی تاوسی مه‌له‌ک ڕایده‌چڵه‌کێنێت و به لاوکێک ئه‌و برینه قوڵ و ئه‌و غه‌دره پڕ ناسۆرانه ده‌لاوێنێته‌وه. ئه‌و له دووره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له‌باری ناسنامه و باوهڕمهندهییهوه هیچ شتێک به په‌ڕه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی تاوسه‌وه بیبه‌ستنه‌وه، ته‌نها مرۆڤبوون، نرخ و سه‌نگینی مرۆڤبوون، له لای ئه‌م سه‌رچاوه‌ن، تاکو لاوکێک بۆ لاواندنه‌وه‌ی برینی تاوسی مه‌له‌ک بچڕێت. لاوکێک توانیوویه‌تی هاوکات سروه‌یه‌کی ناسک و ڕقێکی ئهستوریشی تێدا به‌رجه‌سته بکات. لاوکێک ته‌نها ئه‌و شاعیرانه ده‌توانن بیڵێن که خۆیان مرۆڤێکن له نه‌وه‌ی داره‌وه‌ن و هاوکاتیش ده‌زانن له داڕشتنی لاواندنه‌وه و ڕووبهڕوووهستانهوهکاندا ده‌زانن به چ جۆرێک ده‌سته‌واژه‌کان ده‌رببڕن. * * * * * سه‌رجۆن که‌ره‌م ساڵی ١٩٩٩ له به‌یروته‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵه‌مانیا ده‌چێت و تا ئێستا هه‌ر له‌وێ نیشته‌جێیه. به‌یروت به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌رده‌وامیش ئه‌و شاره ها له‌گه‌ڵی، چونکه مه‌حاڵه مرۆڤ شوێنی له‌دایکبوون و گه‌وره‌بوونی بۆ هه‌میشه و بێکۆتا به‌جێبهێڵێت. ئه‌و له ئه‌ڵمانیا که بۆ ته‌واوکردنی دکتۆرا چووه، ته‌واوی ده‌کات و ده‌مێنێته‌وه. له بواری ئه‌ده‌بدا و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی کاره‌که ته‌واو ده‌کات، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری روحی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی خۆی نابێت، به‌تایبه‌تی له بواری شیعرنووسیندا. ئاخر ئه‌و وه‌کو زۆرێک له نووسه‌رانی دنیا و به‌تایبه‌تیش شاعیران له شازدهساڵی ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست ده‌کات به شیعر نووسین. له ته‌مه‌نی بیست و یه‌ک ساڵییه‌وه به‌رهه‌م بڵاو ده‌کاته‌وه، سه‌ره‌تا به عه‌ره‌بی و ئێستایش به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی ده‌نووسێت و بڵاوده‌کاته‌وه. بێگومان به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بین، عه‌ره‌بی بڵند، نه‌ک شێوه‌زاری لوبنانی. سه‌رجۆن به دڵی پڕ له حه‌سره‌ته‌وه باس له زێدی خۆی و گه‌ڕانه‌وه ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت: «به بڕوانامه‌ی دکتۆراوه گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌یروت، به‌ڵام هیچم ده‌ستنه‌که‌وت و پێشوازی نه‌کرام. گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و لێره شاد و سه‌ربه‌رزانه ده‌ژیم. خه‌مێک سیمای داده‌پۆشێت و ده‌بێژێ: ده‌گه‌ڕێمه‌وه، باش ده‌زانم مینا مرۆڤێکی به‌ساڵاچووی خانه‌نشین ده‌گه‌ڕێمه‌وه. به‌ڵام چ بکه‌م؟ له‌وێ شته‌کان وه‌هان و چاره‌نووسه‌که شێلوه«. ئه‌و مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و وه‌رگێڕانه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له زانکۆی بۆن ـ ئه‌ڵه‌مانیا، به‌ڵام له لوبنان هیچ ده‌زگایه‌ک و هیچ زانستگایه‌ک ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه. سه‌رجۆن ده‌ڵێت: «بێگومان له‌گه‌ڵ لوبنان په‌یوه‌ندیم ڕێکوپێک و به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا. ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌که‌ی گرنگ و گه‌وره‌یه بۆ من لێره. لێره کاری زانکۆ زۆر ماندووم ده‌کات، ئه‌و په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامییه له‌گه‌ڵ ئه‌وێ نه‌بێت دژواره بۆم». له هه‌ردوو ئاستی دنیای عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی لوبنانیدا، سه‌رجۆن که‌ره‌م که په‌یوه‌دنییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ جڤاتی کولتوری و ڕۆشنیریدا هه‌یه، ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان و عێراقیشدا هه‌مان په‌یوه‌ندی و هاوکاری دروست بکات. هه‌رچه‌نده ئه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و مژاره‌دا ده‌ڵێت: «...... به‌ڵام کارکردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان ئاسان نییه، ئه‌وان زۆر ناکۆن له‌گه‌ڵ یه‌کتر. له زۆر بابه‌ت و بواردا نه‌ک یه‌کناگرنه‌وه، به‌ڵکو سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن». ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی شیعری ئێزیدی و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌باره‌ت به ئێزیدی و کولتور و کۆژانه‌کانیان نووسراون، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی ئێزیدیگهل به‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش نووسراون، بۆ زمانی ئه‌ڵه‌مانی وه‌ربگێڕێت. له‌و بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هاوکارییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی پێبگات، یان به‌رهه‌مه‌کان ئه‌وانه بن به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراون. سه‌رجۆن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «ئامانجێکی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و کاره پێکبێنم، به‌ڵام ئه‌وه کارێکی گه‌وره و گرانه، ڕێکاری تایبه‌ت و کاری پێکه‌ویی ده‌وێت، کارێک نییه له ڕێگه‌ی فه‌یسبووکه‌وه بکرێت، له‌و پرۆژه‌یه‌دا هاوکاریم ده‌وێت، هه‌روه‌ها پێشنیاز و کۆمه‌کی که‌سانی ترم پێویسته«. سه‌رجۆن پێیوایه ده‌بێت زۆر کار بکرێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کار بکرێت. دیاره ئه‌و باس له کارکردن له باره‌ی ئه‌ده‌بی و کولتورییه‌وه ده‌کات. ئه‌و ده‌پرسێت «بۆ چی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و بویه‌ر و ده‌رهاویشته‌کانی توندوتیژی نانوسین؟ بۆچی سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدان و په‌لامار و هێرشه‌کانی داعش شتێکی ئه‌وتۆ ناگوترێت؟» شتێک یان شتگه‌لێک وه‌کو ئه‌و خۆی ئاره‌زووی ده‌کات له‌ژێر کاریگه‌ری کولتوری ئه‌وروپاییدا نا، به‌ڵکو به کاریگه‌ری و له چوارچێوه‌ی کولتور و هزری ڕۆژهه‌ڵاتیدا بێته به‌رهه‌م. * * * * * ١. دابه‌شبوونه ناباوه‌کان له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی ٢. له چاوه‌ڕوانی بۆردهخایدا ٣. ئه‌وه منم ٤. سه‌ندوس و چه‌قۆ له باخچه‌ی خه‌لیفه‌دا سه‌رجۆن که‌ره‌م تاکو ئێستا ئه‌و چوار کتێبه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، که کتێبی شیعرین، زۆربه‌یان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانیش. ئه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی نووسین ده‌ڵێت: «ئیتر من لێره‌م، له ئه‌ڵمانیام، له‌م وه‌ڵاته نه‌ک هه‌ر له ماڵی سروشت و جوگرافیاکهیدام، به‌ڵکو له‌نێو زمان و ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی زمانکهیشدام. ئیتر له دووئاوانی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانیدا مه‌له ده‌که‌م. مه‌له‌کردن له‌نێوان دوو زمان و دوو کولتوری ته‌واو جیاواز به‌یه‌ک، دوور دوور له‌یه‌ک، زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئه‌ڵه‌مانی له‌لای من کۆده‌بنه‌وه، یه‌ک ده‌گرن و پێکه‌وه ده‌که‌ونه جوڵه و پێکه‌وه خه‌یاڵ ده‌خه‌مڵێنن و بهههڤڕا ده‌بن به‌چاوگی ده‌ربڕین و له‌دایکبوون. کارێکه ده‌گمه‌ن و جیاواز. شتێکه چێژ به‌خش، به‌ڵام هاوکات کارێکیشه وه‌ڕس و ماندووکار. ماندووم ده‌کات، بۆ منێک که به‌حه‌زه‌وه وێڵی دووی مورادفهکانم. کارێکه حه‌زم لێیه. هه‌ندێ هێما و هه‌ندێ ڕاز هه‌ن، له ڕووبه‌ری ئه‌و زمانه‌دا شتێکن و لێره شتێکی تری ته‌واو جودان. مه‌له‌کردن له‌و دووئاوانهداسهخته، کار و ئه‌زموونی گه‌ره‌که، ئه‌زمونی که‌سێکی ڕه‌ها. به‌ڵام کارێکیشه یه‌کجار چێژبه‌خش. * * * * * گهرمانیا ئه‌م نیشتمانه مرۆڤبوونی فێرکردم و له مندا خه‌مخۆری بۆ ئه‌وانی تر لا کوشتم ئه‌وانه‌ی لام ئاماده نین مردن و ئاماده‌بوانیش سبه‌ی بزر ده‌بن. ئه‌م نیشتیمانه فێری کردم که ئاو شێوه‌ی شته‌کان ده‌گۆڕێت نه‌ک ئاگر... ده‌ترسم مردن بینینی ڕۆژی قیامه‌تم له ده‌ستبدات به زیندوویی.. ڕێم لێ بگرێت بۆ خۆم بچم بۆ وێستگه، بچم و بلیتی گه‌شت بکڕم و له‌سه‌ر سه‌کۆی سوار بوون گوێ له بانگه‌واز بگرم که ده‌ڵێت: «ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار ده‌چێت گه‌یشت». جارێک خه‌ونم بینی که په‌روه‌ردگار ده‌یه‌ویست به‌هه‌شتی خۆیم پێشان بدات. ده‌روازه‌ی کرده‌وه و فه‌رموو: «ته‌ماشا، ته‌ماشا که«. گوتم: « هه‌ر ئه‌وه‌یه که منی تێدام». فه‌رمووی: «به‌ڵێ، به‌ڵام لێره خه‌م نینه«. ده‌مه‌وێت به زیندوویی سواری دوا شه‌مه‌نده‌فه‌ر ببم خه‌می من بیره‌وه‌رییه‌کانمه ده‌نگی دێ و باڤم لهتهلهفۆندا هه‌روه‌ها په‌نجه چوکه‌کانی کچه‌که‌م که ئاوێته‌ی خوێنم بوون... ئه‌م نیشتیمانه فێری کردم پاش ـ دوا وێستگه بێمه خوارێ.* * * * * * ڕوونکردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ک: خویایه: دیاره، ئاشکرایه، ڕوونه مینا: وه‌کو، نمونه پێڤاژۆ: قۆناغ، مه‌رحه‌له شێلو: لێله بویه‌ر: ڕووداو بهههڤڕا: پێکه‌وه دێ و باڤم: دایک و باوکم شیعره‌کان دوو نمونه‌ن له به‌رهه‌می سه‌رجۆن که‌ره‌م. هه‌ردوو شیعره‌که‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵه‌مانی بڵاوکردۆته‌وه.*
هاوڵاتی ماڵى وه‌فایى چاپى دووه‌مى کتێبى (ڕ‌ازى گوڵى سوور) به وه‌رگێڕانى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، توانا ئه‌مین بڵاوده‌کاته‌وه، هاوکات ناوه‌ندى ئاوێر چاپى دووه‌مى کتێبى (تۆ له په‌نهانترین که‌لێنى پیرۆزى دڵمدایت) به وه‌رگێڕانى هه‌مان وه‌رگێڕ بڵاوده‌کاته‌وه. توانا ئه‌مین له‌باره‌ى ئه‌م دوو کتێبه‌وه وتى «یه‌که‌میان هه‌ڵبژارده‌یه‌که له شیعرى بیانیى و دووه‌میان بریتییه له هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له جوانترین شیعر و چیرۆک و کورته‌ى فه‌لسه‌فه و گفتوگۆکانى بیرمه‌ند و عاریفى به‌نگالى ڕابیندرانات تاگوور.» تاگوور، یه‌که‌م نووسه‌رى ئاسیاییه که خه‌ڵاتى نۆبێڵى وه‌رگرتووه و کتێبه‌کانى بۆ نزیکه‌ى سه‌رجه‌م زمانه زیندووه‌کانى جیهان وه‌رگێڕدراوه. په‌یامى ئه‌م نووسه‌ره له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و سروشت دۆستى ده‌وه‌ستێت و له سه‌رجه‌م نووسینه‌کانیدا ستایشى خوداوه‌ند و ژیان و مرۆڤ ده‌کات. توانا ئه‌مین، نووسه‌رێکى تاراوگهنشینى کورده و زیاتر له ٢٠ به‌رهه‌مى له بواره‌کانى چیرۆک، لێکۆلێنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه.
نزار ئاگری شوان ئه‌حمه‌د کردویه‌تى به‌کوردی (سه‌گباب، گه‌ر سبه‌ى ئه‌و گۆڤاره‌ت بڵاوبێته‌وه، ئه‌وا سه‌رت ده‌خه‌مه قه‌برى باوکه سه‌گت) مه‌به‌ست له‌و گۆڤاره (ڕایه‌ڵ)ه که‌مانگ نامه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌کوردستان ده‌رده‌چێت. ئه‌و که‌سه‌ى پێیده‌ڵێن (سه‌گباب)، سه‌رنوسه‌رى گۆڤاره‌که (کاوه گه‌رمیانی)یه کهتهمهنى سى و دوو ساڵێک ده‌بێت. کاوه چه‌ند ڕاپۆرتێک بڵاوده‌کاته‌وه‌و تیایاندا باس له‌هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى ده‌کات، له‌نێو کاربه‌ده‌ستانى سیاسى و پێشمه‌رگه‌کانى حیزبى سه‌رۆکدا (2). ئه‌وه‌ى لهتهلهفۆنهکهشهوه جنێوه‌کان ده‌دات، عومه‌ر سه‌نگاوییه. سه‌نگاوى به‌رپرسێکى گه‌وره و ئه‌ندامێکى دیارى حیزبه و سه‌رهه‌نگه له‌ڕیزى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی، عایدى سه‌رۆکن. مانگێک دواى ئه‌و ته‌له‌فۆنکردنه، کاوه گه‌رمیانى تیرۆر ده‌کرێت. له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا له‌که‌لار (ده‌که‌وێته باشورى سلێمانی)، ده‌ستڕێژى گولله‌ى لێده‌که‌ن. تۆمه‌تبارى یه‌که‌م (له‌م تاوانه‌دا)، عومه‌ر سه‌نگاویه. ئاخر ئه‌و پیاوێکى شه‌ڕانگێز و سه‌ختگیره و ده‌ست له‌هیچ که‌سێک ناپارێزێت، که‌ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خۆى یان حیزبه‌که‌یدا. خه‌ڵک و خوا، ده‌یانزانى بکوژه‌که ئه‌وه‌و قسه‌و باسه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌هه‌موو جێیه‌کدا بڵاوبووه‌وه. سه‌رۆک بۆ کۆتایى هێنان به‌و وتى وتییه، داوای‌کرد سه‌نگاوى ده‌ستگیر بکرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو (له‌به‌رنه‌بوونى به‌ڵگه له‌سه‌رى ئازاد کرا). سه‌نگاوى بێگه‌ردیى و ئازادى خۆى نهدۆڕاندو بگره دڕترو له‌خۆبایى تربوو. ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌ندامێکى هاکه‌زایى حیزبیان ده‌ستگیرکردو ئه‌ویش دانى به‌ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌دا نا کهدرابووه پاڵی، به‌وجۆره کێشه‌که کۆتایى هات. خانه‌واده‌ى کاوه گه‌رمیانى ده‌ڵێن»کارى نه‌کرده‌یه که‌سێکى ئاسایى ئه‌و کاره‌ى کردبێ و تاوانبارى ڕاسته‌قینه دیاره کێیه، که‌چى به‌ئازادى ده‌سوڕێته‌وه و مێش میوانى نییه« عومه‌ر سه‌نگاوى نکوڵى له‌ڕاستى و دروستى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ناکات که بۆ هه‌ڕه‌شه کردن و چاوسورکردنه‌وه، لهکاوه گه‌رمیانى کردووه‌و جنێو و قسه‌ى ناشرینى وه‌ک (سه‌گباب و کوڕى سه‌گى ) به‌کارهێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى (وه‌ک خۆى ده‌ڵێت) گۆڤاره‌که‌ى له‌ژماره‌ى پێشویدا وتارێکى له‌باره‌یه‌وه بڵاوکردۆته‌وه، له‌پاڵ وێنه‌یه‌کى خۆیدا. خۆپیشانده‌ران دروشم گه‌لێکیان به‌رزکردبووه‌وه که‌له‌سه‌رى نوسرابوو. (با هه‌ر بکوژه‌که دادگایى نه‌که‌ین، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش بدرێنه دادگا که له‌پشت تاوانه‌که‌وه بوون) و (هه‌موومان بکوژه‌که ده‌ناسین) (3). شیرین ئه‌مینیش (هاوسه‌رى کاوه گه‌رمیانی)، به‌ده‌م قوڵپى گریانه‌وه هاوارى ده‌کرد»ئه‌وانه‌ى ئه‌و کاره‌یان کرد، به‌رپرسانى گه‌وره‌ى سه‌ر بهحیزبهکهى سه‌رۆکن» شیرین که هاوسه‌ره‌که‌ى شه‌هیدبوو، دووگیان بوو. حه‌ڤده ڕۆژ دواى تیرۆرکردنى کاوه، منداڵى بوو کهنۆبهرهى بوو. کاوه گه‌رمیانى ئازا و سه‌رچڵ بوو. له‌ناوچه‌ى گه‌رمیان کارى ده‌کرد، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى سه‌رۆک شاراوهنییهکهى سکاڵاى له‌دژم تۆمارکرد و دامى به‌دادگا. (٥) گه‌رمیان ناوچه‌یه‌کى خێڵهکییهو به‌رپرسانى ئه‌وێش کۆ له‌وه ناکه‌نه‌وه، خه‌ڵک و خوا فریوبده‌ن و بیان ڕوتێننهوهو سهرشکاویان بکه‌ن و که‌رامه‌تیان بڕوشێنن. گۆڤارى (ڕایه‌ڵ) که کاوه گه‌رمیانى ده‌ریده‌کرد، ده‌ستى نه‌ده‌پاراست له‌وه‌ى به‌رپرسان به‌گه‌نده‌ڵى تاوانباربکات، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وکه‌سانه ژه‌نه‌ڕاڵ و سه‌رهه‌نگیش بن له‌ڕیزى سوپادا (٦) وه‌ک عومه‌ر سه‌نگاوی. هاوڕێیانى کاوه گه‌رمیانى ده‌ڵێن»خۆشحاڵ بووه به‌وه‌ی، تواناکانى له‌بوارى نوسیندا بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێنا). ڕانیا ئه‌ندێشی، کچه هاوڕێیه‌کى کاوه گه‌رمیانى ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ى ئه‌وى لههاوپیشهکانى جیاده‌کرده‌وه ئه‌وه‌بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وانى تر گشتگیرانه باسیان له‌گه‌نده‌ڵى ده‌کرد، ئه‌وا ئه‌و ڕێک و ڕاست پێى ده‌وتین کێ دزوو گه‌نده‌ڵه. به‌ناو ناوى ده‌هێنان. وه‌ک خۆشتان ده‌زانن، ئه‌وه لێره هێڵى سووره« دواتر په‌لاماردان و پرۆسه‌ى تیرۆر و پاکتاوکردن به‌رده‌وام بوو. که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (هێڤی)(7) بێلایه‌ن، په‌یامێکى تایبه‌تى پێگه‌یشت (یان لهپهخشکردنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌وه‌ستن، یان باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن). با هه‌ر بکوژه‌که دادگایى نه‌که‌ین، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش بدرێنه دادگا که له‌پشت تاوانه‌که‌وه بوون که‌ناڵه‌که دووه‌میانى هه‌ڵبژاردو ویستى باجه‌که‌ى بدات. ئه‌وه‌بوو له‌شه‌وێکى ئهنگوستهچاوى زستاندا، ده‌یان چه‌کدار هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باره‌گاى که‌ناڵه‌که‌و ئاگریان تێبهرداو هه‌رچى تێدابوو سوتاندیان. سۆرانى مامه حه‌مه‌ش بهگوللهى چوار چه‌کدار کوژرا که له‌گه‌ڕه‌کى ڕه‌شیدئاوا له‌که‌رکوک هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵه‌که‌ی. سۆران له گۆڤارى (لڤین)دا ده‌ینوسى و ئه‌و گۆڤاره‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕاشکاوانه باس له‌شته‌کان ده‌کات و په‌رده له‌ڕووى سکانداڵه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێت که کاره‌کته‌ره سیاسیه‌کانى هه‌رێم بکهرهکانین، هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه. سۆران پێش تیرۆرکردنی، وتارێکى بڵاوکردبووه‌وه تیایدا باس له‌هه‌ندێ به‌رپرسى ده‌ست ڕۆیشتوو ده‌کات که خه‌ریکى ئافره‌ت بازى و بازرگانیکردنن بهباندى له‌شفرۆشانه‌وه. بیرم له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌کرده‌وه‌و پاشان له‌دڵى خۆمدا ده‌مووت «باشه چۆنه تائێستا نهیانکوشتووم؟». هه‌رچى جارێک ڕۆژنامه‌نوسێک ده‌کوژرێت، واهه‌ستده‌که‌م ئه‌وه من بم و شه‌وه‌که‌ى خه‌و له‌چاوم ناکه‌وێت. تاڕۆژى دواتر ئارام نابمهوهو پاشان به‌هه‌ڵه‌داوان خۆم ده‌گه‌یه‌نمه باره‌گاى ڕۆژنامه‌که، له‌وێ له‌نێو ئه‌و هه‌واڵانه‌دا بزرده‌بم که لهههموولایهکى وڵاته‌وه بۆمان دێت»یه‌کێک زۆر به‌سه‌ختى لههاوسهرهکهى داوه‌و کۆرپه‌له پێنچ مانگانه‌که‌ى پێ له‌باربردووه. یه‌کێکى تر له‌پێچ و په‌ناى باڵه‌خانه‌یه‌کى تاریک‌دا، ده‌ستدرێژى کردووه‌ته سه‌ر منداڵێک. زه‌لامێک مامه‌ڵه‌ى بهقهواڵهیهکى ساخته‌وه کردووه. که‌سێکى دى قۆڵى خه‌ڵکانێکى بڕیوه‌و ماڵ و سامانى لوش داون) ژیانى پێ گێرمه و کێشه‌و توش و ناهه‌موارى خه‌ڵک و خوا، وام لێده‌که‌ن بچمه‌وه ناوخۆم و سه‌باره‌ت به ژیان و داهاتووم، له‌خۆم بپرسم. ئه‌ویش پێم ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌وکارانه‌ى ده‌یان که‌یت به‌وردى و ژیرانه ئه‌نجامیان بده‌یت، تاتوشى سه‌رگه‌ردانى و بغرۆبوون نه‌بم. گه‌ر له‌م شاره‌دا ببیته ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌وه ماناى وایه که تۆ پرۆژهیهکیت بۆ کوشتن. پهڕاوێزهکانى وه‌رگێڕ: ١- ڕۆمانى (شه‌قامى سالم)، نزار ئاگرى نوسیویهتى و ساڵى 2017 له‌خانه‌ى (نوفڵ) له‌به‌یروت بهقهوارهى 331 لاپه‌ڕه چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. ڕۆمانه‌که باس له‌ماجه‌راى شارى سلێمانى و ده‌ورو به‌رى ده‌کات، لهساوپهناى بزوتنه‌وه‌ى چه‌کدارى کوردایه‌تى دا.. مێژوویه‌کى تاریک و تفت و ڕه‌ش و ناشیرین ده‌گێڕێته‌وه.. گێڕانه‌وه‌کانى هه‌ندێجار هه‌ر زۆر واقیعین و کاره‌کته‌ر و شوێن و ڕووداوه‌کان ده‌ناسینه‌وه، هه‌ندێ جاریش واقیع تێکه‌ڵ به‌ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و فانتازیا ده‌کرێت. ئه‌مه‌ى ئێمه لێره‌دا کردوومانه بهکوردى به‌شێکى که‌مى ڕۆمانه‌که‌یه به‌ناوى (ونبوون) که‌له لاپه‌ڕه (305 ده‌ست پێده‌کات بۆ لاپه‌ڕه 307) و باس له‌یه‌کێک لهکۆست و تراژیدیا جه‌رگ بڕه‌کانى ساڵانى ڕابردووى ئه‌م هه‌رێمه پێ له‌ناعه‌داله‌تى و ناهه‌قیه ده‌کات. حیکایه‌تى خوێنى به‌ناهه‌ق ڕژاوى گه‌نجێکى خێر له‌خۆ نهدیووى گه‌رمیانى ئه‌نفال و بریندارمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه کهبوێرى نواندووه و باسى له‌ڕاستى ڕوداوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌که‌ى کردووه. ئه‌و گه‌نجه‌ش کاوه گه‌رمیانى ڕۆژنامه نووسه که له(5/12/2013) تیرۆر ده‌کرێت. ٢ - نزار ئاگرى به‌درێژایى ڕۆمانه‌که‌ی، به‌ناوى (حیزبى سه‌رۆک)ه‌وه باسى ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات که له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى باڵاده‌سته. ٣ - مه‌به‌ست ئه‌و ڕێپێوان و گردبونهوانهیه که له‌دواى تاوانه‌که‌وه، بۆ ئاشکراکردنى تاوانباران ئه‌نجام دران . ٤ - منداڵه‌که‌ى کاوه گه‌رمیانى کوڕه‌و ناوى (ئامه‌د)ه. ٥ - حیکایه‌تخوانى ڕۆمانه‌که کاره‌کته‌رێکه به‌ناوى (بێکه‌س هه‌ردی)یه‌وه، سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌یه‌کى ئه‌هلى سه‌ربه‌خۆیه له‌سه‌هۆڵه‌که، به‌ناوى (نیشتمان)ه‌وه. به‌سه‌رهاتى کوشتنى کاوه گه‌رمیانى و به‌سه‌رهاته‌کانى دیکه‌ى ناو ڕۆمانه‌که، ئه‌و ده‌یانگێڕێته‌وه. ٦ - نزار ئاگرى هه‌ندێ جار، سوپا و سه‌رباز و پێشمه‌رگه تێکه‌ڵ ده‌کات. ٧ - نوسه‌ر له‌زۆر شوێندا، ناو گۆڕکێى کردووه‌و له‌هه‌ندێ جێگه‌شدا ناوه‌کانى وه‌ک خۆى داناوه‌ته‌وه. خوێنه‌ر کاتێک ته‌واوى ڕۆمانه‌که ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته به‌چاکى ده‌بینێت. بۆ نمونه لێره‌دا هاتووه که‌ناڵی (NRT) کردووه به‌که‌ناڵى (هێڤی). سه‌رچاوه: نزار ئاغری: شارع سالم - نوفل، هاشیت أنطون، بیروت- الطبعة الاولي، 2017.
یاد قوربانی هه‌ڵمه‌تى پۆستکردنى ڤیدیۆى سه‌ما کردن له سۆشیاڵ میدیا له لایه‌ن ئێرانییه ئازادى خوازه‌کان و لایه‌نگرانیان له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت که مایده هۆژابرى که کچێکى ١٩ ساڵى ئێرانییه له‌سه‌ر سه‌ماکردن ده‌ستگیرکرا. مایده خاوه‌نى ئه‌کاونتێکى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى ئینستهگرامبوه و تاوانه‌که‌ى دانانى ڤیدیۆیه‌کى خۆى بووه که له ژوورى نوستنه‌که‌یدا، به ده‌م گۆرانییه‌کى ڕۆژئاواییه‌وه سه‌ما ده‌کات. ئه‌و به بێ هیچ ئاگادارییه‌ک له مانگى پێنج‌دا و به تۆمه‌تى بڵاوکردنه‌وه‌ى فه‌ساد ده‌ستگیر ده‌کرێت و ئه‌کاونته‌که‌ى ئینستهگرامى داده‌خرێت. تا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، که‌س نه‌یده‌زانى مایده چى لێ به‌سه‌رهاتووه، تا له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى حکومی‌دا به ناوى 'ڕێگاى هه‌ڵه' ده‌رکه‌وت، که تیایدا هه‌وادارانى ناسیانه‌وه. له به‌رنامه‌که‌دا مایده به گریانه‌وه دانى به تاوانه‌که‌یدا ده‌نا و ده‌یوت سه‌ماکردن تاوانه و بێ ئاگادارى دایک و باوکى ئه‌و کاره‌ى کردووه. ده‌ستگیرکردن و شه‌رمه‌زارکردنى مایده لاى ئێرانییه ئازادیخوازه‌کانى دژى ڕ‌ژێمى ئیسلامى و لایه‌نگرانیان ده‌نگى دایه‌وه، وه‌ک کارێکى به‌رهه‌ڵستکارى به سه‌دان ڤیدیۆى سه‌ماکردن له له لایه‌ن ئێرانى و غه‌یره ئێرانیه‌کانه‌وه خراوه‌ته تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به تایبه‌تیش تویته‌ر له ژێر هاشتاگی: #برقص_تا_برقصیم (سه‌ماکه تا سه‌مابکه‌ین).
کامه‌ران سوبحانى نووسه‌ر، خاوه‌نى 15 کتێبه له‌بوارى شانۆ و ئه‌ده‌بیاتدا، له‌ماوه‌ى رابردوودا داهاتى یه‌کێک له کتێبه‌کانى (له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) به‌خشییه نه‌خۆشخانه‌ى هیوا و منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت. له‌وباره‌یه‌وه وتى "له وڵاتانى دونیا، نه‌رێته و منه‌ت نییه. نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و یاریزانان و ئه‌وانه‌ى داهاتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیانه، بڕێک له‌و پاره‌یه ده‌به‌خشنه کارى مرۆیى و خێرخوازیی. له‌باره‌ى کلتورى خوێندنهوهشهوه ده‌ڵێت کتێب نەبووەتە بەشێک لە کولتووری ئێمە. سه‌باره‌ت به چاپکردنى کتێب و هاوکارى نوسه‌رانه‌وه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد "بەس خوێنەران کتێب بکڕن، نووسەر پێویستی بە هاوکاریی مادی هیچ کەس و دەزگایەک نابێت". ئامادەکردنی: هیوا غفور هاوڵاتی: چۆن بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌ت بۆ هات که نیوه‌ى داهاتى ئه‌م کتێبه‌ت «له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ» بده‌یت به نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه و خانه‌ى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت؟ کامه‌ران سوبحان: له‌ڕاستیدا، سه‌ره‌تاى بیرۆکه‌ى به‌خشینى داهاتى ئه‌م کتێبه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، هاورێیه‌کم سپۆنسه‌رى تێچووى کتێبه‌که‌ى گرته ئه‌ستۆ. ڕۆژێ، هاوڕێیهک باسى ئه‌وه‌ى ده‌کرد، به خۆبه‌خش، سه‌رقاڵى هاوکاریى خانه‌یه‌کى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشته و هاوکارییان ده‌کات به خۆبه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ى چیرۆک و کاریى هونه‌ریی. منیش وتم ئاماده‌م هاوکارتان بم، چ له‌ڕووى مادی، چ به چالاکیى ئه‌ده‌بیى و هونه‌ریى بۆ منداڵان. له گفتوگۆى ئه‌وه‌دا بووین و پێشنیاریى ئه‌وه‌م بۆ کرد، به‌شێک له پاره‌ى کتێبه‌که ببه‌خشین به‌و خانه‌یه، بیرۆکه‌که‌ى زۆر به‌دڵ بوو، وتى پێشتریش کۆنسێرت و چالاکى ترمان کردووه‌و پشتیوانییه‌کى به‌هێزه بۆ به‌رده‌وامیى خانه‌ى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت. بڕیارمدا، نیوه‌ى داهاتى کتێبه‌که بده‌م به‌وان و نیوه‌شى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا. له وڵاتانى دونیا، نه‌رێته و منه‌ت نییه. نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و یاریزانان و ئه‌وانه‌ى داهاتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیانه، بڕێک له‌و پاره‌یه ده‌به‌خشنه کارى مرۆیى و خێرخوازیی. من وه‌ک خۆم دڵخۆشم، که ئه‌م کاره‌م کرد‌و له‌ماوه‌ى که‌متر له سێ مانگدا، کتێبه‌که فرۆشراو، وه‌ک خۆى به ئه‌مانه‌ته‌وه پاره‌که‌مان به وه‌سڵ و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى به‌خشییه (نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه و خانه‌ى نازى منداڵان). ئه‌وه‌ى دڵخۆشی کردم، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى خوێنه‌ران بوو، له‌و کتێبه و ئه‌و هه‌موو نووسین و سه‌رنجانه‌ى که له‌سه‌ر کتێبه‌که نووسرا. خاڵێکى تریش، ده‌بینین ئیستا هه‌ندێ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى تر، خه‌ریکه هه‌نگاو ده‌نێن به‌و ئاڕاسته‌یه‌ى داهاتى به‌رهه‌مه‌کانیان ببه‌خشنه کارى خێرخوازیى و مرۆیی. هاوڵاتی: نوێترین به‌رهه‌مت، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى زۆرى له ناوه‌ندى ڕۆشنبیرییدا هه‌بوو، له ماوه‌یه‌کى که‌مدا کتێبه‌که فرۆشرا. خۆشت له هه‌مو کتێبه‌کانى تر، زیاتر ڕیکلامت بۆ ئه‌م کتێبه ده‌کرد، هۆکارى چى بوو؟ کامه‌ران سوبحان: سه‌باره‌ت به ڕیکلام بۆ کتێبه‌که (له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه بووبێت، که پڕۆژه‌که کارێکى خێرخوازیى و مرۆیى بووبێت، ویستبێتم زۆرترین ژماره‌ى لێبفرۆشێت، هه‌رواش بوو. خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا زۆربه‌ى ژماره‌کانى فرۆشرا. توانیمان داهاتێکى زۆر بۆ کاره خێرخوازییه‌که له‌ڕێگه‌ى کتێبه‌که‌وه به‌ده‌ست بێنین. لاى خۆمه‌وه ته‌نها ئه‌مه هۆکار بوو. وه‌ک خۆشتان ئاماژه‌تان پێدا، له‌لایه‌ن خوێنه‌ران و نووسه‌رانه‌وه زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌م کتێبه نووسى و پێشوازییه‌کى زۆرى لێ‌کرا. هاوڵاتی: ئایا نوسه‌ر ده‌بێت بازرگانى بکات به نوسین و کتێبه‌کانى له‌سه‌ر حیسابى خوێنه‌ر؟ گه‌ر وه‌ک سه‌رنجێ له‌م کار‌و هه‌نگاوه‌ى تۆ بڕوانین؟ کامه‌ران سوبحان: په‌یوه‌ندى نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌کى به‌تینه. هیچکامیان بێ ئه‌وى تر، مانا‌و کاریگه‌ریى نییه. نووسین پیشه‌یه و کارى که‌سى تایبه‌تمه‌نده. به‌داخه‌وه، له وڵاتى ئێمه‌دا، ئه‌م پیشه‌یه‌ش بێ بایهخکراوه.! گه‌ر نا، له هیچ شوێنێکى دونیا نایدۆزیته‌وه، نووسه‌رێک به‌رهه‌مه‌کانى داهاتى نه‌بێت، دواجار نه‌بێته پیشه و بازرگانیی. پیشه‌ى چاپه‌مه‌نى و چاپکردنى کتێب و بوونى ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانى چاپ و په‌خشى کتێب، له وڵاتاندا، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کى ئێجگار گه‌وره‌ى داهاتى نووسه‌ر، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌دا، تا ئێستا نووسه‌ر نه‌ک له‌سه‌ر داهاتیى به‌رهه‌مه‌کانى ناژیی، به‌ڵکو ده‌بێ چاوى له ده‌ستى ده‌زگا چاپهمهنییهکانى کتێب بێ، تا وه‌ک سه‌ده‌قه و هاوکاریى کتێبێکى بۆ چاپ بکه‌ن.! ئه‌مه خه‌وش و که‌موکورتییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه له دونیاى کتێب و ژیانیى نووسین، له وڵاتى ئێمه‌دا.! هاوڵاتی: به‌وپێیه بێت و به‌پێى ئه‌م وتانه‌ى تۆ بێت، ده‌زگاکانى چاپ و بڵاوکردنه‌وه، خێر به نووسه‌ران ده‌که‌ن، تا کتێب و به‌رهه‌مه‌کانیان چاپ بکه‌ن، ئایا نووسه‌ران سودمه‌ند نابن له چاپکردنى کتێبه‌کانیان؟ کامه‌ران سوبحان: من ناتوانم به‌و ڕه‌هاییه قسه بکه‌م، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌زگا (هه‌مویان نا) بوونه‌ته مۆته‌که، به‌سه‌ر به‌رهه‌مى نووسه‌رانى کورده‌وه. تۆ ته‌ماشا بکه، کتێبێکى کوردى که چاپ ده‌بێت، ئه‌و که‌سه‌ى تایپى کردووه، پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى ههڵهبڕى کردووه، ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌سازیى کردووه، پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت. خاوه‌ن چاپخانه پاره وه‌رده‌گرێت، کرێکاریى چاپخانه پاره‌ى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ئه‌و که‌سانه‌ى لاپه‌ڕه‌ى کتێبه‌که کۆى ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ى له کۆگاوه ده‌یهێننه ده‌ره‌وه پاره له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه وه‌رده‌گرن. دواتر ئه‌و که‌سه‌ى دابه‌شى ده‌کات پاره وه‌رده‌گرێت. کتێب فرۆش پاره وه‌رده‌گرێت، تا ده‌گاته ده‌ستى خوێنه‌ر. هه‌موى پاره وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام نووسه‌ر نابێت پاره وه‌رگرێت.! له‌کاتێکدا چه‌قى به‌رهه‌مهێنان و داینه‌مۆى سه‌ره‌کى پرۆسه‌که نوسه‌ره، بۆ گه‌یاندنى بابه‌تێ به خوێنه‌ر. له کاتێکدا، له‌دنیادا نووسه‌ر مافى خۆى وه‌رده‌گرێت، وه‌ک هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ى تر. خۆشبه‌ختانه ئێستاش ورده ورده به‌هۆى فرۆشى کتێبه‌کانه‌وه نووسه‌ریش خه‌ریکه به‌شى له‌و مافه داراییه‌ى پێده‌گات. به‌س خوێنه‌ران کتێب بکڕن، نووسه‌ر پێویستى به هاوکاریى مادى هیچ که‌س و ده‌زگایه‌ک نابێت.! نووسین پیشه‌یه کارى که‌سى تایبه‌تمه‌نده هاوڵاتی: هۆکاره‌که‌ى بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه،تا ئێستا ئێمه له کوردستان خوێنه‌رى جدیمان نیه، ئایا کتێبه‌کان خراپن یان یاخود خوێنه‌ر ته‌مه‌ڵ بووه؟ کامه‌ران سوبحان: من پێم وانییه ئێمه خوێنه‌رى جدیمان نه‌بێت.! هه‌مانه به‌ڵام وه‌ک پێویست نییه. من له‌م ماوه‌یه‌دا که ئه‌م کتێبه‌م چاپ بوو (له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) زۆر خوێنه‌ر په‌یوه‌ندى پێوه کردووم، هه‌ستم کردوو دیدى زۆر قوڵ و کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌و کتێب. به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌ک پێویست خۆ ده‌رخه‌ر نه‌بن، له شوێنێکى چه‌په‌ک و دووره پهرێزدان و ته‌نها کتێب ده‌یان به‌ستێته‌وه به دونیاى خوێندنه‌وه‌ى هیچى تر.! تا ئێستا ڕاپرسیى و داتا‌و ژماره‌یه‌کمان لا نییه، بزانین ئاستى خوێنه‌ر چه‌نده و چۆنه. به‌ڵام تیراژى کتێبه‌کانمان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، کتێب له ئاستێکى خراپدایه، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ى زۆر بێت، له‌وانه ئاستى کتێبه‌که، تواناى نووسه‌ره‌که، چۆنییه‌تى بازاڕکردنى کتێبه‌که. ئه‌مانه و زۆر هۆکارى تریش، پێمان ده‌ڵێن کتێب نه‌بووه‌ته به‌شێ له کولتوورى ئێمه.! هاوڵاتی: چی بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى کتێب بکرێته به‌شێک له کولتووریى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان؟ کامه‌ران سوبحان: ره‌نگه ئه‌مه قورس بێت بۆ من، ئه‌و ڕێنماییه بخه‌مه ڕوو، به‌ڵام من چه‌ندین جارى تریش ئه‌مه‌م وتوه، یه‌که‌مین وێستگه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به کولتوورى خوێندنه‌وه بده‌ین و په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و خوێندنه‌وه به‌هێز بکه‌ین، په‌روه‌رده‌یه، بێ په‌روه‌رده‌یه‌کى ته‌ندرووست، مه‌حاڵه باسى خوێنه‌رێکى ته‌ندرووست بکرێت.! به‌داخه‌وه سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ش له وڵاتى ئێمه‌دا، هێنده سته‌مکار و وێرانکه‌ره، هه‌رگیز هانده‌ر نییه بۆ خوێندنه‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ى تاک. به‌ڵکو هانده‌ره بۆ توندوتیژیى و نه‌خوێنده‌واریى و دوورکه‌وتنه‌وه له کتێب. تا ده‌ستکاریى سیسته‌مى په‌روه‌رده نه‌کرێت، بێ هوده‌یه، باسکردن له کولتوورى خوێندنه‌وه‌و کولتووریى کتێب دۆستیی. هاوڵاتی: بۆچونێ هه‌یه، پێى وایه، سیته‌مى په‌روه‌رده لاى ئێمه، هانده‌رى مه‌رگدۆستییه، نه‌ک ژیاندۆستیی، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن زۆر که‌س مردن، بوه‌ته مۆته‌که‌ى ژیانیان و هه‌میشه لێى ده‌رباز نابن. تۆ، یه‌کێکى له‌و نووسه‌رانه‌ى که له دیدارێکى ڕۆژنامه‌وانیدا، وتووته، له‌مردن ده‌ترسم، هه‌میشه مردن، به‌دوامه‌وه‌یه. کامه‌ران سوبحان: بێگومان، مردن مۆته‌که‌یه. من به‌رده‌وام ئه‌و مۆته‌که‌م له‌گه‌ڵدایه، ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵت، به بێ ئه‌و مۆتهکهیهى ناوى مردنه، قورس بوو بۆ من به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نووسین، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه. زۆر جار له ته‌نهایى و له‌کاتى نووسین و خوێندهنهوهشدا، بیر له مردن ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه دید و بۆچوون و بینینى من جیاوازتر بێت بۆ مردن. کتێب ئه‌و که‌سه‌ى تایپ و ههڵهبڕى نه‌خشه‌سازیى دەکات و خاوه‌ن چاپخانه‌و کرێکاریى چاپخانه پاره‌ی خۆى وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام نووسه‌ر نابێت پاره وه‌رگرێت هاوڵاتی: ئه‌و جیاوازییه له مردن‌دا، له چیدا ده‌بینیت؟ کامه‌ران سوبحان: له‌زۆر شت‌دا، مردن، به‌س ئه‌وه‌ى که کۆتایى فیزیکیت پێدێنێت، هۆکاریکى به‌هێزه بۆ له‌سه‌ر وه‌ستان و بیرکردنه‌وه لێى و وه‌ستان له‌سه‌ریی. هاوڵاتی: پاش کتێبى (له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ئێستا کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى تر ده‌که‌یت، که ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى (پیره‌مێرد)ه. ئه‌وه‌ى من بزانم، خوێندنه‌وه‌ى تۆ بۆ پیره‌مێرد، له شیعر و به‌رهه‌م و کاره ئه‌ده‌بییه‌کانى و ژیانى تایبه‌تیى سه‌رچاوه‌ى گرتووه، گه‌یشتوویت به چیى و که‌ى ته‌واو ده‌بێت؟ کامه‌ران سوبحان: له‌دواى هه‌ردوو کتێبى (ساتێ پێش بیرچوونه‌وه و له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ئه‌م کتێبه‌ى پیره‌مێرد، دوا وێستگه‌ى ئه‌و شێوازه کارکردنهمه. له راستیدا، ئه‌و کتێبه‌ى پیره‌مێرد زۆرى ماوه. من زۆرێ له به‌رهه‌مه‌کانیم خوێندووه‌ته‌وه. چ گۆشه ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی، چ وتار و بابه‌ته ئه‌ده‌بیى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، چ شیعر و شیعره وه‌رگێڕاوه‌کانی. پیره‌مێرد و ئه‌و کتێبه زۆر تایبه‌ته. کارى زۆر ده‌وێ و کارم زۆر تێدا کردووه. گرنگترین خاڵێ که پێویست بکات به جه‌نابت و خوێنه‌رانى بڵێم، هێنانه‌وه‌ى پیره‌مێرده بۆ ژیان، وه‌ک پاڵه‌وان و کاره‌کته‌رێکى یۆتۆپیى له‌ده‌ره‌وه‌ى (نا-کات)ه‌وه. واته پیره‌مێرد، له ئیستادا و له‌م سه‌رده‌مه‌ى که ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین. له‌و کتێبه‌ى مندا شت ده‌گێڕێته‌وه، له‌هه‌مانکاتدا، له‌سه‌رده‌مى خۆى له سى و چله‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو، شت ده‌گێڕێته‌وه. پیره‌مێرد، به چه‌ند شێوه‌و شێوازێک له‌و کتێبه‌دا، ده‌رده‌که‌وێت. له‌مه زیاتر له ئێستادا، ناتوانم هیچى تر‌ى له‌سه‌ر بڵێم، هیوادارم له ته‌واوبوون و بڵاوبونه‌وه‌یدا، گفتوگۆى زیاتریى له‌سه‌ر بکه‌ین.
شوان ئه‌حمه‌د کتێبى سێ نوسهرى مه‌غریبى هه‌ن که تاکۆتاییهکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو (19٩8)، سانسۆرکرابوون و بڵاوکردنه‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستپێکردنیان له‌وڵاتى خۆیاندا یاساغ بوو. کتێبه‌کانیش ئه‌مانه‌بوون: یه‌که‌م- ئایدیۆلۆژیاى هاوچه‌رخى عه‌ره‌بى (1967)- عه‌بدوڵڵا عهرهوهى (وه‌ک بیرمه‌ندێک) دووه‌م- نانى ڕووت (198٢)- محه‌مه‌د شوکرى (وه‌ک ئه‌دیبێک) سێیه‌م- ژنى سیاسی، پێغه‌مبه‌ر و ژنان (1987)- فاتیمه ئهلمهرنیسى (وه‌ک کۆمه‌ڵناس و فێمێنیستێک) ئه‌م سێ نوسه‌ره ناودارهى وڵاتى مه‌غریب، زۆربه‌ى زۆرى به‌رهه‌مه‌کانیان به‌زمانى فه‌ره‌نسى نوسیوه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى چاپى عهرهبیهکهیاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات ڕێیان لهبڵاوبوونهوهیان گرتووه. کتێبى یه‌که‌میان به‌بیانووى (سیاسى و ئایدیۆلۆژی)، دووه‌میان به‌پاساوى (ئه‌خلاقی) و سێهه‌میشیان به به‌هانه‌ى (ئایینی) فاتیمه ئهلمهرنیسى (1940-2015) به‌نوسینى چه‌ند کتێبێکى گرنگى ڕه‌خنه‌یی، توانى به‌تیشک خستنه سه‌ر دۆخى ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا، په‌رده له‌سه‌ر ڕووى دنیایه‌ک خه‌وشى مێژوویى هه‌ڵبماڵێت. وه‌ک کۆمه‌ڵناسێکى ورد‌و به‌سه‌لیقه، توانى ده‌ست له‌سه‌ر برین و له‌سه‌ر چاوگى کێشه موزمینهکانى ژن دابنێت، ئه‌ویش بهسهفهرکردنێکى دورودرێژ به‌ناو مێژووى عه‌ره‌ب و ئیسلامدا. هه‌ر له‌و قۆناغه‌ى مێژوونوسانى ئیسلام (بهجاهیلی) ناوزه‌دى ده‌که‌ن، تا مێژووى هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵه‌ى ئیسلام. گرنگترین کتێبێکیشى له‌و بواره‌دا (پێغه‌مبه‌ر و ژنه- که‌ساڵى 1987) به‌زمانى فه‌ره‌نسى چاپ بووه. من چاپه عهرهبیهکهیم له‌به‌رده‌ستدایه (فاگمه المرنیسی: الحریم السیاسى - النبى والنساو - ترجمه: عبدلهادى عباس- دار الحصاد، دمشق- الگبعه الپانیه، 1993 ئه‌م کتێبه جگه لهسانسۆرکردنى به ڕه‌سمى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستاش له‌لایه‌ن پیاوانى ئایینى و ئیسلامى ئسوڵى و هێزه کۆنه‌په‌رست و کۆنزێر ڤاتیڤهکانهوه، په‌لامارده‌درێت. ئه‌گه‌رچى کتێبه‌که به‌گشتى و لهناوهڕوکدا، دژى دین نیه‌و سه‌نگه‌ر له‌ئیسلام ناگرێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هۆشیارى و دنیابینى ته‌قلیدى موسڵماناندا ناکۆکه‌و کێشه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى حیجاب و باڵاپۆشى ژناندا هه‌یه. ئه‌و قسانه‌ى ئه‌دۆنیس له کتێبى (ئیسلام و توندوتیژی)دا سه‌باره‌ت به‌ئایین و ئیسلام (به‌تایبه‌تی) ده‌یانکات، ده‌یان جار توندتر و زبرترن له‌وه‌ى له (پێغه‌مبه‌ر و ژنانی)، فاتیمه ئهلمهرنیسیدا هاتووه. بهبڕواى ئه‌دۆنیس ئیسلام نه‌ک هه‌ر ژنى دیل و کۆیله کردووه، به‌ڵکو (ژنى کوشتووه). یاخود به‌پیتى درشت ده‌نوسێت»له ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا بیرۆکه‌ى مرۆڤ و ڕێزى مرۆیى بونیان نییه... یه‌که‌م دوژمنى ژن پیاو نییه، ئایین یه‌که‌م دوژمنیه‌تی. به‌تایبه‌تیش ئایینى هه‌ره تاکخودا، واته ئیسلام» بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه«ئیسلام و توندوتیژی- گفتوگۆى نێوان ئه‌دۆنیس و حووریه عه‌بدولواحید- مه‌نسوور ته‌یفورى لهفهرنسیهوه کردوویه به‌کوردی- غه‌زه‌لنووس، چاپى یه‌که‌م، 2016. مامه‌ڵه‌کردنى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له‌گه‌ڵ ژنه‌کانى و سه‌ربورده‌ى ژنانى پێغه‌مبه‌ر و زۆرى ژماره‌یان، هه‌میشه بابه‌تێکى حازربه‌ده‌ست بووه بۆ خۆرهه‌ڵاتناسان و ڕه‌خنه‌گرانى ئیسلام، تا بیکه‌نه به‌ڵگه‌و به‌هانه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌سوک سه‌یرکردنى ژن له‌ئیسلامدا و وێناکردنى محه‌مه‌دیش، وه‌ک کاره‌کته‌رێکى شه‌هوانى ... هتد. ڕه‌نگه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى به‌و نه‌فه‌سه‌وه نوسرابن، زۆربن و له ژماردن نه‌یه‌ن.. ئه‌وانه‌ش وه‌ک پاکانه و به‌رگرییه‌ک له‌محه‌مه‌د و ئیسلام و پایه‌و مه‌قامى ژن لاى موسڵمانان نوسرابێت، له‌وانه که‌مترنه‌بن (ژنانى پێغه‌مبه‌ر- لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان پێغه‌مبه‌ر و هاوسه‌ره‌کانی)، نمونه‌یه‌کى ئه‌و جۆره نوسینانه‌یه که لهنوسینى محه‌مه‌د فارس ئهلجهمیلهو ساڵى 201٤ چاپى یه‌که‌مى له‌به‌یروت بڵاوکراوه‌ته‌وه. نوسه‌ره‌که‌ى پسپۆڕه له‌مێژووى شارستانیه‌تى ئیسلامى له‌زانکۆى شاسعود. ئه‌لجه‌میل به‌درێژایى (244)لاپه‌ڕه، (نۆ) له‌ژنانى پێغه‌مبه‌رمان پێده‌ناسێنێ: (ئه‌سڵ و فه‌سڵیان، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى شوکردنیان به پێغه‌مبه‌ر و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کترى و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیان بهمحهمهدیشهوه، وه‌ک هاوسهریا. ئه‌و نۆژنهش ئه‌مانه‌ن: (سوده‌ى کچى زه‌معه، عایشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کرى سدیق، حهفسهى کچى عومه‌رى کوڕى خه‌تاب، ئوم سه‌له‌مه‌ى مهخزومیه، جوێرییه کچى حارس، زهینهبهى کچى جه‌حش، سهفیهى کچى حویی، ئوم حه‌بیبه‌ى کچى ئه‌بو سوفیان، مه‌یمونه‌ى کچى حارس) شتێک که له‌م مهسهلهیهداو له‌م کتێبه‌دا سه‌یره‌و جێى سه‌رنجه (جگه له ژماره زۆرى هه‌موو ئه‌و ژنانه)، ئیره‌یى و به‌ندوباوى نێوانیانه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کامیان زیاتر دڵى پێغه‌مبه‌ر ڕ‌ازى که‌ن و له‌به‌رچاوتر و پهسهندکراوتربن. هه‌ربۆیه له‌کۆتایى کتێبه‌که‌دا نوسه‌ر نزیک به په‌نجا لاپه‌ڕه‌یه‌ک، بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان ده‌کات. کاتێک ڕووداوى یاخود کێشه‌ى هه‌نگوینه‌که ده‌خوێنینه‌وه (وه‌ک ئه‌وه‌ى واقیدى باسى ده‌کات)، تێده‌گه‌ین ژنانى پێغه‌مبه‌ریش لهودهوروزهمانهدا، وه‌ک هه‌ر ژنانێکى تر ڕه‌فتاریان کردووه‌و هه‌مان هه‌ڵوێستى ئه‌و ههوێیانهیان هه‌بووه که لهساوپهناى ههرپیاوێکدابن. کێشه‌ى هه‌نگوینه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ى عائیشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کر و خۆشه‌ویسترین و ئازیزترین هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه، به‌مجۆره‌یه:»هه‌رچى جارێک پێغه‌مبه‌رى خوا خۆى کردبێت به‌لاى ئوم سه‌له‌مه‌دا، ماوه‌یه‌کى زۆر لاى ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش عائیشه‌ى نیگه‌ران کردووه، بۆیه هاتووه ده‌رده دڵى لاى حهفسهى کچى عومه‌رى خه‌تاب کردووه. ئه‌وان هه‌ردووکیان وایان زانیوه، زۆر مانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر لاى ئوم سه‌له‌مه ئه‌وه‌یه، ناوجێگایى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئاوێزانى ده‌بێت. به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ، مانه‌وه‌که‌ى شتێکى تره‌و په‌یوه‌ندى به‌هه‌نگوین خواردنه‌وه هه‌یه. هه‌رچى جارێک پێغه‌مبه‌ر چووبێته لاى ئوم سه‌له‌مه، هه‌نگوینى به‌ش داوه. کاتێکیش به‌ڕاستى مه‌سه‌له‌که ده‌زانن، ئه‌وه‌نده‌ى تر غیرهدهکهن و بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌وه له‌ئوم سه‌له‌مه تێک بده‌ن. بۆیه هه‌ردووکیان ڕێک ده‌که‌ون هه‌رکات محه‌مه‌د هاته‌لایان و سه‌ره‌یان بوو، ئه‌وا پێى بڵێن بۆنت لێدێ. پێغه‌مبه‌ریش هیچ شتێکى ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و قسه‌یه‌ى له‌به‌ر دڵ گران نه‌بووه که پێى بوترێت، بۆنت لێدێت. هه‌ردووکیان ڕێک ده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌ر نزیکیان که‌وت پێێ بڵێن: بۆنى شتێکت لێدێت. سه‌روه‌ختێک ده‌چێته لاى عائیشه‌و لێى نزیک ده‌بێته‌وه، عایشه پێى ده‌ڵێت: بۆنى شتێکت لێدێت، محه‌مه‌دیش ده‌ڵێت: بۆنى هه‌نگوینه، هى ماڵى ئوم سه‌له‌مه‌یه. دواتریش که‌ده‌چێته لاى حه‌فسه، هه‌مان شتى پێده‌ڵێت. دواى ئه‌وه ڕووده‌کاته ماڵى ئوم سه‌له‌مه‌و ئه‌ویش هه‌نگوینى بۆ دێنێ، پێغه‌مبه‌ریش پێى ده‌ڵێت: لاى به، حه‌زم پێى نییه«. هه‌رچه‌نده کتێبه‌که‌ى ئه‌لجه‌میل ده‌رباره‌ى هاوسه‌رانى پێغه‌مبه‌ر تۆمار و سهردێکى مێژووییه، به‌ڵام شتى زۆر وردوو تایبه‌تى تێدایه، بۆ ئاگاداربوون له‌ژیانى ڕۆژانه‌ى پێغه‌مبه‌ر و ژنه‌کانى و گێرمه‌و کێشمهى نێوانیان. ئه‌وانه‌ى به‌ته‌ماى خوێندنه‌وه‌ى کتێبه‌که‌ى فاتیمه ئهلمهرنیسى هه‌ن (پێغه‌مبه‌ر و ژنان)، چاکتروایه سه‌ره‌تا به‌خوێندنه‌وه‌ى (ژنانى پێغه‌مبه‌ر)ى محه‌مه‌د فارس ئه‌لجه‌میل ده‌ست پێبکه‌ن، چونکه هه‌م بهرچاوڕوونتردهبن و هه‌م له‌ماجه‌راى ڕووداوه‌کان تێده‌گه‌ن و هه‌م له‌و ڕهخنهناش حاڵى ده‌بن کهئهلمهرنیسى لهترادسیۆنى ئیسلامى و له‌پێگه‌ى ژنى ده‌گرێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا.
هاوڵاتی شاعیرێکى لاوى سلێمانى بۆ چاپکردنى کتێبه‌که‌ى هەموو ئەو شتانەی پێویستی ژیانی بوو و خۆشی دەویست فرۆشتى، ئێستاش کتێبخانه‌کان کتێبه‌که‌ى لێى وه‌رناگرن و ناچار رۆژانه له‌به‌رده‌م باخى گشتى سلێمانى ده‌وه‌ستێت و بوخچه‌یه‌ک که پڕه له‌کتێبه چاپکراوهکهى ده‌کاته شان و رۆژانه چاوه‌ڕوانى خوێنه‌ران ده‌کات تا لێ بکڕن. ئاکار محمد ئه‌و گه‌نجه‌یه دواى ئه‌وه‌ى کتێبێکى شیعرى به ناوى (ژیان کردمى به سێبه‌ر) چاپ ده‌کات، خاوه‌ن کتێبخانه‌کان به‌بیانووى ئه‌وه‌ى کتێبى شیعر نافرۆشرێت، لێى وه‌رناگرن، ئه‌ویش له ناچاریدا شێوازێکى نوێ له فرۆشتنى کتێب بۆ خۆى ده‌دۆزێته‌وه ئاکار محمد شاعیرى به هاوڵاتی وت "بۆ چاپکردنى ئه‌م کتێبه شیعرییه‌م (ژیان کردمى به سێبه‌ر) که‌لوپه‌له‌کانى ماڵه‌که‌ى خۆم فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی مافى چاپخانه‌که بده‌م، به‌ڵام هیچ کتێبخانه‌یه‌ک (جگه له دوو کتێبخانه نه‌بێت) ئاماده نه‌بوون، کتێبه شیعرییه‌که‌م له کتێبخانه‌ى دابنێت و بیفرۆشێت". وتیشى "من رۆژانه له‌به‌ر ده‌م باخى گشتى دا ئه‌وه‌ستم بۆئه‌وه‌ى کتێبه‌که‌م بهفرۆشم وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک دژى کتێبخانه‌کان و زۆربه‌ى نووسه‌ره‌کانیش وه‌ک هیوا قادر و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى و قوبادى جه‌لى زاده سه‌ردانیان کردوو و پشتگیرى له‌م شێوازه فرۆشتنه‌ى منیان کردووه". ئاکار گله‌یی ئه‌وه‌ى هه‌بوو له کتێبخانه‌کان که شیعر و چیرۆکیان ناوێت، ته‌نها گرنگى به رۆمان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت رۆمان نووسین بره‌وى پێبده‌ن. ئه‌و وتى "ده‌یانه‌وێت فه‌زاى شیعر ناشرین بکه‌ن و شیعر نه‌هێڵن، به‌ڵام ئیشى من شیعره". جه‌ختیله‌وه‌شکرده‌وه که کتێبخانه‌کان ئیشى بازرگانى ئه‌که‌ن، کارى ئه‌ده‌بى ناکه‌ن، خه‌مى نوسه‌ر و شیعر و شاعیرییان نیه، ئه‌وان پاره‌ى خۆیان په‌یا ده‌که‌ن. فرۆشتنى کتێب به‌وشێوه‌یه‌ى من نه‌ک سوکایه‌تییه بۆ کتێبخانه‌کان به‌ڵکو سوکایه‌تییه بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش شیعر له سه‌ر و هه‌موو ژانرهکانهوهیه ده‌بێت به گه‌وره‌یی ته‌ماشا بکرێت. خاوه‌نى کتێبخانه‌کان ره‌تیده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان کتێب چاپ نه‌که‌ن و نه‌یفرۆشن به‌ڵکو کتێبى شیعریش چاپ ده‌که‌ن و جارى وا هه‌یه چه‌ند جارێکیش چاپ ده‌کرێته‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به جۆرى شیعرهکهوهههیه. سیروان ره‌حیم له کتێبخانه‌ى ئه‌ندێشه به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوه شاعیره کتێبه‌ى بهێنیت بۆ ئه‌ندێشه به دڵنیاییه‌وه بۆ دا ئه‌نێین و ئه‌یفرۆشین، ئێمه ئێمه سانسۆرمان له‌سه‌رى نیه". ئه‌وه‌شى وت "ئێمه کتێبى شیعریش چاپ و بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، له پێشتووتریش چه‌ند کتێبێکى شاعیره‌کانى ترمان چاپ و بڵاوکردووه‌ته‌وه و چاپى دووبارهشمان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستا ناتوانین هیچ کتێبێک وه‌ربگرین و چونکه کتێبى کۆنمان زۆر لایه ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه ته‌واو بکه‌ین".
شوان ئەحمەد کتێبی (ناپاکی ڕۆشنبیران)، کۆکراوەی وتارە ڕۆژنامەوانیەکانی پێنچ ساڵی کۆتایی ژیانی ئێدوارد سەعیدە لەنێوان (1998بۆ ٢٠٠٣). ئەسعەد ئەلحسێن لەئینگلیزیەوە وەریگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی و زۆربەی زۆری وتارەکانیش، لە (ئەهرام ویکلی)دا بڵاوبونەتەوە. کتێبەکە بەقەوارەی (383) لاپەڕەیەو جگە لەپێشەکیەکی دورودرێژ (11– ٣٨)، سی و شەش وتاری تێدایە. لەگەڵ دوو چاوپێکەوتندا (یەکەمیان داڤید بارسامیان لەگەڵ ئێدوارد سەعیددا ئەنجامی داوە، دووەمیشیان کۆتابەشی کتێبەکەیە بەناوی تیۆریای ئێدوارد سەعیدەوەو گفتوگۆیەکە لەگەڵ بیرمەند و ڕەخنەگر و ئەکادیمیستی بەریتانی تێری ئیگڵتۆن)دا. جگە لەدەرسگوتارێک بەناوی (ڕۆڵی گشتی نوسەران و ڕۆشنبیران) کە لەبەرواری 19-5-2001 لەملبۆرن پێشکەشی کردووە. هەروەها بەشێکیشی تایبەتە بەزۆرێک لەو نوسینانەی لەستایشی سەعیددا نوسراون، دوای مردنی و هەریەک لە: (محەمەد حەسەنەین هەیکەل و مەحمود دەروێش و حەنان شەعراوی و ئەنوەر عەبدولمەلیک و سەمیر ئەمین و دانیال بارینبویم و نەعوم چۆمسکی و ڕۆبەرت فیسک و مونائەنیس) بەشدارییان تێدا کردووە. ئەم کتێبە دیاری برای ئازیز (هاوسەر ڕەشید)ە.. من تەواوی بەرهەمەکانی ئێدوارد سەعیدم بەعەرەبی هەیە، جگە لەزۆرێک لەو کتێبانەشی لەبارەیەوە نوسراون. هەر ئەم کتێبەیم نوقسان بوو، بەسوپاسەوە کاکە (هاوسەر) ئەو کەلێنەی بۆ پڕکردمەوە. ئەڵبەت لەئێستادا ئەوەبڕاوەتەوە کەئێدوارد سەعید (1935–2003) بیرمەندێکی گەورە و کاریگەری سەدەی بیستەم بووەو (ئۆریانتالیزم 1978)و (کلتور و ئیمپریالیزم 1993)ە کەشی، بوونەتە بەردی بناغە و دوو سەرەکیترین تێکستێک، بۆ تیۆریای پۆست کۆلۆنیالیزم. واتە ئەمە بۆتە کڵێشەیەکی حازربەدەست و پێویست بەوتنەوە ناکات. بەڵام کێشەکە لەوەدایە، ئەم بیرمەندە گەورەیەی کەخاوەن جیهانبینی و تێزە و میتۆدی تایبەت بەخۆی بوو، هاوکات خاوەنی ڕۆحیەتێکی ڕەخنەیی وەهاش بوو کەماکی سەرەکی بیرکردنەوە و کارەکتەری ئەوبوون، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا سەروەختێک لەبیرمەندەوە دەبێتە ئەکتیڤستی سیاسی و لەئەکادمیستێکی پسپۆڕەوە، وەردەگۆڕێت بۆ ڕۆژنامەوان و ستون نوس، بڕێکی زۆر لەقوڵی ووردبینی و سەنگینی خۆی لەدەست دەدات. وتارەکانی ناو ئەم کتێبە، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن. ئاخر دوراییەکی زۆر لە نێوان وتارە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەم کتێبەو ئەو تێزە و تیورانەدا دەبینین کەئێمە لەخوێندنەوەی (ئۆریانتالیزم) و (کلتور و ئیمپریالیزم) و (ڕۆنانی ئیسلام) و (وێناکردنەکانی ڕۆشنبیر)دا پێی ئاشناین. لێرەدا ئەوەی دەبینین قەڵەمی پیاوێکی توڕە و زمان زبر و سادەنوسە کەبەچاوی فەلەستین و لەڕێی کێشەی فەلەستینەوە، هەموو دنیا دەبینێ و بڕیاردەدات. یەکێک لەو وتارانەی لەلاپەڕە (318) کتێبەکەدایەو پێشتر لەبەرواری (26-نیسانی-2001)دا لە (ئەهرام ویکلی) بڵاوبۆتەوە، ئەمە ناونیشانەکەیەتی: (هەموان لەڕزگارکردنی فەلەستین بەرپرسیارن). وەک فەلەستینیەک، ئێدوارد سەعید هەقیەتی کێشەی ئەو جوگرافیایە بەتەوەری سەرەکی بیرکردنەوە و کارکردنی خۆی بزانێت و هەرچیشی لەدەست دێت، لەپێناویدا بیکات. بەڵام سەیرکردنی ئەو کێشەیە وەک سەرەکیترین کێشەی تەواوی مرۆڤایەتی و چاوپۆشی کردن و بەکەم سەیرکردنی کێشەکانی دیکەی دنیا، لەجێی خۆیدانیەو بابەتێکە زۆرێکی زۆر ناچنە ژێرباری. هاوکات تاوانبارکردنی خۆرئاوا لەهەموو شتێکداو بینینی ئەو تاوانەی بەتەنها ئەمریکا بکەریان بووەو بەشداربووە تیایاندا، هەم کورت بینیەو هەم هەڵوێستێکی نادروست و ئایدیۆلۆژیشە. لەم کتێبەدا ئێمە بەسەر ئەم پرسانەدا دەکەوین: (فەلەستینیەکان وەک قوربانی و بەشخوراوترین میلەتی دنیا، لەگەڵ بە ئەهریمەن کردنی ئیسرائیل و ئەمریکا و تەواوی خۆرئاواش لەگەڵیاندا). گرنگی بەرهەم و نوسینەکانی ئێدوارد سەعید وەک بیرمەندێکی ڕەخنەگر و ئەکادیمستێکی پسپۆڕ، هانی دام تائەم کتێبەی بخوێنمەوە، بەڵام زۆرێک لەو وێنەیەی پێشوتری لاکاڵ کردمەوە کەلەسەر خاوەنی (ئۆریانتالیزم) و (کلتور و ئیمپریالیزم) هەمبوون. یەکێک لەخراپیەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە، گەر کەسێک سەرەتای ناسین و ئاشنابونی بەئێدوارد سەعید بەمە دەست پێ‌بکات، ئەوا بەزەحمەت لەهەوڵی دەست ڕاگەیشتن بە بەرهەمەکانی تری‌دا دەبێت و ڕەنگە هەر لێشی بتۆرێت. ئەم کتێبە کەوەرگێڕی عەرەبیەکەی وتاری (ناپاکی ڕۆشنبیران)ی کردۆتە ناونیشانەکەی و وتارەکەش (24- حوزەیرانی -1999) لە (ئەهرام ویکلی) بڵاوبۆتەوەو باس لەڕووداوەکانی کۆسۆڤۆو هەڵوێستی ڕۆشنبیران دەکات، لەدەست تێوەردانی ئەمریکا لەو کێشەیەدا، وێنەی ئێدوارد سەعیدی ڕۆژنامەنوسمان بەزەق و زۆپی و وەک خۆی نیشان دەدات. وێنەیەک کەدڵخۆشکەرنیەو زۆر جیاوازە لەوێنەی ئەو ڕەخنەگر و ئەکادیمی و بیرمەندەی، پێشتر ناسیومانە و خوێندومانەتەوە و ئاشنابووین پێی.
و. پێشه‌وا جه‌لال فیلمی زۆر گه‌وره هه‌ن که هه‌مووان پیا هه‌ڵده‌ده‌ن، وه فیلمی زۆریش هه‌ن که ته‌نها که‌سانێکی که‌م یادیان ده‌مێنێت. فیلمی (دیکالۆگ)ی کیسلۆڤسکی له فیلمه گه‌وره‌کانی مێژوویی سینه‌مایه. ئه‌و هۆکارانه‌ی وایان کردووه که ئه‌م فیلمه ناوازه‌یه وه‌کو پێویست نه‌ناسرێت گران نین که بخرێنه‌ڕوو. ده‌رهێنه‌ره پۆله‌ندییه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م فیلمه ٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. دوای ئه‌وه‌ش فیلمێکی تر نه‌بوو هه‌تا ناوی ئه‌و به زیندوویی بهێڵێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌م فیلمه بۆ نزیکه‌ی ١٠ ساڵ نه‌خرایه به‌رده‌ستی بینه‌رانی سینه‌ما. فیلمه‌که له بنچینه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆنی پۆله‌ندی به‌رهه‌مهێنرا. (دیکالۆگ- ١٠ فه‌رمانه‌که) هه‌ر وه‌کو له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت، یه‌ک فیلم نییه، به‌ڵکو سریاڵێکی ١٠ زنجیره‌ییه و هه‌ر زنجیره‌یه‌ک له‌نێوان ٥٠-٦٠ خوله‌که هه‌مووشیان به هاوکاری کریستۆڤ پیسیویچ نوسراون و وه هه‌ر ١٠ زنجیره‌که ئیلهامی له ده فه‌رمانه‌که‌ی په‌یامبه‌ر مو‌سا وه‌رگرتووه. هه‌رچه‌نده کۆکراوه‌ی کاریگه‌ری ههمووزنجیرهکان دیکالۆگ ده‌کاته ئه‌زموونی کارێکی گه‌وره‌ی سینه‌ما، به‌ڵام هه‌روه‌کو هه‌ر فه‌رمانێک، هه‌ر زنجیره‌و سه‌ربه‌خۆیی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بینینی ته‌نها یه‌ک زنجیره مانابه‌خشه و کێشه نییه کام دانه‌یان هه‌ڵده‌بژێریت. هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر به فیلمه‌کانی (هه‌ردوو ژیانی ڤیرۆنیک) و ( سێ ڕه‌نگه‌که! شین- سپی - سوور) ده‌ناسرێت . له بنه‌ڕه‌تدا کیسلۆڤسکی ده‌یویست ١٠ ده‌رهێنه‌ر به‌شداری پێ‌بکات، به‌ڵام وه‌کو خۆی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت «حه‌زم ده‌کرد یه‌که‌م به‌شیی خۆم ئه‌نجامی بده‌م، به‌ڵام نه‌متوانی واز له به‌شه‌کانی تر بهێنم» کیسلۆڤسکی به به‌کارهێنانی نۆ سینه‌ما گرافهر ئەم وێنه‌ی فیلمەی گرت و هه‌موو زنجیره‌کانی له ماوه‌ی ٢١ مانگدا مۆنتاژ کرد. ئه‌و ده‌ڵێت « هه‌ندێکجار وێنه‌ی به‌شێک له زنجیره‌یه‌کمان ده‌گرت له به‌یانیان و به‌شێکی تر له شوێنێکی تر و له دوای نیوه‌ڕوان، دانه‌یه‌کی تر له ئێواران، ئه‌مه وای ده‌کرد که بێزار نه‌بم». ئه‌وه‌ی دیکالۆگ به‌رز ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وه‌یه ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسیاره جدییه‌کانی ژیان ناکات وه‌ک مردن و باوه‌ڕ، به‌ڵکو گه‌ڕانێکی دراماتیکی و پڕ سۆزی هه‌یه بۆیان، وێناکردنی ژیانه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی تێدا ئاسان نین. مرڤ له‌نێوان باش و خراپ‌دا هه‌ڵبژاردن ناکات، به‌ڵکو له نێوان باشتر و که‌متر خراپ هه‌ڵبژاردن ده‌کات. به په‌لکێشکردنی بینه‌ر بۆ چیرۆکێکی کورت، کیسلۆڤسکی کاره‌کته‌ره‌کان له شوێنی پڕ ئازار و دووڕیان داده‌نێت و ڕووبه‌ڕوویی کێشه گه‌لێکیان ده‌کاته‌وه که چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه. ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی میهره‌بانییان ڕه‌شبینن. کیسلۆڤسکی و پیسیویزیچی هاوکاری، له‌وه تێده‌گه‌ن که کاتێک پێویستییه‌کانی مرۆڤ له ململانێدان، ئیترههڵبژاردنهکانی ژیان ئاسان نابن. چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نابێته جێی گرنگی پێدانی ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵکو گرنگی ده‌دات به لێکۆڵینه‌وه له‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه له نێوان ئه‌و ئایدیاڵه‌ی که فه‌رمانه‌کانی دیاری ئه‌کات و ئه‌وه‌ی ژیان ئه‌یهێنێته به‌رده‌ممان. بڕیارێکی بچوک، ده‌کرێت ژیانی مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو ژێراوژێر بکات. له کاتی کێشه‌دا، زۆرجار مرۆڤ ده‌رفه‌تی نابێت ببێته ئاده‌مییه‌کی جیاواز له خۆی. له کاتی ته‌ماشاکردنی دیکالۆگ، ئه‌و هه‌سته داگیرت ده‌کات، ئایا کیسلۆڤسکی ئه‌یه‌وێ ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه بدۆزێته‌وه که له‌نێوان ژیان و مرۆڤ، ڕاستی و درۆ ، تاوان و سزا، خۆشه‌ویستی و ناپاکی هه‌یه یان نایه‌وێت و خۆی نادات له‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆچی ئه‌وه‌نده مانا ئه‌ده‌نه ئه‌و شتانه‌ی که هه‌یانه یان کردویانه . دیکالۆگی کیسلۆڤسکی، زنجیره فیلمێک پێشکه‌ش به بینه‌ری پێگه‌شتوو ده‌کات که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقییه بنه‌ڕه‌تییانه‌یه که ژیانی مرۆڤی له‌سه‌ر به‌نده. زنجیره‌کان له شێوه‌ی وتاردان نین، به‌ڵام بینه‌ر ڕاده‌کێشن بۆ ڕه‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی. بینه‌ر ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای دووباره ته‌ماشاکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه ده‌کاته‌وه که ده فه‌رمانه‌که‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه به‌شیێوه‌یه‌کی نوێ. به شێوه‌یه‌ک که پشکنینی و تێڕامانی قووڵتری بۆ ده‌کات.
هاوڵاتی ئاشکرایە تێرمی خۆرهەڵاتناسی لەخۆرهەڵات و بەتایبەتیش لەنێو گەلانی ئیسلامی و وڵاتانی عەرەبیدا، ناوبانگێکی خراپی هەیە و هەموان سڵی لێدەکەنەوەو وەک ئامڕازێکی دەستی ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزمی خۆرئاوایی سەیری دەکەن کە رۆڵی نەرێنی هەبووە، لەشێواندنی کلتور و مێژوو وێنەی مرۆڤی خۆرهەڵاتی و عەرەب و موسڵمانان‌و ... هتد. بەڵام سەیرکردنی خۆرهەڵاتناسی بەوجۆرەو مامەڵەکردن لەگەڵ شارستانیەتی خۆرئاوا، وەک ناحەزو دوژمن و کانگای پۆخڵی، سەیرکردنێکی نادروستەو حوکمدانێکی ژیرانەو ئەقڵانیانە نییە. بەوپێیەی کلتور و ژیاری پێرفێکت لەهیچ دەورو زەمانێکدا نەبوەو نابێت، ئەوا خۆرئاواش وەک شارستانییەتێکی دیاری سەر ئەم جوگرافیایە، نە هی ئەوەیە ستایش بکرێت تا ئاستی تەسلیم بوون پێی و پەرستنی، نەهی ئەوەشە بەنەفرەت بکرێت‌و ڕاست و چەپێکی بەسەردا بهێنرێت. لەودیوو دوالیزمەی ڕق و خۆشەویستی، پەرستنو بەنەفرەتکردندا، گەلانی خۆرهەڵات پێویستیان بەوە هەیە هۆشیارییەکی نوێ، بەرامبەر خۆرئاوا پەیدابکەنو بەزمانێکی دیکە رەخنەی چەوتی و دیدگا هەڵەکانی بکەن. ئەم کتێبە کەبەرهەمی کۆدیدارێکی بەرفراوانەو بەمەبەستی خۆرئاواناسی ئەنجامدراوە، هەوڵێکە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو خراپ لێکتێگەیشتنو بەدحاڵیبونەی لەنێوان خۆرهەڵات‌و خۆرئاوادا دروستبووە. بەوردتر بڵێین ئەمە هەوڵی ژمارەیەکی زۆر بیرمەندو نوسەرو ڕۆشنبیری عەرەبە، بەمەبەستی دروستکردنی وشیارییەکی نوێ‌و تێگەیشتنێکی جیاواز لەسەر ژیاری خۆرئاوا. کتێبەکە 315 لاپەڕەی قەوارە گەورەیەو بەرگی دووەمە لەپرۆژەیەکی نوسەرو رۆژنامەنوسی میسری ئەحمەد ئەلشێخ کەساڵی 1999 بەرگی یەکەمی بەناوی (دیالۆگی خۆرهەڵاتناسی) چاپکردووەو بەرگی دووەمیشی (رۆشنبیرانی عەرەب‌و خۆرئاوا)، ساڵی 2000 لەلایەن سەنتەری عەرەبی بۆتوێژینەوەی خۆرئاوایی چاپکراوە. جگە لەوە ئەحمەد ئەلشێخ خاوەنی کتێبی (خۆرهەڵات‌و خۆرئاوا لەسەردەمی شەڕی خاچپەرستی)دایەو ئەوکتێبەش، لەنوسینی کلۆد کاهنەو ساڵی 1995 لەفەرەنیسەوە کردویەتی بەعەرەبی. بۆتێگەیشتن لە ڕەخنەو گازندەی ڕۆشنبیرانی عەرەب، لەسەر ژیاری خۆرئاوا‌و پرسی خۆرهەڵاتناسی، هەروەها بۆ ئاگادار بوون لەو هۆشیارییە نوێیەی لەبەراییەکانی سەدەی بیستویەکدا سەبارەت بەخۆرئاوا لەلایەن دەستەبژێرانی کۆمەڵگا عەرەبییەکانەوە هاتۆتە ئارا، خوێندنەوەی ئەم گفتوگۆیانەی لەم کتێبەدا هاتوون، هێجگار گرنگ‌و پێویستە. ئەوانەی بەشداربوون لەو گفتوگۆیەداو ڕاوبۆچونیان هەبووە لەسەر گەڵاڵەکردنی ئەو هۆشیارییە نوێیە بەرامبەر بەخۆرئاوا ئەمانەن: (زەکی نەجیب مەحمود، فەتحی ڕەزوان، فوئادزەکەریا، ئەنوەر عەبدولمەلیک، عەلی فەهمی، لویس عەوەز، محەمەد عەزیز ئەلحوبابی، مستەفا سەفوان، سەمیح فرسۆن، کەرەم خلە، ئەنتوان ئەلمەقدسی، ئەلسەید یاسین، ئەلحەبیب ئەلجنحانی، ئەنوەر لۆقا، موحسین مەهدی، عەلال سیناسر، عیزەدین قلوز، محەمەد ئەلنەیرب، ڕینێ حەبەشی، مەحمود ئەلقیعی، ئەمین مەعلوف). جێی خۆیەتی لێرەدا بڵێین ڕۆشنبیری کوردی لەڕێگەی رۆشنبیرەکانیەوە، پێویستی بەوەیە وشیارییەکی نوێ‌و تێگەیشتنێکی سەردەمییانە بەرامبەر (بەویدی) بێنێتە ئارا، ئیتر ئەو (ئەوی دی)یە عەرەب بێت یان تورک یاخود فارس یان خۆرئاوا. ئاخر لەم سەردەمی گڵۆباڵەدا مرۆڤ ناتوانێت هەر لەرێی تێگەیشتنە باوەکانەوە، مامەڵە لەگەڵ دنیادا بکات.
هیوا غفور شێخ پاڵه‌وانى کتێبی (ساتێک پێش بیرچوونه‌وه) کتێبێکی قه‌باره مام ناوه‌ندی کامه‌ران سوبحانهو چاپخانه‌ی سه‌رده‌م به تیراژی (500) دانه چاپ و بڵاوی کردووه‌ته‌وه. ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که کتێبه‌که به‌شێوه‌یه‌کی درامی و سه‌رنجڕاکێش، باس له‌کۆمه‌ڵێک (نوسه‌ر و شاعیر و رۆماننوس و گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ند)ی کورد ده‌کات. له کتێبه‌که‌دا، (41) که‌سایه‌تی به‌سه‌رکراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش (5) که‌سیان له ژیاندا ماون و (36) که‌سایه‌تی دیکه‌شیان، کۆچی دواییان کردووه. له گرنگترین ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی له کتێبه‌که‌دا باسکراون، وه‌ک (عه‌لادین سه‌جادی، هه‌ژار موکریانی، شێخ محمدی خاڵ، بێکه‌س، پیره‌مێرد، ئه‌حمه‌د هه‌ردی، جه‌مال شارباژێڕی، ئه‌حمه‌د موختار جاف، شێرکۆ بێکه‌س، عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی، جه‌مال شارباژێڕی،مه‌زهه‌ری خالقی، ...هتد) گرنگی ئه‌م کتێبه له چی دایه؟ گرنگی ئه‌م کتێبه له‌وه‌دایه، مێژوویه‌کی پرشنگداری پڕزانیاری هه‌ریه‌که له‌و که‌سایه‌تییانه، به‌شێوه‌یه‌کی درامی و جوڵه‌و هونه‌ری خراوه‌ته ڕوو، که تۆ هه‌ستناکه‌یت کتێب ده‌خوێنیته‌وه، به‌ڵکو واهه‌ستده‌که‌یت، به‌رامبه‌ر تیڤییهک دانیشتویت و هه‌ریه‌که له‌و که‌سایه‌تییانه له فیلمێک دا رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌گێڕن. نوسه‌ر له باسی (عه‌لادین سه‌جادی) به‌شێوه‌یه‌ک باسی ده‌کات، که تۆ ئه‌و دێڕانه ده‌خوێنیته‌وه، واده‌زانی رێک له ساڵی سییه‌کاندا ده‌ژیت و له شه‌قامی سابونکه‌ران وه‌ستاویت و به‌چاوی خۆت ئه‌م دیمه‌نانه ده‌بینی، یاخود له شاشه‌یه‌کی تیڤییه‌وه، ده‌یبینی. نوسه‌ر ده‌ڵێت «زۆربه‌ی ئێواران به جانتایه‌کی پڕ کتێبه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه. به شه‌قامی سابونکه‌راندا سه‌رده‌که‌وت بۆلای مامه یاره‌و به ته‌نیشت کارێزی وه‌ستا شه‌ریف دا ده‌ڕۆیشته‌وه بۆ مزگه‌وتی دیلێژه. هه‌رجارێک مه‌لایه‌کی باڵا مامناوه‌ندی به رووخسارێکی نورانی، به خۆی و جانتا چه‌رمه پڕ له کتێبه‌که‌یه‌وه ده‌رکه‌وتایه، له‌لای دوکاندار وفرۆشیارانی سابوونکه‌ران و گاوران، ده‌بووه جێگه‌ی سه‌رنج و ده‌یانوت ئه‌وه مه‌لا به‌خۆی و جانتاکه‌یه‌وه هات» گرنگی ئه‌م کتێبه هه‌ر له‌وه‌دا نیه، که به‌شێوه‌یه‌کی درامی و سه‌رنجڕاکێش و جوان نوسراوه، به‌ڵکو له خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌سه‌رهاتانه‌یه که له‌م کتێبه‌دا باسکراوه. نووسه‌ر، کارێکی باشی کردووه، شاعیرێکی وه‌کو (عبدالرحیمی هه‌کاری) بهسهرکردووهتهوهو له‌م کتێبه‌دا باسی کردووه، ئاخر ئه‌و یه‌کێکه له نوێخوازه‌کانی شیعری کوردی و پێش (گۆران و شێخ نووری شێخ ساڵح و ره‌شید نه‌جیب) که‌وتووه. وه‌ک فه‌ر هاد پیرباڵ له کتێبی، (شیعری نوێی کوردی) ده‌ڵێت (( ع. ره‌حیمی هه‌کاری، پێش شێخ نووری، یه‌که‌م شاعیربووه، له ئه‌ده‌بیاتی نوێماندا که به‌کرده‌وه، کێشی په‌نجه‌ی گۆرانی کوردی، واته هیجائی خۆماڵی له شیعر نووسیندا به‌کار هێنابێت) عبدالرحیمی هه‌کاری، جگه‌له‌وه‌ی شاعیر بووه، چیرۆک نووس و شانۆ نووس و وتار نوسیش بووه. یه‌که‌م نوسه‌ری کورده که شانۆ نامه‌ی هێناوه‌ته ناو ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه، که شانۆی (مهمی ئالان)ه له ساڵی 1919. له باسی هه‌ژار موکریانیش دا، که هه‌رچه‌ندی له‌باره‌یه‌وه بنوسرێت که‌مه‌و هێشتا ناگاته ئاستی ئه‌و نووسه‌ره پڕهونهره، که به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاتی خۆی نزیکی مه‌لا مستهقای بارزانی بووه، وه‌ک پێویست بایه‌خی پێ‌نادرێت و فه‌رامۆشکراوه، به‌ڵام نوسه‌ر له‌م کتێبه‌دا به‌سه‌ری کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازییه بۆ هه‌ژار موکریانی، که جگه‌له‌وه‌ی زمانزانێک و شاعیر و نوسه‌ر و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه له‌و شهدا. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕێکی به تواناش بووه، وه‌ک نووسه‌ر له کتێبه که‌ی دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه و ده‌ڵێت :»فارسه‌کان، (700) ساڵ ویستیان کتێبی (قانون در گب) ی ابن سینا، بکه‌نه فارسی، هیچ وه‌رگێڕێکی فارس، توانا‌و سه‌لیقه‌ی وه‌رگێڕانی نه‌بوو به فارسی، هه‌ژار له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا کردی و تائێستا ملیۆنه‌ها دانه‌ی لێ فرۆشراوه« له باسی حوسین حوزنی موکریانی دا، به باشی هه‌وڵ و توانا‌و خه‌مه‌کانی ئه‌و مێژوو نووسه ده‌خاته ڕوو، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که داخێکی گه‌وره‌یه، ئه‌و مێژوونووسه، به‌و هه‌وڵ و خه‌مه‌ی که هه‌ی بووه بۆکورد، به‌ڵام هه‌موو پاداشتی ئه‌م میژوو نووسه ئه‌وه بووه، به جاسووس و نۆکه‌ری بێگانه‌یان زانیوه. نوسه‌ر له باسی تۆفیق وه‌هبی و ئه‌مین زه‌کی به‌گ و مه‌ولاناخالید و شێخ محمدی خاڵ، فیلمێکی سینه‌مایی درووستده‌کات و تاسه‌ی خوێنه‌ر ده‌شکێنێت. هه‌ر له‌م کتێبه‌دا، جگه له باسی نوسه‌ران و مێژوونووسان و شاعیران، لایه‌کیش له هونه‌ری گۆرانی وتنیش کراوه‌ته‌وه‌و له رێگه‌ی وشه‌وه به ده‌نگی پڕنهغمهی (حه‌مه جه‌زا ، مه‌زهه‌ری خالقی، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی، که‌ریم کابان، عه‌باسی که‌مه‌ندی، ئه‌حمه‌د کایا) ئاشنا ده‌بیت و کاتێک ئه‌و دێڕانه ده‌خوێنیته‌وه، ده‌ده‌ی له شه‌قه‌ی باڵ و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له گۆرانییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌دا ئاوێزانی یه‌کتر ده‌بن)) هۆکارێکی تر که جوانی به‌م کتێبه به‌خشیوه، ئه‌وه‌یه له باسکردنی هه‌ندێ له که‌سایه‌تییه‌کان دا، شیعرێکی شێرکۆ بێکه‌س که وه‌سفی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی کردووه، هێناویه‌تییه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیکی نووسه‌ر له شێرکۆ بێکهسهوهیهوهو ئاگاداری شیعره‌کانی شاعیره. نووسه‌ر خه‌م له‌چی ده‌خوات؟ له باسکردنی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که له‌م کتێبه‌دا باسکراوه، نووسه‌ر خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خوات، که چۆن تا له ژیاندا بوون، به شایسته‌و رێزه‌وه بۆ کار و به‌رهه‌مه‌کانیان نهڕوانراوهو رێزیان لێ نه‌گیراوه، هه‌روه‌ها پرسهکانیشیان به چۆڵی و سارد و سڕی بهڕێکراوهو که‌مترین که‌س وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ که‌سایه‌تییانه به‌شدارییان کردووه، نموونه‌ی پرسه‌ی (جیهاد دڵپاک و محێدین زه‌نگه‌نه‌و که‌ریم شاره‌زا....هتد به نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و له پرسه‌ی ناشتنی حوسێن حوزنی موکریانی دا ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، جگه له هه‌ژار موکریانی و هاوژینه‌که‌ی و سێ که‌سی تر، که‌س ئاماده‌ی ناشتنه‌که‌ی نه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌دوای کۆچکردنیشیان، خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خوات، که گۆڕه‌کانیان ونن و که‌س پێیان نازانێت. وه‌کو گه‌لانی دونیا که گۆڕی نوسه‌ر و شاعیر و که‌سایه‌تیه‌کانیان گرنگییان پێ‌نادرێت، تا بکرێنه شوێنێکی گه‌شتیاری، خه‌ڵکانی بیانی و گه‌شتیاران له‌وڵاتانی دیکه‌وه، کاتێک سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، سه‌ردانی مه‌زاری که‌سایه‌تییه‌کانمان بکه‌ن. دوا وته ئه‌گه‌رچی ئه‌م کتێبه له‌وانه‌یه به‌شێک له زانیارییه‌کانی بۆ به‌شێک له خوێنه‌ران دووباره‌بن، به‌ڵام شێوازی نوسین و گێڕانه‌وه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی درامی و سه‌رنجڕاکێش و ئاستی زمان و لایه‌نی ههڵهچنیش، چێژێکی له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌یبینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی که‌م و کوڕی بێت، نه‌نوسینی ئه‌و زانیارییانه‌یه که له‌م کتێبه‌دا باسکراوه. زانیاری و وه‌رگرتنی هه‌ر پهرگرافێک له کتێبێکی دیکه، ئه‌مانه‌تێکی زانستی یه‌و ده‌بێت ناوی سه‌رچاوه‌که‌ی بنوسرێت، که به‌داخه‌وه له‌م کتێبه‌دا ئه‌و لایه‌نه فه‌رامۆشکراوه.