هاوڵاتی -بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. - پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار. نازم عەبدوڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم رایگەیاند بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە. سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە. وتیشی: یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان. باسی لەوەشکرد پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.

هاوڵاتی - دکتۆرە لەنجە دڵشاد پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت. - پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستهێناوە. پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانى توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەست بێنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دکتۆرە لەنجە دڵشاد کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانيه توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر. شایەنی باسە ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).

هاوڵاتی -جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. - داواكەی بەنووسراوێكی ڕەسمی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە. جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لە بانكی ناوەندی عێراقی دەکات بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، داوا دەکات لە پارێزگای سلێمانی بە فەرمی دەست بە تەوتینی مووچە خۆران بکەن. بەگوێرەی نووسراوەكە كە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەسەرە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پشتبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكات. لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێویستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن. لە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024شدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر (هەژماری من) و رێگری لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد و لە دواى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، فۆڕمى تەوتینی فەرمانبەران و خانەنشینیانیان پڕکردەوە و هەژمارى منیان رەتکردەوە.

هاوڵاتی -زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە. - تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. - تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە. زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە و تا ئێستاش وادەی هاتنی مووچەی مانگی 10 دیار نییە. ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 15 رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد، هاوکات زیاتر لە مانگێک بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەکراوە. بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردوە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، هەربۆیە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان. هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ناوەڕاستی مانگی کانونى یەکەم ژمێرەى كۆتایی بودجە دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، هەربۆیە ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروست دەبێت. بەپێی زانیارییەکان، كێشەیەكی تری بەردەم ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەیە کە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تەواو بوە كە 11 ترلیۆن و نیو بوە، بۆیە بۆ مووچەى ئەو دوو مانگە، پێویستى بە گواستنەوەی پارەیە لە بودجەى وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەى بەکاربردن و ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی حكومەت و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەیە.
هاوڵاتی - لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت. - تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە. کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرببارێت و تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک. ڕوونیشیکردەوە کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت. ئاماژەشیكرد پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە. باسی لەوەشكرد سبەینێ سێشەممەش ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ٣-٤ پلە نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى کەرکووک : ٢١ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى

ئامادەکردنی: هاوڵاتی جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رێگه به هێزه‌كانی كیێڤ ده‌درێـت چه‌كی ستراتیژی و دورمه‌ودای ئه‌مریكا له دژی روسیا به‌كاربهێنێت، به‌جۆرێك خاكی روسیا به‌ئاسانی بكاته ئامانج. به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوزی ئینگلیزی، جۆو بایدن واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێك كردوه كه رێگه به ئۆكراینا ده‌دات له به‌رامبه‌ر "هێنانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكور بۆ وڵاته‌كه‌ی"، چه‌كی به‌هێزی دورمه‌ودا دژی روسیا به‌كاربهێنێت،بایدن ده‌یه‌وێت باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م بڕیاره‌ی بایدن بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتوه، باڵانسی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت. بایدن ڕێگه‌ی به ئۆكرانیا داوه به موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته سه‌ر روسیا،له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه، جۆو بایدن ڕێگه‌ی به ئۆكرانیا داوه به موشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته سه‌ر روسیا. ئۆكرانیا پلانی هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات،سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئۆكرانیا پلانی هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای چه‌ند مانگێك داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دێت بۆ ڕێگه‌دان به سوپای ئۆكرانیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی بۆ لێدانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی روسیا دور له سنوره‌كانی خۆی. ئەم گۆڕانكارییه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڕوسیا هێزی زه‌مینی كۆریای باكور بۆ ته‌واوكردنی هێزه‌كانی خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م هێرشی قوڵ به موشه‌كی ATACMS ئه‌نجام بدرێت كه مه‌ودایان ده‌گاته 190 میل.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانێکی بۆ سلێمانی کرد بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، دوای ئەوەی ناوبراو هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد. نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاوەری شاندێکی ئەمنی، سەردانی سلێمانی کرد، بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران." ئەوەشی خستەڕوو: "ئەعرەجی و شاندی ئەمنی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، هەروەها باس لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە واقیعی ئەو کەمپانە کرا کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوون هەروەها تەواوی وردەکاری و زانیاری نێو ڕێککەوتنەکە." ئەو کەمپانەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نیشتەجێکردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراون.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی بڕیارە سبەی عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری شاندێكی بازرگانی توركیا سەردانی عێراق بكات لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان "سەردانی هەریەکە لە بەغدای پایتەخت و هەروەها پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکدا دەکات". میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری شاندێک لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) بە سەردانێکی دو ڕۆژە دەگاتە عێراق و پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین دراوسێکانی کە عێراقە، لە ماوەی ڕابردودا بەهێزتر بوە. بەشداری لە چەند دیدار و کۆبونەوەیەکدا دەکات ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكەی توركیا لە ڕۆژانی 18 و 19ی مانگ سەردانی هەریەکە لە بەغدای پایتەخت و هەروەها سەردانی پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبونەوەیەکدا دەکات کە بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتیی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) ڕێکخراوە. لە سەردانەکەیدا بڕیارە هەناردەکاران و بەڵێندەرانی تورکیا لەگەڵ خاوەنکارە عێراقییەکان کۆببنەوە و لە چوارچێوەی کۆڕ و کۆبونەوەکاندا پەرەدان بە کاری هاوبەش تاوتوێ بکەن. تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی هەردو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، وەزیری بازرگانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا هەوڵدەدات کە پەیوەندییەکانی هەردو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات و پەرە بە ڕۆڵی کۆمپانیا تورکەکان لە عێراق بدات. ئەوەشی خستەڕو، "وەزیری بازرگانی تورکیا لایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و، ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی و ڕەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە پێشوازی لێ دەکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە کۆدەبێتەوە. بازرگانی و وەبەرهێنان و لە نێوان دو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لە میانی سەردانەکەی بۆلات بۆ عێراق کە بە بەشداری بەرفراوانی خاوەنکار و بازرگانانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، ڕەهەندەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و لە نێوان دو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بەڵێندەرانی تورکیاش بەشداری کارا دەبن لە بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراق و لەسەرووی هەموویانەوە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە بەندەری بەسڕە بە ڕێگەی تورکیا بە ئەورووپا دەبەستێتەوە. ئەوە لەكاتێكدایە قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵەوە هەتا (تشرینی دوەم/11) بەراورد بە ساڵی ڕابردو 5,3% زیادی کردوە و گەیشتووەتە 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئاستی قەبارەی بازرگان‌یش بە گشتی 14 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن، قەدەغەكە چەن توێژێك ناگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگان‌یش ناوەستێت. هێمن میرانی، سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن و ئەو شوێنانەی كە پێویستە جوڵەیان تێدابێت، بكرێنەوە",جوڵەی بازرگانی ناوەستێت. ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە باجی دەزگا یان لایەنە ئەمنیەكانیان پێیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانی ناوەستێت و فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن". ئەو قەدەغەیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و بۆ ئەو سەرژمێرییە كە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمار بكرێن. ئەوەشی خستەڕو، "هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكانیاندابن بۆ پڕكردنەوە ئەو فۆڕمەی كە تایبەتە بەخێزان، كە لەلایەن كارمەندەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە پڕ دەگرێنەوە".
ئامادەکردنی: هاوڵاتی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان بۆئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 له سه‌رژمێری تۆمار بكرێن و له ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و به ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه‌چو.باس له بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كراله كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كرا و هانی هه‌مو هاوڵاتیان درا كه به ئاماده‌بون له ماڵه‌وه به ڕاستی و دروستی داتاكانی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه تۆمار بكه‌ن. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاونیشتیمانیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه به ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناسراون،داوا له هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه دابین بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، داوا له هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه دابین بكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 تۆمار بكرێن و له ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه و له‌و ناوچانه كه زێدی خۆیان و باب و باپیریانه تۆمار بكرێن.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتو رایده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات". نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قوڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مڕۆی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی سنوری خورماتو ده‌كه‌م كه له كاتی ئه‌ركدا و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیلی لیوایه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هید بون، له خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موان ببه‌خشێت، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای سه‌لامه‌تی و زو چاكبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین"هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كاتنێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات، بۆیه جه‌خت له به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه".