بارودۆخی سووریا ناجێگیرە و سەرۆکی سووریاش وڵاتی بەرەو ئێران جێهێشتووە سوودانی ڕەتی کردووەتەوە سوپای عێراق ڕەوانەی سووریا بکات. گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە ئەلبوکەمال داوای ڕێڕەوێکی پارێزراو دەکەن بۆ پاشەکشێکردنیان ئامادەکردنی هاوڵاتی: ھێزەکانی ئەسەد لە مەیادین و ئەلبوکەمال کشاونەتەوە، ھێزەکانی ئێرانیش سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ پاشەکشێ و ھەسەدە جێگەیان دەگرێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە سوودانی کردووە حکومەتی عێراق بە ھێزی فەرمی بەشداریی لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بکات، بەڵام سوودانی ڕەتی کردووەتەوە سوپای عێراق ڕەوانەی سووریا بکات. پاش بێئومێدبوونیان گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە ئەلبوکەمال داوای ڕێڕەوێکی پارێزراو دەکەن بۆ پاشەکشێکردنیان بەرەو عێراق، چونکە ترسیان ھەیە لە کاتی کشانەوەی ھێزەکانیان بکرێنە ئامانجی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا. ئەو گرووپانە لە ڕابردوودا لە ئەلبوکەمالەوە سەدان ھێرشی مووشەکییان کردوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان و ھێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ھەسەدە لە دێرەزوور. بەرەی مقاوەمە لە دروشمی ڕووخانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە ھاتوونەتە سەر پاشەکشێ لە سووریا بەرێگەیەکی پارێزراوە. گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە چەندین ساڵە کورد و سوننەی پێ سەرکوت دەکرێت.
پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە. دیالۆگی مەنامە ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی. ئامادەکردنی هاوڵاتی: لاهور شێخ جەنگی، کەسایەتی سیاسیی عێراقی، لە بیستەمین دیالۆگی مەنامە لە شانشینی بەحرێن بەشداری دەکات. ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە بەشداریی نوێنەرانی ٤٥ وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت وەک نوێنەر و بەرپرسانی (ئەمەریکا، چین فەرەنسا، قەتەر و سعودییە) و نوێنەری چەندین وڵاتی گەورەی دیکە. لە عێراقیش فوئاد حسەین وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق بەشدارە. پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە. دیالۆگی مەنامە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی پێکردووە، ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی. بەشداریی کەسایەتییەکی وەک لاهور شێخ جەنگی لەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا، دەرفەتێکی گرنگە بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی وڵاتانی بەشداربوو. کۆڕبەندەکە تا ٨ی ئەم مانگە بەرداوام دەبێت.
لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی سووریا دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ڕەتدەکاتەوە وەزارەتی ڕاگەیاندنی ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشار ئەسەد دوورە لەڕاستییەوە گوایە دەستبەرداری دەسەڵات بووە و کۆی دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی گەل کردووە. ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکراوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بکرێت، کە تێیدا زیرەکیی دەستکرد لە دروستکردنی ڤیدیۆکاندا بەکاردەهێنن. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە ئاژاوەنانەوە و پشێوییە لەناو هاوڵاتیان و دامودەزگەکانی دەوڵەت.
هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامە، هەسەدە ئامادەکاریی تەواوی کردووە ئامادەکردنی هاوڵاتی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هە*سە*دە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خۆیان بۆ هەڕەشەکانی تورکیا ئامادە کردووە. مەزڵووم عەبدی باسی لەوە کرد، ئێستا ٢٥٠ هەزار کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەژین و هێزەکانیان هەوڵی پاراستنی کورد دەدەن لەو ناوچانە. فەرماندەی هە*سە*دە ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام هەیە و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، هاوکاری لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان دژی داعش بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات درێژەی دەبێت.
هێزەکانی تە*حر*یر شام لە پێشڕەویدان - حومس یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی سووریا - هێزەکانی تە*حر*یر شام پێشڕەوییەکی بەرچاویان لە ناوچەی حومس کردووە ئامادەکردنی هاوڵاتی: هێزەکانی تە*حر*یر شام پێشڕەوییەکی بەرچاویان لە ناوچەی حومس کردووە، بەپێی سەرچاوەهەواڵییەکان ئەم هێزانە توانیویانە کۆنترۆڵی چەندین گوند و ناوچەی ستراتیژی لە دەورووبەری شاری حومس بکەن. هێزەکانی حکومەتی سووریا لە زۆربەی ناوچەکان پاشەکشەیان کردووە و بەرەو ناوچە سەرەکییەکانی ژێر دەسەڵاتیان کشاونەتەوە. ئەمەش وای کردووە کە تە*حر*یر شام بتوانێت بە خێرایی پێشڕەوی بکات. شایەنی باسە کە: - حومس یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی سووریا - شارەکە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگی تایبەتی هەیە - کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە دەتوانێت هاوکێشەی هێز لە ناوچەکەدا بگۆڕێت چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتووی ململانێکان دەبێت.
هاوڵاتی - نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. - ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و نورى مالكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسه هاوڕابون كە نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند لە بەغدای پایتەخت، سەردانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسام کرد. وتيشى: لەو سەردانەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد، لە سەروی هەمویانەوە پرسی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواکەوتنی مووچەکانیان و هەردولا جەختمان کردەوە کە نابێت قوتی خەڵک بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ، ئەوەش بە شەفافیەت و یاساسەروەری دەکرێت. رونیشیكردەوە دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ئەو پەرەسەندنانەی هاتونەتە ئاراوە لە ئاستی هەرێمایەتی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و جەنابی مالکی بوو، هەروەها بە بایەخەوە باسمان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و کۆک بوین لەسەر هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا.
هاوڵاتی - نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. - ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و نورى مالكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسه هاوڕابون كە نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند لە بەغدای پایتەخت، سەردانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسام کرد. وتيشى: لەو سەردانەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد، لە سەروی هەمویانەوە پرسی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواکەوتنی مووچەکانیان و هەردولا جەختمان کردەوە کە نابێت قوتی خەڵک بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ، ئەوەش بە شەفافیەت و یاساسەروەری دەکرێت. رونیشیكردەوە دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ئەو پەرەسەندنانەی هاتونەتە ئاراوە لە ئاستی هەرێمایەتی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و جەنابی مالکی بوو، هەروەها بە بایەخەوە باسمان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و کۆک بوین لەسەر هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا.
هاوڵاتی - رۆژی شهممه خۆپیشاندان دهستپێدهكهنهوه و جارێكی دیكه دهچنهوه بهغدا. - هیوادارين ئهوانهی خۆیان به ناڕازیی دهزانن بهشداری خۆپیشاندانهكه بكهن. - بهرپرسیارێتی جێبهجێنهكردنی تهوتین دهخهینه ئهستۆی بهرپرسانی ههرێمی كوردستان. مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازیی له سلێمانی رایدهگهیهنن، رۆژی شهممه خۆپیشاندان دهستپێدهكهنهوه و جارێكی دیكه دهچنهوه بهغدا و ههوڵهكانیان بۆ تهوتین دهستپێدهكهنهوه. مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازیی له سلێمانی ئهمڕۆ له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایانگهیاند، بهرپرسیارێتی جێبهجێنهكردنی تهوتین دهخهینه ئهستۆی بهرپرسانی ههرێمی كوردستان، پله بهرزكردنهوهش مافێكی سروشتی فهرمانبهرانه و بهرپرسانی ههرێم ئهو مافهشیان ڕاگرتوه، ئهویش دهچێته خانهی دزییهوه. ئاماژه بهوهشدهكهن، موچه مافه و ناكرێت حوكمڕانان مافهكان زهوت بكهن و بهرپرسه سهپێنراوهكان كه ئهلف و بێی ماف نازانن چاو له كارمهندهكان سوربكهنهوه، مانگهكانی 10 و 11ی ئهمساڵ بهتهواوی دهوامكراوه و مافهكان نهدراوه، ههركاتێك مافهكانتان گهڕاندهوه بۆتان ههیه داوای دهوام بكهن". وتيشيان: رۆژی شهممه ( 7ی 12ی 2024) خۆپیشاندان سازدهكهن و هیوادارن ئهوانهی خۆیان به ناڕازیی دهزانن بهشداری خۆپیشاندانهكه بكهن، دواتریش دهچێتهوه بهغدا بۆ ئهو دروستكردنی فشار بۆ جێبهجێكردنی بڕیاری تهوتین. حكومهتی ههرێمی كوردستان هێشتا موچهی مانگی 10 و 11ی ئهمساڵ دابهشنهكردوه، سهرهڕای ڕهوانهكردنی 761 ملیار دینار لهلایهن حكومهتی عێراقهوه، بهڵام هیچ وادهیهك بۆ دابهشكردنی موچه دیارنییه.
