ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانێکی بۆ سلێمانی کرد بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، دوای ئەوەی ناوبراو هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد.  نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەیاوەری شاندێکی ئەمنی، سەردانی سلێمانی کرد، بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران."  ئەوەشی خستەڕوو: "ئەعرەجی و شاندی ئەمنی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، هەروەها باس لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، گفتوگۆ لەسەر پێداچوونەوە بە واقیعی ئەو کەمپانە کرا کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوون هەروەها تەواوی وردەکاری و زانیاری نێو ڕێککەوتنەکە." ئەو کەمپانەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نیشتەجێکردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراون.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی بڕیارە سبەی عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری شاندێكی بازرگانی توركیا سەردانی عێراق بكات لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان "سەردانی هەریەکە لە بەغدای پایتەخت و هەروەها پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکدا دەکات". میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا  بە یاوەری شاندێک لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) بە سەردانێکی دو ڕۆژە دەگاتە عێراق و پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین دراوسێکانی کە عێراقە، لە ماوەی ڕابردودا بەهێزتر بوە. بەشداری لە چەند دیدار و کۆبونەوەیەکدا دەکات  ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكەی توركیا لە ڕۆژانی 18 و 19ی مانگ سەردانی هەریەکە لە بەغدای پایتەخت و هەروەها سەردانی پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبونەوەیەکدا دەکات کە بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا (TİM) و یەکێتیی بەڵێندەرانی تورکیا (TMB) ڕێکخراوە. لە سەردانەکەیدا بڕیارە هەناردەکاران و بەڵێندەرانی تورکیا لەگەڵ خاوەنکارە عێراقییەکان کۆببنەوە و لە چوارچێوەی کۆڕ و کۆبونەوەکاندا پەرەدان بە کاری هاوبەش  تاوتوێ بکەن. تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی هەردو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، وەزیری بازرگانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا هەوڵدەدات کە پەیوەندییەکانی هەردو وڵات لە بواری بازرگانیدا بەهێز بکات و پەرە بە ڕۆڵی کۆمپانیا تورکەکان لە عێراق بدات. ئەوەشی خستەڕو، "وەزیری بازرگانی تورکیا لایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و، ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی و ڕەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە پێشوازی لێ دەکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە  کۆدەبێتەوە. بازرگانی و وەبەرهێنان و لە نێوان دو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لە میانی سەردانەکەی بۆلات بۆ عێراق کە بە بەشداری بەرفراوانی خاوەنکار و بازرگانانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، ڕەهەندەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و لە نێوان دو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بەڵێندەرانی تورکیاش بەشداری کارا دەبن لە بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراق و لەسەرووی هەموویانەوە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە بەندەری بەسڕە بە ڕێگەی تورکیا بە ئەورووپا دەبەستێتەوە. ئەوە لەكاتێكدایە قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵەوە هەتا (تشرینی دوەم/11) بەراورد بە ساڵی ڕابردو 5,3% زیادی کردوە و گەیشتووەتە 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئاستی قەبارەی بازرگانیش بە گشتی 14 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن، قەدەغەكە چەن توێژێك ناگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانیش ناوەستێت. هێمن میرانی، سەرۆكی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن و ئەو شوێنانەی كە پێویستە جوڵەیان تێدابێت، بكرێنەوە",جوڵەی بازرگانی ناوەستێت. ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە باجی دەزگا یان لایەنە ئەمنیەكانیان پێیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانی ناوەستێت و فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن". ئەو قەدەغەیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكرد، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و بۆ ئەو سەرژمێرییە كە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمار بكرێن. ئەوەشی خستەڕو، "هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكانیاندابن بۆ پڕكردنەوە ئەو فۆڕمەی كە تایبەتە بەخێزان، كە لەلایەن كارمەندەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە پڕ دەگرێنەوە".

ئامادەکردنی: هاوڵاتی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان بۆئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 له‌ سه‌رژمێری تۆمار بكرێن و له‌ ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و به‌ ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو.باس له‌ بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كراله‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كرا و هانی هه‌مو هاوڵاتیان درا كه‌ به‌ ئاماده‌بون له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ڕاستی و دروستی داتاكانی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه‌ تۆمار بكه‌ن.  ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاونیشتیمانیانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناسراون،داوا له‌ هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه‌ دابین بكه‌ن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه‌ دابین بكه‌ن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 تۆمار بكرێن و له‌ ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه‌ و له‌و ناوچانه‌ كه‌ زێدی خۆیان و باب و باپیریانه‌ تۆمار بكرێن.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتو رایده‌گه‌یه‌نێت، "تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات". نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قوڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مڕۆی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی سنوری خورماتو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتی ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیلی لیوایه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هید بون، له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موان ببه‌خشێت، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای سه‌لامه‌تی و زو چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین"هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كاتنێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات، بۆیه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئامادەکردنی: هاوڵاتی بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 298 ملیۆن و 883 هەزار 614 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 19 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە. بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 298 ملیۆن و 883 هەزار و 614 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 19 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 279  ملیۆن و 583 هەزار و 616 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە. ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 250 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، بۆ ئەمساڵیش داوای بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارمان كردووە بۆ چاكسازی زانكۆكان و دەرماڵەی خوێندكاران، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە و تەنها ماوەتەوە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەرببڕێت.  د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ خوێندنی ئەمساڵیش داوای بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی لە چاكسازیی زانكۆكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران خەرجی بكەین، هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی بۆچوون ڕەوانەی وەزارەتی داریی هەرێمیان كردبوو. ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەكە داوە و ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر بدات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، هاوكات ساڵی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیران بەهەمان شێوە بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ چاكسازی لە زانكۆ و بەشە نێوخۆییەكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران خەرج كرد. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، لەو پارەیە پێنج ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دەبێت، بەجۆرێك بڕی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی ناو شارمانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار دەبێت.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی  لە یەکەم لێدوانیدا وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێباز حەملان، وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە کار بوو و، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەبارەی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کۆ بووەتەوە. بە وتەی ڕێباز حەملان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات. بریکاری وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کرد، “ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران دەکرێت و بە زووترین کات ئەو مووچەیە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخی ناوچەی مادەی 140 لەڕوی کۆمەڵایەتیی، سیاسی، ئابوری، ئەمنیی‌و سەربازییەوە ئاسایی نەبوەتەوە"، ده‌شڵێت:"پێویست بوو سەرژمێریی تێدا دوابخرایە". فەهەمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەو داواکارییە سەبارەت مەترسیی سەرژمێریی‌و دواخستنی هەمان بوو، ئێستا چوەتە قۆناغێکی دیکەوە". سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە دەڵێت:"وەکو دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەسەرەتاوە بەیاننامەیەکمان دەرکرد، کە تائەوکاتەی مادەی 140 جێبەجێدەکرێت، یاخود لانی کەم، هەندێک لەبنەماکانی مادەی 140 جێبەجێدەکرێت، سەرژمێریی دوابخرێت، بەڵام ئەم ئامانجەمان نەهاتەدی". دەشڵێت:"ئێمە ناوچەگەلێکی زۆرمان هەیە بەگوێره‌ى دەستور، بەدەق ئاماژەی پێدەکرێت، بڕگەیەک هەیە لەناو ماددەکەدا دەڵێت، ئەو ناوچانەی ئاسایی نەبوەتەوە، لەڕوی کۆمەڵایەتیی، سیاسی، ئابوری، ئەمنیی‌و سەربازیی ئاسایی نییە، پێویستە سەرژمێریی تێدا دوابخرێت‌و نەکرێت تائه‌وكاته‌ى ئەو مادانە جێبەجێدەکرێن". به‌وته‌ى فەهمی بورهان، "دەبێت ئێمە کاربکەین بۆ ئەو بۆشاییەی دروستدەبێت، یان ئەو دیوە ناڕونەی کە هەیە، ئێمە هەستمان بەنیگەرانییەکان کردوە، بۆیە دەمانەوێت ئەم بۆشاییە کەمبکەینەوە، ئێستاش هەمان نیگەرانیی جارانمان هەیە بەپێچەوانەشەوە هەندێک حاڵەت زیادیکردوە، ئێمە ناڵێین ئەم سەرژمێرییەی دەکرێت بۆ دوو بەیانی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەردەکەوێت؛ ئێمە دەڵێن حکومەتەکەی سودانی حکومەتێکی ئەرێنییەو پەیوەندییەکی تەندروستی هەبوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم‌و سه‌ركردایه‌تى سیاسی کورددا". جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ڕەنگە ئێمە ئەوە قبوڵبکەین ئەم سەرژمێرییە لەناو حکومەتەکەی سودانی بۆ مەرامی سیاسی بەکارنایەت، بەڵام بەستنەوەی کەرکوک‌و خانەقین‌و شنگال، بەکاتێکی دیاریکراوەوە، نۆرماڵە، بۆیە نیگەرانییەکانی ئێمە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو یاخود 10 ساڵی داهاتوە". دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە رێنماییەکانی خۆیدا، ئەو بەڵگەنامانەی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی سەرژمێریدا پێویستە خەڵک ئامادەیان بکات. دەستەی ئامار دەڵێت: پێويسته‌ له‌م ماوه‌يه‌دا (واته‌: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11)، كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان یان (ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بن، چونكه‌ له‌ كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات." دەشڵێت: "هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێوەیەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپییەکەی ئەو کەسە هەبێ، تاکوو زانیارییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی بنووسرێ." بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی ڕابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپاردووە مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکات و رێکارەکانی ناردنی تەواوبکرێت. نزیکەی دوو هەفتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچە تائێستا بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی 10 نەناردووە.  

ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و هەر کارمەندێکیش تەنیا بۆ پرسیارە بنەڕەتیەکان و تۆمارکردنی ئەندامانی خێزان لە هەر ماڵێک 40 خولەک کاتی دەوێت. عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، تەنها وەڵامدانەوەی پرسیارە بنەڕەتیەکان کە بریتین لە ژمارەی ئەندامانی خێزان، ناویان، تەمەنیان، پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆکی خێزانەکە، 40 خولەکی دەوێت و خێزانەکان سەرپشکن لەوەی لە کوێ وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە خۆیان بڕیار دەدەن کارمەندەکان ببەنە ماڵەوە یان هەر لەبەر دەرگا وەڵامیان بدەنەوە. دەشڵێت:”ئەگەر کەسێک لە ماڵەوە نەبوو دەبێت بەڵگەنامەیەکی وەک کارتی نیشتیمانی پاسپۆرت یان رەگەزنامەی لە ماڵەوە جێهێشتبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن و ناوی تۆمار بکەن، ئەگەریش ئەوانەی لە ماڵەوە نەبوو ئەوە دوای قەدەغەی هاتوچۆ جارێکی دیکە سەردانی ئەو ماڵە دەکرێتەوە و ئەگەر کەسەکە گەڕابووەوە تۆماری دەکەن. هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە و چێککردنەوە لە پرۆسەی زانیارییەکان رۆژی 20 و 21 ئەم مانگە قەدەغەی گشتی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: ئەگەر هەیە سبەینێ لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك بەفر ببارێت و لە سلێمانیش باران و هەورەتریشقە دەبێت. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هاوكات پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە. سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لەكاتەكانی شەودا لەپارێزگای دهۆك و ئەگەری بەفربارین لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی هەروەها بارینی باران و هەورە تریشقە لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجەو باشووری شاری سلێمانی. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی دهۆك : ٢١ پلەی سیلیزی كەركوك : ٢٤ پلەی سیلیزی هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەی سیلیزی سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی گەرمیان : ٢٥ پلەی سیلیزی

هاوڵاتی - دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ - له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.   کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، دەستەی دادوەریی وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌. جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌. 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له‌ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و سكاڵایان تۆماركرد. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، 41 سكاڵا له‌لایه‌ن حزبه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆماركراون، کە 25یان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بوە.

هاوڵاتی -سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت.   كەمێك بەمەوبەر دەریا فوئاد سالح كەتەمەنی 57 سالە خۆی كوشت. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت. لەلایەكی ترەوە سەچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی كەسێكی تەمەن 57 ساڵ كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فوئادە و بازرگانێکی ناسراوی سلێمانییە و بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فواد ساڵحە و بازرگانێکی دیاری سلێمانیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات بەهۆی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هاوڵاتی -سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت.   كەمێك بەمەوبەر دەریا فوئاد سالح كەتەمەنی 57 سالە خۆی كوشت. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی كوردسات بەهۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوكات كەس و كارەكەی رەتی دەكەنەوە بەهۆی قەرزاریەوە بێت. لەلایەكی ترەوە سەچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی كەسێكی تەمەن 57 ساڵ كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فوئادە و بازرگانێکی ناسراوی سلێمانییە و بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی دەریا فواد ساڵحە و بازرگانێکی دیاری سلێمانیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات بەهۆی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆرەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

پارێزگاری كەركوك   -داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان. - ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە.   ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هەمو كوردانی ناوچەكانی مادەی 140 دەكەن، بگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەناو خزم و كەسی خۆیاندابن تا پڕۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت. ڕێبوار تەها، ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەگەڵ خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند ڕۆژە بەسەر ببەن. ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ مەترسییەك لە بڕۆسەی سەرژمێریدا نیە و پێویستە بە هەموان هەوڵبدەین پڕۆسەكە سەر بخەن. باسی لەوەشكرد، ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان نادرێێت و هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری پێویستە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكە و زێدی خۆیان و لێرە خۆیان تۆمار بكەن.