ئازاد دۆسكی -بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرايه. - سەرژمێری هیچ پەیوەندی بە ماددەی 140ی دەستوریەوە نییە. - سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە. ئازاد دۆسكی راوێژكاری دەستوری رایگەیاند بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرایە بەڵام لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە زۆر دواخرا. ئازاد دۆسكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ساڵی 2009 بودجە بۆ سەرژمێری تەرخانكراوە لە ناو یاسای بودجەدا، بە ملیارەها دینار تەرخانكراوە بۆ سەرژمێری، بەهەمان شێوە ساڵی 2010 بودجەی بۆ تەرخانكرا و بەهۆكاری سیاسی ئەنجامنەدرا. وتيشى: ئەم سەرژمێریە تەنها بۆ زانینی رێژەی دانیشتوانە و لەدوور و نزیكەوەی پەیوەندی بە مادەی 140 دەستورەوە نیە و دادگای فیدڕاڵیش دڵنیایی داوە كە دوو شتی جیاوازن، بەڵام سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چونكە بەپێی دەستور دەبێت لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان بێت. بە بۆچونی ئەو راوێژكارە دەستوریە لەبەر ئەوەی سەرژمێری بەپێی دەستور لەكاتی خۆیدا ئەنجامنەدراوە، هەڵبژاردنەكان پشتیان بەداتای دروستی دانیشتوان نەبەستووە و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لەعێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون نادەستورین و لەمبارەیەشەوە سكاڵای لەدادگای فیدڕاڵی لەسەر سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق تۆماركردووە.

هاوڵاتی - پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت. - هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت. سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هێشتا نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێرییەوە نەڕەویوەتەوە. سۆران عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت. وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت، بەڵام حکومەتی عێراق ڕازی نەبوو، بۆیە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەشدارە لە داتاکانی ئەم سێرڤەرە لە بەغداد. رونیشیكردەوە بابەتی سەرژمێریەكە 11 لاپەڕیە و 70 پرسیارە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەو وردەكارییانە لە هاوڵاتیان دەپرسن، بەڵام ئەوەی كە گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە رێژەی ئێمە وەك هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە ئیستا 12.67 لە كۆی بودجەی گشتی عێراقه، لەم سەرژمێرییەدا دەبێت بەچەند. ئاماژەشیكرد ناوەڕاست و خواروی عێراق گەشەی دانیشتوان و رێژەی دانیشتوانی بەراورد بە ئێمە زۆر زیاترە، ئەمەش گرفتمان بۆ دروست دەكات لە بودجە.
هاوڵاتی - ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاوكرایەوە. - دەتوانن لە ڕێگەى وێبسایتى regayzanko.com ئەنجامەكان وەربگرن. وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگهیاند، سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوكردوهتهوه. وەزارەتەكە له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە 18ی 11ی 2024 بەدەستمان گەیشتوە، سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند". ئاماژهی بهوهشكردوه، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى regayzanko.com ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.
هاوڵاتی - ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. - پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمەبارانيش ببارێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەکانی گەرما نزمببنەوە و نمەبارانيش ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش هەوری تەواو دەبێت. ئەوەشیخستەڕوو لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتى لە پارێزگەى دهۆک و سلێمانی و پلەی گەرماش 1-3 پلە نزم دەبێتەوە. رونیشیكردەوە سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 21 پلەى سیلیزى سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى دهۆک : 19 پلەى سیلیزى کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى سۆران : 18 پلەى سیلیزى گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی دارا ڕهشید - ئهوانهی له رۆژانی 20 و 21ی مانگ سهرژمێر دهكرێت به خهڵكی ئهسڵی ئهو ناوچانه دادهنرێت. -ئهم سهرژمێریه قهبارهی كورد له عێراقدا دیاریدهكات. دارا ڕهشید وهزیری پلاندانانی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئەم سهرژمێریه قهبارهی كورد له عێراقدا دیاریدهكات . دارا ڕهشید ئهمڕۆ چوارشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، سوپاسی دهستهی ئاماری سهرجهم ناوچهكانی ههرێمی كوردستان و تیمهكانی سهرژمێری كرد كه لهماوهیهكی كهمدا توانیویانه ئامادهكاریهكان تهواوبكهن و دهستبكهن به پڕۆسهی سهرژمێری گشتی. وتيشى: ئهوانهی له رۆژانی 20 و 21ی مانگ سهرژمێر دهكرێت به خهڵكی ئهسڵی ئهو ناوچانه دادهنرێت. ئاماژهی بهوهشكرد، له مێژه عێراق چاوهڕوانی سهرژمێری دهكات و وهكو ههرێمی كوردستانیش له زوهوه پێشوازیان له سهرژمێری كردوه، ئهم سهرژمێریه قهبارهی كورد له عێراقدا دیاریدهكات و وادهكات بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان چیتر به میزاجی سیاسی و ئاڕاستهكان یاری پێنهكرێت. باسی لهوهشكرد، بههۆی ئهم سهرژمێریهوه داتای زۆر ورد دهستدهكهوێت كه دهتوانرێت له داهاتودا پلانی باشی بۆ دابنیرێت، چونكه ئهوانهی پێشتر كه كراون تهنها روپێو بوه بهڵام سهرژمێری وادهكات ئامار و داتای ورد لهبهر دهستبێت.

هاوڵاتی - کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. - نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەدەبن. وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان رایگەیاند لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا، کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. وەزارەتەكە لە راگەیندراوێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، لە رۆژانی پشووی سەرژمێری چەند بڕیارێکمان دەركرد. رونیكردەوە وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری دووپاتی چەند خاڵێکی گرینگ دەکاتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکات : ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (١٥٩٨٨) لە (٢٠٢٤/١١/١٤) لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن: ١. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ٢٠٢٤/١١/٢٣) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن. ٢. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن بۆ ئامادەنوبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی. ٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ. ٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان. ٥. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت. ٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. ٧. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری. ٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت. ٩. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت. ١٠. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت. ١١. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە. ١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆماربکەن. ١٣. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت. ١٤. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت. ١٥. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست. ١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

جەبار گۆران - قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت. - نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت جەبار گۆران وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت. وتیشی: نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت و قەدەغەكردنی هاتووچۆكە هیچ پەیوەندی بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەوە نابێت. ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: نرخی دۆلار بە پێنجی 150,600 فڕۆشتن 150,550 كڕین بە سور 150,250 فڕۆشتن 150,200 كڕین

هاوڵاتی -لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن. - داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر. دەشڵێت: داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەردوو لیژنەی باڵای سەرژمێری لە عێراق و هەرێم سبەینێ و دوو سبەی (20 و 21ی مانگی 11) قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و پشووو دەبێت لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان جگە لە ناوەندە خزمەتگەزارییەكانی وەك هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی.
بورهان عەلی فەرەج -هۆكاری سەرەكی توندوتیژی ژنان دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و ئابوری. - ئەو پارەیەی وەریدەگرێت نیوەی پێداویستیەكانیان پڕناكاتەوە، بۆیە سوكایەتی و بێڕێزی پێدەكەن. بورهان عەلی فەرەج سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان راێگەیاند هۆكاری سەرەكی توندوتیژی ژنان دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و ئابوری. سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە لێداونێكی تایبەت بە بۆنەی رۆژی پیاوان بە هاوڵاتی راگەیاند زیادبونی پێداویستیەكانی خێزان و قەیرانی دارایی و ئابوری كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر زیادبونی توندوتیژی دژ بە پیاوان، كاتێك كۆمەڵگا بە قەیرانی دارایی و ئابوریدا تێپەڕدەبێت و پیاو بێكارە و بێ مووچەیە ئەبێتە هۆی زیادبونی كێشە خێزانيیەكان، هەروەها گۆڕانكاریە كۆمەڵایەتییەكان و تێكەڵبونی كلتوری دابونەریتە كۆمەڵایەتیەكان وایانكردووە كێشە خێزانیيەكان بەرەو زیادبوون بڕۆن. وتیشی: پیاو دووجار دەچەوسێتەوە، جارێكیان لەدەرەوە لەلایەن خاوەن كارەكەیەوە كە لەبەر ئەوەی كۆمەڵگا بە قەیرانێكی ئابوری و داراییدا تێپەر دەبێت و لەبەر بژێوی خێزانەكەی هەموو توندوتیژیەك لە خاوەن كارەكەی قبوڵ دەكات، لەبەرامبەریشدا ئەو پارەیەی وەریدەگرێت بەشی بژێوی خێزانەكەی ناكات و نیوەی پێداویستیەكانیان پڕناكاتەوە، بۆیە خێزانەكەشی رێزی لێناگرن و سوكایەتی و بێڕێزی پێدەكەن.
هاوڵاتی خالید شوانی - داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن بگەنەوە شاری کەرکوک. - پێویستە كەركووكیەكان لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن. خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق داوا لە کەرکوکییەکان دەکات، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن. وەزیری دادی حکومەتی عێراق لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن ئەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە بگەنەوە شاری کەرکوک و بە بەشداریکردن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن. وتیشی، شانازی بە کەرکوکیبوونی خۆمانەوە دەکەین سبەینێ کە سەرژمێرییە، کاتی ئەوەیە ئەو شانازییە لەسەر کاغەز و تۆمارەکانی سەرژمێریی ساڵی 2024 تۆماربکەین. باسی لەوەشکرد، وەک چۆن ئێمە شانازی بە باپیرانمانەوە دەکەین کە لە سەرژمێریی ساڵی 1957 بەشداربوون، نەوەکانیشمان شانازی بە ئێمەوە دەکەن کە لە سەرژمێریی 2024 بەشداردەبین. هەر ئەمڕۆ سێشەممە دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هاوڵاتییان ئەوە بزانن کە ئەم سەرژمێرییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و داتاکانی لە داهاتوودا بەکاردەهێنرێت، پێویستە ئەوانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن هاوکاریی بژمێرەکان بن، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی کورد دەشكێتەوە". ئاماژەی بەوەکرد، "شەڕی ئێمە لەسەر کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانە، داوا لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکەین ستەم لە خۆیان و لە مێژوویان و لەو میراتەی باو و باپیرانیان بۆیان جێهێشتوون نەکەن، بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دەبێت هەر کەرکوکییەک لە هەر شوێنێک بێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی.
جومانە غەلای -بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین. - ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات. جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەدوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەری بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین. لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتی ئایا لایەنە ناڕازییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە تانەكانیان رەتكرایەوە و سورن لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە، هیچ رێكارێكی تر هەیە بیگرنەبەر ؟ ئاشكرایكرد دەستەی دادوەری هەموو تانەكانی رەتكردەوە و ئەنجومەنی كۆمسیاران پاڵپشتی لە بڕیارەكە دەكات و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات. وتيشى: ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات لەسەر رۆشنایی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری. دوێنێ فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین. بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان.