تورکیا و ئێران لەسەر روداوەکانی ئەم دواییەی شاری حەلەبی سوریا تەواو ناکۆکن، بەڵام لەسەر هاریکاری نێوانیان دژ بە کورد کۆکن و هەماهەنگی تەواویان هەیە. ئامادەکردنی هاوڵاتی دوای سەردانەکەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا و کۆبونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا ناکۆکی ئەو دوو وڵاتە ئاشکرابوو سەبارەت بە رووداوەکانی شاری حەلەبی سوریا. لەوبارەیەوە هەرچی ئێرانە پێی وایە کۆی ئەو روداوانە دەستی دەرەکی لە پشتە، تورکیاش پێی وایە تۆمەتبارکردنی دەستی دەرەکی بۆ روداوەکانی سوریا هەڵەیەکی گەورەیە، ئێران هاوکاری سوریا دەکات لەشەڕی دژ بە چەکدارە توندڕەوەکان، بەڵام تورکیا هاوکار و پشتیوانی ئەو چەکدارانەیە و دیمەشقیش دەڵێت ئەنقەرە چەک و تەقەمەنی پێداون. لەگەڵ بوونی ئەو هەموو ناکۆکییە بەڵام ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرسی بەرنگاربوونەوەی کوردی سوریا تەواو کۆکن و هاریکاری تەواوی یەکتر دەکەن، لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەنقەرە و تاران هاریکاری یەکترن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵی هاوبەشیان هەیە دژ بەو دوژمنە کە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەلە لە سوریا.
- توركيا گرووپە تووندڕەوەكانى جوڵاندووە بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. - زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە. - زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە. ئامادەکردنی هاوڵاتی هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق ڕایگەیاند ئەو شەڕەی لە سووریا هەڵگیرساوە دەستی ڕاستەوخۆی توركیای لەپشتە. هادی جەلۆ مەرعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند هەرێمی كوردستان حاڵەتێكی پێشكەوتووە لە ناوچەكەدا و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە چوارچێوەی پێگەشیتنی سیاسی و ئابووری و ژێرخاندا لە زۆربەی بوارەكاندا و بە ڕووی هەموو جیهانیشدا كراوەتەوە. وتيشى: ئەم پێشكەوتنەی كوردستان ترسی خستە نێو دڵی توركیاوە و لە ترسی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ببێت بە نموونەیەك بۆ گەلی كورد لە ناوچەكانی دیكەدا، چەند كەسێك هەوڵیان دا گرووپە تووندڕەوەكان بجوڵێنێن بۆ فشارخستنەسەر ناوچە كوردییەكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەلڕەفعەت و گوندەكانی حەماە و چەند ناوچەیەكی تریش. ڕوونیشیكردەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە درك بە مەترسیی بارودۆخەكە دەكەن و دوور نییە تووندوتیژی بگەڕێتەوە، بەڵام زۆر بە ڕوونی دیارە لە ڕووداوەكانی حەلەب و ئیدلبدا، كە ئەمه پەیامێكی توركیایە بۆ وڵاتانی نێودەوڵەتی و كارتێكی دانوستانە لەگەڵ بەشار ئەسەد و قەیسەری ڕووسیا بۆ بەدیهێنانی چەند خاڵێك لەو جەنگەی بەرپا بووە، هەروەها بۆ فشار خستنە سەر ڕۆژئاوا و ئەمەریكا و دەرخستنی توانای ئەنقەرە لە جوڵاندنی كاغەزەكان و ئامڕازەكانی. مەترسییەكە لە ڕاستیدا زۆر گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستەكانی واشنتن و تاران و كۆمەڵەی ئەورووپی و وڵاتانی كەنداو و مۆسكۆ دەرخەری ئەو ڕاستیەن.
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. ئامادەکردنی هاوڵآتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. لە بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان لە سووریا. هەروەها ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. ئەم داواکارییانە لەکاتێکدا دێت، کە شەڕ و پێکدادان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامە و هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان.
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. ئامادەکردنی هاوڵآتی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕادەستکردنی شاری حەلەب بەبێ بەرگری دەردەبڕێت. لە بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان لە سووریا. هەروەها ئەنجومەنەکە جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا. ئەم داواکارییانە لەکاتێکدا دێت، کە شەڕ و پێکدادان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامە و هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێودەوڵەتی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی سەیارە بێسەرەتاکان لە سنووری شارەکەدا. بەپێی بڕیارەکە: - هەموو ئەو سەیارە بێسەرەتایانەی کە لە شاری سلێمانی سەیارەی بێسەرەتان دەستیان بەسەردا دەگیرێت - رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر - خاوەنی سەیارە بێسەرەتاکان تەنها دەتوانن سەیارەکانیان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ببەن - لە ئێستاوە رێگە نادرێت هیچ سەیارەیەکی بێسەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیدا هاتووە.
بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر هاوڵاتییەکی لوبنانی، کە ئاوارەی عێراق بووە و دەیەوێت بگەرێتەوە وڵاتەکەی، لەڕێی فرۆکەخانەی بەغداوە بلیتی بێبەرامبەری بۆ دابین دەکرێت. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی دەرکردوە بۆ دابینکردنی گەشتی بێبەرامبەر بۆ ئەو هاوڵاتییە لوبنانیانەی لە عێراقن و خوازیارن بگەرێنەوە وڵاتەکەیان. پێشتریش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو ئەو خێزانە لوبنانیانەی ڕوویان لە عێراق کردبوو دەستیان بە گەڕانەوە کردوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەو وەزارەتەش چەندین هاوکاری جۆراوجۆری پێشکەش کردوون.
نوێنەرایەتیی خۆسەر لە ئەوروپا بانگەوازێکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان نارد. نوێنەرایەتیی خۆسەر لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە بارودۆخی ناوچەکانی شەهبا و تەلرەفعات لە باکووری سووریا زۆر مەترسیدارە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی دروست بووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، کە بەشێکی زۆریان پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، زمانی هەڕەشە و تۆقاندن بەرامبەر بە دانیشتوانی ناوچەکە بەکاردەهێنن. نیگەرانییەکی گەورە هەیە لەوەی کە ئەم گروپانە دەستبدەنە کۆمەڵکوژی دژی کورد و پێکهاتە ئیتنیکییەکانی دیکەی ناوچەکە. نوێنەرایەتییەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە بەپەلە دەستتێوەردان بکات بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕێگرتن لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ناوچەکەدا. ئەم دۆخە نائارامە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دێت، کە مەترسی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە زیاتر دەکات.
- دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون. -200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەب گەمارۆدراون. گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا چەند هاوڵاتیەكى كوردی سوریايان سەربڕى. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند سەرچاوەکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون. ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات. روانگەی سووريش بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات لەوەی هێزی بەناو "سوپای نیشتمانیی سووریا" 200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەبی گەمارۆداوە و دەڵێت، مەترسیی "کۆمەڵکوژیی گەورە" لە دژی کورد هەیە.
- لەگەڵ یەكێتی و پارتی هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی ئەنجام نادين. - ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە. - بەداخەوە سیناریۆیەكی سیاسی دروستكرا. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری بەرەی هەڵوێست ڕایگەیاند، ئەوان ناچنە هیچ ڕێككەوتێنكەوە لەگەڵ یەكێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك دەبن لە پەرلەمانی كوردستان. عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای كۆتاییهاتنی یەكەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ یەكێتی و پارتی هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی ئەنجام نادەن و بەشداری لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت ناكەن. لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە، وتى: بەداخەوە سیناریۆیەكی سیاسی دروستكرا بۆ ئەوەی بڵێن؛ پێشێلی پەیڕوەی ناوخۆی پەرلەمان ناكەین، بەڵام هەر خۆیان بەمەبەست نیسابیان تێكدا، لە هیچ كوێ دنیا نەبووه حزبێك دوو كاندیدی بۆ پۆستێك هەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپۆزسیۆنێكی جدی دەبن و دژی ئەو زوڵم و ستەمەی حوكمڕانی دەوەستێتەوە، بۆ ئەم دۆخەی كورستان ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستگۆ پێویستە، كە نەچێتە ڕێككەوتنی ژێبەژێرەوە و لەگەڵ یەكێتی و پارتی یاری بكات. باسی لەوەشكرد، "ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ هاوڕێكانمان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان، زۆرینەیان پێیان باشبو بەشداری پەرلەمان بكەین و ئۆپۆزسۆنێكی جدی بین و ساحە چۆڵ نەكەین، ئەوەش باشترین بژاردە بوو، بەڵێنەدەین نوێنەری خەڵكی كوردستان و ئەوانەدەبین كە زوڵم و ستەمیان لێكراوە".
- تاكو ئێستا حکومەتی عێراق لە پاڵپشتیکردنی ئەو ئافرەتانە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە. - وەك لاوازی پاڵپشتیكردنی ماددی و كەموكوڕی لە شارەزایی لەبواری ئامادەكردنیان لەڕووی دەرونیەوە. - داواشیكرد حكومەتی عێراق هەڵمەتی هۆشیاری بگرێتەبەر. مافناسی عێراقی ئەنوار داود خەفاجی ڕایگەیاند حکومەتی عێراق لە پاڵپشتیکردنی ئافرەتە سوننە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە. ئەنوار خەفاجی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند سەرەڕای هەوڵەكانی بۆ ئافرەتە سوننە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش، بەڵام تاكو ئێستا حکومەتی عێراق لە پاڵپشتیکردنی ئەو ئافرەتانە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، وەك لاوازی پاڵپشتیكردنی ماددی و كەموكوڕی لە شارەزایی لەبواری ئامادەكردنیان لەڕووی دەرونیەوە و ئەو فشارە جۆراوجۆرانەی كە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ئەمانە هەرهەمووی كاریگەری خستووەتە سەر هەوڵەكانی حكومەتی عێراق لەم بوارەدا. ئاشكراشیكرد ئەو ئافرەتانە دیلی دەستی داعش بوون و ڕووبەڕووی زیندانیكردن و دەستدرێژی سێكسی و ئازاری دەرونی و بەشوودانی زۆرە ملێ لە چەكدارانی داعش و فڕۆشتنیان وەك كەنیزە، بوونەتەوە. داواشیكرد حكومەتی عێراق هەڵمەتی هۆشیاری بگرێتەبەر بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و رونیبكاتەوە كە ئەو ئافرەتانە قوربانین و هیچ تاوانێكیان نییە لەوەی كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و پێویستە خوێندنەوەی كۆمەڵگا بەرامبەر بە ئافرەتە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش بگۆڕێ.
- بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو. -هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت. کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڕیاريدا بە دەرکردنی هێرۆ عەتار لە ریزەکانی کۆمەڵی داگەریى. ئەنجوومەنی باڵای حیزبەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت. وتيشى: ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ریزەکانی کۆمەڵی داگەريی. لە كاتێكدا كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڕیاری داوە بەشداریی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نەكات، بەربژێرێكی دەرچووی كۆمەڵ پابەندی بڕیاری حزبەكەی نییە. بە گوێرەی زانیارییەكانی هاوڵاتی هێرۆ عەتار، بەربژێری دەرچووی كۆمەڵی دادگەريی، لەنێو پەرلەمانی كوردستان بينراوه و بەشداریی له دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان كرد. ئەمەش لە كاتێكدایە كە كۆمەڵی دادگەريی بڕیاری ئەوەی دابوو بەشداریی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا نەكات.
- لاهور شێخ جەنگی بەشداری لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ناكات. - وەك سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پاڕێزگای سلێمانی بەشداری لە یەکەمین کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات. - لاهور شێخ جەنگی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بەدەستهێنا كە 20 هەزار دەنگه. لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل بڕیاریدا بەشداری لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نەكات. سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پاڕێزگای سلێمانی بەشداری لە یەکەمین کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات. جێگای باسە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پاڕێزگای سلێمانی، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بەدەستهێنا كە 20 هەزار دەنگ بوو. پێشتریش فێنک ئەحمەد ئەندامی ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی ئاشكرای كرد وەک بەرەی گەل تا ئێستا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین یاخود نا. بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و تییدا ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن.
- سورین لهسهر بڕیارهكهمان بۆ نهچونه پهرلهمانی كوردستان. - داوای له محهمهد سلێمان دەكەم كه وهك بهتهمهنترین پهرلهمانتار سهرۆكایهتی كۆبونهوهكه دهكات، بایكۆت بكات. - داواش له لایهنهكانی دهرهوهی پارتی و یهكێتی دهكات بهشداری كۆبونهوهی پهرلهمان نهكهن. عومهر گوڵپی سهرۆكی لیستی كۆمهڵی دادگهری كوردستان ڕایگهیاند سورن لهسهر ههڵوێستهكهیان و پهرلهمانی كوردستان پێشوهخته دیزاین كراوه و داواش له لایهنهكانی دهرهوهی پارتی و یهكێتی دهكات بهشداری كۆبونهوهی پهرلهمان نهكهن. عومهر گوڵپی ئهمڕۆ دوشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، سورین لهسهر بڕیارهكهمان بۆ نهچونه پهرلهمانی كوردستان و پێمانوایه ههڵبژاردن دیزاینكراوه و پهرلهمانی دیزاینكراو ناتوانێت له ئاستی داواكاری خهڵكدا بێت و حكومهتێكی لێدهكهوێتهوه ناتوانێت له ئاست خواستی خهڵكی كوردستاندا بێت. ئاماژهی بهوهشكرد، پهیامیان ههیه بۆ ئهو لایهنانهی كه پێیانوایه "ههڵبژاردن دیزاینكراوه و ساختهكاری كراوه" وهك نهوهی نوێ، یهكگرتوی ئیسلامی كوردستان، ڕهوتی ههڵوێست و بهرهی گهل ئهمڕۆ بهشداری خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان نهكهن لانیكهم سوێندهكهیان دوابخهن بۆ ههفتهیهكی دیكه، بهتهمهنترین پهرلهمانتار بایكۆت بكات و بڵێت، تا موچهی دوو مانگ دابهشنهكرێت كۆبونهوه ئهنجامنادرێت. عومهر گوڵپی داوای له محهمهد سلێمان، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ كرد كه ئهمڕۆ وهك بهتهمهنترین پهرلهمانتار سهرۆكایهتی كۆبونهوهكه دهكات، بایكۆت بكات و بڵێت، تا موچهی دوو مانگی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان دابهشنهكرێت كۆبونهوه ئهنجامنادرێت، بۆیە کۆبونەوەکە لە دەستی نەوەی نوێیە و دەتوانێت ئەمڕۆ ئەو کارە بکات.
- ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاواز. - پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە. کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاواز، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە. باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 18 پلەى سیلیزى سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى دهۆک: 18 پلەى سیلیزى کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى سۆران: 16 پلەى سیلیزى گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
- توانرا 45 یەکەی نیشتەجێ بوون لەجۆری شوقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەمئەندامانەی ڕێژەی پەککەوتەییان سەدا 90 و کرێچین دابین بکرێت. - جگە لە مووچەی کەمئەندامی هیچ مووچە و داهاتێکی تری نەبێت. - هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەات. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت مەرجەکانی تێدابێت دەتوانێت بێبەرامبەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەربگرێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە پێداچونەوەیان بە مەرجەکانی پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون کرد بۆ ئەو کەمئەندامانەی کە بڕیار وایە بێبەرامبەر یەکەی نیشتەجێبونیان بدەنێ، دوای واژۆ کردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمپانیای گردجان توانرا 45 یەکەی نیشتەجێ بوون لەجۆری شوقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەمئەندامانەی ڕێژەی پەککەوتەییان سەدا 90 و کرێچین دابین بکرێت لە پڕۆژەی شاری شاران/ قولەرەیسی دروست دەکرێت. ئەو مەرجانەی دانراوە بۆ پێدانی یەکەکان: -ڕێژەی کەمئەندامیەکەی لەسەدا نەوەد بێت. -خێزانداربێت- سەرۆک خێزان یان هاوسەری کەمئەندام بێت. -کرێچی بێت. -جگە لە مووچەی کەمئەندامی هیچ مووچە و داهاتێکی تری نەبێت. -نیشتەجێی قەزای ناوەندی سلێمانی بێت. تێبینی: هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لە ڕۆژی سێشەممە 3ـی 12ـی2024 تـــا ڕۆژی سێشەممە 10ـی 12ـی2024، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، لە کاتی دەوامی فەرمی. ناونیشان :- بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی – گردی جۆگە – خوار ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان.