ئامادەکردنی: هاوڵاتی - دادگەی نێودەوڵەتی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەركرد. - فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە. دادگەی نێودەوڵەتی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەركرد.  دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویكردەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە، بنیامین نەتەنیاهوو و یواڤ گاڵان، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە و ئەو تاوانانەی جەنگ کە دوای 8ـی ئۆکتۆبەری 2023 تاوەکو 20ـی ئایاری 2024 کردوویانە.  رونیشیكردەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد زێف، کە بەرپرسێکی سەربازیی حەماسە دەرچووە و هۆکارەکەشی بۆ "ژمارەیەک تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" گەڕاندووەتەوە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ساڵی رابردوو کردوویەتی.  رۆژی 20ـی ئایاری ئەم ساڵ، کەریم خان، داواکاری گشتی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان داوای کرد کە جگە لە بنیامین نەتەنیاهوو و یواف گاڵانت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس و یەحیا سینوار، کە دوای کوژرانی هەنییە بووە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، دەربکرێت. ئیسماعیل هەنییە لە 31ـی تەممووزی ئەم ساڵ لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا و لە ئابی ئەم ساڵیش، ئیسرائیل رایگەیاند، کە محەممەد زێفیان کوشتووە و حەماسیش رەتیکردەوە کە کوژرابێت. هەروەها لە ئۆکتۆبەری ئەم ساڵیش سوپای ئیسرائیل سینواری لە کەرتی غەززە کوشت. تاوەکو ئێستا نە ئیسرائیل و نە بزووتنەوەی حەماس هیچیان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی رانەگەیاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هاوڵاتی: هەماهەنگیەكی باڵامان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرژمێری   -پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە. -هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە. - پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ‌ بەش.   وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان بۆ سەرژمێری هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە. نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پلانە ئەمنیەكانمان و قەدەغەی هاتووچۆ و هەموو ڕێكارەكانی تریش بەسەر هەر 18 پارێزگاكانی عێراقدا جێبەجێدەكرێن بە هەرێمی كوردستانیشەوە. وتیشی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە لیژنەی باڵای ئەمنی و هەماهەنگیەكی بەرز لەنێوانماندا هەیە و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوەمان كردووە، دەرئەنجام هەر هەمووی یەك پلانە لە باكورەوە تاكو باشوری عێراق. رونیشیكردەوە پلانە ئەمنیەكە پێكهاتووە لە سێ‌ بەش بەشی دەرەوە و بەشی ناوەڕاست و بەشێكیشی پەیوەستە بە پاراستنی پڕۆسەكە و هەموو عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمنیماندایە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوو رووینەداوە.

هاوڵاتی - ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان. - ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت. - پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە.   هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەکی جەمسەریی  عێراق دەگرێتەوەو بەو هۆیەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوەو باران‌و بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیكرد لەسەرەتاى ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بەتایبەتی ڕۆژانی دوشەممەو سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی ساردو جەمسەریی عێراق بگرێتەوە. دەستەکە ڕاشیگه‌یاندوه‌ ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پلەی گەرمی 8 تاوەکوو 10 پلە بەراورد بەڕۆژێک پێشتر نزمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە، لەباشوریش وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانێکی ئەووتۆی نابێت. باسى له‌وه‌شكردوه‌، ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت، بەڵام ئەم ساردییە بەس نییە بۆ ئەوەی بەفر بە ڕادەیەکی کەم ببارێت. جەختیکردەوە، ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوای ساردو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، هەرچەندە بارانەکە کورت مەودایە لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا. رونیشیكردەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر 20 پلە نزم بێتەوە، هەروەها لەکۆتایی هەفتەی داهاتودا پلەی گەرما لەبەغدا دەبێتە 16 پلەی سەدی‌و ڕەنگە لەموسڵ‌و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 12 پلەی سەدی دابەزێت.

هاوڵاتی -حەماس ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە. - بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم کاروباری ڕۆژانەی خەڵک بكات لە غەززە.   خەلیل حەیە سەركردەی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بزووتنەوەکەیان ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت. خەلیل حەیە لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند ئەو بیرۆکەیەی کە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە خراوەتەڕوو، لەلایەن میسرەوە پێشنیاز کراوە. وتيشى: ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەو پێشنیازەی میسر نیشانداوە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەکە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم ئەو کاروبارانە بکات کە پەیوەندیدارن بە کاروباری ڕۆژانەی خەڵک لە غەززە. لە سەرەتای ئەم مانگە، بزووتنەوەی فەتح و بزووتنەوەی حەماس لە قاھیرە کۆبوونەوە و ژمارەیەک پرسیان تاوتوێ کرد لەنێویاندا، پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە، ھەروەھا ئەو ھەوڵانەی کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە خراوەنەتەگەڕ.

هاوڵاتی - بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی11مان بۆ بنێرن. - بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.   وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتەكان دەكات بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی11يان بۆ بنێرن. وەزارەتەكە سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بەمەبەستی وردبینیکردن لێی. مانگێک بەسەر تەواوبوونی مووچەی مانگی نۆ تێپەڕیوە و زیاتر لە دوو هەفتەشە لیستی مووچەی مانگی 10 بە چاککراوی نێردراوەتەوە بەغدا، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی خەرج نەکردووە، لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.

هاوڵاتی شارەزایەكى عێراقی بۆ هاوڵاتی:  - سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و ئەرێنی وسەركەووتوانە بەڕێوە دەچێت. - چ له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێت یان پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی، بەیەك میكانزم پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت.   سەمیر خزەییر شارەزای عێراقی لە بواری سەرژمێری و كارمەندی پێشوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و ئەرێنی وسەركەووتوانە بەڕێوە دەچێت. سەمیر خزەییر تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لەهەموو پارێزگاكانی عێراق چ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێت یان پارێزگاكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی، بەیەك میكانزم پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت. وتيشى: هاودەنگیەكی زۆر هەیە لەلایەن دانیشتوانی عێراقەوە بۆ سەرژمێری و تاكو ئێستا هیچ پێشێلكاریەك تۆمار نەكراوە كە شایانی باسكردن بێت و پڕۆسەكە بەسەركەووتویی بەڕێوە دەچێت.

هاوڵاتی -ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌ له سه‌رژمێری. - ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردبن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن.   كارزان ره‌زا سه‌رۆكی كه‌رتی راگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان دوا وادەی خۆتۆماركردنى له سه‌رژمێری دەستنیشانكرد. كارزان ره‌زا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌،  پێویسته‌ تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی شه‌و، هه‌موو كه‌سێك تۆمار كرابێت. باسی لەوەشکرد ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردبن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له‌ رێگه‌ی هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌. لەلایەن خۆیەوە دڵزار حەمەساڵح بەڕێوەبەری گشتیی ئاماری هەولێر دووپاتیكردەوە ئەمڕۆ تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی شەو دەرفەت هەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی هەموو خێزانەکان و دوای ئەو ماوەیە، سیستەمەکە دادەخرێت و وادەی تۆمارکردن بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. وتيشى: لە سبەینێ هەینییەوە، قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بڕیارە تاوەکوو 10-12-2024 بەردەوام بێت.  

هاوڵاتی - زەرەروزیانمان بە توركیا گەیاندووە. - سێ‌ فڕۆكەی توركیامان خستووەتە خوارەوە.   ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانى توركیایان خستووەتە خوارەوە. هەپەگە لە راگەیەندراوەكەیدا بڵاویكردەوە له تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەكی كەسیی ٢ درۆنی داگیركەران خرانە خوارەوە، چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا و له١٨ی تشرینی دووەم  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار درۆنێكی داگیركەران بە چەكی كەسیی خرایە خوارەوە، چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا. وتيشى: له ١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی قەلە، بەربزن، لۆلان، شاخی شەهید هاوار، كەندەكۆلا، سنین، ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی شاخی كون، دەشتی كافیا، شاخی سیسەر، زێڤكێ، دێڕەشێ، دەشتی نەهلە، ئەرگەنێ ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار بە فڕۆكەی شەڕكەر بۆردوومانكران و له ١٧ و ١٩ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٧ جار؛ بەگشتی ١٩ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانكران.

هاوڵاتی - وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم. - سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت.   شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێکی بەهێز بەفر و بارانبارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێمى كوردستان. شاڵاو هیدایەت لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەکە بۆ کۆتایی هەفتەکە مەودای 25 و 26 و 27 ی 11 شەپۆلێکی بەهێز و باشی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم. ڕاشیگەیاندووە، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کەمەرەییش کارتێکەر دەبێت لەسەر شەپۆلەکە. وتیشی: بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لەئەوروپاوە و تێکەڵ بوونی بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن و لەناوەڕاست و کۆتایی شەپۆلەکە بەتایبەت بەفر دەبارێت لەبەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان و بەفر دادەبەزێتە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندهکانی دەورووبەری و بەشێک لەسەنتەرەکانی تری ناوچەی شاخاوی.

هاوڵاتی - وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم. - سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت.   شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێکی بەهێز بەفر و بارانبارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێمى كوردستان. شاڵاو هیدایەت لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەکە بۆ کۆتایی هەفتەکە مەودای 25 و 26 و 27 ی 11 شەپۆلێکی بەهێز و باشی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم. ڕاشیگەیاندووە، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کەمەرەییش کارتێکەر دەبێت لەسەر شەپۆلەکە. وتیشی: بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لەئەوروپاوە و تێکەڵ بوونی بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن و لەناوەڕاست و کۆتایی شەپۆلەکە بەتایبەت بەفر دەبارێت لەبەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان و بەفر دادەبەزێتە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندهکانی دەورووبەری و بەشێک لەسەنتەرەکانی تری ناوچەی شاخاوی.

ئازاد دۆسكی -بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرايه. - سەرژمێری هیچ پەیوەندی بە ماددەی 140ی دەستوریەوە نییە. - سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.   ئازاد دۆسكی راوێژكاری دەستوری رایگەیاند بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرایە بەڵام لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە زۆر دواخرا. ئازاد دۆسكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ساڵی 2009 بودجە بۆ سەرژمێری تەرخانكراوە لە ناو یاسای بودجەدا، بە ملیارەها دینار  تەرخانكراوە بۆ سەرژمێری،  بەهەمان شێوە ساڵی 2010 بودجەی بۆ تەرخانكرا و بەهۆكاری سیاسی ئەنجامنەدرا. وتيشى: ئەم سەرژمێریە تەنها بۆ زانینی رێژەی دانیشتوانە و لەدوور و نزیكەوەی پەیوەندی بە مادەی 140 دەستورەوە نیە و دادگای فیدڕاڵیش دڵنیایی داوە كە دوو شتی جیاوازن، بەڵام سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چونكە بەپێی دەستور دەبێت لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان بێت. بە بۆچونی ئەو راوێژكارە دەستوریە لەبەر ئەوەی سەرژمێری بەپێی دەستور لەكاتی خۆیدا ئەنجامنەدراوە، هەڵبژاردنەكان پشتیان بەداتای دروستی دانیشتوان نەبەستووە و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لەعێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون نادەستورین و لەمبارەیەشەوە سكاڵای لەدادگای فیدڕاڵی لەسەر سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق تۆماركردووە.

ئازاد دۆسكی -بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرايه. - سەرژمێری هیچ پەیوەندی بە ماددەی 140ی دەستوریەوە نییە. - سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.   ئازاد دۆسكی راوێژكاری دەستوری رایگەیاند بەپێی دەستوری عێراقی دەبوو سەرژمێری لەساڵی 2005 بكرایە بەڵام لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە زۆر دواخرا. ئازاد دۆسكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ساڵی 2009 بودجە بۆ سەرژمێری تەرخانكراوە لە ناو یاسای بودجەدا، بە ملیارەها دینار  تەرخانكراوە بۆ سەرژمێری،  بەهەمان شێوە ساڵی 2010 بودجەی بۆ تەرخانكرا و بەهۆكاری سیاسی ئەنجامنەدرا. وتيشى: ئەم سەرژمێریە تەنها بۆ زانینی رێژەی دانیشتوانە و لەدوور و نزیكەوەی پەیوەندی بە مادەی 140 دەستورەوە نیە و دادگای فیدڕاڵیش دڵنیایی داوە كە دوو شتی جیاوازن، بەڵام سەرژمێری پەیوەندی بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چونكە بەپێی دەستور دەبێت لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان بێت. بە بۆچونی ئەو راوێژكارە دەستوریە لەبەر ئەوەی سەرژمێری بەپێی دەستور لەكاتی خۆیدا ئەنجامنەدراوە، هەڵبژاردنەكان پشتیان بەداتای دروستی دانیشتوان نەبەستووە و هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی لەعێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون نادەستورین و لەمبارەیەشەوە سكاڵای لەدادگای فیدڕاڵی لەسەر سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق تۆماركردووە.

هاوڵاتی - پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت. - هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت.   سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هێشتا نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێرییەوە نەڕەویوەتەوە. سۆران عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت. وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت، بەڵام حکومەتی عێراق ڕازی نەبوو، بۆیە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەشدارە لە داتاکانی ئەم سێرڤەرە لە بەغداد. رونیشیكردەوە بابەتی سەرژمێریەكە 11 لاپەڕیە و 70 پرسیارە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەو وردەكارییانە لە هاوڵاتیان دەپرسن، بەڵام ئەوەی كە گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە رێژەی ئێمە وەك هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە ئیستا 12.67 لە كۆی بودجەی گشتی عێراقه، لەم سەرژمێرییەدا دەبێت بەچەند.  ئاماژەشیكرد ناوەڕاست و خواروی عێراق گەشەی دانیشتوان و رێژەی دانیشتوانی بەراورد بە ئێمە زۆر زیاترە، ئەمەش گرفتمان بۆ دروست دەكات لە بودجە.

هاوڵاتی - ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاوكرایەوە. - دەتوانن لە ڕێگەى وێبسایتى regayzanko.com  ئەنجامەكان وەربگرن.   وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاند، سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌. وەزارەتەكە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP)  سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە 18ی 11ی 2024 بەدەستمان گەیشتوە، سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى  regayzanko.com  ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.

هاوڵاتی - ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. - پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمەبارانيش ببارێت.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەکانی گەرما نزمببنەوە و نمەبارانيش ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش هەوری تەواو دەبێت. ئەوەشیخستەڕوو لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتى لە پارێزگەى دهۆک و سلێمانی و پلەی گەرماش 1-3 پلە نزم دەبێتەوە. رونیشیكردەوە سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 21 پلەى سیلیزى سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى دهۆک : 19 پلەى سیلیزى کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى سۆران : 18 پلەى سیلیزى گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى