زریان فەرەیدوون بەپێى ئەو پێشبینییانەى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتو کراوە، پلەکانى گەرما لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبونەوەى بەرچاو تۆمار دەکەن و لە گەرمیان پلەکانى گەرما نزیکى 40 پلە دەبنەوە پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەسناسی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و کەرکوک بە ڕێژەی ٧ بۆ ٨ پلەی سلیزی بەرزدەبنەوە و لە ناوچەکانی هەرێمیش بە گشتی بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە بە شێوەیەکی بەرچاو. سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە ، تا کۆتاییەکانی مانگی چوار،و پێسبینیدەکرێت لە ٢٨ی مانگی ٤( نیسان) بۆ سەرەتای مانگی پێنج(ئایار) ١٠/ ٥ شەپۆلێکی بارانبارین ڕوولە ناوچەکانی هەرێم بکات . هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی هه‌ولێر : 32 سلێمانی : 29 دهۆك : 30 زاخۆ : 31 هه‌ڵه‌بجه : 30 كه‌ركوك : 35 سۆران : 29 حاجی ئۆمه‌ران : 20 گه‌رمیان : 37
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک کاندیدییان لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ودهۆک ،بە هۆی سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن دوور خستۆتەوە. ئەمرۆ یەکشەممە 17/4/2024 کۆمسیۆنی هڵبژاردنەکان لە ڕێی نووسراوێکەوە کە وێنەیەکی دەست "هاوڵاتی"کەوتووە بڵاویکردەوە کە بە پێی بریاری (2 و 3) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە(15) ، بڕیاردرا بە دوور خستنەوەی هەریەک لە : "پەخشان عەبدولرەحمان ئەحمەد) و گۆرینی بە (ئەمینە موحەمەد پورکەریم) . دوور خستنەوەی "ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز" و گۆرینی بە "رەنگین جەبار" . دوورخستنەوەی "سارا نەجمەدین" لەسەر لیستی بەرەی گەل و گۆرینی بە "یاد فکرەت خەسرەو". سرینەوەی ناوی "کاوار نیعمەت محەمەد" لەسەر لیستی "هەڵوێست" لە پارێزگەی دهۆک و زیادکردنی ناوی "نەرمین محەمەد ساڵح" بۆ لیستی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان لە پاریزگای هەولێر.
هاوڵاتی بڕیارە 22ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات و لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پرسی ئاو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات، هەروەها لەوانەشە سەردانی هەرێم بکات. لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "بە سەردانم بۆ عێراق پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەگەیەنرێتە ئاستێکی نوێ و لایەنی عێراقیش بایەخێکی زۆر بە سەردانەکەم دەدەن". ئاماژەی بەوەشکرد "لەوانەیە لە سەردانەکەم بۆ عێراق، سەردانی هەولێریش بکەم و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکەین". وتیشی "کۆمەڵێک رێککەوتنمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لە کاتی سەردانەکەدا مۆری بکەین، هەروەها پرسی سەرەکیی لە بەرنامەکەدا، پرسی ئاوە، کە عێراق هەندێک کێشەی لەبارەیەوە هەیە".
هاوڵاتی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزی كۆماندۆی كوردستان و دژه‌تیرۆری عێراق و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر حه‌شارگه و مۆڵگه‌كانی دا*ع*ش له سنووری قه‌زای كفری، پێنج تیرۆریستی دا*ع*ش كوژران، كه دوو له تیرۆریستان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه. فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند "پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری وورد و دروست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماندۆ له جموجوڵی ژماره‌ك تیرۆریست و بوونی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچه‌یه، كاتژمێر6.00 ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2024 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عیراق و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی دا*ع*ش له ناوچه‌ی تاوێركه‌وه‌ی سنووری قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجام دا". ئاماژە بەوەشکراوە "فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و عیراق له ئاسمانه‌وه بۆردومانی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی دا*ع*ش*یان كرد و له زه‌مینیشه‌وه هێزه‌كانی كۆماندۆ و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆری عیراق له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان". ئەوەشخراوەتەڕوو "له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك له‌ناو برا و لاشه‌ی پێنج تیرۆریستیش كه‌وته ده‌ست "كوڕانی كۆماندۆ"، كه دوو له تیرۆرستان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ماتۆرسكیلدا گیرا، هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه نه‌كه‌وت".
هاوڵاتی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق وەكو پرسێكی سیاسی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات، ئاماژە بەوەشدەکات دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە. باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند "حكومەتی عێراق وەكو پرسێكی سیاسی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات و لە ئێستادا بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە پێویستە جێبەجێبكرێت كە ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی هەیە و لە هەمانكاتدا ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات". لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كراوەتەوە، بۆیە حكومەتی عێراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات".
هاوڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەو پەتایەی کە لەئێستادا لەناو هاوڵاتییاندا بڵاوە روونکردنەوە دەدات دەڵێت "ئەم پەتایە کۆرۆنا نییە، بەڵکو پەتای وەرزییە". د.سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە". ئاماژەی بەوەشکرد "سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی و دەبێت لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرمادا فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبوونەوەی بکەن". وتیشی "، یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن".
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات. دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند "هەمواری یاسای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ١٧٠ هەزارەوە بۆ ٢٥٠ هەزار لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە و دەنگی لەسەر دراوە". ئاماژەی بەوەشکرد "گەشبینین بەوەی لە داهاتوودا ئەم بڕیارە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمیش بگرێتەوە کە لە مادەی ١٤ لە دەستووری عێراق هاتووە دەبێت هەموو هاوڵاتییانی عێراق یەکسان بن ماف و مووچەکانیان، هەروەها بڕیاری دادگای فیدراڵی کە هەردوو حکومەتی پابەندکردووە مووچەی فەرمانبەران بدەن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت".
هاوڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبۆوه و لەبارەی دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گفتوگۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیی فیدراڵییان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند." باسلەوەسکراوە کە : دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه. جێگەیباسە رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاندیدێکی بەرەی گەل لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش بە ئوتومبێل لە ماتۆرسکیلێکیدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانیلەدەستدا، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد. شەوی رابردوو، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كامری) و ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی عەبدوڵا نەجم گیانی لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بریندارە ، هەردوو گەنجەکە، خەڵكی كۆمەڵگەی (بشیریان)ی سەر بە ناحیەی كەلەكی سەر بە قەزای بەردەڕەشن. لەم بارەیەوە زکری زێباری نزیک لە لیستی بەرەی گەل، ئەمڕۆ سێشەممە وردەکاری ڕوداوەکەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد‌و وتی، مەهدی ساڵح کاندیدی لیستی (بەرەی گەل) ”شەوی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی دوو ماتۆڕسكیل كێبڕكێیان كردووە، یەكێكیان ڕووبەڕوو تووشی پێكدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی مەهدی ساڵح و بەهۆی ئەمەشەوە گیانیلەدەستاوە". وتیشی ، ”ئێستا مەهدی ساڵح خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.“ لیستی بەرەی گەل، لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە سەرکردایەتی دەکرێت ولە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری دەکات.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد داڕشتنەوەی/ زریان فەرەیدوون دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە عێراق کردووە لەلەسەر بنەمای هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچە و سەرجەم دەرماڵەکانی هێزی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێت لیوا بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێسمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە بە هاوڵاتی وت، وەزارەتی پێسمەرگە لیژنەی تایبەت بەم پرسەی هەیە و پێستریش ویستویانە مووچە و دەرماڵەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوتای هێزەکانی عێراق بکەنەوە بەڵآم بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن ،دەشڵێت "گەر بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە سەر بەغدا هەوڵئەدەین مووچەو دەرماڵەکان هاوتا بکەین ". باسی لەوەشکرد ، کە ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایش باسکراوە بەڵام هەنگاوە عەمەلییەکانی ماوە کە ئەویش پەیوەستە بە بودجەوە و بڕیاری کۆتای بەغدا. سەبارەت بە زیادبونی پارەی هێزەکانیش وتی، " زیادبونی پارەکە پەیوەستە بە پلەی فەرمانبەرەکەوە و لە ٪٢٠ تا ٪٥٠ زیاد دەکات لە جوندییەکەوە هەتا عەمیدێک". لە وەزارەتی پێشمەرگە چوار جۆری دەرماڵە هەیە؛ خێزان و منداڵ، مەترسی، خواردن و بڕوانامە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە دەرماڵەی بڕوانامە خەرج نەکراوە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات دەرماڵەکە خەرج بکرێت. جێگەیباسە وەزارەتی پێشمەرگە لە 30 لیوای هاوبەش و نزیکەی 60 هەزار پێشمەرگە پێکهاتووە و گەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت ئەوا هاوتاکردنی مووچە و دەرماڵە دەیانگرێتەوە، ئەمە جگە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا کە داواکراوە ئەوانیش بگرێتەوە.
هاوڵاتی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد و، راشیگەیاند لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت پرسی مووچە و هەڵبژاردنەکان کراوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی نێوانیان جۆ بایدن، پشتگیری رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدادی کردوە سەبارەت بە بودجە و موچەى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوکات سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش داوایکردووە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دیموکراسییانە بکرێت. ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتەریش لەسەر دانیشتنەکە نوسیویەتی لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سودانی بەرگری لە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق کردوە کە ڕێگەی بە بەغدا داوە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات، و هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە بەڕێوەببرێت. سودانی باسی لەوەشکردووە، سەرکردەکانی هەرێم عێراقیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە دادگای فیدراڵی بە شێوەیەکی سیستەماتیکی سەروەری و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە و کوردستانی کردۆتە ئامانج". ئەلمۆنیتەر باسی لەوەکردووە کە سودانی بە بایدنی گوتووە دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستانی نەکردۆتە ئامانج و گرنگی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و عێراق دەدەن . کاتێک پرسیاری لێکراوە سەبارەت بە ڕێگری‌کردن لە هێرشەکانی داهاتووی ئێران بۆ سەر ناوچەکە، سودانی وتی گفتوگۆ باشترین چارەسەرە لەگەڵ دراوسێکانی عێراقدا ". جۆ بایدنیش لە وەڵامی ئەمەدا ، جەختی لەسەر بەردەوامی رێککەوتنەکەی نێوان عێراق و هەرێم کردوە و و تویەتی: پێویستە پەیوەندییەکانى هەرێم و عێراق بە هاوسەنگى و سەقامگیری بمێنێتەوە. هەر بە گوێرەى ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەی نێوانیان، سەرۆکى ئەمەریکا داوای لە سودانى کردوە دەست بەهەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان بکرێت. لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەى نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و سزای بانکە عێراقیەکان تاوتوێکراوە. کۆشکی سپی لە راگەیندراوەکەیدا، ئاشکرای کردوە کە هەریەک لە جۆ بایدن و محەمەد شیاع سودانی پشتگیری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، ئەمەش لە دوای کۆتای هاتنی دانوستەنەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی پێداچونەوەی تەواوەتی لە مەترسیەکانی داعش لە عێراق. لە ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەشهاتوە، لە کۆتایی ساڵی 2024دا بانکەکانی عێراق پەیوەندیەکانیان و مامەڵەکانیان ڕاستەوخۆ بە بانکە نێیودەوڵەتییەکانەوە دەبەسترێتەوە. هاوکاتیش، جۆ بایدن و سودانی ئاماژەیەن بەوەشکردوە، کە چاکسازییەکانى عێراق لە کەرتی بانکیدا سەرکەوتنی پێوە دیارە و بەردەوام دەبن لەسەری و لە کۆتای ئەمساڵدا دەرئەنجامەکانی بەدەر دەکەوێت. رۆژی شەممە، 13ـی نیسان، محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت؛ رۆژی دووشەممە، 15ـی نیسان لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی شناوەتیدا لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەگەڵ ناردنی" دروود بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی ڕوداوەکە" ڕاسیگەیاند،" شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن". ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپه‌روه‌رى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژەهراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه کە "هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دیكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستان. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، له يادى به‌ئازارى (37) ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان و ته‌واوى قوربانى و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستان. خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپه‌روه‌رى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژاراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكوو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن. سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى له كاتى كيمياباراندا يارمه‌تيى قوربانييانيان دا و گيانى خۆيان خسته مه‌ترسى، بۆ ئه‌وه‌ى بريندار و به‌ركه‌وتووان تيمار بكه‌ن. گيانى پيرۆزى شه‌هيدان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جێێگەیباسە لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمییای بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس بە كاریگەریی ئەم چەكە گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر ئەو هێرشەدا تێپەڕی.
هاوڵاتی وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16 نیسان 2024 هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت. ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم هەڵمەتە گشتگیر و فراوانە و سەرتاسەریی هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، منداڵان لە هەرێمى کوردستان لە باخچەى ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان (تا پۆلى شەش-ى سەرەتایی) پێکوتەکەیان بۆ دەکرێت. وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو. ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە: * ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024 * ماوە 10 ڕۆژ * شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان. * * تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی. * ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ. * ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان. * قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە. * ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند. * * سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار * ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم. * ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند. * گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دوورخستنەوەی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ کە کراون بە بەخشراو روونکردنەوە دەدات. کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دوورخستنەوەی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەو وانەبێژانە دوورنەخراونەتەوە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا ئەو مامۆستایانی میلاک هاتوونەتە شوێنیان یان بەهۆی رێکخستنی میلاکاتەوە بەشە وانەکانیان کەمی کردووە یان نەماوە". ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردەبێت لە خوار 12 بەشەوە مامۆستای وانەبێژی بۆ دانانرێت لە هەندێک پەروەردە هەشت یان 10 بەش دانراوە، بەڵام بەهۆی رێکخستنی میلاکاتەوە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بەخشران". نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ وتیشی "ئەو ئەو وانەبێژانەی بەخشراون لە ریزبەندی پێویستی دانراونەتەوە، چاوەڕێی ئەوەدەکەن کە لەشوێنێک بۆشایی هەبوو ئەو مامۆستای وانەبێژانە دابنرێنەوە". هەروەها کارۆخ عەبدوڵڵا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پشتگیری داواکاری ئەو وانەبێژە بەخشراونە دەکەن کە داوادەکەن کە بخرێنە سیستمی دامەزراندن بە گرێبەست. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بەشێک لەو مامۆستایانەش بە ویستی خۆیان وازیان هێناوە، بەڵام ئێستا ئەو وانەبێژە بەخشراوانە کە ژمارەیان ژمارەیان 500 بۆ 600 کەس دەبێت داوا دەکەن بگەڕێنەوە و ناویان بچێتەوە سیستمی ئی - پەروەردەوە کە مافیان دەبێت بۆ دامەزراندنی گرێبەست".
هاوڵاتی سوپای پاسدارانی ئێران گەنجانی سوریا بە مووچەی ٧٠٠ بۆ ٨٥٠ هەزار لیرەی سوری دادەمەزرێنێت لە دێرەزور بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس ئەمرۆ دووشەمەوە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، فەوجی ٤٧ ی سوپای پاسدارانی ئێران کاردەکات بۆ وەرگرتنی گەنجانی سوریا لە دێره‌زووری بە مووچەی ٧٠٠ بۆ ٨٥٠ هەزار لیرەی سوری " بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و رۆژئاوای كوردستان." وەک ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، بڕیار بووە دوێنێ یه‌كشه‌ممه، خولێکی نوێی دامەزراندن گونده‌واری حومس و حەما بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناله‌باری دۆخی ناوچه‌كه لە دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دواخراوە. هاوکات بڕیارە ئەم چەکدارە نوێیانە بخرێنە نێو “هێزی خێڵه‌كان” و خولەکەش لەلایەن سه‌ركرده‌ی “لیوای باقر” مونته‌سەر حوسێن سەرپەرشتی دەکرێت، كه به‌وه ناسراوه نزیكه له سەرکردەکانی ئێران. هاوکات هەر ئەمڕۆ لوقمان خەلیل ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) هۆشداریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش دا و ڕایگەیاند، "داعش لەسنورەکانی ئێمه‌و سوریا چالاکه‌و خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه"، ده‌شڵێت:"هێزێكى گه‌وره پشتیوانیى له‌داعش له‌ناوچه‌كه ده‌كات". ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی بە تایبەتیش هۆشداری لە ڕەوشی ئەمنی دێرەزور داوەو باسی لەوەکرد کە ، "رەوشی دێرەزوور ئاڵۆزه و چەند لایەنێک هەن، دەیانەوێت لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانەوە دۆخی ناوچەکە بشێوێنن، بۆ ئه‌وه‌ش پلان و به‌رنامه‌ى وردمان هه‌یه". په‌یامی هۆشداریى فه‌رمانده سه‌ربازیه كورده‌كه له‌كاتێكدایه، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چالاکییەکانی داعش لە سووریا زیادیانکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە داعش 115 هێرشی لە بیابانی سوریا ئه‌نجامداوه كه 50 هێرشیان لە بیابانی حه‌مس بووە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە 89 کەس کوژراون.
