وەزارەتی نەوتی عێراق، پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و پاراستنی نرخی وزە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتی نەوتی عێراق، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاند: سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمی نەوت بەهۆی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، پابەندن بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەم و هەناردەکردنی نەوت بەپێی رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک. لەلایەکى دیکەوە، باسم محەمەد خەزەیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کارووباری هەناردەکردن لەلێدوانێکدا دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا 185 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرێت، بەرهەمهێنان بەرەبەرە زیاد دەکرێت تا دەگاتە 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بریکارى وەزیر، ئەوەشى خستەڕوو، لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. هەروەها وتیشى: تیمە تەکنیکییەکان خەریکی پشکنینی بۆڕییەکانن بۆ دڵنیابوون لە یٔامادەباشییان، چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین لە 24 کاتژمێری داهاتوودا سەبارەت بە یٔامادەباشی بۆڕییەکانی بەندەری جەیهان. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی وزەی سعودیە و روسیا و ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک، رایگەیاند: ئاستی بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 گەیشتوەتە 3.999 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش ئاماژەیەکی باشە بە پابەندیی عێراق بە ئاستی ئەو بەرهەمەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە. مانگی كانونی دووهمی ساڵی 2014 بۆ یهكهمین جار نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بۆرییهوه ههناردهی دهرهوه كرا. نهوتهكه بۆ ماوهی نۆ ساڵ و سێ مانگ دهگهیهندرایه بهندهری جهیهانی توركیا و لهوێوه ڕهوانهی بازاڕهكانی جیهان دهكرا كه له ساڵانی كۆتایی پرۆسهكهدا، ئهو نهوتهی ههنارده دهكرا بڕهكهی 400 ههزار بهرمیلی ڕۆژانه بوو، بهڵام سكاڵایهكی حكومهتی عێراق، كۆتایی پێهێنا.
سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەشى هەرێم ڕایدەگەیەنێت (٧٤٤) تۆمهتبار هەیە کە پێویستە دهسگیربكرێن له پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكانی ههرێم. ئهمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتى طارق احمد ابراهیم ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، له بارهگای بهڕێوهبهرایهتی گشتی پۆلیسی ههرێم کۆبوونەوەیەکیان ئهنجام دا بۆ ئهوهی تاووتوێی ئاماری دهستگیركردنی ئهو تۆمهتبارانهی كه فهرمانی دهستگیركردنیان بۆ دهرچووه و دهستگیر نهكراون. ژووری ئۆپهڕاسیۆنی باڵای هاوبهش لهسهر فهرمانی ڕێزدار سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ساڵی (2021) دهمهزرا به هاوبهشی له نێوان وهزارهتی ناوخۆ و وهزارهتی پێشمهرگه و دهزگای ئاسایش ههموو دهزگاكانی ئهمنی پهیوهندیدار . بەپێى وتەى طارق احمد ابراهیم ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، لە سەرەتادا ژمارهی ئهو تۆمهتبارانهی كه فهرمانی دهستگیركردنیان ههبووه وه دهستگیر نهكرابوون تاكو كاتی دامهزراندنی ئهم ژووره (5920) تۆمهتبار بوون كه ماوهی چهندین ساڵه فهرمانی دهستگیركردنیان ههبووه و دەستگیر نەکرابوون. بەڵام ئەمرۆ لهم ژمارهیه تهنیا (٧٤٤) تۆمهتبار ماوه دهسگیربكرێن له پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكانی ههرێم کە زۆرینەیان لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستانن. ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، داوا لە هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهكات بۆ ههر زانیاریهك هەیە دهربارهی ههر تۆمهتباریك ئاگاداریان بكهنهوه بۆ ئهوهی دهستگیریان بكهن وتیشى: ههموو كات دهرگامان كراوهیه.
هاوڵاتى هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت ڕایدەگەیەنێت، لەم چەند ڕۆژەدا شاندمان دەچێتە ئیمراڵی، پەیوەست بەو سەردانەوە ئەمڕۆ یا سبەینێ داواکاری پێشکەش دەکرێت. لە پەڕلەمانى تورکیا، ئەمرۆ دووشەممە گوڵستان کلچ کۆچیگیت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و پەیوەست بە چاوپێکەوتنی سێهەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان زانیاری خستەڕوو. گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتی: لەم چەند ڕۆژەدا شاندمان دەچێتە ئیمراڵی، پەیوەست بەو سەردانەش ئەمڕۆ یا سبەی داواکاری پێشکەش دەکرێت و ئامادەکاری ئەنجامدەدرێت. هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو لە سەردانەکەى ئیمرالیدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشووری کوردستان و ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە ئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتیشى: دوای چاوپێکەوتنەکە کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازە مێژوویەکی بەڕێز ئۆجالان دیاری دەکرێت، کە لە چارەسەری پرسی کورددا دەبێتە قۆناغی سەردەمێکی نوێ. ئەو جەخت لەسەر ئەوەکردەوە دڵنیاین بانگەوازەکە مێژووی دەبێت ئەو کردە و ڕێگرییانەی گورز لەم زەمینە هاوپەیمانی و هاوبەشەیی تورک و کورد دەدەن و ئاستەنگی بۆ درووستەکەن، دەبێت لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵگەوە شەرمەزار بکرێن." گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئەوەشى روونکردەوە، دوای ئەوەی بانگەوازییە مێژوویەکە دەدرێت، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی پەڕلەمان و وتی: دوای ئەوەی ئەم بانگەوازییە مێژووییە دەدرێت، بانگەوازی لە پەڕلەمان دەکەین بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بکەوێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی خۆی و گۆڕین و هەموواری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بانگەوازییەکە بکات و دەستبەجێ هەنگاوبگرێتەبەر." شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. رۆژی سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە. شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە 22-01-2025 سەردانی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کارەکانی بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە."
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەزرە زانى ڕایدەگەیەنێت سبەینێش کەش و هەوا سارد دەبێت و تەم ڕودەدات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان وەهەروەها شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا. لەڕاگەیەندراوێکیدا، بەڕێوەبەرایەتی گتشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت, لەگەل ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان. کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دوو شەممە 24- 02 - 2025 کەش/ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت, لەگەل ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەفەری باڵەکایەتی پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت لەگەل دروست بوونى شەختە لەزۆربەی ناوچەکاندا . پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک مەوداى بینین / لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت . سبەى سێ شەممە 25- 02 - 2025 کەش/ ساماڵ و پەڵە هەور و سارد دەبێت , لەگەڵ دروست بوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان وەهەروەها شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا . ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ (5-10) کم/ک مەوداى بینین / لەنێوان (4 – 6) کم دەبێت پاشان زیاد دەبێ بۆ (7-9) کم. پلەکانی گەرما / نزمترین بە (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە ,بەرزترین بە نزیکەى (2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 7 پلەى سیلیزى سلێمانی : 4پلەى سیلیزى دهۆک : 4 پلەى سیلیزى کەرکوک :7 پلەى سیلیزى زاخۆ : 4 پلەى سیلیزى سۆران :1 پلەى سیلیزى حاج ئۆمەران :-7 پلەى سیلیزى هەڵەبجە:3 پلەى سیلیزى گەرمیان : 10پلەى سیلیزى بەشى پێشبینى 24- 02 - 2025
ئەمڕۆ دووشەممە، 24-02-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند کە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن. هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەریدەخەن، سەدا 51.04ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورد (سینگڵن). ئامارەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2024: 1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس (بە هەرێمی کوردستانەوە) 2. دابەشبوون بەپێی ڕەگەز · ڕێژەی ڕەگەز: 101 نێر بۆ هەر 100 مێ. 3. دابەشبوون بەپێی ژینگە · 70.17%ی دانیشتووانی شارن. · 29.83% ـی دانیشتووان لە ناوچە گوندنشینەکانن. 4. دابەشبوونی تەمەن · 11.16%ـی دانیشتووان تەمەنیان خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە. · 24.74%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 5-14 ساڵدایە. · 60.44%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 15-64 ساڵدایە (تەمەنی کارکردن). · 3.66%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە. 5. باری هاوسەرگیری · 46%ـی دانیشتووان زگورد (سینگڵن). · 51.04%ـی دانیشتووان خێزاندارن. · 2.8%ـی دانیشتووان بێوەژنن. · تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری یەکەم: نێر (24.06) ساڵ، مێ (20.7) ساڵ. 6. دۆخی ئابووری · 41.61%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن. · 46.06%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن. · 38.25%ـی دانیشتووان لە کەرتی حکوومیدا کاردەکەن. 7.پەروەردە · ڕێژەی نەخوێندەواری: 15.31% (16.23% لە هەرێمی کوردستان). · ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (نێر) ناویان لە خوێندن تۆمار کردووە: 51.5%. 8. خزمەتگوزارییەکان · 87%ـی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتی وەردەگرن. · 96.3%ـی دانیشتووان کارەبایان هەیە. · 96.9%ـی دانیشتووان پشت بە تۆڕی ئاوەڕۆ دەبەستن. 9. یەکەکانی نیشتەجێبوون · 70.16%ـی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتی دەکرێت. · 72.15%ـیی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی دەکرێت. دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەولێر نێر: 50.21% شارنشین: 50.17% گوندنشین: 50.38% مێ: 49.79 گوندنشین: 49.83% شارنشین: 49.62% 0-14 ساڵان 32.40% شارنشین: 31.71% گوندنشین: 35.87% 15-65 ساڵان 63.47% شارنشین: 64.1% گوندنشین: 60.73% 65 ساڵان بەرەوسەر 4.13% شارنشین: 4.28% گوندنشین: 3.40% سلێمانی نێر: 50.58% شارنشین: 50.39% گوندنشین: 52.7% مێ: %49.42 شارنشین: 49.61% گوندنشین: 47.93% 3 بۆ 14 ساڵان 29.78% شارنشین: 29.72% گوندنشین: 30.27% 25-65 ساڵان 65.2% شارنشین: 65.9% گوندنشین: 64.46% 65 ساڵ بەرەوسەر 5.20% شارنشین: 5.20% گوندنشین: 5.27% پارێزگاى دهۆک نێر: 50.38% شارنشین: 50.40% گوندنشین: 50.30% مێ: 49.62% شارنشین: 49.60% گوندنشین: 49.70% 0-14 ساڵان 33.40% شارنشین: 33.15% گوندنشین: 40.13% 15بۆ 65 ساڵان 61.68% شارنشین: 62.47% گوندنشین: 57.16% 65 ساڵان بەرەوسەر: 4.13% شارنشین: 4.38% گوندنشین: 2.71%
سەرەڕاى کەش و هەواى ساردو بارینى بەفر، بەڵام ماوەى دوو ڕۆژە دەیان مامۆستاو فەرمانبەرى مامۆستاى ناڕازى بەگەرمووگوڕیەوە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە تانکەرەکانى سوتەمەنى هاتووچۆیان لێوە دەکرد. لهسهر رێگای سهرهكیی سلێمانی - عهربهت مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی ماونەتەوەو چادریان هەڵداوەو نهوتههڵگرهكان ڕادهگرن و رێگهیان پێنادهن بڕۆن، بهڵام رێگای هاتوچۆكردن بۆ بارههڵگر و ئۆتۆمبێلهكانی دیكه واڵایه. شەوى ڕابردوو لەسەر ڕێگا زیاتر لە٥٠ مامۆستاو فەرمانبەر تابەیانى لەژێر چادرەکە ماونەتەوەو رێگەیان نەداوە هیچ تەنکەرێکى سوتەمەنى هاتووچۆ بکات ئەوان دەڵێن دەمانەوێت رێگە لە بەتاڵانبردنی نەوت بگرین، بە رێگری لە نەوتی قاچاخ دەمانەوێت دەستبەرین بۆ قوتی دەسەڵات. ئەمڕۆ دووشەممە، دەیان مامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتیان لەزۆربەى ناوچەکانى دیکەى سنورى سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمیان و شارەزوورەوە چونەتە شوێنى خۆپیشاندانەکەو تابێت رێژەیان زیاتر دەبێت، ئەوان سورن لەسەر جێبەجێکردنى داواکاریەکانیان. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی بانکی ناوەندی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەمتەرخەم دەزانن، کە تا ئێستا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکراوە. دەشڵێن، هەژماری من رەتدەکەینەوە و متمانەمان پێی نییە. هەروەها داوای تەوتینکردنی مووچەکانیان لەرێگای بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، دەسەڵاتدارانی یەکێتی لەژێر هیچ ناو و بیانویەکدا هەژماری من بە مامۆستایان و فەرمانبەران پڕ نەکەنەوە و ئیتر کاتییەتی خۆیان لەنێوان هەژماری من و تەوتیندا یەکلایبکەنەوە و راستگۆبن لەگەڵ بانگەشەکانی هەڵبژاردندا. دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەشڵێت، لە 10 ساڵی رابردوودا 16 مانگ مووچەیان پێنەدراوە و 44 مانگیش بەناوی جواروجۆرەوە بڕێکی زۆری مووچەی مووچەخۆرانیان بڕیوە و لە 2016ـەشەوە پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆرانیان راگرتووە.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی شارەوانیی کاغزمانی باکوری کوردستان لەسەر کارەکەی دوورخرایەوە، قەییومێکی لەجێگەی دانا، تائێستا قەییوم بۆ سەرۆکایەتی 12 شارەوانی دانراوە کە 10 سەرۆکیان لە دەم پارتیین. ئەمڕۆ دووشەممە 24-02-2025 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی کاخزمان لە پارێزگای قەرس دانرا. محەممەد ئالکان، هاوسەرۆکی شارەوانیی کاخزمان لە کار دوورخرایەوە و ئۆکان داشتان، قایمقامی شارۆچکەکە بە وەکالەت کرایە سەرۆکی شارەوانییەکە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، محەممەد ئالکان، بە تۆمەتی "ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار،" رۆژی 23-02-2025 لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی قەرسەوە، بڕیاری 6 ساڵ و 3 مانگ بەندکردنی بۆ دەرکرا. بەپێی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، "بەهۆی کۆتاییهاتن بە کەیسی دادگەییکردنیەوە، بەپێی مادەی 45 و 46ی یاسای ژمارە 5393ی یاسای شارەوانییەکان و مادەی 127ی دەستووری تورکیا، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا زەیدان لە ئەرکی سەرۆک شارەوانی. بەپێی مادەی 47ی یاسای ژمارە 5393ی شارەوانییەکانیش بڕیار درا بە دانانی ئۆکان داشتان، قایمقامی کاخزمان وەک سەرۆک شارەوانی بە وەکالەت." بەپێی ئاژانسی وڵات میدیا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ساڵی 2016 و دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا قەییومی بۆ 95 سەرۆکی شارەوانی بەدەپە دەستنیشان کرد، دوای هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئازاری 2019، جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستیان بە دانانی قەییومەکان کردەوە بۆ 48 شارەوانی کە لەلایەن هەدەپەوە سەرۆکایەتی دەکران، بەجۆرێک قەییوم بۆ 3 شارەوانی شارە گەورەکان، 5 شارەوانی، 33 شارەوانی قەزاکان و 7 شارەوانی شارۆچکەکان دامەزراند. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا محەممەد ئالکان، بەربژێری دەم پارتی 3320 دەنگ ( 32.68%ی دەنگەکان)ی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کاخزمان هەڵبژێردرا. لە کۆی ئەو 85 شارەوانییەی دەم پارتی توانیوویەتی بەدەستیان بهێنێت، 72 شارەوانی بە دەستەوە ماوە و ناشزانرێت تا تەواوبوونی ئەم خولەی شارەوانییەکان کە هێشتا زیاتر لە چوار ساڵی ماوە، قەییوم بۆ چەند شارەوانی دیکە دادەندرێت و چەند سەرۆک شارەوانییش دەستلەکاردەکێشنەوە.
وەزیری دارایی ڕایدەگەیەنێت لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە نوێنەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە. لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی داواکاریەکانیان بوو، وەک هەمیشە پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو. سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند وەک وەزارەتی دارایی ڕەزامەندین لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.
لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریا، تەواوبوونی قۆناغی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی زیاتر لە 30 کۆبوونەوە کە سەرجەم پارێزگارەکان. ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، حەسەن دەغیم وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا، ڕایگەیاند کە کۆنفرانسەکە ڕۆژی سێ شەممە یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات. دەغیم وتیشى: بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام دەکرێت درێژبکرێتەوە ئەگەر پێویست بکات. ڕاگەیاندنى کاتى کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریاـ لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، دووپاتیانکردوەتەوە پێکهێنانی لیژنەی دیالۆگی نیشتیمانی لەلایەن ئیدارەی دیمەشقەوە رەتدەکەنەوە و پێیوایە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سوریا ناکات و مەترسیی خۆی نیشاندەدات لەگەڕانەوەی دۆخی سوریا بۆ سەردەمی ناوەندی و داخراویی. فەرهاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبوو: هەر کۆنگرەیەک بەبێ بەشداریی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجامبدرێت، نیشتیمانی نییە و دوپاتی دەیکەنەوە دورخستنەوەی هەر لایەنێک لە پڕۆسەی سیاسی سوریا وێران دەکات و کۆمەڵگەکەی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە. لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسى نیشتمانیی سووریا هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دووپاتی کردەوە کە ئەو کۆبوونەوە بەرفراوانەی لەگەڵ کوتلە جیاجیاکانی سوریا ئەنجامیاندا بووە هۆی دووبارە داواکاری بۆ پێویستی دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستووری کاتی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئینتقالی، ئەمە جگە لە داڕشتنی پلانێکی ئابووری کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستادا بگونجێت. هەروەها لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی چوار هەزار ژن و پیاو بەشدارییان لە کۆبوونەوە ئامادەکارییەکاندا کردووە، کە تیایدا گوێیان لە زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ گرتووە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 700 بەشداریی نووسراوی وەرگرتووە کە دیدگا و پێشنیاری سەبارەت بە داهاتووی سوریا لەخۆگرتبوو. وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری، حەسەن دەغیم، ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی ناردنی بانگهێشتنامە بۆ بەشداربووان لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا دەست پێدەکات، دواتر شوێنی کۆنفڕانسەکە دیاری دەکرێت. دەغیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕاسپاردانەی کۆنفرانسەکە دەردەچن تەنها ئامۆژگاری فەرمی نابن، بەڵکو لەسەری بنیات دەنرێن لە داڕشتنی بەیاننامەی دەستووری و پێناسەکردنی ناسنامەی ئابووری و داڕشتنی پلانێک بۆ چاکسازی دامەزراوەیی.
وەزارەتی پلاندانانى عێراق ڕاگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئەنجامى کۆتایی پرۆسەى سەرژمێری دانیشتوانى وڵات ڕادەگەیەنرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانان، ئەمرۆ یەکشەمە، دەڵێت محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، سبەینێ دووشەممە لە کۆنفرانسێکدا ئەنجامە سەرەکییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ڕادەگەیەنێت. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزى وڵاتان و بەرپرسانی پەرلەمان و حکومەت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی پڕۆسەکە رادەگەیەندرێت و زانیاریی و ئاماری ورد لەسەر دانیشتووانی عێراق دەخرێتەڕوو. پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە رۆژانی 16-19ـی تشرینی دووەمی 2024 دەستیپێکرد. تێیدا زانیارییەکانی دانیشتووان تۆمارکران و رۆژانی 20-21 پشتڕاستکردنەوە بۆ زانیارییە تۆمارکراوەکان کرا. بەگوێرەى ئەنجامەکە، ژمارەى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسە، ئەو ژمارەیە بیانییەکان و پەنابەرانیش دەگرێتەوە. بەراورد بە ساڵى 2009 کە ژمارەى دانیشتووان 31 ملیۆن و 664 هەزار بوو، رێژەى ساڵانەى گەشەى دانیشتووان گەیشتووەتە 3%.
هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست. لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رێککەوتن، ئەوەش دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست. ئاماژەی بەوەشکردووە؛ بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی کردوەتەوە، کە پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەنەوە. لەلایەکى دیکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) کە ئەندامانی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەن و وەبەرهێنان لە بواری نەوتی گازی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، پەیامێکیان بڵاوکردەوە. ئەپیکۆر رایگەیاند "هەروەکو هەمیشە دووپاتمانکردووەتەوە، ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، لەدوای گەیشتنە رێککەوتنێک کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگرێت." لەو پەیامەیدا، ئەپیکور ئاماژە بەوە دەکات ئەوان "بەدوای رێککەوتنێکی نووسراوی تایبەت بە فرۆشتندا دەگەڕێین، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی پارەدان بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی." هاوکات وەزارەتی نەوتی عێراق دوێنێ شەممە تەواوبوونی ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و شاندی دانوستانكاری هەرێمی کوردستانیش وەڵامی بەغدادی دایەوە و رایگەیاند: پێویستە پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن، رێككەوتنێك لەسەر دیاریكردنی بڕێك بۆ مەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەكانی هەرێم و پابەندبوونەكانی، هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی عێراق بكرێت. رۆژی سێی ئەم مانگە حكومەتی عێراق رێكارەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی دەستپێكرد و نوسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ رادەستكردنی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی هەناردەكردنی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راسپارد لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا نەوتییەكان، لە پەیوەندیدابن تا بەزووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ عەرەبەت گردبوونەوە و ڕێگاکەیان داخست، وەک خۆشیان دەڵێن: ڕێگریی لەو تانکەرە نەوتانەوە دەکەن کە بە قاچاغ هەناردە دەکرێت. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ عەربەت گردبوونەوە و ڕێگا سەرەکییەکەیان داخست. مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن: بە بەرچاومانەوە نەوتە بە قاچاغ دەبردرێت و هەناردە دەکرێت و مووچەکانیشمان پێ نادرێت، بۆیە ڕێگریی لەو تانکەرانە دەکەین. هەرچەندە لە مانگی شووباتداین، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـی دابەش نەکردووە و دیاریش نییە ئاخۆ دابەشدەکرێت یاخود دەچێتە پاڵ مووچە نەدراوەکانی ساڵانی ڕابردوو.
هاوڵاتى بڕیاردهری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق، ڕایگەیاند ئەمرۆ یەکشەممە، لیستی مووچهی مانگی شوباتی مووچهخۆرانی ههرێمى کوردستان دهگاته بهغدا. بەپێى زانیاریەکان، بڕیارە ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆبوونەوەیەک بکرێت لەسەر ناردنی لیستی مووچە، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لیستەکە ڕاستەوخۆ بنێرن یان پێویست دەکات شاند بنێرن. شوان محهمهد بڕیاردهری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئەوەى خستەڕوو لیستی مووچهی مانگی شوباتی مووچهخۆرانی ههرێم تەواوبووە، بڕیارە ئەمرۆ بگاتە وەزارەتى دارایی عێراق بۆ ئەوەى وردبینى بکرێت. ناردنی لیستی مووچە دوایین ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دوو، خۆی سێ ئەرکی لەسەرشانە، ناردنی 50%ـی داهاتی باج و گومرگەکان، ئامادەکردنی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان دەگرێتەوە لەگەڵ ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە بێ کەموکوڕی. بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرسێ ئەرکەکەی خۆی جێبەجێ کردوون و هیچی لەسەر نەماوە بۆ مانگی دوو، لەبارەی ناردنی پارەش بۆ مووچە کە بڕەکەی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەبێت، ناردنی دەکەوێتە سەر تەیف سامی، ئەگەر هیچ بیانووێک نەگرێت، دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو. لیستی مووچی مانگی دووی فەرمانبەران تەواو بووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ ڕەوانەی بەغدا بکرێت. هاوکات سەرجەم کێشەکان بەتایبەتی کێشەی خانەنشینانی سەربازی لە لیستی مووچە چارەسەر کراون.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان - ئەپیكۆر، ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەکەیان ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بکەنەوە، هاوکات قەبارەی زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكەن، کە گەیشتووەتە 27 ملیار دۆلار. ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) کە ئەندامانی ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەن و وەبەرهێنان لە بواری نەوتی گازی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، پەیامێکیان بڵاوکردەوە. ئەپیکۆر رایگەیاند "هەروەکو هەمیشە دووپاتمانکردووەتەوە، ئەندامانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق - تورکیا، لەدوای گەیشتنە رێککەوتنێک کە مەرجەکانی ئابووری و بازرگانی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکەمان لەبەرچاو بگرێت." لەو پەیامەیدا، ئەپیکور ئاماژە بەوە دەکات ئەوان "بەدوای رێککەوتنێکی نووسراوی تایبەت بە فرۆشتندا دەگەڕێین، لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفاف بێت و گەرەنتی پارەدان بکات، بەبێ دەستوەردانی سیاسی." هەروەها دەشڵێن زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، گەیشتووەتە 27 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر كۆمەڵەكە رایگەیاندبوو، قەبارەی زیانەكان 22 ملیار دۆلارە. دوێنێ، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواو بوون، داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو بڕە بەرهەمەی کێڵگە کاراکان بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بنێرێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. لە بەشێکی پەیامەکەی ئەپیکوردا هاتووە "کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەی ئەپیکور، سەرنجیان لەسەر کارکردنە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتنە چارەسەرێکی سوودبەخش و هاوبەش، ئێمە کۆکین لەگەڵ دوایین لێدوانی سەرۆکوەزیران سوودانی لە 22ـی شوبات، کاتێک رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئابووری عێراق بەهێزتر دەکات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتییانیشی دابین دەکات." لە ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان و 75 هەزاری دیکەی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەکەوە وەستا، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەبەرژەوەندیی حکومەتی فیدرالیی عێراق، کاتێک رایگەیاند، تورکیا رێککەوتنێکی ساڵی 1973ـی پێشێلکردووە، چونکە لە ساڵی 2014ـەوە رێگەی بە فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوە، بێ ئەوەی رەزامەندی لە بەغدا وەربگرێت.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن؛ رێککەوتنێک بکرێت لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق. شەممە 22ـی شوباتی 2025، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕادەگەیەنین کە حکوومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە ڕێککەوتن لەبارەی میکانیزم و پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان بکرێت. هەر پێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی خێراکردنی چارەکردنی سەرجەم ئەو کێشانە دەکاتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە. شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێویستی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەکاتەوە. شهممه، 22ـی شوباتی 2025، وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگهیاند، سهرجهم ڕێكارهكانی دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جهیهانی توركییهوه تهواو كراون. وهزارهتی نهوتی عێراق ئاماژهی بهوهش كردووه، ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان به پێی میكانیزمهكانی هەمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵ و به گوێرهی ئاستی دیاریكراوی بهرههمهێنانی نهوت دهبێت له ڕێكخراوی ئۆپێك. ههروهها وهزارهتهكه داوای له حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕی بهرههمهێنراوی نهوت ڕادهستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات.
