سەرۆک کۆماری عێراق   -گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت. -عێراق ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە. -عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت   لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت. سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "مێپس-2024" لە دهۆک ڕایگەیاند، گەلانی عێراق دەیانەوێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بێت، عێراق ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچەکە. وتیشی: ئەزموونی ناوچەکە فێری ئەوەی کردووین، بەبێ ئاشتی و ئاسایش، هیچ پێشکەوتنێک و ئاوەدانییەک بەدیناکرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، لەسەر هەموو لایەک پێویستە پێکەوە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و هەوڵ بدەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئاشتیی و ئاسایش بەرقەرار بێت. رونیشیكردەوە داعش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و سیاسی لە عێراق، بە توانای سوپای عێراق و پێشمەرگە ناوچەکان لەژێر دەستی داعش دەرهێنران. جەختیشی لەوەکردووە کە پێویستە حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

  وەزیری دەرەوەی تورکیا   -توركيا ئامادەکاریی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. - پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشن. - هەوڵدەدەین کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکەین.     هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ئامادەکارییان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. وەزیری دەرەوەی توركيا لە دانیشتنێكی پەرلەمانی وڵاتەكەی بۆ تاوتوێكردنی بودجەی ساڵی 2025ی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند سەبارەت به هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەواڵێکی خۆش هەیە، بە تایبەت لەبارەی کردنەوەی هێڵی بۆرییەکە چاوەڕێی پێشهاتێکی باش دەکەین، ئامادەکارییەکانمان کردوون بۆ ئەوەی هێڵی بۆرییەکە بکرێتەوە. وتيشى: پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشن، هەوڵدەدەین کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکەین.  ئاماژەشیكرد تورکیا گرنگی به پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەدات کە لە بەندەری فاوەوە لە بەسرە دەستپێدەکات و بەنێو خاکی هەرێمی کوردستان دا دەپەڕێتەوە بۆ تورکیا.   لە 25ى ئادارى 2023وە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، له دوای بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا.  پێش راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.  

هاوڵاتی   -ئاسمان به‌ گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌. بەڕێوەبەراتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به‌ گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت  له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "سبه‌ی شه‌ممه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك كاتیش ده‌گۆڕێت بۆ ناوچه‌ نیمچه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".   به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :   هه‌ولێر     : 22 پله‌ی سیلیزی سلێمانی  : 20 پله‌ی سیلیزی دهۆك     : 22 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك  : 24 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه‌ : 21  پله‌ی سیلیزی زاخۆ      : 23 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 12 پله‌ی سیلیزی سۆران    :  20 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان  :   25 پله‌ی سیلیزی

هاوڵاتی   - ڕێژەی سەرژمێری لە كەركوك گەیشتۆتە 97.74% وسلێمانی 94.76% وهەولێر 96.31% ودهۆك 95.25% بووە. - بە گوێرەی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار کەسە.   لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، ڕێژەی سەرژمێرى دانیشتووان لە تەواوی پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان و عێراق ڕاگەیاند. لیژنەكە ڕێژەی سەرژمێریی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق و هەرێم تا كاتژمێر 11:30 خوولەكی شەوبڵاوكردەوە و رایگەیاند بەرزترین ڕێژەی تۆماركردن لە پارێزگاكانی (نەینەوا و دیالە و واست و سەڵاحەدین) بووە. سەبارەت بە شارەكانی كوردستان، لە كەركوك ڕێژەكە گەیشتۆتە 97.74% و سلێمانی 94.76% و هەولێر 96.31% و دهۆك 95.25% بووە. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە بە گوێرەی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار کەسە، ژمارەی رەگەزی مێ 25 ملیۆن و 560 هەزار کەسە و ژمارەی رەگەزی نێر 20 ملیۆن و 310 هەزار کەسە.   ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان بەپێی پارێزگاكان:   – بغداد 80.48% – نينوي 98.60% – أربيل 96.31% – السليمانية 94.76% – البصرة 89.85% – بابل 94.78% – ديالي 98.10% – ذي قار 86.84% – النجف الَاشرف 92.27% – كركوك 97.74% – الَانبار 95.99% – صلاح الدين 98.16% – كربلا‌و المقدسة 95.81% – واسط 98.68% – الديوانية 95.33% – دهوك 95.25% – ميسان 91.23% – المثني 94.73%

هاوڵاتی   -داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە. -داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 13 ملیار و 676 هەزار و 163 هەزار و 213 دینار بووە.   ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە.  بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 16-11-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 22-11-2024، پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە. رونیشیكردەوە  داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 13 ملیار و 676 هەزار و 163 هەزار و 213 دینار بووە و بەراورد بەم هەفتەیە، نزیکەی هەشت ملیار دینار کەمی کردووە، کە دەکاتە 58.45%.  وتيشى: داهاتی مانگی رابردووی سنوورەکە زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 31 ملیار دینارە.  لە داتاکانی شەفافیەتدا هاتووە، داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە.  داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە.  رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.  ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی -ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی بڕیارە جیاوازەکانی، تەواوی پێداویستییەکانی چاککردنەوەی سنوور و گەرەنتی ئاسایشی سنووری دابین کردووە. - هێزە چەکدارەکانی سنوور بە چەکی پێشکەوتووەوە ئامادە بكەن لەگەڵ دابینکردنی تەواوی داواکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانیان. محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ، فەرمانى كرد هێزە چەکدارەکانی سنوور، بە چەکی پێشکەوتوو ئامادە بکرێن، لەگەڵ دابینکردنی تەواوی داواکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانیان. سوودانی، ئەمڕۆ سەردانی بارەگای سەركردایەتی هێزەكانی سنوری كرد لە بەغدا و دووپاتی كردەوە ، کاری تەکنیکی و کارگێڕی هێزەکانی سنوور لە دانانی تاوەر و کامێرا و هێزەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو. وتيشى: ئەنجوومەنی وەزیران لەڕێگەی بڕیارە جیاوازەکانی، تەواوی پێداویستییەکانی چاککردنەوەی سنوور و گەرەنتی ئاسایشی سنووری دابین کردووە، بە تایبەت لە بارودۆخی ناجێگیریی ئاسایشی ناوچەکە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکوومەتی عێراقی داوایەکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ کۆبوونەوەی لەبارەی ئەو هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە عێراقی دەکات. نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی فەرمی ئاراستەی کۆمکارەکە کرد بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە کۆمکارەکە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی -رەزامەندی دەربڕین لەسەر  لەسێدارەدانە ناساییەكانی عێراق میراتێکی خوێناويی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار بەجێدەهێڵێت. - حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان لەسێدارەدانە نایاساییەكانی زیادكردووە. -لەسێدارەدانەكان بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پارێزەران و خێزانەكان جێبەجێدەكرێن. رێكخراوی هیومن رایتش وۆچ رایگەیاند رەزامەندی دەربڕین لەسەر  لەسێدارەدانە ناساییەكانی عێراق میراتێکی خوێناويی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار بەجێدەهێڵێت. ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی بەرفراوان لەسێدارەدانە نایاساییەكانی زیادكردووە و لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە لوتكە. وتیشی: لەسێدارەدانەكان بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پارێزەران و خێزانەكان جێبەجێدەكرێن، سەرەڕای ئەشكەنجەدانیان و دادگاییكردنێكی نادادپەروەرانە. رونیشیكردەوە دەسەڵاتدارانی عێراق بە رەزامەندی دەوڵەت بە ڕێژەیەكی نیگەران لەسێدارەدانەكان جێبەجێدەكەن، رەزامەندی لەسەر ئەم لەسێدارەدانە نایاساییەنەش میراتێكی خوێناوی بۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەجێدەهێڵێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی -سەرژمێری دانیشتوان بەردەوام دەبێت تاوەکو داتای هەمو خێزان و بنەماڵەکان لە هەمو پارێزگاکان وەردەگیرێت. -له‌ ساڵی 1957وه‌ سه‌رژمێری گشتی و سه‌رتاسه‌ری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه. وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێری دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ بەردەوام دەبێت تاوەکو داتای هەمو خێزان و بنەماڵەکان لە هەمو پارێزگاکان وەردەگیرێت. وەزارەتی پلاندانانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بەردەوام دەبێت تا تۆمارکردنی داتای سەرجەم ماڵ و شوێنەکان لە تەواوی پارێزگاکان. تیمه‌كانی سه‌رژمێری له‌ دوێنێوه‌ به‌ چڕی سه‌ردانی ماڵه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و زانیارییەکان بە کارتی نیشتمانی بەراورد دەکەن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و بڕیاره‌ تا كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت. سه‌رژمێری ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ساڵی 1957وه‌ سه‌رژمێری گشتی و سه‌رتاسه‌ری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامنه‌دراوه‌، كورد مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاربهێنرێت و هەر بۆیە هاونیشتیمانیانی شارەكە كە لە دەرەوەی شارن بە لێشاو ڕوویان لە كەركووك كرد و ناوی خۆیان لەوێ‌ تۆمار كرد.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی -ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، گەیشتنە شاری هەولێر. -سەردانەكەی داودئۆغڵۆ بەمەبەستی بەشداریكردنە لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک. ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا و سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، بەمەبەستی بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) كه لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد داودئۆغلو، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبون لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، گەیشتنە شاری هەولێر. ئاماژەی بەوەشكرد، شاندە توركییەكە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و د.عەبدولسەلام، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لێكرا.  بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەردانەكەی داودئۆغڵۆ بەمەبەستی بەشداریكردنە لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. ئەوە لەكاتێكدایە سبەی هەینی، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، كۆڕبەندەكە بەبەشداری نزیکەی 124 کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەڕێوەدەچێت.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی -ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، گەیشتنە شاری هەولێر. -سەردانەكەی داودئۆغڵۆ بەمەبەستی بەشداریكردنە لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک. ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا و سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، بەمەبەستی بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) كه لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد داودئۆغلو، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبون لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، گەیشتنە شاری هەولێر. ئاماژەی بەوەشكرد، شاندە توركییەكە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و د.عەبدولسەلام، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لێكرا.  بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەردانەكەی داودئۆغڵۆ بەمەبەستی بەشداریكردنە لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. ئەوە لەكاتێكدایە سبەی هەینی، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، كۆڕبەندەكە بەبەشداری نزیکەی 124 کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەڕێوەدەچێت.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی - دادگەی نێودەوڵەتی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەركرد. - فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە. دادگەی نێودەوڵەتی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەركرد.  دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكردەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە، بنیامین نەتەنیاهوو و یواڤ گاڵان، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە و ئەو تاوانانەی جەنگ کە دوای 8ـی ئۆکتۆبەری 2023 تاوەکو 20ـی ئایاری 2024 کردوویانە.  رونیشیكردەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد زێف، کە بەرپرسێکی سەربازیی حەماسە دەرچووە و هۆکارەکەشی بۆ "ژمارەیەک تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" گەڕاندووەتەوە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ساڵی رابردوو کردوویەتی.  رۆژی 20ـی ئایاری ئەم ساڵ، کەریم خان، داواکاری گشتی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان داوای کرد کە جگە لە بنیامین نەتەنیاهوو و یواف گاڵانت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس و یەحیا سینوار، کە دوای کوژرانی هەنییە بووە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، دەربکرێت. ئیسماعیل هەنییە لە 31ـی تەممووزی ئەم ساڵ لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا و لە ئابی ئەم ساڵیش، ئیسرائیل رایگەیاند، کە محەممەد زێفیان کوشتووە و حەماسیش رەتیکردەوە کە کوژرابێت. هەروەها لە ئۆکتۆبەری ئەم ساڵیش سوپای ئیسرائیل سینواری لە کەرتی غەززە کوشت. تاوەکو ئێستا نە ئیسرائیل و نە بزووتنەوەی حەماس هیچیان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی رانەگەیاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هاوڵاتی: هەماهەنگیەكی باڵامان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرژمێری   -پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە. -هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە. - پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ‌ بەش.   وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە. نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان و قەدەغەی هاتووچۆ و هەموو ڕێكارەكانی تریش بەسەر هەر 18 پارێزگاكانی عێراقدا جێبەجێدەكرێن بە هەرێمی كوردستانیشەوە. وتیشی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوەمان كردووە، دەرئەنجام هەر هەمووی یەك پلانە لە باكورەوە تاكو باشوری عێراق. رونیشیكردەوە پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ‌ بەش بەشی دەرەوە و بەشی ناوەڕاست و بەشێكیشی پەیوەستە بە پاراستنی پڕۆسەكە و هەموو عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمنیماندایە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوو رووینەداوە.

هاوڵاتی - ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان. - ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت. - پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە.   هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەکی جەمسەریی  عێراق دەگرێتەوەو بەو هۆیەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوەو باران‌و بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیكرد لەسەرەتاى ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بەتایبەتی ڕۆژانی دوشەممەو سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی ساردو جەمسەریی عێراق بگرێتەوە. دەستەکە ڕاشیگه‌یاندوه‌ ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پلەی گەرمی 8 تاوەکوو 10 پلە بەراورد بەڕۆژێک پێشتر نزمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە، لەباشوریش وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانێکی ئەووتۆی نابێت. باسى له‌وه‌شكردوه‌، ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت، بەڵام ئەم ساردییە بەس نییە بۆ ئەوەی بەفر بە ڕادەیەکی کەم ببارێت. جەختیکردەوە، ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوای ساردو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، هەرچەندە بارانەکە کورت مەودایە لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا. رونیشیكردەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر 20 پلە نزم بێتەوە، هەروەها لەکۆتایی هەفتەی داهاتودا پلەی گەرما لەبەغدا دەبێتە 16 پلەی سەدی‌و ڕەنگە لەموسڵ‌و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 12 پلەی سەدی دابەزێت.

هاوڵاتی -حەماس ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە. - بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم کاروباری ڕۆژانەی خەڵک بكات لە غەززە.   خەلیل حەیە سەركردەی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بزووتنەوەکەیان ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت. خەلیل حەیە لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند ئەو بیرۆکەیەی کە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە خراوەتەڕوو، لەلایەن میسرەوە پێشنیاز کراوە. وتيشى: ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەو پێشنیازەی میسر نیشانداوە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم ئەو کاروبارانە بکات کە پەیوەندیدارن بە کاروباری ڕۆژانەی خەڵک لە غەززە. لە سەرەتای ئەم مانگە، بزووتنەوەی فەتح و بزووتنەوەی حەماس لە قاھیرە کۆبوونەوە و ژمارەیەک پرسیان تاوتوێ کرد لەنێویاندا، پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، ھەروەھا ئەو ھەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە خراوەنەتەگەڕ.

هاوڵاتی - بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی11مان بۆ بنێرن. - بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.   وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتەكان دەكات بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی11يان بۆ بنێرن. وەزارەتەكە سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بەمەبەستی وردبینیکردن لێی. مانگێک بەسەر تەواوبوونی مووچەی مانگی نۆ تێپەڕیوە و زیاتر لە دوو هەفتەشە لیستی مووچەی مانگی 10 بە چاککراوی نێردراوەتەوە بەغدا، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی خەرج نەکردووە، لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.