هاوڵاتی - بهردهوام لهگهڵ ههمو لایهنه پهیوهندیدارهكانی بەغدا بهتایبهت سودانی لهسهر هێڵین بۆ ئهوهی شایسته داراییهكانی ههرێم بدرێت. - ئێمه و خهڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئهو بیانوانه پهسهندنین. - بابهتی ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكان كێشهیهكی گهورهیه. ڕێبەر ئەحمەد وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمى كوردستان ڕایگهیاند، پرسی مووچه له یاسایی دهرچوه و بوهته بابهتێكی سیاسی و ئهزێتكردن و برسیكردنی خهڵكی كوردستان، ههركهسێك له پشت ئهو بڕیارانه بێت بڕیارێكی ههڵهیه و خزمهت به ئاشتی و پێكهوه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات. ڕێبەر ئەحمەد، ئهمڕۆ پێنجشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لهبارهی موچهوه، ڕایگهیاند، "بهردهوام لهگهڵ ههمو لایهنه پهیوهندیدارهكانی بەغدا بهتایبهت سودانی لهسهر هێڵین بۆ ئهوهی شایسته داراییهكانی ههرێم بدرێت، بهڵام ههندێك شت له بابهتی یاسایی دهرچوه و بوهته بابهتێكی سیاسی و ئهزێتكردن و برسیكردنی خهڵكی كوردستان، ههركهسێك له پشت ئهو بڕیارانه بێت بڕیارێكی ههڵهیه و خزمهت به ئاشتی و پێكهوه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات". ئاماژهی بهوهشكرد، داواكاری ئهوان ئهوهیه كه بهزوترین كات موچهی خهڵكی كوردستان دابینبكرێت و چیتر بیانوی جۆراوجۆر نههێنهوه چونكه "ئێمه و خهڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئهو بیانوانه پهسهندنین و ئهگهر كێشهیهك و داواكاریهك ههیه لهرێگهی وهزارهتی دارایی و دیوانی چاودێرییهوه بهوپهڕی شهفافیهت كاركراوه، ئهوهی كه نهدهبو ڕادهستیان بكرێت ههمویان ڕادهستكراوه، ئێستا دهڵێن، پشكی ههرێم بۆ موچه تهواوبوه كه ئهمه ڕاستی تێدا نییه". وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێم لهبارهی ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكان، باسی لهوهشكرد، "بابهتی ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكان كێشهیهكی گهورهیه و هاتنی ئهو ئۆتۆمبێلانه ئهوانهی كه لهخوار مۆدێلهوهن له خاڵه سنوریهكانی باشماخ و پهروێزخانهوه داخڵكراون و بهشهكهی دیكهش كه به مهلیكه ناسراون له خواروی عێراقهوه به پارچه داخڵ دهكرێن بۆ ئهوهی به پارچهی یهدهگ بفرۆشرێن بهڵام قاچاغچیهكان له ههردولاوه له پارێزگاكانی عێراق و ههرێم داخڵی دهكهن و خهڵكێكی دهستڕۆیشتویان له پشته". ئهوهشی خستهڕو، "بونی ئهو ئۆتۆمبێلانه لهڕوی پتهويی و سهلامهتییهوه سهلامهت نین و ئهگهر توشی ڕوداوێك ببن ئهوا كهسانی ناو ئۆتۆمبێلهكان زیانی زۆریان بهردهكهوێت، بۆیه نهمانی ئهو ئۆتۆمبێلانه لهسهر شهقامهكان كارێكی باشه بهڵام شێوازی نههێشتنی ئهو ئۆتۆمبێلانه دهبێت شتێك بێت كه ههمومان لهسهری رێكبكهوین و رێگهیهكی یاسایی ههبێت بۆ ئهوهی خهڵكی فهقیر و كهمدهرامهت توشی زیان نهبێت و سهلامهتی هاتوچۆش نهكهوێته بهر مهترسی".
هاوڵاتی - هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا. - کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە. دەقی بەیاننامەكە: بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان بنەماڵەو خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی کەسایەتی دیار و نوسەر و ڕوناکبیر و زانای ئایینیی کوردستان مامۆستا مەلا محەمەد حەمەئەمین مستەفا ناسراو بە (مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی)مان بیست ، کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی کوردستان دەکەم. مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو، لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە، هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا، لەهەموو دیدار و پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ مامۆستا مەلا محەمەد ئامۆژگاریی و وانە جوانەکانی لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە هەمیشە نزیکبین لە خەڵک و خۆمان بە خزمەتکاری گەلەکەمان بزانین، بەداخەوە ئەمرۆ بۆ دواجار بەجێی هێشتین و گەڕایەوە لای پەروەردگار. لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە خێزان و خانەوادە و خزم و دۆستانی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ببەخشێت. انا لله وانا الیە راجعون لاهور شێخ جەنگی
هاوڵاتی - هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا. - کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو. لاهور شێخ جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە. دەقی بەیاننامەكە: بە ناوى پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان بنەماڵەو خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی کەسایەتی دیار و نوسەر و ڕوناکبیر و زانای ئایینیی کوردستان مامۆستا مەلا محەمەد حەمەئەمین مستەفا ناسراو بە (مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی)مان بیست ، کە خەمبار و نیگەرانی کردم، بۆ ئەو کۆستە هاوبەشى خەم و پەژارەتان دەکەم و پرسە و ماتەمینى قووڵیى خۆم ئاڕاستەى یەک بە یەکى خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی کوردستان دەکەم. مامۆستا مەلا محەمەد ئەمین شەڵماشی کەسایەتیەکی ئایینی دیاری کوردستان و نیشتیمانپەروەر بوو، لە بواری زانست و نوسین و وەرگێڕان و فەرهەنگیشدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردوە، هەمیشە هەوڵی تەبایی و پێکەوەژیانی دەدا، لەهەموو دیدار و پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ مامۆستا مەلا محەمەد ئامۆژگاریی و وانە جوانەکانی لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە هەمیشە نزیکبین لە خەڵک و خۆمان بە خزمەتکاری گەلەکەمان بزانین، بەداخەوە ئەمرۆ بۆ دواجار بەجێی هێشتین و گەڕایەوە لای پەروەردگار. لە پەروەردگارى مەزن داواکارین گیانى مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سوکناییش بە خێزان و خانەوادە و خزم و دۆستانی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ببەخشێت. انا لله وانا الیە راجعون لاهور شێخ جەنگی
هاوڵاتی -مامۆستا شەڵماشی، ناوی موحەممەد کوڕی حمە ئەمینی کوڕی موستەفایە. - ساڵی ۱۹۳۷ لە گوندی شەڵماش، سەر بەشاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. - لە تەمەنی شەش بۆ حەوت ساڵیەوە لە خزمەت باوکیدا قورئانی پیرۆز و کتێبەکانی (ئەحمەدی) و (سمایل نامە) و (باغەبان) و (بیاداود) و (گوڵستان)و (بوستان) و (ناگەهان)یی خوێندووە. زاناو نوسەر و عەلامەی کورد مامۆستا محەمەدی شەڵماشی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا شەڵماشی، ناوی موحەممەد کوڕی حمە ئەمینی کوڕی موستەفایە، ساڵی ۱۹۳۷ لە گوندی شەڵماش، سەر بەشاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. مامۆستا محەمەد، لە تەمەنی شەش بۆ حەوت ساڵیەوە لە خزمەت باوکیدا قورئانی پیرۆز و کتێبەکانی (ئەحمەدی) و (سمایل نامە) و (باغەبان) و (بیاداود) و (گوڵستان)و (بوستان) و (ناگەهان)یی خوێندووە، کە هەموویان کتێبی ئەدەبین. دوای ئەوە دەستی کردووە بە گەڕان بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لە ساڵی ۱۹٤۷ چووەتە گوندی (هەنداوێ) لە خزمەت مامۆستا (مەلا حەسەنی سیێ سێری) و پاش ماوەیەک گەڕاوەتەوە ناوچەی (سەردەشت) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا ڕەشید ئەواخیری) پاشان چووەتە (هەناوێ) بۆ خزمەت مامۆستا (سەید جەلال) کە ئەو دەمە موستەعید بووە ، پاشان چووەتە خزمەت (شێخ عیزەددین) بۆ گوندی (کانی ڕەش) دواتریش چووەتە (بۆکان) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا سدیق ئاخ کەندی). مامۆستا شەڵماشی لەگەڵ مامۆستایەکی برادەری بەناوی (مەلا ئەحمەدی باڵەکی) بەپێ لە بۆکانەوە هاتوون بۆ سەدەشت و لەوێشەوە بۆ ڕانیە و لەوێشەوە بە چەند گوند و دێهاتەوە چوونەتە دەشتی کۆیە و پاشان دواجار چووەتە گوندی (میرزا ڕۆستەم) و لە لای (مەلا عومەری وانەیی) کە موستەعید بووە هەندێ کتێب دەخوێنێ و دوو سێ مانگ دەمێنێتەوە. هەر لە چوارچێوەی گەشتەکانی گەڕان بە دوای زانستدا، چووەتە گوندی (جڵدیان) لە نزیک (نەغەده) کە دەکەوێتە نێوان (شنۆ) و (مەهاباد) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا عەبدولقادری عەبباسی) و کتێبی (جامی)لە خزمەتیدا خوێندووە، دوای ئەوەش چووەتە (سەردەشت) بۆ خزمەت مامۆستا (قازی عەلی) کتێبی گلنبووی ئاداب و عەبدوڵا یەزدی لە خزمەتدا خوێندووە ، پاشان چووەتە گوندی (دولکان) بۆ خزمەت مامۆستا (مەلا عەلی مەحموودی) کتێبی (موختەسەر)ی لە لا خوێندووە، پاشان چووەتە گوندی (گەناو) بۆ خزمەت (مەلا ساڵحی نەجیب زادە) کتێبی (جمع الجوامع) و (شەرحی تەهزیب)ەکەی شێخ عەبدولقادری موهاجیر. پاشان چووەتە بۆ دواجار چووەتەوە خزمەت مامۆستا (قازی عەلی) و کتێبی (گلنبوی بورهان) و (تشریح الأفلاک) و (رسالە الحساب) پاش تەواوکردنی ئەم کتێبانە ئیجازەی مەلایەتی پێدەدا کە ساڵی (۱۹٥۷) دەکات. ئەمڕۆش مامۆستا مەلا محەمەد شەڵماشی کە خاوەنی مەجلیسی ئەولیا، دیمەنی مەرگ، ژیانی پێغەمبەران و دەیان کتێب و دانراوی بە بەهای دیکەیە، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب نیشانەیەکی مەترسیدارە. حکومەتی دیمەشق بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەموو دەستپێشخەرییەکان بەرپرسیارێتی هەیە. ئامادەکردنی هاوڵآتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، (جاندا محەمەد) هۆشداری دەربارەی پەرەسەندنی دۆخی سەربازی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەردەبڕێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستتێوەردان بکات. جاندا محەمەد ئاماژەی بە کردەوە سەربازییەکانی دژی کورد لە ناوچەکانی شەهبا و تەلڕەفعەت کرد و ڕایگەیاند، کە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای حەلەب نیشانەیەکی مەترسیدارە. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات هەردوو لایەنی تورکیا و حکومەتی دیمەشقی بە بەرپرس دەزانێت لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە. تورکیا بەرپرسیارە لە پەرەسەندنی جەنگەکان، لەکاتێکدا حکومەتی دیمەشق بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەموو دەستپێشخەرییەکان بەرپرسیارێتی هەیە. جاندا محەمەد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکە.
- زیادبوونی خواست بەشێوەیەکی بەرچاو، بووەتە هۆی کەمبوونی کارەبا لە هەموو هەرێمی کوردستان. - هەموو ئەو بەرهەمانەی کە لەبەر دەستیانە خستوویانەتەگەڕ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. - توانای وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا جێگیرە. وەزارەتی کارەباى هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند هۆكارى كەمكردنەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە بۆ خواستی زۆر لە بەكارهێنانی. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند لە مانگی 11دا، لە هەرێمی کوردستان 16 کاتژمێر و 13 خولەک کارەبای نیشتمانی هەبووە، بەپێی خواست لەوانەیە لە هەندێک ناوچە گەیشتبێتە 17 کاتژمێر." وتيشى: لە کۆتاییەکانی مانگی 11 و سەرەتای مانگی 12 بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماوە بۆ هەرێمی کوردستان، خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمیکردووە. بە وتەی ئومێد ئەحمەد توانای وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا جێگیرە، هەموو ئەو بەرهەمانەی کە لەبەر دەستیانە خستوویانەتەگەڕ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام زیادبوونی خواست بەشێوەیەکی بەرچاو، بووەتە هۆی کەمبوونی کارەبا لە هەموو هەرێمی کوردستان. رونیشیكردەوە کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، راستەوخۆ کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەبێت و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتە نزیکەی 16 کاتژمێر. لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6 هەزار و 500 مێگاواتە، ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.
- حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی. - عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت. - ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت. حكومەتی عێراق ڕایگەیاند ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت. باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن خاكی وڵاتەكەيان بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت بە بێ ڕەزامەندی حكومەت. باسم عەوادی بە سكای نیوزى ڕاگەیاند، لەبارەی پێشهاتەكانی سوریایەوە هەڵوێستی فەرمی حکومەت داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردنە لە هەر بەزاندن ێكی نایاسایی چەکداران، حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە دەرەوەی ئەو پلانەی كە دەوڵەت دایڕشتوە. ئاماژەی بەوەشكرد، تاكو ئێستا حکومەت هیچ داوایەکی فەرمی لە لایەنی ئێرانییەوە سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە پێنەگەیشتوە، هەروەها عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ گواستنەوەی هێز یان چەک بە بێ ڕەزامەندی خۆی بەکاربهێنرێت. لەبارەی ترسی عێراق لە دوبارەبونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014، کاتێک بارودۆخی سوریا بوە هۆی دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو عێراق و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانی ئەو وڵاتە، وتەبێژی حكومەتی عێراق باسی لەوەكرد، "حکومەت کار بۆ ئەمنیەتی سنورەکان دەکات، بە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی و بەهێزکردنی چاودێری ئەمنی بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە دوبارە نەبێتەوە". ئەوەشی خستەڕو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر دەستپێشخەریەكی بۆ نێوەندگیری لە نێوان سوریا و تورکیادا خستبووەڕو، هەروها چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بە بەشداریی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە كێشەو قەیرانەكانی سوریا. جەختی لەوەشکردەوە، عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت، هەروەها دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی كە قەیرانەکانی سوریا کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق نەبێت.