هاوڵاتی - زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە. - لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان بە هۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە. ئەمڕۆ سێشەممە دكتۆر بەختیار ڕەشید پزیشکی پسپۆری دێرینی دادوەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕايگەیاند، هۆکاری یەکەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە و لەسەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ۱٥۳ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە. وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە و ٤۹ کەسیشیان بەهۆی شێلانەوە و ۳۹ کەسیش لە ڕووداوی ماتۆڕدا گیانیان لەدەستداوە. ئاشکراشیکرد لە ٪٤٠ ڕووداوەکان لەناو سەنتەری شار بوون، لە٪۳٥ ڕێگەی سلێمانی ـ عەربەت بووە، لە٪۲٠ ڕێگەی پیرەمەگروون و لە٪٥ ڕێگەکانی دیکەیە بوون.

هاوڵاتی مەحمود مەشهەدانی - پەرلەمانى عێراق پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات. - بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پەرلەمان پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات. نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، مەشهەدانی پێشوازی لە فارس عیسا عەبدولکەریم بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد و لەگەڵیدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان دامودەزگاکانی حكومەتی ناوەند و هەرێم كرد. ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی پێشو بوە كه لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوە، هەروەها لەگەڵ تێپەڕاندنی کێشەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر كۆی خاڵە ناكۆكەكان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.
هاوڵاتی - زانکۆیەکی تایبەت بە پزیشکی لە سلێمانی و کۆلێژی پزیشکی لە هەولێر دەكرێنەوە. - بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نوسینەوەى پرۆژەى ڕەشنوسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند زانکۆیەکی تایبەت بە پزیشکی لە سلێمانی و کۆلێژی پزیشکی لە هەولێر دەكرێنەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، لەسەر داواى د. ئارام محەمەد قادری وەزیر، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاریدا بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەت بە بوارى پزیشکى لە سلێمانى هەروەها كردنەوەی ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین-هەولێر. وەزارەتەكە ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنى وەزارەت بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر کۆبونەوە و پرسى سەربەخۆى زانکۆکان، داهاتى زانکۆکان، کردنەوەى راوندێکى نوێى خوێندنى باڵا، بەردەوامى داشکانى کرێى خوێندن، تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنى باڵا، بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى و چەند تەوەرێکى دیکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا. ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر پێشنیازى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێشوازى ئەندامانى ئەنجومەن لە پێشنیازەکە، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕاسپاردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى زانکۆیەکى تایبەتمەند بە بوارى پزیشکى لە شارى سلێمانى، بەهۆى پێویستى زۆرى ناوچەکەو هەرێمى کوردستان بە کادرى تەندروستى و پزیشکى لێهاتو بە کواڵيتى بەرزى خوێندن، هەروەها ئامادەکردنى پرۆپۆزەڵى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە سەربەخۆیى زانکۆکانى کوردستان، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەک بەمەبەستى ئامادەکردن و نوسینەوەى پرۆژەى ڕەشنوسى سەربەخۆیى زانستى و کارگێرى و دارایی و یاسایی زانکۆکانى کوردستان، بەو ئامانجەى زانکۆکانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەم پرۆژەیەدا دەرفەتى زیاترى گەشەسەندن و پەرەپێدانى تواناکانیان هەبێت لە گشت بوارەکاندا.

هاوڵاتی - بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاى كەركوك و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. -بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان. - بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە سەرتاسەری پارێزگاكە و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بكرێنە پشوی فەرمی. پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند بە ئامانجی زەمینە سازكردن بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەگوێرەی بڕیارەكە پشتوەكان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. وتيشى: بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگەکان بۆ سبەی سێشەممە 19ی (تشرینی دوەم/11)ی 2024". ئاماژەی بەوەشكرد، پشوەكە بە ئامانجی زەمینە سازكردنە بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەمەرجێک فەرمانگە خزمەتگوزاری لە شارەوانی، شارەوانییەكان، ئاو و ئاوەڕۆ، تەندروستی، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کارەکانیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی سبەی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. داواى لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری کەرکوک و خوێندکارەکان کرد، هاوکار و پاڵپشتی هەوڵەکانی توێژەران و بژمێرەكان بن بۆ کارکردن لەسەر سەرژمێری گشتی دانیشتوان.

هاوڵاتی -دەروازەی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. - سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. -سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند رێنمایەكی هاتووچۆی هاوڵاتیان و بازرگانانى لە رۆژانی سەرژمێری راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 20 و 21ی تشرینی دووەم بەرێوە دەچیت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاولاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، سەبارەت بە جولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبیت و داناخرێت. وتيشى: سەبارەت بە چوونی هاولاتیانی کوردستانی و عيراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستا نەوە بۆ وەلاتی ئیران دادەخرێت و رێگە نادرێت، هەروەها سەبارەت بە گەرانەوەی هاولاتیانی کوردستانی و عێراقى لە وەلاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کراوە دەبیت و دەتوانن بگەرێنە و بۆ کوردستان. رونیشیكردەوە سەبارەت بە هاتنی هاولاتیانی ئیرانی و بیانی لە ئیرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.
- هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. - لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. بەرەی گەل رایگەیاند سەبارەت بە رەتكردنەوەی تانەكانمان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دەستەی دادوەریی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە كۆدەبینەوە. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان. لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە دەرکراوە و بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نێردراوە هاتووە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردن، هەموو ئەو تانانەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆی نێردراوە لە ماوەی یاسایی یەکلاییکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش داوە یەکلاییکردنەوە تانەکان بەپێی بڕگەکانی مادەی (10/حەوتەم) لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ی ساڵی 2019 بووە. پێشتر 38 تانە رەتکرابوونەوە، سێ تانە مابوون، ئەمڕۆ ئەوانیش رەتکرانەوە و کۆی گشتی تانەکان 41 تانە بوون کە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کرابوون و 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.
هاوڵاتی -بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. - پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار. نازم عەبدوڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم رایگەیاند بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە. وتیشی: یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان. باسی لەوەشکرد پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.

هاوڵاتی - دکتۆرە لەنجە دڵشاد پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت. - پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستهێناوە. پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەست بێنێت. بهڕێوهبهرایهتی تهندروستى سلێمانی بڵاویكردهوه، دکتۆرە لەنجە دڵشاد کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانيه توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر. شایەنی باسە ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).

هاوڵاتی -جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. - داواكەی بەنووسراوێكی ڕەسمی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە. جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لە بانكی ناوەندی عێراقی دەکات بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، داوا دەکات لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. بەگوێرەی نووسراوەكە كە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێویستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن. لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024شدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر (هەژماری من) و رێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد و لە دواى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، فۆڕمى تەوتینی فەرمانبەران و خانەنشینیانیان پڕکردەوە و هەژمارى منیان رەتکردەوە.