هاوڵاتی - شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن. - بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان. - شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەنێوەندگیری ئەمریکا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی شارەكە بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە. مەزڵوم عەبدی، لەپەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند، لەکاتێکدا شەڕڤانانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریکردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوڕاتەوە دەکرێن، ئێمە بە نێوەندگیریی ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە منبج، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان. ئاماژەی بەوەشكرد، "شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، کە لە ڕۆژی 27ـی مانگی ڕابردوەوە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بەزوترین کات لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە، ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سوریا و چونە نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتوی وڵات دا".

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - سەبارەت بە هەرێمی كوردستان سنوورداركردنی رۆژنامەوانی هەیە و دەبێت ڕێگا بە دەسەڵاتی چوارەم بدرێت و دەستكراوەبن. - زۆرێك لە خێزانەكان نووسراوو و ڕاپۆرتی پزیشكیان لایە كە دەیسەلمێنێت زیندانیانی عێراق لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانەكانیان وەرگیراون. - سكاڵای هەڵبەستكراو دژ بە چالاكوانی بەسرە هەیە و زیاتر لە 26 حاڵەتی بەرزكردنەوەی سكاڵامان تۆماركردووە. عەلی عەبادی سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە زیندانەكانی عێراق ئەشكەنجەدان هەیە و حكومەتی هەرێمیش دەبێت پابەندبێت بە پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانەوە. تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لە پارێزگای بەسەرە چالاكوانان و داكۆكیكەرانی مافی مرۆڤ و خۆپیشاندەران دەستكراوە نین و كارەكانیان سنوورداركراوە. وتيشى: سكاڵای هەڵبەستكراو دژ بە چالاكوانی بەسرە هەیە و زیاتر لە 26 حاڵەتی بەرزكردنەوەی سكاڵامان تۆماركردووە لەلایەن لایەنە جێبەجێكارەكانەوە كە مەبەست لێی دەمكوتكردنە و ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە، سەبارەت بە پیسبونی ژینگە و بڵاوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، زیاتر لە 9 هەزار كەس لەم پارێزگایە دووچاری ئەو نەخۆشیە بوون. داواشمانكردووە هاوكات لەگەڵ پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی، هەڵمەتی لەسێدارەدان لە عێراقدا ڕابگیرێت بەشێوەیەكی كاتی، زۆرێك لە خێزانەكان نووسراوو و ڕاپۆرتی پزیشكیان لایە كە دەیسەلمێنێت لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانەكانیان وەرگیراون. لە درێژەی قسەكانیدا بۆ هاوڵاتی عەلی عەبادی ڕونیكردەوە: سەبارەت بە هەرێمی كوردستان سنوورداركردنی رۆژنامەوانی هەیە و دەبێت ڕێگا بە دەسەڵاتی چوارەم بدرێت و دەستكراوەبن ، هیوادارین حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەو ستانداردانەی كە لەڕێگەی ڕێكەوتنەكانی دەوڵەتی عێراقەوە جێبەجێكراون لە دوای ساڵی 2003وە لەچوارچێوەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان و جاڕنامەی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ كە عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە كە كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتوەكانیان دامەزراندووە.
هاوڵاتی - درۆنەکە لە شارۆچکەی دەرباسیە لە حەسەکە خراوەتە خوارەوە. - درۆنی تورکیا پازدە جار بۆردومانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاکی کردووە. ئەمڕۆ درۆنێکی توركى له جۆری ئاکسونگور له سوريا خراوەتە خوارەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە هەسەدە : ئەمڕۆ درۆنێکی جۆری ئاکسونگورى جۆری توكی له سوريا خراوەتە خوارەوە. وتيشى: درۆنەکە لە شارۆچکەی دەرباسیە لە حەسەکە خراوەتە خوارەوە. هاوکات درۆنی تورکیا پازدە جار بۆردومانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاکی کردووە.
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - مووچە و شایستە دارایەكان ئەركى سەرشانی حكومەتى هەرێمه كە دابینی بكات بۆ مامۆستایان. - بەردەوامی بایكۆت ئاستی زانستی خوێندكاران دادەبەزێنێت و شەڵەژانی دەرونی كۆمەڵایەتی لای خوێندكار و مامۆستا دروست دەكات. -كاریگەری نەرێنیشی بۆ سەر خێزانەكان دەبێت و تێروانینیان بەرامبەر بە خوێندن دەگۆڕێت. دكتۆر دارا ئەنوەر زۆراب کۆمەڵناسی پەروەردەیی ڕایگەیاند بایكۆتی دەوامی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ناوەندەكانی خوێندن. دارا ئەنوەر زۆراب تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار مافی مامۆستایان بدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانی خۆیان. وتيشى: مووچە و شایستە دارایەكان ئەركى سەرشانی حكومەتى هەرێمه كە دابینی بكات بۆ مامۆستایان و پێویستە پێداویستی قوتابخانەكانیش دابین بكرێت. رونیشیكردەوە: بەردەوامی بایكۆت ئاستی زانستی خوێندكاران دادەبەزێنێت و شەڵەژانی دەرونی كۆمەڵایەتی لای خوێندكار و مامۆستا دروست دەكات و كاریگەری نەرێنیشی بۆ سەر خێزانەكان دەبێت و تێروانینیان بەرامبەر بە خوێندن دەگۆڕێت. دووپاتیشیكردەوە: دەبێت بەهەموو لایەكەوە هەوڵبدرێت ژینگەیەكی گونجاو بۆ قوتابیان و مامۆستایان و توێژەران و فێربون و پەروەردەكردن دروست بكرێت لە هەرێمی كوردستان.
هاوڵاتی - كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رما ڕوو لەبەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما ڕوو لەبەرزبونەوە دەكەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ده‌بنه‌وه لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبەی چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک ده‌بنه‌وه لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 19 پلەى سیلیزى سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى دهۆک : 18 پلەى سیلیزى کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى سۆران : 15 پلەى سیلیزى گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - سێ هاوڵاتیشیان لە گەڕەكه کوردنشینەکانی منبج کوشتووە کە یەکێکیان ژنە. - هاوڵاتیان لە منبجەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاوارە دەبن. گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا له سوريا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد و سووتاندن و تاڵان‌کردنی ماڵەکانیان لە منبج. ڕوانگەی سورى بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا له سوريا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد لەسەر ناسنامە و سێ هاوڵاتیشیان لە گەڕەكه کوردنشینەکانی منبج کوشتووە کە یەکێکیان ژنە. ڕوونیشیکردەوە کە لە گەڕەکەکانی نەواجە و ئەسەدیە و ڕێگەی جەزیرەش دەستیان کردووە بە تاڵان‌کردنی ماڵی هاوڵاتیانی کورد و سووتاندنیان. دوێنێش 10 هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندی زرڤانی ڕۆژهەڵاتی منبج گیانیان لەدەستدا. ڕوانگەی سووریا ئەوەشی خستەڕوو کە هاوڵاتیان لە منبجەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاوارە دەبن.
هاوڵاتی - لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوی نابه‌رپرسیارانه له‌سه‌ر مووچه بڵاوده‌كرێنه‌وه. - به‌درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردو به‌به‌رده‌وامی تیمه ته‌كنیكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هێڵ بون. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند هێشتا كێشه‌كانى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم به‌رده‌وامن و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیداین. وه‌زاره تەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی رێباز حه‌ملان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رونكردنه‌وه ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی رێباز حه‌ملانه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێ نه‌بینیوه و ئومێده‌وارین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت كاری خۆی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێبكات و هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جه‌نابیان باسی كردوه ئاگامان لێی نییه. وتيشى: له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی ته‌مویلی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ڕۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ئه‌ركی خۆی و زیاتریش له‌و ڕوه‌وه هه‌ستاوه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كان به‌رده‌وامن و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیداین، سه‌ره‌ڕای دۆخی هه‌ستیاری فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ی دو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوی نابه‌رپرسیارانه له‌سه‌ر موچه بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌پێوستمان زانی چه‌ند ڕاستیه‌ك بۆ ڕایگشتی بخه‌ینه‌ڕو یه‌كه‌م: به‌درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردو به‌به‌رده‌وامی تیمه ته‌كنیكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هێڵ بون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ته‌كنیكیه‌كانی لیستی موچه‌و به‌شی زۆری كێشه هونه‌ریه‌كانی لیستی موچه چاره‌سه‌ر كراوه‌و له ئێستاشدا تیمه‌كانمان له‌به‌غدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی لیستی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌م به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق. دوه‌م: سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یه‌نراوی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه له‌سه‌ر موچه‌ی هه‌رێم بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده جه‌نابیان له‌و ئه‌ركه‌یدا نوێیه‌و چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ست به‌كاربوه، به‌بیریان دێنینه‌وه كه ئه‌و به‌شێكه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، پێویست بو له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بدات كه بۆ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسی كردون له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی ده‌ستكردن و سیاسین كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دروستی كردوه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بێت له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی نه‌ك له‌وه‌كیلی ئیمه‌وه قسه‌بكات، ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ئه‌كات تیمه‌كانمانن كه ئێستا له به‌غدادن نه‌ك به‌ڕێزیان، ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ی چاره‌سه‌ركردوه له ڕابردودا هه‌ر تیمه‌كانی ئێمه بون، له ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی جه‌نابیانه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێ نه‌بینیوه، ئومێده‌وارین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت واته كاری خۆی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێبكات، هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه، هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جه‌نابیان باسی كردوه ئاگامان لێی نییه، تیمه‌كانی ئێمه به‌بێ ئاگاداری جه‌نابیان له به‌غدان ، به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێدراو نییه به‌ناوی ئێمه‌وه قسه بكرێت كه ئێمه كه‌سمان نه‌كردوه به وه‌كیل، جه‌نابی نوێنه‌رایه‌تی عێراق ئه‌كات نه‌ك هه‌رێم، پێویسته به‌شێك بیت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كات وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمه ، بۆیه هیوادارین جه‌نابیان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بزانن، نه‌ك بێت له بری وه‌زاره‌تمان قسه بكات ، له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕێمان ده‌كرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌نابیان كۆی ته‌مویلی موچه‌ی دو مانگی بناردایه نه‌ك بێت هه‌واڵی موچه بڵاوبكاته‌وه كه ئه‌ركی ئه‌و نییه. سێیه‌م: بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌مو لایه‌كی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌تێكی فه‌رمی تایبه‌ت به‌موچه ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تمانه‌و هه‌ر زانیاری و داتا‌و هه‌واڵێكی موچه له‌پێگه‌ی فه‌رمی و پێگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاونه‌بێته‌وه جێی متمانه نییه‌و ڕه‌تكراوه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرس و تاكه لایه‌نی فه‌رمییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر كات و شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌و هتد..
هاوڵاتی - ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. - تا ئێستا مووچەی مانگی 10 و 11ى مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە. وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. وەزارەتەکە هیچ ڕوونکردنوەیەکی دەربارەی مووچەی مانگی 10 و 11 نەداوە کە تا ئێستا دابەش نەکراوە.
هاوڵاتی - دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی خشتەی شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی خستەڕوو. - ڕێژەی بەبانکیکردنی مووچە (تەوتین) لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠%ی تێپەڕاندووە. - پێویستە هەموارکردنەکە میکانیزمی ڕوون بۆ پاکتاوکردنی پێشینە داراییەکان لەخۆبگرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی پارەکان کەڵەکەنەبن. دیوانی چاودێری عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە متمانەپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠٪ی تێپەڕاندووە. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری عەمار خەڵەف، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی یەکەم هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی. لە کۆبوونەوەکەدا عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لەوەی دەیانەوێت یاساکە بە جۆرێک هەمواربکرێتەوە کە توانای جێبەجێکردنی هەبێت و بەوەش کۆتایی بە ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت بهێنرێت. ئەوەشی خستەڕوو کە تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکە سەبارەت بەم هەموارکردنە پەیوەستە بە ئامادەبوونی وەزارەتی دارایی بۆ ڕوونکردنەوەی بنەمای یاسایی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێمدا کاردەکەن. لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی خشتەی شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی خستەڕوو و ئاماژەشیدا بەو تێبینییانەی لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵی هەن. سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی جەختیکردەوە کە پێویستە هەموارکردنەکە میکانیزمی ڕوون بۆ پاکتاوکردنی پێشینە داراییەکان لەخۆبگرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی پارەکان کەڵەکەنەبن. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ستافی دیوانی چاودێری دارایی ڕێکارەکانی بەبەناکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ڕێژەی بەبانکیکردنی مووچە (تەوتین) لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق ٨٠%ی تێپەڕاندووە و کۆتایی ئەمساڵیش دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی بایۆمەتری بۆ ئەوەی کێشەی دوومووچەیی چارەسەربکرێت.

هاوڵاتی - داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات. - ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی د*ا*ع*ش. - ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا داوای لە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار کرد هێرش نەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە). گراهام لە پۆستەکەیدا کە لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "دەبێت دڵنیابین لەوەی 50 هەزار دیل (دەستگیرکراو)ی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستبەسەرکراون، ناتوانرێت ئازادبکرێن". وتيشى: ناتوانین ڕێگە بدەین ئەو هێزە کوردانەی کە هاوشانی ئەمریکا داعشیان لەناوبرد، لەلایەن تورکیا یان ئوپزسیۆنە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەیان لێبکرێت. ڕاشیگەیاند، "تورکیا نیگەرانی ڕەوای هەیە سەبارەت بە گروپە جیاجیاکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ئەگەر ململانێ لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبدات یان تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان، ئەمە دەبێتە هۆی هەڵاتنی دیلەکانی داعش. ئاماژەی بەوەدا کە پێی وایە ئەنقەرە شایەنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازییە لە نێوان باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تورکیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، بەڵام ئەگەر تورکیا ڕێکاری سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە. هۆشداریشی دا: کاتێک داعش دواجار دەسەڵاتی بەدەستهێنا، لە ئەنجامی پیلانەکانی ئەو ڕێکخراوە کە لە سووریاوە سەرچاوەی گرتووە، هەزاران ئەوروپی و ئەمریکی کوژران. هۆشدارییەکەی ئەو سیناتۆرە دوای ئەوە هات کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانەی لە دێرەزۆر و مەنبەج لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی کورددا بوون. ئەمەریکا کە نزیکەی 900 سەربازی هەیە لە ڕۆژاڤا و سوریا وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەسەدە بە هاوبەشی سەرەکی خۆی لە شەڕی دژی ئەو گروپە چەکدارە دەزانێت. لە کەمپی هۆڵی حەسەکە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس هەن کە زۆربەیان ژن و منداڵی ئەندامانی داعشن.

هاوڵاتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 21 پلەى سیلیزى سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى دهۆک: 21 پلەى سیلیزى کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى سۆران: 15 پلەى سیلیزى گەرمیان: 23 پلەى سیلیزی