ئامادەکردنی: هاوڵاتی كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەگەر هەیە سبەینێ لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك بەفر ببارێت و لە سلێمانیش باران و هەورەتریشقە دەبێت. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هاوكات پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە. سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لەكاتەكانی شەودا لەپارێزگای دهۆك و ئەگەری بەفربارین لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی هەروەها بارینی باران و هەورە تریشقە لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجەو باشووری شاری سلێمانی. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی دهۆك : ٢١ پلەی سیلیزی كەركوك : ٢٤ پلەی سیلیزی هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەی سیلیزی سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی گەرمیان : ٢٥ پلەی سیلیزی

هاوڵاتی - دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ - له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.   کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، دەستەی دادوەریی وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌. جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌. 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له‌ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و سكاڵایان تۆماركرد. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، 41 سكاڵا له‌لایه‌ن حزبه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆماركراون، کە 25یان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بوە.

هاوڵاتی -سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت.   كەمێك بەمەوبەر دەریا فوئاد سالح كەتەمەنی 57 سالە خۆی كوشت. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت. لەلایەكی ترەوە سەچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی كەسێكی تەمەن 57 ساڵ كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فوئادە و بازرگانێکی ناسراوی سلێمانییە و بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فواد ساڵحە و بازرگانێکی دیاری سلێمانیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات بەهۆی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هاوڵاتی -سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت.   كەمێك بەمەوبەر دەریا فوئاد سالح كەتەمەنی 57 سالە خۆی كوشت. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت. لەلایەكی ترەوە سەچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی كەسێكی تەمەن 57 ساڵ كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فوئادە و بازرگانێکی ناسراوی سلێمانییە و بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فواد ساڵحە و بازرگانێکی دیاری سلێمانیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات بەهۆی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

پارێزگاری كەركوك   -داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان. - ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە.   ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هەمو كوردانی ناوچەكانی مادەی 140 دەكەن، بگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەناو خزم و كەسی خۆیاندابن تا پڕۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت. ڕێبوار تەها، ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەگەڵ خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند ڕۆژە بەسەر ببەن. ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ مەترسییەك لە بڕۆسەی سەرژمێریدا نیە و پێویستە بە هەموان هەوڵبدەین پڕۆسەكە سەر بخەن. باسی لەوەشكرد، ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان نادرێێت و هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری پێویستە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكە و زێدی خۆیان و لێرە خۆیان تۆمار بكەن.

بیلال خەلیفە   - ناوەڕۆكی ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی هەریم و حكومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوت و غاز دەگەڕێتەوە بۆ شیكردنەوەی هەندێك لە بڕگەكانی دەستور.   -بڕگەی 112 لە دەستوری عێراقی رونیكردووەتەوە كە حكومەتی فیدڕاڵی بەشدار دەبێت لەگەل حكومەتی هەرێم بەڕێوەبردنی چاڵە نەوتیەكان.   بیلال خەلیفە شارەزای عێراقی لە بواری نەوت رایگەیاند ناوەڕۆكی ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی هەریم و حكومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوت و غاز دەگەڕێتەوە بۆ شیكردنەوەی هەندێك لە بڕگەكانی دەستور. ئەو شارەزا عێراقیە تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند بڕگەی 110 لە دەستوری عێراقی باسی لە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان دەكات و دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی روندەكاتەوە ، هەروەها بڕگەی 111  دەری دەخات نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقە.  وتيشى: بڕگەی 112 لە دەستوری عێراقی رونیكردووەتەوە كە حكومەتی فیدڕاڵی بەشدار دەبێت لەگەل حكومەتی هەرێم و ئیدارەی پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردنی چاڵە نەوتیەكان. رونیشیكردەوە سەبارەت بە ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدرٍاڵی حكومەتی و هەرێم لەسەر شیكردنەوەی بڕگەكانی دەستور چارەسەرەكە خۆی لەیەك خاڵدا دەبینێتەوە، ئەویش پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازە . باسی لەوەشكرد دواجار بەپێی دەستور نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقه و حكومەتی فیدڕاڵیش نوێنەرایەتی گەلی عێراق دەكات و كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت سۆمۆ رێگەپێدراوە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە و پێویستە هەموو نەوتی عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی سۆمۆدا بێت.

هاوڵاتی -ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. - پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینیكرد، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیرن. بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت،پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.  باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێت بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 22 سلێمانی : 21 دهۆک : 22 کەرکوک : 23 هەڵەبجە : 21 زاخۆ :22 سۆران : 21 حاجی ئۆمەران : 13 گەرمیان : 25

هاوڵاتی - بەهۆی رووداوەكەوە پیاوێک و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستداوە و هەر چوار منداڵەكانیشیان بریندارن. - شوفێكری ئۆتۆمبێلەكەش گیان لەدەستداوە.   سەرچاوەیەك لە هاتووچۆی كەركوك بە هاوڵاتی راگەیاند بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای كەركووك-سلێمانی سێ كەس گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەكە وتیشی بەهۆی رووداوەكەوە پیاوێک و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستداوە کە کوردی خەڵکی خورماتوون و هەر چوار منداڵەكانیشیان بریندارن. رونیشیكردەوە شوفێكری ئۆتۆمبێلەكەش گیان لەدەستداوە كە گەنجێكی كوردە و پێشەرگەی لیوای یەكی پاراستنە لە سلێمانی.

بەرەی گەل - لاهور شێخ جەنگی پڕۆگرامێكی بەدەستەوەیە كە خزمەت بە منداڵان و گەنجانی هەرێمی كوردستان دەكات. - بەشێوەیەكی ئەكادیمی و لەسەر دیزاینی ئەوروپی دروستدەكرێت.   بەرەی گەل رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل پڕۆژەیەك پێشكەش بە منداڵان و گەنجانی كوردستان دەكات. سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی بەرەی گەل تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكراكرد لاهور شێخ جەنگی پڕۆگرامێكی بەدەستەوەیە كە خزمەت بە منداڵان و گەنجانی هەرێمی كوردستان دەكات. وتيشى: پڕۆژەكە خۆی لە دروستكردنی قوتابخانەی تایبەت بە تۆپی پێ‌ دەبینێتەوە لەسەر تاسەری هەرێمی كوردستان. رونیشیكردەوە قوتابخانەكان بەشێوەیەكی ئەكادیمی و لەسەر دیزاینی ئەوروپی دروستدەكرێت وەكو فێرگەیەك بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی ئەشبال و لاوانی كورد. ئاماژەشیكرد مەبەست لە پڕۆژەكەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل تەنها خزمەتكردنی منداڵانی كوردستان و بەرەوپێشچونی وەرزشه لە هەرێمی كوردستان.

هاوڵاتی - رێگە دەدرێت به خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەشداری لەسەرژمێری بكەن. - خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10رۆژ.     وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ڕێگەدەدەین بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لەسەرژمێری. وەزارەتەكە ئەمڕۆ هەینی له ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ڕێگەدەدات بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10رۆژ و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت. رونیشیكردەوە بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەت بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕێگەپێدانەكە بۆ ماوەی 10 رۆژە و لەڕێکەوتی 16 تاکو 26ی تشرینی دوەم/119ی 2024 دەگرێتەوە، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت". بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق وهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرجەم ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو مەبەستە ئاماده كردوە.

هاوڵاتی داوا له‌ ده‌رچوانی زانكۆ دەكرێت ناوی خۆیان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن   -ده‌رچوانی زانكۆ دەتوانن ناوی خۆیان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن. -هاوڵاتی لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی بڵاوكردووەتەوە.   وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند ده‌رچوانی زانكۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی دەتوانن ناوی خۆیان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن. وەزارەتەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق- كۆلێژی سه‌ربازی- زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی هه‌ڵده‌ستن به‌ كردنه‌وه‌ی خولی 115ی كۆلیژی سه‌ربازیی، هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئاره‌زوی به‌شداریكردنی هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌رێگه‌ی لینكی فۆرمی تایبه‌ته‌وه‌ له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ داواكاری پێشكه‌ش بكات، كه‌ له 16ی (تشرینی دوه‌م) ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 21ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.   له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ فۆڕم پڕبكه‌وه‌: https://ur.gov.iq/?fbclid=IwY2xjawGkDxVleHRuA2FlbQIxMAABHf1ykqm92aHiPN5P1ZNANjcHM29dIWivVyEqqA5Bz0BaQg6saL6oFPBWow_aem_KoHotE0KWvZ9uru-oHer_A   مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌ كۆلێژی سه‌ربازی: یه‌كه‌م: تێكڕای نمره‌ بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌كاری له‌ لقه‌ زانستی و ئه‌ده‌بیه‌كانیدا نابێت له‌ (70%) كه‌متر بێت. دوه‌م: تێكڕای ئه‌كادیمی بۆ ده‌رچوانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌م لقانه‌ی خواره‌وه‌ (ئۆتۆمبێل - كاره‌با - ئه‌لیكترۆنیات - كۆنترۆڵ) له‌ (80%) كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: پێویسته‌ داواكار بۆ به‌شی شارستانی ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌ 22 ساڵ زیاتر نه‌بێت، واته‌ واته‌ له‌دایكبوی (11-16-2002) تا (11-21-2006) بێت. چواره‌م: ته‌مه‌نی داواكارانی سه‌ربازی ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، له‌ 24 ساڵ زیاتر نه‌بێت، واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌دایكی له‌ (11-16-2000) تا (11-21-2006) بێت.

هاوڵاتی - پشوی رۆژانی 15 تاوه‌كو 23ی ئه‌م مانگه‌ گشت فه‌رمانبه‌ر و خوێندكاران ناگرێتەوە. - ئەم پشوە جگە لە ڕۆژانی 20-21ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.   حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پشوی رۆژانی 15 تاوه‌كو 23ی ئه‌م مانگه‌ ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستورن و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئەوانە ناگرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ نین. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، پشوی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی 15ی (تشرینی دوه‌م) تاوه‌كو 23ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستورن. رونیشیكردەوە، ئەم پشوە جگە لە ڕۆژانی 20-21ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستور نین.

هاوڵاتی -كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه‌.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه‌. بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10 - 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما  كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.    به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر     : 22 پله‌ی سیلیزی سلێمانی  :  20 پله‌ی سیلیزی دهۆك     : 21 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك  : 23 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه‌ : 20  پله‌ی سیلیزی زاخۆ      : 22 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 8 پله‌ی سیلیزی سۆران    :  19 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان  :   24 پله‌ی سیلیزی

هاوڵاتی -كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه‌.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه‌. بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10 - 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما  كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.    به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر     : 22 پله‌ی سیلیزی سلێمانی  :  20 پله‌ی سیلیزی دهۆك     : 21 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك  : 23 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه‌ : 20  پله‌ی سیلیزی زاخۆ      : 22 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 8 پله‌ی سیلیزی سۆران    :  19 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان  :   24 پله‌ی سیلیزی

هاوڵاتی - داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان85% ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌. - داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه‌.   ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه‌. ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان لە بەیاننامەیەكدا داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هه‌زار و 463 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 85% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 10 ملیار و 578 ملیۆن و 582 هه‌زار و 637 دیناری واتا 85%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ملیارێك و 823 ملیۆن و 531 هه‌زار و 976 دیناری، واتا 15% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌. مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت. رۆژی 15ی(كانونی یه‌كه‌م)ی 2022 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تى راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه‌ به‌ سه‌رانسه‌ری نه‌كراوه‌.