ئیناس كەریم دامەزراوەی نەقاهەی عێراقی: - رێژەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ئالوودەبوان لە هەرێمی كوردستان زۆر زیادی كردووە. - لەماوەی ساڵێكدا نزیكەی 300 ئالوودەبو لە هەرێمەوە هاتون بۆ نەخۆشخانەكانی بەغدا بۆ لام چارەسەر وەربگرن. - لە هەرێم هەڵمەتی هۆشیاریان نیە سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان. دامەزراوەی نەقاهەی عێراقی بۆ چارەسەركردنی ئالوودەبوانی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند رێژەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و ئالوودەبوان لە هەرێمی كوردستان زۆر زیادی كردووە. ئیناس كەریم سەرۆكی دامەزراوەكە تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند رێژەی بڵاوبونەوە و بازرگانیكردن و ئالوودەبون بە ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان زۆر بەرزبۆتەوە. ئاشكراشیكرد بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و هێزە ئەمنیەكانی كوردستان شاڵاوێكی دەستگیركردنیان لە هەرێم دەستپێكرد و ژمارەیەكی زۆریان دەستگیركرد لەو كەسانەی لە ماددە هۆشبەرەكانەوە تێوەگلاون. وتيشى: لەماوەی ساڵێكدا نزیكەی 300 ئالوودەبو لە هەرێمەوە هاتون بۆ نەخۆشخانەكانی بەغدا بۆ لام چارەسەر وەربگرن، چونكە نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبوان لە هەرێمی كوردستان بونی نیە. رونیشیكردەوە من لە هەوڵدام بەهاوكاری لەگەل یەكێك لە دەزگا حكومیەكانی هەرێم، ئیش لەسەر كردنەوەی نەخۆشخانەیەك دەكەین كە دەبێته یەكەم نەخۆشخانە لە هەرێم تایبەت بە چارەسەركردنی ئالوودەبوان . باسی لەوەشكرد لە هەرێم هەڵمەتی هۆشیاریان نیە سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان، من هەرگیز هەڵمەتی لەمجۆرەم نەبینیوە لە كەرنەڤاڵ و قوتابخانە و زانكۆكاندا و زۆر گرنگ و پێویستە هەرێمی كوردستان گرنگی بە بابەتی هۆشیاری بدات سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان و ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و ماندوبون و پاڵپشتی هەموانە.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی: -سلێمانی ناوێکی دیار و کاریگەرە و مایەی شانازیی گەلی کوردستان. - يادى 240 ساڵهى بنياتنانى سلێمانى، پایتهختی ڕۆشنبيرى به گهرمى له تهواوى خهڵكى ئازيزى شار، پيرۆز دهكهم. - هيواى بهردهواميى گهشه و ئاوهدانى، پێشكهوتنى زياتر و ئارامى و سهقامگيرى بۆ سلێمانى و ههموو شار و ناوچهكانى كوردستان دهخوازم. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له مێژووى كولتوورى و سياسيى گهلى كوردستاندا، سلێمانی ناوێکی دیار و کاریگەرە و مایەی شانازیی گەلی کوردستان بووە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 240 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، يادى 240 ساڵهى بنياتنانى سلێمانى، پایتهختی ڕۆشنبيرى، شاری ئهدهب و هونهر، شارى ههڵمهت و قوربانى، به گهرمى له تهواوى خهڵكى ئازيزى شار، پيرۆز دهكهم و هيواى سهركهوتنيان بۆ دهخوازم. دووپاتیشیكردەوە له مێژووى كولتوورى و سياسيى گهلى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگهره و ههميشه جێى ڕێز و پێزانين و مايهى شانازيى گهلى كوردستان بووه. وتيشى: هيواى بهردهواميى گهشه و ئاوهدانى، پێشكهوتنى زياتر و ئارامى و سهقامگيرى بۆ سلێمانى و ههموو شار و ناوچهكانى كوردستان دهخوازم.
هاوڵاتی - تێكڕای لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە و ستایشیان كرد. - سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران عێراق كۆببێتەوە. - بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە ئەو دیدارەی ڕەتکردۆتەوە. ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆبووەوە، تەنها بەرەی گەل نەبێت بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو لەگەڵ سودانی كۆببێتەوە. بەپێی بەیاننامەكانی نووسینگەكەی سودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكانتاوتوێى دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کردوه، لەسەرووی هەموویانەوە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە و گرنگی ڕێکخستنی، بە شێوەیەک کە خواستی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێم. سودانی ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی کردوه لە هەرێم و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێم و ئاماژەیان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی بەشێوەکی سەرکەوتوو. رونیشیكردەوە سودانی لە چاوپێكەوتنەكانی جەختی کردەوە لە پاڵپشتیکردنی وتووێژەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەماهەنگی هەوڵەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، و هاوکاری کردن لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە بوار و کەرتە جیاجیاکانی گەشەپێداندا و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم سودانی ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لەچوارچێوەی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێز و ڕەوتە سیاسییەکان دێت و جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکان و قبووڵنەکردنی ئەوەی عێراقییەکان لە هەرشوێنێک هەن زەرەرمەند بن؛ بە هۆی هەندێ لە کێشە چارەسەرنەکراوەکان، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کەهەڵبژاردنەکانی هەرێم وێستگەیەکی گرنگە لەپرۆسەی سیاسی و چەسپاندنی پرەنسیپی دێموکراسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، ئەمەش پابەندبوونی خەڵکی هەرێم بەهەڵبژاردنەکان دووپاتدەکاتەوە، و ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان و سەرۆکی هەرێم هەوڵی داوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و ئامادەکردنی هەموو مەرجەکان بۆ سەرکەوتنی. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی پێکهێنانی حکومەت و دەستبەکاربوونی پەرلەمانی هەرێم، چونکە هاووڵاتیان زۆر پێویستیان بە بینینی بەرنامەکانی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی بێت لەسەر دۆخی بژێوی و خزمەتگوزاری، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی، کە بوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی لەحکومەتی فیدراڵ و هەرێم، چونکە لێکتێگەیشتن و سەقامگیری لەهەرێم، هێزێکە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراق. لە لای خۆیانەوە سەرۆكی حكومەت و هەرێم و سەركردەی حزبەكان و نوێنەرانی هێزه سیاسییەکان و پێکهاتەکان، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سودانی كردووە و رۆڵیان بەرز نرخاندووە. ئەوەی جێگای سەرنجە تەنها لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و لەمبارەیەوە نووسنگەی سەرۆكی بەرەی گەل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: "لە میانی سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و، داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت، بەڵام بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەت کردۆتەوە". سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق محەمەد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هێنا کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لەخۆگرت، و گەڕايەوە بۆ بەغداد و سەردانەکە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرت: -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان عەلی باپیر. - ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی هێز و پێکهاتە براوەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق. -دانانی تاجە گوڵینەیەک لەسەر گڵکۆی سەرۆک کۆماری پێشووتر جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید. -ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ ئەمینداری گشتی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلاحەدین بەهائەدین. - ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی عەلی حەمە ساڵح.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لاهور شێخ جەنگی: - لە لایەن نوسینگەی سودانیەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەى سەرۆكی بەرەی گەل و داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت. - سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە. نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە. نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، "لە میانی سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت، بەڵام بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەت کردۆتەوە".

بەرەی گەل - سودانی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلەوە كردووە. - سەرۆكی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە. بەرەی گەل رایگەیاند ئامادەنبون لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی كۆببنەوە. سەرچاوەیەك لە بەرەی گەل بە هاوڵاتی راگەیاند سودانی پەیوەندی پێوەكردوون كە لەگەڵی كۆببنەوە، بەڵام داواكەیان رەتكردووەتەوە. ئاشكراشیكرد سودانی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلەوە كردووە تاكو ئامادەی كۆبوونەوەیەك بن لە هەولێر بەسەرپەرشتی سودانی، بەڵام لاهور شێخ جەنگی رەتیكردووەتەوە ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە بن. ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی بە سەردانێكی ڕەسمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوە.
هاوڵاتی وەزیری نەوتی عێراق: - داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە. - داهاتی نەوتی هەرێم دەبێتە بەشێک لە داهاتی حکومەتی فیدراڵی. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی. وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کۆمپانیاى سۆمۆ لایەنى رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان و تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێم لە داهاتەکەی بەشێوەى پێشینە دەدرێت. غالب محەمەد ئەندامى خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دوێنێ لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد لەئێستادا عێراق 16 دۆلاری داناوە بۆ تێچووی نەوتى هەرێمى کوردستان، ئەوەی تریشی دەبێت تەسلیمی تیمی سۆمۆ بكرێت و بچێتە خەزێنەی عێراقەوە. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوە یەكیدا بڕیاردرا بڕی ١٦ دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک لە نەوتی هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت .

هاوڵاتی عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە دوای كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كۆمهڵی دادگەری رایگەیاند: - لە كۆبوونەوەی نێوان عهلی باپیر سهرۆكی كۆمهڵی دادگهری كوردستان و محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق، باسمان لە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد. - هەڵوێستی خۆمان بۆ سودانی دوپاتكردەوە، كە وەك كۆمەڵی دادگەری بەشداری پهرلهمانێكی پێشوهخته دیزاینكراو ناكهین. - داوامان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە هەنگاوەكان بۆ تەوتینی موچەی فەرانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خێراتر بكات.
سەرچاوەیەك لە بانقەكانی سلێمانی: - بەبڕیارێكی حزبی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی و دەورووبەری راگیراوە. - رێگا بە تیمەكانی هەژماری من نادرێت بچنە ناو بانقەكانی سلێمانیەوە. - هەژماری من بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانه و دەبێت ئیشی پێبكرێت. لە بەدواداچونێكی مەیدانیدا، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی كەتوون، پرۆژەی هەژماری من بە بڕیارێكی حزبی لە پارێزگای سلێمانی راگیراوە. سەرچاوەیەك لە بانقەكانی سلێمانی بە پەیامنێری هاوڵاتی راگەیاند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێدەكات و دەبێت لەهەموو كوردستاندا بەشێوەیەكی رەسمی ئیشی پێبكرێت. ئاشكراشیكرد بەبڕیارێكی حزبی پڕۆژەی هەژماری من لەم زۆنە راگیراوە و ماوەی مانگێكە لەهیچ بانقێكی سنوری سلێمانی بە قەزاوو ناحیەكانیەوە كاری پێناكرێت. وتيشى: بە بڕیارێكی حزبی هەژماری من لە سلێمانی كاری پێناكرێت و تەنانەت رێگا بە تیمەكانیشی نادرێت بچنە ناو بانقەكانی سلێمانیەوە.
هاوڵاتی - پلەكانى گەرما دا ببەزن. - ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانى گەرما دا ببەزن و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران تۆمار بکرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە ٥ پلەی سیلیزییە. رونیكردەوە سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت وپلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى کەرکووک : ٢٣ پلەى سیلیزى هەڵەبجە : ٢٣ پلەى سیلیزى زاخۆ : ٢٢ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - سودانی جەخت دەكاتەوە لەسەر ڕێکخستنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە. - سودانی ئاماژە بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی دەكات لە هەرێم. - سودانی جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگى پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق محەمەد شەیاع سودانی جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرەتای سەردانەکەیدا، کە هەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت، سودانى لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی کۆبووەوە. رونیكردەوە سودانى و بارزانى دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و (هەرێم) یان تاوتوێکرد و لەسەرووی هەموویانەوە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ڕێکخستنی، بە شێوەیەک کە خواستی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. وتيشى: سودانی ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی کرد لە هەرێم، چوونکە بەشێکی گرنگە لە کۆڵکەکانی سەقامگیری لە بەغداد و هەموو عێراق و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێم، هەروەها سودانى ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەم دۆسیەیەدا، لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی ئاستەکانی هاوکاری لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها ئاماژەیان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی بەشێوەکی سەرکەوتوو، بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی لایەنە تەکنیکیەکان لەگەڵ دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمەش بەهۆی ئەو گرنگییەی کە ئەم بابەتە نوێنەرایەتی دەکات لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان و پلاندانان لە هەموو ئەو کەرتانەی کە بەشدارن لە باشتر کردن و پێشکەوتنی عێراق.
ئاوات حوسامەدین - لە لایەن چەند کەسانیکی توندڕەوی ئیسلامی هەڕەشە و سوکایەتیمان بەرانبەر کراوه. - یاسا لە هەرێم لایەنگری ئاینی زۆرینە دەکات . - پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی دادپەروەیان بەرانبەر ناکرێت. - بەڕاشكاوی تەکفیری پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی دەکەن. ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان دادپەروەرى بەرانبەر پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی ناکرێت. نوێنەری زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە ٢٠١٥وە تا ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا و لە لایەن چەند کەسانیکی توندڕەوی ئیسلامی هەڕەشە و سوکایەتیمان بەرانبەر کراوه و ئەو هەڕشانە بە پێچەوانەی بنەماکانی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠١٥بووە، کە ناسراوە بە یاسای ئازادی ئاینی بیروباوەر و لەلایەن هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە، بەڵام دوای ئەوەی لایەنی پیوەندیدارمان ئاگادار کردۆتەوە وەک پیویست بەدواداچونی بۆ نەکراوە، هەر بۆ خۆم وەک نوێنەری زەردەشتیان بە هۆی بەرگری کردنم دژی ئەو سوکایەتی و هەرەشانە کە لێمان کراوە، دووجار سکاڵای یاسیيم لە لایەن دوو مەلای ئاینی توندڕەوە لەسەر تۆمار کراوە و لە دادگا سزای یاسايی دراوم، ئەوەش ئەوە دەیسەلمێنێت کە یاسا لە هەرێم لایەنگری ئاینی زۆرینە دەکات . وتيشى: کاتێک شەریعتی ئاینی دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی دەستور و یاسا بێگومان پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی دادپەروەیان بەرانبەر ناکرێت، هەروەها چەندین كتێب دەرچووە لەسەر سوکایەتی و تەکفیر کردنی ئاینی زەردەشتی، لە لایەن کەسانی ئاینی سەر بە حزبە ئیسلاميه سیاس یەكان و کەسانی سەلەفی توندرەو ، کە لە سایتی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا، بەڕاشكاوی تەکفیری پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی دەکەن و لە لایەن وەزارەتى رۆشنبیری مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە، ئەوەش بە پێچەوانەی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠١٥ ی ئازادی ئاینی بیروباوەڕە. ئاشكراشیكرد بە داخەوە سۆشیاڵ میديای کوردستان، زۆربەی هەرەزۆری میدیای پارتە سیاسیەکانی کوردستانە و سیاسەتی حزبەکان بۆ بەرژەوەندی حزبەکان پەیڕەو دەكەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای تایبەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە، کە تەعبیر لە سیاسەتێک بکات بۆ بەرژەوەندی گشتی، بۆیە هەر ئاراستەێک یا کەموو کورتێک یا رخنەێک یا دەربرینی بیر و بۆچونیکى جیاواز ، کە دووربێ لە مەدحی حکومەت و سیاسەتەکانی، بە دڵنیایەوە دەبێتە ئامانج و لە هەموو لاێک کێشەت بۆ دروست دەکەن، ماوەێک لەمەوبەر لە دیمانەێک لەگەڵ ساتیی پۆلیتیک، من تەنیا وەک کوردێکی زەردەشتی دڵسۆز بۆ پاراستنی کەلتوور و زمان و ئەدەب و جلوبەرگی رەسەنی کوردی، ووتم: چەند جارێك قورئانم خوێندۆتەوە بەڵام تێی نەگەیشتووم، لەسەر ئەوە دونیای حزبی لە کوردستان هەمووی لێم هاتنە سەرخەت، لە دادوەری گشتی و ئەنجوومەنی زانایانی ئیسلامی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان و تاوانی هەوڵی تێکدانی ئاشتی پێکەوە ژیان لە کوردستانيان خستە پاڵم و بە پیشێل کردنی دەستووری عیراق سکاڵای یاساییان لەسەرم تۆمار کرد و داوایان کرد کە بە توندی سزا بدریم و کەسانێکی توندرەو لە سۆشیاڵ میدیا هەرەشەی کوشتن و سوکایەتی زۆریان لێ کردم، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا بڵاوکردنەوەی خیتابی توندوتیژی بوو دژی من، ئەوەی من لەسەری تاوانبار کرام ، ئەوە بوو کە لە لێدوانەکەم من ووتومە نۆ جار قورانم خوێندۆتەوە، بەڵام هیچی لێ تێنەگەیشتووم، من پرسیار دەکەم کە هەموومان دەزانین قورئانی پیرۆزی موسوڵمانان بە زمانی عەرەبی نوسراوە ، نەک من بەڵکو ئەوانەی زمانی عەرەبیش دەزانن بە باشی لە تەفسیری زۆربەی ئایەتەکان تێناگەن ، ئەگەر هەموو کەس بە باشی لە قوران تێگەیشتبانایە ، ئەی چ پێویستێکیان بە عولەمای ئیسلام دەبوو؟، ئێستا لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف سکاڵام لە دادگای سلێمانی لەسەر تۆمار کراوە بۆ ئەوەی دادگاییم بکەن و سزا بدرێم. باسی لەوەشكرد وەزارەتی ئەوقاف کە ناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیە ، واتە دەبی بە فیعلی بۆ هەموو ئاینەکان بێت بە بێ جیاوازی، بەڵام تەنیا ژماری سەد کەس لە وەزارەتی ئەوقاف لە بەرێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئیزیدیەکان دامەزراون بۆ بەرێوەبردنی کارووباری پەیرەوانی ئەو دوو ئاینە ،ئەگەر داوای دادپەروەری بکەین لە حکومەتی هەریمی کوردستان، دەبێت پرۆژەێکی چاکسازی هەبێ سەر لە نۆی بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پێکهاتە کەمینەکانی ئاینی لە کوردستان و دەبێت حکومەتی هەرێمی ئایندە ، لە بودجەی وەزارەتی ئەوقاف یارمەتی کەمینە ئاینەکانی تریش بدات بە دروستکردنی یەک دوو پەرستگا بۆ ئاینەکانی تر بەبێ جیاوازی.